فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
حيكمه‌ت چيه له سه‌فه‌رى مه‌دينه؟ حيكمه‌ت چيه له سه‌فه‌رى مه‌دينه؟{nl}~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~{nl}سوننه‌ته سه‌فه‌ر بكه‌ى بۆ شارى مه‌دينه له‌به‌ر خاترى مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) , چونكه يه‌ك نوێژ له‌و مزگه‌وته‌دا خێرى هه‌زار نوێژى هه‌يه، به‌ڵام دروست نيه به‌تايبه‌ت به نيه‌تى زيارهتى قه‌برى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و هاوهڵانى سه‌فه‌رى مه‌دينه بكه‌يت, چونكه سه‌فه‌ر بۆ مزگهوتهكهيهتى نه‌ك بۆ قه‌بره‌كه‌ى. به‌ڵام كه له‌به‌ر مزگه‌وته‌كه‌ى سه‌فه‌رت كرد ئه‌و كاته دواى دوو ره‌كعه‌ت سوننه‌تى ( تحية المسجد ) ( يان دواى نوێژى فه‌رز كه قامه‌تى بۆكرابوو )، دهچيت بۆزيارهتى قه‌برى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وه هه‌روه‌ها قه‌برى أبوبكرو عمر (ڕه‌زاى خوايان لێ بێت) وه سه‌لاميان لێ ده‌كه‌يت، به‌ڵام وريابه له هاوار لێ كردنيان و داواى يارمه‌تى و شه‌فاعه‌ت كردن لێيان و سوڕانه‌وه به دهوريانداو ده‌ست له‌سه‌ر ده‌ست دانان كاتى ڕاوه‌ستان بهرامبهريان وه‌ك له نوێژدا ڕادهوهستيت. وه به تايبه‌ت ڕوو مه‌كه ئه‌وان له‌كاتى نوێژ‌و دوعا، وه پاڵه په‌ستۆ دروست مه‌كه‌و خه‌ڵكى ئه‌زيه‌ت مه‌ده له ده‌ورى قهبرهكهو له ڕه‌وزه ( نێوان ژورى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) و مينبهرهكهى )، وه نوێژى ڕه‌وزه هيچ تايبه‌ت مهنديهكى تێدا نيهو خێرتر نيه له نوێژى شوێنێكى تر‌ى مزگه‌وت، به‌ڵكو هه‌وڵبده له ڕيزى پێشه‌وه نوێژه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌ت بكه، ئه‌وا خێرتره. وه كه چويته ده‌ره‌وه‌ى مزگه‌وت پاشه‌و پاش و ڕوو له‌قه‌بر مه‌چۆره ده‌ره‌وه ، به‌ڵكو بهئاسايى خۆت قاچى چه‌پت پێش بخه‌و بڵێ: ( اللهم صلِّ على محمد ، اللهم إني أسألك من فضلك). وه وريابه له‌مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌نگ به‌رز نه‌كه‌يته‌وه، وه ده‌ست به په‌نجه‌ره‌و ديوارى ژوره‌كه‌دا مه‌هێنه بۆ به‌ره‌كه‌ت. وه بازياتر مانهوهكهت له مه‌ككه بێت نه‌ك له مه‌دينه, چونكه نوێژێكى مزگه‌وتى مه‌ككه ( المسجد الحرام ) به سه‌د هه‌زار نوێژ هه‌يه. وه ئه‌و حه‌ديسه ڕاست نيه كه ده‌ڵێت: هه‌ر كه‌سێك چل نوێژ له مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بكات ئه‌وه ڕزگارى ده‌بێت له نيفاق و له عه‌زاب. وه دروست نيه به‌هۆى ئه‌م حه‌ديسه لاوازه هه‌فته‌يه‌ك خۆت بهێڵيته‌وه له مه‌دينه!!.{nl}وه حه‌ج و عومره هيچ پهيوهنديهكيان نيه به‌شارى مهدينهو قه‌برى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) , بۆيه هه‌ر كه‌سێك سه‌فه‌ر نه‌كات بۆ مه‌دينه حه‌جه‌كه‌ى هيچ زيانى لێ ناكه‌وێت. وه ئه‌و حه‌ديسه‌ى كه ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێت: هه‌ر كه‌سێك حه‌ج بكات و زيارهتى قه‌برى من نه‌كات ئه‌وه لێم دوور كه‌وتۆته‌وه‌و حه‌قى به‌جێ نهگهياندوم. حه‌ديسێكى درۆ‌و هه‌ڵبه‌ستراوه. وه هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خۆيشى ده‌چوو بۆ مه‌ككه!.{nl}كه‌واته وا مه‌زانه كه حه‌ج به‌بێ چوون بۆ مه‌دينه ته‌واو نابێت، يان حه‌ج بۆ ئه‌وه‌يه زيارهتى قه‌برى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بكه‌يت، نه‌خێر حه‌ج هه‌ر بووه پێش پێغه‌مبه‌ريش (صلی الله علیه وسلم) . وه ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌چێته مه‌دينه سوننه‌ته كه به‌ده‌ست نوێژه‌وه بچێت بۆ مزگه‌وتى ( قوباء ) وة دوو ڕه‌كعه‌ت سوننه‌تى تێدا بكات. چونكه ئه‌وه پاداشتى عومرهيهكى هه‌يه. وه سوننه‌ته بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى چووه بۆ مه‌دينه زيارهتى قه‌برستانى ( بةقيع ) و قه‌برستانى شه‌هيده‌كانى كێوى ئوحد بكات بۆ ئه‌وه‌ى مردنى بێته‌وه يادو په‌ندو ئامۆژگارى وه‌ربگرێت كه ده‌بينێت ئه‌م هاوه‌ڵه به‌ڕێزه خۆشهويستانهش مردوون و دونيايان به‌جێ هێشت دواى خزمه‌تێكى زۆر به ئيسلام و تێكۆشانێكى زۆر. به‌ڵام دروست نيه شتێكى سه‌ر قهبرهكانيان به‌به‌ره‌كه‌ت هه‌ڵبگريت، نه گڵ و نه به‌رد ، وه سه‌لاميان لێ بكه‌و دوعايان بۆ بكه نه‌ك داوايان لێ بكه‌يت و بيان كهيته واسيتهو شه‌فاعه‌ت كار ، چونكه ئه‌وه شيركه. وه سوننه‌ت نيه زيارهتى هيچ شوێنێكى تر بكه‌يت له مه‌دينه، وه‌ك ئه‌و حه‌وت مزگه‌وته‌ى كه نزيك ڕووداوى خه‌نده‌ق، وه هه‌روه‌ها مزگه‌وتى دوو قيبله ( قبلتين ) و كێوى ئوحد... وه چون بۆ زيارهتى ئه‌م شوێنانه به تايبه‌ت هيچ به‌ڵگه‌يه‌كى له‌سه‌ر نيهو كارێكى داهێنراوه‌و ماندووبوون و مهسرهفێكى بێ سوده. {nl}ژیان نامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌قورئان و فه‌رمووده صه‌حیحه‌کاندا{nl}ماڤی گشت موسڵمانێکه بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده |