فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چۆن خۆمان ئاماده بكه‌ين بۆ مانگى ڕه‌مه‌زان ؟ چۆن خۆمان ئاماده بكه‌ين بۆ مانگى ڕه‌مه‌زان ؟ بسم الله الرحمن الرحیم إِنَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ ، وَنَسْتَعِيْنُهُ ، وَنَسْتَغْفِرُهُ ، وَنَعُوْذً بِاللهِ مِن شُرُوْرِ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا ، مَنْ يَهْدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ ، وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هَادِيَ لَهُ ... وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيْكَ لَهُ ... وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُوْلُهُ .أَمَّا بَعْدُ : له دانشتنێكدا و پاش بيركردنه‌وه‌يه‌ك به‌بێ ده‌نگى له‌گه‌ڵ كاغه‌ز و پێنوسێكدا ئه‌نجامه‌كه‌ى بريتى بوو له‌م كورته نامهيهى كه له‌به‌رده‌ستتدايه به ناوى ( چۆن موسوڵمان خۆى ئاماده ده‌كات بۆ مانگى ڕه‌مه‌زان ) ، له خواى گه‌وره داواكارم كه ئه‌م ئامۆژگارييه سهرهتاييهك بێت بۆ ده‌ستپێكردنى موسوڵمانان بۆ ئه‌نجامدانى كارى خێر و چاكه له سه‌ره‌تايى ئه‌م مانگه پيرۆزه به پشتيوانى خوا تائه‌و كاته‌ى كه ده‌گه‌ڕێينه‌وه بۆ لاى خۆى كه ئه‌ويش به به‌زه‌يى و به ڕه‌حمه به‌رامبه‌ر به‌نده‌كانى . وصلى الله تعالى و سلم على محمدوعلى اله وصحبه اجمعين چۆن خۆمان ئاماده بكه‌ين بۆ مانگى ڕه‌مه‌زان ؟ يه‌كه‌م : ئاماده‌بوونى دهرروونى و زانستى بۆ ئه‌م مانگه پيرۆزه : پاڕانه‌وه له‌خواى گه‌وره به هه‌ر دوعايه‌ك كه ده‌يزانى ، وه‌ك ئه‌م دوعايه (( اللهُمَّ سَلِمني إلى رَمَضان وَسَلِم لي رَمَضان وتَسَلمه مِني مُتَقَبيلاً )) . - هێنانى چه‌ند نيه‌تێك پێش هاتنى ڕه‌مه‌زان ، چونكه ( أبو هريرة ) ره‌زای خوای لێبێت ده‌گێڕێته‌وه له فه‌رمووده‌يه‌كى قودسى دا خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : " إذا تَحَدثَ عَبدي بِأن يَعمَلَ حَسَنَةَ فأَنا أَكتُبُها لَه حَسَنَة " ( صحيح مسلم ) . واته : ئه‌گه‌ر به‌نده‌كه‌م نيه‌تى كردنى چاكه‌ى هێنا ئه‌وا من به چاكه بۆى ده‌نووسم . له‌و نيهتانهى كه پێويسته بهێنرێت پێش مانگى ڕه‌مه‌زان : 1 ـ نيه‌تى ( خه‌تم كردنى ) ته‌واوكردنى قورئان له جارێك زياتر له‌گه‌ڵ تێگه‌يشتن له ماناكه‌ى . 2 ـ نيه‌تى ته‌وبه‌كردنى راست له هه‌موو تاوانه‌كانى پێشوو 3 ـ نيه‌تى ئه‌وه‌ى كه ئه‌م مانگه سهرهتاييهك بێت بۆ كردنى خێر‌و ئه‌نجامدانى كارى چاكه و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌رى به پشتيوانى خوا تائه‌و ڕۆژه‌ى ده‌گه‌ڕێينه‌وه بۆ لاى خۆى . 4 ـ نيه‌تى ده‌ستكه‌وتنى زۆرترين بڕى چاكه له‌م مانگه ، چونكه له‌م مانگه دا پاداشت و چاكه چه‌ندجاره ده‌بێته‌وه . 