چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌ك له‌باسی نوێژکردن

چه ند فه رمووده یه ك له باسی نوێژکردن


~~~

1- ((أَوَّلُ ما يُحاسَبُ بهِ العَبدُ الصلاةُ , وأَولُ ما يقضى بين الناس في الدماءِ )) اخرجه النسائي وابن نصر وابن أبي عاصم والطبراني والقضاعي وإسناده صحيح .واتە: ((یەكەم شتێك كە بەندە پرسیاری لێ دەكرێت لە ڕۆژی دوایی دا نوێژەكانە , وە یەكەم شتێك كە حوكمی لەسەر دەدرێت لە نێوان خەڵكیدا خوێن ڕشتنە )).ئەم فەرموودەیە هانی باوەڕداران دەدات بۆ پارێزگاری كردن لە نوێژەكانیان چونكە نوێژ یەكەم شتێكە پرسیاری لێوە دەكرێت لە ڕۆژی دوایی دا

2- ((أفضل الصلوات عند الله صلاة الصبح يوم الجمعة في الجماعة )) اخرجه ابو نعيم وإسناده صحيح واتە: باشترینی نوێژەكان لەلای خوای گەورە نوێژی بەیانییە لە ڕۆژی جومعەدا بە جەماعەت بكرێت))

3- ((صلوا صلاة المغرب مع سقوط الشمس ، بادروا بها طلوع النجم)) رواه الطبراني وإسناده صحيح .واتە: ((نوێژی مەغریب بكەن لە كاتی خۆر ئاوا بووندا , وە خێراكەن لە كردنیدا كە ئەستێرە دەردەكەوێت))

4- ((من سَدَّ فُرجَةً بنى الله له بيتاً في الجنة، ورفعه بها درجة)) أخرجه المحاملي وإسناده صحيح .واتە: ((هەر كەسێك بۆشایی ڕیزێك پڕبكاتەوە لە نوێژدا خوای گەورە ماڵێكی بۆ دروست دەكات لە بەهەشتدا , وە پلەیەكیش بەرزی دەكاتەوە))

5- ((صلاةُ رجلين يَؤمً أحدهما صاحبه ازكى عند الله من صلاة ثمانية تترى , وصلاة أربعة يؤمهم احدهم ازكى عند الله من صلاة مائة تترى)) رواه البخاري في التأريخ والبزار وأبن سعد والديلمي وصححه الحاكم وغيره ((صحيح أبي داود)).واتە: ((نوێژ كردنی دوو پیاو كە یەكێكیان پێش نوێژی ئەوی تریان بكات باشترە لە لای خوای گەورە لە نوێژی هەشت كەس كە بە جیا جیا بیكەن , وە نوێژی چوار كەس كە یەكێكیان پێش نوێژیان بكات باشترە لەلای خوای گەورە لە نوێژی سەد كەس كە بەجیا بیكەن)).ئەم فەرموودەیە پێمان ڕادەگەیەنێ كە نوێژی بە كۆمەڵا چەندێك پاداشتی زۆرە لای خوای پەروەردگار ، جا پێویستە لە سەر بڕواداران پارێزگاری لێ بكەین.

(ئاماده کردنی مامۆستا یوسف)


~~~~~~~~~~~~~~~~~~