فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
لێپرسينه‌وه‌ى خۆتان بکه‌ن له‌دونيادا پێش ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى لێپرسينه‌وه‌ى دواڕۆژببنهوه لێپرسينه‌وه‌ى خۆتان بکه‌ن له‌دونيادا پێش
ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى لێپرسينه‌وه‌ى دواڕۆژببنهوه بسم الله الرحمن الرحیم - ئايا هه‌موو ڕۆژێك نوێژه‌كانى به‌يانيت
له مزگه‌وتدا به جه‌ماعه‌ت ئه‌نجام ده‌ده‌ى ؟ - ئايا ئاگادارى نوێژه فهرزهكانتيت به‌وه‌ى
به جه‌ماعه‌ت له مزگه‌وتدا ئه‌نجاميان بده‌ى ؟ - ئايا ڕۆژانه و ئه‌م ڕۆ شتێكت له قورئانى
پيرۆز و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) خوێندووه‌ته‌وه ؟ - ئايا ئه‌م ڕۆ نوێژه‌كانت به خشوعه‌وه
ئه‌نجام داوه و هه‌وڵى ئه‌وه‌ت داوه به تێڕامانه‌وه ئه‌نجاميان بده‌ى ؟ - ئايا يادى مردنت كردووه‌ته‌وه كه دوا
وێستگه‌ى ژيانته ، وه بيرت له گۆڕت كردووه‌ته‌وه كه سه‌ره‌تاى خۆش به‌ختى و نه‌هامه‌تى
دواڕۆژته؟ - ئايا داواى ئه‌وه‌ت له په‌روه‌ردگارت
كردووه كه بتخاته به‌هه‌شته پان و بهرينهكهيهوه
؟ - ئايا داواى ئه‌وه‌ت له په‌روه‌ردگار
كردووه به به‌زه‌يى وميهره‌بانى خۆى له ئاگرى دۆزه‌خ بتپارێزێت ؟ - ئايا بيرت كردووه‌ته‌وه كه دوور بكهويتهوه
له براده‌رى خراپ له شوێن و بۆنه خراپه‌كاندا ؟ - ئايا به‌رده‌وامى لــــــــه سه‌ر ئه‌نجامدانى
زيكره‌كانى بهيـــانى و ئێواره ؟ - ئايا داواى ئه‌وه‌ت كردووه له په‌روه‌ردگارت
كه دڵت جێ‌گير و به‌رده‌وام بكات له سه‌ر ئايينهكهى ؟ - ئايا ئه‌م ڕۆ يارمه‌تى ده‌ست كورت و هه‌ژارانت
داوه ؟ - ئايا به‌رده‌وامى له سه‌ردانى برايانى
موسڵمانت ، ئه‌وه‌ش ته‌نها له به‌ر ڕه‌زامه‌ندى خواى په‌روه‌ردگار ؟ - ئايا هه‌وڵت داوه چاوه‌كانت له‌و جۆره
چاوانه بن كه ئاگرى دۆزه‌خ نايان سوتێنێ ، ئه‌وانه‌ى كه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله
علیه وسلم) له باره‌يانه‌وه فه‌رموويه‌تى :[عينان لا تمسهما النار أبدا ؛ عين بكت
من خشية الله ، وعين باتت تحرس في سبيل الله ] ( صححه العلامة الألباني في صحيح الجامع
الصغير ، برقم : 4113) ، واته : دوو چاو هه‌ن هه‌رگيز ئاگرى دۆزه‌خيان به‌ر ناكه‌وێت
: چاوێك بگريت له ترسى خواى په‌روه‌ردگار ، و چاوێكيش له پێناوى خواى په‌روه‌ردگار
پاسه‌وانى بكات . - ئايا داواى ئه‌وه‌ت كردووه له په‌روه‌ردگارت
كه له پێناويدا شه‌هيد ببيت ، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى
: [ مَنْ سَأَلَ اللَّهَ الشَّهَادَةَ بِصِدْقٍ ، بَلَّغَهُ اللَّهُ مَنَازِلَ الشُّهَدَاءِ
وَإِنْ مَاتَ عَلَى فِرَاشِهِ ] ( رواه مسلم ) ، واته : ئه‌و كه‌سه‌ى كه به ڕاستى
داواى شه‌هيد بوون بكات له پێناوى پهورهردگارى ، ئه‌وا خواى په‌روه‌ردگار ده‌يگه‌يه‌نێته
پله و مهنزيلهى شه‌هيدان ، ئه‌گه‌ر له سه‌ر جێگهكهشى بمرێت . - ئايا هه‌وڵت داوه هيچ نه‌بێت سوره‌تى
ئيخلاص بخوێنى : ( قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ) كه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه
وسلم) به سێ يه‌كى قورئانى پيرۆزى داناوه ( رواه مسلم ) . - ئايا ( آية الكرسي ) يت خوێندووه‌ته‌وه
[ اللّهُ لاَ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لاَ تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلاَ
نَوْمٌ ... هتد ) ( سورة البقرة : 255 ) ، بۆ ئه‌وه‌ى خواى په‌روه‌ردگار پارێزه‌رت
بێت له شه‌ڕ و خراپه‌ى شه‌يتان ( رواه البخاري ) . - ئايا هه‌موو ڕۆژێكى هه‌ينى هه‌وڵت داوه
سوره‌تى ( الكهف ) بخوێنى كه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) سه‌باره‌تى فه‌رموويه‌تى
: " من قرأ سورة الكهف في يوم الجمعة ، أضاء له من النور ما بينه وبين البيت العتيق
" ( صححه العلامة الألباني في صحيح الجامع الصغير ، برقم : 6471 ) . واته : ئه‌و كه‌سه‌ى كه سوره‌تى ( الكهف
) له ڕۆژى هه‌ينيدا بخوێنێته‌وه خواى گه‌وره ڕووناكيهكى پێ كه‌ره‌م ده‌كات له
لاى خوێنهرهكهيهوه تاكو ده‌گاته كه‌عبه‌ى پيرۆز كه ماڵى خوايه . - پێشنيارێك : هه‌ر موسڵمانێك بيه‌وێت سوره‌تى
( الكهف ) له به‌ر بخوێنێته‌وه ، ده‌توانێت پشت به خواى په‌روه‌ردگار هه‌موو ڕۆژێك
دوو ئايهتى ئه‌و سوره‌ته له‌به‌ربكات كه له ماوه‌ى ( 55 ) ڕۆژدا ده‌بێت به لهبهركارى
ئه‌و سوره‌ته . وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ
رَبِّ الْعَالَمِينَ ئاماده‌کردنی : مامۆستا عدنان بارام بڵاوکراوه‌ی: زنجیرهبڵاوکراوهکانی دێرین |