فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چوونى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆ شارى طائيف چوونى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆ شارى طائيف{nl}~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~{nl} ئيبن و ئيسحاق ده‌فه‌رموێت: ( كاتێ ئه‌بو طالب له‌ناو چوو قوڕه‌يش ده‌ستى كرد به ئازاردانى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) به شێوه‌يه‌ك كه هه‌رگيز نهيان ده‌توانى له ژيانيانى ئهبوگالبدا ئه‌نجامى بده‌ن به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ) (1) . پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌ڕێكه‌وت به‌ره‌و شارى طائف بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكانى سهقيف پشتگيرى له خۆيى و له ئاينه‌كه‌ى بكه‌ن وه بۆ ئه‌وه‌ى په‌يامى خواى گه‌وره‌يان پێ بگه‌يه‌نێت ، ده‌رچوونى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌ره‌و طائف له هه‌موو سه‌رچاوه‌كانى سيرهدا ته‌نها ڕيوايهتهكهى محمدى كوڕى كه‌عبه كه ده‌فه‌رموێت: (كاتێ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) گه‌يشته طائف چووه لاى هه‌ندێ كه‌سايه‌تى سهقيف كه له‌و ڕۆژه‌دا كه‌سانێكى ناودارو سه‌ركرده‌ى سه‌رجه‌م طائف بوون كه سێ برا بوون (عهبدياليل كوڕى عمرو كوڕى عومه‌ير)، (مه‌سعودى كوڕى عه‌مرى كوڕى عومه‌ير)، (حهبيبى كوڕى عمرو كوڕى عومه‌ير) يه‌ك له‌وانه ئافره‌تێكى قوڕه‌يش ى لابوو كه ماره‌ى كرد بوو، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) دانيشت له گه‌ڵياندا و بانگه‌وازى كردن بۆلاى خوا‌و پآى ڕاگه‌ياندن كه بۆچى ڕووى كردۆته ئه‌و شاره، يه‌ك له‌وانه له وه‌ڵامدا ووتى: من به‌رگه‌كه‌ى كه‌عبه پارچه پارچه ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر خوا تۆى ناردبيت به پێغه‌مبه‌ر، ئه‌وى تريشيان ووتى: ئايا خوا كه‌سى تر‌ى نهدۆزيوهتهوه ته‌نها تۆ نه‌بێت، سێ يهميشيان ووتى: بڕۆ به هيچ جۆرێك قسه‌ت له‌گه‌ڵدا ناكه‌م ئه‌گه‌ر تۆ پێغه‌مبه‌رى خوا بيت وه‌كو خۆت ده‌ڵێيت ئه‌وه زۆر سامناكه بۆ من كهوهڵامت بده‌مه‌وه وه ئه‌گه‌ر تۆ درۆ بكه‌يت به‌ناوى خواوه به هيچ جۆرێك شياو نى يه كه‌من قسه‌ت له گه‌ڵدا بكه‌م ، ئه‌نجا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بێ هيوا بوو له سهقيف كه ڕێنمونى بكرێن و پشتگيرى له ئيسلام بكه‌ن…) (2) . محمدى كوڕى كه‌عبى قورچى ده‌فه‌رموێت: (پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پآى ناخۆش بوو كه ئه‌م هه‌واڵه بگاته‌وه به خزم و كه‌سانى قه‌ومى خۆى به‌ڵام خه‌ڵكى ئه‌و شاره وازيان نه‌هێنا نه‌فام و كۆيلهكانيان خسته دواى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و جوێنيان پێ ده‌دا و هاواريان لێ ده‌كرد هه‌تا خه‌ڵكانێكى زۆريان لێ خڕكرده‌وه و به دواى دا كه‌وتن، تا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بهناچارانه ڕووى كرده باخهكهى عوتبه‌ى كوڕى ڕهبيعه و شهيبهى كوڕى ڕبيعه(واته:دوو دوژمنى سه‌ر سه‌ختى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) له شارى