فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
بیرخستنه‌وه‌یه‌ك له‌چۆنێتی ده‌ستنوێژی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) بیرخستنه‌وه‌یه‌ك له‌چۆنێتی ده‌ستنوێژی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) بسم الله الرحمن الرحیم ( ده‌ستنوێژ ) 1 ـ ده‌ستنوێژ بريتيه : له به‌كار هێنانى ئاوى پاك به‌سه‌ر چه‌ند ئه‌ندامێكى ديارى كراودا ، كه خواى په‌روه‌ردگار ديارى كردوون ، و پێغه‌مبه‌رى خواش (صلی الله علیه وسلم) بۆى ڕوون كردووينه‌ته‌وه ، خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموويه‌تى : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلاةِ فاغْسِلُواْ وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ وَامْسَحُواْ بِرُؤُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَينِ ) (سورة المائدة : 6) . واته : ئه‌ى بڕواداران ئه‌گه‌ر هه‌ستان بۆ نويژ ، ئه‌وا ڕوومه‌تتان بشوهن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ده‌ستان تاكو ئانيشكهكانتان ، و دهستيش بهێنن به‌سه‌رتاندا ، و قاچهكانيشتان تاكو قاپهڕهقهتان بشوهن . وه پێغه‌مبه‌رى خواش (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى : " لا تُقبل صــلاةُ أحدِكــم إذا أحـدث حتى يتوضأ " (متفق عليه) . واته : نوێژى هيچ يه‌كێك له ئێوه درووست نيه ، ئه‌گه‌ر ده‌ستنوێژه‌كه‌ى به‌تاڵ بووه‌وه ، تاكو جارێكى تر ده‌ستنوێژه‌كه‌ى نه‌شواته‌وه . 2 ـ موسڵمانى به‌ڕێز : ئه‌گه‌ر هه‌ستاى بۆ ده‌ستنوێژ شوشتن ئه‌وا نيازى ئه‌و كاره له دڵتدا بهێنه ، بێ ئه‌وه‌ى به زمان بيڵێيت ، له به‌ر نه‌هاتن و وارد نه‌بوونى به‌ڵگه له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) له سه‌ر ئه‌و كاره ، پاشان ناوى خوا بهێنه‌و بڵێ : (بسم الله) ، له‌به‌ر ئه‌و فهرموودهيهى كه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) تيايدا فه‌رموويه‌تى : " لا وضوء لمن لم يذكر اسم الله عليه " (صحيح الجامع : 7444) . واتــه : ده‌ست نــوێژهكهى تـه‌واو نيه ئه‌و كـهسهى كـــه (بسم الله) نه‌كات له سه‌ره‌تاى دا . 3 ـ پاشان هـــه‌ردوو ده‌ستت سێ جار بشوه ، و پــــاش ئـه‌وه‌ش سێ جـار ئاو بده به ده‌متدا (المضمضة)وه(المضمضة) : بريتيه له شوشتنى ده‌م و تێوه‌ردانى ئـــــــاو تيايدا .، پاشان سێ جار ئاو به لووتتدا بده (الإستنشاق)وه(الاستنشاق) : گه‌ياندنى ئاوه بۆ ناوه‌وه‌ى لووت ، لـــــه گه‌ڵ هه‌ڵمژينى بۆ سه‌ره‌وه‌ى . و ههڵيشى مژه ، ئه‌م كرداره‌ش به‌ده‌ستى ڕاست ده‌بێت ، و له هه‌موو جارێكيش دا هنگى بكه‌وه (الإستنثار)وه(الإستنثار) : بريتيه له دهركردنهوهى ئاوى ناو لووت دواى هه‌ڵمژينى. ، كه ئه‌مه‌شيان به‌ده‌ستى چه‌پ ئه‌نجام ده‌درێت ، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له پێغه‌مبه‌رى خواوه (صلی الله علیه وسلم) واردن وسه‌لمێنراون . 4 ـ پاشان ڕوومه‌تت سێ جار بشوه ، سوننه‌تيشه بۆ پياوان به‌هۆى پهنجهكانيانـهوه ئاو بكـه‌ن بـه‌ناو ڕيشيـاندا (التخليل)وه(التخليل) : بريتيه له گه‌ياندنى ئاو بۆ بنه‌وه‌ى ڕيش . ، پاشان سێ جار هه‌ردوو ده‌ستت تا ئانشكهكانت بشوه . 