چۆنیەتی خۆشەویستی پێغەمبەر محمد صلی الله‌ علیه‌وسلم

چۆنیەتی خۆشەویستی پێغەمبەر محمد صلی الله‌ علیه‌وسلم

بسم الله‌ الرحمن الرحیم

پێشه‌کی

إِنَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِيْنُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوْذُ بِاللهِ مِن شُرُوْرِ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ يَهْدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هَادِيَ لَهُ . وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيْكَ لَه، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُوْلُهُ .

( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنْتُمْ مُسْلِمُونَ ) [سورة آل عمران: 102].

( يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاءً وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي تَسَاءَلُونَ بِهِ وَالْأَرْحَامَ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا )  [سورة النساء: 1].

( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلًا سَدِيدًا يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا عَظِيمًا ) [سورة الأحزاب:70 ـ 71] .

أَمَّا بَعْدُ ...

فَإِنَّ أَصْدَقَ الحَدِيْثِ كِتَابُ اللهِ وَخَيْرَ الهَدْيِ هَدْيُ مُحَمَّدٍ (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وَسَلَّمَ) وَشَرَّ الأُمُوْرِ مُحْدَثَاتُهَا وَكُلَّ مُحْدَثَةٍ بِدْعَةٌ وَكُلَّ بِدْعَةٍ ضَلالَةٌ وَكُلَّ ضَلالَةٍ فِي النَّارِ.

هيچ كه‌سێك نيه‌ له‌ موسڵمانان كه‌ نه‌زانێت كه‌ ئاهه‌نگێك هه‌يه‌ له‌ مانگى (ڕه‌بيع)دا كه‌ يادى له‌ دايك بوونى پێغه‌مبه‌رى خودايه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) جا پێويسته‌ بزانين ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ كێ بوو؟ وه‌ هاتنى بۆچى بوو؟ وه‌چ پێويسته‌ له‌ سه‌رمان به‌رامبه‌رى؟ وه‌ ئێمه‌و هه‌موو به‌شه‌رييه‌ت چ سودێكمان وه‌رگرت له‌ ناردنى پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ؟

پێغه‌مبه‌رى خودا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) خواى په‌روه‌ردگار ناردى ئه‌و و هه‌موو پێغه‌مبه‌رانيش بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى له‌ تاريكاييه‌كان بهێننه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ڕووناكى بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى له‌ گومڕايى ڕزگار بكه‌ن و هيدايه‌ت بده‌ن بۆ ڕێگاى ڕاست و ڕێگاى چاكه‌و پاكى و سه‌ربه‌رزى وبه‌خته‌وه‌رى به‌هه‌شتيان نيشان بده‌ن، هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك خواى گه‌وره‌ ناردبێتى مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌خه‌ڵكى له‌ تاريكاييه‌كان بهێنێته‌ده‌ر بۆ ڕووناكى وه‌كو خواى په‌روه‌ردگار له‌ قورئانى پيرۆزدا ده‌فه‌رمووێت: ( الركِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ إِلَيْكَ لِتُخْرِجَ النَّاسَ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ بِإِذْنِ رَبِّهِمْ إِلَى صِرَاطِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ ) (إبراهيم: ١). واته‌: ئه‌مه‌په‌ڕاوێكه‌ ناردومانه‌ته‌ خواره‌وه‌ بۆ تۆ ئه‌ى محمد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى ڕزگار بكه‌يت له‌تاريكاييه‌كانه‌وه‌ بۆ ڕوناكى، كه‌واته‌ خواى گه‌وره‌ بۆيه‌پێغه‌مبه‌رانى ناردوه‌ (عليهم الصلاة والسلام) بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى له‌تاريكاييه‌كانه‌وه‌ بێنێته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ڕوناكى، له‌تاريكايى كوفرو بێ ئيمانى له‌تاريكاييه‌كانى به‌دڕه‌وشتى و بێ ئه‌خلاقى له‌تاريكاييه‌كانى زوڵم و سته‌م له‌تاريكاييه‌كانى بێشه‌رعى و  بێ فه‌رمانى و دورى له‌ خوا، له‌تاريكاييه‌كانى نه‌فامى و جاهيلى ونه‌زانى له‌هه‌موو ئه‌و تاريكاييانه‌ خه‌ڵكى ڕزگار بكه‌ن و هيدايه‌تيان بده‌ن بۆ ڕوناكى، ڕوناكى خواناسى وخوا به‌ته‌نها په‌رستى و شوێنكه‌وته‌ى دينه‌كه‌ى خواو ڕه‌وشت و ئه‌خلاق جوانى و عه‌دل و دادپه‌روه‌رێتى، وه‌هه‌روه‌ها باش بوون وچاكه‌كارى پێغه‌مبه‌ران (عليهم الصلاة والسلام) ئه‌وه‌ بريتى بووه‌ له‌هۆى ناردنيان به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ران (عليهم الصلاة والسلام) نه‌بوونايه‌ خه‌ڵكى هه‌ر له‌گومڕاييدا ده‌مانه‌وه‌ بۆيه‌ خواى په‌روه‌ردگار له‌قورئانى پيرۆزدا ده‌فه‌رمووێت: ( لَقَدْ مَنَّ اللَّهُ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ إِذْ بَعَثَ فِيهِمْ رَسُولًا مِنْ أَنْفُسِهِمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آَيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَإِنْ كَانُوا مِنْ قَبْلُ لَفِي ضَلَالٍ مُبِينٍ ) (آل عمران:١٦٤). واته‌: سوێند بێ بێگومان خوا چاكه‌و منه‌تى نا به‌سه‌ر بڕواداراندا كاتێك كه‌ پێغه‌مبه‌رو نێردراوێكى ڕه‌وانه‌ى ناويان كرد .كه‌واته‌ خواى گه‌وره‌ كه‌نێردراوێكى بۆ ناردون له‌ناو خۆياندا ده‌يناسن كێ يه‌و ئه‌صڵ ونه‌سه‌بى چه‌ند پاكه‌ وچه‌ند به‌رزه‌و ئه‌خلاق و ڕه‌وشتى چه‌ند جوانه‌، بۆچى ناردويه‌تى؟ بۆ ئه‌وه‌ى واصيته‌ بێت له‌نێوان خواو ئه‌و خه‌ڵكه‌دا ئه‌وپێغه‌مبه‌ره‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) به‌رنامه‌و دينه‌كه‌ى خواو په‌يامى خوا به‌خه‌ڵكى بڵێت، واسيته‌يه‌ بۆ ئه‌وه‌ى په‌يامى خوا له‌خواوه‌ به‌ئێمه‌ بگه‌يه‌نێت نه‌ك واسيته‌ بێت ئێمه‌ش به‌ره‌و خوا به‌رێت به‌ماناى ئه‌وه‌ى له‌ گوناهه‌كانمان خۆش بێت و هاوارى پێبكه‌ين و په‌ناى پێبه‌رين نه‌خێر واسيته‌يه‌ بۆ ئه‌وه‌ى شه‌ريعه‌تى خوامان پێبگه‌يه‌نێت. وه‌كو خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت:( وَإِنْ كَانُوا مِنْ قَبْلُ لَفِي ضَلَالٍ مُبِينٍ ) (آل عمران: ١٦٤). واته‌: ئه‌گه‌ر چى  ئه‌وان له‌پێشدا له‌گوماڕاييه‌كى ڕوون وئاشكرا دا بوون، هه‌مووتان ده‌زانن حاڵى خه‌ڵكى له‌پێش ناردنى پێغه‌مبه‌ران (عليهم الصلاة والسلام) چۆن بووه‌ فارس و ڕۆمه‌كان ئيشيان بريتى بوو له‌تاغوت په‌رستى وگه‌وره‌ په‌رستى كه‌سوجده‌يان بۆ گه‌وره‌كانى خۆيان ده‌بردو چه‌وسێنرابونه‌وه‌ له‌ژێر سوڵته‌و زوڵم وسته‌مى ده‌سه‌ڵاتداره‌كانيان، وه‌هه‌روه‌ها عه‌ره‌به‌ جاهيله‌كانيش ئه‌وه‌بوو بتيان ده‌په‌رست ئه‌وه‌بوو هه‌موو شتێكيان ده‌په‌رست به‌و شێوه‌يه‌ له‌ئه‌خلاق و ڕه‌وشتدا سفر بوون له‌ڕوانگه‌يه‌كى وا كه‌ زۆربه‌يان ڕه‌وشتيان زۆر ناشيرين بوو كه‌پياو ديفاعى له‌ناموس و خێزانى خۆيشى ناكرد به‌و شێوه‌ يه‌ له‌هه‌موو ئه‌م زۆنگاوانه‌دا خواى په‌روه‌ردگار پێغه‌مبه‌رى نارد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌خلاقێكى جوان ئه‌گه‌ر مابێت له‌ئاسارى پێغه‌مبه‌رانى پێشودا ئه‌وا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) زيندوى بكاته‌وه‌و ته‌واوى بكات، وه‌خه‌ڵكى ڕزگار بكات وه‌ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (عليهم الصلاة والسلام) بۆ ئێمه‌ى هه‌ڵبژارد جياوازى چى بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وانى پێش خۆى به‌رنامه‌كه‌ى نه‌فسى به‌رنامه‌يه‌ وه‌ك خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: (وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ)  (الأعراف: ١٥٧). واته‌: شته‌ خاوێن وپاكه‌كانيان بۆحه‌ڵاڵ ده‌كات وه‌شته‌ پيسه‌كانيان لێ حه‌رام ده‌كات، وه‌فه‌رمانى چى چاكه‌پێى كردوين وه‌ چى خراپه‌ ڕێگرى لێ كردوين، كه‌واته‌ سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران به‌پێغه‌مبه‌رى ئێمه‌ش كه‌كۆتا پێغه‌مبه‌ره‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌به‌رنامه‌و دين وته‌نها خواپه‌رستى وته‌وحيدا يه‌ك بوون به‌ڵام پێغه‌مبه‌رى ئێمه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وه‌كو ده‌فه‌رمووێت له‌فه‌رمووده‌يه‌كدا (من گه‌وره‌ى هه‌موو نه‌وه‌كانى ئاده‌مم له‌ڕۆژى قيامه‌تدا به‌بێ ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستم  فه‌خرو شانازى كردن بێت له‌سه‌ر خه‌ڵك) پێغه‌مبه‌رى ئێمه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) گه‌وره‌ى هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌كانه‌ كه‌ فه‌رمووى گه‌وره‌ى نه‌وه‌كانى ئاده‌مم ماناى ئه‌وه‌ى نييه‌ كه‌ له‌ نو ێژدا بڵێين: (اللهم صل على سيدنا محمد) سه‌حابه‌ فه‌رموويان ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا فێرت كردين چۆن سه‌لامت لێ بكه‌ين فێريشمان بكه‌ چۆن صه‌ڵاواتت لێ بده‌ين؟پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووى ئه‌گه‌ر له‌ ته‌حياتدا بوون بڵێن (اللهم صل على محمد وعلى ال محمد) چى فه‌رموو ده‌بێت ئه‌وه‌ بڵێين، چونكه‌ ئه‌گه‌ر دين بوايه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فێرى ده‌كردين ئه‌گه‌ر كه‌سانێكيش بڵێن {ته‌واضوع هه‌بووه‌ خۆى به‌كه‌م زانيوه‌}نه‌ى ويستووه‌ خۆى به‌گه‌وره‌ دابنێت ئه‌ى بۆ له‌و فه‌رمووده‌يه‌ فه‌رمووى:(من گه‌وره‌ى نه‌وه‌كانى ئاده‌مم به‌ بێ فه‌خرو شانازى كردن) ئه‌و شته‌ دينه‌ ئه‌بێ بوترێت دين چۆنه‌ ئه‌بێ وه‌كو خۆى وه‌رى بگرين ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ى كه‌خوا بۆ ئێمه‌ى هه‌ڵبژارد له‌هه‌موو پێغه‌مبه‌ران به‌رزترو مه‌زنتره‌و خۆشه‌ويستره‌ لاى خواى په‌روه‌ردگار بۆيه‌ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كه‌ نيعه‌مه‌تێكى خوايه‌ خواى گه‌وره‌ بۆ ئێمه‌ى ناردووه‌ كه‌ ئه‌خلاق و ڕه‌وشت وله‌هه‌موو بوارێكى چاكه‌دا له‌ قيمه‌و لوتكه‌ى به‌رز بووه‌ كاتێك وه‌حى بۆ نێردرا هاته‌وه‌ به‌(خه‌ديجه‌ى) خێزانى فه‌رموو دامپۆشه‌ ترسا ده‌بێت چيم تووش بوو بێ ئه‌وه‌ چى بوو بۆ من هات؟{خه‌ديجه‌ى خێزانى خێزانێكى عاقڵ بوو بۆ ده‌ ترسى سوێند بێت به‌ خوا خواى په‌روه‌ردگار تۆ سه‌رشۆڕ ناكات مه‌ترسه‌ ئه‌ى محمد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بۆچى سه‌رشۆڕت ناكات؟ چونكه‌ تۆ كه‌سێكى خزمايه‌تى ده‌زانيت، وه‌ له‌ قسه‌كردندا ڕاستگۆى قه‌ت درۆت نه‌كردووه‌، وه‌ هه‌ركه‌سێك پێويستييه‌كى هه‌بێت تۆ  هاوكارى ده‌كه‌يت، وه‌هه‌روه‌ها كه‌سێك پێويستى به‌وه‌بێ يارمه‌تى بده‌يت شتێكى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبگرى ده‌يكه‌يت، به‌ كورتى چى سيفه‌تى جوان هه‌يه‌ له‌تۆدا هه‌يه‌، كه‌سێكيش سيفه‌تى ئاوا جوان بێت ئه‌خلاقى ئاوا به‌رز بێت خواى گه‌وره‌ قه‌ت سه‌ر شۆڕى ناكات خواى گه‌وره‌ سه‌ربه‌رزى ده‌كات، به‌ڵێ خواى په‌روه‌ردگار پێغه‌مبه‌رى هه‌ڵبژارد  (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رمووێت: (خواى په‌روه‌ردگار كينانه‌ى له‌ وه‌له‌دى ئيسماعيل هه‌ڵبژارد، قوڕه‌يشى له‌كينانه‌ هه‌ڵبژارد، به‌نى هاشمى له‌قوڕه‌يش هه‌ڵبژارد، منيشى له‌به‌نى هاشم هه‌ڵبژارد، خواى گه‌وره‌ هه‌ڵيبژارد له‌عه‌شيره‌ته‌كه‌ى، له‌ناو عه‌شيره‌ته‌كه‌ى تيره‌كه‌ى له‌ناو تيره‌كه‌ى عائيله‌كه‌ى له‌ناو عائيله‌كه‌ى دا ئه‌وجار پێغه‌مبه‌رى خواى (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هه‌ڵبژارد، به‌رزترينى هه‌موو خه‌ڵكه‌ له‌ هه‌موو ڕووانگه‌يه‌كى چاكه‌دا، وه‌كو خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: ( وَإِنَّكَ لَعَلَى خُلُقٍ عَظِيمٍ ) (القلم: ٤). واته‌: (به‌ڕاستى تۆ له‌سه‌ر خوو ڕه‌وشتێكى ئه‌كجار به‌رزو گه‌وره‌يت). كه‌واته‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌سه‌ر به‌رزترين و مه‌زنترين ڕه‌وشتى جوان بووه‌ ئه‌وپێغه‌مبه‌ره‌ مه‌زنه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كه‌خواى گه‌وره‌ بۆ ئێمه‌ى نارد چى بۆ ئێمه‌ كردپێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  له‌فه‌رموده‌يه‌كدا ده‌فه‌رمووێت: (وێنه‌ى من له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رانى پێشوو وه‌كو وێنه‌ى كه‌سێك وايه‌ كه‌ بينايه‌كى دروست كرد يان خانوويه‌ك كه‌ته‌نها شوێنى يه‌ك بلۆك مابوو به‌بۆشى جێى هێشتبوو داينه‌نابووخه‌ڵكيش ده‌هاتن به‌ده‌ورى دا ده‌سوڕانه‌وه‌و ده‌يانووت بينايه‌كى جوانه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ بۆ ئه‌و كه‌لێنه‌ى ماوه‌ بۆ ئه‌و بلۆكه‌ش دانه‌نراوه‌، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووى پێغه‌مبه‌رانى پێش من بيناى ئيسلاميان ته‌واو كرد ته‌نها ئه‌و كه‌لێنه‌ى ماوه‌ منيش ئه‌و كه‌لێنه‌م ئه‌و خشته‌م كه‌لێنه‌كه‌ى پێ پڕ بووه‌وه‌). به‌پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) دينى ئيسلام ته‌واو بووه‌ هه‌روه‌كو خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت:(  الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا )(المائد:3  ). واته‌: ئه‌مڕۆ ئاينه‌كه‌تانم بۆ ته‌واو و كامل كرد، وه‌چاكه‌و به‌هره‌ى خۆم به‌ته‌واوى ڕشتوه‌ به‌سه‌رتان دا، وه‌ڕازى بووم كه‌ئيسلام ئاينتان بێت، (كه‌دينى ئيسلام كامله‌ ئايه‌ بۆمان هه‌يه‌ ئێمه‌ شتى ترى بخه‌ينه‌ سه‌ر له‌دواى كاملى؟ بێگومان نه‌خێر بۆمان نيه‌ شتى تر بخه‌ينه‌ سه‌ر ئه‌و دينه‌ كامله‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر زياده‌ بخرێته‌ سه‌ر دين دياره‌ باوه‌ڕت وايه‌ له‌دڵتدا كه‌پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) دينى كامل نه‌كردووه‌ يان دينه‌كه‌ كامل بووه‌ له‌لايه‌ن خواوه‌ به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ڕاى نه‌گه‌ياند ئه‌مانه‌ته‌كه‌ى نه‌گه‌يانده‌ جێ دياره‌ هه‌ندێ شتى خێر مابوو به‌ئێمه‌ى نه‌وت خيانه‌تى له‌ئوممه‌ته‌كه‌ى كرد هه‌ندێ شتى ترى زه‌ره‌ر بوو پێى نه‌وتين، ته‌ماشا بكه‌ن كه‌واته‌ هه‌رشتێ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) نه‌ى كردبێ له‌ديندا ئێمه‌ بيكه‌ين وه‌ كاتى خۆشى (داخوازى) هه‌بێت بۆ كردنى وهيچ مانعێكيش نه‌بێت بۆ كردنى نه‌ى كرد بێ ئه‌وه‌ نه‌كردنى سوننه‌ته‌، كردنى بێشه‌رعيه‌و پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) پێى ڕازى نيه‌، له‌وانه‌يه‌ بڵێن ئه‌ى بۆ سه‌حابه‌ قورئانيان جمع كرد؟ ئه‌ى بۆ سه‌حابه‌ حه‌ديسيان نوسيه‌وه‌؟ ئه‌ى بۆ عومه‌رى كوڕى خه‌تتاب (ڕه‌زای خوای لێبێت) ته‌راويحى به‌جه‌ماعه‌ت كرد؟ له‌وه‌ڵام دانه‌وه‌ى شوبهه‌كان وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌، وه‌پێغه‌مبه‌ر  (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) دينى ته‌واو كرد كه‌ دينى ته‌واو كردووه‌ خاوه‌نى ئه‌و ڕه‌وشته‌ جوانه‌يه‌ ئه‌گه‌ر بێتو ئێمه‌ شوێنى بكه‌وين چ سودێكى لێوه‌رده‌گرين؟ خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت:( ؤإِنْ تُطِيعُوهُ تَهْتَدُوا)(النور: ٥٤).  واته‌: ئه‌گه‌ر گوێڕايه‌ڵى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بكه‌ن ئه‌وا هيدايه‌ت  وه‌رده‌گرن، هيدايه‌تت ده‌دات بۆچى؟ هيدايه‌تت ده‌دات بۆ هه‌موو شتێكى چاكه‌، هيدايه‌تت ده‌دات بۆ ڕێگاى به‌هه‌شت، وه‌ ڕزگارت ده‌كات له‌گومڕايى و سه‌رلێشێواوى جه‌هه‌نم په‌نا به‌خوا، كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر شوێنى بكه‌وين خواى گه‌وره‌ هيدايه‌تمان ده‌دات ئه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى شوێنى ناكه‌ون ؟ ئه‌وانه‌ گومڕاو سه‌رلێشێواون هه‌رچه‌نده‌ بڵێن نه‌خێر ئه‌وه‌ عه‌قڵيانه‌و فه‌لسه‌فه‌يه‌ خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: شوێن هه‌واو ئاره‌زوى خۆيان ده‌كه‌ون  كه‌واته‌ شوێن كه‌وتنى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌تاريكى وكوفرو جه‌هاله‌ت و جه‌هه‌نم ڕزگارمان ده‌كات به‌ره‌و به‌هه‌شت هه‌ركه‌سێ شوێن پێغه‌مبه‌ران بكه‌وێت خواى په‌روه‌ردگار خۆشى ده‌وێت وه‌كو خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ( قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ )(آل عمران: ٣١). واته‌: ئه‌ى محمد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بڵێ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ خواتان خۆش ده‌وێت كه‌واته‌ دواى من بكه‌ون تاخواش ئێوه‌ى خۆش بوێت  وه‌له‌گوناهه‌كانتان خۆش بێت.

چه‌ند نيعمه‌ته‌ هه‌ر نيعمه‌ت ئه‌وه‌ نيه‌ تۆ خوات خۆشبوێت له‌وه‌ نيعمه‌ت تر ئه‌وه‌يه‌ كه‌ خوا تۆى خۆش بوێت، كه‌ى تۆى خۆش ده‌وێت؟ ئايه‌ته‌كه‌ فه‌رمووى: ( فَاتَّبِعُونِي) شوێنى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بكه‌ون ئه‌وه‌ خواى په‌روه‌ردگار خۆشى ده‌وێن و له‌ گوناهه‌كانتان خۆش ده‌بێت، كه‌واته‌ شوێنكه‌وتنى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ، وه‌خۆشويستنى، وه‌حوكم كردن به‌سوننه‌ته‌كانى سه‌رمايه‌و هۆى ڕزگار بوونى مرۆڤه‌و سه‌رفرازى و به‌خته‌وه‌رى دنياو قيامه‌ته‌، ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) (ئه‌عرابييه‌ك ده‌شته‌كييه‌ك دێته‌ لاى و پرسيارى لێ ده‌كات ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ڕۆژى قيامه‌ت كه‌ى دێت؟پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووى: چيت بۆ ئاماده‌ كردووه‌؟ گرنگ ئه‌وه‌ نييه‌ كه‌ى دێت  گرنگ ئه‌وه‌يه‌ بزانه‌ تۆ چيت بۆ قيامه‌ت ئاماده‌ كردووه‌و توێشووى كرده‌وه‌ چاكه‌كانت چيه‌؟ كابراى (ئه‌عرابى) ده‌شته‌كى فه‌رمووى: والله‌ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) من نوێژى سوننه‌ت و ڕۆژوى سوننه‌تم زۆر نييه‌، به‌ڵام خه‌سڵه‌تێكم تێدايه‌ خواو پێغه‌مبه‌رى خوام زۆر خۆش ده‌وێت، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووى: چاك بزانه‌و دڵنيابه‌ مژده‌ت بده‌مێ ئينسان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ حه‌شر ده‌كرێت كه‌خۆشى ده‌وێت، ووتى نوێژى سوننه‌تم ڕۆژوى سوننه‌تم زۆر نييه‌ به‌ڵام پێغه‌مبه‌رم (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) خۆش ده‌وێت (ان شاء الله) له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌بێت له‌ به‌هه‌شتدا، بۆيه‌ يه‌كێك له‌صه‌حابه‌(هاوه‌ڵان (ڕه‌زای خوای لێبێت)) ده‌فه‌رموێت: (والله‌ له‌دواى ئيسلام هيچ شتێكمان پێ خۆش نه‌بوو ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌و خه‌به‌ره‌ خۆشه‌ى كه‌پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) پێيداين). چه‌ند نيعمه‌ته‌ كه‌ تۆ پێغه‌مبه‌رى خوات (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) خۆش بوێت له‌ هه‌موو كه‌س زياتر ئه‌وه‌ تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌بيت له‌به‌هه‌شت (ان شاء الله)، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ( النَّبِيُّ أَوْلَى بِالْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنْفُسِهِمْ )(الأحزاب: ٦). واته‌:پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌خودى بڕواداران بۆخۆيان له‌پێشتره‌. كه‌واته‌ ده‌بێت پێغه‌مبه‌رى خوات (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌نه‌فسى خۆت خۆشتر بوێت، بۆيه‌ له‌فه‌رمووده‌يه‌كى صحيح دا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رمووێت: (سوێند به‌و خوايه‌ى كه‌ نه‌فسى منى به‌ده‌سته‌ هيچ يه‌كێك له‌ئێوه‌ ئيمانى ته‌واو نييه‌ تاوه‌كو منى له‌باوكيشى له‌كوڕيشى له‌هه‌موو خه‌ڵكى زياتر خۆش نه‌وێت) ده‌ى باشه‌ باپرسيار له‌خۆمان بكه‌ين ئێمه‌ واين؟ گه‌نجه‌كانمان له‌وانه‌يه‌ ئافره‌تێكيان له‌پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) خۆش تر بوێت! وه‌هه‌ندێكيشيان له‌وانه‌يه‌ ياريزانى كافرى خوانه‌ناسيان له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) خۆشتر بوێت به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ قسه‌ نييه‌ به‌ڵگه‌ عه‌مه‌ل وديارده‌يه‌ ته‌ماشا ده‌كه‌ين له‌عه‌مل و ديارده‌دا له‌عيبادات وئاكارى دا وه‌ك وێنه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا وايه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) يان وه‌كو ئه‌و گه‌نجه‌ كافره‌ وايه‌؟ ته‌ماشاى كه‌ ته‌ماشاى شكڵ وهه‌يئه‌تى بكه‌ ده‌ڵێيت نوسخه‌يه‌كه‌و له‌ئه‌وروپاوه‌ بۆمان هاتووه‌ بۆيه‌ له‌فه‌رمووده‌يه‌كى  تردا ئيمامى عومه‌ر (ڕه‌زای خوای لێبێت) فه‌رمووى: (ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌هه‌موو كه‌س زياتر خۆشه‌ويسترى له‌لام ته‌نها له‌نه‌فسى خۆم نه‌بێ، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووى: ده‌ى والله‌ خه‌به‌رت بده‌مێ كه‌ ئيمانت ته‌واو نييه‌ تا له‌خۆتيش خۆشترمت نه‌وێت، ئيمامى عومه‌ر (ڕه‌زای خوای لێبێت) بيرى كرده‌وه‌و فه‌رمووى: ده‌ى ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) والله‌ى له‌خۆم زياتر خۆشم ده‌وێيت، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) به‌ئيمامى عومه‌رى فه‌رمووى: ئێستا ئيمانت ته‌واوه‌). كه‌واته‌ بائێمه‌ پرسيار له‌خۆمان بكه‌ين له‌مانگى (12ربيع الاول) ده‌بينين چه‌ند شيرينى ده‌به‌خشرێته‌وه‌ چه‌ند ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، چه‌ند سرودو ده‌ف لێدان ده‌بيستين،  به‌ڵام پرسياريان لێ بكه‌ى ئه‌رێ وه‌ره‌ له‌خۆت بپرسه‌ پێغه‌مبه‌رى خوات (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) چه‌نده‌ خۆش ده‌وێت؟ ده‌ڵێت كه‌سم له‌و خۆشتر ناوێت، ئايا ڕاست ده‌كات؟ كرده‌وه‌كه‌ى دياره‌ ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رى خواى (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌خۆى خۆشتر بوێت، ئيمامى شافيعى (ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێت) ده‌فه‌رمووێت: (ئه‌گه‌ر خۆشويستنه‌كه‌ت بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ڕاست بێت شوێنى ده‌كه‌ويت، ئه‌خلاق وڕه‌وشتت وه‌كو ئه‌و ده‌بوو، ئيمانه‌كه‌ت وه‌كو ئه‌و ده‌بوو، شوێنى سوننه‌ته‌كانى ئه‌و ده‌كه‌وتى، چونكه‌ خۆشه‌ويستنى ڕاسته‌قينه‌ ئه‌و كه‌سه‌يه‌ شوێن خۆشه‌ويسته‌كه‌ى ده‌كه‌وێت)، تۆيش به‌قسه‌و چكلێت گێڕان خۆشه‌ويستى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) به‌وه‌ ته‌واو نابێت به‌وه‌ ته‌واو ده‌بێت ڕه‌وشتمان وه‌كوئه‌و ئه‌بێت، بۆيه‌ له‌هيچ فه‌رمووده‌يه‌كدا نه‌هاتووه‌ بڵێ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كاتێت له‌ناو صه‌حابه‌كاندا بوو دواى ئه‌ويش صه‌حابه‌كان شيرينيان ده‌گێڕاو خواردنيان دروست ده‌كرد له‌خۆشى له‌دايك بوونى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ، به‌ڵام صه‌حابه‌كان ئه‌وانه‌ بوون كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوايان (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌خۆيان زياتر خۆشده‌ويست بۆيه‌ خواى په‌روه‌ردگار هه‌ڵى بژاردن سه‌رى خستن له‌هه‌موو دونيادا، ئه‌ى ئه‌مڕۆ ئێمه‌ ئه‌و هه‌موو حه‌له‌ويات وشيرنييه‌ى ده‌ى به‌خشينه‌وه‌ بۆ حاڵمان هه‌ر ئه‌و حاڵه‌يه‌ بۆ خوا سه‌رمان ناخات بۆ ئه‌وه‌ى تێ بگه‌ين نيشانه‌ى خۆشويستنى ڕاسه‌قينه‌ ئه‌وه‌ نيه‌، ئه‌ى كامه‌يه‌؟ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ شوێن پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بكه‌وين، خواى گه‌وره‌ فه‌رمووى: ( تِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ يُدْخِلْهُ جَنَّاتٍ ) (النساء: ١٣). واته‌: هه‌ر كه‌سێ گوێڕايه‌ڵى خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى بكات خوا ده‌يخاته‌ به‌هه‌شتانێك .وه‌له‌ئايه‌تێكى تردا ده‌فه‌رمووێت:( وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا عَظِيمًا ) (الأحزاب: ٧١). واته‌: هه‌ر كه‌سێك گوێڕايه‌ڵى خواو پێغه‌مبه‌رى خوا بكات (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئه‌وا به‌ڕاستى سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهيناوه‌ .ئه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنى ڕاسته‌قينه‌يه‌ كه‌ كه‌سێك چى بكات؟ كه‌سێك كه‌ گوێڕايه‌ڵى پێغه‌مبه‌رى خوا بكات (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كه‌سێك شوێنى پێغه‌مبه‌رى خوا بكه‌وێت (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ خۆيدا له‌ڕه‌وشتى دا له‌ پۆشاكى دا له‌ ئاداب و ڕه‌وشتى دا له‌ ماڵ و منداڵ و خێزانيدا له‌ هه‌ڵسان و دانيشتنى دا كه‌ وه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا بێت (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بزانه‌ ئه‌وه‌ خۆشويستنى ڕاسته‌قينه‌يه‌ بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كه‌ فه‌رموويان پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) واى فه‌رمووه‌ لێ ى لا نادات ده‌ڵێت (بيستم و گوێڕايه‌ڵى ده‌كه‌م ) نه‌ك سه‌د فه‌رمووده‌ى بۆ بخوێنيته‌وه‌ به‌خه‌ياڵيدا نايات ئه‌ڵێت ئێمه‌ وامان هێناوه‌و وايش ده‌ڕۆين، ده‌ڵێيت پێغه‌مبه‌رم خۆشده‌وێت والله ڕاست نييه‌ كه‌ ڕاست بوايه‌ شوێن پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌كه‌وتيت، كه‌واته‌ خۆشويستنى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هۆى سه‌ركه‌وتن و به‌خته‌وه‌رى دونياو قيامه‌ته‌ هۆى نه‌جات بوونته‌ له‌ جه‌هه‌نم نه‌جات بوونه‌ له‌ عه‌زابى قه‌بر نه‌جات بوونته‌ له‌ گومڕايى دونيا، به‌ڵام خۆشويستنى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) نيشانه‌ى هه‌يه‌،نيشانه‌كانى گوێڕايه‌ڵى كردنێتى شوێن كه‌وتنێتى ده‌ست گرتنه‌ به‌ سوننه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ته‌حكيم كردنى شه‌رعه‌كه‌ى وه‌كو خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ( وَيَقُولُونَ آَمَنَّا بِاللَّهِ وَبِالرَّسُولِ وَأَطَعْنَا ثُمَّ يَتَوَلَّى فَرِيقٌ مِنْهُمْ مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ وَمَا أُولَئِكَ بِالْمُؤْمِنِينَ ) (النور: ٤٧). واته‌: (ئه‌وان ده‌ڵێن بڕوامان هێناوه‌ به‌خواوپێغه‌مبه‌رو گوێڕايه‌ڵيمان كردووه‌ پاشان كۆمه‌ڵێك له‌وانه‌ پشتى تێ ده‌كه‌ن له‌پاش ئه‌وه‌{وتيان بڕوامان هێناوه‌}ئه‌وا له‌ڕاستيدا ئيماندار نين). پاشان خواى گه‌وره‌ له‌ ئايه‌تێكى تردا ده‌فه‌رمێت ( وَإِذَا دُعُوا إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ إِذَا فَرِيقٌ مِنْهُمْ مُعْرِضُونَ ) ( النور: ٤8). واته‌: (وه‌كاتێ بانگ بكرێن بۆ لاى شه‌ريعه‌تى خواو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بۆ حوكم كردن له‌ نێوانياندا يه‌كسه‌ر كۆمه‌ڵێك له‌وانه‌ ڕوو وه‌رده‌گێڕن). له‌ ئايه‌تێكى تردا خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت: ( فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ )(النساء: ٦٥). واته‌: (نه‌خێر وانييه‌ كه‌خۆيان به‌ بڕوادار نيشان ده‌ده‌ن سوێند به‌په‌روه‌ردگارت بڕوادار نين تا تۆنه‌كه‌نه‌ دادوه‌ر له‌هه‌ر ئاژاوه‌و دووبه‌ره‌كيه‌كى نێوانياندا).

جا با ئه‌مڕۆ دوو كه‌س كێشه‌يه‌كيان ببێت پێيان بڵێ خواى گه‌وره‌ واى فه‌رمووه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) واى فه‌رمووه‌ ئه‌وه‌ حوكمى شه‌رعه‌ هه‌ر ئاوڕيشى لێ ناداته‌وه‌، به‌ده‌ميش ده‌ڵێت: ئيمانم هه‌يه‌ و پێغه‌مبه‌رم (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) خۆشده‌وێت، وه‌ ئاهه‌نگى بۆ ده‌گێڕێت، خواى گه‌وره‌ش سوێندى خوارد بۆ ئه‌وه‌ى دڵنيا بيت و گومانت نه‌بێت ئيمانت نابێت تاوه‌كو تۆ نه‌كه‌نه‌ حه‌كه‌م له‌هه‌ر كێشه‌يه‌ك كه‌ له‌ نێوانماندا ڕوو ده‌دات، وه‌هيچ شتێكيان پێ ناخۆش نه‌بێت له‌ به‌رامبه‌ر سوننه‌تێكى پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وه‌ له‌به‌رامبه‌ر حوكمه‌كه‌يدا،وه‌ به‌ته‌واوى ته‌سليمى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا بن (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) نيشانه‌كانى خۆشويستنى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئه‌وه‌يه‌ كه‌ سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) به‌گه‌وره‌ بزانێ وه‌ هه‌ر كه‌سێكيش شوێنى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بكه‌وێت تۆ خۆشت بوێت، ڕقيشت له‌ سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا بێت (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌يه‌ كاتێك كه‌ سيواكێك ده‌بينيت موسڵمانێك سيواك ده‌كات گاڵته‌ى پێ بكه‌يت، قسه‌ى پێ بڵێيت كاكه‌ گيان ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌يه‌، كه‌سێك ده‌بينيت ڕيشى هه‌يه‌ جنێوى پێ بده‌يت نازانيت جنێودان به‌ڕيش جنێودانه‌ به‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)، ئافره‌تێك ده‌بينيت به‌حه‌ياو به‌شه‌رم و به‌ئه‌خلاق حيجاب و پۆشاكێكى جوانى كردووه‌ به‌گوێره‌ى ئه‌مرى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) تۆ گاڵته‌ى پێ بكه‌يت ئه‌و ئافره‌ته‌ وه‌كو چۆن ده‌ڵێن (خصوصى يه‌) ته‌نها هى مێرده‌كه‌ى خۆيه‌تى، جوانى خۆى نيشانى كه‌س نادات ته‌نها پياوه‌كه‌ى خۆى نه‌بێت، به‌ڵام ئافره‌ته‌كه‌ى تۆ له‌وانه‌يه‌ (عمومى بێت ـ گشتى بێت) هه‌موو كه‌سێك بى بينێت و سه‌يرى بكات و له‌زه‌تى لێ وه‌ربگرێت و له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌س دانيشێت و جه‌لسه‌ ببه‌ستێت، بۆ گاڵته‌ به‌ خێزانى خۆت ناكه‌ى بۆ گاڵته‌ به‌و ئافره‌ته‌ موسڵمانه‌ ده‌كه‌يت؟ ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌رمان خۆشده‌وێت كه‌ خۆشت ده‌وێت هه‌ر كه‌سێك شوێنى سوننه‌ته‌كه‌ى بكه‌وێت ده‌بێت خۆشت بوێت وه‌ده‌بێت تۆ ڕێزى لێ بگريت، به‌ڵام ماناى ئه‌وه‌ نييه‌ ئێمه‌ له‌پاڵ سوننه‌تدا هه‌ڵه‌ بكه‌ين نه‌خێر ئه‌وه‌ شتێكى تره‌ تێكه‌ڵ به‌ يه‌كتر نه‌كرێت هه‌ر كه‌سێك هه‌ڵه‌ بكات به‌ناوى دينه‌وه‌ هه‌ڵه‌ قبوڵ نييه‌، ئه‌وه‌ خۆشه‌ويستى پێغه‌مبه‌رى خوايه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئه‌وه‌ش بريتى بوو له‌ هه‌موو ئه‌نجامى خۆشه‌ويستى و شوێنكه‌وتنى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وه‌ شوێنكه‌وتنى سوننه‌ته‌كانى، جابا ئێمه‌ بزانين له‌مه‌ودوا له‌ خۆمان ڕه‌نگ ده‌داته‌وه‌ خۆشويستنه‌كه‌مان بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) يا خۆشه‌ويستى ئێمه‌ بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ته‌نها ڕۆژێكه‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌ بيرمان وه‌چه‌ند شيرينى ده‌به‌خشين دواى ئه‌وه‌ ته‌واو هه‌ر كه‌س بۆ ئيشى خۆى هه‌ر كه‌س بۆ ڕه‌وشتى خۆى هه‌ر كه‌سه‌ بۆ عه‌مه‌ل و كرده‌وه‌و عيباده‌تى خۆى، خۆشويستن ئاوا نابێت شوێنكه‌وتنى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) نه‌ به‌ كورتڕه‌وى و نه‌ به‌ زێده‌ڕه‌وى واتا چى؟ خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: ( وَكَذَلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطًا)(البقرة: ١٤٣). واته‌: (هه‌روه‌ها كردمانن به‌ گه‌لێكى ميانڕه‌و).

نه‌ زێده‌ڕه‌وى و توندڕه‌وى نه‌كورتڕه‌وى وكه‌مڕه‌وى، مامناوه‌ند نه‌ زياده‌ نه‌كه‌مه‌، خۆشويستنى پێغه‌مبه‌رى خوايش (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌بێت مام ناوه‌ند بيت، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ كه‌مته‌رخه‌من له‌شوێنكه‌وتنى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ زێده‌ڕه‌ون له‌شوێنكه‌وتنى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بێ گومان ئه‌و كه‌سانه‌ به‌خته‌وه‌ر نين له‌دنياو قيامه‌تدا، وه‌كو خواى گه‌وره‌ هه‌واڵى پێداين گوێڕايه‌ڵى كردنى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) سه‌ركه‌وتنێكى مه‌زنه‌، وه‌هۆكارى چوونه‌ به‌هه‌شته‌، وه‌ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ گوێڕايه‌ڵى ناكات ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ مه‌زنه‌ به‌ده‌ست ناهێنيت، وه‌هه‌روه‌ها ناچێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ به‌و شێوه‌يه‌ى كه‌ قورئان فه‌رمووى: به‌ڵكو عه‌زاب و سزا ده‌درێ، زۆر كه‌سيش هه‌يه‌ كه‌م ته‌رخه‌من له‌هه‌موو بواره‌كانى ديندا، ديندارى ناكه‌ن وه‌كو پێويست وه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كردوويه‌تى، كه‌واته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن هه‌ر كه‌سێ پێغه‌مبه‌رى خواى (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) خۆش نه‌وێت له‌ خۆيشى زياتر، وه‌شوێن سوننه‌ته‌كانى نه‌كه‌وێت والله ى خێرێكى زۆر گه‌وره‌ى له‌ده‌ست چووه‌، وه‌شه‌ڕێكى زۆر گه‌وره‌ى توش ده‌بێت په‌نا به‌خواى گه‌وره‌، به‌ڵام له‌وه‌ش زياتر ئه‌مه‌يه‌ خه‌ڵكانێك هه‌يه‌ بێ ئه‌ده‌بى به‌رامبه‌ر به‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌كه‌ن، خه‌ڵكانيك هه‌يه‌ قسه‌ به‌دينه‌كه‌ى ده‌ڵێن، ئه‌وانه‌ بێگومان ئينسانى كافرن خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێًت:   ( قُلْ أَبِاللَّهِ وَآَيَاتِهِ وَرَسُولِهِ كُنْتُمْ تَسْتَهْزِئُونَ لَا تَعْتَذِرُوا قَدْ كَفَرْتُمْ بَعْدَ إِيمَانِكُمْ ) (التوبة: ٦٥- ٦٦). واته‌: (ئه‌ى محمد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بڵێ ئايه‌ به‌خواو به‌ به‌ڵگه‌كانى و به‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى گاڵته‌ده‌كه‌ن، به‌هانه‌ مه‌هێننه‌وه‌ به‌ڕاستى ئێوه‌ بێ باوه‌ڕبوون پاش بڕواهێنانتان ). ئه‌وه‌ ئايه‌تى قورئانى پيرۆزه‌ نابێت گاڵته‌ به‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بكرێت، ده‌بێت ئێمه‌ ڕێز له‌و پێغه‌مبه‌ره‌ بگرين، وه‌ به‌گه‌وره‌ى بزانين، ئه‌وه‌ واجبه‌ له‌سه‌رت به‌رامبه‌ربه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) نه‌ك بێ ئه‌ده‌بى به‌رامبه‌ربه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بكرێت، وه‌زۆريش ده‌بينين له‌كه‌ناڵه‌ ئاسمانيه‌كانه‌وه‌ له‌ده‌وڵه‌ته‌ كافره‌كان كه‌بێ ئه‌ده‌بى وبێ ڕێزى به‌رامبه‌ر به‌ پێغه‌مبه‌رى خوا  (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌كرێت، والله ئه‌گه‌ر بێ ئه‌ده‌بى به‌رامبه‌ر به‌شه‌خسى تۆ بكرێت ده‌بێت پێت ئاسان تر بێت له‌وه‌ى كه‌بێ ئه‌ده‌بى به‌رامبه‌ر به‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بكرێت، ده‌بێت ئيمانه‌كه‌ت پاڵت پێوه‌ بنێت كه‌به‌وه‌ ڕازى نه‌بيت، له‌ به‌رامبه‌ر كه‌مته‌رخه‌مى زێده‌ڕه‌وى و توندڕه‌وى هه‌يه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ زێده‌ڕه‌وى له‌خۆشويستنى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌كه‌ن بزانين چۆن ده‌كرێت له‌پێش ئوممه‌تى ئيمه‌ ( جوله‌كه‌و گاوره‌كان –يه‌هودو نه‌سرانى) زێده‌ڕه‌ويان له‌هه‌ندێك له‌پێغه‌مبه‌ره‌كانياندا كرد وه‌كو خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌مووێت: ( وَقَالَتِ الْيَهُودُ عُزَيْرٌ ابْنُ اللَّهِ وَقَالَتِ النَّصَارَى الْمَسِيحُ ابْنُ )(التوبة: ٣٠). واته‌: (جوله‌كه‌كان ووتيان عوزێر كوڕى خوايه‌ گاوره‌كانيش ووتيان مه‌سيح كوڕى خوايه‌ ). هه‌ريه‌كه‌يان پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى خۆيان له‌پله‌و پايه‌ى به‌شه‌ريه‌ت و عه‌بدايه‌تى به‌رز كرده‌وه‌ بۆ پله‌وپايه‌ى چى؟ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ كوڕى خوا بێت ئه‌و شه‌ريكى خوا بێت په‌نا به‌خواى په‌روه‌ردگار، ئه‌ى ئێمه‌ بۆمان هه‌يه‌ وابكه‌ين؟ خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: ( يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لَا تَغْلُوا فِي دِينِكُمْ وَلَا تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ إِلَّا الْحَقَّ) (النساء: ١٧١). واته‌: ئه‌ى خاوه‌ن په‌ڕاوه‌ ئاسمانيه‌كان زياده‌ڕه‌وى مه‌كه‌ن له‌ئاينه‌كه‌تاندا وه‌مه‌ڵێن له‌باره‌ى خواى گه‌وره‌وه‌ بێجگه‌ له‌ڕاستى نه‌بێت.

