فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئاشناكردنه‌وه‌ى موسڵمانان به ده‌عوه‌ى پێغه‌مبه‌ران (عليهم الصلاة والسلام) ئاشناكردنه‌وه‌ى موسڵمانان به ده‌عوه‌ى
پێغه‌مبه‌ران (عليهم الصلاة والسلام) به‌شى يه‌كه‌م بسم الله الرحمن الرحیم الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام
على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين، وبعد: يه‌كه‌م شتێك كه‌خودا پێويستى كردووه له‌سه‌ر
به‌نده‌كانى ئه‌وه‌يه كه خودا به باشى بناسن و به‌ته‌نهاش ئه‌و بپه‌رستن, ئاشنابوون
به‌ناسينى خودا‌و ته‌نها په‌رستنى چاكترين و به‌رزترين و شيرينترين نيعمه‌ته، هه‌ربۆيه
خواى په‌روه‌ردگار ناسينى و بڕوا پێ بوون و په‌رستنى خۆى له‌سه‌ر به‌نده‌كانى پێويست
كردووه، چونكه ده‌زانێ كه به‌بێ ئه‌وه هه‌م خۆيان ده‌دۆڕێنن و له‌كيس ده‌چن، هه‌م
چاكترين و به‌رزترين نيعمه‌تى دونياو قيامه‌تيشيان له‌ده‌ست ده‌چێ.. بوونى خواى په‌روه‌ردگارو ئاشنابوون به‌ناسينى گه‌وره‌ترين و ته‌واوترين ڕاستى
بونه‌وه‌رمان بۆ ئاشكرا ده‌كات، چونكه به‌بێ بوونى خوا‌و خالقێتى ئه‌و، ئينسان ناتوانێ
به‌شيوه‌يه‌كى ڕاست و دروست، چۆنيه‌تى په‌يدابوونى ئه‌م بوونه‌وه‌ره ته‌فسير بكات
و لێكى بداته‌وه. جا هه‌روه‌ك چۆن خواى گه‌وره دروست كار‌و به‌ڕێوه‌به‌ر
و خاوه‌نى هه‌موو شتێكه‌و ورد‌و درشت و بينراو نه‌بينراو، زانراو نه‌زانراوى بونه‌وه‌رو
گه‌ردون له‌ڕێگه‌ى خوداوه هاتوونه‌ته بوون, وه ئه‌گه‌ر بۆ لێكدانه‌وه‌ى بوونه‌وه‌ر
په‌نا بۆ هه‌رشتێكى تر ببرێت جگه له خودا ئه‌وا مرۆڤـ ده‌ستى له ئه‌فسانه‌و خورافيات
گيرده‌بێ و سه‌رى له په‌تاڵ و پوچه‌وه ده‌رده‌چێ . به‌هه‌مان شێوه‌ش به‌بێ ته‌نها په‌رستنى
خودا‌ش، نه‌ئينسان، نه‌ژيان، نه‌بونه‌وه‌ر..هيچ مانا‌و بايه‌خ و حيكمه‌تێكى نامێنێ و
ده‌بنه شتى پوچ وبۆش!! كه‌وابوو: به‌هۆى ئاشنابوون به‌ناسينى خودا‌و ته‌نها په‌رستنى
يه‌وه، ئينسان به‌ڕاستى خۆى ده‌ناسێ و حاڵى ده‌بێ كه حيكمه‌ت و هۆى خولقانى خۆى و
بونه‌وه‌ر چى يه‌و چۆن و بۆچى دروست كراوه‌و سه‌ره‌نجامى چۆن ده‌بێ، ئه‌گه‌رنا به‌بێ
ئاشنا بوون به‌ناسينى خودا‌و ته‌نها په‌رستنى ئينسان مانا‌و حيكمه‌تى بوونى خۆى و ژيان
و بونه‌وه‌ر نازانێ. بۆيه: هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه‌به‌ناسينى خودا
ئاشنا نه‌بوون و به په‌رستنى ئه‌و به‌هره‌مه‌ند نه‌بوون بۆ ته‌فسير كردنى بوون و ژيانى
خۆيان په‌نايان بردۆته به‌ر ئه‌و بيردۆزه پوچانه‌ى كه به‌چاوى ئاژه‌ڵ و دڕنده‌و
شتى نه‌شياو ته‌ماشاى مرۆڤـ ده‌كه‌ن.. ده‌وروبه‌رو بونه‌وه‌ريش به‌شارى بێ ساحێب و
بێ خاوه‌ن ته‌ماشاى ده‌كه‌ن و دروست بوونى به به‌رهه‌مى ڕێكه‌وتى كوێر‌و سروشتى كاس
له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.. كه ده‌بێ هه‌ر له‌ناو ئه‌و بازنه داخراوانه‌دا و له ده‌ورى
ليتاوى ئه‌و ئه‌فسانانه‌دا بتليسێنه‌وه‌و بگه‌وزێنه‌وه. به‌ڵێ: ته‌نها ئاشنا بوون به ناسينى خودا‌و
به‌هره‌مه‌ندبوون به په‌رستنه‌كانى ده‌توانێ وه‌ڵامى ئه‌و پرسياره دێرينانه بداته‌وه
كه بوونه‌ته گرێ كوێره‌و تا ئێستاش بيرو هۆشى مرۆڤى پێوه خه‌ريكه‌و كاسى كردووه..
له‌كوێوه هاتوى؟ ئه‌م گه‌ردوونه له‌كوێوه هاتووه؟ به‌ديهێنه‌رو دروستكارى كێيه؟
به‌ڕێوه‌به‌رو هه‌ڵسوڕێنه‌رى كێيه؟ ناوه‌كانى چييه‌و سيفه‌ته‌كانى چۆنه؟ له‌پێناوى
چيدا ئێمه‌و ئه‌م گه‌ردوونه‌ى دروست كردووه؟ ئه‌رك و وه‌زيفه‌و ڕۆڵى ئێمه له‌م بونه‌وه‌ره‌دا
چيه؟ په‌يوه‌نديمان له‌گه‌ڵ خودا ده‌بێ چۆن بێ؟ ئايا له‌پشت ئه‌م جيهانى هه‌ستى وبه‌رچاوييه‌وه
جيهانێكى ناهه‌ستى ونابه‌رچاوى هه‌يه؟ ئاخۆ له‌پاش ئه‌م ژيانه ژيانێكى تر ده‌بێ هه‌بێ؟
ئه‌گه‌ر هه‌بێت ئه‌بێ چۆن بێت؟ باشه ئه‌بێت سه‌رئه‌نجاممان پێى بگات؟ ئه‌گه‌ر پێى
بگات به‌خته‌وه‌ر ده‌بين يان به‌دبه‌خت؟ به‌خته‌وه‌رى وبه‌دبه‌ختى ئه‌و ژيانه له‌سه‌ر
چ بنه‌مايه‌كه؟..؟..؟..؟ ئه‌مانه‌و چه‌ندان پرسيارى ديكه‌ش ته‌نها له ڕێگه‌ى ئاشنابوون به‌ناسينى خوداوه مرۆڤ ده‌توانێ وه‌ڵامى ڕاست و دروست و دڵنيا به‌خشى ده‌ست كه‌وێ. خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌ناسينى خودا ئاشنا نه‌بێ.. وه‌به‌په‌رستنى خودا به‌هره‌مه‌ند نه‌بێ.. ئه‌وا ژيانى له‌م شاعيره كڵۆڵ و سه‌رگه‌ردانه باشتر نابێ..كه له‌وه‌ڵامى ئه‌و پرسيارانه‌دا هيچ شتێك نازانێ...وه‌كو خۆى ده‌ڵێ: جئت لا أعلم من أين، ولكن أتيت ولقد أبصرت قدامي طريقاً فمشيت وسأبقى سائراً إن شئت هذا أم أبيت كيف جئت، وكيف ابصرت طريقي لست أدري؟! هاتووم ونازانم له‌كوێ وه، كه‌چى ئه‌وه‌تانێ
هاتووم له‌به‌ر پێى خۆمدا ڕێگه‌م بينى وپێيدا گوزه‌رم
كرد بمه‌وێ يان نه‌مه‌وێ هه‌ر ده‌بێ له‌م ڕێيه‌دا بم چۆن هاتووم و چۆن ئه‌م ڕێگه‌م بينى نازانم؟! وطريقي ماطريقي؟ أطويل أم قصير؟ هل أنا أصعد أم أهبط فيه وأنموز؟ أ أنا السائر في درب تسير؟ أم كلانا واقف والده‌ر يجري؟ لست أدري؟! ڕێگه‌ى من ڕێگه‌ى چى يه؟ دووره يان نزيك؟ ئاخۆ به‌ره‌و هه‌ورازم يان نشێوم،
ياخود به‌ره‌و ڕۆچوونم؟ ئاخۆ من له‌سه‌ر ئه‌م ڕێگه‌يه گوزه‌ر ده‌كه‌م
يان ڕێگه‌كه ده‌جوڵێ؟ يان هه‌ردووكمان وه‌ستاوين و ئه‌وه‌ى دواوه
گه‌ردوونه؟ نازانم؟! أتراني قبلما أصبحت إنساناً سوياً كنت محواً أو محالاً أم تراني كنت شيئاً أهذا اللغر حل؟ أم سيبقى أبدياً لست أدري؟.. ولماذا لست أدري؟ لست أدري؟! ئاخۆ به‌ر له‌وه‌ى ببمه مرۆڤێكى ئاسايی هه‌ر نه‌بوون بووم يان مه‌حال ياخود شتێكى
تر بووم ئايا ئه‌م مه‌ته‌ڵه شيكارى هه‌يه؟ يان
هه‌روا هه‌ميشه‌يييه نازانم؟..ناشزانم بۆ نازانم؟چونكه نازانم؟ كه‌سانى وه‌كو شاعيرى كڵۆڵ وسه‌رگه‌ردان
زۆرن، كه هه‌مان وڕێنه ده‌كه‌ن و له‌ناو گێژاوى ئه‌و گرێ كوێرانه‌دا وون بوون و نه‌زانييان
كردۆته وه‌ڵامى پرسياره‌كانيان.. هه‌يانه ئه‌و نه‌گبه‌تى وسه‌رگه‌ردانييه
له‌كۆڵى خۆى ده‌كاته‌وه‌و ئاهى حه‌قيقه‌ت دێته‌وه به‌به‌رى و له‌و ژاوه‌ژاو وكاس بوونه
ڕزگارى ده‌بێ و...هه‌ناسه‌ى خۆش به‌ختى وئۆخ ژنيى خواناسى هه‌ڵده‌مژێ و... له‌ده‌ردو
ئازارى تاڵ ژينى خوانه‌ناسى قوتارى ده‌بێ...
به‌ڵام داخ بۆ ئه‌وانه‌ى هه‌ر له گێژاو وگێژه‌نى حه‌سره‌تدا لوول ده‌خۆن و...
كۆت وزنجيرى ئه‌و دێوه زمه‌ى نه‌زانين و جه‌هاله‌ته له‌كۆڵ خۆيان ناكه‌نه‌وه‌و...
كه كوێره‌ڕێيه‌كان وهه‌ڵدێره كه‌ڕوكاسه‌كانى بێ بڕوايى لوشى داون...هه‌ر له‌و زيندانى
نازانمه‌دا گيرده‌مێننه‌وه... موسڵمان له‌كوێ و ئه‌وان له‌كوێ.. موسڵمان زۆر به‌ڕوونى وه‌ڵامى پرسياره‌كان ده‌زانێ و..به‌دڵنياييشه‌وه حه‌قيقه‌تى شته‌كان ده‌ناسێ.. موسڵمان له‌ڕێگايه‌كدا ده‌ڕواو پێ هه‌ڵده‌گرێ.. به‌ره‌و ئامانجێك گوزه‌ر ده‌كات و هه‌ڵده‌زنێ...كه‌نه‌خشه‌ى بۆ كێشراوه‌و به‌سه‌ر ئه‌نجام ونه‌تيجه‌كه‌ى زانياره‌و ده‌زانێ چى بكات وچى نه‌كات... ئه‌و موسڵمانه‌ى كه به‌ناسينى خودا ئاشنايه..
وه‌كو كه‌سێكه كه ده‌يه‌وێت به‌ڕێگايه‌كى ڕێكدا بڕوات.. ڕێگاكه ده‌ناسێ و سه‌ره‌نجامه‌كه‌ى
و خاڵى كۆتاييه‌كه‌شى ده‌زانێ به‌چى ده‌گات و.. ده‌شزانێ بۆچى ده‌ڕوات و چۆن ڕێ ده‌كات
.. وه‌له‌سه‌ر پێى خۆى ڕاوه‌ستاوه به‌ڕێك وپێكى ڕێ ده‌رده‌كات... به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ى كه به‌ناسينى خودا
ئاشنا نى يه‌و به په‌رستنى خودا به‌هره‌مه‌ند نييه.. نازانێ له‌كوێ وه هاتووه‌و
به‌ره‌و كوێ ده‌چێ؟ وه‌كو كه‌سێكه ملى كوێره ڕێيه‌كى خوارو خێچى گرتبێ وخۆشى ده‌مه‌و
ڕوو كه‌وتبێ و.. به‌گاگۆڵكى و له‌سه‌ر سك ده‌مى ڕێگاى گرتبێ... كه نه‌ك هه‌ر نازانێ
به‌ره‌و كوێ ملى ده‌نێ، به‌ڵكو كوێره ڕێگه‌ى خۆيشى به‌باشى نابينێ .. ئا ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌وه‌كو گاى كوێر رێگاى گرتۆته‌به‌رو خۆيشى نازانێ كه قۆچى به‌چ هه‌ورازێكدا ده‌ته‌قێ و ملى له‌چ هه‌ڵدێرێكه‌وه ده‌شكێت، زۆر جياوازه له‌و موسڵمانه‌ى كه ڕێگا ڕاسته‌كه‌ى خواى په‌روه‌ردگارى گرتووه: كه ئه‌ويش ته‌نها په‌رستنى خوداى ميهره‌بانه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌يه كه‌خودا ده‌فه‌رموێ: ( أَفَمَنْ يَمْشِي مُكِبًّا عَلَى وَجْهِهِ أَهْدَى أَمْ مَنْ يَمْشِي سَوِيًّا عَلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ ) [الملك: ٢٢]. واته: ئايا ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ده‌مه‌و ڕووكه‌وتووه به‌ده‌مداو، پێشتى خۆى لێوه ديار نى يه‌و نازانێ به‌ره‌و كوێ ده‌م ده‌كوتێ .. ئايا ئه‌مه باشتر ڕێ ده‌رده‌كات، يان ئه‌و كه‌سه‌ى كه له‌سه‌ر پێ ڕاوه‌ستاوه‌و ڕاست به‌ڕێگايه‌كى ڕێكدا ده‌ڕوات و پێشى خۆى ده‌بينێ وده‌زانێ چۆن و به‌ره‌و كوێ پێ هه‌ڵده‌گرێ؟ كه‌واته: خواناسى و بڕوادارى هه‌روه‌ك چۆن بريتييه له ڕێزگرتن وبه‌گه‌وره گرتنى خودا، به‌هه‌مان شێوه‌ش ڕێزوحورمه‌ت دانيشه بۆ ئينسان وبونه‌وه‌ر. هه‌روه‌كو خودا ده‌فه‌رمووێ: ( وَمَا خَلَقْنَا السَّمَاءَ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا بَاطِلًا ذَلِكَ ظَنُّ الَّذِينَ كَفَرُوا فَوَيْلٌ لِلَّذِينَ كَفَرُوا مِنَ النَّارِأَمْ نَجْعَلُ الَّذِينَ آَمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ كَالْمُفْسِدِينَ فِي الْأَرْضِ أَمْ نَجْعَلُ الْمُتَّقِينَ كَالْفُجَّارِ ) [ص: ٢٧ - ٢٨] . واته: ئێمه ئاسمان و زه‌وى و ئه‌وه‌ى ده‌كه‌وێته نێوانيانه‌وه، هه‌روا به پوچ و بێ حيكمه‌ت و هه‌وه‌نته‌كارى دروست نه‌كردووه، ئه‌و بيرو باوه‌ڕه‌ى كه‌وا بزانێ به‌بێ حيكمه‌ت دروست بوون، ئه‌وه گومان و بۆچوونى بێ باوه‌ڕانه، سزاى سه‌خت بۆ ئه‌و بێ باوه‌ڕانه هه‌يه له‌ئاگرى دۆزه‌خدا. وه‌له عه‌داله‌تى خودايه نابێ كافر و موسڵمان له‌يه‌ك ترازودا دابنرێ و وه‌كو يه‌ك و يه‌ك سه‌ره‌نجاميان هه‌بێ، بۆيه ده‌فه‌رمووێ: ئه‌گه‌ر بونه‌وه‌ر به‌بێ حيكمه‌ت دروست بووبێ، ئه‌ى ئايا ئه‌وانه‌ى ئيمانيان هێناوه‌و كرده‌وه‌ى باشيان كردووه، ده‌كرێ و ده‌گونجێ وه‌كو خراپه‌كاران مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵدا بكرێ، ده‌شێ خواى حه‌كيم و كارزان چاكه‌كاران و خراپه‌كاران وه‌كو يه‌ك ته‌ماشا بكات و يه‌ك حيسابيان بۆ بكات. جا ئه‌گه‌ر قيامه‌ت ولێپرسينه‌وه نه‌بێ و به چاكه‌كار نه‌وترێ چاكه‌ت كرد‌و به خراپه‌كار نه‌وترێ خراپه‌ت كرد، ماناى وايه وه‌ك يه‌ك ته‌ماشا كراون و حيساب كراون، ئه‌وه‌ش له‌خوايه‌كى دادوه‌رى دانا‌و كارزان و حه‌كيم ناوه‌شێته‌وه . چونكه ئه‌گه‌ر وانه‌بێ و لێپرسينه‌وه‌و سزا‌و پاداشت نه‌بێ، بڕوادارانى كردار په‌سه‌ند له‌گه‌ڵ بێ بڕوايانى كردار ناپه‌سه‌ند، هه‌ردووكيان ده‌چنه نێو ته‌رازوويه‌كه‌وه‌و يه‌كسان ده‌بن!!! جا له‌وه ده‌توانين بڵێين: ئاشنابوون به‌ناسينى خودا‌و به‌هره‌مه‌ند
بوون به‌ته‌نها په‌رستنى، ئه‌مه پله‌و پايه‌كه‌يه‌تى و گرنگى وبايه‌خه‌كه‌يه‌تى بۆيه
بۆته چه‌ق و مه‌ركه‌زێك كه هه‌موو ئايه‌ته‌كانى قورئان وفه‌رمايشته‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلی
الله علیه وسلم ) به‌ده‌وردا ده‌سوڕێته‌وه، چونكه هه‌موو ئايه‌ته‌كانى قورئان وسه‌رجه‌م
فه‌رمايشته‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم ) يان باسى زاتى خوداى په‌روه‌ردگارن..يان
باسى ناو‌و سيفه‌ته به‌رزه‌كانى..يان باسى دروستكراوه‌كانى خودان.. يان باسى ئه‌و دروستكراوو
شوێنه‌وارانه‌ى كه‌ناو و سيفه‌ته‌كانى خوداى تێدا ده‌رده‌كه‌وێ.. يان باسى فه‌رمان
كردنن به‌به‌ندايه‌تى كردن وپه‌رستنى خودا..يان چۆنيه‌تى به‌ندايه‌تى كردن وپه‌رستنى
خوداى گه‌وره‌ن.. يان باسى پله‌و پاراستنى ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌به‌ندايه‌تى بۆ خوداى
گه‌وره ده‌كه‌ن له‌دونياو دواڕۆژدا..يان باسى سزا‌و تۆڵه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له
په‌رستنى خودا لا ده‌ده‌ن وهاوبه‌شى بۆ داده‌نێن..يان باسى به‌سه‌رهاتى پێغه‌مبه‌رانن،
كه‌گه‌له‌كانى خۆيانيان بانگ كردووه بۆ خواپه‌رستى و به‌ندايه‌تى كردنى خواى گه‌وره..
وه ئه‌و كێشه‌و تێگيرانانه‌ى كه له‌نێوان پێغه‌مبه‌ران وگه‌له‌كانياندا ڕووى داوه
له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى ته‌نها خواپه‌رستى. جا مادام: خوابه‌يه‌ك زانين (التوحيد)، ئه‌و بازنه‌و خولگه‌يه بێت كه هه‌موو قورئان وسوننه‌تى به‌ده‌وردا بخولێته‌وه..وه ئه‌و چه‌ق و سوڕگه‌يه بێت كه هه‌موو دينى به سنوردا بسوڕێته‌وه..پێويسته زۆر به‌جوانى وبه‌باشى له‌ماناى (التوحيد) تێ بگه‌ين وبه‌شه‌كانى به‌ته‌واوه‌تى بناسين. خــوا به‌يه‌ك زانين (التوحيد): خــوا به‌يه‌ك زانين (التوحيد): بريتييه
له‌به‌تاك وته‌نها زانينى خواى په‌روه‌ردگار له هه‌موو تايبه‌ت مه‌ندييه‌كانيدا. (التوحيد: إفراد الله سبحانه بما يختص به). وه ئه‌و شتانه‌ى كه تايبه‌تمه‌ندن به‌خواى
په‌روه‌ردگار و پێويسته ئێمه خواى په‌روه‌ردگارى
تێدا به‌تاك وته‌نها بزانين و كه‌س نه‌كه‌ينه شه‌ريك و هاوبه‌شى، سێ بابه‌تن: 1- رب = خاوه‌ن. 2- إله = په‌رستراو. 3- أسماءو صفات= ناو‌و سيفه‌ته‌كان. كه‌وابوو: پێويسته دان به‌وه‌دا بنرێ كه‌ئه‌م بوونه‌وه‌ره
يه‌ك به‌ديهێنه‌رو په‌روه‌ردگارو مشورگێڕو خاوه‌ن وفه‌رمانڕه‌واى هه‌يه كه زاتى
(الله)يه. به‌مه‌ش (ربوبيه)ى خودا داده‌مه‌زرێ وجێگير ده‌بێ. وه ئه‌و په‌روه‌ردگارو به‌ديهێنه‌ره خاوه‌نى بێ
ژماره ناوى هه‌ره به‌رزو په‌سه‌ند و سيفه‌تى هه‌ره‌چاك وجوانه، كه هيچ كه‌س و هيچ
شتێك له‌و ناو‌و سيفاتانه‌ى خودا به‌شدار نى يه. به‌مه‌ش(أسماء وصفات) ى خودا داده‌مه‌زرێ
وجێگير ده‌بێ. وه‌ئه‌و په‌روه‌ردگارو به‌ديهێنه‌ره ته‌نها
خۆى شايسته‌ى ئه‌وه‌يه كه به‌ته‌نها بپه‌رسترێ و به‌ندايه‌تى بۆ بكرێ. به‌بێ ئه‌وه‌ى
هيچ كه‌س و شتێك له‌و په‌رستن و به‌ندايه‌تى يه‌دا بكرێته شه‌ريك وهاوبه‌شى. به‌مه‌ش (ألوهية)ى خودا داده‌مه‌زرێ وجێگير ده‌بێ. كه‌واته: بيروباوه‌ڕو ئيمانى هيچ كه‌سێك دانامه‌زرێ
به‌خودا..تاوه‌كوو ته‌نها خودا (رب)ى خۆى نه‌ناسێ..وه‌هه‌رئه‌ويش به (إله)ى خۆى دانه‌نێ...وه‌ته‌واوى
ناو‌و سيفه‌ته به‌رزه‌كانيش بۆ ئه‌و نه‌سه‌لمێنێ... جا هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌يه زانايانى سه‌له‌ف
(به‌ڕه‌حمه‌ت بن) ئيمان بوون به‌خوا و ته‌وحيده‌كه‌ى ده‌كه‌ن به‌سێ به‌شه‌وه: 1- توحيد الربوبيه: واته:
ته‌نها(الله) به(رب)بناسرێ. 2- توحيد الالوهيه: واته:
ته‌نها(الله) به(إله)دابنرێ. 3- توحيد الاسماء والصفات : واته
ته‌واوى ناوه‌به‌رزه‌كان وسيفاته په‌سه‌نده‌كان بسه‌لمێنێ.. پاش ئه‌وه‌ى كه زانرا: (التوحيد)چييه‌و مانا‌و به‌شه‌كانى چين،
ئێستا پێويسته هه‌ريه‌ك له(رب) و(إله)يش به‌جوانى و به‌باشى بناسرێن و مانا‌و مه‌به‌سته‌كانيان
به‌ته‌واوى بزانرێ، تاوه‌كوو به‌وشيوازه‌ى شياوى خودايه ئيمانى پێ بهێنرێ و بۆ غه‌يرى
خودا به‌كار نه‌هێنرێ.. وه بۆ ئه‌وه‌ى ئينسان له‌ميانه‌ى ئاشنابوونى به‌ناسينى(رب)ى
حه‌ق و(إله)ى حه‌ق ببێ به‌به‌نده‌يه‌كى يه‌كخواناسى يه‌كخواپه‌رست..وه بۆ ئه‌وه‌ى
له‌به‌ندايه‌تى وعيباده‌ت كردن بۆ به‌نده‌و دروستكراوه‌كان ڕزگارى بێ بۆ به‌ندايه‌تى
كردنى خواى به‌نده‌كان.. وه تاوه‌كو ئه‌و به‌خته‌وه‌رى وئۆخژينى
