زيان و مه‌ترسيه‌كانى شيرك و هاوه‌ڵ بڕياردان بۆ خواى گه‌وره‌: به‌شی دووه‌م

زيان و مه ترسيه كانى شيرك و هاوه ڵ بڕياردان بۆ خواى گه وره :به شی دووه م

باوه ڕدارى خۆشه ويست: هاوه ڵ بڕياردان بۆ خواى گه وره چه ندين شوێنه وارى خراپ و زيانى له ناو به رى هه يه و مرۆڤ به هیلاك ده بات جا هاوه ڵ بڕياردان ده بێت به دوو به شه وه .

يه كه ميان: هاوه ڵ بڕياردانى گه وره و ئاشكرا (شركُ أكبرُ جَلِيّ) كه خاوه نه كه ى پێى له ئيسلام ده چێته ده رو بێ باوه ڕ ده بێ ( دواى چه سپاندنى به ڵگه – إقامة الحُجة – له سه رى )، وه كو ( پاڕانه وه وه و هاواركردن و داواى كۆمه ك و يارمه تى كردن له غه يرى خوا يان خۆشه ويستييه ك كه بۆ غه يرى خوا بێت، ئه و خۆشه ويستييه ئه وپه ڕى به گه وره دانان و زه ليلى و مل كه چى تێدابێت يان ترسانێك كه له بيروباوه ڕو دڵه وه دروست بووبێت له يه كێك كه زۆر به گه وره و خاوه ن ده سه ڵات دابنرێت و ئيعتيقادى ئه وه ى پێ ببرێت كه تواناى هێنانى خێرو لادانى شه ڕى هه يه يان سه ربڕينى حه يوان بۆ غه يرى خوا يان گوێڕايه ڵى كه سێك بكرێت وه ك گوێڕايه ڵى كردنى خوا، وه باوه ڕيشى وابێت كه ئه وكه سه ى گوێڕايه ڵى بۆ ده كرێت شايسته ى ئه وه يه فه رمانده ر بێت و ياساو شه رع دابنێت و گوێڕايه ڵى بكرێت .

دووه ميان: هاوه ڵ بڕياردانى بچوك و ون ( شِرْكٌ أَصْغَرٌ خفيّ ) ئه م جۆره يان خاوه نه كه ى پێى له ئيسلام ناچێته ده رو كافر نابێت، به ڵام گوناهێكى زۆر گه وره يه و ئه و كرده وه يه هه ڵده وه شێنێته وه كه هاوه ڵه كه ى تێدا بڕيارداوه و مه ترسى چوونه دۆزه خى لێ ده كرێت، وه كو ( ڕيا و پێش چاوى خه ڵك وه كو ئه وه ى له خوا په رستندا مه به ستت ته نها خوا نه بێت به ڵكو مه به ستت پێش چاوى خه ڵك بێت بۆ ئه وه ى لاى ئه وان به گرنگ و مه زن دابنرێيت و ڕێزت لێ بگيرێت، يان گوفتارى زمان، ئه و وته و گوفتارانه ن كه يه كسان كردنى تێدا به دى ده كرێت له نێوان په روه ردگارو دروستكراوه كانيدا. وه كو ئه و وته يه ى كه ده ڵێن: خوا حه زكات و تۆش حه زكه يت، يان ئه گه ر خواو تۆ نه بوايه ، يان خوا بيه وێت و تۆش بته وێت، يان سوێند خواردن به غه يرى خوا به مه رجێك مه به ستى ئه وه نه بێت كه ئه و كه سه ى يان ئه وشته ى سوێندى پێ خواردوه گه وره و مه زن و پيرۆز بێت وه كو خوا . ئه گينا ده بێت به شيركى گه وره .

يه كه م: شه ريك و هاوه ڵ بۆخوا بڕياردان گه وره ترين زوڵم و سته مه . خواى گه وره ده فه رمووێت: لوقمانى حه كيم به ک وڕه كه ى وت: ( وَإِذْ قَالَ لُقْمَانُ لِابْنِهِ وَهُوَ يَعِظُهُ يَا بُنَيَّ لَا تُشْرِكْ بِاللَّهِ إِنَّ الشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌ ) [لقمان 13] .واته : ئه ى كوڕى خۆم شه ريك و هاوه ڵ بۆ خواى گه وره بڕيار مه ده ، چونكه به ڕاستى شه ريك و هاوه ڵ بڕياردان بۆ خوا زوڵم و سته مێكى زۆر گه وره يه .

دووه م: خواى گه وره له هاوه ڵ بڕياردانى گه وره خۆش نابێت وه هه ركه سێك بڕيارى بدات و پێش مردن ته وبه ى لێ نه كات و به و حاڵه وه بمرێت لێبوردن و عه فو شمولى ناكات: خواى گه وره ده فه رمووێت:  ( إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ وَمَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدِ افْتَرَى إِثْمًا عَظِيمًا ) [ النساء 48].واته : خواى گه وره له كه سێك خۆش نابێت كه هاوه ڵى بۆ بڕيار دابێت ( به و حاڵه وه مردبێت و ته وبه ى نه كردبێت له كاتێكدا ترسناكى هاوه ڵ بڕياردانى بۆ ڕوون كرابێته وه و به ڵگه ى خواى گه وره ى بۆ باس كرابێت و به رده وام بوو بێت له سه رى )، به ڵام له هه موو تاوانێك خۆش ده بێت كه له خوار شيرك و هاوه ڵ بڕياردانه وه بێت بۆ ئه و كه سه ى كه خۆى ويستى لێيه ، وه هه ركه سێك شه ريك بۆ خوا دابنێ ئه وه گوناه و بوهتان و درۆيه كى گه وره ى كردووه .

سێيه م: شه ريك و هاوه ڵ بۆ خوا دانان ده بێته هۆى هه ڵوه شاندنه وه ى كرده وه كان و زه ره ر مه ندى دواڕۆژ:خواى گه وره ده فه رمووێت:  ( وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ ) [ الزمر 65].واته : سوێند به خوا وه حی و نيگا نێردراوه بۆ تۆو بۆ ئه وانه ى پێش تۆش: ئه گه ر هاوه ڵ و شه ريك بۆ خوا بڕيار بده يت كارو كرده وه چاكه كانت هه ڵده وه شێته وه و ده چيته ريزى خه ساره تمه ند و زه ره رمه ندانه وه .

چواره م: خواى گه وره و پێغه مبه ره كه ى (صلی الله علیه وسلم) به رين له هاوه ڵ بڕيارده ران و موشريكين:خواى گه وره ده فه رمووێت:( وَأَذَانٌ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ إِلَى النَّاسِ يَوْمَ الْحَجِّ الْأَكْبَرِ أَنَّ اللَّهَ بَرِيءٌ مِنَ الْمُشْرِكِينَ وَرَسُولُهُ) [التوبة 3] .واته : ئه مه بانگه وازو ئاگادار كردنه وه يه كه له لايه ن خوا و پێغه مبه ره كه يه وه (صلی الله علیه وسلم) بۆ هه موو خه ڵكى له ڕۆژى حه جى گه وره دا: به ڕاستى خوا و پێغه مبه ره كه ى (صلی الله علیه وسلم) به رين له موشريكين و هاوه ڵ بڕيارده ران .

پێنجه م: شه ريك و هاوه ڵ بڕياردان بۆ خواى گه وره ڕوناكى و پاكێتى (فطره )ى مرۆڤه كان ده سڕێته وه :خواى گه وره ده فه رمووێت:(فِطْرَةَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّهِ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ )( الروم 30. )واته : ئه و پاكى و يه ك خوا په رستيه يه كه خواى گه وره خه ڵكى له سه ر دروست كردووه ، هيچ گۆڕانكارييه ك به سه ر دروست كراوێكى خوادا نايات، ئا ئه وه يه ئاينى ڕاست و دروست كه هيچ پێچ و په ناو چه وتييه كى تێدا نييه ، به ڵام زۆربه ى خه ڵكى ئه م ڕاستيانه نازانن .

شه شه م: هه ركه سێك شه ريك و هاوه ڵ بۆ خوا بڕياربدات ئه وه كه سێكى سه ر لێشێواوه له دونياو دواڕۆژدا:خواى گه وره ده فه رمووێت:(وَمَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا بَعِيدًا ) [النساء 116] .واته : وه هه ر كه سێك هاوه ڵ بۆ خواى گه وره بڕيار بدات به ڕاستى گومڕاو سه رلێشێواێكى ته واوه و ڕێگه ى ڕاستى واز لێهێناوه و نه فسى خۆى به هيلاك داوه له دونياو دواڕۆژدا .

حه وته م: شيركى گه وره گه ر كه سێك ئه نجامى بدات و پێش مردن ته وبه ى لێ نه كات ئه وه به هه ميشه يى له دۆزه خدا ئه مێنێته وه ، هه روه ك خواى په روه ردگار فه رمويه تى: ( إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ وَالْمُشْرِكِينَ فِي نَارِ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا أُولَئِكَ هُمْ شَرُّ الْبَرِيَّةِ ) [البينة 6]  واته : بێ باوه ڕه كان له ئه هلى كيتاب (گاورو جوله كه ) وه هاوه ڵ بڕيارده ران بۆ خواى گه وره  له ئاگرى دۆزه خدان و به هه ميشه يى تێيدا ئه مێننه وه ، ئا ئه وانه خراپ ترين دروست كراوى خواى گه وره رن .

هه شته م: هاوه ڵ بڕياردان بۆ خواى په روه ردگار گه وره ترين هۆكاره بۆ توش بوون به سزاو توڕه يى خواى په روه ردگار و دووريى له ڕه حم و به زه يی، په نا ئه گرين به خواى په روه ردگار له هه موو هۆكارێك كه ئه بێته مايه ى سزاو توڕه يى خواى په روه ردگار

نۆيه م: هاوه ڵ بڕياردان بۆ خواى گه وره گه وره ترين هۆكاره بۆ توش بوون به هه موو ته نگ و چه ڵه مه و ناڕه حه تيه كى دونياو دواڕۆژ .

ده يه م: هاوه ڵ بڕياردان بۆ خواى گه وره هۆكاره بۆ دروست بونى ترس و نه مانى هێمنى و ئه مينى له دونياو دواڕۆژدا .

يانزه يه م: هاوه ڵ بڕياردان بۆ خواى گه وره هه رچى ڕه وشتى جوان و به رز هه يه نايهێلێت، له به ر ئه وه ى ڕه وشتى به رزو جوان له سروشت و پاكێتى هه موو مرۆڤێكه ، جا ئه گه ر هاوه ڵ و شه ريك بۆ خوا بڕياردان سروشتى پاكێتى مرۆڤه كان بگۆرێت، ئه وا بێ گومان هه موو ئه و ڕه وشته جوان و به رزانه ى له سه ر ئيسلام و پاكێتى دروست ده بن ناهێلێت .

دوانزه يه م: هاوه ڵ بڕياردان بۆ خواى گه وره عيززه ت و سه ربه رزى مرۆڤ ناهێلێت، چونكه كه سى هاوه ڵ بڕيارده ر خۆى زه ليل و ژێر ده سته ى هه موو تاغوت و په رستراوه كان كردووه ، وه باوه ڕى وايه هيچ پشت و په نايه كى نييه جگه له وان، له به ر ئه وه ى جگه له خواى گه وره ئه په رستێت و خۆى زه ليل و ژێر ده سته ى كردووه كه ئه ويش ئه و په ڕى سوكى و زه ليلى و به د به ختييه .

سيانزه يه م: شيرك و هاوه ڵ بڕياردانى گه وره دوژمنايه تى له نێوان خاوه نه كه ی و ئىمانداراندا به رپا ئه كات، بۆيه دروست نييه بۆ هيچ ئيماندارێك خۆشه ويستى و دۆستايه تى بۆ كه سێكى هاوه ڵ بڕيارده رى گه وره هه بێت با نزيكترين كه سيـــشى بێت .

چوارده يه م: شيرك و هاوه ڵ بڕياردانى بچوك ئيمان لاوازو كه م ده كات، وه هۆكارێكيشه كه سه ر ده كێشێت بۆ هاوه ڵ بڕياردانى گه وره .

وَآخِرُ دَعْوانا أَنِ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ

وَ الصَّلاة وَالسَّلامُ عَلَى نَبِيّنَا مُحَمَّد وَعَلَى آلهِ وَصَحْبهِ
أَجمَعين

( نووسينىمامۆستا. أبوبكر أحمد)

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاو کردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )