فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
زيان ومه‌ترسى يه‌كانى جگه‌ره‌كێشان زيان ومه‌ترسى يه‌كانى جگه‌ره‌كێشان بسم الله الرحمن الرحیم پێشه‌كى: الحمد لله رب العالمين والصَّلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن تبعه بإحسان إلى يوم الدين ، أما بعد : خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت (يَسْأَلُونَكَ مَاذَا أُحِلَّ لَهُمْ قُلْ أُحِلَّ لَكُمُ الطَّيِّبَاتُ ) (المائدة :4) له‌م ئايه‌ته دا خواى گه‌وره هه‌موو جۆره خواردنێكى باش و به‌سوود بۆ له‌ش و چالاكى مرۆڤ حه‌ڵال ده‌كات و قبوڵ ناكات ئيمانداران لاواز ببن له له‌ش و ته‌ندروستيان . هه‌روه‌ها خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمێت: [وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ] [الأعراف: 157] . واته: خواى گه‌وره شته پاك و به‌سوده‌كانى بۆ حه‌ڵاڵ كردوون و شته پيس و زيان به‌خشه‌كانى لێ قه‌ده‌غه و حه‌رام كردوون. وه هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمێت: (وَلَا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ) [البقرة: 195] . واته: به‌ده‌ستى خۆتان خۆتان مه‌خه‌نه مه‌ترسييه‌وه . هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ((لا ضرر ولا ضرار)) سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم : (250) . واته: نه زيان له‌خۆت بده و نه‌له خه‌ڵكيش . ئيسلام هه‌موو جۆره‌كانى خواردنى باش حه‌ڵاڵ ده‌كات و قورئانى پيرۆز ئيمانداران هان ده‌دات له‌سه‌ر خواردنى هه‌موو جۆره‌كانى خۆراك و خوارده‌مه‌نى يه‌كى پاك و باش وه‌كو گۆشتى باڵنده و وگۆشتى ده‌ريايى و هه‌نگوين و ماست و هه‌نجير و خورما و زه‌يتون و ته‌يرى سمان (سلوى) و جۆره‌كانى ديكه‌ى خۆراكى به‌هێزكه‌ر بۆ له‌شى مرۆڤ. به‌ڵام جۆره‌كانى خۆراكى خراپ و زيانبه‌خش كه له قورئانى پيرۆز به (خبائث) هاتووه حه‌رام كراوه له شه‌رعى ئيسلام چونكه ده‌بێته هۆى تێكدان له ته‌ندروستى له‌ش و ده‌روون و مێشكى مرۆڤ. واته ئه‌و جۆره خۆراك و خوارده‌مه‌نى يانه‌ى كه له قورئانى پيرۆز و له فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) هاتوون و حه‌رام كراون وه‌كو گۆشتى سه‌ربراو بۆ غه‌يرى خوا و گۆشتى ئاژه‌ڵى مردوو (لحم الميته) و خوێن و گۆشتى به‌راز و مه‌ى (خمر) و هه‌موو جۆره‌كانى باڵنده‌ى خاوه‌ن چنگ (مخلب) و ئاژه‌ڵى گۆشت خۆر و ئاژه‌ڵى خاوه‌ن كه‌ڵبه ددان (ناب) وه‌كو هاتووه له فه‌رمووده‌يه‌ك له سونه‌نى أبي داود " أن النبي (صلی الله علیه وسلم) نهى عن أكل كل ذى ناب من السبع وعن كل ذى مخلب من الطير" (صحيح الألباني- سنن أبي داود 3/355 فه‌رمووده‌ى ژماره 3803) ته‌نها ئه‌وه نى يه ئه‌م جۆره خواردنه زيانبه‌خشانه حه‌رام كراون، به‌ڵكو هه‌موو جۆره خواردن و خوارده‌مه‌نى يه‌ك كه به‌وته‌ى زانايانى پايه‌به‌رزى ئه‌هلى سوننه هاتوون كه ئه‌م جۆره خواردنه زيانبه‌خشه و حه‌رامه وه‌كو جگه‌ره. هه‌روه‌ها جگه‌ره نه‌ناسراوبوو له كاتى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ، به‌ڵام زانايانى پايه‌به‌رزى ئه‌هلى سوننه فه‌تواى حه‌رامدانى جگه‌ره‌يان داوه چونكه زيان و مه‌ترسى زۆره له‌سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ و ده‌بێته به‌شێك له جۆره‌كانى خواردنى زيانبه‌خش و ترسناك (خبائث). پێكهاته زيانبه‌خشه‌كانى جگه‌ره چى يه؟ له ڕاستى دا له دواى شيكردنه‌وه‌يه‌كى پزيشكى وورد له تاقيگه‌زانستيه‌كان ده‌ركه‌وت كه دووكه‌ڵى يه‌ك جگه‌ره پێكهاتووه له ژماره‌يه‌كى زۆر له مادده‌ى ترسناك و زيانبه‌خش له‌سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ وه‌كو: 1- يه‌كى ئۆكسيدى كاربۆن CO : گازێكى ژه‌هراويه بۆن و ڕه‌نگى نى يه. 2- دووه‌م ئۆكسيدى كاربۆن CO2 : ئه‌م گازه له‌گه‌ڵ گازى يه‌ك ئۆكسيدى كاربۆن CO به‌پێكه‌وه ده‌بنه هۆى ده‌ركردن و له ده‌ستدانى ئۆكسجين له هه‌ردوو سێنگ و له خوێنه‌وه و ده‌بنه ژه‌هراو له له‌شدا. 3- گازى گۆگردى هايدرۆجين. 4- ئه‌مۆنيا. 5- ترشى كاربۆليك. 6- جۆره‌كانى ترشى ئازادكرا‌و وه‌كو خليك و نمليك و نايترۆيك كه تێكه‌ڵاو ده‌كرێن بۆ نه‌رم كردنى دووكه‌ڵى جگه‌ره. 7- نايترۆبيريدين (مادده‌يه‌كى سه‌ره‌كىيه بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه "سرطان"). 8- تار (قه‌تران- قطران) (ده‌بێته هۆى تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ى سێنگ) كه ڕه‌نگێكى قاوه‌يى خه‌ست ده‌دات به جگه‌ره. 9- زه‌رنيخ (ئه‌مه‌ش مادده‌يه‌كى كيميايه له ناو ده‌رمانه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى ڕووه‌كى توتن به‌كاردێت بۆ له‌ناوبردنى مێروو "حشرات"). 10- خۆڵه‌مێش (رماد)ى گه‌ڵاى جگه‌ره. 11- نيكۆتين كه زيانێكى زۆرى هه‌يه له‌سه‌ر دڵ و سووڕى خوێن له‌ناو له‌شدا، ئه‌م مادده‌يه زۆر ترسناكه و له توێژينه‌وه‌يه‌كى زانستى ده‌ركه‌وت كه بڕى ئه‌م مادده‌يه له 20 جگه‌ره ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ى ده‌رزى بدرێت به يه‌كجار له سمته‌وه ده‌بێته هۆى مردنى كتوپڕى كه‌سه‌كه. 12- تێكه‌ڵاوكردنى توتنى جگه‌ره له‌گه‌ڵ مادده‌ى ئه‌لكووڵ (كحول). توێژينه‌وه‌ى تاقيگه پزيشكيه‌كان سه‌باره‌ت به مه‌ترسى يه‌كانى جگه‌ره‌كێشان بۆ ده‌رخستنى مه‌ترسى و ترسناكى جگه‌ره له‌سه‌ر مرۆڤ به توێژينه‌وه‌يه‌كى پزيشكى له‌سه‌ر كه‌سانێكى جگه‌ره‌كێشى تووشبوو ده‌ركه‌وت كه: يه‌كه‌م: هه‌ڵمژينى دووكه‌ڵى يه‌ك جگه‌ره و چوونه‌وه‌ى دووكه‌ڵه‌كه له ناو سێنگ و ده‌ركردنى دووكه‌ڵه‌كه له دواى ده‌ركه‌وت كه دووكه‌ڵه‌كه خه‌ست نه‌بوو چونكه مادده‌ى تار (قه‌تران) كه ڕه‌نگى قاوه‌يى ده‌دات به دووكه‌ڵى جگه‌ره ده‌مێنێته‌وه له ناو سێنگ به شێوه‌ى نيشته. دووه‌م: له دواى يه‌ك دانه جگه‌ره‌كێشان بۆ كه‌سى جگه‌ره‌كێشى تووشبوو ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سه تواناى نه‌بوو ده‌ستى خۆى به ووردى بجوڵێنێت بۆ ئه‌نجامدانى كارێكى وورد له‌سه‌ر ئامێرێكى كاره‌بايى و هه‌ڵه‌ى زۆرى ده‌كرد چونكه تووشى له‌رزين بوو له هه‌ردوو ده‌ستى به هۆى جگه‌ره‌كێشان. سێ يه‌م: له به‌شى تيشك (أشعة) له نه‌خۆشخانه ده‌ركه‌وت كه كه‌سى تووشبوو به جگه‌ره‌كێشان سێنگى ڕه‌نگى ڕه‌ش بوو و كێشى سێنگى زياتر بوو له پێش تووشبوون به جگه‌ره‌كێشان به هۆى هه‌ڵگرتنى به‌شێكى زۆر له مادده‌ى نيكۆتين و تار (قه‌تران) و به‌شه‌كانى ديكه‌ى مادده كيمياييه‌كانى ناو جگه‌ره. مه‌ترسى يه‌كانى جگه‌ره‌كێشان له‌سه‌ر ده‌روون و ڕه‌فتارى كه‌سه‌كه مرۆڤى تووشبوو به جگه‌ره‌كێشان ڕاهاتوو ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م كاره زيانبه‌خشه چونكه له‌شى داواى ده‌كات، هه‌روه‌ها جگه‌ره‌كێشان ده‌بێته هۆى تێكدانى ڕه‌وشت و ره‌فتارى كه‌سى تووشبوو به‌م كێشه‌يه و ژيانى ڕۆژانه‌ى ده‌گۆڕێت به‌ره‌و نائارامى و ده‌بێته كه‌سێكى تووڕه (هه‌ڵچوو) و تووشى دڵه‌ڕاوكێ (قلق) ده‌بێت ئه‌گه‌ر دوورخرا له جگه‌ره‌كانى بۆ هه‌ر هۆكارێك وه‌كو ڕۆژووگرتن يان به فه‌رمانى پزيشك يان نه‌بوونى پاره بۆ كڕينى. هه‌روه‌ها كه‌سى تووشبوو به جگه‌ره‌كێشان ناتوانێت مێشكى خۆى به ووردى بخاته سه‌ر كتێبێك بۆ خوێندنه‌وه‌ى يان هه‌ر كارێك له‌و كارانه كه په‌يوه‌ندى به مێشكه‌وه هه‌يه به بێ جگه‌ره‌كێشان. هه‌روه‌ها كه‌سى تووشبوو به‌م كێشه‌يه ناتوانێت به بێ جگه‌ره‌كێشان له جێگاى نووستن هه‌ڵبسێت. كێشه‌كانى ديكه‌ى جگه‌ره‌كێشان چى يه له لايه‌نى پزيشكى يه‌وه؟ جگه‌ره‌كێشان ده‌بێته هۆى كه‌م و كوڕى له ويست و ڕه‌فتارى ڕۆژانه‌ى مرۆڤى تووشبوو و ته‌ندروستى گشتى له‌شى تێكده‌دات و ئه‌عسابى خاوده‌كات له دواى هاندانى و وورياكردنى و ده‌بێته هۆكارێك بۆ تووشبوونى لاوان به نه‌خۆشى سيل و نه‌خۆشىيه‌كانى دڵ وه‌كو نه‌خۆشى دڵه‌كوتێ (دڵ لێدان به شێوه‌يه‌كى ناڕێك "دڵ ده‌شه‌كێته‌وه"). هه‌روه‌ها توتن سڕكه‌رێك (مخدر)ى ژه‌هراويه له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆر بڵاوبووه و بوه‌ته هۆى تووشبوونى خه‌ڵك به جۆره‌كانى نه‌خۆشى ترسناكى جۆراوجۆر له كۆمه‌ڵگاى خۆمان له كوردستاندا وه‌كو نه‌خۆشى ترسناكى شێرپه‌نجه (سرطان)ى سى (وه‌كو له نه‌خۆشخانه‌كان ده‌بينرێت به شێوه‌ى ڕۆژانه). باش‌ترين چاره‌سه‌ر بۆ وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان چى يه؟ 1- گرنگترين چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م كێشه ترسناكه ئه‌وه‌يه كه ده‌بێت كه‌سى تووشبوو باوه‌ڕ بكات به زيانبه‌خشى جگه‌ره له‌گه‌ڵ پشت به‌ستن به خواى په‌روه‌ردگار و دوعاكردن له خواى گه‌وره بۆ يارمه‌تيدانى له‌سه‌ر وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان به نيه‌تى ته‌وبه كردن و پاراستنى ته‌ندروستى خۆى چونكه له‌شى مرۆڤى تووشبوو ئه‌مانه‌ته له‌سه‌رى تا ئه‌و ڕۆژه‌ى ده‌مرێت . 2- زۆر خواردنى خورما و ماستى مانگا له دواى وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان كه ده‌بێته هۆى پاككردنى له‌ش له زيانه‌كانى نيكۆتين به ويستى خواى گه‌وره و ڕێژه‌كه‌ى كه‌م ده‌بێت له خوێن و هه‌روه‌ها له‌ش داواى ئه‌م مادده ترسناكه ناكات له دواييدا. 3- خواردنه‌وه‌ى گيراوه‌ى گێزه‌ر و ته‌ماته له دواى نان خواردنى نيوه‌ڕوان به شێوه‌ى ڕۆژانه تا ماوه‌ى يه‌ك مانگ ده‌بێته هۆى پاڵاوتن و پاككردنى خوێن له مادده‌ى نيكۆتينى جگه‌ره‌ى ترسناك، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ى گيراوه‌ى عرقسوسى شله‌تێن ده‌بێته هۆى زيادكردنى به‌رگرى له‌ش به‌رامبه‌ر به مادده ژه‌هراويه‌كان چونكه مادده‌ى كۆرتيزۆنى ئاسايى تيايه. 4- خۆپاراستن له بيركردنه‌وه له جگه‌ره به به‌كارهێنانى سيواك (سيواك كردن) به ڕێژه‌يه‌كى زۆر وه‌كو له سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ويستمان (صلی الله علیه وسلم) هاتووه، هه‌روه‌ها به مژينى مێخه‌ك (قرنفل) و به ئه‌نجامدانى هه‌ناسه‌دانێكى قووڵ بۆ چه‌ند جارێك (20 جار) به بێ جگه‌ره له‌گه‌ڵ ده‌ركردنى هه‌ناسه‌كه له سێنگه‌وه به فراوانى وه‌كو چۆن بيركردنه‌وه له جگه‌ره ده‌رده‌كرێت وايه (ئه‌مه‌ش 2 سه‌عات جارێك دووباره‌بكرێت و له دواى ئه‌وه پێويستى به جگه‌ره زۆر كه‌متر ده‌بێت تا چاكبوونه‌وه). دوايين ووته له كۆتاييدا : ده‌بێت كه‌سى تووشبوو به جگه‌ره‌كێشان ڕاستىيه‌كى پزيشكى بزانێت كه له دواى ماوه‌يه‌كه هه‌ست به لاوازييه‌ك و بێ هێزييه‌كى گشتى ده‌بێت و له دواى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه و ئه‌نجامدانى پشكنينێكى پزيشكى بۆى ده‌رده‌كه‌وێت كه تووشى شێرپه‌نجه‌ى هه‌ردوو سىيه‌كانى بووه و له دواى ماوه‌يه‌كى كه‌م له‌شى زۆر لاواز و بێ توانا ده‌بێت و هه‌ناسه‌دانى تێكده‌چێت و هه‌ست به خنكاندن ده‌كات له‌گه‌ڵ ئازارێكى توندى نائاسايى به‌رده‌وام تا مردنى به شێوه‌يه‌كى كتوپڕ (ئه‌مه‌ش له نه‌خۆشخانه‌دا ده‌بينرێت به شێوه‌ى ڕۆژانه). خواى گه‌وره بمانپارێزێت. (وَذَكِّرْ فَإِنَّ الذِّكْرَى تَنفَعُ الْمُؤْمِنِينَ) سورة الذاريات (55). والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته ئاماده‌كردنى : گۆشه‌ى پزيشكى له‌سايتى به‌هه‌شت |