يه‌ى دونياو قيامه‌ت كه‌به‌و دوو وشه‌وه به‌ستراوه ده‌سته‌به‌ربێ..وه له ته‌واوى
ئه‌و به‌دبه‌ختى وتاڵ ژينيانه‌ى كه له تێنه‌گه‌يشتن له دوو وشه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ
ڕزگارى بێ.. وه بۆ ئه‌وه‌ى، هه‌موو ئه‌و طاغوت و فيرعه‌ون وسه‌رانى گومڕايى وده‌جال وده‌ست بڕانه بناسرێ كه‌خۆيان له‌خه‌ڵكى هه‌ژارو سته‌م لێكراو كردووه به‌خوا، وه به‌هۆى ده‌سه‌ڵات و زوڵمه‌وه يان به‌هۆى فڕوفێڵ وچاوبه‌ستييه‌وه، خۆيان كردووه به(رب، إلة)ى خه‌الَكى. تاك كردنه‌وه‌ى خودا له ناسينى دا توحيد الربوبيه وشه‌ى (رب) واته: خاوه‌ن، جائه‌م ووشه
كه بۆ خواى په‌روه‌ردگار به‌كارده‌هێنرێ وده‌وترێ خوا (رب)ى هه‌موو بوونه‌وه‌ره مه‌به‌ست
سێ شته: يه‌كه‌م: له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ى
به‌سيفه‌ت و خاسييه‌ته‌كانيه‌وه له نه‌بوون په‌يدا كردووه، واته: (خالق). دووه‌م: مانه‌وه‌ى ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ى به‌ده‌سته‌و
ئه‌و به‌ڕێوه‌ى ده‌بات به‌پێى ياساو ڕێسايه‌ك كه‌خۆى بۆى داناوه (اڵامر) سێيه‌م: سه‌ره‌نجامى بوونه‌وه‌ريش هه‌ر
هه‌مووى به‌گه‌وره‌و بچوكييه‌وه‌و به ورد‌و درشتێوه هه‌ر هه‌مووى ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌رده‌ستى
خۆى و خۆى خاوه‌نيانه (المالك) . كه‌واته شته‌كان له‌بوون ونه‌بوون دا به‌نده
به‌خوداوه، ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره خه‌لقى نه‌كردايه ودروستى نه‌كردايه نه‌ئه‌بوو..
وه‌هه‌روه‌ها مانه‌وه‌شيان به‌نده به خواى گه‌وره‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌ستى لێ به‌ردا
له‌ناوده‌چێت.. هه‌روه‌ك چۆن بوونه‌وه‌ر به‌بێ خواى په‌روه‌ردگار بوونيان نه‌ده‌بوو،
به‌هه‌مان شێوه به‌بێ خوداى په‌روه‌ردكار ناتوانين له‌سه‌ر ژيان به‌رده‌وام بن . بۆيه هه‌روه‌ك چۆن بوونه‌كه‌يان پێويستى به‌خوداى
په‌روه‌ردگار هه‌يه و بۆ په‌يدا بوونيان په‌كيان له‌سه‌ر خودا كه‌وتووه‌و به‌بێ ئه‌و
نابن، به‌هه‌مان شێواز به‌ڕێوه‌چوونى ژيانيان و به‌رده‌وام بوونيان پێويستى به‌خوداى
په‌روه‌ردگاره‌و بۆ مانه‌وه‌يان په‌كيان له‌سه‌ر خودا كه‌وتووه‌و ئه‌گه‌ر خودا ده‌ستيان
لێ به‌ردا ئه‌وا ناتوانن له‌سه‌ر ژيان به‌رده‌وام بن و درێژه به‌ژيانيان بده‌ن.. ئه‌مه ماناى په‌روه‌ردگارێتى(رب) بوو كه بۆ خوا
ده‌وترێ وبه‌كارده‌هێنرێ، جاكاتێك ئينسان باوه‌ڕى به‌وه هێنا كه خودا (الخالق، المدبر،
المالك) يَتي و له‌وسيانه‌دا كه‌سى نه‌كرده شه‌ريكى خوا ، ئه‌وه خوداى به په‌روه‌ردگارى
خۆى داناوه‌و به ته‌نها ئه‌وى ناسيوه له په‌روه‌ردگارێتى (الربوبية) دا، ئا ئه‌مه‌شه
كه پێى ئه‌وترێ: (توحيد الربوبيه). كه‌وابوو: كه‌ده‌وترێ خوا (رب) خاوه‌نى
ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌يه، واته: 1- ته‌نها خودا خۆى به‌ديهێنه‌رو دروستكارو
خالقێتى. 2- ته‌نها خودا خۆيشى سه‌رپه‌رشتيارو مشورگێڕو
به‌ڕێوبه‌رێتى. 3- سه‌ره‌نجامى بوونه‌وه‌ريش هه‌ر هه‌مووى
ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌رده‌ستى خۆى و خۆى خاوه‌نيانه. هه‌روه‌ك چۆن بوونه‌وه‌ر به‌بێ خواى په‌روه‌ردگار
بوونيان نه‌ده‌بوو، به‌هه‌مان شێوه به‌بێ خوداى په‌روه‌ردگار ناتوانن له‌سه‌ر ژيان
به‌رده‌وام بن، بۆيه گه‌ر به ووردى سه‌رنجێك له‌قورئانى پيرۆز بده‌ين و لێى ووردبينه‌وه
بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه (رب) بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه به‌كارهاتووه له‌قورئاندا كه‌ته‌نها
خودا به‌دروستكارو به‌ڕێوه‌به‌ر بزانرێ .. يه‌كه‌م: ( إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ
السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ يُغْشِي
اللَّيْلَ النَّهَارَ يَطْلُبُهُ حَثِيثًا وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ وَالنُّجُومَ مُسَخَّرَاتٍ
بِأَمْرِهِ أَلَا لَهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُ تَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ
) [الأعراف: ٥٤]. واته: به‌ڕاستى خاوه‌نى(رب)ى ئێوه الله،
پاشان خواى په‌روه‌ردگار وشه‌ى(رب) به‌م شێوه‌يه ڕوون ده‌كاته‌وه‌و ده‌فه‌رمووێ: (الَّذِي
خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ) ئه‌و خودايه‌ى كه‌ئاسمان و
زه‌وى دروست كرد له‌ماوه‌ى شه‌ش ڕۆژدا. (ثُمَّ
اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ يُغْشِي اللَّيْلَ النَّهَارَ يَطْلُبُهُ حَثِيثًا وَالشَّمْسَ
وَالْقَمَرَ وَالنُّجُومَ مُسَخَّرَاتٍ بِأَمْرِهِ) پاشان چووه سه‌ر عه‌رشى فه‌رمانڕه‌وايى
خۆى و به‌ڕێوه‌بردنى بوونه‌وه‌ريش له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى خودادايه كه شه‌و ده‌كا به‌ڕۆژدا
ڕوناكى وتاريكى يه‌كتر داده‌پۆشن، وه خۆر‌و مانگ و ئه‌ستێره‌كانيش هه‌موويان له‌ژێر
فه‌رمانى به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌ودان وبه پێى ياساو به‌رنامه‌يه‌ك كه خۆى دايناوه به‌ڕێوه
ده‌چن. كه‌وابوو چاك بزانن(رب)ى ئێوه ئه‌و زاته‌يه‌كه:
( أَلَا لَهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُ). دروست بوونى بوونه‌وه‌رى له‌ژێر ده‌ست دايه..
هه‌ڵسوڕاندنى گه‌ردونى له ژێر فه‌رمان دايه. جابۆيه ئه‌و خودايه‌ى كه بوونه‌وه‌رى
دروست كردبێَ و ژيانيان به‌ڕێوه‌به‌رێ هه‌ر ئه‌ويش شايسته‌ى ئه‌وه‌يه كه‌به پاك وپيرۆز
ڕابگيرێ وبه(رب العالمين) بناسرێ.( تَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ ). له‌م
ئايه‌ته‌دا، خوداى په‌روه‌ردگار زۆر به ڕۆشنى(ربوبية) خۆى به(خلق)، (أمر) ته‌فسير
كرد. دووه‌م: ( إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ
وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ يُدَبِّرُ الْأَمْرَ
مَا مِنْ شَفِيعٍ إِلَّا مِنْ بَعْدِ إِذْنِهِ ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ فَاعْبُدُوهُ
أَفَلَا تَذَكَّرُونَ ) [يونس: ٣]. خوداى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ: واته
(رب)ى ئێوه(الله) يه، خاوه‌ن و په‌روه‌ردگارى ئێوه (الله) يه. پاشان
خوداى گه‌وره ڕوونى ده‌كاته‌وه، كه‌ته‌نها (الله) شايسته‌ى ئه‌وه‌يه كه به (رب)
بناسرێ چونكه: 1- بوونه‌وه‌رى له نه‌بوونه‌وه دروست
كرد له‌ماوه‌ى شه‌ش ڕۆژدا. ( إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ
وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ). 2- به‌ڕێوه‌بردنى بوونه‌وه‌رو هه‌ڵسوڕاندنى
ژيانيان ته‌نها له ژێر فه‌رمانى (الله) دايه. (يُدَبِّرُ الْأَمْرَ). نه‌ك هه‌ر هيچ كه‌س له‌به‌ڕێوه‌بردنى بوونه‌وه‌ردا
توانايان نييه، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت مافى تكادانشينى به‌هيچ كه‌س نه‌داوه كه بيه‌وێ
به هۆى تكاكردن و داواكردن له خوا كارێك له بوونه‌وه‌ردا بكات. (مَا مِنْ شَفِيعٍ إِلَّا مِنْ بَعْدِ إِذْنِهِ پاشان خوداى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ: ذَلِكُمُ
اللَّهُ رَبُّكُمْ فَاعْبُدُوهُ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ ) ته‌نها
(الله) دروستانى كردووه‌و هه‌ر ئه‌ويش مشورگێڕى ژيانتانه، بۆيه ته‌نها ئه‌ويش شياوى
ئه‌وه‌يه كه‌به (رب)ى خۆتانى بناسن، كه‌وابوو عيباده‌ت و په‌رستنيش ته‌نها مافى ئه‌وه
و ده‌بێت به‌ته‌نها بۆ ئه‌و بكرێ. سێيه‌م: ( يَا أَيُّهَا النَّاسُ اعْبُدُوا رَبَّكُمُ
الَّذِي خَلَقَكُمْ وَالَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ الَّذِي جَعَلَ
لَكُمُ الْأَرْضَ فِرَاشًا وَالسَّمَاءَ بِنَاءً وَأَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً
فَأَخْرَجَ بِهِ مِنَ الثَّمَرَاتِ رِزْقًا لَكُمْ فَلَا تَجْعَلُوا لِلَّهِ أَنْدَادًا
وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ ) [البقرة: ٢١ –
٢٢]. خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ: ئه‌ى
خه‌ڵكينه عيباده‌ت وپه‌رستن ته‌نها بۆ خاوه‌ن وپه‌روه‌ردگارى خۆتان بكه‌ن، خاوه‌نى
ئێوه ئه‌و زاته‌يه كه: 1- ئێوه‌و كه‌سانى پێش ئێوه‌شى دروست كردووه.
