فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
هۆکاره‌کانی زیاد و که‌م بوونی باوڕ وهبدوایدا هۆکاره‌کانی به‌خته‌وه‌ری هۆکاره‌کانی زیاد و که‌م بوونی باوڕ وهبدوایدا هۆکاره‌کانی به‌خته‌وه‌ری بسم الله الرحمن الرحیم شوكر و ستايش بۆ په‌روه‌ردگارى هه‌موو جيهانيان ، و صهڵات و سهلاميش له سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم ) ، و ئال و به‌يت و هه‌موو هاوهڵانى ... وه پاشان : براى خوێنه‌ر : ئه‌مه‌ى كه له به‌ر ده‌ستى تۆى بهرێزدايه نووسراوێكى كورته ده‌رباره‌ى هۆكاره‌كانى زيادبوون و كه‌مبوونى باوه‌ڕ ، و به‌دوايدا چه‌ند ڕوونكردنه‌وه‌يه‌ك بۆ كۆمه‌ڵه هۆكارێك كه ده‌بنه هۆى به‌خته‌وه‌رى موسوڵمان له دونياو له دوا ڕۆژيشدا ، داواكارين له خواى په‌روه‌ردگار سوودبه‌خش بێت . پێشينان و پهرۆشيان له‌سه‌ر زياد بوونى باوه‌ڕ : 1 ـ ( عمر ) (ڕه‌زای خوای لێبێت) به‌هاوه‌ڵانى ده‌فه‌رموو : (( تعالوا نَزْدَدْ إيماناً )) (رواه ابن أبي شيبة في ( الإيمان : 118) ، و (( المصنف : 11 : 26 ) من طريق ذر بن عبدالله ولم يدرك عمر ) ، واته : وه‌رن با باوه‌ڕمان زياتر بكه‌ين . 2 ـ وه ( ابن مسعود ) (ڕه‌زای خوای لێبێت) دهيفهرموو : (( اجلسوا بنا نزدد إيماناً )) ( رواه الإمام أحمد في ( الإيمان ) ، وابن بطة في ( الإبانة : 2 : 846 ) ، والآجري : (114) ، واللالكائي : 5 : 942 ) وقال ابن حجر : إسناده صحيح ( الفتح :1/84 ) ، واته :دانيشن له‌گه‌ڵ يه‌كدا باوه‌ڕمان زياد بكه‌ين ، وه‌هه‌روه‌ها ابن مسعود (ڕه‌زای خوای لێبێت) له‌كاتى پاڕانهوهكانيدا دهيفهرموو : (( اللهم زدني إيماناً ويقيناً وفقهاً )) ( انظر : الإبانة الكبرى لابن بطة ) . واته : خوايه باوه‌ڕ و دڵنيايى و تێگهيشتنم زياد بكه . 3 ـ وه ( معاذ ) (ڕه‌زای خوای لێبێت) دهيفهرموو : (( اجلسوا بنا نؤمن ساعة )) (انظر ( الفتح : كتاب الإيمان ، باب : 1 ) ، و ( ( السنة ، لعبدالله ابن احمد : رقم :797 ) ، وقال الحافظ : إسناده صحيح ، و وصله أحمد وابن أبي شيبة في :( الإيمان ) بسندين : ص 35 ) ، والالكائي : 5 / 943 ) ، و أبو عبيد قاسم بن سلام في : الإيمان ، برقم : 20 ) بسند صحيح ، وقال الألباني في ( شرح العقيدة الطحاوية : ص 343 ) : سنده صحيح . وقال في (الإيمان ) لأبي عبيد بن سلام : إسناده صحيح على شرط الشيخين : ص 24 )) ، واته : دانيشن له‌گه‌ڵ يه‌كدا ساتێ باوه‌ڕ بێنين . هۆكاره‌كانى زياد بوونى باوه‌ڕ 1 ـ فێربونى زانسته شهرعيهكان خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموويه‌تى : ( إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاء ) ( الفاطر : 28 ) . واته : به‌ڕاستى ته‌نها زانايان له‌خوا ده‌ترسن . 2 ـ خوێندنه‌وه‌ى قورئانى پيرۆز بهتێفكران و تێڕامان و تێگه‌يشتنه‌وه : ( إِنَّ هَذَا الْقُرْآنَ يِهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ ) ( الإسرا‌ء : 9 ) ، واته : به‌ڕاستى ئه‌م قورئانه پيرۆزه ڕێنيشاندهره بۆ ڕاسترين كار و كرده‌وه . 4 ـ بيركردنه‌وه له به‌سه‌رهات و ژيانى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) . 5 ـ بيركردنه‌وه له به‌سه‌رهات و ژيانى پێشينه و پياو چاكانى ئه‌م ئوممه‌ته . 6 ـ باوه‌ڕ بريتيه له‌چاكه كاريهكانى ئاينى ئيسلامى پيرۆز . 7 ـ بيركردنه‌وه له به‌ڵگه و نيشانه گهردونيهكان و دروستكراوه‌كانى خواى په‌روه‌ردگار . 8 ـ زيادكردنى په‌رستنه‌كان و كرده‌وه‌ى چاك وه‌كو نوێژه‌كان و زه‌كات و خێركردن و ڕۆژووگرتن و عومره‌كردن و زيكركردن و داواى لێخۆشبوو‌ن ، و پاڕانه‌وه و به‌جێهێنانى په‌يوه‌ندى خزمايه‌تى و جگه له مانه‌ش . 9 ـ بايه‌خدان به كرده‌وه‌كانى دڵ له ترسان و خۆشه‌ويستى و ئاواتى ڕزگاربوون و دڵ كزى ( خشوع ) و پشت به‌ستن به خوا و جگه له‌و كرده‌وانه‌ش . 10 ـ چاكهكارى له گه‌ڵ به‌نده‌كانى خواى په‌روه‌ردگار . 11 ـ بانگه‌وازكردن بۆ لاى خواى په‌روه‌ردگار بهدانايى و ئامۆژگارى چاك . 12 ـ فه‌رمانكردن به‌چاكه و نه‌هى كردن له خراپه به‌پێى توانا . 13 ـ دانيشتن له گه‌ڵ چاكه‌كاراندا . 14 ـ دووركه‌وتنه‌وه له‌و شوێنانه‌ى كه ووته‌ى پڕوپوچ و درۆى تێدا ده‌كرێت . 15 ـ وازهێنان له خواردنى زياد ووته وخه‌وتن وتێكه‌ڵ بوونى زياد له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا ، جگه له كاتى پێويست نه‌بێت . 16 ـ چاو پاراستن له بينينى نامه‌حره‌م و قه‌ده‌غه‌كراو . 17 ـ خۆپاراستن له‌چاو بوون له ده‌ستى خه‌ڵك . 18 ـ ڕاستگۆيى ، چونكه ڕاستگۆيى ڕێنيشاندهره بۆ چاكه . 19 ـ ڕوانين بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له‌خۆت به‌رزترن له بوارى ئايندا ، وه بۆ ئه‌وانه‌ى له خۆت نزمترن له بوارى دونيادا . هۆكاره‌كانى كه‌م بوونى باوه‌ڕ 1 ـ نه‌زانين و بێ ئاگايى له زانسته شهرعيهكان ، هه‌وڵنه‌دان بۆ فێربوونى . 2 ـ بێ ئاگابوون غه‌فڵه‌ت . ( واته : له ئايينى خواى گه‌وره و قيامه‌ت ) . 3 ـ بهرههڵستيكردنى ڕه‌وايى و له بيرچونهوهى گه‌وره‌يى خوا و فرمانه‌كانى . 4 ـ كردنى تاوان . 5 ـ حه‌ساده‌ت . 6 ـ هاوڕێى خراپ . 7 ـ شه‌يتان . 8 ـ نه‌فسى به‌دكار و فرمانكه‌ر به‌خراپه . 9 ـ دونيا و فيتنهكان . 10 ـ به‌ڕه‌ڵاكردنى چاو له سه‌ير كردنى نامه‌حره‌م و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان . 11 ـ غه‌يبه‌ت كردن و ووتووێژ و جيدالكردن له سه‌ر شتى ناڕه‌وا و پڕوپوچ . 12 ـ گوێگرتن له‌و شتانه‌ى هۆى توڕه‌يى خواى په‌روه‌ردگارن ، له گۆرانى و مۆسيقا و ووته‌ى درۆ و جگه له‌وانه‌ش . 13 ـ زۆرى خواردن و خواردنه‌وه و خه‌وتن و تێكه‌ڵ بوونى پێويست نه‌بوو . هۆكاره‌كانى به‌خته‌وه‌رى 1 ـ باوه‌ڕ بوونى ڕاسته‌قينه ، و كرده‌وه‌ى چاك . 2 ـ زۆركردنى يادى خوا و خوێندنه‌وه‌ى قورئانى پيرۆز . 3 ـ زۆرى ته‌وبه‌كردن و داواى لێخۆشبوو‌ن . 4 ـ پاڕانه‌وه بۆ چاكه‌ى دواڕۆژ و دونيا . 5 ـ چاكهكارى له گه‌ڵ دروست كراوه‌كانى خواى په‌روه‌ردگار ، به ووته و كرده‌وه و هه‌موو چه‌شنه چاكهكاريهك له خێر ، و چاكه ، و به‌جێهێنانى په‌يوه‌ندى خزمايه‌تى و ، زيان نهگهياندن و سه‌لام كردن ، و ئاشتكردنه‌وه‌ى دوو كه‌س ، و چاككردنه‌وه‌ى نێوانيان . 6 ـ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ى خراپه به چاكه . 7 ـ كردنى نوێژه فه‌رزه‌كان له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تى موسوڵمان و له مزگه‌وته‌كاندا . 8 ـ دووركه‌وتنه‌وه له ته‌نيايى و ده‌ست به‌تاڵى . 