فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
وەعدو بەڵێن لەئیسلامدا وەعدو بەڵێن لەئیسلامدا بسم الله الرحمن الرحيم الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ وَالْعَاقِبَةُ لِلْمُتَّقِينَ
وَصَلَّى اللَّهُ عَلَى مُحَمَّدٍ خَاتَمِ النَّبِيِّينَ وَعَلَى جَمِيعِ الأَنْبِيَاءِ
وَالْمُرْسَلِينَ... موسڵمانانی بەڕێز.. یەکێك له خراپترین و ناشرینترین ڕەوشت که مرۆڤەکانی پێ تاقی دەکرێتەوە
بریتیه له بەڵێن شکاندن و بەڵێن نەبردنەسەر - إخلاف الوعد - وە بێگومان هەر موسڵمانێك
ئەم صیفەت و خو ڕەوشتەی تێدا بێت، ئەوا بەموسڵمانێکی دووڕوو دەژمێردرێت، چونکه پێغەمبەری
خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: « مِنْ عَلاَمَاتِ الْمُنَافِقِ ثَلاَثَةٌ
إِذَا حَدَّثَ كَذَبَ وَإِذَا وَعَدَ أَخْلَفَ وَإِذَا ائْتُمِنَ خَانَ ». (متفق عليه). واته: نیشانه‌ی مونافیق سیانه: ئه‌گه‌ر قسه‌ی كرد درۆ بكات، وه ئه‌گه‌ر
بهڵێنیدا نه‌یباته سه‌ر،وه ئه‌گه‌ر سپارده‌ی لادانرا خیانه‌تی لێبكات). وفي رواية لمسلم:
« وَإِنْ صَامَ وَصَلَّى وَزَعَمَ أَنَّهُ مُسْلِمٌ ». واته: ئەگەر چی نوێژیش بکات و بەڕۆژووش بێت، وە بەگومانی خۆی موسڵمان
بێت.. بۆیه نابێت مرۆڤی موسڵمان ئەو ڕەوشتەی تێدابێت، ئەگەر چی بار‌و دۆخ‌و قورسی
ژیان ناچاری بکات، بەڵکو پێویسته لەسەری پابەندی وەعدو بەڵێنەکانی بێت، چونکه پابەند
بوون بەوەعدو بەڵێنەوە بەڵگەی تەواوێتی و پارێزراوێتی له دووڕووی، وە بەڵگەیه لەسەر
بەهێزی کەسایەتی، هەروەها بەڵگەیه لەسەر پایەبەرزی، وە بەدڵنیایی ئایەت و فەرموودەی
زۆر هاتووە لەسەر پابەند بوون بەوەعدو بەڵێنەوە، خوای گەورە لەئایەتێكدا، ئاماژە بەوە
دەکات که پابەند بوون بەوەعدو بەڵێنەوە نیشانەی باوەڕو ئیمانه، وەك دەفەرمووێت:{ يَٰٓأَيُّهَا
ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَوۡفُواْ بِٱلۡعُقُودِ} (المائدة: ١). واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی بڕواتان هێناوه! گشت په‌یمانێك جێبه‌جێ بكه‌ن و،
لهئهجامدانیا به‌ئه‌مه‌ك و به‌وه‌فابن. وە لەئایەتێکی تردا دەفەرمووێت: { وَأَوۡفُواْ
بِٱلۡعَهۡدِ إِنَّ ٱلۡعَهۡدَ كَانَ مَسُۡٔولٗا
} الاسرا‌ء 34 واته: هه‌روه‌ها ئه‌و به‌ڵێن و په‌یمانانه‌ی
که ده‌یده‌ن بیانبه‌نه سه‌رو وه‌فایان پێ بکه‌ن، جا به‌ڵێن و په‌یمانه‌که له‌گه‌ڵ
خوادا بێت یان له‌گه‌ڵ به‌نده‌کانی خوادا چونکه به‌ڕاستیی له ڕۆژی دواییدا مرۆڤ له‌سه‌ر
په‌یمانه‌کانی لێی ده‌پرسێته‌وه.. بۆیه بەڕاستی ئاینی ئیسلام زۆر جەختی لەسەر وەعدو بەڵێن کردۆتەوە، کەواته
با هەریەك لەئێمه پرسیار لەخۆمان بکەین و سەیری حاڵی خۆمان بکەین، جا ئەگەر بەوەفاین
بەرامبەر بە وەعدو بەڵێنەکانمانەوە، ئەوا با سوپاسی خوا بکەین لەسەری، ئەگەر نا ئەوا
با پێش مردن و سزای خوا بەخۆماندا بچینەوەو تەوبه بکەین و خۆمان بەدوور بگرین لەو ڕەوشته
ناشرینه... والله المستعان.. ئاماده‌کردنی مامۆستا أبوبکرأحمد. |