خێزانێكى خواناس(ياسرو سوممه‌ييه‌ى خێزانى و عه‌ممارى كوڕى)خوايان لێ ڕازى بێت.

خێزانێكى خواناس(ياسرو سوممه ييه ى خێزانى و عه ممارى كوڕى)خوايان لێ ڕازى بێت.


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

نمونه ى خێزانێكى ديندارو خواناس و خاوه ن بيرو بڕواى ڕاسته قينه و شوێن كه وته ى ڕێ و ڕێبازى پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم ) كه له و كاته دا ژيانيان به سه ر ده برد بريتى بوون له بنه ماڵه ى عه ممار كه هه ميشه و له به ر خۆرى به تينى گه رم ئازار ده ده ران تاواز له دينى خوا بهێنن و په شيمان ببنه وه ،به ڵام ڕۆژبه ڕۆژوسات به سات باوه ڕيان پته وتر ده بوو،بێباوه ڕانيان لاپوچه ڵ ده بوو،وه ك پێشه وا موجاهد(ڕه حمه تى خواى لێبێت)ده فه رموێت:( سومه ييه كه دايكى عه ممار بوو به ده ستى ئه بو جه هل شه هيدكرا كه ئه وئافره تێكى پيرى به ساڵاچووش بوو جاحه ربه يه كى كرد به سكى داوئيتر شه هيد بوو)اخرجه الحافظ في الاصابة4/335 هه روه ها هه رسه باره ت به ئه شكه نجه دانى عه ممار پێشه وا ابن عباس(ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت:ئه م ئايه ته پيرۆزه له سه ر عه ممار هاته خواره وه كه به زۆر كوفريان پێكرد،پاش ئازاد بوونى چووه لاى پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم ) وه عوزرى بۆ هێنايه وه و يه كسه ر ئه م ئايه ته دابه زى:(منْ كَفَرَ بِاللَّهِ مِنْ بَعْدِ إِيمَانِهِ إِلَّا مَنْ أُكْرِهَ وَقَلْبُهُ مُطْمَئِنٌّ بِالْإِيمَانِ ....................... وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (106))النحل
ئه و كه سه ى بێ باوه ڕبێت به رامبه ر به خوا پاش باوه ڕهێناني،ئه وه سزاى گه وره يان بۆهه يه مه گه ر كه سێك كه زۆرى لێ كرابێت،وه دڵيشى دامه زراو بێت به باوه ڕ،ئه وه سزاى له سه ر نيه اخرجه ابن جرير الطبري 12/113 والبيهقي في الكبرى 8/208ئه ى سه ره نجامى عه ممارو بنه ماڵه ى:جابرى كوڕى عبدالله(ڕه زاى خواى لێبێت)ده فه رموێت:پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم ) تێ ده په ڕى به لاى عه ممارو بنه ماڵه كه يدا له كاتێكدا كه ئه شكه نجه و ئازار ده دران له لايه ن بێ باوه ڕانه وه ده يفه رموو:(ابشروا (اصبر) ال ياسر فان موعدكم الجنة) قال الشيخ الالباني في فقه السيرة ص207 حديث حسن صحيح واته :موژده تان لێبێت(ئارام بگرن)ئه ى بنه ماڵه ى ياسر به ڕاستى به يه ك گه يشتنتان له به هه شتدايه .

خاتوو زه نيره (ڕه زاى خواى لێبێت)

يه كێكى تر له و هاوه ڵه زۆر به ڕێزانه ى تر كه له پێناوى خوادا ئازارو ئه شكه نجه ى چێشتووه بريتيه له ئافره تێك به ناوى زه نيره خانم ،كه به رده وام و چاونه ترسانه خوا په رستى خۆى ئه نجام ده دا به بێ ئه وه ى سڵ له هيچ دوژمنێكى خوا بكاته وه ،هه ربۆيه ئه م ئافره ته جاريه بوو كاتێك موسوڵمان بوو بێ باوه ڕه كان ده ستيان كرد به ئازار دانى تاكو له دينه كه ى خوا پاشگه ز ببێته وه ،جا هێنده ئازارى لاشه ييان دا تا له ئه نجامداهه ردوو چاوه كانى له ده ست داو به هۆى ئه و ئه شكه نجه دانه وه هه ردوو چاوى كوێربوو،ئينجا دواى ئه مه بێباوه ڕان هه ر به وه وه نه وه ستان پڕو پاگه نده يان بڵاو كرده وه كه گوايه ئه وه لات و عوزا چاوه كانى زه نيره ى كوێر كردووه ،چونكه باوه ڕى پێى نه بوو هه ر بۆيه به رده وام بوون له سه ر ئازار دانى و زه نيره ش به رده وام له به رامبه رياندا ده يووت: نه خێر وه ڵاهى كوێر بوونى چاوم ته نها له ده سه ڵاتى خواى گه وره دايه و به س،وه به فه رمانى ئه و ئه ندامه كانى لاشه هه ڵسوو كه وت ده كه ن جا با بزانين سه ره نجامى كوێر بوونى زه نيره به كوێ گه يشت :بێگومان مرۆڤ هه ركات له گه ڵ خواى خۆى ڕاستى ووت ئه وه خواش له كاتى ته نگانه و ناخۆشيدا دێت به هانايه وه خواى گه وره شيفاى چاوه كانى زه نيره ى داو هه ردوو چاوى چاك بووه وه .اخرجه البيهقي في دلائل النبوة 2/283 و السيرة الحلبية 1/482 .

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاو کردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~