فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
له سودو كهڵكهكانى زيكر و يادى خواى گه‌وره له سودو كهڵكهكانى زيكر و يادى خواى
گه‌وره يادكردنى خواى گه‌وره شه‌يتانى نه‌فرين
لێكراو ده‌رئه‌كات و كپى ئه‌كاته‌وه، وه ڕه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌ى تيايه، هه‌روه‌ها
خه‌م و خه‌فه‌ت له‌ناو دڵدا ناهێڵێ، خۆشى و شادى و كامه‌رانى بۆ دڵ ئه‌هێنێ، دڵ و ده‌روون
و ده‌م و چاو و جه‌سته به هێز ئه‌كات و ڕۆشن وپڕشنگدارى ئه‌كاته‌وه، وه ده‌بێته
هۆى زيادبونى ڕزق و ڕۆزى، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ى يادى خوا ئه‌كات خاوه‌ن خۆشى و گهشاوهيى
و شكۆمه‌ندى يه، وه خۆشهيستى و چاودێرى و گه‌ڕانه‌وه‌يه بۆ لاى خواى په‌روه‌ردگار،
وه دوركهوتنهوهو سڵكردنه‌وه له نههيهكانى خواى گه‌وره له ناخ و دڵ و ده‌روون
ئه‌چێنێ، هه‌روه‌ها ڕ‌ونى و ڕه‌وانى و زيندويهتى به دڵ ئه‌به‌خشێ، كه ئه‌وه هێزێكه
بۆ دڵ و ڕوح. وه به‌نده ئه‌گه‌ر له‌كاتى ئاسايى و هێمنيدا خواى ناسى و يادى كرد،
ئه‌وا خواى گه‌وره له‌كاتى ته‌نگانه‌و ترس و له‌رزدا ئهيناسێ و له بيريهتى كه
ڕزگاركردنيهتى له سزاى خۆى. وه زيكركردن هۆكارێكه بۆ دابه‌زينى دڵ نهوايى و هێمنى
و هاتنى ڕه‌حمه‌تى خواى په‌روه‌ردگار، وه به‌هۆى زيكركردن زمان سه‌رقاڵ ئه‌بێ و دور
ئه‌بێ له غه‌يبه‌ت كردن و قسه هێنان و بردن و درۆ و زۆر بڵێى و قسه‌ى بێ سودو بێ
مانا و سه‌رجه‌م ئه‌و تاوانانه‌ى كه به زمان ئه‌كرێن. به ڕاستى يادكردنى خواى گه‌وره ئاسان
ترين په‌رستشه، وه له گه‌وره‌ترين و بهرێزترينيانه، وه بريتيه له نهمامهكانى به‌هه‌شت،
وه يادكردنى خواى گه‌وره ئه‌بێته نور و ڕوناكى له دونياو ناو قه‌برو دواڕۆژدا بۆ
ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.. سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌وانه‌ش پێغه‌مبه‌ر (صلی
الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ: (ئايا هه‌واڵتان ده‌مێ له باشترينى كرده‌وه‌كانتان،
وه پاكترينيان بێ لاى په‌روه‌ردگارتان و دهرهجهتانى پێ به‌رزبێته‌وه، وه باشتر
بێت له بهخشينى زێڕو پاره، وه باشتر بێت بۆتان له جيهاد كردن؟ وترا به‌ڵێ: فه‌رموى:
ئه‌وه يادى خواى گه‌وره‌يه (ذِكرُاللهِ) (الترمذي) و صحيح في صحيح الجامع برقم(2629). ئێستاش هه‌ندێك له‌و زيكرو(1) كردارانه
ده‌خه‌ينه ڕوو، كه پاداشتى گه‌وره هه‌يه بۆ ئه‌نجام دهرانيان له لايه‌ن خواى گه‌وره‌وه به ئومێدى سود وه‌رگرتن
لێيان إن شاءالله (1)(تێبينى: هه‌موو ئهوفهرمودانهى كه
هاتوون ده‌رهێنراون له(صحيح الجامع الصغير)ى شێخ ئه‌لبانى (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت)). 1- موتابه‌عه كردنى بانگ بێژ‌و وتنه‌وه‌ى
دواى ئه‌وو خوێندنى نزاى دواى بانگ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ:-
(هه‌ركه‌سێك گوێى له‌بانگ بێ و پاشان بڵێ: (اللّهُمّ رَبَّ هذِهِ الدّعوةِ التّامَّة
والصلاةِ الْقائمة آتِ مُحَمّداً الوسيلة والفضيلة وابعثه مقاماً محموداً الّذي وعدته)
ئه‌وا ئه‌بم به شه‌فاعه‌تكار بۆى له ڕۆژى دوايدا.) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(6423). 2- جوان ده‌ست نوێژ شوشتن (له‌سه‌ر سوننه‌ت)
: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ:
(هه‌ر كه‌سێك ده‌ست نوێژ بشوات به باش‌ترين شێوه ئه‌وا گوناهه‌كانى لهبهدهنى ئه‌بنه‌وه
هه‌تاوه‌كو ئه‌وه‌ى له ژێر نينۆكهكانيشيهتى) (صحيح) في صحيح الجامع برقم
(6169). 3- نزاى دواى ده‌ست نوێژ گرتن: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ:
(هه‌ر كه‌س له ئێوه ده‌ست نوێژ بشوات به باش‌ترين شێوه و پاشان بڵێ ( أشهد أن لا
إله إلاّ الله وحده لا شريك له وأشهد أنّ محمداً عبده و رسوله) ئه‌وا هه‌ر هه‌شت ده‌رگاكانى
به‌هه‌شتى بۆ ده‌كرێنه‌وه و ئه‌چێته ناويه‌وه له‌هه‌ر دهرگايهكيانهوه بيه‌وێ.)
(صحيح) في صحيح الجامع برقم(6164). 4- زۆر هه‌نگاونان له ڕۆيشتندا بۆ مزگه‌وت:
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ:
هه‌ركه‌سێك بچێت بۆ نوێژى جه‌ماعه‌ت ئه‌وا به ههرههنگاونانێكى تاوانێكى لێ ڕه‌ش
ده‌بێته‌وه و چاكهيهكى بۆ ئه‌نوسرێ له ڕۆيشتن و گهڕانهوهشيدا ) له مزگه‌وت.
(صحيح) في صحيح الجامع برقم(6405). 5- خۆشۆرينى ڕۆژى هه‌ينى: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ:
هه‌ركه‌سێك له ڕۆژى جومعه‌دا خۆى بشوات و
زۆر زوو و به پێ بڕوات بۆ مزگه‌وت و نزيك ببێته‌وه له ئيمام و گوێى لێبگرێت
و قسه نه‌كات،ئه‌وا به‌هه‌ر هه‌نگاوێكى كه ده‌ى نێت بۆ مزگه‌وت پاداشتى يه‌ك ساڵ
نوێژ و ڕۆژووى هه‌يه. (صحيح) في صحيح الجامع برقم(6362). 6- پارێزگارى كردن له‌سه‌ر سوننه‌ته ڕهواتبهكان(المۆكد)
ى پێش و پاش نوێژه فه‌رزه‌كان: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ: هه‌ركه‌سێك
له شه‌و و ڕۆژێكدا (12) ڕكعات نوێژى سوننه‌ت بكات ئه‌وا بينايه‌كى له به‌هه‌شت دا
بۆ دروست ده‌كرێت { 4 ڕكعات پێش نوێژى نيوه‌ڕۆ و 2 ڕكعاتى دوايى، 2 ڕكعات دواى ئێواره(المغرب)،
2 ڕكعات دواى نوێژى خه‌وتنان، 2 ڕكعات پێش نوێژى به‌يانى. (صحيح) في صحيح الجامع برقم(6265). 7- پارێزگارى كردن له‌سه‌ر گه‌يشتن به
الله أكبر ى نوێژ دابه‌ستن (تكبيرة الإحرام): پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ:
هه‌ركه‌سێك (40) ڕۆژ له‌سه‌ر يه‌ك نوێژه‌كانى به جه‌ماعه‌ت بكات بۆ خواى گه‌وره و
به(الله أكبر) نوێژ دابه‌ستن ڕاگهيشت ئه‌وا له دوو شت ڕزگارى ده‌بێت، ڕزگاربون له
ئاگر و ڕزگاربون له دوو ڕوويى. (صحيح) في صحيح الجامع برقم(6317). 8- نوێژ كردن له‌سه‌ر مردو و پاشان ڕۆيشتن
له‌گه‌ڵى تا ده‌شاردرێته‌وه: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ:
(هه‌ركه‌سێك له‌سه‌ر جهنازهيهك ئاماده بێت تاوه‌كو نوێژى له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌وا
پاداشتى قيراتێكى بۆههيه، وه‌هه‌ركه‌سێك تا ئه‌شاردرێته‌وه ئاماده‌بێت ئه‌وا پاداشتى
دوو قيراتى بۆ هه‌يه، وترا دوو قيرات چى يه ؟ فه‌رموى نمونه‌ى دوو چياى گه‌وره‌ن).
(صحيح) في صحيح الجامع برقم(61 11). 9- خوێندنى ئايهتى كورسى: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ:
(هه‌ركه‌سێك ئايهتى كورسى بخوێنێ له پاش هه‌موو نوێژه فه‌رزه‌كان هيچ شتێك ڕێگرى
لێ ناكات له چونه ناو به‌هه‌شتى ته‌نها مردن نه‌بێ) (واته كه مرد ئه‌وكات ده‌چێته
به‌هه‌شت) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(6464). 10- وتنى (سُبْحانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ):
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ:
(هه‌ركه‌س به‌يانيان و ئێواران (100) جار بڵێ
(سُبْحانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ) ئه‌وا هه‌موو گوناهه‌كانى ڕه‌ش ده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر به
ئه‌ندازه‌ى كه‌فى سه‌ر ده‌رياش بێ، وه هيچ كه‌سێك له ڕۆژى دوايى دا له‌و باشتر نايه‌ت
به هۆى ئه‌و ويردهوه ته‌نها كه‌سێك وه‌كو ئه‌و يان له‌و زياترى وتبێت). (صحيح) في
صحيح الجامع برقم(6431). 11- وتنى (سُبْحانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ سُبْحانَ اللهِ العظيم): پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ
(دوو وشه‌ى سوك و ئاسانن له‌سه‌ر زوبان، سه‌نگين له ته‌رازوو دا، وه خۆشه‌ويستن له
لاى خواى گه‌وره.) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(6429). 12- به ڕۆژوو بونى (3)ڕۆژ له هه‌موو مانگيكدا
{مه‌به‌ست له 13، 14، 15 ى هه‌موو مانگيكى عه‌ره‌بى يه }و ڕۆژى عه‌ره‌فه و ڕۆژى
عاشوڕا: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ:
(به ڕۆژوو بونى (3) ڕۆژ له هه‌موو مانگێك دا و له ڕه‌مه‌زانه‌وه بۆ ڕه‌مه‌زانێكى
تر به ڕۆژوو بونى ساڵێكه) (صحيح) فى صحيح الجامع برقم(6031)، (وه پرسيار كرا له
به ڕۆژو بونى رۆژى عه‌ره‌فه فه‌رموى گوناهى ساڵێكى پێش و ساڵێكى داهاتوو ره‌شه‌ش
ئه‌كاته‌وه (صحيح) في صحيح الجامع برقم(7253)، وه پرسياركرا له به ڕۆژوو بونى ڕۆژى
عاشوڕا فه‌رموى گوناهى ساڵێكى ڕابردوو ئه‌بات) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(7254). 13- وتنى (سيد الإستغفار) له به‌يانيان
و ئێواران دا : پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) سه‌باره‌ت
به‌م دوعا گه‌وره‌يه: (اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي لاَ إِلَهَ إِلاَّ أَنْتَ ، خَلَقْتَنِي
وَأَنَا عَبْدُكَ ، وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ ، أَعُوذُ بِكَ
مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ ، وَأَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ ، وَأَبُوءُ بِذَنْبِي
فَاغْفِرْ لِي فَإِنَّهُ لاَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلاَّ أَنْتَ) فه‌رمويه‌تى: (هه‌ركه‌سێك
له ڕۆژ دا ئه‌م ويرده بخوێنێت و ئه‌و ڕۆژه مرد پێش ئه‌وه‌ى ئێواره دابێت ئه‌وا
له ئه‌هلى به‌هه‌شته، وه هه‌ركه‌سێك له شه‌و دا به دڵنيايى يهوه بيڵێ ئه‌و شه‌وه
مرد پێش ئه‌وه‌ى به‌يانى بكاته‌وه ئه‌وا له ئه‌هلى به‌هه‌شته.) (صحيح) في صحيح الجامع
برقم(3674). 14- ئه‌نجامدانى نوێژى به‌يانى به‌جه‌ماعه‌ت و مانه‌وه له مزگه‌وت بۆ زيكر
و عيبادهت كردن تا ڕۆژهه‌ڵات: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ:
(هه‌ركه‌س نوێژى به‌يانى به جه‌ماعه‌ت بكات، پاشان له مزگه‌وت بمێنێته‌وه تاكو خۆرهه‌ڵات،
ئينجا دوو ڕكعات نوێژ بكات، ئه‌وا پاداشتى وه‌ك حه‌ج و عومڕهيهكى ته‌واو ته‌واو ته‌واوى
هه‌يه). (صحيح) في صحيح الجامع برقم(6346). 15- وتنى (سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ
عَدَدَ خَلْقِهِ وَرِضَا نَفْسِهِ وَزِنَةَ عَرْشِهِ وَمِدَادَ كَلِمَاتِهِ): پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ:
(به‌ڕاستى له‌دواى تۆ سێ جار چوار وشه‌م وت: (مه‌به‌ست له‌م ويردهى سه‌ره‌وه)،ئه‌گه‌ر
بێت و پێوانه بكرێت به‌وه‌ى تۆ ئه‌مڕۆ خوێندوته له زيكرهكان، ئه‌وا پێوانه ئه‌كرێت)
(صحيح) في صحيح الجامع برقم(5139).(ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به‌يه‌كێك
له خێزانه‌كانى وت، كه له دواى نوێژى به‌يانى له مزگه‌وت مابۆوه بۆ زيكر و عيبادهت
كردن تاوه‌كو ڕۆژهه‌ڵات.) 16- ده‌ست كه‌وتنى گهنجينهى به‌هه‌شت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ:
(ئايا گه‌نجينه‌يه‌ك له گه‌نجينه‌كانى به‌هه‌شتتان پێ ڕانهگهيهنم؟ وترا به‌ڵێ،پێغه‌مبه‌ر
(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموى: وتنى: (لاَ حَوْلَ ، وَلاَ قُوَّةَ إِلاَّ بِاللهِ).
(صحيح) في صحيح الجامع برقم(7820). 17- كه‌فاره‌تى كۆڕ‌و مه‌جليس: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ
(هه‌ركه‌سێك له‌ناو كۆڕێك دانيشتبێ و ده‌نگى لێوه هاتبێ و قسه‌ى زۆر كردبێ، جا پێش
ئه‌وه‌ى له كۆڕه‌كه هه‌ڵسابێ، ئه‌مه‌ى خوێندبێ (سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ
أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ أَسْتَغْفِرُكَ وَأَتُوبُ إِلَيْكَ) ئه‌وا
ئيلا خواى گه‌وره لێى خۆش ده‌بێ، له‌وه‌ى له‌و كۆڕه‌دا وتبيهتى).(صحيح)في صحيح الجامع
برقم(6195). 18- وتنى (لاَ إلهَ إِلاَّ الله وَحدَهُ
لاَشَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ ولهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيءٍ قَدِير): پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ:
(هه‌ركه‌سێك ڕۆژى (100)جار ئه‌م دوعايه بڵێ ئه‌وا (100) چاكه‌ى بۆده‌نوسرێ و
(100) تاوانى لێ ڕه‌ش ده‌بێته‌وه، وه ئه‌و ڕۆژه‌ى بۆ ئه‌بێته قهڵايهك و له شه‌يتان
ئه‌ى پارێزێ هه‌تاوه‌كو ئێواره دادێت وه هيچ كه‌سێك له‌و باشتر نايه‌ت ئيلا مه‌گه‌ر
كه‌سێك له‌و زياترى وتبێت). (صحيح) في صحيح الجامع برقم(6437). 19- وتنى (سُبْحَانَ الله، الْحَمْدُ لله،
اللهُ أَكْبَر، لاَ إلهَ إِلاَّ الله) دواى هه‌موو نوێژێكى فه‌رز: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ:
(هه‌ر كه‌سێ له دواى هه‌موو نوێژێكى فه‌رز{ 33
جار سبحان الله، 33 جار الحمدلله، 33 جار الله أكبر} بخوێنێ، كه ده‌كاته
99، وه بيكات به 100 به وتنى (لاَ إلهَ إِلاَّ الله وَحدَهُ لاَشَرِيكَ لَهُ، لَهُ
الْمُلْكُ ولهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيءٍ قَدِير)، ئه‌وا خواى گه‌وره له
هه‌موو گوناهه‌كانى ده‌بورێ، ئه‌گه‌ر به قه‌د كه‌فى ده‌رياش زۆر بێ). (صحيح) في صحيح
الجامع برقم(6286). 20- سه‌ڵاوه‌ت دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر
(صلی الله علیه وسلم) : كه ئه‌فه‌رموێ: (هه‌ركه‌س يه‌ك سهڵاوهتم له‌سه‌ر لێ بدات ئه‌وا
خواى گه‌وره 10 سهڵاوهتى له‌سه‌ر لێ ده‌دات، وه 10 گوناهى لێ ڕه‌ش ئه‌بێته‌وه
,وه 10 پله به‌رز ئه‌كرێته‌وه، وه 10 چاكه‌ى بۆ ئه‌نوسرێ) (صحيح) في صحيح الجامع
برقم(6359) وه باش‌ترين سهڵاوهتدانيش ئه‌مه‌يه ( اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ
وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ
إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ
كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
). 21- گه‌وره‌يى (سُبْحَانَ الله): پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ:
(به وتنى 100 جار (سُبْحَانَ الله) هه‌زار خێرى بۆ ئه‌نوسرێ، يان هه‌زار تاوانى لێ
ڕه‌ش ئه‌بێته‌وه.) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(2665) 22- ته‌وقه كردن له كاتى به‌يه‌ك گهيشتندا: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ:
(هه‌ردوو موسڵمان كه به‌يه‌ك ئه‌گه‌ن و ته‌وقه ئه‌كه‌ن ئيلا خواى گه‌وره لێيان خۆشده‌بێ
پێش ئه‌وه‌ى لێك جيا ببنه‌وه.) (حسن) في صحيح الجامع برقم(5777). 23- سه‌ردانى نه‌خۆش: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ:
(هه‌ر موسڵمانێك سه‌ردانى نه‌خۆشێكى موسڵمان بكات له به‌يانى دا، ئه‌وا حه‌فتا هه‌زار
فريشته سهڵاوهتى له‌سه‌ر ده‌ده‌ن تا ئێواره، وه هه‌ركه‌س له ئێواره‌دا سه‌ردانى
بكات، ئه‌وا حه‌فتا هه‌زار فريشته سهڵاوهتى له‌سه‌ر ده‌ده‌ن تاوه‌كو به‌يانى، وه
بۆى ده‌بێته خهزێنهيهك له به‌هه‌شت دا). (صحيح) في صحيح الجامع برقم(5767) 24- خێرى ڕيزى يه‌كه‌مى نوێژى جه‌ماعه‌ت:
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ:
(ئه‌گه‌ر هاتباو خه‌ڵكى بيان زانيبايه كه خێرى ڕيزى يه‌كه‌مى جه‌ماعه‌ت چه‌نده‌يه،
پاشان ئه‌وه‌يان ده‌ست نهكهوتايه ئيلا به
تيرو پشك (قوڕعه) نه‌بوايه، ئه‌وا بۆيان ده‌كرد.) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(5339) 25- قه‌رز دان به‌بێ سود (ربا) (بدون فوائد): پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ:
(هه‌ر موسڵمانێك (دوو جار) قه‌رز بدات به موسڵمانێك ئه‌وا وه‌كو ئه‌وه وايه كه
جارێكيان به خێر(صدقه) دابيهتى.) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(5769) 26- گه‌ياندنى خزمايه‌تى (صله الرحم): پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ:
(هه‌ركه‌سێ كه ده‌يه‌وێ ڕزق و ڕۆزى فراوان بێ و ته‌مه‌نى درێژ(پڕبه‌ره‌كه‌ت) بێ، ئه‌وا
با سه‌ردانى خزمه‌كانى بكات.) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(5956). 27- داواكردنى به‌هه‌شت و خۆپهناگرتن له
ئاگر: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ
(هه‌ركه‌سێ (3)جار داواى به‌هه‌شت بكات، ئه‌وا به‌هه‌شت ئه‌ڵێ په‌روه‌ردگارا بيخه‌ره
به‌هه‌شته‌وه، وه‌هه‌ركه‌س (3)جار خۆى پهنابگرێ له ئاگر ئه‌وا ئاگر پێى ئه‌ڵێ په‌روه‌ردگارا
بيپارێزه له ئاگر.) 28- خوێندنى قورئان: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ
(خوێندنى سوره‌تى ( قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ
اللَّهُ الصَّمَدُ لَمْ يَلِدْ وَلَمْ
يُولَدْ وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أ حَدٌ
) سورة الإخلاص، به‌قه‌د سێيه‌كى قورئان هه‌يه.) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(4405),
وه‌ده‌فه‌رموێ (خوێندنى سوره‌تى ( قُلْ يَا
أَيُّهَا الْكَافِرُونَ لَا أَعْبُدُ مَا تَعْبُدُونَ وَلَا أَنْتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ وَلَا أَنَا عَابِدٌ مَا عَبَدْتُمْ وَلَا أَنْتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِيَ دِينِ ) سورة الكافرون, خێرى به‌قه‌د خوێندنى چواريهكى
قورئان هه‌يه) (حسن) في صحيح الجامع برقم(6466) وه ده‌فه‌رموێ (هه‌ركه‌س له ڕۆژى
جومعه‌دا سوره‌تى (كهف) بخوێنێ ئه‌وا بۆى ده‌بێته نور و ڕۆشنايى له بهينى دوو جومعه‌دا)
(صحيح) في صحيح الجامع برقم(6470). 29- پاداشتى بانگ ده‌ران: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ:
(هيچ كه‌سانێك نييه له جنۆكه‌كان و مرۆڤه‌كان و هه‌رشتێكى تريش كه گوێيان له بانگ
بێ ئيللا له ڕۆژى دواييدا شاهيدى بۆ ده‌ده‌ن) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(2450). وه
ده‌فه‌رموێ: (بانگ ده‌ران له ڕۆژى دواييدا گه‌ردنيان له هه‌موو كه‌س درێژتره).
(صحيح) في صحيح الجامع برقم(6645) 30- نوێژى به كۆمه‌ڵ(جه‌ماعه‌ت): پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ:
(ئه‌نجامدانى نوێژه فه‌رزه‌كان به كۆمه‌ڵ خێر و پاداشتى به (27)پله زياتره له
ئه‌نجامدانى نوێژه‌كه له ماڵه‌وه به ته‌نيا.) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(3820) 31- ئه‌نجامدانى نوێژى خه‌وتنان (العشاء) و به‌يانى به جه‌ماعه‌ت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ: (هه‌ركه‌س
نوێژى خه‌وتنان به جه‌ماعه‌ت ئه‌نجام بدات، ئه‌وا وه‌كو ئه‌وه وايه كه شه‌و تا
نيوه‌ى شه‌و شه‌ونوێژى كردبێ، وه‌هه‌ركه‌س نوێژى بهيانيش به جه‌ماعه‌ت ئه‌نجام بدات،
ئه‌وا وه‌كو ئه‌وه وايه كه ئه‌و شه‌وه ههرنهخهوتبێ و شه‌وه‌كه هه‌موى شه‌و
نوێژى كردبێ.) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(6341). 32- كردنى نوێژه سوننه‌ته‌كان به شاراوه‌يى
(واته له ماڵه‌وه): پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ:
(كردنى نوێژه سوننه‌ته‌كان به‌شێوه‌يه‌ك خه‌ڵك نه‌ت بينێ (واته له ماڵه‌وه) به قه‌د(25) پلهيه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ى كه له‌به‌ر
چاوى خه‌ڵكه‌وه بيكه‌يت(واته: له مزگه‌وت)). (صحيح) في صحيح الجامع برقم(3821). 33- سوننه‌تى پێش نوێژى به‌يانى و فه‌رزى
به‌يانى: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ:
((دوو ڕكعات سوننه‌تى پێش نوێژى به‌يانى خێرى باشتره له هه‌موو دونيا و ئه‌وه‌ى كه
تێشى دايه.) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(3517)، وه‌ده‌فه‌رموێ: (هه‌ركه‌س نوێژى به‌يانى
بكات ئه‌وا له ژێر پهيمان و به‌ڵێنى خواى گه‌وره دايه.) (صحيح) في صحيح الجامع
برقم(6343). 34-
دوعاى چونه بازاڕ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ
(هه‌ركه‌س چوو بۆ بازاڕ و ئه‌م دوعايه‌ى خوێند: (لا إِلَهَ إِلا اللَّهُ وَحْدَهُ لا شَرِيكَ لَهُ ، لَهُ المُلْكُ ، وَلَهُ
الْحَمْدُ يُحْيِي وَيُمِيتُ ، وَهُوَ حَيٌّ لا يَمُوتُ بِيَدِهِ الْخَيْرُ ، وَهُوَ
عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ) ئه‌وا هه‌زار هه‌زار ( واته: مليۆنێك) چاكه‌ى بۆ ده‌نوسرێ،
وه هه‌زار هه‌زار خراپه‌ى لێ ڕه‌ش ده‌كرێته‌وه، وه هه‌زار هه‌زار پله به‌رز ده‌كرێته‌وه
وه خانويهكى له به‌هه‌شت بۆ دروست ده‌كرێت) (حسن) في صحيح الجامع برقم(6231) 35- فه‌زڵ و پاداشتى زانا (عالم): پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ:
(فه‌زڵى عالم له‌سه‌ر خواپه‌رست وه‌كو فه‌زڵى من وايه به‌سه‌ر نزمترينتان دا.و ده‌فه‌رموێ:
(به‌ڕاستى خواى گه‌وره و فريشته‌كانى و ئه‌هلى ئاسمانه‌كان و زه‌وى و هه‌تا مێروو
له كونهكهيدا و هه‌تا حوتيش، سه‌ڵاوه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه لێده‌ده‌ن، كه خه‌ڵكى
فێرى كارى خێر ده‌كات). (صحيح) في صحيح الجامع برقم(4213). 36- داواى شه‌هيد بوون له خواى گه‌وره
به ڕاستگۆى: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ:
(هه‌ركه‌سێ داواى شه‌هيد بوون بكات به ڕاستگۆيى ئه‌وا خواى گه‌وره دهيگهێنێته
شوێن و پله‌ى شه‌هيدان ئه‌گه‌ر چى له‌سه‌ر جێگاكه‌ى خۆشى بمرێ). (صحيح) في صحيح الجامع
برقم(6276). 37- دوعاى دوا نان خواردن و جل و به‌رگ
له‌به‌ركردن: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ:
(هه‌ركه‌سێ خواردنى خوارد و پاشان ئه‌م دوعايه‌ى خوێند { الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي
أَطْعَمَنِي هَذَا وَرَزَقَنِيهِ مِنْ غَيْرِ حَوْلٍ مِنِّي وَلَا قُوَّةٍ } ئه‌وا
خواى گه‌وره له هه‌موو گوناهه‌كانى ڕابردوى خۆش ده‌بێ.) وه ده‌فه‌رموێ: (هه‌ركه‌سێ
له‌كاتى جل وبه‌رگ له‌به‌ركردن دا بڵێ { الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي كَسَانِي هَذَا
الثَّوْبَ وَرَزَقَنِيهِ مِنْ غَيْرِ حَوْلٍ مِنِّي وَلَا قُوَّةٍ } ئه‌وا خواى گه‌وره
له هه‌موو گوناهه‌كانى ڕابردوو و دواتريشى خۆش ده‌بێ.) (حسن) في صحيح الجامع برقم(6086). 38- گوێ ڕايه‌ڵى ئافره‌ت بۆ مێرده‌كه‌ى:
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ:
(ئه‌گه‌ر ئافره‌ت پێنج نوێژه فه‌رزه بكات، وه مانگى ڕه‌مه‌زان به‌ڕۆژوو بێ، وه
داوێنى خۆى بپارێزێ، وه گوێڕايه‌ڵى مێرده‌كه‌ى بكات ئه‌وا پێى ده‌وترێ بچۆ ناو به‌هه‌شته‌وه
به‌هه‌ر دهرگايهكدا بێ له ده‌رگاكانى به‌هه‌شت كه خۆت ده‌ته‌وێت) (صحيح) في صحيح
الجامع برقم(660). 39- چاكه كردن له‌گه‌ڵ دايك و باوك: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ:
(باش‌ترين كرده‌وه لاى خواى گه‌وره ئه‌نجامدانى نوێژه‌كانه له‌كاتى خۆي‌دا، وه چاكه
كردنه له‌گه‌ڵ دايك و باوكدا) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(1094) 40- كه‌فاله‌ت كردنى يهتيم(بێ باوك): پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ:
(هه‌ركه‌سێك كه‌فاله‌تى (سه‌رپه‌رشتى) يهتيمێك بكات، ئه‌وا له‌به‌هه‌شت دا له‌گه‌ڵ
من وه‌ك په‌نجه‌ى شايهتمان و په‌نجه‌ى ناوه‌ڕاسته(واته وا لێك نزيكين). (صحيح) في
صحيح الجامع برقم(1475). 41- خوو ڕه‌وشتى جوان (حُسن الخلق): پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ:
(به ڕاستى ئيمان‌دار به هۆى ڕه‌وشتى جوانيه‌وه پله‌ى ده‌گاته پله‌ى ئه‌وانه‌ى كه
ڕۆژوو گر و شه‌و نوێژ كه‌رن) (صحيح) في صحيح الجامع برقم(1932). ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى مامۆستا هێمن
ئه‌حمه‌د پێداچونه‌وه‌ى مامۆستا صلاح الدين عبدالكريم/چه‌مچه‌ماڵ |