دایەنگاكردنی پێغەمبەر (صلی الله‌علیه‌وسلم) لەبەنی سەعد

دایەنگاكردنی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەبەنی سەعد


~~~~~~~~~~~

بەسەرهاتی دایەنگاكردنی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) وە پەروەردەكردن و
پێ گەیاندنی لە بەنی سەعددا بەم شێوەیە هاتووە :


ئیبن و ئیسحاق (1) دەفەرموێت: (حەلیمەی كچی زوئەیبی سەعدی خۆی و مێردەكەی لە گەڵ كوڕێكی بچوكی خۆیاندا كە بە باوەشیەوە بووە و شیری پێ داوە
لەگەڵ كۆمەڵە ئافرەتانێكی بەنی سەعد ، هاتوون بەرەو شاری مەككە بۆ ئەوەی منداڵیان دەست كەوێت و دایەنگای بكەن ، ئەوەش لە ساڵێكدا بووە
كە قات و قڕی و گرانی بووە ، حەلیمە دەیگێڕێتەوە و دەڵێت: من بە سواری گوێ دریژەكەمانەوە بووم ووشترێكمان پی بوو زۆر لەڕ بوو، قەترە شیری تیا نەبوو سەرتاسەری شەو نەدەخەوتین لە گریانی مناڵەكەمدا ، ئەوەندەم شیر نەبوو بیدەمێ و ووشترەكەش شیری تیا نەبوو هیوامان وابوو كە فەڕو بەرەكەت ڕوومان تێ بكات و دەرگای خێرمان لە ڕوودا بكرێتەوە ، سواری گوێ درێژەكەمان بووم ئەو گوێ درێژە نەی دەتوانی بڕوات ، هاوەڵانم بەجێیان دەهێشتم و زۆر جار پێم دەوتن : لەسەرم بوەستن ، ڕۆیشتین تا هەموومان گەیشتینە مەككە كوڕێكمان بینی و نیشانمان درا بەڵام هەموومان پێمان خۆش بوو وەری بگرین كاتێ دەیان گوت ئەمە باوكی نەماوە لە خەیالێ خۆماندا دەمان ووت جاچی بكەین لە دایكی ئێمە دەمانەوێت باوكی لە ژیان دا بێت پاداشتی بە خێو كردنەكەمان بەباشی بداتەوە ، منیش پێم ناخۆش بوو بە دەستی خالێ بگەڕێمەوە و هیچم پێ نەبێ بە مێردەكەم ووت: دەچم ئەو منداڵە بێ باوكە دەهێنم ئەویش ووتی: قەیناكا بچۆ بیهێنە بەڵكو خوای گەورە بیكاتە بەرەكەت بۆمان . هەر ئەوەندە بوو چووم و هێنام بۆلای شت و مەكەكانم و هەرگرتم بە باوەشمەوە هەردوومەمكم پڕبوو لەشیرو وتێر شیری خوارد و هەردوو منداڵەكەشم تێر شیریان خواردوو تێر خەوتن
وە مێردەكەشم هەستاو چوو بۆ لای ووشترە بە ساڵاچووە لەڕەكە هەر ئەوەندە نزیك بووە وە لێ ی سەیری كرد گوانەكانی سەرتاسەر پڕبووە لە شیر ئەوە بوو شیرێكی یەكجار
زۆری دۆشی و ئەو شەوە بە تیرَو تەسەلی خەوتین و شەوێكی خۆشمان بردە
سەر ، پاشان سواری گوێ درێژەكەمان بووین و بەرەو جێ ماڵی
خزمانی خۆمان لە بەنی سەعد بەڕێ كەوتین .


ئەوە بوو مەسەلەكەم بۆ ئافرەتانی هاوڕێم گێڕایەوە و ئەوانیش ووتیان:
وادیارە منداڵێكی زۆر بە بەركەتت گرتۆتە خۆ ئەی حەلیمە ، حەلیمەش دەڵێت: وەڵاهی هەمان گوێ درێژ پێشی هەموویانی دەدایەوە ئەوان هیلاك بووبوون و دەیان ووت : دە ڕاوەستە لەسەرمان ئەرێ ئەوە گوێ درێژەكە نەبوو كە یەكەم جار لەگەڵتدا بوو، دەڕەحمێكمان پێ بكە وە لەسەرمان بوەستەو پەلەمەكە !
