فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
دوورکاعهت نوێژی سونه‌ت پێش نوێژی جومعه دوورکاعهت نوێژی سونه‌ت پێش نوێژی جومعه الحمدلله وصلاة و سلام على رسول الله أما بعد: له‌سه‌ر ده‌مى ئه‌مڕۆماندا سونه‌ت و بيدعه(زيادكراو لهدين) له‌خه‌ڵك تێكه‌ڵ بووه ئه‌وه‌ش وه نه‌بێت خه‌تاى خه‌ڵك بێت، به‌ڵكو خه‌تاى ئه‌و كهسانهيه كه ئه‌م خه‌ڵكه چه‌ندين ساڵه شتيان ليوهر ده‌گرن و فير ده‌بن، ئه‌وانيش پێشه‌واى گومڕاكه‌رن كه‌وا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌وسلم )ده‌فه‌رمووێت:((أنما أخاف على أمتى أئمتة المضلين))(رواه مسلم) واته:(ئه‌وه‌ى من لێى ده‌ترسم له ئومهتهكهم پێشه‌واى گومڕاكه‌رن). من بۆ يه ئه‌م بابه‌ته‌م هه‌ڵبژارد چونكه به‌ڕاستى خه‌ڵكى زۆر واده‌زانن كاتێك مه‌لا دێته ناو مزگه‌ت و بانگده‌ر هه‌ڵده‌ستێت ده‌ڵێت:(صلوا سنة الجمعة رحمكم الله )واته سونه‌تى جومعه بكه‌ن ره‌حمه‌تى خوداتان ليبێت،ئهوهسونهتێكى گهورهيهو ده‌بێت بكرێت،بۆيه من ده‌مه‌وێت ئه‌وه روون بكه‌مه‌وه ئايا ئه‌م دوركعات نوێژه سونته يان داهێنراوه. بێگومان ئه‌م دوور كعاتهى كه پێش جومعه ده‌كرێت داهێناراوه لهدين وه شتى داهێنراويش لهدين به‌هه‌موو جۆرێك ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه و وه‌ر ناگيرێت وه‌كو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌وسلم ) ده‌فه‌رمووێت (كل بدعة ضلاله وكل ضلالة في النار)(مسلم) واته: (هه‌موو داهێنراوێك گومڕاييه وه‌هه‌موو گومڕايهكيش بۆ ئاگره) بابچن بزانين زانايان چى ده‌ڵێن له‌باره‌ى ئه‌م دوو ركعات نوێژه‌وه. إبن القيم له‌په‌ر تووكى (زاد المعاد) ده‌فه‌رموو ێت:((ومن ظن أنهم –أي صحابة –كانوا إذا فرغ بلال من الأذان قاموا فركعوا ركعتين فهو أجهل الناس بالسنة)) واته:(هه‌ركه‌سێك وابزانێت هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر كاتێك بيلال له‌بانگ ته‌واو بوايه هه‌ڵده‌ستان و دوركعات نوێژيان ده‌كر ئه‌وه جاهيلترين كه‌سه به‌سونه‌ت) . واته به‌راستى ئه‌م شته له‌سونه‌ت دانيه بۆ يه ئه‌وه‌ى وابزانێت سوونه‌ته ئه‌وه هيچ شاره‌زايى لهسونهتى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌وسلم ) دانيه، وه‌هه‌روه‌ها حفافظ العراقى له (نيل الأوطار) ده‌فه‌رمووێت:( لم ينقل عن النبي (صلی الله علیه‌وسلم ) أنه كان يصلى قبل الجمعة،لأنه كان يخرج اليها ،فيؤذن بين يديه ثم يخطب) واته:(له‌پێغه‌مبه‌ره‌وه پێمان نه‌گه‌يشتووه كه‌وا پێش جومعه نوێژى كردبێت به‌ڵكو ده‌هاته ناو مزگه‌وت بانگ ده‌دراو ڕاسته‌و خۆ ده‌ستى ده‌كرد به وتار دان)وه‌ئه‌گه‌ر بڵێن ده‌كرێت لهماڵهوهى كردبى، ئه‌وه ئێمه ده‌ڵێن ئه‌ى بۆ دايكيانى ئيمانداران ئه‌م هه‌موو عيبادهتهى پێغه‌مبه‌ريان(صلی الله علیه‌وسلم )بۆ ئێمه نه‌قل كردوه كه‌چى ئه‌م دوركعاتهيان نه‌قل نه‌كردووه؟؟ كه‌واته راستيهكهى ئه‌وه‌يه داهێنراوه ، هه‌روه‌ك أبو شامه لهپهرتووكى(الباعث علي أنكار البدع والحوادث) ده‌فه‌رمووێت: ((فإن قلت :لعله صلى في بيته بعد زوال الشمس ثم خرج،قلت:لو جرح ذلك لنقله أزواجه رضي الله عنهن،كما نقلن سائر صلواته في بيته ليلا ونهارا،وكيفية تهجده وقيامه بالليل،وحيث لم ينقل شي‌ء من ذالك فالأصل عدمه،ودل على أنه لم يقع وأنه غير مشروع.)) واته:(ئه‌گه‌ر بڵێيى:له‌ماڵه‌وه كردويه‌تى دواى لادانى ڕۆژ دواتر ده‌رچووه- واته ده‌رچوه بۆ وتاردان- ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ى بكرادايه ئه‌وه خێزانه‌كانى بۆئێمهيان نه‌قل ده‌كرد،وه‌ك چۆن هه‌موو نوێژهكانيان به‌شه‌و ڕۆژوچۆنيهتى هه‌ستانه‌وه‌ى شه‌وانه‌ى و شه‌و نوێژكردنى به‌شه‌و بۆئێمه نه‌قل كردووه،كه‌چى هيچ شتێكيان ده‌رباره‌ى ئه‌مه نه‌قل نه‌كردووه،بۆيه راست وايه نيه ،وه‌ئه‌مه به‌ڵگه‌يه كه نه‌كراوه وه شتێكى رێگه پێنه‌دراوه). وه أما ئه‌وه فه‌رمووده‌ى كه أبو الحسن عبد الرحمان بن محمد بن يسار له(حةديثى أبي القاسم علي بن يعقوب) له إسحاق بن إدريس ريوايهتى كردووه ،ثنا عاصم الأحول عن نافع عن عائشة-رضي الله عنها مرفوعا بلفظ:( كان يصلي قبل الجمعة ركعتين في أهله) ئه‌وه فه‌رموو دهيهكى هه‌ڵبه‌ستراو و باطلة،إسحاق أبن أدريسي تێداية،أبن معين له‌باره‌يه‌وه ده‌فه‌رمووێت(كذاب يضع الحديث) واته: ( درۆزنه و حديث هه‌ڵده‌به‌ستێت)،وهمهدهنى وازى لێهێناوه وهالدارالقطني ده‌ڵێت:(منكر الحديث)واته:فه‌رمووده‌يه‌كى منكره بۆزياتر زانيارى ته‌ماشاى(ميزان الأعتدال)و(لسان الميزان)بكه. وه‌هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌يه‌كى تر هه‌يه كه أبوداود له سننه كه‌ى به‌ژماره (1272) و أبن الماجة به‌ژماره(1157) له أبو أيوب الأنصاري ريوايهتى ده‌كه‌ن:(أَرْبَعٌ قَبْلَ الظُّهْرِ لَيْسَ فِيهِنَّ تَسْلِيمٌ تُفْتَحُ لَهُنَّ أَبْوَابُ السَّمَاءِ) وه له أبن ماجة (لَا يَفْصِلُ بَيْنَهُنَّ بِتَسْلِيمٍ وَقَالَ إِنَّ أَبْوَابَ السَّمَاءِ تُفْتَحُ إِذَا زَالَتْ الشَّمْسُ)ئه‌م فه‌رمووده‌يه فه‌رمووده‌يه‌كى زه‌عيفه، النووي~ ده‌ڵێت : (ضعفه يحيى القطان ، وأبو داود ، والحفاظ ، ومداره على عبيدة بن معتب ، وهو ضعيف بالاتفاق ، سيء الحفظ )"خلاصة الأحكام ومهمات السنن" (1/538) .وه‌هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر صهحيحيش بن ئه‌وه بهڵگهنين بۆ ئه‌م دوركعاته . وه‌ئه‌و حديثه ى كه ابن ماجه ده‌رى هێناوه له ابن عباس ده‌فه‌رمووێت:(كان النبي_(صلی الله علیه وسلم )_ يركع قبل الجمعة أربعا،لايفصل في شي‌ء منهن) ئه‌وه أسنادهکهی زۆر لاوازة: الزيعلى لة(النصب الرايه)وة وأبن الحجر لة(تخليص) وه نه‌وه‌وى له (خلاصة) دا ده‌ڵێن: (حه‌ديسێكى باطله)، وه‌له‌م بابه دا حه‌ديسى زۆرى ديكه هه‌يه كهههموويان لهإبن عباسه‌وه گێڕدراونه‌ته‌وه هه‌رهه‌موويان الحافظ به‌لاوازى داناون له فتحدا.