فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ترسان له فه‌توادان به‌بێ عيلم ترسان له فه‌توادان به‌بێ عيلم خواناسان و پێشينانى چاكى ئه‌م ئومه‌ته زۆر خۆيان به‌دوور گرتووه له فه‌توادان و به‌كارێكى ترسناكيان سهيركردووه, چونكه فه‌توادان وقسه‌كردن له بابه‌تى حه‌ڵاڵ وحه‌رامدا كارێكى سهختهوپێويستى به زانيارى هه‌يه به قورئان وفه‌رمووده صه‌حيحه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)، لێپرسينه‌وه‌ى قيامه‌تى له‌سه‌ره, فه‌توادان به‌بێ زانستى شه‌رعى سه‌ره‌نجامه‌كه‌ى ڕه‌نگه حه‌ڵاڵ كردنى حه‌رامێك بێت يان حه‌رام كردنى حهڵاڵێك بێت په‌نا به‌خوا كه ئه‌وه‌ش زۆر ترسناكه ،چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه بكات ئه‌وا جگه له خۆى ئومهتێكيش به هه‌ڵه‌دا ده‌بات, هه‌ر بۆيه جارێكيان پياوێك پرسيارى كرد له ئيمامى ماليك له مهسهلهيهكدا.. له‌وه‌ڵامدا ئيمامى ماليك(به‌ڕه‌حمه‌ت بێ) فه‌رمووى: به‌باشى نايزانم, پياوه‌كه ووتى:من له كوێ و كوێ وه كه‌وتومه‌ته ڕێ بۆلاى تۆ بۆ ئه‌م پرسياره! ئيمامى ماليك پێ ى فه‌رموو: ئه‌گه‌ر گه‌ڕايته‌وه بۆ شوێنه‌كه‌ى خۆت پێيان بڵێ كه من ووتومه باش نايزانم..! بۆيه ئه‌بێ مسوڵمان زۆر له‌م مهسهلهيه بترسێ و به‌بێ هه‌بوونى زانستى شه‌رعى هه‌ر له خۆيه‌وه قسه له‌شه‌رعى خواى گه‌وره‌دا نه‌كات ،وه‌ئه‌گه‌ر مهسئهلهيهك نازانێت با بڵێت نايزانم زۆر باشتره له‌وه‌ى كه قسه به ده‌م شه‌رعى خواى گه‌وره‌وه بكات و خۆى تاوانبار بكات،ئه‌وه‌تا خواى گه‌وره ئه‌فه‌رمووێت (إِنَّمَا يَأْمُرُكُمْ بِالسُّوءِ وَالْفَحْشَآءِ وَأَن تَقُولُواْ عَلَى اللَّهِ مَا لاَ تَعْلَمُونَ ) واته شه‌يتان هه‌ميشه فه‌رمانتان پێ ئه‌كات به هه‌موو خراپه‌يه‌ك(السو‌ء) وكارى خراپه‌كارى(الفاحشه) وه فه‌رمانتان پێ ئه‌كات كه قسه (فه‌توا) به‌ده‌م خواى گه‌وره‌وه بكه‌ن به‌بێ عيلم.محمدى كوڕى سيرين(ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێت) ئه‌گه‌ر پرسيارێێكى لێ بكرايه ده‌رباره‌ى بابه‌تێكى شه‌رعى له حه‌ڵاڵ و حه‌رام ڕه‌نگى ههڵئهبڕزكا و تێك ئه‌چوو به‌جۆرێك كه له‌وكه‌سه‌ى پێشتر نه‌ئه‌چوو..وه ئه‌گه‌ر موسڵمان له بابه‌تێك شارهزانيه و نايزانێت ئه‌وا ئه‌وه‌ى كه پێويسته له‌سه‌رى ئه‌وه‌يه كه بپرسێت له كه‌سێكى شاره‌زاو له خواترس وئهمين( له‌كه‌سێك نه‌پرسێت كه بۆى بشه‌رعێنێت) هه‌روه‌ك خواى گه‌وره ئه‌فه‌رموێت {فَاسْأَلوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لا تَعْلَمُونَ} (النحل:43). واته پرسيار له زانايان و شاره‌زايان بهدينى خوا بكه‌ن ئه‌گه‌ر شتێكتان نه‌زانى. برا وخوشكى موسڵمان ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر تۆ پێويسته ئه‌وه‌يه كه هه‌ر كاتێك ده‌ته‌وێت شتێك بزانيت له‌شه‌رعى خوادا كه ئايا حه‌رامه يان حه‌ڵاڵ ئه‌وا پێويسته سه‌يرى به‌ڵگه‌ى قورئان وفه‌رمووده صه‌حيحه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) بكه‌يت و ئه‌و دووانه به قسه‌ى هيچ كه‌سێك نهگۆڕيتهوه و قسه‌ى هيچ كه‌سێك پێش قسه‌ى خوا وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى(صلی الله علیه وسلم) نه‌كه‌يت، ئه‌وه‌تا عبدالله كوڕى عه‌باسى مامى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) (خواى لێ ڕ‌ازى بێت)به هه‌ندێك له‌وانه‌ى سه‌رده‌مى خۆى ئه‌فه‌رموو: يوشك أن تنزل عليكم حجارة من السما‌ء، أقول: قال رسول الله (صلی الله علیه وسلم)، وتقولون: قال أبو بكر وعمر. أضواء البيان في إيضاح القرآ‌ن بالقرآن - (ج 7 / ص 328) ، واته ئه‌ترسم خواى گه‌وره به‌رد ببارێنێت به‌سه‌رتانا له ئاسمانه‌وه ،من ئه‌ڵێم پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) واى فه‌رموو،ئێوه‌ش ئه‌ڵێن ئه‌بو به‌كر و عومه‌ر وايان فه‌رموو.جا كه قسه‌ى ئه‌بو به‌كرى صديق و عومه‌رى كوڕى خه‌طاب (ڕه‌زاى خوايان لێ بێت وه‌ك لێشيان ڕ‌ازى بوو) دروست نه‌بێت بخرێته پێش قسه‌ى خوا و پێغه‌مبه‌رى خواوه(صلی الله علیه وسلم) كه باش‌ترين دوو دروستكراوانى خوان دواى پێغه‌مبه‌ران، ئه‌وا زۆر ڕوون و ئاشكرايه كه دروست نييه قسه‌ى زانايه‌ك ، مامۆستايه‌ك(مه‌لايه‌ك)، هه‌ركه‌سێك، بخرێته پێش قسه‌ى خوا‌و پێغه‌مبه‌رى خواوه(صلی الله علیه وسلم).هه‌ر بۆيه دروست نييه بۆت له‌به‌ر قسه‌ى مامۆستايه‌ك كارێك بكه‌يت و له‌و لاشه‌وه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) قه‌ده‌غه‌ى لێ كردبێتيت. ئاماده‌کردنی : هه‌ردى صديق.كۆلێژى ده‌رمانسازى : گۆڤارى ڕه‌وشت |