مه‌ككه) كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) چووه ناو ترێكهيانهوه ئه‌نجا نه‌فامه‌كانى سهقيف كه دواى كه‌وتبوون گه‌ڕانه‌وه ، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) چووه ژێر سێبه‌رى مێوێكيانهوه وه هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ى ڕهبيعه ته‌ماشاى پێغه‌مبه‌ريان (صلی الله علیه وسلم) ده‌كرد كه كۆيله‌كانى سهقيف چى ده‌كه‌ن به‌رامبه‌رى كاتێ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له ژێر سێبه‌رى مێوه‌كه‌دا ئارام بوو كه‌مێك حهوايهوه له ڕيوايه‌تێكى تردا ده‌فه‌رموێت: ئه‌م دوعايه‌ى كرد‌و فه‌رمووى : (ئه‌ى په‌روه‌ردگار شكاتى لاوازى و بێ ده‌سه‌ڵاتى و فێڵ نه‌زانى و سوكيم له‌لاى خه‌ڵكان ته‌نها لاى تۆ ده‌كه‌م كه به به‌زه يترين خاوه‌ن به بهزهييهكانى، تۆ خاوه‌نى چه‌وساوه‌كانى و خاوه‌نى منى بۆلاى كێم دهنێريت بۆلاى دو‌ژمنێك كه ڕووم لێ گرژ ده‌كات يان دو‌ژمنێك كه كارى منت كردووه‌ته ژێر فه‌رمانى ئه‌و، ئه‌گه‌ر تۆ هيچ توڕه نه‌بێت له‌من ئه‌وا من هيچ باكم نى يه، به‌ڵام سه‌لامه‌تى تۆ فراوانتره بۆ من .په‌نا ده‌گرم به‌و نورى ڕوهت: كه هه‌موو تاريكايهكى له ڕوودا ڕووناك كردۆته‌وه، و دونياو كۆتايى له‌سه‌ر چاكراوهكه له‌وه‌ى توڕه‌بوونى خۆتم پێ بگه‌يه‌نيت يان ڕقى خۆتم پێ بگه‌يه‌نيت جێ ى خۆيه‌تى گلهيت هه‌بێت تا ڕ‌ازى ده‌بيت وه هيچ توانا و ده‌سه‌ڵاتم نى يه ته‌نها به‌پشتيوانى تۆ نه‌بێت …) (3). ، دواى ئه‌وه‌ى دوو كوڕه‌كه‌ى ڕهبيعه واته: عوتبه و شه‌يبه بينيان پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) چى به‌سه‌ر هاتووه بهزهييان بۆى بزوا ئه‌نجا خزمه‌تكارێكى گاورى خۆيان بانگ كرد كه ناوى عداس بوو پێيان ووت: ئه‌و هێشووه ترێ يه بكه‌ره سه‌ر ئه‌و دوو گه‌ڵايه و بيبه بۆ ئه‌و پياوه كه له وێدا دانيشتووه با بيخوات، عه‌داس چوو له به‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) دا دايناو پآى ووت: بيخۆ ؟ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌ستى بۆ بردوو فه‌رمووى: (بسم الله) ئنجا، خواردى، عه‌داس ته‌ماشاى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ى كرد‌و پآى ووت: وه‌ڵاهى ئه‌م ووشهيه هيچ كه‌سێك له خهڵكهكانى ئه‌م ووڵاتانه نايڵێن، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى: تۆ خه‌ڵكى كام وو‌ڵاتى؟ ئه‌ى عه‌داس و ئاينت چى يه؟ووتى: من گاورم و خه‌ڵكى نهينهوام، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى : دێيهكهى پياو چاكه‌كه (يونسى كوڕى مه‌تا)؟ عه‌داس ووتى: تۆ چۆن ده‌زانى يونس كێ يه؟ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى: {nl}ئه‌وه برامه پێغه‌مبه‌ر بووه منيش پێغه‌مبه‌رم، عه‌داس كه‌وته ماچ كردنى ده‌م و چاوى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و هه‌ردوو ده‌ستى و هه‌ردوو قاچى ماچ كرد، وه دوو كوڕه‌كه‌ى ڕهبيعه له دووره‌وه چاويان لێ بوو كه عه‌داس چى ده‌كات يه‌كێكيان به‌وى تريانى ووت: ئه‌وه خزمهتكارهكهمانى تێك دا، كاتێ عه‌داس گه‌ڕايه‌وه بۆ لايان پێيان ووت: ماڵت وێران بێت عه‌داس ئه‌وه چى بوو تا ده‌ستى ئه‌و پياوهت ماچ كرد؟ ووتى:گه‌وره‌م له‌سه‌ر زه‌ويدا پياوى واچاكتر نى يه شتێكى بۆ گێڕامه‌وه كه ته‌نها پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) نه‌بێت نايزانێت؟ ووتيان: عه‌داس ماڵت وێران بێت دوورت نه‌خاته‌وه له ئاينى خۆت چونكه ئاينى تۆ له دينى ئه‌و چاكتره ) (4). ئه‌مه سه‌رجه‌م به‌سه‌رهاتى گائفه كه ئه‌ويش حه‌ديسێكى (مرسل)ه كه به‌شێكه له به‌شه‌كانى (ضعيف) هو ناشێت بكرێت به به‌ڵگه، به‌ڵام وه‌ك زانيارى پێويسته لێ ى ئاگاداربين . به‌ڵام به دوو به‌ڵگه‌وه ده‌سه‌لمێنرێت كه چوونى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆگائف ڕاسته:{nl}يه‌كه‌م : له خاليدى عدوانى يهوه ده‌گێڕنه‌وه كهفهرموويهتى: (بينيم پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خۆى دا بوو به‌سه‌ر گۆچانێكدا يان كهوانێكدا له ڕۆژهه‌ڵاتى سهقيف كاتێ كه هاتبوو بۆ لايان بۆ ئه‌وه‌ى پشتگيرى لێ بكه‌ن، وه گوێم لێ بوو له‌وكاته‌دا سوره‌تى: (وَالسَّمَاءِ وَالطَّارِقِ )(الطارق: ١) ى ده‌خوێند وه ته‌واى كرد، ئه‌نجا خالد ده‌فه‌رموێت: من له زه‌مانى نهفاميمدا ئه‌م سورهتهم له‌به‌ر كرد كه مشرك بووم وه له ئيسلاميش دا خوێندم دواى ئه‌وه‌ى كه ئه‌مه‌م گوێ لێ بوو كه‌سانى سهقيفى خۆم هاتن بۆلام ووتيان: چيت گوێ لێ بووه له‌و پياوه منيش ووتم: گوێم لێ بوو كه ئه‌وه‌ى خوێندى و منيش هه‌موويم به‌سه‌ر ئه‌واندا خوێنده‌وه و يه‌كێك له‌وێدا كه خه‌ڵكى مه‌ككه بوو ووتى: ئێمه چاكتر ده‌زانين كه ئه‌م هاوه‌ڵه‌مان چى يهو چى نى يه ئه‌گه‌ر بمانزانيايه ئه‌و كاره ڕاسته شوێنى دهكهوتين )(5). ئه‌م ڕيوايه‌ته لاوازه (ضهعية ته‌نها بۆ زانيارى هێناومه).{nl}دووه‌م: له عائيشه وه ده‌فه‌رموێت: (به پێغه‌مبه‌رم (صلی الله علیه وسلم) ووت: ئايا هيچ ڕۆژێك هاتووه به سه‌ردا سه‌خت تربوو بێت له ڕۆژى ئوحود؟ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى :((لقد لقيت من قومك ما لقيت وكان اشد ما لقيت منهم يوم العقبة، إذ عرضت نفسى على ابن عبد ياليل بن عبد كلال فلم يجبنى الى ما اردت، فانطلقت و انا مهموم على وجهي، فلم استفق الا و انا بقرن الثعالب، فرفعتُ رأسي، فإذا انا بسحابة قد اظلنى، فنظرت فإذا فيها جبريل، فناداني فقال: ان الله قد سمع قول قومك لك و ما ردووا عليك، وقد بعث الله اليك ملك الجبال لتأمرهُ بما شئت فيهم، فناداني ملك الجبال فسلم علي ثم قال : (يا محمد) فقال : ذلك فيما شئت ان شئت ان اطبق عليهم الأخشبين)) فقال النبـي (صلی الله علیه وسلم) (بل أرجو ان يخرج الله من اصلابهم من يعبد الله وحدهُ لايشرك به شيئاً)) . واته: ئه‌وه‌ى تووشم بوو له خزمانى خۆت ئه‌وه بوو كه توشم بوو، به‌ڵام سهخترينيان لاى من ڕۆژى عه‌قه‌به بوو كاتێ چووم بۆلاى كوڕه‌كه‌ى (عهبدياليل) بۆ ئه‌وه‌ى خۆمى پێ بناسێنم به‌ڵام ئه‌و وه‌ڵامى نه‌دامه‌وه و منيش به خه‌فه‌ت باريه‌وه گه‌ڕامه‌وه و ئاگام له خۆم نه‌بوو تاكو گهيشتمه لوتكه‌ى (ڕيوى) يه‌كان كه سه‌رم به‌رز كرده‌وه په‌ڵه ههورێكم بينى به سه‌رمه‌وه بوو سێبه‌ره‌كه‌ى به‌سه‌رمدا هات، ته‌ماشام كرد جبريلى تيايه، بانگى لێ كردم و ووتى: خواى گه‌وره قسه‌ى خزمهكانتى بيست