فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
فه‌زڵ و گه‌وره‌يى نوێژى جه‌ماعه‌ت فه‌زڵ و گه‌وره‌يى نوێژى جه‌ماعه‌ت بسم الله الرحمن الرحيم الحمد لله وحدة ، و الصلاة والسلام على من لا نبي بعدة .... و بعد : له‌م نوسراوه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ين ته‌نها ئه‌و فه‌رموودانه بهێنينه‌وه كه سه‌باره‌ت به فه‌زڵى نوێژى جه‌ماعه‌ت هاتوون وه ده‌قى فه‌رمووده‌كه‌مان به كوردى هێناوه بۆ ئه‌وه‌ى نوسراوه‌كه درێژ نه‌بێته‌وه،داواكارين له خواى گه‌وره بيكاته مايه‌ى سوود و قازانج بۆ مسوڵمانان . پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى : 1 ـ [ هه‌ر مسوڵمانێك بڕوات بۆ مزگه‌وت بۆ كردنى نوێژێكى فه‌رز به جه‌ماعه‌ت ئه‌وه وه‌ك حه‌جێك وايه وهه‌ر كه‌سێك بۆ كردنى نوێژێكى سوننه‌ت هه‌نگاو بنێت ئه‌وه وه‌ك عومرهيهكى سوننه‌ت وايه ] (صحيح الجامع: 6556). 2 ـ [ هه‌ر كه‌سێك بڕوات بۆ مزگه‌وت به‌يانيان يان ئێواران ئه‌وه خواى په‌روه‌ردگار بۆ هه‌موو جارێك ڕۆيشتنى بۆ مزگه‌وت له به‌هه‌شتدا ماڵ و كۆشكێكى بۆ داده‌نێ و بۆ دروست ده‌كات ] (بخاري:662 ). 3 ـ [ هه‌ر كه‌سێك بۆشايى نێوان خۆيى و مسوڵمانێك پڕ بكاته‌وه ( واته:پێ ى له‌گه‌ڵ پێيدا جووت بكا‌و بۆشايى نێوانيان پڕ بكاته‌وه ) ئه‌وه خواى گه‌وره پلهيهك به‌رزى ده‌كاته‌وه ، وه له به‌هه‌شتدا كۆشكێكى بۆ دروست ده‌كات ] (صحيح الترغيب:505). 4 ـ [ هه‌ر كه‌سێك نوێژى به‌يانى له مزگه‌وتدا به جه‌ماعه‌ت بكات پاشان دابنيشێ زيكرى خوا بكات هه‌تا خۆر هه‌ڵدێت،پاشان دوو ڕكات نوێژ بكات ئه‌وه پاداشتى وه‌ك پاداشتى حه‌ج و عومرهيهكى ته‌واو ، ته‌واو ، ته‌واوى هه‌يه ] (صحيح الترغيب: 464). 5 ـ [ هه‌ر كه‌سێك بۆ خوا چل ڕۆژ نوێژه‌كانى به به‌رده‌وامى له مزگه‌وتدا بكات،هه‌موو ڕۆژێك بگاته ( الله أكبر ) ى يه‌كه‌م ، ئه‌وه خواى گه‌وره له دوو شت ڕزگارى ده‌كات و دهيپارێزێ ، يه‌كه‌م: له ئاگر دهيپارێزێ و به ئاگر نايسووتێنێ ،دووه‌م: له دووڕوويى دهيپارێزێ و به دووڕوو ناژمێردرێ ] (صحيح الجامع:6365) . 6 ـ [ مزگه‌وت ماڵى هه‌موو له خواترس (پارێزگارێكه) وه خواى گه‌وره كهفيلى و زامنى ئه‌و كه‌سه‌ى كردووه كه مزگه‌وت بكات به ماڵى خۆى به‌وه‌ى كه ميهرهبانى خۆى بڕژێنێ به سه‌ريدا و به سه‌ر پردى (صراط) دا تێى په‌ڕێنێ بۆ لێخۆشبوونى خۆى ، بۆ به‌هه‌شتى پان و به‌رينى ] (صحيح الترغيب:328). 7 ـ [ هه‌ر كه‌سێك به‌يانيان بڕوات بۆ مزگه‌وت هيچ مه‌به‌ستێكى نه‌بێت ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت فێرى خێرێك ببێت ، يا خه‌ڵكى فێر بكات ئه‌وه پاداشتى حاجيهكى هه‌يه كه حه‌جێكى ته‌واوى بۆ نوسرا بێت ] ( صحيح الترغيب :82 ] . 8 ـ [ هه‌ر كه‌سێك ده‌ستنوێژێكى ته‌واو بگرێت ، پاشان بڕوات بۆ ئه‌نجامدانى نوێژێكى فه‌رز له مزگه‌وتدا ، ئه‌وه خواى گه‌وره له گوناهه‌كانى خۆش ده‌بێت ] (صحيح الترغيب: 299). 9 ـ [ هيچ پياوێكى مسوڵمان نيه كه مزگه‌وت بكاته شوێنى دانيشتنى خۆى و تيايدا بمێنێته‌وه بۆ نوێژكردن و زيكرى خوا ئه‌وه بێگومان خواى گه‌وره پێى خۆشه و پێ خۆشحاڵه بۆى هه‌روه‌كو چۆن كه‌سێك له ئێوه كه‌سێكى ناديار و دوورى بێته‌وه چه‌نده ئه‌و كه‌سه دڵخۆشه،خواى په‌روه‌ردگاريش ئه‌وه‌نده پێى خۆشحاڵه ] (صحيح الترغيب: 327 ). 10 ـ [ كاتێك پياوێكى مسوڵمان ده‌ست نوێژ بگرێ و پاشان بێت بۆ مزگه‌وت و چاوه‌ڕوانى كاتى نوێژ بكات ، ئه‌وه دوو مهلائيكهتهكهى لاى ڕاست و چه‌پى ، يان مهلائيكهتهكهى لاى ڕاستى بۆ هه‌موو هه‌نگاوێك كه دهينێت (10) چاكه‌ى بۆده‌نوسێت ، ئه‌و كه‌سه‌ى دانيشتووه و چاوه‌ڕوانى نوێژ ده‌كات وه‌ك كه‌سێك وايه به پێوه بێت و نوێژ بكات ، ئه‌وه له نوێژگه‌ران ده‌ژمێردرێت له‌و كاته‌وه‌ى له ماڵ ده‌رده‌چێت تاوه‌كو ده‌گه‌ڕێته‌وه] (صحيح الترغيب:297). 11 ـ [ هه‌ركه‌سێك بڕوات بۆ مزگه‌وت بۆ ئه‌وه‌ى نوێژ به جه‌ماعه‌ت بكات ، ئـــــه‌وه به هه‌نگاوێكى تــــــــــاوانێكى لێده‌سڕێته‌وه ، وه بــــــــه هه‌نگاوێكى تر‌ى چاكهيهكى بۆ ده‌نوسرێت ، بهڕۆيشتن و هاتنهوهيشهوه ] (صحيح الترغيب : 299). 12 ـ [ نوێژى جه‌ماعه‌ت خێرتر و گه‌وره‌تره له نوێژى به ته‌نها به بيست و حه‌وت پله ] (مسلم:650). 13 ـ [ هه‌ر كه‌سێك پارێزگارى له نوێژه فه‌رزه‌كان بكات و به جه‌ماعه‌ت بيان كات ئه‌وه بێگومان به خۆشى و شادى ده‌ژێت ، وه به خۆشى و شادى ده‌مرێت ، وه له تاوان و گوناه پاك ده‌بێته‌وه وه‌ك ئه‌و ڕۆژه‌ى كه له دايك بووه ] (صحيح الترغيب :194). 13 ـ [ كه‌سێك له ئێوه به به‌رده‌وامى له ناو نوێژدايه مادام نوێژكردن له مزگه‌وتدا گلى داوه‌ته‌وه به شێوه‌يه‌ك هيچ شتێك نيه قه‌ده‌غه‌ى بكات له گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ماڵ ته‌نها نوێژكردن نه‌بێت ] (صحيح الجامع:7688). 14 ـ [ مژده بده‌ن به‌و كه‌سانه‌ى كه به تاريكى دێن بۆ مزگه‌وت ( واته : له نوێژى به‌يانى و مه‌غريب و عيشا ) كه له ڕۆژى قيامهتدا نوورى ته‌واويان پێده‌درێت ] (صحيح الترغيب:315 ). 15. [ حه‌وت تاقم هه‌ن له ڕۆژى قيامهتدا له ژێر سێبه‌رى عه‌رشى خوادان ... يه‌كێك له‌و حه‌وت تاقمه پياوێكه دڵى به مزگه‌وته‌وه به‌ستراو بێت ] (بخارى:660 ) واته : له هه‌ر جێگايه‌ك بێت دڵى لاى نوێژه جهماعهتهكهيهتى و حه‌ز ناكات له كيسى بچێت . 16 ـ [ گه‌وره‌ترين خه‌ڵك له پاداشت و خێردا ئه‌و كهسانهيه كه له دووره‌وه دێن بۆ مزگه‌وت هه‌تا دووربن زياتر خێر و پاداشتهكهيان گه‌وره‌يه ] (صحيح الجامع: 1065). 17ـ [ هه‌ر كه‌سێك ده‌ستنوێژ بگرێت له ماڵه‌وه ده‌ستنوێژێكى ته‌واو و درووست ، پاشان بێت بۆ مزگه‌وت ئه‌وه بێگومان ميوانى خوايه و سه‌ردانى خواى كردووه وه هه‌قه ئه‌وه‌ى كه سه‌ردان ده‌كرێت ڕێز له سه‌ردانكه‌ره‌كه بگرێت ] ( صحيح الترغيب : 322 ). 18 ـ [ بێگومان مزگه‌وته‌كان مێخيان هه‌يه ، مه‌لائيكه دانيشتوويهتى ، ئه‌گه‌ر ئه‌هلى مزگه‌وت ديار نه‌بن ئه‌و مهلائيكانه سه‌ردانيان ده‌كه‌ن و به دواياندا ده‌گه‌ڕێن ، وه ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بن ئه‌و مهلائيكانه سه‌ردانيان ده‌كه‌ن ، وه ئه‌گه‌ر ئيش و كاريان هه‌بێت ئه‌و مهلائيكانه يارمه‌تيان ده‌ده‌ن و ئيش و كاريان به ئيزنى خوا بۆ ئاسان ده‌كه‌ن ] (صحيح الترغيب:329). 19. [ هه‌ر كه‌سێك نوێژى عيشا به جه‌ماعه‌ت بكات وه‌ك ئه‌وه وايه نيوه‌ى ئه‌و شه‌وه به پێوه وه‌ستا بێت و شه‌ونوێژى كردبێت ، وه هه‌ركه‌س نوێژى بهيانيشى به جه‌ماعه‌ت كرد ئه‌وه ئه‌و شه‌وه‌ى هه‌مووى به شه‌ونوێژ بۆ ده‌ژمێردرێت ] ( مسلم : 656). 20. [ سێ كه‌س هه‌ن له لايه‌ن خواى په‌روه‌ردگاره‌وه زهمانهتيان پێدراوه ئه‌گه‌ر بژين ئه‌وه ڕزق و ڕۆزيهكى جوان و به پێى پێويستيان پێ ده‌به‌خشێت ، وه ئه‌گه‌ر بيشمرن ئه‌وه خواى گه‌وره ده‌يانخاته به‌هه‌شته‌وه ... يه‌كێكيان ئه‌و پياوه‌يه ده‌چێ بۆ مزگه‌وت بۆ كردنى نوێژى جه‌ماعه‌ت ئه‌وه زامن كراوه له لايه‌ن خواى گه‌وره‌وه هه‌تا ئه‌گه‌ر له‌و ڕێگاى مزگه‌وته‌دا بمرێت ده‌يخاته به‌هه‌شته‌وه ، يان به سه‌لامه‌تى دهيگهڕێنێتهوه به‌و هه‌موو پاداشت و غهنيمهتهوه كه ده‌ستى ده‌كه‌وێت ] ( صحيح أبي داود : 2494 ). 21. [ ئه‌گه‌ر نوێژى كرد به به‌رده‌وامى مه‌لائيكه دوعاى بۆ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن : خوايه دروود و سه‌لامى خۆت بڕێژه به سه‌ريدا ، خوايه ڕه‌حمى لێ بكه، خوايه لێى خۆشبه ، خوايه ته‌وبه‌ى لێ وه‌رگره ، به‌و مه‌رجه‌ى ئازارى كه‌س نه‌دات و بێ ده‌ستنوێژ نه‌بێت له جێگاى نوێژهكهيدا ] ( بخاري : 647 ) . ـــــــ ئه‌م فه‌رموودانه‌ى له‌م نوسراوه‌دا باسمان كردووه له كتێبى [ فه‌زڵ و گه‌وره‌يى نوێژى جه‌ماعه‌ت ــــــ مامۆستا عبيد محمد أمين ] وه‌رگيراوه ، بۆيه بۆده‌ستكه‌وتنى زانيارى زياتر ده‌رباره‌ى نوێژى جه‌ماعه‌ت بگه‌ڕێره‌وه بۆ ئه‌و كتێبه به سووده. وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ئاماده‌كردنى : مامۆستا إدريس محمود |