بێ گومان له‌ناو ئوممه‌تى ئێمه‌شدا كه‌سانێك هه‌يه‌ زێده‌ڕه‌وى له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌كه‌ن به‌بيانوى خۆشه‌ويستى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)، نا كرێت كه‌تۆ سيفه‌تى خواى بده‌يتێ، حه‌قى خواى بده‌يتێ، ئه‌وه‌ زێده‌ڕه‌وييه‌ نه‌خوا به‌وه‌ ڕازييه‌ نه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) به‌وه‌ ڕازييه‌، چۆن بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر بێتوو كه‌نمونه‌يه‌ك دێنمه‌وه‌ فه‌رقى زۆريشه‌ به‌ڵام بۆ تێگه‌يشتن، ئه‌گه‌ر كه‌سێك مامۆستايه‌كى ئايينى بۆخۆمان ده‌ڵێين دوانزه‌ عيلم بێت وه‌كه‌سێكى جاهيل كه‌زۆر دوور بێت له‌زانست وعيلم تۆ ئه‌و جاهيله‌ بهێنيته‌ ڕيزى ئه‌و مامۆستايه‌ ئه‌وه‌ شتێكى چاكه‌ يان خراپ؟ خراپه‌، ئه‌ى چۆن مه‌خلوقێك بهێنيته‌ ريزى خوا؟ ئه‌و مه‌خلوقه‌ پێغه‌مبه‌رى خوايه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) (گه‌وره‌ترينى هه‌موو ئاده‌ميزاده‌كانه‌) باشترينى هه‌موو پێغه‌مبه‌رانيشه‌، چاكترينى هه‌موويشمانه‌، له‌خۆيشمان خۆشترمان نه‌وێ ئيمانمان ته‌واو نييه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ  ئه‌وه‌شدا خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ:  ( سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى )(الإسراء: ١). واته‌: پاك و بێ گه‌ردى بۆ ئه‌و زاته‌ى كه‌شه‌وڕه‌وى كرد به‌به‌نده‌ى خۆى له‌شه‌وێكدا له‌مزگه‌وتى مه‌ككه‌وه‌ بۆ مزگه‌وتى ئه‌قصا. كه‌واته‌: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هه‌ر عه‌بده‌، وه‌كو خواى گه‌وره‌ له‌ئايه‌تێكى تردا ده‌فه‌رمووێت: ( الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَى عَبْدِهِ الْكِتَابَ وَلَمْ يَجْعَلْ لَهُ عِوَجًا ) (الكهف: ١). واته‌: سوپاس و ستايش بۆ ئه‌و خوايه‌ى كه‌ قورئانى ناردۆته‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ر به‌نده‌ى خۆى محمد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم).

