چه‌ند فه‌رمووده‌ یه‌ك ده‌ر باره‌ی ئاداب

چه ند فه رمووده یه ك ده ر باره ی
ئاداب


~~~~~~

1.((أفشوا السلام , وأطعموا الطعامَ , وكونوا إخواناً كما أمركم الله)) رواه النسائي وابن ماجة وأبو الحسن الحربي وابن عدي وإسناده صحيح . واتە: ((سەلام بڵاو بكەنەوە لە ناو خۆتاندا , وە خواردن ببەخشن بە هەژاران , وە ببن بە برای یەكتری چۆن خوای گەورە فەرمانی پێ كردوون)) .

2.(( التّأنّي مِنَ الله , والعَجَلَةُ من الشيطان )) أخرجه أبو يعلى و البيهقي وإسناده حسن. واتە: ((لەسەر خۆیی لە لایەن خوای گەورەوەیە , وە پەلەكردنیش لە لایەن شەیتانەوەیە)) .

3.((إنا نُهينا أن ترى عَوراتُنا))أخرجه الحاكم وعنه البيهقي وأبن شاهين وأبن سكن وابن ابي حاتم. واتە:(( ئێمە قەدەغە كراوە لێمان كە عەورەتمان ببینرێت)).بەڵام بە داخەوە زۆرێك لە موسڵمانان عەورەتی خۆیان پیشانی خەڵكی دەدەن ، وەكو ئەو كەسانە یاری تۆپان دەكەن یان جل و بەرگی تەسك و تەنك لە بەر دەكەن لە ژنان و پیاوان.

4.((أمِطِ الأذى عن الطريق, فأنه لك صدقة))رواه ابن سعد والبخاري في الأدب المفرد وابن نصر واحمد واسناده صحيح
واتە:(( ناڕەحەتی لەسەر ڕێگا لابەرە , ئەوا ئەوكارەت بۆ ئەبێ بە چاكە)).

5.((ثَلاثُ كُلُهُنَ حقٌ على كلِ مسلمٍ :عيادة المريض , وشهود الجنازة , وتشميت العاطس إذا حمد الله عزوجل)) أخرجه البخاري في الأدب المفرد وإسناده صحيح . واتە:(( سێ كار هەیە هەرسیكیان واجبە لەسەر هەموو موسڵمانێك : سەردانی نەخۆش, ئامادە بوون لە بەڕێ كردنی تەرمی موسڵماندا , وە پاڕانەوە بۆ كەسێك بپژمێت و سوپاسی خوا بكات (واتە بڵێت الحمد لله تۆش پێ ی بڵێی یرحمك الله)) .

(ئاماده کردنی مامۆستا یوسف)


~~~~~~~~~~~