فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئه‌و كارانه‌ى كه له يه‌كه‌م ڕۆژى له‌دايك بوونى منداڵ دا ده‌كرێت ( ئه‌و كارانه‌ى كه له يه‌كه‌م ڕۆژى له‌دايك بوونى منداڵ دا ده‌كرێت ) - شيرين كردنى مه‌ڵاشووى . - سوودى مه‌ڵاشوو شيرين كردن ( التحنيك ) . شيرين كردنى مه‌ڵاشووى ( تحنيك ) : بريتى يه له جووينى شتێك و پاشان شته جوراوهكه بخرێته ناو ده‌مى منداڵه‌كه , وه بسوێتهمهڵاشووى 1. حدثني إسحاق بن نصر حدثنا أبو أسامة قال : حدثني بريد عن أبي بردة عن أبي موسى رضي الله عنه قال : (( ولد لي غلام , فأتيت به النبي فسّماه إبراهيم , فحنكه بتمرة, و دعا له بالبركة , و دفعه إلي , و كان أكبر ولد أبي موسى )) . ( 5467- فتح ) ئهبوموساى ئه‌شعه‌رى ده‌فه‌رمووێت : ((كوڕێكمان بوو , منيش بردم بۆلاى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) , ئه‌ويش ناوى نا ئيبراهيم و مه‌ڵاشووى شيرين كرد به خورماى جوراوى ناو ده‌مى پيرۆزى خۆى و دۆعاى خێر و به‌ره‌كه‌تى بۆ كرد , پاشان دايه‌وه ده‌ستم , وه ئه‌و منداڵه كوڕه گه‌وره‌ى ( ئه‌بو مو‌سا ) بوو . )) ده‌بينين كه له دواى له‌دايك بوونى ئه‌و منداڵه باوكى هه‌ر زوو هێناى بۆ لاى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) , كه له دواى ناونانى مه‌ڵاشووى شيرين كرد به خورما, كه‌واته ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌يتوانى گوێزه‌بانه بكات يان نه‌يويست بيكات پێويست ناكات ناونانهكهى دوابخات بۆ ڕۆژى حه‌وته‌مى , هه‌روه‌ها شيرين كردنى مه‌ڵاشووى منداڵ مه‌رج نى يه حه‌وته‌م ڕۆژ بێت به‌ڵكو دروسته و سووننه‌ته دوا به‌دواى له‌دايك بوونى مه‌ڵاشووى شيرين بكرێت ( التحنيك ) . 2. حدثنا هشام بن عروة عن أبيه عن أسماء بنت أبي بكر أنها حملت بعبدالله بن الزبير بمكة . قالت : فخرجت و أنا متم, فأتيت المدينة فنزلت قباء , فولدت بقباء , ثم أتيت رسول الله (صلی الله علیه وسلم) فوضعته في حجره ثم دعا بتمرة فمضغها ثم تفل في فيه فكان أول شئ دخل جوفه ريق رسول الله (صلی الله علیه وسلم) ثم حنكه بتمرة ثم دعا له فبّرك عليه )) أخرجه البخاري ( 5469- فتح ) و مسلم ( 2146, 2148 – نووي ) و الترمذي ( 3826 ) و أحمد ( 6\247 ) . ئه‌سمائى كچى ئه‌بو به‌كر ( خوا لێيان ڕ‌ازى بێت ) حاميله بوو به (عبدالله) وه , وه‌باسى به‌سه‌رهاتى خۆى ده‌كات و ده‌فه‌رمووێت : له مه‌ككه‌وه كۆچمان كرد بۆ مه‌دينه وه من سكم نۆ مانگ بوو , كاتێك كه گه‌يشتينه مه‌دينه له ( قوباء ) لاماندا و له‌وێ منداڵه‌كه‌م بوو, پاشان بردم بۆلاى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ويش خستى يه كۆشى يهوه و داواى خورماى كرد , ئه‌مجا خورماكه‌ى خسته ده‌مى يهوه و جووى , پاشان هه‌ندێكى خسته ناو ده‌مى منداڵه‌كه‌مه‌وه , وه ئه‌وه يه‌كه‌م شت بوو كه چووه ناو گه‌ده‌يه‌وه , هه‌ر بهخوركامه مه‌ڵاشووى شيرين كرد و دۆعاى خێرى بۆ كرد و ده‌ستى هێنا به لاشه‌ى دا )) . 