كه‌واته‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هه‌ر چه‌نده‌ به‌رز بێت هه‌ر عه‌بده‌و به‌نده‌ى خوايه‌ نابێت به‌ مه‌عبود نابێت بى په‌رستين نابێت بكرێته‌ شه‌ريكى په‌روه‌ردگار نابێت سيفاتى خواى په‌روه‌ردگارى بده‌يتێ، ئه‌گه‌ر وات كرد ئه‌وه‌ توشى كوفر بوويت به‌خۆشت نازانى بێ گومان ئه‌وه‌ ڕوونه‌ لاى كه‌سێك كه‌تێبگات كه‌ شريك بۆ خوا دانان مه‌سه‌له‌يه‌كى زۆر ترسناكه‌ له‌زيناكردن و پياو كوشتن گوناهتره‌ بۆ كه‌سێك كه‌ تێبگات، ئه‌گه‌ر مه‌خلوقێك بهێنيته‌ ڕيزى خواى په‌روه‌ردگار له‌هه‌ر يه‌كێك له‌سيفاته‌كانى دا بێت يان له‌ هه‌ر يه‌كێك له‌مافه‌كانى دا بێت ئه‌وه‌ تۆ تاوانێكت كردووه‌ له‌ زينا گه‌وره‌تره‌، وه‌كو خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ( قُلْ تَعَالَوْا أَتْلُ مَا حَرَّمَ رَبُّكُمْ عَلَيْكُمْ أَلَّا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا) (الأنعام: ١٥١). واته‌: (خواى گه‌وره‌ فه‌رمانى داوه‌ هيچ شتێك نه‌كه‌ن به‌هاوبه‌ش بۆى).

به‌ڵام كابرا به‌تاوانيشه‌وه‌ بمرێت شه‌ريكى بۆ خوا دانه‌نابێت ئه‌وا بۆى هه‌يه‌ خواى په‌روه‌ردگار لێى خۆش بێت، وه‌كو خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ( إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ )(النساء: ٤٨). واته‌: (به‌ڕاستى خوا خۆش نابێت له‌و كه‌سه‌ى هاوبه‌شى بۆ دانێت بێجگه‌ له‌وه‌ خۆش ئه‌بێت له‌هه‌ر گوناهێكى تر بۆ هه‌ر كه‌سێك كه‌بيه‌وێت ).

جا هه‌ندێ له‌ ديارده‌كانى گه‌وره‌ كردنى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ مسته‌واى خۆى زياتر ئه‌وه‌تا ده‌يبيستين كه‌سانێك له‌دێڕه‌ شيعره‌كانى دا ده‌ڵێت (ئه‌و هه‌موو دونيايه‌ى كه‌ى ده‌يبينيت ئه‌وه‌ له‌فه‌زڵ و چاكه‌ى پێغه‌مبه‌ره‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)، وه‌ هه‌موو عيلمى له‌وح و قه‌ڵه‌م كه‌عيلمى خوايه‌ به‌شێكه‌ له‌عيلمى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) )، واته‌: كامه‌يان عالمتره‌ خوا يان پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ؟ كه‌واته‌ به‌گوێره‌ى ئه‌و دێڕه‌ شيعره‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌خوا زاناتره‌ په‌نا به‌خواى په‌روه‌وردگار له‌م دێڕه‌ شيعره‌ نابه‌جێيه‌، يان بۆ نموونه‌ له‌دێڕه‌ شيعرێكى تردا ده‌ڵێت: (ئه‌ى به‌ڕێزترينى مه‌خلوقات كه‌س نييه‌ من په‌ناى پێبگرم غه‌يرى تۆ نه‌بێت ئه‌ى محمد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم))، ئه‌وه‌ شيركه‌ پێغه‌مبه‌رى خوات (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) به‌رز كرده‌وه‌ بۆ سنورێك كه‌ سنورى ئه‌و نييه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئه‌وه‌ زێده‌ڕه‌وى كردنه‌ نابێت وابڵێين په‌نا به‌ پێغه‌مبه‌ر بگرين (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) نابێت بڵێين (يا رسول الله) نابێت بڵێين به‌ناوى خواو پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)، نابێت بڵێين به‌په‌ناى خواو پێغه‌مبه‌ره‌وه‌،پێغه‌مبه‌ر مه‌كه‌ به‌ شه‌ريكى خواى گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) نێردراوى خوايه‌ شوێنى بكه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كه‌يت، به‌ڵام بيكه‌ينه‌ شه‌ريكى خوا بڵێين به‌ خواو به‌ پێغه‌مبه‌ر به‌ پشتيوانى خواو پێغه‌مبه‌ر هاوار بۆ خواو هاوار بۆ پێغه‌مبه‌ر ئه‌و شتانه‌ هه‌مووى زياد كراوه‌ له‌ ديندا وه‌ شيرك و كوفره‌ له‌ ديندا خوا پێ ى ڕازى نى يه‌ وريا بن، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ( أَمْ مَنْ يُجِيبُ الْمُضْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ وَيَكْشِفُ السُّوءَ وَيَجْعَلُكُمْ خُلَفَاءَ الْأَرْضِ أَئِلَهٌ مَعَ اللَّهِ قَلِيلًا مَا تَذَكَّرُونَ ) (النمل: ٦٢). واته‌: (ئايا كێ هه‌يه‌ كه‌ بێت به‌ هاوارى ناچارو لێقه‌وماو و داماوه‌وه‌ كاتێ هاوارى لێ ده‌كات وه‌ناخۆشى و به‌ڵاكان لا ده‌بات جگه‌ له‌ خواى گه‌وره‌؟).

كه‌واته‌ ده‌بێت هاوار بكه‌ينه‌ خواى گه‌وره‌ كه‌خالقى ئێمه‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مانه‌  (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كه‌ ئه‌ويش ته‌نها هاوارى ده‌كرده‌ خواى گه‌وره‌ . يان بۆ نموونه‌ ده‌ڵێن (لولاك لولاك لما خلقت اڵافلاك)كه‌ زانايانى (حديث- فه‌رمووده‌)ده‌فه‌رموون ئه‌وه‌ ئه‌سڵ و بنچينه‌ى نى يه‌، ئه‌مه‌ نه‌ك ئايه‌ت نييه‌ به‌ڵكو حه‌ديسيش نييه‌، به‌ڵكو قسه‌يه‌كه‌ درۆ و هه‌ڵبه‌ستراوه‌ كه‌ به‌ واتاى ئه‌وه‌ دێت (خواى گه‌وره‌ به‌ پێغه‌مبه‌رى (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ووت ئه‌گه‌ر تۆ نه‌بويتايه‌ دونيام دروست نه‌ده‌كرد){جائه‌گه‌ر وابێ دونيا له‌به‌ر خاترى پێغه‌مبه‌ر دروست كرابێ ده‌بوايه‌ به‌مردنى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) دونيا كۆتاى پێ بهاتايه‌ }گومانى تێدا نيه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ هه‌موو دونياى به‌ جن و به‌ ئينسانيشه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ دروست كردووه‌ كه‌ به‌ تاك و ته‌نها بيپه‌رستن وه‌كو خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ( وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ) (الذاريات: ٥٦). واته‌: (دروستم نه‌كردووه‌ جنۆكه‌و ئاده‌ميزاد، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ به‌ ته‌نها - بێ شه‌ريك – بم په‌رستن).

نه‌ك هه‌موو دونيا بۆ خاترى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) دروست كرابێ ئه‌وه‌ درۆيه‌ له‌ ئيسلامدا شتى وانيه‌ دژى ئايه‌ته‌كانى قورئانه‌، كه‌واته‌ ئه‌و زێده‌ڕه‌ويانه‌ى له‌ پاڵ خۆشويستنى پێغه‌مبه‌رى خوادا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌كرێت با ئاگاداربين ئه‌وه‌ له‌ ديندا نى يه‌، له‌ كۆتاييدا له‌وانه‌يه‌ زۆر شت له‌ جێ ى ئه‌و خۆشويستنه‌ ڕاسته‌قينه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ببيستين و ببينين به‌ڵام والله ئه‌وانه‌ نه‌ له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هه‌بووه‌ نه‌ له‌سه‌رده‌مى خه‌ليفه‌ به‌ڕێزه‌كان نه‌ له‌سه‌رده‌مى چوار مه‌زهه‌به‌كه‌دا، نه‌له‌ سێ قه‌ڕنه‌ پيرۆزه‌كه‌ دا شتى وانه‌بووه‌، به‌ڵكو سه‌ره‌تاى ئاهه‌نگ گێڕان چى بوو؟ {فاطميه كان و عوبه‌يدييه‌كانى ميسر} ئه‌وه‌ بوو كه‌ كوفرو شيركى زۆر تياياندا بڵاوبوو بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رنجى خه‌ڵك بۆ لاى خۆيان ڕاكێشن ده‌وڵه‌ته‌كه‌يان به‌رده‌وام بێت سياسه‌ته‌كه‌ى وابه‌چاكى زانى كه‌وا ده‌رببڕن كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوايان (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) زۆر خۆشده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رنجى خه‌ڵكى بۆ لاى خۆيان ڕاكێشن دايان هێنا كه‌ پێويسته‌ ئاهه‌نگ بگێڕن به‌ بۆنه‌ى له‌ دايك بوونى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) خه‌ڵكيش ساده‌و فه‌قيره‌و ووتيان دياره‌ ئه‌وانه‌ پێغه‌مبه‌رى خوايان (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) زۆر خۆشده‌وێت كه‌واته‌ به‌وه‌ نه‌خه‌ڵه‌تێين كه‌ حكومه‌تێك بيكات به‌وه‌ نه‌خه‌ڵتێين كه‌ حيزبێكى ئيسلامى بيكات ئه‌وه‌ هه‌مووى سياسه‌تى خه‌ڵك له‌ خۆ كۆكردنه‌وه‌يه‌ سه‌رنجى خه‌ڵك بۆ لاى خۆ ڕاكێشانه‌ دين نى يه‌، بۆ نموونه‌ مه‌لا (!!!) له‌ساڵى ڕابردوو ده‌ڵێت {پێويسته‌ هه‌موومان ببين به‌ پێغه‌مبه‌ر له‌ناو خه‌ڵكى دا بجوڵێين }{په‌نا به‌خوا} ئێمه‌ چين تا ببين به‌ پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه‌ له‌ كه‌ناڵى (!!!) دا كه‌ كه‌ناڵێكه‌ هه‌مووتان ده‌يبينن چۆن ئێمه‌ ببين به‌ پێغه‌مبه‌ر،پێويسته‌ هه‌موومان شوێنى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بكه‌وين .نيشانه‌ى ڕاستى خۆشويستنى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ خۆته‌وه‌ ده‌ستى پێ بكه‌ پارێزگارى له‌ دينه‌كه‌ى بكه‌ پارێزگارى له‌ سوننه‌ته‌كه‌ى بكه‌ له‌ خۆت و ماڵ منداڵتدا ئه‌وه‌ بريتيه‌ له‌ خۆشه‌ويستى ڕاسته‌قينه‌ بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) عبدالله ى كوڕى مسعود(ڕه‌زای خوای لێبێت)  له‌ ووته‌يه‌كيدا ده‌فه‌رمووێت: {خواى په‌روه‌ردگار سه‌يرى دڵى به‌نده‌كانى كرد دڵى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ هه‌موو دڵه‌كان به‌لايه‌وه‌ چاكترو پاكتربوو ئه‌و محمدى (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هه‌ڵبژارد ببێته‌ پێغه‌مبه‌رى خۆى، بۆچى؟ چونكه‌ ئه‌و كه‌ سه‌يرى دڵه‌كانى كرد دڵى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ هه‌موو دڵه‌كان پاكترو چاكتر بوو دواى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) سه‌يرى دڵى خه‌ڵكى كرد دڵى صه‌حابه‌كانى بينى(ڕه‌زای خوایان لێبێت) له‌دڵى هه‌موو خه‌ڵكى پاكترو چاكتره‌, صه‌حابه‌كانى(ڕه‌زای خوای لێبێت) هه‌ڵبژارد له‌به‌ر ئه‌وه‌ ببنه‌ يارمه‌تيده‌رى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئه‌وجا ئيبن مه‌سعود ده‌فه‌رمووێت: هه‌ر شتێك ئه‌و موسڵمانانه‌ واته‌: صه‌حابه‌(ڕه‌زای خوایان لێبێت) پێيان چاك بێت ئه‌وه‌ لاى خوا چاكه‌، وه‌ هه‌ر شتێك صه‌حابه‌(ڕه‌زای خوایان لێبێت) لايان خراپ بێت ئه‌وه‌ لاى خواى گه‌وره‌ خراپه‌، وه‌ صه‌حابه‌(ڕه‌زای خوای لێبێت) هه‌موويان رازى بوون به‌خه‌ليفه‌يه‌تى {أبوبكر(ڕه‌زای خوای لێبێت)}له‌ دواى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وه‌ به‌باشيان زانى كه‌واته‌ لاى خواى گه‌وره‌ باشه‌. وه‌كو ئيمامى حاكم وه‌ ئيمامى ئه‌حمه‌د ئه‌و ئه‌ثه‌ره‌يان ڕيوايه‌ت كردووه‌ كه‌ قسه‌ى ئيبن مه‌سعوده‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت) وه‌ ئه‌وانيش هه‌ر شتێك موسڵمانان پێ ى چاك بێت لاى خوا چاكه‌، باسى كێ ده‌كات؟ باسى صه‌حابه‌ ده‌كات (ڕه‌زای خوای لێبێت) وه‌ چيان پێ چاك بوو؟ ئه‌بو به‌كر  (ڕه‌زای خوای لێبێت)بكرێت به‌خه‌ليفه‌، ئه‌مڕۆ ئێمه‌ بێين هه‌ر شتێك كه‌نه‌فام و جاهيله‌كان پێيان چاك بوو بێت ئه‌وه‌ لاى خواى گه‌وره‌ چاكه‌ چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموويه‌تى، بابه‌ گيان شت تێكه‌ڵ مه‌كه‌ درۆش به‌ ده‌م پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) مه‌كه‌ ئه‌وه‌ قسه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) نى يه‌ قسه‌ى عبدالله كوڕى مه‌سعوده‌ مه‌به‌ستى خه‌ڵكى نه‌فام و نه‌زان نى يه‌ مه‌به‌ست پێ ى صه‌حابه‌يه‌(ڕه‌زای خوای لێبێت) كه‌واته‌ با وريا بين خۆشه‌ويستى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هه‌موو ساتێكه‌ هه‌موو ڕۆژێكه‌، وه‌ ده‌بێت له‌ خۆمان زياتر خۆشمان بوێت وه‌ له‌ كه‌س وكارمان خۆشترمان بوێت وه‌ گوێڕايه‌ڵى بكه‌ين و حوكمه‌كه‌ى ئه‌و له‌ ناو خۆماندا جێ به‌جێ بكه‌ين....

ئاماده‌کردنی مامۆستا عبداللطيف أحمد مصطفى