وه كه چيان ووت به‌رانبه‌ر به تۆ، وه خواى گه‌وره فريشتهى شاخه‌كانى بۆ لاى تۆ ناردووه بۆ ئه‌وه‌ى كه به‌ويستى خۆت چى فه‌رمانێكى پێ ده‌كه‌يت به‌رانبه‌ر خزمانى خۆت تا بۆت جێ به‌جێ بكات ئه‌نجا فريشتهى شاخه‌كان بانگى لێكردم و سه‌لامى لێكردم و ووتى: ئه‌ى محمد ئه‌مه له ويستى خۆتايه ئه‌گه‌ر ويستت وايه با هه‌ردوو شاخه‌كه بێنمه‌وه يه‌ك و له‌ناويان به‌رم ، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى:نه‌خێر هيوام وايه كه خواى گه‌وره كه‌سانێك دروست بكات له نه‌وه‌ى ئه‌وان كه خوا بپه‌رستن و به هيچ جۆرێك شه‌ريكى بۆ بڕيارنهدهن ) (6) . كه‌واته: لێره‌دا به ڕاشكاوانه ده‌رده‌كه‌وێت كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) چووه بۆ گائف وه سه‌خترين ڕۆژى سه‌رجه‌م ژيانى ئه‌و ڕۆژه بوو له گائف ده‌رچووه كه ئه‌وان به‌رپه‌رچيان داوه‌ته‌وه، ئيبن و سه‌عد ده‌فه‌رموێت: (سه‌فه‌ره‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆ طائف مانگى (شهوالى ساڵى 10) واته: ده‌ى پێغه‌مبه‌رايه‌تى بوو وه ده‌رۆژ له‌ناو طائف دا مايهوه و كه‌س باوه‌ڕى پێ نه‌هێنا) كه‌واته: سه‌لمێنرا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) چووه بۆ طائف وه‌ك له ڕيوايهتهكهى: محمدى كوڕى كه‌عبى قرچى پێشوودا هاتووه.{nl}(1) أنظر: سيرة ابن هشام ( 2/29).{nl}(2) أنظر: سيرة ابن هشام رقم (299) و قال محققاه: إسناده صحيح و لكنه مرسل، والطبري في (التأريخ) ( 2/344) ،و البيهقي في (الدلائل) ( 2/415)، و قال الشيخ الألباني في (فقه السيرة )( 132): إسناده صحيح لكنه مرسل. (تةنها بؤ زانياريت هيَناومة بةلآم ئةم فةرموودةيةش ضعيف و لاوازة ئاطاداربة){nl}(3) أخرجه: أحمد: (4/335)، و الطبراني في (الكبير) (2/435)، و الطبري في (التأريخ) ( 1/80)، و أبو نعيم في (الدلائل ) (221)، و قال الحافظ العراقي: في (الأحياء) ( 4/131) مرسل، و قال الهيثمي في (المجمع) ( 6/35): رجاله ثقات إلاّ أن فيه تدليس ابن إسحاق، و قال الشيخ الألباني في (السلسلة الضعيفة) ( 2933) و في (ضعيف الجامع ) (1182) و في (فقه السيرة )( 132): حديث ضعيف. (خويَنةرى بةرِيَز ئاطاداربة ئةم فةرموودةية لاوازة (ضعيف) ة).{nl}(4) أخرجه: ابن هشام في (السيرة ) (رقم/299) و قال محققاه: إسناده صحيح لكنه مرسل ، و الطبري في (التأريخ) (2/334)، و البيهقي في (الدلائل) ( 2/415)، وقال الشيخ الألباني في (فقه السيرة ) (ص:132): إٍسناده صحيح مرسل.{nl}(5) أخرجه: أحمد: 4(/335 )(18958) وقال محققه : اسناده ضعيف، و الطبراني في (الكبير)( 4/179) (4126) ،و ابن أبي عصم (1274) ، وابن خزيمة (1778)، و قال الهيثمي في (المجمع)( 7/136): رواه أحمد و الطبراني و عبدالرحمن ذكره ابن أبي حاتم و لم يجرحه أحد و بقية رجاله ثقات.{nl}(6) أخرجه: البخاري (3231) ، و مسلم (1795) ، و أبو نعيم في (الدلائل ) ( 213)، وابن حبان (6561)، و قال محققه: إسناده صحيح على شرط مسلم . {nl}ژيانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) له قورئان و فه‌رمووده‌كاندا{nl}ماڤی گشت موسڵمانێکه بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده |