سێ‌ شت هیچ گومانیان تێدا نییە

سێ شت هیچ گومانیان تێدا نییە

بسم الله الرحمن الرحیـم

الحَمْدَ للهِ والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن والاه، أما بعد...

براى خۆشه ويست ... خوشكى به ڕێز...

گومان پێچه وانه ى دڵنيا بوونه , خواى په روه ردگار له قورئانى پيرۆزدا له (14) جێگه دا باسى بێگومان و سه لماندنى كردووه , وه تايبه تيشى كردووه به (قورئان – ڕۆژى دوايى - مردن), وه ئه م سيانه هيچ گومان و دوو دڵيه كى تێدا نييه , له به ر ئه وه ى (قورئان) له لايه ن خواى په روه ردگاره وه نێردراوه , ئيتر چۆن ده بێت گومانى تێدا بێت, هه روه ها ڕۆژى دوايى ئه و ڕۆژه يه كه هه موو دروستكراوه كانى تێدا كۆ ده بێته وه و چاكه كاران ده چه نه به هه شته وه و خراپه كارانيش بۆ دۆزه خ, وه مردنيش چۆن ده بێت گومانى تێدابێت كه له هه موو شوێن و جێگه يه ك پێمان ده گات و  يه خه مان ده گرێت . خواى په روه ردگار له قورئانى پيرۆزدا له (3) جێگه دا باسى ئه وه ى كردووه كه (قورئان) هيچ گومانێكى تێدا نييه . وه له (10) جێگه دا باسى (ڕۆژى دوايى) كردووه كه هيچ گومانێكى تێدا نييه . وه له (1) جێگه دا باسى (مردن)ى كردووه كه هيچ گومانێكى تێدا نييه . ده پاڕێمه وه له خواى په روه ردگار كرده وه كانمان لێ وه رگرێت و ته نها مه به ستمان ڕه زامه ندى ئه و بێت, وه به رده واميمان پێ ببخه شێت له سه ر دين, وه عاقيبه ت خێرمان بكات, آمِين.

يه كه م: قورئانى پيرۆز هيچ گومان و دوودڵى تێدا نييه .

(1) خواى په روه ردگار فه رموويه تى: ( ذَلِكَ الْكِتَابُ لَا رَيْبَ فِيهِ هُدًى لِلْمُتَّقِينَ ) [البقرة 2]. واته : ئه و قورئانه كتێبێكه هيچ گومانێكى تێدا نييه , له لايه ن خواى په روه ردگاره وه ڕه وانه كراوه بۆ پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) كه مايه ى ڕێنموويى و سه رچاوه ى هيدايه ته بۆ خواناسان و پارێزكاران.

(2) خواى په روه ردگار فه رموويه تى: ( وَمَا كَانَ هَذَا الْقُرْآَنُ أَنْ يُفْتَرَى مِنْ دُونِ اللَّهِ وَلَكِنْ تَصْدِيقَ الَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ وَتَفْصِيلَ الْكِتَابِ لَا رَيْبَ فِيهِ مِنْ رَبِّ الْعَالَمِينَ ){يونس: ٣٧}. واته : وه نبێت ئه م قورئانه له لايه ن كه سێكه وه داڕێژرابێت و هه ڵبه سترابێت جگه له خوا, به ڵكو ڕاستى و ڕه وانى كتێبه ئاسمانيه كانى پێش خۆى دووپات ده كاته وه و ڕوونكه ره وه ى بيروباوه ڕو ئه ركه كانه , به ڕاستى هيچ گومان له وه دا نييه كه ئه م قورئانه له لايه ن خواى په روه ردگارى هه موو جيهانه وه ڕه وانه كراوه .

(3) خواى په روه ردگار فه رموويه تى: ( تَنْزِيلُ الْكِتَابِ لَا رَيْبَ فِيهِ مِنْ رَبِّ الْعَالَمِينَ ) [السجدة 2] واته : دابه زاندنى ئه م قورئانه له لايه ن خواى په روه ردگارى جيهانه وه يه و هيچ گومانێكى تێدا نييه . كه واته : به ڕاستى و به بێ گومان و دوودڵى قورئانى پيرۆز له لايه ن خواى په روه ردگاره وه ڕه وانه كراوه و هيچ گومانێكى تێدا نييه , وه چۆن گومانى تێدا ده بێت كه به ڵگه ى ڕاستى و باوه ڕكردن و سه لماندنه , له سه ره تاوه تاكو كۆتايى, وه هيچ كه سيش ناتوانێت كه وێنه ى ئه م قورئانه بێنێت, چونكه له تواناى مرۆڤه كاندا نييه , بۆيه كاتێك يه كێك له بێ باوه ڕه كان كه موسڵمان بوو ئه م ئايه ته ى خوێنده وه : ( ذَلِكَ الْكِتَابُ لَا رَيْبَ فِيهِ هُدًى لِلْمُتَّقِينَ ). ئنجا ووتى: به ڕاستى هيچ كتێبێك نييه له جيهاندا كه نوسه رێك نوسيبێتى و هه ڵه و گومانى تێدا نه بوو بێت و نوسه رى كتێبه كه ووتويه تى: ئه م كتێبه هه ڵه و بيرچوونى تێدايه , ته نها خواى په روه ردگار فه رموويه تى: ئه م قورئانه كتێبێكه هيچ گومانء دوودڵى تێدا نييه .

ڕوونكردنه وه :

به دڵنيايى چاكترين و باشترين و خێرترين گوفتارو ووته ووته ى خواى په روه ردگاره (قورئانى پيرۆز)، وه قورئانى پيرۆز ڕابه رو ڕێ نيشانده رى مرۆڤايه تى و ڕۆشنايى ژيان و ده ستوريه تى، وه خواى گه وره قورئانى پيرۆزى بۆ ناردوين و فه رمانى پێكردوين كه لێى وردبينه وه و بيرى لێ بكه ينه وه ، وه قورئان ووته و گوفتارى خواى په روه ردگاره , هه واڵ و ڕوداوو به سه رهاتى ئوممه تانى پێش ئێمه ى تێدايه , وه هه واڵ و ڕوداوو به سه رهاتى دواى ئێمه شى تێدايه , وه جياكه ره وه ى حه ق و ناحه ق, ڕاست و درۆ, باش و خراپ, وه هيچ شتێكى گاڵته و شۆخى تێدا نييه , وه هيچ ناحه ق و نادروستی و ناته واويه ك ڕووى تێ ناكات له هيچ كاتێكدا, وه سيله يه كى زۆر به هيزو گه وره يه بۆ گه يشتن به خواى په روه ردگارو به هه شته كه ى, هه مووى ئامۆژگارييه , هه ركه س ده ستى پێوه بگرێت سه رفراز ده بێت, وه هه ركه س پشتى تێبكات به هيلاك ده چێت, وه ئيمامى شافيعى (ره حمه تى خواى لێ بێت) فه رموويه تى: (مَنْ تَعَلَّم القُرْآن عَظَمَت قيمَتهُ) برِوانه : (الرِّسَالَة) ئيمامى شافيعى (72). واته : هه ركه سێك فێرى قورئانى پيرۆز ببێت ئه وا شكۆمه ندو گه وره و به نرخ ده بێت و ڕێزى ده بێت له ناو خه ڵك و كۆمه ڵگه دا. هه روه ها شيفاو چاره سه ره بۆ نه خۆشيه ده روونى و جه سته ييكان، وه ڕه حمه ت و ميهره بانيشه بۆ باوه ڕداران، وه بۆ سته مكاران ته نها زيادكردنى زه ره رو زيانه ، (هيچ به هره و سودێكى لێ نابينن).

دووه م: ڕۆژى دوايى هيچ گومان و دوو دڵى تێدا نييه .

(1) خواى په روه ردگار فه رموويه تى: ( رَبَّنَا إِنَّكَ جَامِعُ النَّاسِ لِيَوْمٍ لَا رَيْبَ فِيهِ إِنَّ اللَّهَ لَا يُخْلِفُ الْمِيعَادَ ) [آل عمران 9]. واته : په روه ردگار به ڕاستى تۆ كۆكه ره وه ى هه موو خه ڵكيت له ڕۆژێكدا كه هيچ گومانێكى تێدا نييه , به ڕاستى خوا زاتێك نييه كه به ڵێنى خۆى نه باته سه ر .

(2) خواى په روه ردگار فه رموويه تى: ( فَكَيْفَ إِذَا جَمَعْنَاهُمْ لِيَوْمٍ لَا رَيْبَ فِيهِ وَوُفِّيَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ) [آل عمران: ٢٥] . واته : ئاخۆ حاڵيان چۆن ده بێت كاتێك له و ڕۆژه دا (ڕۆژى دوايى) كۆيان ده كه ينه وه كه هيچ گومانێك له هاتنيدا نييه و هه موو كه س پاداشتى كارو كرده وه ى خۆى پێ ده درێتء سته ميان لێ ناكرێت .

(3) خواى په روه ردگار فه رموويه تى:  ( اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ لَيَجْمَعَنَّكُمْ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ لَا رَيْبَ فِيهِ وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللَّهِ حَدِيثًا ) [النساء: ٨٧] . واته : (الله) خوايه كه جگه له و هيچ خوايه كى تر نييه (شايسته ى په رستن بێت), سوێند به خوا له ڕۆژى دواييدا كۆتان ده كاته وه و هيچ گومانێكى تێدا نييه , جا كێ هه يه قسه و گوفتارى له فه رمايش و فه رمووده ى خوا ڕاستترو دروست تربێت.

(4) خواى په روه ردگار فه رموويه تى: ( قُلْ لِمَنْ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ قُلْ لِلَّهِ كَتَبَ عَلَى نَفْسِهِ الرَّحْمَةَ لَيَجْمَعَنَّكُمْ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ لَا رَيْبَ فِيهِ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ فَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ ) [الأنعام: ١٢] . واته : لێيان بپرسه ئه ى محمد (صلی الله علیه وسلم) وه بڵێ: ئه وه ى له ئاسمانه كان و زه ويدا هه يه هى كێيه ؟ هه رخۆت وه ڵام بده ره وه و بڵێ: هى خوايه , ئه و خوايه ى كه ڕه حم و مهره بانى له سه ر خۆى فه رز كردووه , سوێند بێت به خوا به ره و ڕۆژى دوايى كه هيچ گومانێكى تێدا نييه كۆتان ده كاته وه , هه رچه نده ئه وانه ى كه خۆيان دۆڕاندو بيريان له ڕۆژى دوايى نه كرده وه , ئه وا هه ر باوه ڕ ناهێنن .

(5) خواى په روه ردگار فه رموويه تى: ( وَكَذَلِكَ أَعْثَرْنَا عَلَيْهِمْ لِيَعْلَمُوا أَنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ وَأَنَّ السَّاعَةَ لَا رَيْبَ فِيهَا إِذْ يَتَنَازَعُونَ بَيْنَهُمْ أَمْرَهُمْ فَقَالُوا ابْنُوا عَلَيْهِمْ بُنْيَانًا رَبُّهُمْ أَعْلَمُ بِهِمْ قَالَ الَّذِينَ غَلَبُوا عَلَى أَمْرِهِمْ لَنَتَّخِذَنَّ عَلَيْهِمْ مَسْجِدًا ) [الكهف: ٢١] . واته : ئا به و شێوه يه خه ڵكيمان ڕێنموويى كرد تا بيان دۆزنه وه و بزانن و دڵنيابن كه به ڕاستى به ڵێنى خوا له زيندوو كردنه وه ى مردووه كان حه ق و ڕاسته (مه به ست أصحاب الكهف), وه ڕۆژى دواييش هه ر دێت و هيچ گومانى تێدا نييه , له كاتێكدا ئه و خه ڵكه كێشه يان بوو له سه ر مه سه له ى زيندوو بوونه وه , ئنجا هه ندێكيان ووتيان: با چه ند خانوو يه كيان له سه ر دروست بكه ين, په روه ردگاريان زانايه پێيان, به ڵام ئه وانه ى كه ده سه ڵاتيان هه بوو به سه ر كاروبارياندا, ووتيان: به دڵنيايى مزگه وتيان به سه ره وه دروست ده كه ين .

(6) خواى په روه ردگار فه رموويه تى: ( وَأَنَّ السَّاعَةَ آَتِيَةٌ لَا رَيْبَ فِيهَا وَأَنَّ اللَّهَ يَبْعَثُ مَنْ فِي الْقُبُورِ ) [الحج: 7] . واته : دڵنيابن ڕۆژى دوايى هه ردێت و به رپا ده بێت هيچ گومانێكى تێدانييه , به ڕاستى ئه و خوايه هه موو ئه وانه ى كه له ناو گۆڕدان زيندوويان ده كاته وه و ده يانهێنێته ده ره وه .

(7) خواى په روه ردگار فه رموويه تى: ( إِنَّ السَّاعَةَ لَآَتِيَةٌ لَا رَيْبَ فِيهَا وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يُؤْمِنُونَ ) [غافر: ٥٩]. واته : به ڕاستى ڕۆژى دوايى به ڕێوه يه و هه ر دێت, هيچ گومانيشى تێدانييه , به ڵام زۆربه ى خه ڵكى باوه ڕ ناهێنن و باوه ڕيان پێى نييه .

(8) خواى په روه ردگار فه رموويه تى: ( وَكَذَلِكَ أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ قُرْآَنًا عَرَبِيًّا لِتُنْذِرَ أُمَّ الْقُرَى وَمَنْ حَوْلَهَا وَتُنْذِرَ يَوْمَ الْجَمْعِ لَا رَيْبَ فِيهِ فَرِيقٌ فِي الْجَنَّةِ وَفَرِيقٌ فِي السَّعِيرِ ) [الشورى 7]. واته : ئا به و شێوه يه ى كه ده يزانيت قورئانێكى عه ره بى پاراومان به وه حى بۆ نارديت, بۆ ئه وه ى شارى مه ككه و ده ورو به رى (كه هه موو زه وى ده گرێته وه ) ئاگادار بكه يته وه , هه روه ها هۆشيارو ئاگاداريان بكه يته وه له ڕۆژى كۆكردنه وه (ڕۆژى دوايى), كه هيچ گومانێكى تێدانييه , ئنجا ئه و ڕۆژه خه ڵكى ده بن به دوو به شه وه , به شێكيان بۆ به هه شت به ڕێ ده كرێن و ده چنه به هه شته وه , وه به شێكيان بۆ ناو دۆزه خ ڕاپێچ ده كرێن .

(9) خواى په روه ردگار فه رموويه تى: ( قُلِ اللَّهُ يُحْيِيكُمْ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يَجْمَعُكُمْ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ لَا رَيْبَ فِيهِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ ) [الجاثية: ٢٦]. واته : ئه ى محمد (صلی الله علیه وسلم) پێيان بڵێ: ته نها خوايه ژيانتان پێ ده به خشێت و پاشان ده تان مرێنێت و دواى ئه وه كۆتان ده كاته وه له ڕۆژى دواييدا كه هيچ گومانێكى تێدا نييه , به ڵام زۆربه ى خه ڵكى ئه مه نازانن .

(10) خواى په روه ردگار فه رموويه تى: ( وَإِذَا قِيلَ إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ وَالسَّاعَةُ لَا رَيْبَ فِيهَا قُلْتُمْ مَا نَدْرِي مَا السَّاعَةُ إِنْ نَظُنُّ إِلَّا ظَنًّا وَمَا نَحْنُ بِمُسْتَيْقِنِينَ ) [الجاثية: ٣٢] . واته : كاتێك بووترايه به ڕاستى به ڵێنى خوا حه قه , ڕۆژى دوايى هه ردێت و هيچ گومانێكى تێدانييه , ئێوه له وه ڵامدا ده تان ووت: ئێمه هه ر نازانين ڕۆژى دوايى چييه , ئێمه هه ر گومان ده به ين و دڵنيا نين

ڕوونكردنه وه :

ڕۆژى دوايى دووه م شته كه نابێت به هيچ شێوه يه ك مرۆڤه كان گومان و دوو دڵيان تێدا هه بێت, چونكه هه ر به ر پا ده بێت, وه ئه و ڕۆژه خواى په روه ردگار مردووه كان زيندوو ده كاته وه و لێپرسينه وه يان له گه ڵدا ده كات, ئنجا هه ر كه سێك كارى چاك و باشى كردبێت ئه وا پاداشت ده درێته وه , وه هه ر كه سێكيش كارى خراپى كردبێت ئه وا سزا ده درێت و تۆڵه ى لێ ده سه نرێته وه , چونكه به ڕاستى خواى په روه ردگار به ڵێنى داوه كه به نده كانى كۆ بكاته وه له و ڕۆژه دا, بۆيه پێويسته هه موو مرۆڤێكى ژيرو هۆش مه ند به رده وام له يادى ڕۆژى دواييدا بێت, بۆ ئه وه ى زياتر جێ به جێ كارى فه رمانه كانى خواو پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) بێت و هه رده م يادى ئه و ڕۆژه ترسناكه بكاته وه و فه رامۆشى نه كات, وه به دڵنيايى هه ركه سێك ئه وڕۆژه له بير بكات ئه وا خواى گه وره زۆر له و كه سه به ڕق و قينه , له فه رمووده يه كدا پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى: (إنّ الله تعالى يَبْغُضُ كلَّ عالِمٍ بالدُّنْيا جاهِلٍ بالآخرة) (صَحِيح: رَوَاهُ الحَاكم وَصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَانِي فِي صَحِيح الْجَامِع: 1879) . واته : به ڕاستى خواى گه وره رقى له و كه سه يه كه شاره زايه له دونياو نه زان و بێ ئاگايه له ڕۆژى دوايى.

سێ يه م: مردن .

خواى په روه ردگار فه رموويه تى: ( أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّ اللَّهَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ قَادِرٌ عَلَى أَنْ يَخْلُقَ مِثْلَهُمْ وَجَعَلَ لَهُمْ أَجَلًا لَا رَيْبَ فِيهِ فَأَبَى الظَّالِمُونَ إِلَّا كُفُورًا ) [الإسراء: ٩٩] . واته : ئايا ئه وانه نه يان بينيوه به ڕاستى ئه و خوايه ى كه ئاسمانه كان و زه وى دروست كردووه به توانايه وه ك ئه وان دروست بكات و وه ك خۆيان به ديان بهێنێته وه , دياره كه ڕۆژ و كاتێكى تايبه تى ديارى كردووه بۆ مراندنيان و زيندو كردنه وه يان, كه هيچ گومانێكى تێدانييه , كه چى سته مكاران هه ر بڕيارى ياخى بوون و سه ر كه شى و كوفريان داوه و هيچى تر .

ڕوونكردنه وه .

خواى په روه ردگار له م ئايه ته پيرۆزه دا ئه وه ى ڕوون كردۆته وه كه مردن هيچ گومان و دوودڵيه كى تێدانييه , وه هه موو مرۆڤێك له م ژيانى دونيايه دا كاتێكى ديارى كراويان هه يه له لاى خواى په روه ردگار نه زياد ده كرێت و نه كه م, وه ئه م كاته دياريكراوه يش ته نها خواى په روه ردگار ده يزانێت, بۆيه پێويسته له سه ر مرۆڤى موسڵمان هه ميشه له يادى بێت و هه رگيز له يادى نه چێت, چونكه نيشانه ى ووشياريى و زيره كيه تى, وه پرسيار كرا له پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) سه باره ت به ووشيار ترين باوه ڕدار, فه رمووى:( أَكْثَرُهُمْ لِلْمَوْتِ ذِكْرًا وَأَحْسَنُهُمْ لِمَا بَعْدَهُ اسْتِعْدَادًا أُولَئِكَ الأَكْيَاسُ) (حَسَن: رَوَاهُ ابن مَاجَة وَالبَيهَقي وَصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَانِي فِي صَحِيح ا لتَّرْغِيب وَالتَّرْهِيب: 3335). وَفِي السِلسِلة الصَحِيحَة(1384) .وشيارترين و ژيرترينيان ئه وانه ن كه له هه موويان زياتر يادى مردن ده كه نه وه , ئائه وانه ژيرو هۆش مه ندن .

وآخر دعوانا أن الحمدلله رب العالمين

والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.

((له نوسینی
أبو إسلام أحمد بن علي: وەرگێڕانى: مامۆستا أبو بكر أحمد))

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆ سود وه رگرتن و بڵاو کردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )