فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
هه‌ڵوێستى سه‌له‌فيه‌كان به‌رامبه‌ر به سياسه‌ت هه‌ڵوێستى سه‌له‌فيه‌كان به‌رامبه‌ر به سياسه‌ت بسم الله الرحمن الرحیم زۆر جار له‌م لاو له‌ولا ده‌بيستين، و ده‌بينين كه‌سانێكى نهزانكار يان ڕق له دڵا به‌رامبه‌ر به بانگه‌شه‌ى پيرۆزى سهلهفيهت، توانج ده‌گرنه ئه‌م بانگه‌شه‌يه و هه‌ڵگرانى، ئه‌وه‌ش به‌وه‌ى كه ده‌ڵێن: هيچ ڕۆڵێكيان نيه له بوارى سياسيدا، بێ ئاگا ـ يان خۆ بێ ئاگاكهر ـ له هه‌موو ئه‌و بنهوايانهى كه سه‌له‌فيه‌كان ده‌يخه‌نه ڕوو، و ئوممه‌تى ئيسلامى بۆ بانگه‌شه ده‌كه‌ن، كه هه‌ر هه‌مووشى گۆڕانه له هه‌موو بواره‌كانى ژيان به‌گشتى، و بوارى سياسيش به تايبه‌تى، ئه‌و كاره‌شيان هه‌وڵێكه بۆ سه‌ر له نوێ هێنانه‌وه‌ى ئه‌م ئوممه‌ته بۆ گۆڕه‌پانى به‌رزى و پێشكه‌وتن، و دامهزراندنهوهى سه‌ر له نوێى كيان و بوونى ئوممه‌تى ئيسلام، بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر ووته‌ى خواى په‌روه‌ردگاريان له سه‌ر جێگر بێت، كه ده‌فه‌رمووێت : ( كُنتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللّهِ ) ( آل عمران : 110 ) . وه بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر ئه‌و ڕۆڵه‌ى هه‌بێت كه له مێژووى پرشنگدارى پڕ له پێشكهوتنيدا هه‌يبووه، له‌و كاتانه‌ى كه هه‌موو جيهان له گێژاوى نه‌فامى و دواكه‌وتندا نوقم بووبوون . وه بۆ ئه‌وه‌ى ئيتر كه‌سانێكى هه‌لپه‌رست و به‌رژه‌وه‌ندى خۆ ويست له‌وه زياتر ئايينى ئيسلامى پيرۆز نه‌كه‌نه پليكانهيهك بۆ گه‌شتن به مه‌رامه گڵاوهكانيان، سياسى بن يان ههرچيهكى تر ...، و له‌وه‌ش زياتر لاف و گه‌زافى گۆڕان لێ نه‌ده‌ن، و هيچيش له بارخانهياندا نه‌بێت له سياسه‌تى شه‌رعيدا (يَدَّعُون السياسة وهم مفلسون في السياسة !!!) جا نازانم كه‌سێك خۆى هه‌ڵگرى شتێك نه‌بێت چۆن ده‌توانێت ئه‌و شته ببه‌خشێت، عه‌ره‌ب ووته‌نى: ( فاقد الشيء لا يعطيه ) . خوێنه‌رى به‌ڕێز: ئه‌م ناميلكهيهى له به‌ر ده‌ستتدايه يه‌كێكه له نووسينه‌كانى شێخ ( سليم بن عيد الهلالي ) ه له ژێر ناونيشانى ( السلفيون والسياسة ) ههولمَان داوه كورتى بكه‌ينه‌وه، و وهريگێڕينه سه‌ر زمانى شيرينى كورديمان بۆ سودمه‌ند كردنى موسڵمانانى كورد له ئايينهكهيان به گشتى و بوارى سياسى به تايبه‌تى، داواكارين له په‌روه‌ردگار له ته‌رازووى چاكهكاريماندا بيژمێرێت، و به ئه‌داى واجبى دابنێت به‌رامبه‌ر به ئايينمان، پاشان به‌رامبه‌ر به گه‌لى كوردمان . پێش هه‌موو شتێك سهلهفيهت واتا و بنه‌وا و ناوه‌ڕۆكى ئه‌و بيرۆچكهيه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه درێژ بوونه‌وه بێت بۆ هيچ حيزب و گرووپێكى سياسى، كه ده‌سه‌ڵاتيان كردووه‌ته مه‌به‌ست!! نه‌ك هۆكارێك بۆ گه‌يشتن به مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى بوونى مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وى، كه بريتيه له په‌رستنى خواى په‌روه‌ردگار به تاك و تهنهايى!!! خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموويه‌تى: ( وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ) ( الذاريات : 56 ) . ئه‌وانه‌ى كه هه‌موو هه‌وڵێكيان خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ گه‌يشتن به‌و مهبهستهيان ـ كه ده‌سه‌ڵاته ـ !!! به هه‌ر فێڵا و خهڵهتاندنێك بێت !!! و ئيسلاميش ده‌كه‌نه درووشمى خۆيان تاوه‌كو ده‌گه‌نه ئه‌و مه‌به‌سته‌ى كه هه‌يانه پاشان له ڕێگه‌كه‌ى ده‌رده‌چن !!! وه سياسه‌تيش له تێڕامان و بيرۆچكهى زۆرينه‌ى سه‌له‌فيه‌كان، و ئه‌وانه‌ش كه له گۆڕه‌پانى ئه‌واندا كار ده‌كه‌ن، بريتى يه له: تواناى مهراوهغهكردن و له‌ف و دهوهرانكردن له گفتوگۆدا، له گه‌ڵ هونه‌رى داڕشتنى وه‌ڵام گه‌لێك كه به چه‌نده‌ها شێوه بخوێندرێته‌وه، له گه‌ڵ كرده‌وه گه‌لێكى شله ئاسا كه ده‌توانێت له هه‌موو قاپ و قهبارهيهكدا جێى خۆى بكاته‌وه !!! له گه‌ڵ وه‌رگرتنى ڕه‌نگى ئه‌و قاپهى كه تێى ده‌كرێت !!! ئه‌م جۆره سياسه‌ته له تێڕامانى سهلهفيهكاندا هاوشێوه و براى دوو ڕووييه، چونكه شل كردنه‌وه‌ى بيروباوه‌ڕ، و به‌نج كردنى هه‌ستى ئيسلامی، و كوشتنى هه‌سته ئيمانيهكانه، و شيكردنهوه و به‌تاڵ كه‌ره‌وه‌ى په‌يوه‌ندى دۆستايه‌تى ( الولا‌ء ) ، و ڕق لێ بوون ( البراء ) ه له‌به‌ر خواى په‌روه‌ردگار، و خه‌ڵه‌تاندنى موسڵمانانه به گشتى، بانگه‌شه‌كارانى خراپ كردوويانه به پاچينهيهك بۆ خۆيان ، به بيانووى ئه‌وه‌ى كه سته‌مێك دوور ده‌خاته‌وه !! يان شه‌فاعه‌ت بۆ موسڵمانێك ده‌كات !! يان زيانێك كه‌م ده‌كاته‌وه !! يان خراپه‌يه‌ك لا ده‌بات !!! كه‌چى ئه‌وه‌ى كه به‌رچاو ده‌كه‌وێت و ده‌بينرێت زۆرينه‌ى ئه‌و كه‌سانه ( خۆيان ) ده‌گۆڕێن نه‌ك ( خه‌ڵكى ) بگۆڕن، باش‌ترين كه‌سيشيان له گێژهڵۆكهى سياسه‌تدا به بێ زيان ڕزگارى نابێت !!! به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌يه‌نێت كه سه‌له‌فيه‌كان بايه‌خ ناده‌ن به كاروبارى موسڵمانان، و بێ‌ئاگان له بارودۆخ و واقعيان، و هه‌موو هه‌وڵێكيان نه‌خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ به‌رپاكردنى ژيانێكى ئيسلامى ته‌واو، له سه‌ر په‌يڕه‌وى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، پاشان پيادهكردنى حوكمى خواى په‌روه‌ردگار له زه‌ويدا، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو ئايين ته‌نها هى خوا بێت، و هيچ هاوه‌ڵێكى بۆ دانه‌نرێت، به‌وه‌ش دادپه‌روه‌رى له نێو وڵات و موسڵماناندا به‌رپا بێت ... بۆيه ده‌بينين سه‌له‌فيه‌كان ئه‌وه‌يان كردووه‌ته يه‌كێك له ئامانجه‌كانيان، و هه‌وڵى بۆ به دى هێنانى ده‌ده‌ن، و كارده‌كه‌ن بۆ پێ گه‌يشتنى، و داوا له موسڵمانان ده‌كه‌ن به گشتى و بانگهشهكارانيش به‌تايبه‌تى كه ده‌ست بخه‌نه ده‌ستيانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى يه‌ك ووته بن له‌و كاره‌دا . به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش ده‌بينين هه‌ندێك كه‌س له‌وانه‌ى كه پێش (په‌ڕ ده‌ركردنيان) هه‌وڵى فڕينيان داوه !!! و گومانيان وايه كه: بانگه‌شه‌ى ( سهلهفيهتى هاوچه‌رخ ) سياسه‌ت له پهيڕهويدا نيه !!! بهڵگهشيان بۆ ئه‌و گومانهيان ئه‌وه‌يه: كه هێنانه‌وه و به‌رپاكردنى ژيانێكى ئيسلامى به‌خته‌وه‌ر يه‌كێك نه‌بووه له مه‌به‌سته‌كانى سهلهفيهت !!! كه هه‌ميشه ڕاهاتوون له سه‌ر ئه‌وه‌ى له سه‌ر پشتى كتێبهكانيان بنووسنه‌وه !!! به‌ڵام ئه‌و گومانه له سه‌ر پێى خۆى ناوه‌ستێت ، سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵدانى خاوه‌نه‌كه‌ى بۆ ڕاگرتنى، ( كَشَجَرَةٍ خَبِيثَةٍ اجْتُثَّتْ مِن فَوْقِ الأَرْضِ مَا لَهَا مِن قَرَارٍ ) ، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى پلهيهكى پێ وه‌رگرن له لاى هاوه‌ڵه شه‌يتان ئاساكانيان كه بۆ فريودانيان چه‌نده‌ها ووته‌ى ڕه‌ونه‌قدار ده‌ده‌ن به گوێياندا ... ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه‌ش ڕوونكردنه‌وه‌ى ئه‌و ڕاستيهن : يه‌كه‌م : هێنانه كايه و به‌رپاكردنى ژيانێكى ئيسلامى له سه‌ر مه‌نهه‌جى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، و دامه‌زراندنى ( كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى خواويست )، و به‌رقه‌راركردن و پيادهكردنى حوكمى خوا له زه‌ويدا، بابه‌تێك بووه هه‌ميشه ( بانگه‌شه‌ى سهلهفيهت ) خستوويه‌تيه ڕوو، و داخوازى له سه‌ر ده‌كات، بێ ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستى ده‌ستكه‌وته دونياييهكان بێت، يان له هيچ كه‌سێك ترسيان هه‌بێت، چونكه بانگهشهيهكه بنهواكهى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مانى يه‌كه‌مى ئيسلامهتى، و ڕه‌گ و ڕيشهشى له‌و چاوگهيه سه‌رچاوه ده‌گرێت و هه‌ڵده‌قوڵێت كه ( زانايانى خوا ويست ) دايان مه‌زراندووه به درێژايى سه‌ده‌كانى پێشوو، په‌يڕه‌و ( منهج ) يشى له گۆڕاندا په‌يڕه‌وى ئه‌وانه، بۆيه سه‌له‌فيه‌كان چاولێكارن نه‌ك ده‌ست پێكار، شوێنكه‌وتوون ( متبعون ) نه‌ك داهێنه‌ر ( مبتدع )، بۆيه ئه‌م بانگه‌شه‌يه ( بانگه‌شه‌ى سهلهفيهت ) كه ئه‌وه حاڵيهتى پێچه‌وانه‌يه له گه‌ڵ بانگه‌شه هاوچه‌رخه نوێيه‌كان، ئه‌وانه‌ى كه هه‌ميشه لافى ئه‌وه لێ ده‌ده‌ن كه پێشه‌نگن له هه‌موو شتێك‌دا، وه‌ك بڵێيت ڕووه‌كێكه به سه‌ر زهويهوهيه بێ ئه‌وه‌ى جێ بگرێت به خۆى . دووه‌م : ئه‌و مه‌به‌سته گشتيانهى كه بانگه‌شه‌ى سهلهفيهت ده‌يانخاته ڕوو هه‌موويان بريتين له گۆڕان: * گه‌ڕانه‌وه‌ى ئوممه‌ت بۆ لاى قورئانى پيرۆز و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، به تێگه‌يشتنى سه‌له‌ف و پێشينى ئه‌م ئوممه‌ته، بريتى يه له گۆڕان . * پاڵاوته كردنى ئه‌وه‌ى كه هه‌ڵبه‌ستراوه به ژيانى موسڵمانانه‌وه له شيرك به هه‌موو جۆر و شێوازيهوه، و ئاگاداركردنه‌وه‌يان له بيدعه و تازهگهريهكانى سه‌ر ئايين، و له هه‌موو بيرۆچكه نامۆ و ناڕه‌واكان، له گه‌ڵ پاكسازى كردنى سوننه‌ت له هه‌موو ئه‌و ڕيوايه‌ته ( ضعيف ) و ( موضوع ) انه‌ى كه ڕه‌ونه‌قى ئيسلاميان شێواندووه، و بوونه‌ته ڕێگرێك له به‌رده‌م پێشكه‌وتنى موسڵماناندا، ئه‌مه‌شيان هه‌ر گۆڕانه بۆ حاڵ و گوزه‌رانى ئوممه‌ت . * هه‌روه‌ها په‌روه‌رده‌كردنى موسڵمانان له سه‌ر ئايينى ڕهوايان، و بانگه‌شه‌يان بۆ كاركردن به ئه‌حكامه‌كانى له گه‌ڵ ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئاداب و چاكه‌كانى له خۆيان‌دا، كه گرنتى به‌ده‌ست هێنانى ڕه‌زامه‌ندى خواى په‌روه‌ردگاره له دونيا و دواڕۆژدا، و خۆشبه‌ختى و بڵنديان بۆ به ده‌ست ده‌هێنێت، بێ گومان ئه‌مانه‌ش هه‌موو گۆڕينى واقيع و بار و حاڵى ئوممه‌ته . * زيندووكردنهوهى ئيجتيهادى زانستى درووست له ڕوانگه‌ى قورئانى پيرۆز و سوننه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له سنورى پێوه‌ر و بنه‌واكانى سه‌له‌فى صاڵح و پێشينى يه‌كه‌م، بۆ لابردنى نه‌گۆڕاوى مه‌زهه‌بى و نه‌هێشتنى ده‌مارگيرى حيزبى، بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر موسڵمانان وه‌كو پێشتر براى يه‌ك بن، و هاريكار و پشتيوانى يه‌كتر بن له سه‌ر خستنى ئايينهكهى خواى په‌روه‌ردگاردا، ئه‌مه‌شيان هه‌ر گۆڕانه بۆ واقيع و بار و حاڵى ئوممه‌ت . سێيه‌م : ئه‌وه‌ش ئاشكرايه كه سه‌له‌فيه‌كان په‌يڕه‌وى گۆڕانيان شوێنكه‌وتنى په‌يڕه‌وى گۆڕ‌انى قورئانى پيرۆزه كه به هيچ شێوه‌يه‌ك هه‌ڵه‌ى لێ ناوه‌شێته‌وه، چونكه ووته‌ى خواى په‌روه‌ردگاره كه فه‌رموويه‌تى : ( إِنَّ اللّهَ لاَ يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُواْ مَا بِأَنْفُسِهِمْ ) ( سورة الرعد : 11 ) . كه‌واته گۆڕه‌پانى گۆڕان بريتى يه له ناخ و ده‌روونى خودى ئادهميزاد بۆ ئه‌وه‌ى ڕاست و ڕه‌وان بێت له سه‌ر په‌يڕه‌وى خواى په‌روه‌ردگار و ئاماده‌باش بكرێت بۆ به ڕێوه بردنى وڵات و خه‌لافه‌ت . جێگيركردنى موسڵمانان له زه‌ويدا په‌يمانى خواى په‌روه‌ردگاره، و گۆڕ‌انى ده‌روون و زاتى مرۆڤه‌كانيش مه‌رجه بۆى، ئه‌و پهيمانهش به دى نايه‌ت ته‌نها به به‌دى هاتنى ئه‌و مه‌رجه نه‌بێت، خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموويه‌تى : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِن تَنصُرُوا اللَّهَ يَنصُرْكُمْ وَيُثَبِّتْ أَقْدَامَكُمْ ) ( سورة محمد : 7 ) . بۆيه ده‌بينين شێخمان شێخ ( محمد ناصرالدين الألباني ) خۆرى پرشنگدارى شام و چاكه‌ى ئه‌م سه‌رده‌مه ـ به ڕه‌حمه‌ت بێت ـ وه‌سفى ئه‌و ووته‌يه‌ى زۆر كردووه كه تێيدا هاتووه: (( أقيموا دولة الإسلام في قلوبكم ، تقم لكم على أرضكم ))، له به‌ر گونجانى له گه‌ڵ په‌يڕه‌وى گۆڕانكارى قورئانى پيرۆزدا ... نه‌ك له به‌ر ئه‌وه وه‌سفى كردبێت كه كاريگه‌رى خاوه‌نه حزبيهكهى كه‌وتبێته سه‌ر . ئه‌م په‌يڕه‌وه په‌يڕه‌وى پێغه‌مبه‌رى خوايه (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌و په‌يڕه‌وه‌ى كه خواى په‌روه‌ردگار پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلی الله علیه وسلم) پێ ڕه‌وانه‌كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك له تاريكى ده‌ربكات بۆ ڕووناكى، و لێيان ببێته چاكترينى ئه‌م ئوممه‌ته كه فه‌رمان بكه‌ن به چاكه و ڕێگريش بكه‌ن ( نه‌هى ) بكه‌ن له خراپه، و باوهڕيشيان به خواى په‌روه‌ردگار هه‌بێت ، هه‌روه‌كو فه‌رموويه‌تى : ( هُوَ الَّذِي بَعَثَ فِي الْأُمِّيِّينَ رَسُولًا مِّنْهُمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ ) ( سورة الجمعة : 2 ) . به‌ڵێ ئه‌وه‌ش بريتى يه له زانست و پاككردنه‌وه‌ى ده‌روون، بێ گومان زانستيش به‌ده‌ست نايه‌ت ئه‌گه‌ر به پاڵاوتهكردن نه‌بێت، و پاككردنه‌وه‌ى دهروونيش به‌دى نايه‌ت ئه‌گه‌ر به په‌روه‌رده نه‌بێت . هه‌رئه‌وه‌شه تێگه‌يشتنى ميراتگرانى پێغه‌مبه‌ران، كه ميانڕه‌و، و دادپه‌روه‌رن، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه خواى په‌روه‌ردگار به هۆيانه‌وه دژوارى و ناهه‌موارى له سه‌ر ئوممه‌ت لا ده‌بات، و ستهميان له سه‌ر هه‌ڵده‌گرێت، و سته‌مى سته‌مكاران ده‌شكێنێت، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌وه‌ى ڕاگه‌ياندووه : " يحمل هذا العلم من كل خلف عدوله ، ينفون عنه تحريف الغالين، وانتحال المبطلين، وتأويل الجاهلين " ( حسن بشواهده ) . هه‌ر ئهويشه ئه‌و په‌يڕه‌وه‌ى كه توێشووى ڕاسته‌قينه‌ى دواڕۆژێكى گه‌شى چاوه‌ڕوان كرا‌و ، جياده‌كاته‌وه له ئاواته سهرابيهكانى بانگه‌شه‌كاران ، ڕێگريشه له كه‌وتنه زه‌لكاوى لاف لێده‌ران ، و داوى حيزبه پووچه‌ڵ و بێ بنهواكان ، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) له فه‌رمووده‌ى ( عبدالله ) ى كوڕى ( عمر ) دا فه‌رموويه‌تى : " إن اللَّه لا ينتزع العلم بعد أن أعطاكموه ، ولكن يقبض العلم بموت العلما‌ء ؛ حتى إذا لم يَبْقَ عالم اتخذ الناس رؤوساً جهالاً ؛ فسئلوا ؛ فأفتوا بغير علم؛ فضلوا ، وأضلوا " ( متفق عليه ) . بۆيه ده‌بينين سهلهفيهت سينگ ده‌رناكات و هه‌وڵنادات به‌رهه‌ڵستى و به‌ره‌نگارى له گه‌ڵ كاربهدهستاندا بكات، چونكه ئه‌وه‌ى له پێش چاوى خۆى داناوه كه ئه‌بێت هه‌موو ئه‌وانه چاكسازى بكرێن، ئه‌وانه‌ش به‌شێكن له‌و ئوممهتهى كه هه‌موو هه‌وڵێكى سه‌له‌فيه‌كان چاكسازيكرنێتى، و ده‌رهێنانێتى له‌و گۆماوهى كه خۆى تێخستووه ، چونكه فه‌رمانڕه‌وايه‌تى و فه‌رمانڕه‌وا و كاربه‌ده‌ست مه‌به‌ست نين له لاى ئه‌و ـ واته : سهلهفيهت ـ ، به‌ڵكو ئامرازن يان فاكته‌رێكن بۆ په‌رستنى خواى په‌روه‌ردگار به تاك و تهنهايى، و بۆ ئه‌وه‌ى كه ئايينيش ته‌نها بۆ خواى په‌روه‌ردگار بێت: (وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُم فِي الْأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ الَّذِي ارْتَضَى لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُم مِّن بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا يَعْبُدُونَنِي لَا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئًا)(سورة النور : 55) . هه‌ر لێره‌دا ئه‌وه‌مان له ياد نه‌چێت كه لابردنى سه‌ركرده، و تێكدانى ده‌ستوره‌كانى فه‌رمانڕه‌وايه‌تى، ده‌ستور و سه‌ركرده‌ى توندتر و سه‌ركه‌ش تر و سته‌م كارتر دێنێته كايهوه ـ گومانيش له‌وه‌دا نيه ـ هه‌ر كهسێكيش تۆسقاڵێك به گومانه له‌وه !!! با پرسيار بكات له‌وانه‌ى كه لافى ئه‌وه لێ ده‌ده‌ن كه به ئاگان له واقيع و باروحاڵى موسڵمانان ( واته : فقهاء الواقع !!! ) . كه‌واته : پێويستمان به پاڵاوتن و په‌روه‌رده هه‌يه له سه‌ر په‌يڕه‌و و تێگه‌يشتنى پێشينه چاكه‌كان ( سلف الصالح )، ئه‌و په‌يڕه‌وه‌ى كه سه‌ده‌ى يه‌كه‌مى ئه‌م ئوممهتهى هێنايه بوونه‌وه، كه باش‌ترين سه‌رده‌مه بۆ چاولێكردن، مه‌به‌ستيش پێيان پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم)و هاوهڵانێتى . بۆيه بانگه‌شه‌ى سهلهفيهت و سه‌له‌فيه‌كان هه‌وڵ و تێكۆشانى كه‌سانى تر به كه‌م نازانن و هاوده‌نگن له گه‌ڵياندا كه گۆڕان پێويسته، به‌ڵام په‌يڕه‌و ( منهج ) ى گۆڕانيان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه وه‌كو خواردنى دۆزهخيهكانه: برسێتى ناشكێنێت، و بخۆريشى قه‌ڵه‌و ناكات،( ڵا يُسْمِنُ ۆڵا يُغْنِى مِن جُوعٍ ) !!! ئه‌و په‌يڕه‌وه‌ى كه كه‌سانى په‌له‌كار و هه‌ل په‌رست دهيگرنه به‌ر بۆ به ده‌ست هێنانى مه‌رامه تاكهكهسيهكانيان، و لاوانى موسڵمان ده‌كه‌نه قۆچى قوربانى بۆ گه‌شتن به ئامانجه‌كانيان!!! پاشان هه‌ڵپه كردن بۆ گه‌شتن بۆ سه‌ر خوان و سفره‌ى دوژمنانيان. هه‌روه‌ها ( په‌يڕه‌وى پينهكردن ) ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه جێگه خۆش ده‌كات بۆ سته‌مكاران، و موسڵمانان ده‌كاته گاڵته جاڕى ده‌ميان، له گه‌ڵ په‌رته‌وازه‌كردن و پارچه پارچهكردنيان بۆ كۆمهڵانێكى نه‌يار بۆ يه‌كتر، و تاقم و چين گه‌لێكى جياواز، كه له ناو يه‌كدا دوژمنى سه‌ر سه‌ختى يه‌كن !!! پاشان شل كردنه‌وه‌ى بنه‌ماكانى بيروباوه‌ڕ و كێشه‌ى ئيسلامى به گشتى !!! هه‌روه‌ها سه‌له‌فيه‌كان و سهلهفيهت ( په‌يڕه‌وى كوده‌تا و هه‌ڵچوون ) ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، چونكه موسڵمانان ده‌بنه سووته‌مه‌نى ئه‌و كاره، و بانگه‌شه‌ش ( الدعوة ) به هۆيه‌وه چه‌نده‌ها ساڵ دوا ده‌كه‌وێت . ئه‌مه‌يه ئه‌و سياسه‌ته‌ى كه سه‌له‌فيه‌كان و سهلهفيهت ڕه‌تى ده‌كه‌نه‌وه، و ڕقيان لێ يه، و حهزيشيان له باسكردنى نيه، بێ به‌رين ( بريئون ) له هه‌موو كۆت و ئاكام و خراپهكاريهكانى، چونكه براى دووڕووييه، و پۆستى خه‌ڵه‌تاندنه، و پله و په‌يژه‌ى ئه‌و كهسانهيه كه كلكى پهرستشيان گرتووه‌ته ده‌ست !!! به‌ڵام سياسه‌ت به واتا ته‌واو و شهرعيهكهى به‌و شێوه‌يه‌ى كه باوه‌ڕ و له خوا ترسان داواى ده‌كات، و به‌رژه‌وه‌ندى ئوممه‌ت ڕه‌چاو ده‌كات، و ده‌ستى مرۆڤايه‌تى ده‌گرێت بۆ پليكانهى پێشكه‌وتن، و گۆڕه‌پانه‌كانى به‌رزى و بڵندى، و به هۆيه‌وه خراپه‌كار و چاكه‌كاران له يه‌ك جيا ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه شتێكه ده‌بێت ده‌روون و بيلبيلهكانى چاوى پێشكه‌ش بكرێت ، هه‌رچه‌نده كهميشن له پێناوى ئه‌و كاره‌دا، با ئاژاوه گێڕانيش هه‌وڵى ئه‌وه بده‌ن كه كه‌سانى ساويلكهمان لێ بورووژێنن !!! سياسه‌تى شه‌رعيش بريتى يه له : به ئاگا بوون و زانينى ئه‌و حوكمانه‌ى كه په‌يوه‌ستن به سوڵتانه‌وه، له گه‌ڵ زانينى مافى كاربه‌ده‌ست، و ژێرده‌سته‌كانى، له گه‌ڵ پێواندنى ڕاستيه‌كان به پێوه‌ره شهرعيهكان، كه‌واته بريتى يه له: ڕه‌چاوكردنى به‌رژه‌وه‌ندى كاروبارى ئوممه‌تى ئيسلامى به شێوه‌يه‌ك پێچه‌وانه‌ى قورئانى پيرۆز و سوننه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) نه‌بێت . وَآخِرُ دَعْوَاهُمْ أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ نوسينى : شيخ سليم الهلالي .................... كورتكردنه‌وه و وهرگێڕانىعهدنان بارام كهلارى |