فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وتهی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فهتوا
|
چهند فهرموودهیهك چارەسەر كردنو سەردانی نەخۆش چه ند فه رمووده یه ك چارەسەر كردن و سەردانی نەخۆش 1.((إنّ الله خلق الداءَ والدواءَ, فتداووا, ولا تتداووا بحرام)). رواه الدولابي واسناده حسن. واتە.((بەڕاستی خوای گەورە دەردو دەرمانی دروست كردوە , چارەسەری خۆتان بكەن , بەڵام چارەسەری خۆتان بە شتی حەرام مەكەن)). ئەم فەرموودەیە بەرپەرچی هەندێك لە دكتۆرەكان دەداتەوە كاتێك شتی حەرام بۆ نەخۆش دەنووسن وەكو ( عارەق و بیرە ) بە گومانی ئەوان چارەسەر ئەو نەخۆشانە لەو حەرامانەدایە ، بەڵام لە ڕاستیدا وانییە چونكە لە فەرموودەیەكی تردا هاتووە كە دەفەرمێت ( خوای گەورە چارەسەری ئەم ئومەتەی دانەناوە لە شتی حەرامدا. 2.((ألبانها شفاءٌ , وسمنها دواء ,ولحومها داءٌ, يعني البقر)) رواه البغوي وإسناده حسن. واتە:((شیرەكەی شیفایە , وە ڕۆنەكەی دەرمانە , وە گۆشتەكەی دەردە. واتە ((مانگا)) . 3.((عائد المريض في مخرفة الجنة , فإذا جلس عنده غمرته الرحمة))أخرجه البزار . واتە:((ئەو كەسەی سەردانی نەخۆش دەكات لەسەر ڕێگەیەكە لە بەهشتدا ,وەكاتێك لەلای نەخۆشەكە دادەنیشێ ڕەحمەت دای دەپۆشێت)). 4.((عودوا المرضى ,واتبعوا الجنائز , تذكركم الآخرة)) رواه أبو يعلى والبخاري في الأدب المفردوابن حبان وابن المبارك والبغوي وإسناده حسن. واتە:(( سەردانی نەخۆش بكەن , شوێنی مردوو بكەون , ڕۆژی دوایتان بەبیردا دێتەوە)). 5.((عليكم بألبان البقر , فإنها ترم من كل شجر , وهو شفاء من كل داء ))أخرجه الحاكم وهو حديث صحيح. واتە. ((دەست بگرن بە شیری مانگاوە , چونكە مانگا لە هەموو دارێك دەخوات,وە شیرەكەشی شیفایە بۆ هەموو دەردێك)). (ئاماده کردنی مامۆستا یوسف) |