فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چه‌ند پرسيارێك ده‌رباره‌ى حوكمه‌كانى حه‌يز له نوێژ‌و رۆژوودا چه‌ند پرسيارێك ده‌رباره‌ى حوكمه‌كانى حه‌يز له نوێژ‌و رۆژوودا بسم الله الرحمن الرحیم الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين، وبعد: ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك پرسيارن كه تايبه‌تن به حوكمه‌كانى حه‌يز له كاتى نوێژ‌و رۆژوودا كه ئاراسته‌ى زاناى پايه‌به‌رز شێخ (محمد بن صالح العثيمين) كراوه (ره‌حمه‌تى خواى لێ بێت) له‌به‌ر گرنگى وه‌رمگێڕاوه تا سوده‌كه‌ى گشتى بێت إن شا‌ء الله. پرسیار1 / ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك راسته‌وخۆ پاش نوێژى به‌يانى پاك بووه‌وه ئايا ده‌توانێت ئه‌و رۆژه به‌رۆژوو بێت؟ وه ئايا ئه‌و رۆژه‌ى بۆ ده‌ژمێردرێت يان ده‌بێت بيگرێته‌وه؟ وه‌ڵام / ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك پاش نوێژى به‌يانى پاك بووه‌وه بۆ گرتنى ئه‌و رۆژه زانايان دوو بۆچونيان هه‌يه: 1- باقى ئه‌و رۆژه به‌رۆژوو ده‌بێت و به‌ڵام بۆى ناژمێردرێت و پێويسته بيگرێته‌وه، ئه‌مه به‌ناوبانگه لاى مه‌زهه‌بى ئيمامى ئه‌حمه‌د (ره‌حمه‌تى خواى لێ بێت). 2- پێويست ناكات باقى ئه‌و رۆژه به‌رۆژوو بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دروست نييه ئه‌و رۆژه به‌رۆژوو بێت كه سه‌ره‌تاكه‌ى له حهيزدا بووه‌و به رۆژووگر دانانرێت. وه ماده‌م رۆژووه‌كه‌ى دروست نه‌بێت ئه‌و كاته رۆژوو گرتنى باقى رۆژه‌كه سودى نييه. وه به هه‌ردوو بۆچونه‌كه پێويسته رۆژووه‌كه‌ى بگرێته‌وه. پرسیار 2 / ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك پاك بووه‌وه پێش نوێژى به‌يانى به‌ڵام دواى نوێژى به‌يانى خۆى بشوات و نوێژ بكات و رۆژووى ئه‌و رۆژه بگرێت ئايا پێويست ده‌كات ئه‌و رۆژه بگرێته‌وه؟ وه‌ڵام / ئه‌گه‌ر له ره‌مه‌زاندا ئافره‌تى حهيزدار به دهقيقهيهك پێش نوێژى به‌يانى پاك بووه‌وه، وه دڵنيا بوو ئه‌وا رۆژووه‌كه‌ى ته‌واوه‌و پێويست ناكات بيگرێته‌وه، چونكه كاتێك ئه‌و به‌رۆژوو ده‌بێت پاك بۆته‌وه‌و ئه‌گه‌ر چى خۆشوشتنهكهيشى بكه‌وێته دواى نوێژى به‌يانى ئاساييه. وه‌كو كه‌سێك وايه كه غوسڵى له‌سه‌ر بێت و دواى نوێژى به‌يانى خۆى بشوات و پاششێوى كردووه‌و خۆى نه‌شوشتووه تا دواى نوێژى به‌يانى ورۆژووهكهيشى ته‌واوه. وه لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئاگادارى ئه‌و ئافره‌تانه بكه‌مه‌وه كه به هه‌ڵه تێگه‌يشتوون و وا ده‌زانن كه ئه‌گه‌ر رۆژێك به‌رۆژوو بن و دواى رۆژوو شكاندن بكه‌ونه حهيزهوه تا نوێژى عيشا ئه‌وا ئه‌و رۆژووهيان بۆ ناژمێردرێت، به‌ڵام ئه‌مه ههڵهيهو هيچ بنه‌مايه‌كى نييه، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر به‌يه‌ك ده‌قيقه پاش خۆر ئاوا بوون توشى حه‌يز بێت ئه‌وا رۆژووه‌كه‌ى ته‌واوه‌و هيچى له‌سه‌ر نييه. پرسیار 3 / ئايا پێويسته له‌سه‌ر زهيستان به‌رۆژوو بێت و نوێژ بكات ئه‌گه‌ر پێش چله‌ى پاك بێته‌وه؟ وه‌ڵام / به‌ڵێ زهيستان كه‌ى پاك بووه‌وه پێش چله‌ى پێويسته له‌سه‌رى نوێژ بكات و به‌رۆژوو بێت ئه‌گه‌ر له‌ره‌مه‌زاندا بوو، وه دروسته بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ى كه لێى نزيك بێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پاك بۆته‌وه‌و هيچ شتێك نييه رێگرى بكات له‌م شتانه. پرسیار 4 / ئه‌گه‌ر بێت و ئافره‌ت سوڕى مانگانه‌ى هه‌شت رۆژ يان حه‌وت رۆژ بێت وه‌هه‌روه‌ها جارێك يان زياتر له‌م ماوه‌يه زياتر روويدا حوكمى چييه؟ وه‌ڵام / ئه‌گه‌ر بێت و ئافره‌ت سوڕى مانگانه‌ى حه‌وت رۆژ يان هه‌شت رۆژ بێت هه‌روه‌ها ئه‌م ماوه‌يه زيادى كرد بۆ نۆ يان ده يان يانزه رۆژ ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكات و نوێژ نه‌كات تا پاك ده‌بێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم ) ماوه‌ى ديارى نه‌كردووه بۆ حه‌يز، خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێت: (وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى) [البقرة: 222]. هه‌تا ئه‌م خوێنه بمێنێت ئه‌و ئافره‌ته له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه ده‌بێت تا پاك ده‌بێته‌وه و خۆى ده‌شوات و نوێژ ده‌كات، ئه‌گه‌ر له مانگى داهاتوودا ئه‌م ماوه‌يه كه‌مى كرد هه‌ركاتێك پاك بووه‌وه خۆى ده‌شوات ئه‌گه‌ر وه‌ك مانگى پێشوويشى نه‌بێت.گرنگ ئه‌وه‌يه هه‌ركاتێك ئافره‌ت له حهيزدا بێت نوێژ ناكات ئيتر ئه‌گه‌ر ئه‌و حهيزه وه‌ك مانگى پێشوى بێت يان كه‌متر يان زياتر. پرسیار 5 / ئايا ئافره‌تى زهيستان چاوه‌ڕێى چله‌ى ده‌كات و نوێژ ناكات وبهرۆژوو نابێت، ياخود په‌يوه‌سته به نه‌مانى خوێنه‌وه، ههركاتێت پاك بووه‌وه نوێژ ده‌كات؟ وه ئايا كه‌مترين ماوه‌ى پاك بوونه‌وه چه‌نده؟ وه‌ڵام / ئافره‌تى زهيستان كاتێكى ديارى كراوى نييه به‌ڵكو هه‌ركاتێك خوێنى هه‌بێت نه‌نوێژ ده‌كات ونه به‌رۆژوو ده‌بێ و نه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى كۆده‌بێته‌وه، وه هه‌ر كاتێك بينى پاك بۆته‌وه ئه‌گه‌ر پێش چلهيش بێت ته‌نانه‌ت ده رۆژ يان پێچ رۆژ بێت ئه‌وا نوێژ و رۆژووى خۆى ده‌كات و ئاساييه. پرسیار 6 / ئه‌گه‌ر له رۆژانى ره‌مه‌زاندا ئافره‌ت چه‌ند دڵۆپه خوێنێكى كه‌م به‌رده‌وام بوو له‌گه‌ڵيدا به درێژايى مانگى ره‌مه‌زان ئايا رۆژووه‌كه‌ى ته‌واوه يان نا؟ وه‌ڵام / به‌ڵێ رۆژووه‌كه‌ى دروست و ته‌واوه‌و ئه‌م چه‌ند دڵۆپه خوێنه هيچ شتێك نييه و به‌ڵكو له دهمارهوهيه، وه‌له ئيمامى عهلييهوه (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌گێڕنه‌وه كه ده‌فه‌رمێت: ئه‌م چه‌ند دڵۆپه خوێنه وه‌ك خوێن به‌ر بوونى لوت وايه‌و به حه‌يز دانانرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له كاتى سوڕى مانگانهيدا بێت ئه‌وا به حه‌يز داده‌نرێت. پرسیار 7 / ئه‌گه‌ر ئافره‌ت هه‌ستى به خوێن كرد پێش دابه‌زينى له پێش خۆر ئاوا بوون، يان هه‌ستى به ئازارى حه‌يز كرد ئايا رۆژووى ئه‌و رۆژه‌ى دروسته يان بيگێڕێته‌وه؟ وه‌ڵام / ئه‌گه‌ر ئافره‌ت هه‌ستى به خوێن كرد پێش دابه‌زينى به‌ڵام دانه‌به‌زى پێش خۆر ئاوا بوون، يان هه‌ستى به ئازارى حه‌يز كرد به‌ڵام دانه‌به‌زى تا دواى خۆر ئاوا بوون ئه‌وا رۆژووى ئه‌و رۆژه‌ى ته‌واوه‌و نايگێڕێتهوه. پرسیار 8 / ئه‌گه‌ر ئافره‌ت خوێنى بينى به‌ڵام دڵنيا نه‌بوو كه خوێنى حهيزه ئايا حوكمى رۆژوو گرتنى ئه‌و رۆژه چييه؟ وه‌ڵام / رۆژووه‌كه‌ى ته‌واوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه بنچينه ئه‌وه‌يه كه خوێنى حه‌يز نييه تا دڵنيا نه‌بێت كه حهيزه. پرسیار 9 / ئايا ئافره‌ت له‌كاتى حهيزو زهيستانيدا له رۆژى ره‌مه‌زاندا دروسته بخۆن و بخۆنه‌وه؟ وه‌ڵام / به‌ڵێ ده‌توانن بخۆن و بخۆنه‌وه له رۆژانى ره‌مه‌زاندا، به‌ڵام وا باشتره به نهێنى بێت ئه‌گه‌ر منداڵا له ماڵدا هه‌بێت، چونكه كێشه‌يان لا دروست ده‌كات. پرسیار 10 / ئه‌گه‌ر ئافره‌تى حهيزدارو زهيستان له كاتى عه‌سردا پاك بووه‌وه ئايا پێويست ده‌كات نوێژى نيوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ عه‌سردا بكات يان ته‌نها نوێژى عه‌سرى له‌سه‌ر پێويسته؟ وه‌ڵام / بۆچوونى راست و دروست له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌وه‌يه ته‌نها نوێژى عه‌سرى له‌سه‌ر پێويست ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌ڵگه نييه له‌سه‌ر پێويست بوونى نوێژى نيوه‌ڕۆ. وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ((صلی الله علیه وسلم فه‌رموويه‌تى: (من أدرك ركعة من العصر قبل أن تغرب الشمس فقد أدرك العصر)( (صحيح الجامع الصغير: 5992).) . واته: هه‌ركه‌سێك فرياى ركاتێك له نوێژى عه‌سر بكه‌وێت پێش خۆرئاوا بوون، ئه‌وا فرياى هه‌مو نوێژى عه‌سر كه‌وتووه. وه‌باسى نوێژى نيوه‌ڕۆى نه‌كردووه ئه‌گه‌ر نوێژى نيوه‌ڕۆ پێويست بوايه ئه‌وا روونى ده‌كرده‌وه، وه ئه‌گه‌ر ئافره‌ت توشى حه‌يز بوو دواى چوونه ناو نوێژى نيوه‌ڕۆوه ئه‌وا ته‌نها كردنى نوێژى نيوه‌ڕۆى له‌سه‌ره جگه له عه‌سر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه نوێژى نيوه‌ڕۆ كۆ ده‌كرێته‌وه له‌گه‌ڵ عه‌سردا، وه به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر پاك بووه‌وه پێش ته‌واو بوونى كاتى نوێژى عيشا ئه‌وا ته‌نها نوێژى عيشاى له‌سه‌ره‌و نوێژى مه‌غريبى له‌سه‌ر نييه. پرسیار 11 / هه‌ندێك له ئافره‌تان منداڵيان له‌بار ده‌چێت يان پێش دروست بوونى كۆرپه‌له يان دواى دروست بوونى كه شێوه‌ى منداڵه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت ئايا حوكمى به‌رۆژوو بوونى ئه‌و رۆژانه چييه كه تێيدا له‌باريان ده‌چێت يان رۆژووى ئه‌و رۆژانه‌ى كه خوێنى تێدا ده‌بينن؟ وه‌ڵام / ئه‌گه‌ر هاتوو كۆرپه‌له دروست نه‌بووبێ ئه‌وا خوينهكهى خوێنى زهيستانى نييه و ده‌بێت نوێژ بكات و رۆژوو بگرێت و ته‌واوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆرپه‌له شێوه‌ى دروست ببوو ئه‌وا خوێنه‌كه‌ى هى زهيستانييه و نابێت نوێژ بكات و به‌رۆژوو بێت، له‌م بابه‌ته‌دا رێسا و بنچينه تێيدا درست بوونى كۆرپهلهيه ئه‌گه‌ر دروست ببوو ئه‌وا خوێنى زهيستانييه و ئه‌گه‌ر دروست نه‌بوو ئه‌وا خوێنى زهيستانى نييه. پرسیار 12 / دابه‌زينى خوێن له‌كاتى سك پڕيدا له رۆژانى ره‌مه‌زاندا ئايا كارده‌كاته سه‌ر رۆژووه‌كه‌ى؟ وه‌ڵام / دابه‌زينى خوێن له‌كاتى سك پڕيدا له رۆژانى ره‌مه‌زاندا ئه‌گه‌ر حه‌يز بوو ئه‌وا وه‌ك حهيزى ئافره‌تێكه كه سك پڕ نه‌بێت و كار ده‌كاته سه‌ر رۆژووه‌كه‌ى، ئه‌گه‌ر حهيزيش نه‌بوو ئه‌وا كار له رۆژووه‌كه‌ى ناكات و به‌تاڵى ناكاته‌وه، وه ئه‌گه‌ر حه‌يز توشى ئافره‌تێكى سك پڕ ببێت و له‌و ماوه‌يه‌دا نه‌بچڕێت و به‌رده‌وام بێت و له‌كاتى ديارى كراوى خۆي‌دا ئه‌وا بۆچوونى راست ئه‌وه‌يه كه حوكمى حهيزى هه‌يه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ى سك پڕيدا حهيزى نه‌ما به‌ڵام دواى ئه‌وه خوێنى بينى له‌كاتى ديارى كراوى خۆي‌دا نه‌بوو ئه‌وا كار له رۆژووه‌كه‌ى ناكات و حوكمى حهيزى نييه. پرسیار 13 / ئايا ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له رۆژانى سوڕی مانگانهيدا رۆژێك خوێنى بينى و رۆژێك نهيبينى چى بكات؟ وه‌ڵام / ئاشكرا ئه‌وه‌يه ئه‌و پاكێتى يان وشكێتييهى كه رويداوه له رۆژانى سوڕه‌كه‌دا ئه‌وا به پاكى دانانرێت و به حه‌يز داده‌نرێت، به‌ڵام هه‌ندێك له زانايان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر رۆژێك بيبينێت و رۆژێك پاك بێت ئه‌وا ئه‌و رۆژانه‌ى كه ده‌بينرێت به حه‌يز داده‌نرێت و رۆژه پاكهكانيشى به پاك داده‌نرێت تا ده‌گاته پانزه رۆژ له دواى ئه‌وه به خوێنى ئيستيحازه (نه‌خۆشى) داده‌نرێت، ئه‌م بۆچونه به‌ناوبانگه لاى مه‌زهه‌بى ئيمامى ئه‌حمه‌دى كوڕى حه‌نبه‌ل. پرسیار 14 / له‌رۆژانى كۆتايى حهيزدا وه پێش پاك بوونه‌وه ئافره‌ت هيچ شوێنه‌وارێكى خوێن نه‌بينێت به‌ڵام ئاوه سپييه‌كه نه‌بينێت (القصة البيضاء) ئايا ده‌توانێت به‌رۆژوو ببێت يان چى بكات؟ وه‌ڵام / ئه‌گه‌ر عاده‌تى خۆى وابوو كه ئه‌و ئاوه نابينێت كه هه‌ندێك ئافره‌ت وايه ئه‌وا به‌رۆژوو ده‌بێت، وه‌ئه‌گه‌ر عاده‌تى وابوو له كۆتاييدا ئه‌و ئاوه سپييهى ده‌بينى ئه‌وا به‌رۆژوو نابێت و چاوه‌ڕێى ئه‌و ئاوه سپييه ده‌كات. پرسیار 15 / حوكمى خوێندنى قورئان چييه بۆ ئافره‌تى حهيزدارو زهيستان به ته‌ماشا كردن و له‌به‌ر كردن له كاتى پێويستيدا ئه‌گه‌ر مامۆستا بێت يان خوێندكار؟ وه‌ڵام / ئاساييه ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌كاتى حهيزو زهيستانيدا قورئان بخوێنێت له كاتى پێويستيدا وه‌كو ئافره‌تێك كه مامۆستا بێت يان قوتابى، يان خوێندنى ئه‌و ويردانهى كه له شه‌وو رۆژدا هه‌يه، به‌ڵام خوێندنى قورئان بۆ ده‌ست كه‌وتنى پاداشت باشتر وايه كه نه‌خوێنێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى زانايان بۆچونيان وايه كه ئافره‌تى حهيزدار نابێت قورئان بخوێنێت. پرسیار 16 / ئايا پێويست ده‌كات ئافره‌تى حهيزدار جل و به‌رگى بگۆڕێت پاش پاك بوونه‌وه‌ى كه هه‌رچه‌نده هيچ شتێكى به‌ر نه‌كه‌وتبێت؟ وه‌ڵام / پێويست ناكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى حه‌يز لاشه پيس ناكات و به‌ڵكو خوێنه‌كه پيسه ئه‌كه‌ر به‌ر شتێك بكه‌وێت، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمانى به ئافره‌تان كردووه ئه‌گه‌ر خوێنى حه‌يز بوو به جل و بهرگيانهوه ئه‌وا با بيشۆرن و نوێژ به‌و جل و به‌رگانه‌وه بكه‌ن. پرسیار 17 / ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك له‌ره‌مه‌زاندا حه‌وت رۆژ زهيستان بوو، وهنهيگرتهوه تا ره‌مه‌زانى دووه‌م، وهرهمهزانى دووه‌ميش هات بهسهرداو حه‌وت رۆژى تر‌ى لێ نه‌گرت به بيانوى نه‌خۆشى، وهرهمهزانى سێيه‌مى لێ نزيك بۆته‌وه چى بكات؟ وه‌ڵام / ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته نه‌خۆش بێت و نه‌توانێت بيگرێته‌وه هه‌ركاتێك توانى با بيگرێته‌وه چونكه عوزرى هه‌يه، هه‌رچه‌نده ره‌مه‌زانى دووه‌ميش بێت به‌سه‌ريدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌به‌ر كه‌مته‌رخه‌مى خۆى بێت ئه‌وا نابێت گرتنه‌وه‌ى دوا بخات بۆ ره‌مه‌زانى دووه‌م، عائيشه (خواى لێ رازى بێت) فه‌رموويه‌تى: گرتنه‌وه‌ى رۆژووم له‌سه‌ر بووه‌و نه‌متوانيوه بيگرمهوه تا مانگى شه‌عبان. جا ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته عوزرى نه‌بێت ئه‌وا تاوانباره‌و ده‌بێت ته‌وبه بكات و چه‌ند رۆژى له‌سه‌ر بێت ده‌بێت بيگرێته‌وه، وه‌ئه‌گه‌ر عوزريشى هه‌بێت ئه‌وا چه‌ندێك دوا بكه‌وێت ساڵێك بێت يان دوو ئاساييه. پرسیار 18 / ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك توشى حه‌يز بوو به كاتژمێرێك دواى بانگى نيوه‌ڕۆ ونوێژى نه‌كردبوو ئايا پێويست ده‌كات له دواى پاك بوونه‌وه‌ى ئه‌و نوێژه بگێڕێته‌وه؟ وه‌ڵام / زانايان بۆچونيان جياوازه له‌م بابه‌ته‌دا، هه‌ندێك ده‌ڵێن پێويست ناكات بيگێڕێته‌وه، چونكه كه‌مته‌رخه‌مى نه‌كردووه‌و تاوانباريش نه‌بووه وه‌ده‌توانێت ئه‌و نوێژه دوا بخات بۆ دوا كاته‌كه‌ى، وه هه‌ندێكيان ده‌ڵێن: پێويست ده‌كات ئه‌و نوێژه بگێڕێته‌وه چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا ((صلی الله علیه وسلم فه‌رموويه‌تى: (من أدرك ركعة من الصلاة فقد أدرك الصلاة)( (صحيح سنن أبي داود: 1121).) .واته: هه‌ركه‌سێك فرياى ركاتێكى نوێژ بكه‌وێت ئه‌وا فرياى نوێژه‌كه‌ى كه‌وتووه. بۆيه واباشتره كه نوێژه‌كه‌ى بگێڕێته‌وه چونكه ته‌نها نوێژێكهو زه‌حمه‌ت نييه له‌سه‌رى. پرسیار 19 / ئه‌گه‌ر ئافره‌تى سك پڕ پێش منداڵ بوونى به رۆژێك يان دوو رۆژ خوێنى بينى ئايا واز له‌نوێژو رۆژووه‌كه‌ى بهێنێت له‌به‌ر ئه‌مه؟ وه‌ڵام / ئه‌گه‌ر ئافره‌تى سك پڕ پێش منداڵ بوونى به رۆژێك يان دوو رۆژ خوێنى بينى و ئازارى له‌گه‌ڵدا بوو ئه‌وا با واز له نوێژ‌و رۆژووه‌كه‌ى بهێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌بێ ئازار بوو ئه‌وا هيچ نييهو رێگر نييه له نوێژ‌و رۆژوو. پرسیار 20 / بۆچوونت چييه بۆ خواردنى حه‌پى مه‌نع بۆ نه‌هاتنى سوڕى مانگانه‌ى تاكو رۆژوو بگرێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكيدا؟ وه‌ڵام / من ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه له‌م شته، چونكه خواردنى ئه‌م حه‌پانه زيانێكى زۆرى هه‌يه، ئه‌م شته لاى من سه‌لمێنراوه له رێگه‌ى پزيشكانه‌وه، وه به ئافره‌تان ده‌وترێت: ئه‌م شته خواى گه‌وره نوسيوێتى له‌سه‌ر ئافره‌تان، تۆيش رازى به به‌شى خوا‌و بهرۆژووبه تا رێگر نه‌بێت وه‌ئه‌گه‌ر رێگرێكيش هه‌بێت ئه‌وا مهيگرهو رازى به به‌قه‌ده‌رى خواى گه‌وره. پرسیار 21 / كاميان بۆ ئافره‌ت باشتره له‌شه‌وانى ره‌مه‌زاندا له‌ماڵ نوێژ بكات يان له مزگه‌وت، به‌تايبه‌تى ئه‌و مزگه‌وتانه‌ى كه وتار‌و ئامۆژگارو يادخستنهوهى تێدايه؟ وهئامۆژگاريت چييه بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه له مزگه‌وت نوێژ ده‌كه‌ن؟ وه‌ڵام / باشتر وايه بۆ ئافره‌ت له ماڵدا نوێژ بكات له‌به‌ر گشتێتى فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) كه ده‌فه‌رمێت: (وبيوتهن خير لهن)( (صحيح سنن أبي داود: 567).) .واته: وه نوێژ كردن له ماڵه‌كانيان باشتره بۆيان..چونكه زۆر جار ده‌رچوونى ئافره‌ت پارێزراو نييه له فيتنه‌و ئاشوب، وهمانهوهى ئافره‌ت له ماڵدا خێرى زياتره، وه بۆ ووتارو ئامۆژگارى ده‌توانێت سود له كاسێت وه‌رگرێت، وه ئامۆژگاريشم بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه له مزگه‌وت نوێژ ده‌كه‌ن ئه‌وه‌يه كه خۆيان نهڕازێننهوهو بۆن له خۆيان نه‌ده‌ن. پرسیار 22 / حوكمى تام كردنى چێشت چييه له رۆژانى ره‌مه‌زاندا؟ وه‌ڵام / ئاساييه بۆ پێويستى، به‌ڵام ده‌بێت تامه‌كه قوت نه‌درێت و بتفێنرێتهوه. پرسیار 23 / ئافره‌تێك رۆژووى گرتووه له‌و كاته‌وه كه له‌سه‌رى پێويست بووه به‌ڵام ئه‌و رۆژانه‌ى كه به‌هۆى سوڕى مانگانه‌وه نهيگرتووه به‌هۆى نهزانييهوه پاش تر نهيگێڕاوهتهوه، وهنايشزانێت ژماره‌ى ئه‌و رۆژانه چه‌نده، ئايا چى پێويسته له‌سه‌رى؟ وه‌ڵام / جێى داخه كه ئه‌م هه‌ڵه‌يه له نێوان هه‌ندێك له ئافره‌تاندا روو بدات ئيتر ئه‌گه‌ر به‌هۆى نه‌زانينه‌وه بێت ياخود به‌هۆى كهمتهرخهمييهوه، وه پێويسته له‌سه‌ر ئه‌م ئافره‌ته ته‌وبه بكات و بگه‌ڕێته‌وه بۆ لاى خوا‌و ئه‌و رۆژانه بگێڕێته‌وه به گوێره‌ى توانا. پرسیار 24 /حوكمى مانه‌وه‌ى ئافره‌ت چييه له مزگه‌وتى (مسجد الحرام) دا له‌كاتى حهيزدا بۆ گوێ گرتن له فه‌رمووده‌و وتار؟ وه‌ڵام / نابێت ئافره‌تى حهيزدار بمێنێته‌وه له (مسجد الحرام) و هيچ مزگه‌وتێكى تردا، به‌ڵام بۆى هه‌يه تێپه‌ڕ بێت پيايدا بۆ پێويستى و له‌و شێوانه، هه‌روه‌كو چۆن پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) داواى راخه‌رێكى له عائيشه كرد (خواى لێ رازى بێت) كه بۆى بهێنێت ئه‌ويش فه‌رمووى: له مزگه‌وته‌و منيش له حهيزدام، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى: (ان حيضتك ليست في يدك، فناولته) (أخرجه مسلم وأبو عوانة والنسائي والبيهقي وأحمد، وانظر: إرواء الغليل: 1/ 213). . واته: حهيزهكهت به ده‌ست خۆت نييه، منيش پێم‌دا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بيه‌وێت دابنيشێت و بمێنێته‌وه ئه‌وا دروست نييه، به‌ڵگه‌يش له‌سه‌ر ئه‌مه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمانى به ئافره‌تان كردووه له نوێژى چه‌ژندا ده‌رچن بۆ نوێژگه ئه‌وانه‌ى كه له‌ناو خهيمهدان و حهيزداريش، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى كه له حهيزدان نه‌يه‌نه نوێژگه، ئه‌مه‌يش به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه حهيزدار نابێت بمێنێته‌وه له مزگه‌وتدا بۆ گوێ گرتن له وتار. پرسیار 25 / حوكمى ئاوى قاوه‌يى (الكدرة) چييه كه داده‌به‌زێت له ئافره‌ت به رۆژێك يان دوو رۆژ پێش حه‌يز؟ كه هه‌ندێك جار له‌سه‌ر شێوه‌ى دهزوويهكى ته‌نكى ره‌ش ياخود قاوه‌يى يان هاوشێوه‌ى ئه‌مانه‌يه، وه حوكمه‌كه‌ى چييه ئه‌گه‌ر له دواى حه‌يز بێت؟ وه‌ڵام / ئه‌گه‌ر له پێش حه‌يز بێت ئه‌وا هه‌ر به حه‌يز داده‌نرێت ئه‌مه‌يش به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه ئازارى له‌گه‌ڵدايه، وه‌ئه‌گه‌ر له دواى حهيزيشدا بوو ئه‌وا چاوه‌ڕێى ده‌كرێت تا نامێنێت و به حه‌يز داده‌نرێت، چونكه عائيشه (خواى لێ رازى بێت) ده‌فه‌رمێت: (لا تعجلن حتى ترين القصة البيضاء) (رواه مالك، وصححه الشيخ الألباني في: إرواء الغليل: 1/218) .. ،واته: په‌له مه‌كه‌ن تا ئاوى سپى ده‌بينن. سبحانك اللهم وبحمدك أشهد أن لاإله إلا أنت أستغفرك وأتوب إليك. ? زاناى پايه‌به‌رز: محمد بن صالح العثيمين (وه‌رگێڕانى: دايكى ئالا‌ء) |