فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
سه له‌فیه‌کان کێن ؟ سه له‌فیه‌کان کێن ؟ (( پێشه‌كى )) الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه أجمعين. أما بعد: دياره كه‌سانى لارێ و مونحه‌ريف كه چاويان به‌م بانگه‌وازه و ده‌عوه پيرۆزه هه‌ڵنايێت، وه ياخود ناتوانن وه‌كو كه‌سێكى ئه‌هلى سوننه بانگه‌وازى بكه‌ن بۆ حه‌ق و ڕاستی و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) حه‌ساده‌ت ده‌يانگرێ و دار عه‌صايه‌كى لاواز ده‌گرنه ده‌ستيان ئه‌ويش بوهتان و درۆكردنه بۆ مامۆستايانى سه‌له‌فى بۆ ئه‌وه‌ى ناشيرينيان بكه‌ن و خه‌ڵك قسه‌ى حه‌قيان لێ وه‌رنه‌گرن، وه ده‌ست ده‌كه‌ن به توهمه‌و بوهتان كردن كه گوايه ئه‌مانه حزبێكن سه‌ر به سعوديه‌ن وه ڕِۆژێك ده‌ڵێن ئه‌مانه سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتن و عه‌ميل و به‌كرێ گيراوى ئه‌م و ئه‌ون، ئه‌مانه خه‌ڵك له‌سه‌ر دين سارد ده‌كه‌نه‌وه كه خۆشيان ده‌زانن ئه‌م شتانه هه‌مووى دووره له ڕاستى به‌ڵكو بانگه‌وازى مامۆستايانى سه‌له‌فى ته‌نها بۆ سوننه‌تى پێشه‌وامان محمده (صلی الله علیه وسلم) بۆيه به پێويستى ده‌زانم هه‌ڵوێسته‌يه‌ك بكه‌ين له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و ڕوون كردنه‌وه‌يه‌كى زانستيانه بده‌ين بۆ ووشه‌ى سه‌له‌فی و هه‌ڵگرانى ئه‌م ڕێبازه پيرۆزه بۆ ئه‌وه‌ى موسلمانان بزانن كه سه‌له‌ف كێ يه و سه‌له‌فيه‌ت چيه و سه‌له‌فيه‌كان كێن؟ئايا سه‌له‌فى ماناى چيه؟ وشه‌ى سه‌له‌فى واته: پێشين، ئه‌م ووشه‌يه بۆ پێشينه چاكه‌كان به‌كاردێت له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و هاوه‌ڵانى (ڕه‌زای خواییان لێبێت) وه له تابعين (رحمة الله عليهم أجمعين) كه‌واته ووشه‌ى (سلف) واته پێشين وه (سلفى) ئه‌و كه‌سانه ئه‌گرێته‌وه كه شوێن (سلف) كه‌وتوون وه گومان له‌وه دا نيه كه ده‌بێ هه‌موو موسڵمانێك شوێن پێشينه چاكه‌كانى خۆى بكه‌وێت چونكه ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ين ئه‌وا گومڕاو سه‌رلێ شێواو ده‌بين هه‌روه‌كو خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت:( وَمَنْ يُشَاقِقِ الرَّسُولَ مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ الْهُدَىٰ وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ الْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّىٰ وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ ۖ وَسَاءَتْ مَصِيرًا ) النساء: ١١٥ واته : (ئه‌و كه‌سه‌ى له‌سه‌ر ڕێبازى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) نه‌ڕوات و موخاله‌فه‌ى ئه‌و بكات له دواى ئه‌وه‌ى كه رێبازى پێغه‌مبه‌رى (صلی الله علیه وسلم) بۆ ڕوون كرايه‌وه ته‌واو ده‌زانێت سوننه‌ت و ڕێبازى ئه‌و چيه و شوێن ڕێباز‌و ڕێچكه‌يه‌ك ده‌كه‌وێت كه ڕێبازى هاوه‌ڵانى محمد (صلی الله علیه وسلم) نيه، چونكه ئيماندارانى ئه‌و كات كه قورئان داده‌به‌زى ته‌نها هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر بوون (صلی الله علیه وسلم) كه‌واته مه‌به‌ست صه‌حابه‌كانن، جا ئه‌م جۆره كه‌سانه خواى گه‌وره ڕوويان وه‌رده‌گێرێت بۆ ئه‌و ڕێبازه‌ى كه خۆيان ڕوويان بۆ وه‌رگێڕاوه و گومڕاده‌بن، وه شوێن و جێگه‌يان له ئاخيره‌تيش دۆزه‌خ و ئاگرى جه‌هه‌ننه‌مه وه خراپترين شوێن و جێگايه) مه‌به‌ستمان لێره ئه‌م وشه‌يه‌يه (وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ الْمُؤْمِنِينَ ) كه‌وابوو پێويسته له سه‌رمان شوێن پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و هاوه‌ڵانى بكه‌وين بۆ ئه‌وه‌ى له دونيا دا گومڕانه‌بين وه له ئاخيره‌تيش جێگامان دۆزه‌خ نه‌بێت، وه وشه‌ى سه‌له‌ف شتێكى داهێنراو و تازه نيه، به‌ڵكو له ده‌مى موباره‌كى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) بيستراوه‌كه، له پێش مردنى ئامۆژگارى فاطمه‌ى كچى كرد (رضي الله عنها) بۆ ئه‌وه‌ى وا نه‌زانێت كچى پێغه‌مبه‌رێكه و ئيتر بۆ خۆى پاڵ بداته‌وه‌ء هيچ شتێك نه‌كات به‌ڵكو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئامۆژگارى ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: (فاتقي الله واصبري فَإًنًّي نِعْمَ السَّلَفُ أَنَا لَكِ) رواه البخاري ومسلم واته: (ته‌قواى خوا بكه ئه‌ى فاطمه وه صه‌بر بگره له سه‌ر مردنى من وه له دواى مردنى منيش باش‌ترين (سلف) پێشين بۆ تۆ منم.) بۆيه پێويسته له هه‌موو شتێك‌دا سه‌يرى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بكه‌ين, چونكه ئه‌و تاقمه‌ى كه له ڕۆژى دواييدا نه‌جاتى ده‌بێ و سه‌رفرازه ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له‌سه‌ر ڕێبازى پێغه‌مبه‌رى خوان (صلی الله علیه وسلم) هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ((إفترفت اليهود على احدى وسبعين فرقة، وافترقت النصارى على اثنتين وسبعين فرقة، وستفترق أُمتي على ثلاث وسبعين فرقة كلهم في النار الاِ واحدة ، قالوا : وما هي تلك الفرقة ؟ قال: ما أنا عليه اليوم وأصحابي )) رواة ابوداود وابن ماجة والطبراني والحاكم . واته: (جوله‌كه بوون به حه‌فتاويه‌ك فرقه و گاوره‌كان بوون به حه‌فتا و دوو فرقه و ئوممه‌تى منيش له دواى من ئه‌بن به حه‌فتا و سێ فرقه، هه‌موويان بۆ ئاگرن ته‌نها يه‌كێكيان نه‌بێت كه نه‌جاتى ئه‌بێت له ڕۆژى دوايي، بۆيه هاوه‌ڵان پرسياريان كرد و فه‌رموويان: ئه‌و فرقه و تاقمه كێن ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ويش فه‌رمووى: (ما أنا عليه اليوم وأصحابي ) واته: ئه‌وه‌ى كه‌وا ئه‌مڕۆ من و هاوه‌ڵانم له سه‌رينى جا هه‌ركه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌مه بڕوات ئه‌وا ئه‌و كه‌سه هيدايه‌ت دراوه‌و براوه‌يه و له ڕۆژى دوايى نه‌جاتى ده‌بێ و ناچێته ئاگر.) كه‌واته سه‌له‌فى ئه‌و كه‌سانه‌ن كه شوێن كه‌وته‌ى سه‌له‌فى خۆيان كه‌وتوون له پێغه‌مبه‌رى خوا‌و (صلی الله علیه وسلم) له هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانى (ڕه‌زای خواییان لێبێت) .بۆچى زاراوه‌ى سه‌له‌فى به‌كاربێنين ؟! له‌وانه‌يه يه‌كێك پرسيار بكات و بڵێت: ئه‌ى خواى گه‌وره نافه‌رمووێت: (هُوَ سَمَّاكُمُ الْمُسْلِمِينَ مِنْ قَبْلُ وَفِي هَٰذَا )الحج: ٧٨ واته: (ئه‌وانه‌ى كه باوه‌ڕيان به خواى تاك و ته‌نها هه‌بووه‌و ته‌نها ئه‌ويان په‌رستووه ئێوه‌و له پێش ئێوه‌ش ئێمه ناومان ناون مسلم واته موسڵمان.) كه‌واته ئێمه موسڵمانين بۆچى به خۆمان بلێين سه‌له‌فى؟له وه‌ڵام دا ده‌ڵێين كه‌سێك به وتنى شايه‌تمان دێته ناو بازنه‌ى ئيسلام و پێى ده‌وترێ موسڵمان، به‌ڵام له ناو موسڵماناندا چه‌ند گروپ و تاقمێكى تێدانه كه له ڕێبازى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و هاوه‌ڵانى لايان داوه و گومڕا بوونه ئه‌هلى (بيده‌عه‌يان) پێ ده‌وترێ ئه‌مانه ده‌كه‌ونه ژێر ئه‌و هه‌ڕه‌شه تونده‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) كه ده‌فه‌رمووێت: (وستفترق أمتى على ثلاث وسبعين فرقة كلهم في النار إلا واحدة) واته: ئومه‌تى من ده‌بێ به حه‌فتاو سێ به‌ش وه هه‌موويان بۆ ئاگرن ته‌نها يه‌ك پارچه‌و گروپ نه‌بێ كه نه‌جاتى ده‌بێت له ئاگرى دۆزه‌خ، كه‌واته بازنه‌ى ئيسلام فراوانه جێگه‌ى هه‌موو كه‌سێكى تێدا ده‌بێته‌وه كه شايه‌تى بدات و به ته‌نها خواى گه‌وره بپه‌رستێ به‌ڵام له ناو ئه‌و بازنه فراوه‌نه‌يه‌دا چه‌ندين گروپ و تاقمى تر دروست بوون هه‌روه‌كو سه‌روه‌رمان ئه‌فه‌رمووى (صلی الله علیه وسلم). وه‌كو ((شيعة ، خوارج ، موعتةزيلة ، مرجئة ، تةصةووف، جةهةمي.....هتد)) و چه‌ندان بيرو ڕاى تر كه جياوازن له‌گه‌ڵ ئه‌هلى سوننه. كه‌واته ڕاسته تۆ موسلمانی و پێت ده‌وترێ (مسلم) به‌ڵام ئه‌ى خه‌وارج و موعته‌زيله و شيعه و مورجئه ئه‌وانيش هه‌موويان به خۆيان ناڵێن موسڵمان؟ فيعله‌ن ئه‌وانيش موسڵمانن، كه‌واته ده‌بێ له ناو ئه‌و موسڵمانانه‌ش تۆ خۆت جيا بكه‌يه‌وه هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) جياى كردنه‌وه كه كاتێك هاوه‌ڵان (ڕه‌زای خواییان لێبێت) فه‌رموويان: (وما هي تلك الفرقة؟ قال: ما أنا عليه اليوم وأصحابي ) فه‌رموويان ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌و تاقمه كێن كه نه‌جاتيان ده‌بێ و ناچنه ناو ئاگرى دۆزه‌خ؟ فه‌رمووى: ئه‌وه‌ى كه‌وا ئه‌مرۆ من و هاوڵانم له‌سه‌رين واته هه‌ر كه‌سێك له‌سه‌رى بڕوات ئه‌وا نه‌جاتى ده‌بێت) كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ى تۆ جيا بيت له‌وان به (إسم و مسمى) به ناو، ناوه‌رۆكه‌وه ده‌ڵێى من موسڵمانێكم له سه‌ر قورئان و سونه‌ت ده‌ڕۆم به تێگه‌يشتنى سه‌له‌فى ئوممه‌ت جا له برى ئه‌م هه‌موو دوور‌و درێژ كردنه‌وه‌يه (خير الكلام ما قل ودل) واته: باش‌ترين ووته ئه‌وه‌يه كه كورت بێت و پڕ له مانا بێت. بۆيه كه ووتت من سه‌له‌فيم واته من شوێن پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و هاوه‌ڵانى ده‌كه‌وم له كار و گوفتارمدا چونكه وه‌كو باسمان كرد سه‌له‌فى ئێمه پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم) له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵانى (ڕه‌زای خواییان لێبێت). شێخ ئه‌لبانى (ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێت) جارێكيان له‌گه‌ڵ يه‌كێك ده‌كه‌وێته گفتوگۆ كه ده‌رس لاى شێخ ده‌خوێنێت، ئه‌و قوتابيه ده‌ڵێت: مامۆستا بۆچى به خۆمان بڵێين سه‌له‌فى؟ شێخ ئه‌لبانيش ده‌ڵێت: ئه‌ى به خۆمان بڵين چى ؟ قوتابيه‌كه‌ش ده‌ڵێ: با به خۆمان بڵێين موسڵمان ئه‌ى خواى گه‌وره نافه‌رمووێت: (هُوَ سَمَّاكُمُ الْمُسْلِمِينَ مِنْ قَبْلُ وَفِي هَٰذَا ) الحج: ٧٨ شێخ ئه‌لبانيش ده‌ڵێت: باشه ئه‌ى موعته‌زيله و شيعه و خوارج ئه‌وانيش موسڵمان نين؟ قوتابيه‌كه ده‌ڵێ: ده‌ڵێين ئێمه موسڵمانێكين له‌سه‌ر قورئان و سوننه‌ت ده‌ڕۆين ! شێخ ئه‌لبانيش ده‌ڵێت: باشه ئه‌ى ئه‌وانيش ناڵين ئێمه له سه‌ر قورئان و سوننه‌ت ده‌رۆين!! خۆ به خۆيان ناڵێين ئێمه له‌سه‌ر ته‌وڕات و ئينجيل ده‌ڕۆين ؟ قوتابيه‌كه ده‌ڵێ : با به خۆمان بڵێين (موسڵمانێك له‌سه‌ر قورئان و سوننه‌ت به تێگه‌يشتنى سه‌له‌ف ،واته پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و هاوڵه‌كانى (ڕه‌زای خواییان لێبێت))! شێخ ئه‌لبانيش ده‌ڵێت : پوخته‌ى قسه‌كه‌ى تۆ ياخود بڵێين كورت كراوه‌ى قسه‌كه‌ى تۆ ووشه‌ى (سلفى)ة (خير الكلام ما قل ودل) چونكه ئه‌مه پێى ده‌ڵێن ((التمييز)) واته خۆجياكردنه‌وه له باقى فره‌قه گومڕاكانى تر كه به حيسابى خۆيان له سه‌ر قورئان و سوننه‌ت ده‌ڕۆن به‌ڵام به تێگه‌يشتنێك كه خۆيان حه‌زيان لێ يه‌و به‌رژه‌وه‌ندى خۆيانى تێدايه نه‌ك وا له قورئان و سوننه‌ت بگه‌ن هه‌ر وه‌كو و چۆن سه‌له‌فى ئه‌م ئوممه‌ته تێگه‌يشتون و ڕاڤه‌يان كردووه له هاووه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و تابعين و ئيمامى مالك و شافعى و أحمد (ڕه‌حمه‌تى خوايان لێ بێت)، كه‌وا بوو خۆ جيا كردنه‌وه پێويسته له كاتى بوونى فره‌ق و حزبايه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌هلى سوننه جيا بكرێنه‌وه له گروپ و تاقمه گومڕاكان چونكه هه‌ر ناوێك كه دروست بوو له موقابيلى فرقه‌يه‌كى گومڕا بووه,كاتێك ئه‌هلى سوننه ناويان له خۆيان نا ئه‌هلى سوننه له به‌رامبه‌ر شيعه بوو، وه كاتێك ئه‌هلى حديث ناويان له خۆيان نا له به‌رامبه‌ر ئه‌هلى ڕه‌ئی و موعته‌زيله‌كان بوو، وه ئه‌هلي ئه‌ثرو الفرقة الناجية و الطائفة المنصورة ... به هه‌مان شێواز ئه‌مرۆش كه سه‌له‌فى هه‌يه له به‌رامبه‌ر هه‌موو فره‌قه و بۆ چونه جياوازه‌كانى تره كه له‌سه‌ر ئه‌وه ناڕۆن كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و هاوه‌ڵانى(ڕه‌زای خواییان لێبێت) له‌سه‌رى بوونه كه سه‌له‌فى ئێمه‌ن. شوبهه‌يه‌ك و – وه‌ڵامه‌كه‌ی كه‌سانێك هه‌ن ده‌ڵێن ئايا سه‌له‌فيه‌كان له زه‌مانى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هه‌بوون كه نه‌بوونه كه‌واته ئه‌وانيش حزبێكن وه‌كو شوبهه‌و گومان ده‌يخه‌نه هزر و مێشكى خه‌ڵك و موسلمانان!!وه‌ڵامه‌كه‌ى له دوو ڕوه‌وه‌يه : 1- به‌ڵێ ده‌ڵێين ئه‌مه ڕاسته سه‌له‌فيه‌كان له سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) نه‌بوونه، چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و صه‌حابه‌كانى خۆيان سه‌له‌ف بوون، ئه‌وانه‌ى شوێن ڕێبازى ئه‌وان ده‌كه‌ون پێيان ده‌وترێ سه‌له‌فى جاهه‌ر كه‌سێك بێت مادام له بيركردنه‌وه و كردار و گوفتار دا شوێن پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و هاوه‌ڵانى ده‌كه‌وێت هه‌ر وه‌كو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به فاطمه‌ى فه‌رموو ((نعم السلف أنا لك)) واته: (باش‌ترين سه‌له‌ف و پێشينه بۆ تۆ منم) كه‌واته پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) سه‌له‌فى فاطمه و هاوه‌ڵانى تره، وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و هاوه‌ڵانى سه‌له‌فى ئێمه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پرسيار كه‌ين بۆچى فاطمه به خۆى نه‌وت من ئافره‌تێكى سه‌له‌فيه‌م وه‌ڵامه‌كه‌ى له خاڵى دووه‌م دا