ئه و موسوڵمانانه ى له سه ره تاى ئيسلام دا موسوڵمان بوون
~~~~~~~~~~
( محمدى كوڕى كه عب ) (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت: ( يه كه م كه س له م ئومه ته دا
موسوڵمان بوو
له خزمه ت پێغه مبه ردا (صلی الله علیه وسلم) خه ديجه بوو وه ئه و دوو پياوه ى
يه كه م جار موسوڵمان بوون ئه بوبه كر و عه لى بوون ) 1 ، (ئيبراهيمى نه خه عى) ده فه رموێت:( يه كه م كه سێك موسوڵمان بوو له خزمه تى پێغه مبه ردا (صلی الله علیه وسلم) ئه بوبه كر بوو)
2
به ڵگه ش بۆ ئه مه فه رمووده كه ى پێغه مبه ره (صلی الله علیه وسلم) كه كاتێ ئه بوبه كريان زويركرد ، ئه بوبه كريش سكاڵاى خۆى برده لاى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) و پێغه مبه ريش (صلی الله علیه وسلم) ڕووى كرده هاوه ڵه كانى و فه رمووى :(( ان الله بعثني اليكم فقلتم: كذبت ، و قال ابوبكر : صدقت و واساني بنفسه و ماله... ))واته : ( خواى گه وره
كاتێ منى نارد بۆلاى ئێوه هه ر هه مووتان ووتتان: درۆ ده كه يت
ته نها ئه بوبه كر ووتى: تۆ ڕاست
ده كه يت و به ماڵ و نه فسى له خزمه تمدا بوو ئايا ئێوه واز له هاوه ڵه كه م ده هێنن بۆ من ) 3 ، له ڕيواىيه تێكى تردا ده فه رموێت: ( يه كه م كه سێك كه موسوڵمان بووه له پياواندا هاوه ڵى پايه به رز ئه بوبه كر بووه )
4
، ( ابن مسعود) (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت: ( يه كه م كه سێك كه ئيسلام بوونى خۆى ئاشكرا كرد حه وت كه س بوون : پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)، ئه بوبه كر ، عه ممارى كوڕى ياسر ، سومه ييه ى دايكى ياسر ، صوهه يبى ڕۆمى ، ميقداد ، ...........
) 5
. به كۆكردنه وه ى هه موو ڕيوايه ته كان ده توانرێت بووترێت : يه كه م كه س
له پياوان دا كه موسوڵمان بووبێت ئه بوبه كر (ڕه زای خوای لێبێت) بووه و يه كه م كه س له منداڵاندا عه لى كوڕى ئه بى طالب (ڕه زای خوای لێبێت) بووه ، وه يه كه م كه س له ئافره تان دا كه موسوڵمان بووه (خه ديجه ) بوو
و پاشان ( ئوم ئه يمه ن) و پاشان (سومه يه )، وه يه كه م كه س له (مه واليه كاندا ) واته هاوپه يمانانى قوڕه يش
موسوڵمان بووبێت ( زه يدى كوڕى خاريجه ) بووه ، و يه كه م كه س له عه بده كان ( بيلال و عامرى كوڕى فوهه يره و ئه بوفوكه يهه مه ولاى سه فوانى كوڕى
ئومه ييه و شه قڕانى خزمه تكارى پێغه مبه ر بوو
(صلی الله علیه وسلم) ) 6
، سه باره ت به ته مه نى ئيمامى عه لى ئه وكاته منداڵ بووه وه ك ڕيوايه ته كه ى ( يه عقوبى كوڕى سينان ) (ڕه زای خوای لێبێت) كه ده فه رموێت : ( ئيمامى عه لى كاتێ كه موسوڵمان بووه هه شت ساڵان
بووه )
7 ،
( ابن إسحاق ) ده فه رموێت : (يه كه م پياوێك كه موسوڵمان بووه له خزمه ت پێغه مبه ردا (صلی الله علیه وسلم) و باوه ڕى پی هێناوه ئيمامى عه لى بووه كه كاتێ ته مه نى ( 10) ساڵان
بووه )
8
. (ابن عباس) (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت: ( پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
ئاڵاكه ى دايه ده ست ئيمامى عه لى له جه نگى به دردا . له و كاته دا ته مه نى (20) ساڵا بوو ) 9
واته (13) ساڵى ناو شارى مه ككه و هاتنى وه حيى و (2) ساڵى ناو شارى مه دينه و هاتنى جه نگى به در
ئه مه (15) ساڵ كه واته ته مه نى (5) ياخود (6) ساڵان
بووه كه موسوڵمان بووه ( والله اعلم ). وه له و موسوڵمانه دێرينانه ى كه له پێش هاوه ڵه به ڕێزه كانى تره وه موسوڵمان بوون له خزمه تى پێغه مبه ردا (صلی الله علیه وسلم): ( عه مرى كوڕى عه بس ) خۆى ده يگێڕێته وه سه باره ت به چۆنيه تى موسوڵمان بوونى : ( ....... كه چۆن هاتووه بۆلاى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
و ناسيويه تى و كه وتۆته گفتوگۆ له گه ڵيدا و ووتويه تى : ئه ى محمد ئێستا كێت له گه ڵدايه له سه ر ئه م بيروباوه ڕه ؟ و پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى : يه ك ئازاد و يه ك كۆيله ( واته : ئه و ڕۆژه ته نها بيلال و ئه بوبه كرى له گه ڵدا بووه )، و دوايى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) پێى ڕاگه ياندووه كه بگه ڕێته وه
بۆناو قه وم و هۆزه كه ى تا خواى گه وره ئاينى خۆى به رقه رار ده كات پاشان بگه ڕێته وه
....)