5 ـ پاشان جارێك هه‌ردوو ده‌ستت به سه‌ر هه‌موو سه‌رتدا بهێنه ، له به‌ر ئه‌و ئايه‌ته پيرۆزه‌ى كه خواى په‌روه‌ردگار تيايدا فه‌رموويه‌تى : ( وَامْسَحُواْ بِرُؤُوسِكُمْ ) ، پێغه‌مبه‌رى خواش (صلی الله علیه وسلم)چۆنێتى ئه‌م ده‌ست به سه‌ردا هێنانهى بۆ ڕو ون كردووينه‌ته‌وه ، هه‌روه‌كو چۆن (عبدالله) ى كوڕى (زيد) (ڕه‌زای خوای لێبێت) لێ يهوه بۆى گێڕاوينهتهوه : " أن النبيَّ (صلی الله علیه وسلم) مسح رأسهُ بيديه فأقبل بهما و أدبر ، بدأ بِمُقدَّم رأسه ثم ذهب بهما إلى قفاه ، ثمَّ ردَّهما إلى المكان الذي بدأ منه " (متفق عليه) .واته : پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) كه ده‌ستى هێنا به سه‌ريدا له پێشه‌وه ده‌ستى پێكرد تاكو كۆتايى ، واته له پێشه‌وه‌ى سه‌رى ده‌ستى پێكرد تاكو گه‌ياندنى به پشتى سه‌رى ، پاشان گهڕاندنيهوه بۆ ئه‌و شوێنه‌ى كه لێيه‌وه ده‌ستى پێكردبوون . 6 ـ پاشان ده‌ست بهێنه به‌گوێكانت دا ، حوكمهكهشيان هه‌مان حوكمى سه‌ره ، چونكه به‌شێكن لێ ى . له پێغه‌مبه‌رى خواوه (صلی الله علیه وسلم) وارد و سه‌لمێنراوه كه فه‌رموويه‌تى : " الأُذنـان من الرأس " (صحيح الجامع : 2762) ، واته : گوێكان به‌شێكن له سه‌ر. 7 ـ پاشان هه‌ردوو پێت سێ جار بشووه ، سوننه‌تيشه په‌نجه تووته‌ى ده‌ستى چه‌پت بخه‌يته ناو په‌نجه‌كانى پێته‌وه له‌كاتى شووشتنيادا (التدليك) ، چونكه له پێغه‌مبه‌رى خواوه (صلی الله علیه وسلم) وارد وسه‌لمێنراوه كه ئه‌و كاره‌ى ئه‌نجام دابێ . 8 ـ ئـــــا بــــه‌م شێوه‌يه ههمـــووى به ته‌رتيب (الترتيب) و يه‌ك لــــهدواى يه‌ك پێكه‌وه (المــوالاة) ئه‌نجام ده‌ده‌يت ، و (الموالاة) تيش بريتيه له : به‌دواى يه‌كدا شووشتنى ئه‌ندامه‌كانى ده‌ستنوێژ بێ ئه‌وه‌ى ماوه‌يه‌كى فراوانيان بكه‌وێته نێوان شووشتنى ئه‌ندامێك له گه‌ڵ ئه‌ندامه‌كه‌ى تردا ، سوننه‌تيش وايه له هه‌موو ئه‌مانه‌دا به ئه‌ندامى ڕاسته ده‌ست پێ بكه‌يت ، له‌به‌ر ئه‌و فهرموودهيهى كه دايكه (عائشه) ـ ڕه‌زاى خواى لێ بێت ـ بۆمان دوگێڕێتهوه : " كان رسول الله (صلی الله علیه وسلم) يحب التيامن في تنعله ، و ترجله ، وطهوره ، وفي شأنه كُلِّه " (متفق عليه) . واته : پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) حه‌زى له ڕاسته بوو ، له پێڵاوكردنه پێ ، و له پرچ داهێنان ، و له خۆپاكردنهوهكانى ، و له هه‌موو كردارێكدا . 9 ـ سوننه‌تيش وايه ئاو كه‌م به‌كار بهێنريت ، وزياد ڕه‌وى تێدا نه‌كرێت ، ئه‌نجامدانى كرداره‌كانى ده‌ستنوێژ يه‌كجار يه‌كجار ، و دووجار دووجار ، و سێ جار سێ جاريش له پێغه‌مبه‌رى خواوه (صلی الله علیه وسلم) وارد وسه‌لمێنراون (رواه البخاري) . 10 ـ موسڵمانى به‌رێز : سوننه‌تيش وايه ـ دواى ته‌واو كردنى ده‌ستنوێژه‌كه‌ت ـ ئه‌م زيكره بڵێيت : " أَشــهدُ أن لا إله إلا الله ، وأنَّ محمداً عبدُ الله و رسوله ، ثم تصلي ركعتين ، دون أن تحدِّث بهما نفسك " (رواه مسلم) . واته : شايهتى ده‌ده‌م كه هيچ خوايهك نيه شايسته‌ى په‌رستن بێت ئيللا (الله) نه‌بێت ، وهيچ كهسێكيش نيه شايسته‌ى شوين كه‌وتن بێت ئيللا پێغه‌مبه‌رى خوا نه‌بێت (صلی الله علیه وسلم) (محمد) يش به‌نده ونێرراوى خواى په‌روه‌ردگاره ، پاشان دوو ڕكات نوێژ ده‌كات ، كه نوێژى ده‌ست نوێژى پێ ده‌ووترێت . وه له سوننه‌تدا چه‌نده‌ها زيكرى تر‌ى پاش ده‌ستنوێژ له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) واردن . ئاماده‌کردنی مامۆستا عدنان بارام |