به ده‌ست ده‌كه‌وێت. 2- ئێمه باسمان كرد خواى گه‌وره ناوى ناوين موسڵمان، به‌ڵام له‌كاتى دروست بوونى ته‌فره‌قه ده‌بێ موسڵمانى شوێن كه‌وته‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و صه‌حابه خۆى جيا بكاته‌وه له باقى تاقم و ڕێچكه گومڕاكانى تر، هه‌ر بۆيه فاطيمه‌ش به خۆى نه‌ووت سه‌له‌فيه، چونكه پێويستى نه‌ده‌كرد له سه‌رده‌مى ئه‌ودا، هاوه‌ڵانى به‌ڕێزى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به ته‌واوى ده‌ست گرتوبوون به ڕێبازه پاكه‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له بير و باوه‌ڕ و عه‌قيده و مه‌نهه‌ج دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه له هه‌ندێك بوارى فيقهى دا له دواى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خيلاف دروست بوو به‌ڵام چونكه له بوارى عه‌قيده و مه‌نهه‌جدا نيه هيچ گرفت دروست ناكات، له‌به‌رئه‌وى خيلافى ئه‌هلى سوننه له‌گه‌ڵ ئه‌هلى بيده‌ع له بوارى عه‌قيده‌يه و مه‌نهه‌جدايه، وه‌كو شيعه‌كان كه هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌كافر داده‌نێن و ئيمامى على و حسين(ڕه‌زای خواییان لێبێت) ده‌په‌رستن و ده‌ڵێن جبريل (عليه السلام) خيانه‌تى كرد له جياتى ئه‌وه‌ى قورئان بۆ ئيمامى على ببات بۆ محمدى برد (صلی الله علیه وسلم) هه‌روه‌ها خيلافمان له‌گه‌ڵ موعته‌زيله و مورجيئه له سه‌ر مه‌سئه‌له‌ى ئيمانه كه له پێناسه‌ى ئيمان موافقه‌ى ئه‌هلى سوننه‌يان نه‌كردووه وه خيلافمان له گه‌ڵ ئه‌شاعيره‌كان له‌سه‌ر مه‌سئه‌له‌يه‌كى عه‌قيده‌يه كه بريتيه له به‌شى سێ يه‌مى به‌ته‌نها خواپه‌رستى (الاسماْ والصفات)وه خيلافمان له‌گه‌ڵ صۆفيه‌كان له‌سه‌ر گه‌وره‌ترين مه‌سئه‌له‌ى دينه كه شه‌ريك بۆ خوا برياردانه، ئايا ئه‌مانه له سه‌رده‌مى هاوه‌ڵه به‌رێزه‌كانى پێغه‌مبه‌ر دا (صلی الله علیه وسلم) هه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ى پێويست بكات كه‌سێك خۆى له كه‌سێكى تردا جيا بكاته‌وه؟ نه‌خێر ئه‌مانه نه‌بوون، بۆيه ئێمه‌ش كه ئه‌م زاراوه‌يه‌ى (سه‌له‌فى) به‌كاردێنين له‌به‌ر ئه‌وه‌يه كه خۆمان جيا بكه‌ينه‌وه له باقى گروپ و تاقمه گومڕاكانى تر كه باسمان كردن و ناومان هێنان كه پێچه‌وانه‌ى ئه‌هلى سوننه‌ن. ئايا سه‌له‌فيه‌ت حزبايه‌تيه؟ بێگومان نه‌خێر چونكه هه‌ر يه‌كێك له ئێمه ئه‌گه‌ر به ئينصافه‌وه قسه بكه‌ين و حوكم بده‌ين به سه‌ر سه‌له‌فيه‌كان به نه‌خێره چونكه هه‌موومان ده‌زانين كه حزبايه‌تى چيه و پێناسه‌ى حزبايه‌تى چى يه حزب بريتيه له كۆمه‌ڵه كه‌سێك كه له‌سه‌ر پرۆگرامێكى ديارى كراوى دروست كراوى خۆيان ده‌ڕۆن و ته‌نزيماتى ناوه‌خۆييان هه‌يه و سه‌ركرده‌يه‌كيان هه‌يه و مه‌قه‌رو و چه‌ك و هه‌ويه‌يان و بودجه‌ى مانگانه‌يان هه‌يه به‌ڵام ئايا له ناو سه‌له‌فيه‌ت ئه‌مه هه‌يه ته‌حه‌دداى هه‌ر كه‌سێك ده‌كه‌ين كه سه‌ركرده‌ى سه‌له‌فيه‌كانمان نيشان بدات به به‌ڵگه نه‌ك به توهمه و بوهتانكردن، وه‌ياخود مه‌قه‌راتى سه‌له‌فيكان و هه‌ويه‌يان و مه‌عاشيان ئه‌به‌ده‌ن شتى وانيه من خۆم كه‌سێكى سه‌له‌فيم تا ئێستاش له‌گه‌ڵ بێت نه‌م زانيوه سه‌له‌فيه‌كان سه‌ركرده‌يه‌كيان هه‌بێت يان مه‌قه‌ر و چه‌ك و هه‌ويه و مه‌عاشيان هه‌بێت، وه خواى گه‌وره شايه‌ته به‌وه‌ى كه ده‌يڵێم نه‌فره‌تى خوا له كه‌سانى درۆزن بێت.