10
، وه (عه مرى كوڕى عه بس ) ده فه رموێت : ( ئه ت بينى من چواره م كه س بووم كه موسوڵمان بووم له خزمه تى پێغه مبه ردا (صلی الله علیه وسلم))، وه له موسوڵمانه هه ره كۆنه پايه به رزه كان ( عه بدوڵاى كوڕى مه سعوده ) (ڕه زای خوای لێبێت) كه ده فه رموێت: ( وه ڵاهى من شه شه م كه س بووم كه موسوڵمان بووم
وه
هيچ موسوڵمانێك جگه له و شه ش كه سه نه بێت نه بوو له سه ر زه ويدا) 11
كه واته (ابن مسعود) شه شه م كه س بووه كه موسوڵمان بوو ، سه ره تاى موسوڵمان بوونى ئه وه بووه كه كاتێ
شوانى مه ڕ بوو خۆى بۆمان ده گێڕێته وه و ده فه رموێت :
( من گه نجێكى چالاك و ووريا بووم شوانى مه ڕه كانى (عوقبه ى كوڕى معيط ) بووم ، ئه مله وه ڕاند له شاخى به رزى ئه جيادى پشت مه ككه ، پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) له گه ڵ ئه بوبه كردا ڕێيان كه وته لاى من و پێى ووتم : ئايا هيچ شيرێكت لايه تا بيخۆينه وه ؟ منيش ووتم : به ڵێ ، به ڵام من متمانه پێكراوم و هيچ شيرتان ناده مێ چونكه ئه وانه مه ڕى من نين و ناتوانم شيرتان بده مێ ، دواى ئه وه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) فه رمووى : بزنێكم بۆ بهێنه به ران لێ ى نه په ڕيبێت و هيچ شيرى تيادا نه بێت؟ منيش چتيرێكم بۆ هێنا ( له ڕيوايه تێكى تردا
دوو ساڵان
يان سێ ساڵان
بوو ) هێنام و پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
ده ستى هێنا به گوانيدا و دوعاى كرد هه تا گوانى پڕ بوو له شير و شيره كه ى دۆشى و ئه بوبه كريش چوو شتێكى هێنا و پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) شيره كه ى دۆشى يه ناوى ، پاشان به ئه بوبه كرى فه رموو : تێر بخۆره وه ، پێغه مبه ريش (صلی الله علیه وسلم) خۆى تێرى خوارده وه و به شى منيشى لێدا ، پاشان فه رمووى (گوانه كه ): وه ره وه يه ك و هاته وه يه ك وه كو يه كه مجار قه تره شيرى تيا نه ما ، پاشان دوا به دواى ئه وه ى
ئه مه م بينى له پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) چوومه خزمه تى و پێم ووت : فێرم بكه ئه و قورئان و ووته يه ى كه خواى گه وره بۆ تۆى هێناوه ؟ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ده ستى هێنا به سه رمدا و فه رمووى: خواى گه وره ڕه حمت پێ بكات تۆ به ڕاستى منداڵێكى فێركراويت، (ده فه رموێت) وه ڵاهى حه فتا سوره تم له ده مى پێغه مبه ره وه (صلی الله علیه وسلم) گرتووه و له به رم كردووه كه هيچ كه سێك له و كاته دا ئه و سوره تانه ى له به ر نه بووه ته نها من نه بێت)
12
وه له و هاوه ڵه به ڕێزانه ى تر كه سه ره تا موسوڵمان بوون: ( ئه بو زه ڕى غيفارى و خه بابى كوڕى ئه ره ت ) (ڕه زای خوای لێبێت) وه هه روه ها [زوبێرى كوڕى عواميش كه له
ته مه نى هه شت ساڵيدا موسوڵمان بووه ] 13
.
(1) أخرجه : أحمد في ( الفضائل ) (286) وقال محققه : إسناده حسن ، والبيهقي في (الدلائل ) (1/416) .
(2) أخرجه : أحمد في ( المسند ) ( 4/317) (19306) وقال محققه : اسناده ضعيف، و في ( فضائل الصحابة )
( 263) و قال محققه : إسناده صحيح، والترمذي (3735) ، والنسائي (8392) ، وصححه الشيخ الألباني في ( صحيح الترمذي ) (2937) و قال الهيثمي في ( مجمع الزوائد)( 9/103): رواه أحمد ورجال أحمد رجال الصحيح .
(3) أخرجه :
البخاري ( 3661 ).
(4) أخرجه :
أحمد في ( المسند )( 4/317) و في ( فضائل الصحابة )( 263) و قال محققه: إسناده صحيح ، و ابن سعد في ( الطبقات ) (3/171)، و قال الهيثمي في ( مجمع الزوائد) ( 9/103) :رجاله رجال الصحيح .
(5) أخرجه : أحمد في ( المسند ) ( 1/21)(3831) وقال محققه: حديث صحيح، و في ( كتاب فضائل الصحابة)( 191) و قال محققه: إسناده حسن، الترمذي (2188) ، و
النسائي( 2/74)، و ابن ماجة (150)، و ابن حبان ( 7083) و قال محققه: إسناده حسن، و الحاكم (3/394) و صححه ووافقه الذهبـي، و أبو نعيم في ( حلية الأولياء) ( 1/149)، و ابن سعد في ( الطبقات) ( 3/233 )، و البيهقي في
( دلائل النبوة ) ( 2/170)، و صحح إسناده الحافظ في ( الإصابة ) ( 285)، و حسنه الشيخ الألباني في
( صحيح ابن ماجة ) (122)،و حسنه ايضا الشيخ مقبل في ( الصحيح المسند) ( 863) .
(6)
أخرجه : البخاري في ( الفتح ) ( 7/34).
(7) اخرجه : الطبراني الكبير (162)، و قال الحافظ في( فتح الباري) ( 7/71 ) : رواه يعقوب بن سنان باسناد صحيح .
(8) أنظر : سيرة ابن هشام ( 1/288 )، و البيهقي في ( الدلائل )( 2/161 ) .
(9) أخرجه: الحاكم ( 3/111) و صححه ووافقه الذهبـي ، و حسنه الشيخ الألباني في (الإرواء)( 8/133 ).
(10) أخرجه : مسلم ( 832 )، و أحمد ( 9/112)، و الطبراني في ( ألأحاديث الطوال) ( 11).
(11) أخرجه : ابن أبي شيبة في ( المصنف ) ( 12/114)، و
البزار ( 2676) ، و الطبراني في ( المعجم الكبير )
( 8406 )، و إبو نعيم في ( الحلية ) ( 1/126) ، و الحاكم ( 3/313) و صححه ووافقه الذهبـي ،
و ابن حبان ( 7062) و قال محققه : إسناده صحيح ، و قال الهيثمي في ( مجمعع الزوائد) (9/287) : رواه البزار و الطبراني ورجاله رجال الصحيح .
(12) أخرجه : ابن ابي شيبة ( 11/510 ) ، وأحمد ( 1/379 ) (4412) وقال محققه : اسناده حسن ، و
الطياليسي ( 353) ، وإبو يعلى ( 4985)، و الطبراني في ( الكبير ) ( 8455-8456) ، و أبو نعيم في
( الحلية) ( 1/125)، و البيهقي في ( الدلائل) ( 6/84)، و
ابن حبان ( 6054 - 7061) و قال محققه: إسناده حسن ، و صححه ابن كثير في ( البداية)( 3/195)، و الحافظ العراقي في ( الإحياء)( 2/378) و قال رواه أحمد بإسناد جيد، و قال الحافظ في ( الإصابة)(3/261)، ( 7243 ): رواه الطبراني و سنده صحيح، و صحح إسناده الشيخ أحمد شاكر في ( المسند)( 5/210 ، 3598)، و قال الشيخ مقبل في
( الصحيح المسند )(855): حديث حسن ، و اللفظ لابن حبان و الطبراني .
(13) اخرجه: الحاكم (3/360)، و صحح اسناده الحافظ في ( فتح الباري)( 7/80 ) ، و حسن اسناده أيضاً الشيخ الألباني في: ( صحيح السيرة ) (ص:124) .
(ژیانی پێغه مبه رصلی الله علیه وسلم له قورئان و فه رمووده صحیحه کاندا)
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~