(الَّذِي خَلَقَكُمْ وَالَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ) 2- خاوه‌نى ئێوه ئه‌و زاته‌يه كه‌مشورگێڕ
و هه‌ڵسوڕێنه‌رى ژيانتانه‌و به‌خێوكارتانه: ( الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ فِرَاشًا وَالسَّمَاءَ
بِنَاءً وَأَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجَ بِهِ مِنَ الثَّمَرَاتِ رِزْقًا
لَكُمْ فَلَا تَجْعَلُوا لِلَّهِ أَنْدَادًا وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ ) ئه‌و خوايه‌ى
كه زه‌وى بۆ ئێوه كردووه به ڕاخه‌رێك وئاسمانى بۆ كردوون به بينا، وه له ئاسمانه‌وه
ئاوتان به‌شێوه‌ى باران بۆ ده‌بارێنێ كه به‌هۆيه‌وه چه‌نده‌ها گژوگيا و ڕووه‌ك و
دانه‌وێڵه‌ى پێ سه‌وز ده‌كات و ده‌يكات به‌ڕزق وڕۆزى بۆ ئێوه.. جا بۆيه كه‌سێكى تر مه‌كه‌ن به هاوبه‌شى خودا له‌په‌رستندا،
له‌كاتێكدا خۆتان ده‌زانن له (خلق و أمر) دا شه‌ريكى نى يه: (فَلَا تَجْعَلُوا لِلَّهِ أَنْدَادًا وَأَنْتُمْ
تَعْلَمُونَ ). * هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رانيش (عليهم الصلاة
السلام) كاتێك ڕووبه‌ڕوو ده‌بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و فيرعه‌ون و تاغوتانه‌ى كه‌خۆيان
كردبوو به (رب) و خواى خه‌ڵكى .. زۆر به‌ڵگه‌يان له‌م جۆره ده‌هێنايه‌وه و به‌وه
بيانووى فيرعه‌ونه‌كانيان ده‌بڕى كه (رب) ده‌بێت (خلق و أمر)كردبێ و سه‌ره‌نجامى بوونه‌وه‌رى
له‌ژێر ده‌ستدا بێ، جا مادام ئه‌وان بوونه‌وه‌ريان دروست نه‌كردبێ و ياسا و ڕێساى به‌ڕێوه‌چونيان
بۆ دانه‌نابێ، سه‌ره‌نجامى بوونه‌وه‌ريان له‌ژێر ده‌ستدا نه‌بێ، كه‌واته ئه‌وان مافى
ئه‌وه‌يان نى يه و شايسته‌ى ئه‌وه نين كه به (رب) دابنرێن . (نه‌مرود) يه‌كێكه له‌و تاغوتانه‌ى داواى خوايه‌تى
كردووه و خۆى به(رب) ناساندووه، كاتێك له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر ئيبراهيم(صلی الله علیه
وسلم ) ڕووبه‌ڕوو ده‌بێ، (ئيبراهيم) يش به‌وه ده‌مكوتى ده‌كاو بير‌ى ده‌تاسێنێ كه
(رب)زاتێكه كه ژيانى به هه‌موو بوونه‌وه‌ر به‌خشيوه‌و له نه‌بوونه‌وه هێناونێتێ
بوون، پاشانيش ده‌يانمرێنێت و ده‌يانگێڕێته‌وه بۆ لاى خۆی، وه ده‌سه‌ڵاتى له هه‌ڵسوڕاندنى
ژيانى مرۆڤـ و به‌ڕێوه‌چوونى ڕێساكانى گه‌ردوون دا هه‌يه: ( أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِي حَاجَّ إِبْرَاهِيمَ
فِي رَبِّهِ أَنْ آَتَاهُ اللَّهُ الْمُلْكَ إِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّيَ الَّذِي
يُحْيِي وَيُمِيتُ قَالَ أَنَا أُحْيِي وَأُمِيتُ قَالَ إِبْرَاهِيمُ فَإِنَّ اللَّهَ
يَأْتِي بِالشَّمْسِ مِنَ الْمَشْرِقِ فَأْتِ بِهَا مِنَ الْمَغْرِبِ فَبُهِتَ الَّذِي
كَفَرَ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ ) [البقرة: ٢٥٨]. واته: تۆ ديمه‌نى ئه‌و كه‌سه‌ت نه‌ديبوو
كه چۆن له‌گه‌ڵ ئيبراهيم(صلی الله علیه وسلم ) سه‌باره‌ت به په‌روه‌ردگارى ده‌مه‌قاڵێ
و ململانێى ده‌كردو وايده‌زانى كه هه‌رخۆى خوايه (رب)ه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خودا پاشايه‌تى
وده‌سه‌ڵاتى پێدابوو، بۆيه به عيناده‌وه پرسى و ووتى: ئه‌رێ په‌روه‌ردگارو خاوه‌نى تۆ كێيه؟ (ئيبراهيم)يش(صلی
الله علیه وسلم ) له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووى: (قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّيَ الَّذِي يُحْيِي ؤيُمِيتُ) اوه‌نى من ئه‌و زاته‌يه‌كه كه ژيانى به هه‌موو بوونه‌وه‌ر به‌خشيوه‌و