5 ـ نيه‌تى چاككردنى ڕه‌وشت وڕه‌فتار ونواندنى ههڵسو كه‌وتى چاك له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و زمان شرينى له‌گه‌ڵياندا . 6 ـ نيه‌تى كاركردن بۆ ئه‌م دينه پيرۆزه وبڵاوكردنه‌وه‌ى له نێوان خه‌ڵكدا به سوود وه‌رگرتن له‌وه‌ى كه له‌م مانگه پيرۆزه ئيمانى خه‌ڵكى به‌رز ده‌بێته‌وه . 7 ـ نيه‌تى دانانى به‌رنامه‌يه‌ك پڕ له عيبادهت و په‌رستن وزيكر كردن ده‌ست پێوه‌گرتنى و پشتگوێ نه‌خستنى . - خوێندنه‌وه‌ى كتێبى دينى پێش هاتنى مانگى ڕه‌مه‌زان : ئه‌ويش بريتيه له خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند كتێبێكى سوود به‌خش به تايبه‌ت ئه‌و كتێبانه‌ى كه باسى فه‌زڵ و گه‌وره‌يى وئهحكامهكانى مانگى ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ناسه ئاماده‌بين بۆ ئه‌م مانگه پيرۆزه به سۆزيكى ئيمانى به‌رزه‌وه . له‌و كتێبانه (( چۆنييه‌تى ڕۆژوى پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له‌ڕه‌مه‌زاندا ، چۆنێتى ئه‌نجامدانى نوێژى ته‌راويح له‌ڕه‌مه‌زاندا .. هتد )) . براى موسوڵمان خوشكى موسوڵمان هه‌وڵبده سوود وه‌ربگريت له گه‌وره‌يى و فه‌زڵى ئه‌م مانگه ، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رمووێت : " إذَا جَاءَ رَمَضَان فُتِحَ أبْوابُ الجَنَّة ، وغُلِقَت أبوابُ النِّيران ، وَصُفِدَتِ الشَّيطان " ( أخرجه البخاري : (4/97) رقم : 1898) . واته : كه مانگى ڕه‌مه‌زان به‌سه‌ردا دێت ده‌رگاكانى به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه ، و ده‌رگاكانى دۆزهخيش داده‌خرێن ، و شهيتانهكان زنجير ده‌كرێن . مانگى ڕه‌مه‌زان شه‌وێكى تێدايه كه مهلائيكهكان داواى لێخۆشبوو‌ن ده‌كه‌ن ، پاداشت وچاكه‌ى تێدا چه‌ند جارهدهبێتهوه. نهخشهيهك بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ مانگى ڕه‌مه‌زان 1 ـ هه‌موو ڕۆژێك گوێبگره له سيديهك كه باس له فه‌زڵ و گه‌وره‌ى مانگى ڕه‌مه‌زان ده‌كات ، له‌ماڵ له‌ناو ئۆتۆمبييل له دوكان له‌هه‌ر شوێنێكى تر . 2 ـ خوێندنه‌وه‌ى ته‌فسيرى ئه‌و ئايه‌تانه‌ى كه باسى ڕۆژو مانگى ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ن له كتێبى ته‌فسيرى قورئان . 3 ـ " چۆن له‌مانگى ڕه‌مه‌زاندا بژين " دروشمێكه پێش مانگى ڕه‌مه‌زان ، كه بريتيه له كۆبونه‌وه و دانيشتنێكى برايانه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه خۆشيانت ده‌وێ و مرۆڤى چاك وچاكه كارن ، له‌گه‌ڵياندا باس له‌وه بكرێت كه چۆن له مانگى ڕه‌مه‌زاندا بژين ، وه‌كو ئه‌وه‌ى كه خواى گه‌وره لێمانى ده‌وێ ، ئه‌م دانيشتنه ئيمانيه هانده‌رێكه بۆ ئاماده‌بوونى دڵه‌كانمان بۆ مانگى ڕه‌مه‌زان . 4 ـ دابين كردنى بڕيك پاره‌ى دياريكراو بۆ ئه‌م مانگه بۆ كردنى كارى خێر وه‌ك : أ ـ صدقه جاريه ( بير‌ى ئاو ، به‌شداريكردن به برێك پاره له دروستكردنى مزگه‌وت ، ناشتنى دار ... هتد ) . ب ـ كڕينى هه‌ندێ كتێب و ناميلكه‌ى به سوود بڵاوكردنه‌وه‌ى له نێوان خه‌ڵكيدا . ج ـ به‌شداريكردن له پڕۆژه‌ى ناندانى ڕۆژوان له‌مانگى ڕه‌مه‌زان . د ـ شتوومه‌كى خێر ، كه بريتيه له كۆمه‌ڵێك خواردن كه دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر كهمدهستهكاندا له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه . 5 ـ ڕۆيشتن بۆ ماڵى خوا بۆ ئه‌نجامدانى عومره ئه‌گه‌ر توانرا چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رمووێت " عَمرةُ في رَمَضان تَعدل حجة مَعي " ( صحيح الترغيب و الترهيب ،ج2/ص6/1118). واته : ئه‌نجامدانى عومرهيهك له مانگى ڕه‌مه‌زان خێرى حه‌جێكى هه‌يه كه له‌گه‌ڵ مندا ئه‌نجامدرابێت . 6 ـ فێربوونى ئاداب ئه‌حكامه‌كانى ڕۆژوو ، وخوێندنه‌وه‌ى كتێبى (( چۆنێتى ڕۆژووى پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له ڕه‌مه‌زان دا )) . 7 ـ ئاماده‌بوون له‌و ووتارانهى كه به‌بۆنه‌ى هاتنى مانگى ڕه‌مه‌زانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت . 8 ـ ئاماده‌كارى له ماڵه‌وه وه‌كو خێزان ، منداڵه‌كان و ده‌وروبه‌ر بۆ ئه‌م مانگه پيرۆزه له ڕێگاى قسه و گفتوگۆ ئامۆژگاريكردن بۆ ئاماده‌بوون بۆ ئه‌م مانگه پيرۆزه . دووه‌م : ئاماده‌بوونى بانگه‌وازى : بانگه‌وازكار ئاماده‌ده‌بێت به‌م ڕێگايانه‌ى خواره‌وه : 1 ـ شتوومه‌كى بانگه‌واز : بريتيه له : أ ـ كتێبى ڕه‌مه‌زانى . ب ـ ناميلكه . د ـ بڵاوكراوه . د ـ سيدى ووتار ... هتد . 2 ـ نووسينى چه‌ند ناميلكه بڵاوكراوه‌يه‌ك بۆ هاندانى خه‌ڵك بۆ ئه‌نجامدانى كارى چاكه له‌م مانگه پيرۆزه . 3 ـ ئاماده‌كردنى چه‌ند ووشه و ئامۆژگارييه‌ك بۆ قسه‌كردن بۆ كه‌سانى ده‌وروبه‌رت له مزگه‌وتى گه‌ڕه‌ك يان له بازاڕ يان له ههرشوێنيكداى . 4 ـ دابه‌شكردنى سيدى وكتێب و ناميلكه به‌سه‌ر خه‌ڵكى گه‌ڕه‌كدا . 5 ـ چه‌ندين ڕيگاى تر هه‌يه بۆ بانگه‌واز كردن بۆ ڕێگاى خوا . برايان و خوشكانى بهڕيزم له كۆتاييدا ده‌ڵێم بانگه‌واز كردن بۆ ڕێگه‌ى خوا پێويستى به هه‌وڵى راسته‌قينه‌ى ئێوه هه‌يه ، داواكارم كه ئێوه‌ش درێغى نه‌كه‌ن ، چونكه له‌وانه‌يه بڵاوكراوه‌يه‌كى بچوك ببێته هۆى هيدايه‌ت دانى خه‌ڵكانێكى زۆر وه له‌وانه‌شه كتێبێك هيدايه‌تى كه‌س نه‌دات ئه‌گه‌ر بهنيهتێكى پاك نه‌بێت بۆ خوا ، چونكه هيدايه‌تدان به‌ده‌ست خوايه . وصلى الله تعالى و سلم على محمد وعلى اله وصحبه أجمعين نووسين و ئاماده‌كردنی ئــاسـۆ عبدالرحمن پێداچونه‌وه‌ى مامۆستا: عدنان بارام |