به‌ڵام سه‌له‌فيه‌كان له سه‌ر ئه‌و ڕێبازه پيرۆزه ده‌ڕۆن كه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) پێى هاتبوو وه صه‌حابه‌كان له‌سه‌رى ڕۆيشتون وه زانايانى سه‌له‌فى وه‌كو ئيمامه به‌ڕێزه‌كان (شافعى و مالك و أحمد) بۆ ئێمه‌يان نه‌قل كردووه ، گه‌وره ترين به‌ڵگه‌ش شايه‌تى دانى ناحه‌زانى سه‌له‌فى خۆيان كه پێمان ده‌ڵێن سه‌له‌فى ئه‌مه شانازيه بۆمان چونكه ئه‌هلى باطل وناحه‌ق شايه‌تى حه‌ق و ڕاستى بدات به‌سه‌رماندا به‌وه‌ى كه ئێمه شوێن كه‌وته‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و هاوه‌ڵانين وه زۆر جارى تريش كه‌سێكى سه‌له‌فى ئه‌گه‌ر له بازار يا له مزگه‌وت يا له ماڵێك ببيندرێت به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سه بيناسێت و گفتوگۆى له‌گه‌ڵدا بكات يه‌كسه‌ر حوكمى سه‌له‌فى له‌سه‌ر ده‌دات بۆچى چونكه ده‌ست گرتوه به سوننه‌تى پێَغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆ نمونه كه‌سێك ڕيشى هه‌يه يان ئيزار و شه‌لواره‌كه‌ى كورته كه ئه‌مانه سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رن (صلی الله علیه وسلم) وه چه‌ندين هه‌ره‌شه‌ى له سه‌ره بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى گوێ ناده‌ن به‌م شتانه‌و ده‌ڵێن ئه‌م شتانه هيچ په‌يوه‌ندى به دينه‌وه نيه چونكه سوننه‌ت و ڕێبازى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ته‌نها لاى سه‌له‌فيه‌كان به قه‌دره و حه‌قى ده‌ده‌ن به ئيزنى خواى گه‌وره ئه‌م تاقمه حه‌قه‌ش ده‌مێنن تاكو ڕۆژى دوايى چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌م شايه‌تيه‌مان بۆ ده‌دات ده‌فه‌رموويت: ((لا تزال طائفة من أمتي قائمة بأمر الله لا يضرهم من خذلهم ولا من خالفهم من يأتي أمر الله وهم ظاهرون علي الناس)) رواه البخاري و مسلم . واته: به‌رده‌وام كۆمه‌ڵێك له ئومه‌تى من ده‌ست گرتون به ئه‌مر و فه‌رمانه‌كانى خواى گه‌وره‌و شوێن كه‌وته‌ى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌يانن (صلی الله علیه وسلم) زه‌ره‌ر له‌م كۆمه‌ڵه نادات ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ده‌زانن سه‌له‌فيه‌كان حه‌قن به‌ڵام يارمه‌تيان ناده‌ن و سه‌ريان ناخه‌ن، وه له‌گه‌ڵ ئه‌وان ئه‌سپه‌كه‌ى خۆيان تاو ناده‌ن بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى شيرك و بيدعه و ڕه‌ددانه‌وه‌ى ئه‌هلى بيده‌ع و خورافه‌ت هه‌تا به خۆشيان ناڵين سه‌له‌فى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه ده‌ش زانن ڕاسترين ڕێباز و مه‌نهه‌ج هى سه‌له‌فيه‌كانه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ووشه‌ى (خذلان)ى به‌كارهێناوه (خذلان)واته:(عدم المناصرة) ده‌زانێ تۆ حه‌قى به‌ڵام يارمه‌تيت نادات و سه‌رت ناخات بۆ خۆى پاڵ كه‌وتووه‌و وه‌كو ئه‌وه وايه كه ئه‌و هيچ ئه‌ركێكى له سه‌ر شان نيه، وه به‌هامان شێوه‌ش زه‌ره‌ر له‌و تاقمه حه‌قه كه سه‌له‌فيه‌كانن ناده‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ى كو موخاليفن و ئه‌هلى بيده‌عه‌ن و دوژمنايه‌تى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌كه‌ن وه ئه‌و تاقمه يه پێغه‌مبه‌رى خوا ده‌رحه‌قيان