هەر ئەوەندەی پێ نەچوو تا گیشتینەوە جێی خۆمان وەڵاهی جێگەیەك بوو كە
هیچ زەوی یەك لە زەوییەكانی خوای گەورە بەوشێوە ووشك و بیابان نەبوو، مەڕەكانم هەر ئەوەندەی كە
پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم)
هاتە ئەوێ ئێوارە دەهاتنەوە و هەر هەموویان تێر دەبوون و، تێر لەوەڕیان دەخوارد وە گوانیان پڕ لە شیر دەبوون ، (والله) هەموو مەڕەكانی خێڵكەی خۆمان بە برسێتی دەگەڕانەوە و چۆڕەچۆڕ شیریان تیا بوو ، تا وایان لێ هاتبوو سەرسام بوون لەو باسە و توڕە دەبوون لە شوانەكانی خۆیان وە دەیان ووت: ماڵتان وێران بێ بچن لەو شوێنە بیلەوەڕێنن كە مەڕەكانی حەلیمەی تیا دەلەوەڕێت با وەك ئەوان تێربن وگوانیان پڕشیر بێت ، دەفەرمووێت: پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
گەورە بوو وەك منداڵێكی ئاسایی نەبوو بەڵكو زۆر زوو خۆی گرت
وە زۆر ووریابوو ئێمەش زۆر سور بووین لەسەر ئەوەی كە لەناوماندا بمێنێتەوە ، چونكە دەمانزانی بە هاتنی ئەو تاكو ئەو كاتە ئێمە چ بەرەكەتێك ڕووی تێكردبووین كە شتی وامان نەبینیبوو بە خۆمانەوە ،
پاش ماوەیەك هاتینەوە بۆلای دایكی و پێمان ووت با كوڕەكەت هەر لەناوماندا بێت
ئێمە دەترسین گەرمای شاری مەككە كاری تێ بكات ونەخۆش بێت ڕێگەمان بدە ( دیارە تا دووسالێ تریش بووە) تا بگەڕێتەوە ناومان ولامان بێت ئەویش ڕێگەی
داین و هێنامانەوە بۆ لای خۆمان ، وەلەدوای هاتنەوەمان بەچەند مانگێگ ڕوداوێك
ڕوویدا ئەویش ئەوە بوو كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ناو مەڕەكانمان دابوو ئەی لەوەڕاند لەپشت ماڵەكەمانەوە تەنها خۆی و كوڕەكەم بەیەكەوە بوون ئەوەندەمان زانی كوڕەكەم گەڕایەوە بۆ ماڵەوە ووتی: دوو پیاو پۆشاك و بەرگی سپی یان لەبەردابوو (محمد)ی برامیان گرت و بەپشتدا خستیان وسنگیان لەت كرد و وا پارچە پاچەی دەكەن (دەفەرمووێت) من و باوكی بە پەلە ڕامان كرد بینیمان پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) دانیشتبوو ڕەنگی تێك چووبوو وە پێمان ووت: چیت بینیوە؟ پێغەمبەریش(صلی الله علیه وسلم) بە هەمان شێوە گێڕایەوە و ووتی:
دوو پیاوی بەرگ سپی هاتن بۆ لام ومنیان خست بەپشت داو سكیان لەت كردم و شتێكیان لێ دەرهێنام نازانم چی بوو.حەلیمە دەڵێت: ئێمەش گێڕامانەوە بۆ لای خێوەتگاكەی خۆمان ومێردەكەم ووتی: حەلیمە دەترسم ئەو كوڕە تێك چووبێت یان شەیتان دەستی لێوەشاندبێت ، تكایە زۆر زوو بیبەنەوە بۆلای دایكی و خزمانی لە مەككە. حەلیمە دەڵێت: ئێمەش زوو هێنامانەوە بۆ لای دایكی و ئەویش سەری سوڕما
چونكە ماوەیەكی كەم لەمەو پیش ئێمە داوامان لێ كردبوو تا ڕێگەمان بدات بیبەینەوە
بۆ لای خۆمان ، دایكی ووتی:
بۆچی بەم زووە هێناتانەوە ، چونكە ئێوە زۆر پێداگریتان دەكرد لەسەر مانەوەی لای ئێوە ؟ حەلیمەش ووتی: كوڕەكەمان بەخێوكردووە و خۆی گرتووە و ڕاسپاردەی خۆمان وەكو پێویست جێ بەجێ كردووە و ئێمە ترساین نەوەك تووشی شتێك بێت بۆیە وا باشە هەرلای خۆت بێت ووتی:
قەت كاری تۆ بەم جۆرە نەبووە ڕاستم پێ بڵێ چیت بینیوە لەم كوڕە ؟ حەلیمە دەڵێت : ئەوەندەی ووت تا ناچاری كردم كە بۆی بگێڕمەوە ، منیش بەسەرهاتەكەم بۆ گێڕایەوە و هەر بە خەیاڵیشیدا نەهات و بایەخی پێ نەدا و
ووتی:
ترسایت كە شەیتان دەستی لێ بوەشێنێت ؟ منیش ووتم بەڵێ ،
ئەویش ووتی:
نەخێر وەڵاهی شەیتان دەستی ناگاتە ئەم كوڕەم ، و لە پاشەڕۆژیشدا دەبێت بە كەسێكی بایەخدار، چونكە من كاتێ لە سكم دا بوو بینیم لە خەوم دا نورێك لێمەوە دەرچوو كۆشكە بەرزەكانی بوكسرای و هەرقلی شامی ڕووناك كردەوە )(2).

(1) أنظر: سيرة ابن هشام ( 1/208)، وقال الذهبـي:في (السيرة) (1/51) وهذا حديث جيّد الاسناد.

(2) أخرجه: ابن هشام في ( السيرة ) ( 1/213) وقال محققاه: إسناده ضعيف، و أبو يعلى(7163) ، و ابن حبان (6335) و قال محققه: في سنده إنقطاع ، و باقي رجاله ثقات، و أبو نعيم في ( دلائل النبوة) ( 94)، و
البيهقي في ( دلائل النبوة)( 1/132)، و الطبراني في ( المعجم الكبير) ( 24/545) ، و الطبري ( 2/158)، و
قال الهيثمي: في ( مجمع الزوائد) ( 8/220) رواه أبو يعلى والطبراني ورجالهما ثقات ، و ضعف إسناده الشيخ الألباني في (دفاع عن الحديث السيرة) (39) ( ئةم رِيوايةتة لاى زانايانى فةرموودةناس
ثابت نةبووة وتةنها بؤ زانياريتان هيَناومة، بةلآم
زؤربةى باسةكة لةفةرموودةى صحيح داهاتووة ، برِوانة ثةراويَزى ذمارة( 25، 26 ).


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~