3. قالت عائشة رضي الله عنها : (( أتي النبي بصبي يحنكه فبال عليه , فأتبعه الما‌ء )) هكذا جا‌ء في ( فتح الباري – 5468) واته : منداڵێكيان هێنا بۆلاى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆ ئه‌وه‌ى ناو ده‌مى شيرين بكات , منداڵه‌كه ميزى كرد به كۆشى(دا و , پێغه‌مبه‌ريش (صلی الله علیه وسلم) ئاوى كرد به شوێنى ميزهكهدا . ئه‌م فه‌رموودانه‌ى كه باسمان كرد به‌سه بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ى ئه‌و كاره), كه بريتى يه له شيرين كردنى مه‌ڵاشووى منداڵه‌كه , وه بزانين كه سووننه‌ته و پێويسته پێ ى هه‌ستين . ئيمامى نه‌وه‌وى له ( شرح صحيح مسلم 14\372 ) ده‌فه‌رمووێت : ((ئه‌م فه‌رموودانه))چه‌ند سوودێكى لێ وه‌رده‌گيرێ . له‌وانه سوننه‌ته ((مه‌ڵاشووى (منداڵ))شيرين بكرێت به تێكڕاى زانايان,هه‌روه‌ها كه‌سێكى خاوه‌ن بيروباوه‌ڕ پاك و كردار و ووته جوان هه‌ستێت به‌و كاره ئيتر پياو بێت يان ئافره‌ت , هه‌روه‌ها سوننه‌ت وايه كه مه‌ڵاشووى به خورما شيرين بكرێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر به غه‌يرى خورماش مهڵاشوويان شيرين كرد هه‌ر ده‌بێت , هه‌رچه‌نده خورما چاكتره , ... هه‌روه‌ها ڕ‌ازى بوون به‌و ناوه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كه مه‌ڵاشووى شيرين ده‌كات )) . سوودى مه‌ڵاشوو شيرين كردن ( الحكمة من التحنيك ) زانايان قسه و باسێكى زۆريان كردووه ده‌رباره‌ى حيكمه‌ت له مه‌ڵاشوو شيرين كردن , وه باسى زۆرێك له‌و بۆچونه جياوازانهيان كردووه ده‌رباره‌ى ئه‌و مهسهلهيه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه هيچ كام له‌و بۆچونانه پاڵپشتێكى نى يه له شه‌رعدا . ئيمام ( العينى ) له (( عمدة القارئ ))دا ده‌فه‌رمووێت : (ئه‌گه‌ر بڵێيت سوودى مه‌ڵاشوو شيرين كردن چى يه ؟ ئه‌وا ده‌ڵێم هه‌ندێك له زانايان ده‌فه‌رموون بۆ ئه‌وه‌يه كه ئه‌و منداڵه ڕابێت و په‌راوه بێت بۆى هه‌تا بتوانێت نان بخوات , ( سبحان الله ) له‌م بۆچونه سارد و سڕه , كه‌ى ئه‌مه ڕاسته له كاتێكا كه مه‌ڵاشوو شيرين كردن دوابه‌دواى له‌دايك بوونيه‌تى و نان خواردن زياتر له دواى دووه‌م ساڵى ده‌ست پێ ده‌كات, يان كه‌متر ياخود زياتر , به‌ڵكو حيكمه‌ت تێ ى دا گه‌شبين بوونه به‌وه‌ى كه ئه‌و منداڵه باوه‌ڕدار بێت , له‌به‌رئه‌وه‌ى خورما به‌رهه‌مى ئه‌و درهختهيه كه پبَغهمبهرى خوا (صلی الله علیه وسلم) شوبهاندوويهتى به ئيماندارهوه ... ) عمدة القارئ بشرح صحيح البخاري ( 21\84) . ئاماده‌كردنى : عبدالوالى عبدالرحيم على القزلجي |