له نه‌بوونه‌وه هێناونێتێ بوون، پاشانيش ده‌يانمرێنێت و ده‌يانگێڕێته‌وه بۆ لاى
خۆى. كه‌چى ئه‌ويش ووتى: خۆمنيش كه‌سانێك ده‌ژێنم وكه‌سانێك
ده‌مرێنم، ئاره‌زووم له هه‌ر كه‌س بێ ئه‌وا يان ئه‌يكوژم و ئه‌يمرێنم، وه يان چاوپۆشى
لێ ئه‌كه‌م و ئه‌يژێنم. بۆيه (ئيبراهيم) (صلی الله علیه وسلم
) فه‌رمووى: ته‌نها ئه‌وه نييه به‌ڵكو خاوه‌نى من ده‌سه‌ڵاتى ته‌واوى هه‌يه به‌سه‌ر
به‌ڕێوه‌بردن و هه‌ڵسوڕاندنى گه‌ردووندا، يه‌كێك له‌وانه خۆر له خۆرهه‌ڵاته‌وه دێنێ،
ده‌سا تۆش ئه‌گه‌ر خواى له‌خۆر نشينه‌وه هه‌ڵى بێنه (الَ إِبْرَاهِيمُ فَإِنَّ اللَّهَ
يَأْتِي بِالشَّمْسِ مِنَ الْمَشْرِقِ فَأْتِ بِهَا مِنَ الْمَغْرِبِ) [البقرة:
٢٥٨]. سه‌ره‌نجام ئه‌و بێ باوه‌ڕه حه‌په‌ساو ورته‌ى لێ بڕاو ده‌مكوت بوو. *هه‌روه‌ها (فيرعه‌ون)يش يه‌كێكى تر بوو له‌و تاغوتانه‌ى كه‌خۆى به‌خواى هه‌ره گه‌وره‌ى خه‌ڵكى داده‌ناو، ئه‌وه‌ى به‌خه‌ڵكى ڕاگه‌ياند كه‌جگه له‌و كه‌سێكى تر نى يه كه خواى ئه‌وان بێت . (موسى)ش (صلی الله علیه وسلم ) هه‌ر به‌و شێوازه له‌ڕووى ئه‌م ياخى بووه‌نه‌دا ده‌وه‌ستێ و به‌وه بيانوى ده‌بڕێ، كه(رب) ده‌بێ كه‌سێك بێت كه‌بوونه‌وه‌رى دروست كرد بێ و ياساى به‌ڕێوه‌چوونى بۆ دانابێ .. ( فَأْتِيَا فِرْعَوْنَ فَقُولَا إِنَّا
رَسُولُ رَبِّ الْعَالَمِينَ ) [الشعرا‌ء: ١٦]. واته: (موسى وهارون) هاتن بۆ لاى (فيرعه‌ون)
و پێيان ووت: ئێمه ڕه‌وانه‌كراو و نێردراوى خودايه‌كين كه‌خاوه‌نى هه‌موو بونه‌وه‌ره. ( قَالَ
فَمَنْ رَبُّكُمَا يَا مُوسَى قَالَ رَبُّنَا الَّذِي أَعْطَى كُلَّ شَيْءٍ خَلْقَهُ
ثُمَّ هَدَى ) [طه: ٤٩ – ٥٠]. (فيرعه‌ون) ووتى:
ئه‌و خودايه‌ى كه خاوه‌نى ئێوه‌يه كێيه؟ (موسى)ش(صلی
الله علیه وسلم ) فه‌رمووى: خاوه‌ن و(رب)ى ئێمه ئه‌و زاته‌يه‌كه: 1- كاڵاى بوونى به‌هه‌موو بوونه‌وه‌ر به‌خشيوه‌و
بوونه‌وه‌رى به‌ديهێناوه. 2- پاشان هه‌ر بوونه‌وه‌رێكيش به‌و شێوازه‌ى
كه‌شياوى خۆى بێت ياساى به‌ڕێوه‌چوونى بۆ داناوه‌و ڕێگاى به‌ڕێوه‌چوونى پێ نيشانداوه.
( قَالَ رَبُّنَا الَّذِي أَعْطَى كُلَّ شَيْءٍ خَلْقَهُ ثُمَّ هَدَى ) . كه‌واته: به‌پێى
ئه‌و باسه‌ى پێشوو ئه‌توانين بڵێين: تاك كردنه‌وه‌ى خودا له ناسينى دا (توحيد
الربوبية) بريتييه له‌وه‌ى كه: 1- ته‌نها الله به دروستكارو به‌ديهێنه‌رى بوونه‌وه‌ر
بناسرێ، دروست بوون و به‌ديهاتنى بوونه‌وه‌ر نه‌درێته پاڵ هيچ شتێكى تر(الخالق). 2- وه ته‌نهاش خودا به‌سه‌رپه‌رشتيارو
به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌م بوونه‌وه‌ره بزانرێ و به‌ڕێوه‌چوون و هه‌ڵسوڕاندنى بوونه‌وه‌ر
نه‌درێته لاى هيچ كه‌س و شتێكى تر (المدبر). 3-وه‌ته‌نها ئه‌ويش به‌خاوه‌نى بوونه‌وه‌ر
دابنرێ كه سه‌ره‌نجامى بوونه‌وه‌ر هه‌ر هه‌مووى به‌گه‌وره‌و بچوكييه‌وه‌و به ورد‌و
درشتێوه ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌رده‌ستى ئه‌و (المالك). ئه‌وه‌شه كه پێى ده‌وترێ (ناسينى خوداى گه‌وره). ئه‌مه سه‌باره‌ت به ناسينى خودا و ماناى
(رب)، ئه‌وه‌ى تر كه پێويستره بزانرێ بريتى-يه له په‌رستنى خودا و ماناى (إله)
كه به پشتيوانى خواى گه‌وره له‌ژماره‌ى داهاتوودا باسى ده‌كه‌ين. سبحانك اللهم وبحمدك أشهد أن لاإله إلا
أنت أستغفرك وأتوب إليك ئاماده‌کردنی : دكتۆر: كاوه أكره‌م سه‌نگاوى به‌شی یه‌که‌م - چاوه‌ڕوانی به‌شی دووه‌م بن ان شاءالله |