فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئه‌و شتانه‌ى كه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌و شتانه‌ى كه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) له شه‌وڕه‌و يهكهيدا بينى{nl}يه‌كه‌م: خواى گه‌وره‌ى بينى به دڵ:{nl}ئيبن عباس (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت: ( قد رأى النـبـي (صلی الله علیه وسلم) ربه )(1) واته پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خواى گه‌وره‌ى بينى به‌ڵام ڕاجيح وايه كه به‌دڵ بووه وه‌كو ئيبن و عه‌باس ديسان ده‌فه‌رموێت: ( رآه بقلبه ) (2)واته: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌و شه‌وه‌دا خواى خۆى بينى به دڵ، وه ئه‌بو زهريش(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت: (رآى النـبـي (صلی الله علیه وسلم) ربه تبارك و تعالى بقلبه و لم يره ببصره )(3) واته: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خواى خۆى بينى به‌دڵى نه‌ك به چاوى، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خواى خۆى بينيوه له خه‌ودا له جوانترين شێوه‌دا: معاذى كورِى جبل)(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت: (بهيانيهكيان پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) دواكه‌وت و نه‌هات پێش نوێژيمان بۆ بكات تا زۆر دوا كه‌وتين و وه‌خت بوو ڕۆژ هه‌ڵبێت ، پاشان به‌په‌له هات، و قامه‌ت كرا و پێش نوێژى بۆ كردين و به‌په‌له نوێژه‌كه‌ى بۆ ته‌واو كردين، كه سه‌لاممان دايه‌وه هه‌ستا و فه‌رمووى: (على مصافكم كما انتم) واته: له جێگاى خۆتان بمێننه‌وه تا بۆتان بگێڕمه‌وه ئنجا فه‌رمووى: ((اما اني ساحدثكم ما حبسني عنكم الغداة، اني قمت من الليل فتوضأت فصليت ما قدر لي فنعست في صلاتي فاستثقلت فاذا أنا بربي تبارك و تعالي في احسن صورة و في رواية (رايت ربي عزوجل) فقال: يا محمد، قلت: رب لبيك، قال: في‌م يختصم الملاء الأعلى ..))(4) واته: ئێستا بۆتان ده‌گێڕمه‌وه چى واى لێكردم كه دوا بكه‌وم، ئه‌مشه‌و من شه‌ونوێژم كرد ئه‌وه‌نده‌ى له توانامدا بوو تا وه‌نه‌وز بردميهوه و خه‌وم لێكه‌وت و په‌روه‌ردگارم بينى (تبارك و تعالى) له جوانترين شێوه‌دا) وه ( فه‌رموى: ئه‌ى محمد، ووتم: په‌روه‌ردگارم (لبيك)، فه‌رمووى: كۆمه‌ڵه هه‌ره سه‌روو (الملأ الأعلى) له چيدا دهمهقاڵيان ده‌بێت ....) .{nl}دووه‌م: چه‌ند كۆمه‌ڵێكى بينى كه لێو و زمانيان لێ ده‌كرايه‌وه:{nl}ئه‌نه‌س (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌يگێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: ( رأيت ليلة أسري بي رجالاً تقرض شفاهم بمقاريض من نار، فقلت: من هؤلاء ياجبريل؟ فقال: الخطباء من أمتك يأمرون الناس بالبر و ينسون أنفسهم و هم يتلون الكتاب أفلا يعقلون )(5) واته: له‌و شه‌وه‌ى كه شه‌وڕه‌ويم پێ كرا تێپه‌ڕيم به‌لاى پياوانێكدا بينيم لێويان به مقه‌ستى ئاگرين پارچه گۆشتى لێ ئهكرايهوه، ووتم: ئه‌وانه كێن ئه‌ى جبريل؟ فه‌رمووى: ئه‌مانه ووتار بێژهكانى ئومه‌تى تۆن فه‌رمان به خه‌ڵكى ده‌كه‌ن كه چاكه بكه‌ن به‌ڵام خۆيان له بير ده‌كه‌ن و ئايهتهكانى خوا ده‌خوێننه‌وه و ئه‌قڵيان پێ ناشكێت ... له ڕيوايه‌تێكى تردا ده‌فه‌رموێت: ( بينيم زمانيان پارچه پارچه گۆشتى لێ ده‌كرايه‌وه)(6) ، له ڕيوايه‌تێكى تردا ده‌فه‌رموێت: (أتيت على السما‌ء الدنيا ليلة أسري بي فرأيت فيها رجال تقطع ألسنتهم و شفاهم بمقاريض من نار فقلت: يا جبريل ما هؤلاء؟ قال: خطباء أمتك …)(7) واته: له‌و شه‌وه‌ى كه شه‌وڕه‌ويم پێ كرا گه‌يشتينه ئاسمانى دونيا بينيم پياوانێك زمان و لێويان ده‌بڕرا به چه‌ند مقهستێكى ئاگرين، ووتم: ئه‌وانه كێن ئه‌ى جبريل؟ ووتى: ئه‌وانه وتاربێژه‌كانى ئومه‌تى تۆن .{nl}{nl}سێ هه‌م: هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) سزاى غه‌يبه‌ت كارانى ئومه‌ته‌كه‌ى خۆى بينى كه چۆن سزا ده‌درێن له به‌رزه‌خدا:{nl}له ئه‌نه‌سى كوڕى ماليكهوه (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: {nl}( لما عرج بي مررت بقوم له‌م أظفار من نحاس يخمشون وجوههم و صدورهم،فقلت من هؤلاء يا جبريل؟ قال: هؤلاء الذين يأكلون لحوم الناس و يقعون في أعراضهم ) (8)واته: كاتێ به‌رز كرامه‌وه تێپهريم به‌لاى كه‌سانێكدا كه نينۆكى مسيان هه‌بوو ده‌م و چاو و سنگى خۆيانيان پێ دهڕنيهوه (واته: خه‌ڵتانى خوێنيان ده‌كرد) ووتم ئه‌وانه كێن ئه‌ى جبريل؟ ووتى: ئه‌وانه كه‌سانێكن گۆشتى خه‌ڵكان ده‌خۆن و ناموسيان له‌كه‌دار ده‌كه‌ن .{nl}{nl}{nl}چواره‌م: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا تێپه‌رى به‌لاى بۆنێكى خۆشدا كه بۆنى قژ داهێنه‌ره‌كه‌ى كچى فيرعهون بوو:-{nl}له ئيبن عه‌باسه‌وه (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌گێڕێته‌وه: ( پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ئه‌و شه‌وه‌ى شه‌وڕه‌ويم پێكرا تيايدا بۆنێكى خۆش به‌ڕووم دا هات و ووتم: ئه‌ى جبريل ئه‌و بۆنه خۆشه چى يه؟ ووتى:ئه‌وه بۆنى قژ داهێنه‌ره‌كه‌ى كچه‌كه‌ى فيرعهونه و منداڵهكانيهتى، ووتم: چۆن بوو حاڵيان؟ ووتى: ڕۆژێكيان قژى كچه‌كه‌ى فيرعه‌ونى داده‌هێنا شانهكهى له‌ده‌ستكه‌وته خواره‌وه ووتى: (بسم الله) كچه‌كه‌ى فيرعهون ووتى: مه‌به‌ستت له باوكمه؟ ووتى: نه‌خێر په‌روه‌ردگارى من و باوكت (الله) يه ، ووتى: بۆى ده‌گێڕمه‌وه؟ ووتى: بۆى بگێڕه‌ره‌وه، ئه‌ويش بۆى گێڕايه‌وه و فيرعهون بانگى كرد و ووتى: فڵانه ئافره‌ت هيچ خوايهكى ترت هه‌يه جگه له من؟ ووتى: به‌ڵێ: په‌روه‌ردگارى من و تۆ (الله) يه، فيرعهون فه‌رمانى دا يه‌ك مه‌نجه‌ڵى گه‌وره پڕبكه‌ن له مس و بيكوڵێنن كه ئاماده بوو منداڵه‌كانى ئافره‌ته‌كه‌ى بانگ كرد بۆ ئه‌وه‌ى دانه دانه بيانخاته ناويه‌وه ، ئافره‌ته‌كه ، ووتى: من ته‌نها داواكاريهكم هه‌يه له تۆ؟ فيرعهون ووتى:چى يه ؟ووتى: ئه‌وه‌يه كه دواى مردنمان ئيسك و پروسكى خۆم و منداڵه‌كانم بكه‌يته يه‌ك به‌رگ و بمانكهيته ژێر خۆڵ به‌يه‌كه‌وه؟ ووتى:باشه داواكاريهكهت له‌سه‌ر من، پاشان دانه دانه منداڵه‌كانى له پێش چاوى خۆى فڕآ ده‌دايه ئه‌و مه‌نجه‌ڵه گه‌وره‌يه‌ى كه مسى تيا بوو، تا سه‌ره گه‌يشته خۆى و منداڵێكى شيره خۆره‌ى ئه‌نجا دوو دڵى ڕووى تێكرد ، كه خۆى فڕێدات يان نا له‌به‌ر منداڵه‌كه‌ى تا خواى گه‌وره منداڵه‌كه‌ى هينايه زمان و به‌دايكى ووت: خۆ ڕاگر به تۆ لهسهرحهقيت خۆت بخه‌ره ناوى سزاى دونيا سوكتره له سزاى قيامه‌ت ئه‌نجا خۆى و منداڵه‌كه‌ى فڕێدايه ناوى....) (9).{nl}پێنجه‌م: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا به‌لاى گۆڕه‌كه‌ى پێغهمبهرموسا(علیه‌السلام) دا تێپه‌ڕى كه لاى ته‌پۆڵكه سووره‌كه‌ى ئه‌وبه‌رى شارى (بيت المقد‌س) بوو بينى له گۆڕهكهيدا به پێوه نوێژى ده‌كرد:{nl}پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ( مررت بموسى ليلة أسري بي عند الكثيب الأحمر وهو قائم يصلي في قبره ....) (10)واته: له‌و شه‌وه‌ى كه شه‌و ڕهويم پێكرا ڕۆيشتم به‌لاى موسادا(علیه‌السلام) له نزيك ته‌پۆڵكه سووره‌كه و مو‌سا (علیه‌السلام) به پێوه له گۆڕهكهيدا نوێژى ده‌كرد.{nl}شه‌شه‌م: هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا فريشته‌كان پێغه‌مبه‌ريان (صلی الله علیه وسلم) ئاگاداركرده‌وه كه (كه‌ڵه شاخ) به‌كاربهێنێت:{nl}له ئيبن عه‌باسه‌وه (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌يگێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ( ما مررت ليله أسرى بى بمڵا من الملائكه إلا كلهم يقول: عليك يا محمد بالحجامه ...)(11) واته: له‌و شه‌وه‌دا كه شه‌وڕه‌ويم پێ كرا به‌لاى هه‌ر پۆلێ له پۆله‌كانى فريشته دادهڕۆيشتم پێيان ده‌ووتم : ئهىمحمد كه‌ڵه شاخ بگره، وه لهڕيوايهتيكى ى تردا ( ما مررت ليلة أسري بي بملأ إلا قالوا: يا محمد مُر أمتك بالحجامة ) (12).واته: له‌و شه‌وه‌ى كه شه‌وڕه‌و يم پێ كرا ، به‌لاى هه‌ر كۆمه‌ڵێ له كۆمه‌ڵه‌كانى فريشته دادهڕۆيشتم پێيان ده‌ووتم: ئه‌ى محمد فه‌رمان بكه به ئومه‌ته‌كه‌ت كه‌ڵه شاخ بگرن و به‌كارى بهێنن .{nl}حه‌وته‌م: هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئاڵايه‌كى گه‌وره‌ى به‌رچاوكه‌وت كه به‌رز كرايه‌وه و له شام داكوترا : {nl}له عبدالله كوڕى حه‌واله‌وه (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌گێرنه‌وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: (رأيت ليلة أسري بي عمودا أبيض كأنه لؤلؤة تحمله الملائكة قلت: ما تحملون؟ فقالوا: عمود الكتاب أمرنا أن نضعه بالشام...) (13).واته: له‌و شه‌وه‌دا كه شه‌وڕه‌ويم پێ كرا كۆڵه‌كه‌يه‌كى سپيم بينى وه‌ك مروارى فريشته هه‌ڵيان گرتبوو ووتم: ئه‌وه چى يه؟ ووتيان:ئه‌وه عه‌موودى كتێبه فه‌رمانمان پآ كراوه له شام دايبنێين و جێگيرى بكه‌ين.له ڕيوايه‌تێكى تردا: (و بينما انا نائم) إذا رأيت عمود الكتاب أحتمل من تحت رأسي فظننت أنه مذهوب به فأتبعته بصري فعمد به الى الشام الا وأن الإيمان حين تقع الفتن بالشام) (14). واته: له‌و شه‌وه‌دا كۆڵه‌كه‌ى كتێبم بينى وه‌ك ئاڵايهك هه‌ڵگيرا له ژێر سه‌رى منه‌وه، و وام زانى له‌سه‌ر زه‌وى ناهێڵرێت و ده‌برێته سه‌ر، چاوم به دوايدا ده‌ڕوانى هه‌تا بينيم برديان به‌ره‌و شام، ئاگاداربن كاتآ كه فيتنه هه‌ستێ ته‌نها باوه‌ڕ (ئيمان) له شام ده‌بێت .ئيبن كپير ده‌فه‌رموێت: (هه‌ر ئه‌و به‌يانى يه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) گه‌ڕايه‌وه له شه‌وڕه‌و يهكهيدا جبريل دابه‌زى بۆلاى له كاتى نزيك نيوه‌ڕۆدا وكاتهكانى نوێژى بۆ ڕوون كرده‌وه و لهكهيدا ده‌كرێت، وچۆن ئه‌نجام ده‌درێت پاشان فه‌رمانى كرد به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هاوهڵانى خۆى كۆبكاته‌وه، پێغه‌مبه‌ريش (صلی الله علیه وسلم) كۆى كردنه‌وه و جبريل (علیه‌السلام) پێش نوێژى بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كرد و ئه‌ويش پێش نوێژى بۆ هاوهڵانى ده‌كرد ) (15)، له ڕيوايه‌تێكى تردا: ( أمّني جبريل (علیه‌السلام) مرتين (بمكة) عند البيت ....) (16).واته: جبريل سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت دووجار پێش نوێژى بۆ كردم له مه‌ككه لاى كه‌عبه .هه‌ر له‌و كاته‌وه خواى گه‌وره پێغه‌مبه‌رى (صلی الله علیه وسلم) فێرى نوێژ و ده‌ست نوێژ و كاته‌كانى نوێژ كردووهبۆيه ده‌فه‌رموێت: ( صلوا كما رأيتموني أصلي ) واته: نوێژ بكه‌ن وه‌ك چۆن ده‌بينن من نوێژ ده‌كه‌م .{nl}(1) اخرجه: الترمذي (3278)، والطبراني في (الكبير) (10728) ، والحاكم (2/469) ، وابن حبان (57)، وقال محققه: اسناده حسن، وصححه الشيخ الألباني في (صحيح الترمذي ) ( 2614).{nl}(2) اخرجه: مسلم (435) ، والترمذي ( 3279) ،وصححه الشيخ اللألباني في (صحيح الترمذي)( 2615).{nl}(3) اخرجه: النسائي في (التفسير)(556) و قال محققه : صحيح.{nl}(4) اخرجه: أحمد (1/368) (5/242)، والترمذي (3235)، {nl}(5) اخرجه: أحمد (12211) وقال محققه: حديث صحيح ابن ابي شيبة (14/308)، {nl}(6) اخرجه: ابو يعلى /4069,وقال محقق مجمع الزوائد(12181) : إسناده صحيح.{nl} (7) اخرجه: ابو يعلى (4160) ، والبيهقي في (الشعب الإيمان) (4965) ، وصححه الشيخ مقبل بن هادي الوادعي في (الصحيح المسند ..) ( 84).{nl} (8) اخرجه: احمد (3/224) ، وابى داود (4878)، والبيهقي (6716) ، {nl}(9)اخرجه: أحمد (1/130) (2821،2824) {nl}(10)اخرجه: مسلم ( 6107 ، 6108)، والنسائي (3/24) ، واحمد (3/148) ، وصححه الشيخ الألباني في (صحيح سنن النسائي ) ( 3/215) ، (السلسلة الصحيحة ) (2627).{nl} (11)اخرجه: احمد (1/354) ، وابن أبي شيبة (7/442)، والترمذي ( 2053)، (12)اخرجه: ابن ماجة ( 3477)، وصححه الشيخ الألباني في (صحيح سنن ابن ماجة ) ( 2802)، و (صحيح الجامع) (5671).{nl}(13)اخرجه: الطبراني في (الكبير) ، وقال الهيثمي في (المجمع ) (16644) :رواه الطبراني و رجاله رجال الصحيح غير (صالح بن رستم) و هو ثقة، وقال الحافظ في (فتح البارىء ) ( 2/ 498) : إسناده صحيح. {nl} (14)اخرجه: أحمد ( 5/ 198) (21733) (15)أنـــظر: (البداية ) ( 3/117) .{nl}(16) اخرجه: البخاري ( 631).{nl}ژیان نامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌قورئان و فه‌رمووده صه‌حیحه‌کاندا{nl}ماڤی گشت موسڵمانێکه بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده |