فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ووته‌ى پێشه‌وا و ناودارانى ئيسلام سه‌باره‌ت به سۆفى گـهران و سۆفى گه‌رێتى ووته‌ى پێشه‌وا و ناودارانى ئيسلام سه‌باره‌ت به سۆفى گـهران و سۆفى گه‌رێتى بسم الله الرحمن الرحیم گه‌ڕانه‌وه بۆ لاى پێشه‌وايان و ناوداران و زانايانى پايهبهرزى ئيسلام ، وه‌ك : پێشه‌وا شافعى و أحمدى كوڕى حه‌مبه‌ل ، مالك ، أبو حه‌نيفه ـ به ڕه‌حمه‌ت بن ـ پێويسته له سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك بۆ ناسينى باش و خراپى ئه‌و كۆمه‌ڵ و گرووپانه‌ى كه به درێژايى مێژوو سه‌ريان هه‌ڵداوه و لافى ئه‌وه‌يان لێداوه كه ته‌نها هه‌ر ئه‌وانن هه‌ڵگرانى ئيسلامى ڕاسته‌قينه !!! و له سه‌ر قورئانى پيرۆز و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوان (صلی الله علیه وسلم) !!! بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پێشهوايانه ببن به‌چرا ديد و بيناييان ڕووناك بكه‌نه‌وه به ووته به نرخ و پڕ له زانستهكانيان ، ئه‌و كاره‌ش پياده‌كردن و گوێڕايه‌ڵى كردنه بۆ ووته و فرمانى خواى په‌روه‌ردگار كه فه‌رموويه‌تى : ( فَاسْأَلُواْ أَهْلَ الذِّكْرِ إِن كُنتُمْ لاَ تَعْلَمُونَ ) ( سورة النحل : 43 ) ، واته : ئه‌گه‌ر شتێكتان نه‌زانى ئه‌وا پرسيار له زانایان بكه‌ن . ئه‌م نووسراوه‌ش ئاسانكاريهكه بۆ موسه‌ڵمانان له‌وه‌ى كه به دواى ووته‌ى زانايان ، و پێشهواياندا بگه‌ڕێن سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵ و گرووپێك كه به ناوى ئيسلامه‌وه موسڵمانان بانگه‌شه ده‌كه‌ن بۆ كردار و گوفتارێلێك كه هه‌ر هه‌مووى شيرك و بڕياردانى هاوه‌ڵه بۆ خواى په‌روه‌ردگار ، وه بانگه‌شه‌يه بۆ سه‌ربڕين بۆ جگه له خواى په‌روه‌ردگار ، و زياد ڕه‌وى كردن له ئهولياو پياوچاكان و گه‌ياندنيان به پله‌ى خواى په‌روه‌ردگار له به‌هانا هاتن و شيفادان ، و پێ به‌خشين ، و پاراستن ، و ڕۆزى دان و زيادكردنى ... هتد ، له گه‌ڵ سوێند خواردن به جگه له خواى په‌روه‌ردگار ، و بڵاوكردنه‌وه‌ى سه‌ده‌ها بگره هه‌زاره‌ها بيدعه و تازه‌گه‌رى به ناو سوننه‌ته‌وه !!! بێ ئه‌وه‌ى موسوڵمانانى خوا ويست به ئاگا بن له كه‌ين و بهينى ئه‌و كه‌سانه كه له ڕواڵه‌تدا خاوه‌ن مێزهرهى سپى و عه‌مامه ، و ڕيش و سيواك و تههليله و صهڵاواتن !! وه ئه‌گه‌ر بيانگوشيت هه‌زاره‌ها شيرك و هاوه‌ڵ بڕياردان و بيدعهيان لێ ده‌كه‌وێته خواره‌وه !!! ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ش كۆمه‌ڵى ( سۆفى گه‌ران ) و ( ته‌سه‌وف ) ه كه خۆيان به خاوه‌ن تهريقه وكۆڕى زيكر و مهجلسى ئينشاد ده‌زانن !! و له‌م دواييانهشدا جارێكى تر خه‌ريكه سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه ، دواى ئه‌وه‌ى كه سه‌رده‌مێكه به هۆى بڵاو بوونه‌وه‌ى سوننه‌ت و چاوڕۆشن كردنى موسڵمانان سه‌ركوت كرا و بێ ده‌نگ بوون . جا بابزانين ووته‌ى پێشه‌وايان و ناودارانى ئيسلام سه‌باره‌ت به‌م كومه‌ڵه و كۆڕى ئينشاد و زيكريان چيه ؟ با له‌وه زياتر موسلَمانان له خشته نه‌به‌ن ، و له ڕێگه‌ى ڕاست دووريان نه‌خه‌نه‌وه ... داواكارم له خواى په‌روه‌ردگار ئه‌م نووسراوه‌م لێ وه‌رگرێت ، و ته‌رازووى چاكهكاريهكانمى پێ قورس بكاته‌وه ، و به تێكۆشانى بزانێت له پێناوى ئايينه پيرۆزه‌كه‌ى . ووته‌ى پێشه‌وا ( الشافعى ) ـ به ڕه‌حمه‌ت بێت ـ يه‌كه‌م : هه‌ڵوێستى ئه‌م پێشه‌وايه به‌رامبه‌ر به سۆفى گه‌رێتى : پێشه‌وا ( الشافعى ) ـ به‌ڕه‌حمه‌ت بێت ـ سه‌باره‌ت به سۆفى گه‌رێتى فه‌رموويه‌تى : (( لو أن رجلاً تصوف أول النهار ، لا يأتي الظهر حتى يصير أحمق ، وما لزم الصوفية أربعين يوماً فعاد إليه عقله )) ( تلبيس إبليس لابن الجوزي : 371 ) ، واته : ئه‌گه‌ر پياوێك له سه‌ره‌تاى ڕۆژدا بوو به سۆفى ، نيوه‌ڕۆى به سه‌ردا نايه‌ت تاكو كه‌سێكى كه‌وده‌نى لێ ده‌رچێت ، وه ناشبينيت كه‌سێك چل ڕۆژ له گه‌ڵ ته‌سه‌وف و سۆفيگهرێتيدا بێت ، پاشان عه‌قڵى بۆ بگه‌ڕێته‌وه. دووه‌م : هه‌ڵوێستى ئه‌م پێشه‌وايه به‌رامبه‌ر به سۆز و ده‌ف و دايهرهى سۆفى گه‌ران : وه پێشه‌وا ( الشافعي ) ـ به‌ڕه‌حمه‌ت بێت ـ فهموويهتى : (( تركت بالعراق شيئاً يقال له ( التغبير ) ، أحدثه الزنادقة ، ويصدُّون الناس عن القرآ‌ن )) ( رواه أبو نعيم في الحلية : 9/146، وابن الجوزي:244 ـ 249،وقال العلامة الألباني : إسناده صحيح ) . واته : له پاش خۆم له به‌غداد كردهوهيهكم به‌جێ هێشتووه پێيان ده‌ووت : ( التغبير ) ، له داهێنراوى كه‌سانێكى زه‌نديق ( دژ بهئايين ) بوو ، خه‌ڵكيان پێ له قورئانى پيرۆز ده‌ڕه‌وانده‌وه ( دهصڵاندهوه ) . ( التغبير ) يش : بريتيه له‌و لێدانه‌ى كه له سه‌ر پێستى ئاژه‌ڵ ده‌درێت به دارێك يان به هه‌رشتێكى تر وه‌ك : دف و ده‌هۆڵ ، له كاتى ئينشادى هونراوه و سۆزكردنى سوفيگهراندا كه سه‌باره‌ت به زوهد له دونيا و بێ نرخ كردنى دونيا له چاوى گوێگرانيدا ده‌وترێت ، به ئاوازێكى گونجاو له گه‌ڵ هونراوهكهدا . شێخى پايه به‌رزى ئيسلام ( ابن تيمية ) ـ به‌ڕه‌حمه‌ت بێت ـ سه‌باره‌ت به‌م ووته‌يه‌ى پێشه‌وا ( الشافعي ) فه‌رموويه‌تى : (( وما ذكره الشافعي (ڕه‌زای خوای لێبێت) من أنه من إحداث الزنادقة كلام إمام خبير بأصول الإسلام ، فإن هذا السماع لم يرغب فيه و يدعو إليه في الأصل إلا من اتهم بالزندقة ... هتد ووتةكةى )) ( 11 /570 ) . واته : ئه‌وه‌ى كه پێشه‌وا ( الشافعي ) ـ ڕه‌زا و ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێت ـ فه‌رموويه‌تى سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه ئه‌و كاره له داهێنانى كه‌سانێكى زينديقهوهيه ، ووته‌ى كه‌سێكى پێشه‌وا و دانايه به بنه‌واكانى ئايينى ئيسلام ، چونكه ئه‌م بيستن و گوێگرتنه جگه له كه‌سانێكى تۆمه‌ت بار به زه‌نده‌قه ، كه‌سى تر خۆشه‌ويستى نه‌كردووه له لاى خه‌ڵك و بانگه‌شه‌ى بۆ نه‌كردووه . ووته‌ى پێشه‌وا ( أحمد ) ى كوڕى ( حنبل ) ـ به ڕه‌حمه‌ت بێت ـ يه‌كه‌م : هه‌ڵوێستى سه‌باره‌ت به مه‌جليسى ئينشادى سۆفى گه‌ران : ( عبدالرحمن ) ى كوڕى ( المتطيب ) فه‌رموويه‌تى : پرسيارم له ( أحمد ) ى كوڕى ( حنبل ) كرد ، و پێم ووت : (( ما تقول في أهل القصائد ؟ )) ، واته : چى فهرمايش ده‌كه‌يت سه‌باره‌ت به مه‌جليسى ئينشادى سۆفى گه‌ران ؟ فه‌رمووى : (( بدعـة لا يجالسـون )) ( المسائل والرسائل : 2 / 276 ) ، واته : تازه‌گه‌رى و بيدعهيه ، نابێت له گه‌ڵياندا دابنيشرێت . هه‌روه‌ها پرسيارى لێ كرا سه‌براه‌ت به مه‌جليسى ئينشادى سۆفى گه‌ران ؟ فه‌رمووى : (( بدعـة )) ، واته : تازه‌گه‌رى و بيدعهيه ، وه له ڕيوايه‌تێكى تردا هاتووه : (( فكرهه ونهى عن استماعه )) ، واته : به شتێكى خراپى دانا و نههيشى كرد له گوێ لێگرتنى ، وه فه‌رموويه‌تى : (( إذا رأيت إنساناً منهم في طريق فخذ في طريق أُخرى )) ، واته : ئه‌گه‌ر يهكێكت له‌و كۆمه‌ڵه‌يه بينى به ڕێگهيهكدا ده‌چوو ، ئه‌وا تۆ ڕێگه‌يه‌كى تر بگره به‌ر ( رواه الخلال ، نقلاً عن تحريم الآلات الطرب للألباني ) . دووه‌م : هه‌ڵوێستى له شێواز و ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه‌ى سۆفى گه‌ران له زيكردا : پێشه‌وا و شێخى ئيسلام ( ابن تيمية ) فه‌رموويه‌تى : (( نابێت ده‌نگ به‌رزبكرێنه‌وه له‌و زيكرانه‌ى كه له شه‌رعدا هاتوون ، جگه له‌وانه نه‌بێت كه له سوننه‌تدا هاتووه ، وه‌ك بانگ دان و ته‌لبيه كردنى حه‌ج هاوشێوه‌كانيان ، هه‌روه‌كو له فه‌رمووده‌ى ( صحيح ) دا هاتووه ، له ( أبو موسى ) ه‌وه كه جارێكيان پێغه‌مبه‌رى خوا له گه‌ڵ هه‌ندێك له هاوهڵانى ده‌بێت ، و به سه‌ر بهرزاييهكدا سه‌رده‌كه‌ون ، له‌و كاته‌دا ده‌نگيان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه به زيكر ، پێغه‌مبه‌رى خواش پێيان ده‌فه‌رمووێت : " يَا أَيُّهَا النَّاسُ ، ارْبَعُوا عَلَى أَنْفُسِكُمْ ، فَإِنَّكُمْ لاَ تَدْعُونَ أَصَمَّ وَلاَ غَائِبًا ، إِنَّهُ مَعَكُمْ ، إِنَّهُ سَمِيعٌ قَرِيبٌ ، ... " ( رواه البخاري و مسلم ) ، واته : ئه‌ى خه‌ڵكينه ، دان بگرن به خۆتاندا و هات و هاوار مه‌كه‌ن ، چونكه ئێوه هاوار به كه‌سێك ناكه‌ن كه ، لاڵ و ئاماده نه‌بوو بێت ، به‌ڵكو ئه‌و له گهڵتاندايه ، و بيسه‌ر و نزيكيشه لێتانه‌وه ، وه خواى په‌روه‌دگار فه‌رموويه‌تى : ( ادْعُواْ رَبَّكُمْ تَضَرُّعًا وَخُفْيَةً إِنَّهُ لاَ يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ ) ( سورة الأعراف : 55 ) ، وه سه‌باره‌ت به ( زكريا ) فه‌رموويه‌تى : ( إِذْ نَادَى رَبَّهُ نِدَاء خَفِيًّا ) (سورة مريم : 3 ) ، وه فه‌رموويه‌تى : ( وَاذْكُر رَّبَّكَ فِي نَفْسِكَ تَضَرُّعاً وَخِيفَةً وَدُونَ الْجَهْرِ مِنَ الْقَوْلِ بِالْغُدُوِّ وَالآصَالِ وَلاَ تَكُن مِّنَ الْغَافِلِينَ ) ( سورة الأعراف : 205 ) . وه له‌م باره‌يه‌وه ووته‌يه‌كى زۆرمان له پێشينهى ئه‌م ئوممه‌ته و پێشه‌وايانى پێگه‌يشتووه كه ئه‌مه شوێنى باس كردنى نيه هه‌روه‌كو ( الحسن البصري ) فه‌رموويه‌تى : (( رفع الصوت بدعة )) . پێشه‌وا ( أحمد بن حنبل ) يش هه‌مان بۆچوونى هه‌يه ، و جگه لهويش )) ( الاستقامة لابن تيمية :1/322-323 ) . جا موسڵمانى خواناس ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستى پێشه‌وا و ناودارانى ئيسلامت له لا ئاشكرا بوو سه‌باره‌ت به سۆفى گه‌ران و سۆفى گه‌رێتى ، نه‌كه‌ى ئامان به باس و ووتهكانيان بخهڵهتێيت ، و فريو بخۆيت ، بۆ ئه‌وه‌ى له ڕاسته شه‌قامى ئيسلامت لا نه‌ده‌ن و گومڕات نه‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ى به خۆت بزانيت . وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ئاماده‌کردنی : فه‌رمووده |