فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
هه‌ڵوێستی سه‌له‌فیه‌کان بهرامبهرکاری تهقینهوهوتیرۆرستی هه‌ڵوێستی سه‌له‌فیه‌کان بهرامبهرکاری تهقینهوهوتیرۆرستی بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ الحمدلله ، والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه وسلم: موسڵمانان گومان له‌وه دانيه خۆته‌قاندنه‌وه و ته‌قينه‌وه يه‌كێكه له‌و كارانه‌ى كه ئاينى ئيسلام بهريه لێيان، چونكه ده‌بێته هۆى ترساندن و تۆقاندنى كه‌سانێكى به‌ئارام و ئاسايش ژياو له ژينگه‌و بوارى ژيانياندا، وه ده‌بێته خوێن ڕشتنى بێ تاوانان و له‌ناو دانى سامان و داراييه‌كان و نانه‌وه‌ى دووبه‌ره‌كى له‌نێوان گه‌لان و نه‌ته‌وه‌كان وه به‌رپاكردنى ئاشوب وناههموارى، وه‌ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانين كه كارى چه‌واشه‌كاران و گومڕايان له‌هه‌موو سه‌رده‌م وكاتێكدا ئه‌وه بووه كه‌ڕووى گه‌ش و ڕوناكى ئاينى ئيسلامى پيرۆز بڕوشێنن و له‌كه‌دارى بكه‌ن، له كاتێك دا كه ئاينى ئيسلامى پيرۆز دووره له‌م كاره، وه هه‌موو لايه‌كيش ده‌زانن كه‌وا ته‌قينه‌وه و خۆته‌قاندنه‌وه هيچ سوودێك به ئاينى ئيسلام ناگه‌يه‌نێت به‌ڵكو زه‌ره‌رێكى زۆرى له ئاينى پيرۆزى ئيسلام داوه، بۆيه به پێويستى ده‌زانين كه‌وا ڕوون كردنهوهيهك بده‌ين له ژێر ڕۆشنايى قورئان و سوننه‌ت و ڕاى زانايان ده‌رباره‌ى ئه‌م كاره. به‌ڵگه‌كانى قورئانى پيرۆز له‌سه‌ر حه‌ڕاميه‌تى ئه‌م كاره به‌ڵگه‌ى يه‌كه‌م: خوداى په‌روه‌ردگار فه‌رمويه‌تى: ( وَمَنْ يَقْتُلْ مُؤْمِنًا مُتَعَمِّدًا فَجَزَاؤُهُ جَهَنَّمُ خَالِدًا فِيهَا وَغَضِبَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَلَعَنَهُ وَأَعَدَّ لَهُ عَذَابًا عَظِيمًا ) النساء: ٩٣ واته: (هه‌ركه‌سێك به ئه‌نقه‌ست كه‌سێكى بڕوادار بكوژێت (وه كوشتنى به‌حه‌ڵاڵ بزانيت) ئه‌وا جێگه‌ى دۆزه‌خه به هه‌تا هه‌تايى، وه په‌روه‌ردگاريش لێى توڕهيهو به‌ر نه‌فره‌تى خودا‌ش ده‌كه‌وێت و سزايه‌كى سه‌ختى بۆ ئاماده‌كراوه) . به‌ڵگه‌ى دووه‌م: خوداى په‌روه‌ردگار فه‌رموويه‌تى: (وَلَا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ) الأنعام: ١٥١ واته: (هيچ نه‌فسێك مه‌كوژن كه خوداى په‌روه‌ردگار قه‌ده‌غه وحهڕامى كردووه، جگه له‌وه كه به‌حه‌ق ده كوژرێت). شێخى (الألباني) به‌ڕه‌حمه‌ت بێت فه‌رموويه‌تى: (قـــتل المسلم لا يجوز إلا في الحدود المنصوص عليها في الكتاب والسنة، فقتل الرجال! وقتل النساء! وقتل الأطفال.....) فتاوى العلما‌ء الأكابر ص98. واته: (كوشتنى موسڵمان ڕه‌وا نيه، جگه له سنوره شهرعيهكاندا نه‌بێت، كه به‌ڵگه‌ى قورئانى پيرۆز و سوننهتيان له‌سه‌ره، بۆيه كوشتنى پياوان و ! كوشتنى ئافره‌تان! و كوشتنى منداڵ ناڕهوايه). به‌ڵگه‌ى سێيه‌م: خوداى په‌روه‌ردگار فه‌رموويه‌تى: (وَلَا تَقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا ) النساء: ٢٩ پێشه‌وا (القرطبي) به‌ڕه‌حمه‌ت بێت سه‌باره‌ت به‌و ئايه‌ته فه‌رموويه‌تى: (أجمع أهل الـتأويل على أن المراد بهذة الآية النهي عن أن يقتل بعض الناس بعضا)تفسير القرطبي 5/156. واته: (ڕاڤهوانانى قوڕئانى پيرۆز يه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌مه‌به‌ست له‌م ئايه‌ته نه‌هى كردنه له كوشتنى هه‌ندێك له خه‌ڵك بۆ هه‌ندێكى تريان). به‌ڵگه‌ى چواره‌م: خوداى په‌روه‌ردگار فه‌رموويه‌تى: ( وَلَا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلَاحِهَا ) الأعراف: ٥٦ پێشه‌وا (القرطبي) به‌ڕه‌حمه‌ت بێت ده‌رباره‌ى ئه‌م ئايه‌ته فه‌رموويه‌تى ( وَلَا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلَاحِهَا ) فيه مسألة واحدة، وهو أنه سبحانه نهى عن كل فساد _قل أو كثر_بعد صلاح _قل أو كثر_فهو على العموم على الصحيح من الأقوال).تفسير القرطبي 7/227. واته: (ئه‌م ئايه‌ته يه‌ك بابه‌تى تێدايه، ئه‌ويش ئه‌وه‌يه كه خوداى په‌روه‌ردگار نه‌هى كردووه له هه‌موو گه‌نده‌ڵى و فهسادێك كه‌م بێت يان زۆر دواى چاكسازى كه‌م بێت يان زۆر، ئه‌م ئايه‌ته واتاكه‌ى گشتى يه به‌پێى ووته‌ى هه‌ڵبژارده و ڕه‌وا لهوتهكاندا.) كه‌واته ئه‌م ئايه‌ته خۆتهقاندنهوهش ده‌گرێته‌وه چونكه ده‌بێته هۆى تێك دانى سه‌رزه‌وى دواى ئه‌وه‌ى كه چاكسازى تێداكراوه). به‌ڵگه‌ى پێنجه‌م: خوداى په‌روه‌ردگار فه‌رموويه‌تى: ( وَالَّذِينَ يُؤْذُونَ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ بِغَيْرِ مَا اكْتَسَبُوا فَقَدِ احْتَمَلُوا بُهْتَانًا وَإِثْمًا مُبِينًا ) الأحزاب: ٥٨ ئيمامى (الشوكاني) لهڕاڤهى ئه‌م ئايه‌ته‌دا فه‌رموويه‌تى: (والذين يؤذون المؤمنين المؤمنات بوجه من وجوه الأذى من قول أو فعل ومعنى بغير مااكتسبوا أنه لم يكن ذلك لسبب فعلوه يوجب عليهم الأذ ية ويستحقونها به). (تفسير فتح القدير4/303). واته: (ئه‌وانه‌ى كه ئه‌زيه‌تى بڕوادارانى نێر‌و مێ ده‌ده‌ن، به‌هه‌ر ڕوويهكهوه بێت لهڕووهكانى ئه‌زيه‌ت دان به ووته بێت يان به‌كرده‌وه، واته به‌بێ ئه‌وه‌ى تاوانێكيان كردبێت ئه‌وه‌يه كه پێيان ده‌كرێت به هۆى هۆكارێكه‌وه نى يه كه كرد بێتيان و واپێويست بكات كه ئه‌زيه‌ت بدرێن وشايستهى ئه‌و ئهزيهته بن). كه‌واته موسڵمانان بۆمان ده‌ركه‌وت كه به‌هيچ شێوه‌يه‌ك خوداى په‌روه‌ردگار به‌م كاره ڕ‌ازى نيه، به‌ڵكو بهتوندترين شێوه هه‌ڕه‌شه‌ى له‌و كه‌سانه كردووه كه ئه‌م كاره ده‌كه‌ن و موسڵمانى بێ‌تاوان ده‌كوژن. ئه‌و فه‌رموودانه‌ى كه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنى ته‌قينه‌وه و خۆتهقانهوه به‌ڵگه‌ى يه‌كه‌م: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: (قتل المؤمن أعظم عند الله من زوال الدنيا ) ( صحيح ) انظر حديث رقم : 4361 في صحيح الجامع . واته: (كوشتنى بڕوادار گه‌وره‌تره له‌لاى خوداى په‌روه‌ردگار له له‌ناوچوونى هه‌موو جيهان). وه له ڕيوايه‌تێكى تر داهاتووه كه‌پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: (لَزَوَالُ الدُّنْيَا أَهْوَنُ عَلَى اللَّهِ مِنْ قَتْلِ رَجُلٍ مُسْلِمٍ)صحيح غاية المرام (439). به‌ڵگه‌ى دووه‌م: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌مووێت: (لَوْ أَنَّ أَهْلَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ اشْتَرَكُوا فِي دَمِ مُؤْمِنٍ لَأَكَبَّهُمُ اللَّهُ فِي النَّارِ) الترغيب 3/202. واته: (ئه‌گه‌ر ئه‌هلى ئاسمانه‌كان و زه‌وى هاوكارى بكه‌ن له كوشتنى ئيماندارێك ئه‌وا خوداى په‌روه‌ردگار له‌رۆژى دواى هه‌موويان ده‌خاته دۆزه‌خه‌وه). به‌ڵگه‌ى سێ يهم: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له حه‌جى ماڵئاوايى دا فه‌رموويه‌تى: (إن دماءكم وأموالكم وأعراضكم حرام عليكم كحرمة يومكم هذا في شهركم هذا في بلدكم....) رواه البخاري ومسلم وغيرهما. واته: (خوێن و دارايى و ناموستان له‌سه‌ر يه‌كترى قه‌ده‌غه كراوه و حه‌ڕامه، وه‌كو حه‌ڕامى شه‌ڕو ئاشوب له‌م ڕۆژو مانگ و وڵاتتان دا). به‌ڵگه‌ى چواره‌م: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆمان ده‌گێڕێته‌وه كه خوداى په‌روه‌ردگار له فه‌رمووده‌يه‌كى قودسيدا فه‌رموويه‌تى: (يَا عِبَادِي إِنِّي حَرَّمْتُ الظُّلْمَ عَلَى نَفْسِي وَجَعَلْتُهُ بَيْنَكُمْ مُحَرَّمًا فَلَا تَظَالَمُوا) رَوَاهُ مُسلم. واته: (ئه‌ى به‌نده‌كانم من سته‌مم له‌سه‌ر خۆم قه‌ده‌غه كردووه، و له سهرئێوهش ئه‌وكاره‌م قه‌ده‌غه كردووه جا نه‌كه‌ن سته‌م له يه كترى بكه‌ن). به‌ڵگه‌ى پێنجه‌م: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)فه‌رموويه‌تى: (من قتل نفسه بشيء عذب به يوم القيامة) صحيح البخاري5442. واته: (هه‌ركه‌سێك خۆى به‌هه‌ر شتێك بكوژێت له دونيا ئه‌وا له ڕۆژى دوايدا به‌هه‌مان شت ئه‌زيه‌ت و ئازار ده‌درێت). وه شێخ (محمد بن صالح العثيمين) به‌ڕه‌حمه‌ت بێت سه‌باره‌ت به‌و فه‌رمووده‌يه فه‌رموويه‌تى: (رأى في هذا_أي فيمن يفجر نفسه_أنه قاتل نفسه، وأنه سيعذب في جهنم بما قتل نفسه، كما صح ذلك عن النبي (صلی الله علیه وسلم)). واته: (بۆچوونى من له‌مه‌دا _له‌و كه‌سه‌ى كه خۆى ده‌ته‌قێنێته‌وه _ئه‌وه‌يه كه خۆ كوژه، و هه‌ر به‌هه‌مان شت سزا ده‌درێت له ئاگرى دۆزه‌خدا به‌و شته‌ى كه خۆى پێكوشتووه، هه‌روه‌كو له پێغه‌مبه‌رى (صلی الله علیه وسلم) پێمان گه‌يشتووه) . موسڵمانان ئه‌مه‌ش هه‌ڵويستى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بوو به‌رامبه‌ربه ته‌قينه‌وه و خۆتهقاندنههوه، وه بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌وا ئه‌م كاره به‌هيچ شێوه‌يه‌ك پێغه‌مبه‌رى (صلی الله علیه وسلم)پێى رازى نيه. ووته و فتواى هه‌ندێك له زانايانى پايه به‌رزى ئيسلام سه‌باره‌ت به كارى خۆتهقانهوهو ته‌قينه‌وه يه‌كه‌م: فه‌تواى شێخ (عبدالعزيز بن عبدالله بن باز) به‌ڕه‌حمه‌ت بێت كه تيدا ده‌فه‌رمووێت: (التعرض للناس بأخذ أموالهم أو في الطرقات أو في الأسواق جريمة ومنكر عظيم، لكن مثل هذا التفجير ترتب علية إزهاق نفوس وقتل وفساد في الأرض وجريمة للأميين وتخريب بيوت و دور وسيارات و غير ذلك، فلا شك أن هذا من أعظم الجرائم ومن أعظم الفساد في الأرض ،وأصحابه أحق بالجزاء بالقتل والتقطيع بما فعلوا من جريمة عظيمة) موقع السحاب للفتاوى الإسلامية 249. واته: (ده‌ست درێژ كردنه سه‌ر خه‌ڵك، بهبردنى پاره‌يان، يان له ڕێگه‌و بانه‌كاندا، يان له‌بازاڕه‌كاندا تاوانێكى گه‌وره و ناپه‌سه‌نده، چونكه وه‌كو ئه‌م ته‌قينه‌وانه له ئاكامدا كوشتنى خه‌ڵكانێكى بێ تاوان ده‌گرێته‌وه، كوشتار‌و گه‌نده‌ڵى و فهساديش ده‌گرێته‌وه له‌سه‌ر ڕووى زه‌وى ، تاوانێكيشه به‌رامبه‌ر به بێ تاوانان ئه‌نجام ده‌درێت و ماڵ وێرانى و خانووتێكدان و ئۆتۆمبيل سوتان جگه‌له‌مه‌ش، بێ گومان ئه‌مه گه‌وره‌ترين تاوانه، گه‌وره‌ترين گه‌نده‌ڵى و فه‌سادى نانهوهشه له‌سه‌ر زه‌وى، ئهنجامدهرانيشى شايسته‌ى ئه‌وه‌ن كه جه‌زا و سزايان كوشتن بێت به‌رامبه‌ر به‌وه‌ى كه ئه‌نجاميان داوه له‌و تاوانه گهورانهيه). دووه‌م: شێخ (الألباني) (ڕه‌حمه‌تى خوداى لێ بێت) فه‌رموويه‌تى: (العمليات الإنتحارية في الزمن الحاضر الآن، كلها غير مشروعة وكلها محرمة وقد تكون من النواع الذي يخلد صاحبة في النار) فه‌تواى شێخ الألباني ص42. واته: (كردارى خۆ كوژى و خۆته‌قاندنه‌وه لهوسهردهمهى ئيستا دا هه‌موو ناشهرعيه و هه‌مووى حه‌ڕامه، وه هه‌ندێك جار له‌و جۆره خۆكوژييه، خاوه‌نه‌كه‌ى به هه‌تا هه‌تايى له‌ناو دۆزه‌خ دههيڵدرێتهوه). سێ يهم: (شێح عبدالعزيز آل الشێخ )خودا بيپارێزێت له چاو پێكهوتنێكى دا له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ى (الشرق الأوسط)فه‌رمويه‌تى: (أما ماوقع السؤال عنه، من طرق قتل النفس بين الأعداء _أو ما أسميته بالطريق الإنتحارية_فإن هذه الطريقة لا أعلم لها وجها شرعا، لا أنها من الجهاد في سبيل الله، وأخشى أن تكون من قتل النفس، نعم إثخان العدو وقتاله مطلوب، بل ربما يكون متعينا، لكن بالطرق التي لا تخالف الشرع). واته: (سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه پرسيارى ده‌رباره‌ى كرا، له‌و ڕێگه‌يه‌ى كه خۆى له نێوان دوژمنان ده‌كوژێت _كه تۆ ناوى لێ ده‌نێى ڕێگه‌ى خۆ كوژى يه‌كان_ئه‌م ڕێگه‌يه هيچ ڕوويه‌كى شه‌رعى تێدا نابينم، وه له تێكۆشانيش ناژمێردرێت له پێناوى خوداى په‌روه‌ردگار، له وه‌ش ده‌ترسم كه جۆرێك بێت له جۆره كانى خۆكوشتن، به‌ڵى:راسته كوشتنى دوژمنان و تێكۆشان بهرامبهريان داوا كراوه، به‌ڵكو له‌وانه‌يه پێويست بێت له‌سه‌ر هه‌مووان،به‌ڵام به‌و ڕێگايانه‌ى كه پێچه‌وانه‌ى شه‌رع نين). چواره‌م: (محمد صالح العثيمين) ڕه‌حمه‌تى خوداى لێ بێت) كاتێك پرسيارى لێ ده‌كرێت، پرسيار/ حكومى شه‌رعى چى يه سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ى كه‌وا ته‌قه‌مه‌نى به لهشيانهوه ده‌به‌ستن، و خۆيان له‌ناو كۆمه‌ڵێك له بێ باوه‌ڕاندا ده‌ته‌قێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى زه‌ره‌ريان پێ بگه‌يه‌نن؟ له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووى: (ئه‌وكه‌سه‌ى كه ته‌قه‌مه‌نى به لهشيهوه ببه‌ستێت، بۆ ئه‌وه‌ى كه خۆى له‌ناو له كۆمه‌ڵانى دوژمن بتهقينێتهوه، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه خۆكوژه، به‌و شته‌ى كه خۆى پێ ده‌ته‌قێنێته‌وه ئه‌زيه‌ت و ئازار ده‌درێت له‌ناو ئاگرى دۆزه‌خ به هه‌تا هه‌تايى (ئه‌گه‌ر به‌حه‌ڵاڵى دابنێت) هه‌ر وه‌كو له پێغه‌مبه‌روه (صلی الله علیه وسلم) به (صحيح)ى پێمان گه‌يشتووه سه‌باره‌ت به‌و كه‌سه‌ى كه خۆى به‌شتێك ده‌كوژێت، ئه‌زيه‌ت وئازار ده‌درێت له ئاگرى دۆزه‌خدا به‌وشته).(فتاوى العلما‌ء الأكابر ص128). بۆيه موسڵمانى خۆشه‌ويست به‌كورتى ئه‌وه‌بوو هه‌ڵوێستى (سهلهفيهت) سه‌بارت به ته‌قينه‌وه‌و خۆكوژى و كاولكارى، وه بزانه كه مه‌نهه‌جى (سهلهفيهت) بهريه له هه‌موو توندڕهويهك و زێدهڕهويهك و ئاژاوهيهك و به‌كافر دانانى موسڵمانان، بۆيه داوائهكهين له خواى په‌روه‌ردگار كه‌وا ئه‌م ئه‌منيه‌ت و خۆشيهمان بۆ بپارێزێت وه به‌دوورمان كات له هه‌موو كارێكى توندڕه‌وى و زێده‌ڕۆى كه‌ده‌بێته مايه‌يى زه‌ره‌ر بۆ دونيا و قيامه‌ت . ئامين ئامين ئامين. وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آلِهِ وصحبِهِ أجمعين وهرگیراوهلهکتێبی ئیسلام بهرییهلهکاری ته‌قینه‌وه له‌نوسینی : مامۆستا عدنان بارام |