وه سه‌يرى (سلسلة أحاديث الظعيفة) بكه ژماره‌ى فه‌رمووده (1001) وه هه‌روه‌ها هيچ كام له سه‌ر مه‌زهه‌به‌كان ئامهژهيان به‌و دوركعاته و سونه‌تى پێش جومعه نه‌كردووه كه ئه‌مه راى مالك و شافعى و زۆربه‌ى هاوهڵهكانيهتى وه‌هه‌ر وه ها مه‌زهه‌بى أمام أحمديش به‌هه‌مان شێوه العراقى ده‌ڵێت:(( ولم أر للأئمة الثلاثة ندب سنة قبلها)) واته :(هيچ يه‌ك له‌و سێ أمامانهم نه‌بينيوه دانى بهسوونهتى پێش جومعه دانابێ)، وه المناوى له(الفيض القدير)ده‌ڵێت :(ولذلك لم يرد هذه السنة المزعومة ذكر في كتاب(الأم)للإمام الشافعي،ولافي(المسائل أحمد)ولا عن غيرهما من الأئمة المتقدمين فيما علمت،ولهذا فإني أقول:إن الذين يصلون هذه السنة؛لاالرسول.اتبعوا،ولا الأئمة قلدوا،بل قلدوا المتأخرين الذين هم مثلهم في كونهم مقلدين غير مجتهدين،فأعجب لمقلد يقلد مقلدا!!) واته:(له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م به‌ناو سونه‌ته باس نه‌كراوه نه له په‌ر تووكى الآم ى أمامى شافعى وه‌نه له په‌ڕتووكى مسائلى اڵامامى أحمد داباس نه‌كراوه وه له‌هيچ أمامێكى تريى پێشوتريش نهيان ووتوه ئه‌وه‌ى من زانيبم،جاله‌به‌ر ئه‌وه من ده‌ڵێم ئه‌وانه‌ى ئه‌م سونه‌ته ده‌كه‌ن ئه‌وه نه‌شوێن پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم ) كه‌وتون وه‌نه تهقليدى أمامهكانيان كردۆته‌وه به‌ڵكو تهقليدى هه‌ندێك له‌وانه‌ى تازه‌ن ئه‌وانه‌ى وه‌كو خۆيانن كه مقلدى مجتهد نين،جامن سه‌يرم دێت له مقلدێك تهقليدى مقلدێك بكاته‌وه) وة أمام شوكانى له په‌رتووكى(النيل الأوطار) ده‌ڵێت:( عن القاظى أبي بكر بن العربي قوله)(إن الحنيفة والشافعي يقولون:لايصلي قبل الجمعة))واته:(لهقاضى ئهبوبهكرهى كورى أبن العربى ده‌لێت:(أمام حنيفة و أمام شافعى ده‌ڵێن:پێش جومعه نوێژ ناكرێت). ئه‌م دوركعاته زانايانى ئه‌مڕۆ له‌باره‌ى ده‌لێن: قال شيخ ابن عثيمين~ْ:((وأما ما يفعله بعض الناس الجهال إذا قارب وقت الزوال ودخل وقت مجيء قاموا يصلون مع أنهم جلوس قبل ذلك فهذا خطأ عظيم،لأنهم قاموا وقت النهي الذي نهى النبي(صلی الله علیه وسلم)عن الصلاة فيه))شرح صحيح البخارى واته:( ئه‌وه‌ى كه ئيستا هه‌ندێك خه‌ڵكى نه‌زان ده‌يكه‌ن كه كاتى زه‌وال هات وهكاتى هاتنى ئيمامه ئه‌وه هه‌ڵده‌ستن نوێژده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه دانيشتوون به‌ڕاستى ئه‌وه ههڵيهكى گه‌وره‌يه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌كاتێكدا هه‌ڵده‌سن نوێژ ده‌كه‌ن كه‌پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) نه‌هی کردوه له‌م کاته دا نوێژ بكرێت). وه‌كاتێك پرسيار كرا له الشيخ عبد العزيز بن باز~ له‌باره‌ى ئه‌م دوو ركعت نويژه و وه‌ئه‌م فهرموودهيهشيان بۆ خوێنده‌وه(بين كل أذانين صلاة بين كل أذانين صلاة) به‌م شيوهيه وه‌ڵامى دايه‌وه: (( لا أعلم في الأدلة الشرعية ما يدل على استحباب هاتين الركعتين؛ لأن الأذان المذكور إنما أحدثه عثمان بن عفان رضي الله عنه في خلافته لما كثر الناس في المدينة، أراد بذلك تنبيههم على أن اليوم يوم الجمعة، وتبعه الصحابة في ذلك، ومنهم علي رضي الله عنه واستقر بذلك كونه سنة؛ لقول النبي صلى الله عليه وسلم: "عليكم بسنتي وسنة الخلفاء الراشدين المهديين فتمسكوا بها وعضوا عليها بالنواجذ"، وقد ذهب بعض أهل العلم إلى شرعية الركعتين بعد هذا الأذان. لعموم قول النبي صلى الله عليه وسلم: "بين كل أذانين صلاة بين كل أذانين صلاة" ثم قال في الثالثة: "لمن شا‌ء". والأظهر عندي أن الأذان المذكور لا يدخل في ذلك. لأن مراد النبي صلى الله عليه وسلم بالأذانين: الأذان والإقامة. فيما عدا يوم الجمعة، أما يوم الجمعة فإن المشروع للجماعة أن يستعدوا لسماع الخطبة بعد الأذان)) هيچ بهلگهيهكى شهرعيم نهزانيوه له‌م باره‌يه‌وه كه‌به‌ڵگه بێت له‌سه‌ر كردنى ئه‌م دور كعاته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و بانگه‌ى كه‌باس ده‌كرێت ئه‌وه عثمانى كوڕى عفانْ} دای هێنا له‌كاتى خيلافه‌تى خۆى ئه‌ويش له‌به‌ر ئه‌وه بوو خه‌ڵك زۆر ببو له‌مه‌دينه،ئه‌ويش ويستى به‌م كاره خه‌ڵك ئاگادار بكاته‌وه كه‌ئه‌مرۆ جومعيه،وه هاوه‌ڵانيش شوێنى كه‌وتن له‌م هاوه‌ڵانه‌ش أمام على } له‌به‌ر ئه‌وه بوه سوننه‌ت له‌به‌ر ووته‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم )(شوين سونه‌تى من و خلفاء راشدين رێنيشانراوهكان بكه‌ون ده‌ستى پێوه بگرن وه به ددانه‌كانتان گازى ليبگرن-واته سور بن له سه‌رى-)،وه‌هه‌ندێك له أهلى عيلم راى وايه كه ئه‌م دوو ركعاته هه‌يه به‌به‌ڵگه‌ى ووته‌ى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم ) كه‌ده‌فه‌رمووێت:(له‌نێوان هه‌ر دوو بانگێك نوێژ هه‌يه له‌نێوان هه‌ر دوو بانگێك نوێژ هه‌يه ) دواتر جارى سێيه‌م فه‌رمووى:(ئه‌وه‌ى ويستى- واته ئه‌وه‌ى ويستى بيكات-)،به‌لام لاى من وا روونه كه ئه‌و بانگه‌ى له‌م فه‌رموو ده‌يه باس كراوه ئه‌وه ناگرێته‌وه-واته بانگى دووه‌مى جمعه ناگرێته‌وه-له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم ) له‌و دووبانگه ، بريتى يه له بانگ و قامه‌ت .بێجگه له‌ڕۆژى جومعه كه ده‌بێت خه‌لك خۆى ئاماده‌بكات بۆ گوێ گرتن له وتار . به‌راستى زۆر شتى تريش ماوه له‌م بابه‌ته دا به‌ڵام ويستم به‌كورتى و پوختى ئاماده‌ى بكه‌م ههركهم و كورتيه‌ك و ههڵَيهك هه‌يه ئه‌وه له‌من و لهشهيتانهوهيه وه هه‌ر باشى و ڕاستيهك هه‌يه ئه‌وه له پاڵَپشتى خوداى گهورهوهيه وأخر دعوانا أن الحمدلله رب العالمين ئاماده‌کردنی : باوکی عیسا پێداچونه‌وه‌ی : مامۆستا هه‌ڵگۆرد مسته‌فا گه‌ڵاڵی |