9 ـ ئه‌نجام دانى كرده‌وه‌يه‌ك له كرده‌وه‌كان ، يان زانستێ له زانسته به‌سوده‌كان . 10 ـ بايه‌خدان به كرده‌وه‌ى ئه‌مڕۆ و خۆ خه‌ريك نه‌كردن به كرده‌وه‌يه‌ك كه كاتى نه‌هاتبێ . 11ـ باسكردنى نيعمهته ئاشكرا و پهنهانيهكانى خواى په‌روه‌ردگار بۆ شوكرانه بژيركردنى ، نه‌ك بۆ فيززلى و خۆ به‌گه‌وره زانين . 12 ـ به‌راوردكردنى ناخۆشيهكان به نيعمه‌ته‌كانى خواى په‌روه‌ردگار . 13 ـ بيركردنه‌وه له به‌ڵا و موسيبهتى كه‌سانى تر بۆ ئه‌وه‌ى به‌ڵا و موسيبهتهكانى خۆت له‌لا ئاسان بێته‌وه . 14 ـ ڕوانين بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى له خۆت نزمتربێت له بوارى ، دونيا و وه بۆ ئه‌وانه‌ى له خۆت به‌رزترن له بوارى ئايين پابه‌ند بوون پێيوه . 15 ـ قايل بوون و ڕ‌ازى بوون به‌وه‌ى كه پێت به‌خشراوه . 16 ـ خۆپاراستن له چاوبوون له ده‌ستى خه‌ڵكى . 17 ـ چاوه‌ڕوانكردنى پاداشتى خوا له هه‌موو كرده‌وه‌يه‌كى بچوك و گه‌وره‌دا . 18 ـ باوه‌ڕبون به قه‌زا و قه‌ده‌رى خواى په‌روه‌ردگار و مل كه‌چ كردن بۆ خواى به‌توانا له هه‌موو كاره‌كانت . 19 ـ پشت به‌ستن به خواى يه‌كتا ، له گه‌ڵ هه‌موو هۆكارێكى ڕه‌وا و ڕێپێدراو لهئاييندا . 20 ـ جێگيركردنى ده‌رون له‌سه‌ر خراپ ترين ئه‌نجام ، بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤ توشى ئه‌نجامى چاوه‌ڕوان نه‌كراو نه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كان وه‌كو ئه‌وه نه‌بون كه مرۆڤ ئهيهوێ و چاوه‌ڕێى ده‌كات . 21 ـ ئه‌وه‌ى له ياد بێت دونيا كورته و پێويست ناكات به بێزارى و دڵ ته‌نگى تيايدا . 22 ـ كه‌مكردنه‌وه‌ى خواردنى زياده و ووته و خه‌وتنى زياد . 23 ـ دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ڵچون و هۆكاره‌كانى . 24 ـ په‌ناگرتن به خواى به‌توانا له شه‌يتانى ده‌ركراو له ڕه‌حمه‌تى خوا و دوركه‌وتنه‌وه له بێزارى و بيردان به گومان و خهياڵاتى پڕوپووچ . 25 ـ سوربوون له سه‌ردانى حه‌ق به‌هه‌موو خاوه‌ن حه‌قێك . 26 ـ هه‌ستان به‌و كرده‌وانه‌ى پێت ڕاسپێردراوه به‌باشترين شێوه ، وه ته‌واوكردنى هه‌موو كرده‌وه‌يه‌ك يه‌ك به يه‌ك . 27 ـ له يادنهچونى ئه‌وه‌ى : كه ووته‌ى خه‌ڵك هيچ زيانێكى نيه گه‌ر مرۆڤ خۆى پێوه خه‌ريك نه‌كات . 28 ـ جێگيركردنى ده‌رون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى : كه ڕازيبوونى خه‌ڵكى ئامانجێكه كه‌س پێى ناگات . 29 ـ له بيركردنى ناخۆشيه‌كانى ژيانى ڕابردوو . 30 ـ دووركه‌وتنه‌وه له حه‌ساده‌ت ، له گه‌ڵ پێخۆش بوونى ئه‌وه‌ى كه بۆ خۆى پێى خۆشه بۆ براكه‌ى له خێر و چاكه . 31 ـ دووركه‌وتنه‌وه له كينه ، و بايهخدانت به‌وه‌ى كه ده‌رونت پاك بێ به‌رامبه‌ر به موسوڵمانان . 32 ـ تێكه‌ڵ بوون له گه‌ڵ چاكه‌كاران و دووركه‌وتنه‌وه له‌خراپه‌كاران . 33 ـ بيرخستنه‌وه‌ى ئه‌و شتانه‌ى خواى په‌روه‌ردگار بۆ باوه‌ڕدارانى داناوه له به‌هه‌شتى بهريندا. 34 ـ وه‌رگرتنى ڕه‌خنه‌ى بنياتنه‌ر ، و ئامۆژگاريهكان و ڕێنمويهكان له هه‌موو كه‌سێكه‌وه به‌سنگێكى فراوانه‌وه . وصلى الله على محمد وعلى آله وصحبه أجمعين وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين نوسینی محمدبن ابراهیم الحمد .................... وه‌رگێڕانی :مامۆستا عدنان بارام |