فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئه‌مانه له‌گه‌وره‌ترين تاوانه‌كانى زمانن ئه‌مانه له‌گه‌وره‌ترين تاوانه‌كانى زمانن ..!! مرۆڤى خواناس وموسڵمان قسه كه‌م ده‌كات , زانابێت به‌پێى پێويست قسه ده‌كات , زاناش نه‌بێت گوێ ئه‌گرێت زۆر زياتر له‌وه‌ى كهئهيبيستێت..ئه‌زانێت قسه‌ى دونيايى ساده‌يه و زۆرجار سودێكى ئه‌وتۆى نييه ، وهئهشزانێت قسه‌كردن لهدين دا به‌بێ عيلم وبوونى زانست به‌قورئان وسونه‌تى صه‌حيحى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم ) ڕێگايه‌كه خۆى وون ده‌كات و خه‌ڵكيش به‌هه‌مان شێوه.. بۆيه نرخى ئه‌و ئه‌ندامه ،ئه‌و نيعمهته ئه‌زانێت كه‌خواى گه‌وره پێى به‌خشيوه ,,ئه‌وه‌تا خواى گه‌وره وه‌ك نيعمهتێكى گه‌وره باسى ده‌كات و ئه‌فه‌رموێت{أَلَمْ نَجْعَلْ لَهُ عَيْنَيْنِ وَلِسَاناً وَشَفَتَيْنِ} [البلد:8-9] ئايا ئێمه دوو چاو و زمانێك و دوو لێومان پێنه‌داون..؟ ..بۆيه نرخى ئه‌م ئه‌ندامه له‌لاى كه‌سێكه كه لێى بێ به‌شه (لاڵ )... زمان ئه‌وه‌نده به‌سه بۆى كه هۆكارێكه (ئامێرێكه) كه هه‌موو خۆشى و خۆشبه‌ختى يه‌كى دونيا و دوا ڕۆژى پێوه‌به‌نده له‌هه‌مان كاتيشدا به‌دبه‌ختى و ناخۆشى هه‌ردوو دونياشى پێوه‌به‌نده ،ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم ) ئه‌فه‌رموێت «...لاشه به زمان ده‌ڵێت له‌خوا بترسه ده‌رباره‌مان ، چونكه ئێمه به‌تۆوه بهندين، ئه‌گه‌ر ڕاست بيت ئێمه‌ش ڕاست وسه‌لامه‌ت ده‌بين، وه به‌پێچه‌وانه‌وه ».الترمذي (2407) . هه‌ندێك له‌گه‌وره‌ترين وترسناكترين تاوانه‌كانى زمان... «1». ووتنى قسه‌يه‌ك كه هاوبه‌ش بڕياردان بێت بۆ خواى تاك و بێ هاوبه‌ش..براى موسڵمان ،خوشكى به‌ڕێز گه‌وره‌ترين تاوان له‌سه‌ر ڕووى زه‌وى دا هاوبه‌ش بڕياردانه بۆ خواى گه‌وره‌ى تاك وته‌نها..ئه‌ويش به‌وه ئه‌بێت كه عيبادهت (په‌رستن ) بۆ غه‌يرى خواى گه‌وره ئه‌نجام بده‌ى ياخود له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره‌دا غه‌يرى خواش هاوبه‌ش و به‌شداربن تيايدا ئيتر عيبادهتهكه (په‌رستنه‌كه)هه‌ر عيباده‌تێك بێت... بۆنمونه سوێند خواردن به‌خواى گه‌وره عيباده‌ته و په‌رستن ئه‌نجامدانه بۆى چونكه گه‌وره‌يى سوێندپێخوارى تێدا ده‌رده‌كه‌وێت (كه‌خواى گه‌وره‌يه)..بۆيه ئه‌نجامدانى ئه‌م په‌رستنه بۆ غه‌يرى خواى گه‌وره هاوبه‌ش بڕياردانه (واته شيركه) و له تاوانى دزى وكوشتن و ئازاردانى دايك وباوك و داوێن پيسى و...هه‌موو گه‌وره‌تره...بۆنمونه وتنى به‌شه‌ره‌فم، به‌گيانى هه‌ردووكمان ، بهبرايهتيمان ،به‌سه‌رى باوكم ، به‌سه‌رى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم ) (سوێندخواردن به پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم ) دروست نييه و هاوبه‌ش بڕياردانه)، بهكهعبه يان به‌ماڵى خوا (هاوبه‌ش بڕياردانه و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) نه‌هى لێ كردووين) ,يان....كه‌واته سوێند خواردن به‌هه‌ر شێتك جگه له سوێندخواردن به خواى گه‌وره و قورئان ئه‌وا هاوبه‌ش بڕياردانه و ده‌بێت زۆر ورياى بين ..سه‌يركه پێغه‌مبه‌ره‌ى خوا (صلی الله علیه وسلم ) چى ئه‌فه‌رموێت « من حلف بغير الله فقد أشرك ».أخرجه أحمد والترمذي والحاكم .واته هه‌ركه‌سێك سوێند به‌غه‌يرى خوا ( ئيتر هه‌ركه‌سێك يان هه‌ر شتێك بێت) بخوات ئه‌وا هاوبه‌شى بۆخوا بڕيارداوه.. «2».جنێودان ، قسه‌ى ناشيرين ، ده‌م پيسى ، به‌خه‌ڵك ڕابواردن......هتد...پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم ) ئه‌فه‌رموێت «ليس المؤمن بالطعان ولا اللعان ولا الفاحش ولا البذى». الأدب المفرد - (ج 1 / ص 116) واته بڕوادار تانه‌ده‌ر نييه ، لهعنهتكهر نييه ، قسه‌ى ناشيرين ناكات ، وه ده‌م پيس نييه.....جنێودان و قسه‌ى ناشيرين و ده‌م پيسى سيفاتى كه‌سى بێ ده‌سه‌ڵات و لاوازن..نه‌ك بڕوادارى ژير و له‌خواترس.. «3».ووتنى كوفر و كوفركردن ..ئه‌مه هه‌ر بهناوهكهيدا دياره كوفره و مرۆڤ له‌دينى ئيسلام ده‌رده‌كات و بێ باوه‌ڕ ده‌بێت پێى...بۆنمونه كوفركردن وجنێودان به‌خوا ..به قورئان .. به نوێژكردن ...به‌ڕۆژوو .. به..هه‌ر سونه‌تێكى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ...به....ياخود گاڵته‌كردن وڕابواردن به خوا...به قورئان ...به واجباته‌كان...به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ...به ...هه‌موو ئه‌مانه مرۆڤ له‌دينى ئيسلام ده‌رده‌كه‌ن و به‌موسڵمان ناژمێردرێت.... «4».ووتنى هه‌ندێك بيدعه‌و شتى داهێنراو لهديندا كه تياياندا هه‌يه يان هاوبه‌ش بڕياردانه، يان تاوانێكى گه‌وره‌يه، يان هه‌ر داهێنراوێكه و له‌دواى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) و هاوهڵانى دروست بووه...كه‌واته ورياى شتى داهێنراوبه لهديندا چونكه شيرينترينهكهيان زۆر تاڵه... چه‌ندين تاوانى تر‌ى گه‌وره‌ى وه‌ك غه‌يبه‌ت كردن ،بوهتان كردن ، درۆكردن....چه‌ندانى تريش... په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێت [دوومهلائيكه كردوهكانتان ئه‌پارێزن..دوو ڕێزدارن كرده‌وه و گوفتارهكانتان ئه‌نوسن] الانفطار: 9-11. ئاماده‌کردنی ئه‌ندازيار : ناودار صابير |