ده‌فه‌رمووێ: (صلی الله علیه وسلم) ((وَهُمْ ظَاهِرُونَ عَلَى النَّاسِ )) واته: ئه‌وانه ديارن به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكه‌وه، ئه‌گه‌ر به چاوێكى ڕاست و به دڵێكى پر له ئينصافه‌وه سه‌ير بكه‌ين ده‌بينين ئه‌مڕۆ ته‌نها سه‌له‌فيه‌كانن كه ده‌ست گرته‌ن به سوننه‌تى پاكى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له هيچ شتێك‌دا پێچه‌وانه‌ى ئه‌و ناكه‌ن نه له عه‌قيده و مه‌نهه‌ج وه‌نه له بانگه‌وازيدا وه نه له بوارى فيقهشدا، به پێچه‌وانه‌ى ئه‌هلى بيده‌ع و باطل ئه‌وه هيچ له عه‌قيده و مه‌نهه‌ج و بانگه‌وازيدا شوێن خه‌له‌ف كه‌وتوون و گه‌يشتونه‌ته ئه‌و راده‌يه‌ش كه له فيقهيشدا شوێن پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و هاوه‌ڵانى نه‌كه‌وتوون كه‌واته ئه‌وه‌ى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى (صلی الله علیه وسلم) پێ وه دياره ته‌نها سه‌له‌فيه‌كانن هه‌روه‌كو باسم كرد كه خۆيان شايه‌تى ئه‌م حه‌ق و ڕاستيه‌مان بۆ ده‌ده‌ن كه هه‌ر له دووره‌وه پێمان ده‌ڵێن سه‌له‌فى واته شوێن كه‌وته‌ى پێغه‌مبه‌ر و هاووه‌ڵانى ((وهذا مصداق لقول النبي (صلی الله علیه وسلم) حينما قال – وهم ظاهرون علي الناس)) شوبهه و گومانێك و – وه‌ڵامه‌كه‌ی گومانه‌كه: ده‌ڵێن سه‌له‌فيه‌كانيش حزبن چونكه هه‌موو يه‌كتر ده‌ناسن و هاتووچۆى يه‌كترى ده‌كه‌ن و ته‌نها قسه له يه‌كترى وه‌رده‌گرن و يه‌كتريان خۆش ده‌وێت،چ فه‌رقێكى هه‌يه له‌گه‌ڵ حزبێكى تر‌ى ئيسلامى كه‌هه‌ن و ئه‌وان به‌ڕه‌واى نازانن !!وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر به‌و مانا‌و زاراوه سه‌رده‌ميه بڵێن كه ئه‌وانه حزبن ئه‌وه ده‌ڵێين نه‌خێر وانيه چونكه سه‌له‌فيه‌كان ئه‌مير و سه‌ركرده يان نيه هه‌روه‌ها باره‌گاو چه‌ك و مه‌عاش و هه‌ويه شيان نيه به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌و زاراوه شه‌رعيه بيڵێين به‌ڵێ ئه‌وانيش تاقم و گروپێكن چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى: ((وستفترق امتي على ثلاث وسبعين فرقة كلهم في النار الاِ واحدة ، قالوا : وما هي تلك الفرقة ؟ قال: ما أنا عليه اليوم وأصحابي )) فه‌رمووى: ئومه‌تى من ده‌بێ به حه‌فتاو سێ به‌ش و گروپ هه‌موويان بۆ ناو ئاگرن ته‌نها يه‌ك گروپ نه‌بێ ئه‌ويش ئه‌وانه‌ن كه له‌سه‌ر سوننه‌ت و ڕێبازى من و هاوه‌ڵانم ده‌ڕۆن،كه‌واته له‌و فه‌رمايشته‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) به ديار ده‌كه‌وێت كه ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر حه‌قن و ڕاستن ئه‌وانيش گروپێكن له‌و حه‌فتاو سێ گروپ و تاقمه‌يه به‌ڵام جياوازى ئه‌و گروپه له‌گه‌ڵ گروپه‌كانى تر ئه‌وه‌يه كه نه‌جاتى ده‌بێ و ناسوتێن به ئاگرى دۆزه‌خ . هه‌روه‌ها خواى گه‌وره ده‌فه‌رموويت: أُولَٰئِكَ حِزْبُ اللَّهِ ۚ أَلَا إِنَّ حِزْبَ اللَّهِ هُمُ الْمُفْلِحُونَ المجادلة: ٢٢ خواى گه‌وره له سه‌ره‌تاى ئايه‌ته‌كه هه‌ندێك وه‌صفى ئيمانداران ده‌كات و له‌پاشان ده‌فه‌رمووێت: ئا ئه‌وانه حزب و تاقمى خوان وه به‌ڕاستى هه‌ر حزب و گروپ و تاقمى خوان كه سه‌ركه‌وتوو سه‌ر فرازى دونيا و قيامه‌تن. ئه‌گه‌ر سه‌رنجى ئايه‌ته‌كه بده‌ين خواى گه‌وره ووشه‌ى حزبى به‌كار هێناوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى گوێڕايه‌ڵى خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ده‌كه‌ن (صلی الله علیه وسلم) بۆيه وا نه‌زانين كه به هيچ شێوه‌يه‌ك نابێ ووشه‌ى حزب به‌كار بێت ئه‌م ووشه‌يه به كار دێنين به‌زاراوه شه‌رعيه‌كه‌ى خۆى كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلی الله علیه وسلم) به‌كاريان هێناوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى شوێن كه‌وته‌ى سوننه‌ت و حه‌ق و ڕاستين كه ئه‌وانه باوه‌ڕيان به حزب حزب و پارچه پارچه‌يه‌تى نيه و باوه‌ڕمان وايه كه ده‌بێ موسڵمانان هه‌موويان له‌ژێر يه‌ك ده‌سه‌ڵات و سه‌ركرده‌يه‌ك دابن به‌يه‌ك پارچه و يه‌ك ڕێزى نه‌ك ته‌فره‌قه و حزب حزبايه‌تى بۆيه له‌م كاتانه‌دا كه موسلمانان سه‌ركرده و ئه‌ميريان نه‌بوو يه‌ك پارچه نه‌بوون پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ئامۆژگاريمان ده‌كات و ده‌فه‌رمووێ: له‌كاتێك حوذه‌يفه‌ى كوڕى يه‌مان پرسيارى ئه‌مه‌ى لێ كرد فه‌رمووى: ئه‌گه‌ر هاتوو (( فإن لم تكن جماعة ولا إمام جماعة )) قال رسول الله (صلی الله علیه وسلم) (( فاعتزل تلك الفرق كلها ولو أن تعض بأصل شجرة، حتى يدركك الموت وأنت على ذلك )) رواة البخاري ومسلم واته: حوذيفه فه‌رمووى ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر هاتوو موسڵمانان يه‌ك حزب و پارچه نه‌بوون سه‌ركرده‌يان نه‌بوو چى بكه‌ين؟ فه‌رمووى: خۆت به دوور بگره‌و واز له هه‌موويان بێنه ئه‌گه‌ر قه‌مپارت گرتبێ به ڕه‌گى دارێكه‌وه تاكو مردن ده‌گات پێت له‌سه‌ر ئه‌وه بمێنه‌وه بۆ تۆ زۆر باشتره له‌وه‌ى بچيته ناو حزب و تاقمه‌كانه‌وه، جا سه‌له‌فيه‌كان باوه‌ڕيان به حزبى خوايى هه‌يه به‌ڵام باوه‌ڕيان به ته‌فره‌قه و پارچه پارچه‌يه‌تى نيه چونكه هه‌موويان به‌شێوازێكى ناشه‌رعى دروست بوونه‌و له‌سه‌ر پرۆگرامێكى تايبه‌تى حزبايه‌تى خۆيان ده‌ڕۆن نه‌ك له‌سه‌ر قورئان و سونه‌ت. له كۆتايدا ئامانجم له نوسينى ئه‌م ناميلكه‌يه ته‌نها ووشياركردنه‌وه‌ى موسڵمانانه له‌و بوهتان و تۆهمانه‌ى كه بۆ ئه‌م ڕێبازه پيرۆزه دروست كراون وه خه‌ڵكى شاره‌كه‌م ئاگاداربن كه‌من دوورم له هه‌موو حزبايه‌تيه‌ك والله هى ئه‌گه‌ر به‌يانى سه‌له‌فيه‌كانيش ببن به‌حزب شايه‌دبن ئێوه من لێيان به‌ريم وه بزانن كه سه‌له‌فيه‌ت واتاى چيه و سه‌له‌فيه‌كان كێن وه من لێره‌وه ئاگادارى هه‌موو خه‌ڵكى شاره‌كه‌م و مامۆستايانى ئايينى به تايبه‌تى ده‌كه‌م كه ئه‌مه ڕێبازى منه و شانازيشى پێ ده‌كه‌م كه‌سێك پێم بڵێ تۆ شوێن كه‌وته‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و صه‌حابه‌كانى (ڕه‌زای خواییان لێبێت) ئه‌وه بۆ من جێگاى شانازيه، وه داواكارم له هه‌موو موسڵمانێك به تايبه‌تى مامۆستايانى ئايينى هه‌ر پێشنيارێك و ره‌خنه‌يه‌كيان هه‌يه سه‌باره‌ت به من يا ڕێبازى سه‌له‌فى يان ئه‌م ناميلكه‌يه با په‌يوه‌ندى بكات به ژماره مۆبايلى نوسه‌ر كه‌له‌م ناميلكه‌يه دا نوسراوه. ژ.م. نووسةر 07504675504 وأخر دعوانا أن الحمدلله رب العالمين وصلي الله علي نبينا محمد وعلي الة وصحبة وسلم. نوسینی : مامۆستا سالارچۆمانی پێش نوێژ‌و ووتارخوێنی مزگه‌وتی کۆسره‌تان ~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~ |