فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئایاخۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) به‌پێشکه‌وتنه یان به‌شوێن که‌وتنه؟ ئایاخۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) به‌پێشکه‌وتنه یان به‌شوێن که‌وتنه؟ پێشه‌كى الْحَمْدُ للَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ وَالصَّلاةُ
والسَّلامُ عَلَى رَسُولهِ الأّمِيْنِ وَعَلَى آلِهِ وَصَحْبِـهِ أجْمَعِينَ وَبَعْدُ. بێگومان شه‌يتان هه‌ميشه له هه‌وڵى له
خشته بردنى مرۆڤه‌كانه سه‌ره‌تا هه‌وڵ ده‌دات كه‌وا كافر و بێ باوه‌ڕيان بكات ئه‌گه‌ر
پێى نه‌كرا هه‌وڵ ده‌دات كه‌م ته‌رخه‌ميان پێ بكات له ئاســــت عيباده‌تدا ئه‌گــــه‌ر
هه‌ر پێى نه‌كرا ئه‌م جاره‌يــان به پيلانێكى نوێوه دێته مه‌يدان ئه‌ويش زياده
ڕه‌وى كردنه واتـه هه‌وڵ ده‌دات له سووننه‌تێكى
پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه وسلم ) لايان بدات و زياده‌ڕه‌ويان پێ بكات، وه
يه‌كێ له‌و زياده ڕه‌وييانه بريتيه له ئاهه‌نگ گێڕان به بۆنــــه‌ى لــــه دايك
بوونى باشترينى پێغه‌مبه‌ران محمد (صلی الله علیه وسلم ) با ئه‌م نووسراوه‌ى خواره‌وه
بخوێنــــينـــه‌وه بزانين حوكمى چييه؟ حوكمى ئاهه‌نگ گێڕان به بۆنه‌ى له دايك
بوونى پێغه‌مبه‌رى ئازيز (صلی الله علیه وسلم ) ئێمه وه‌كو موسڵمان واجبه له‌سه‌رمان
كه هه‌ميشه به قورئان و فه‌رمووده ڕاستـه‌كـانـى سه‌روه‌رمان عيباده ته‌كانمان
به ئه‌نجام بگه‌يه‌نين واتا نابێت له خۆمانه‌وه عيباده‌ت ئه‌نجام بده‌ين و به شێوه‌يـــه‌كـى
ئاسايى وه‌رى بگرين، بۆ نمونه نابێت ئێمه نوێژى به‌يانى بكه‌ين به‌سێ ڕكــات لـه
كاتـێـكـدا لـه سێـيـه‌م ڕكاتدا هه‌ر قورئان ده‌خوێنين و سووجده ده‌به‌ين به‌ڵام
ئه‌مـه دروست نييه لـه‌بــه‌رئـه‌وه‌ى لـه فـه‌رمــانى پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله
علیه وسلم ) لامان داوه، كه‌واته ده‌بێت ئێمه به پێى به‌ڵـگه عيبـاده‌ت ئـه‌نــجــام
بــده‌يــن وه ئــه‌گــه‌ر به‌ڵـگه‌ى له‌سه‌ر نه‌بوو ئـــه‌وا وه‌رنــاگــيــرێـــت
و ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خـــــــودا (صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رمووێت: ( مَنْ عَـمِـلَ عَمَلاً لَيْسَ عَلَيْـهِ أّمْـرُنَا
فَهُـوَ رَدٌّ ) ( أخرجة مسلم : 12 / 16 ). واته
: ( هه‌ركه‌سێك كرده‌وه‌يه‌ك ئه‌نجام بدات و فه‌رمانى ئێمه‌ى له‌سه‌ر نه‌بێت ئـــه‌وه
وه‌رناگــيـرێــت و ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه ) . جا يه‌كێ له‌وشتانه‌ى پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمانى پێ نـــه‌كــردووه و لـه‌م ڕۆژگاره‌دا ئه‌نجام ده‌درێت بريتييه له ئاهه‌نگ گێران به بۆنه‌ى له دايك بوونى پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه وسلم ) با سه‌ير بكه‌ين و بزانين له هيچ ئايه‌تێك له ئايه‌ته‌كانى قورئاندا ياخود فه‌رمووده‌يه‌كى پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمان به‌م شته كراوه بێ گومان نه‌خێر , وه بگره له‌وه‌ش زياتر هيچ يه‌كێ له خوله‌فاى ڕاشدين ( ئه‌بوبـه‌كر و عــومـه‌ر و عوسمان و عه‌لى) (ڕه‌زای خوایان لێبێت) ئه‌م كاره‌يان ئه‌نجام نه‌داوه وه له دواى ئه‌وانيش هيچ يه‌كێ له‌چوار مه‌زهه‌به‌كان: ( ئيمامى شافعى و ئيمامى مـالـيـك و ئيمامى ئـه‌حـمـه‌دى كـوڕى حـه‌نـبه‌ل و ئيمامى ئـه‌بـو حـه‌نيـفه) (ڕه‌حمه‌تى خوايان لێبێت) كه‌سيان ئه‌م كاره‌يان ئه‌نجام نه‌داوه كه‌واته بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌وا ئه‌م يـاده شتێكى داهێنراوه و نه‌ك هه‌ر پاداشت وه‌رناگيرێ له‌سه‌رى به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌ى ئــاگـرى لــێـكــراوه له لايـــه‌ن پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه وسلم ) هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت : ( ............. وَكُلُّ مُحْدَثَةٍ بِدْعَةٌ وَكُـلُّ بِـدْعَـةٍ ضَلاَلَة وَكُلُّ ضَلالَةٍ فِي النَّارِ) ( اخرجة النسائي في سننة : 3 / 188 والحديث اصلة في مسلم : 3 / 153 ). واته : ( هه‌موو تازه‌گه‌رييه‌ك له ديندا داهێنراوه ( بيدعه‌يه ) وه هه‌موو بيدعه‌يه‌كيش گومــڕايــيــه هه‌موو گومڕاييه‌كيش بۆ ئاگره ) . كه‌واته بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌م ياده وهه‌ر شتێكى تر كه پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه وسلم )فه‌رمانى پێ نه‌كردبێـت هه‌ڕه‌شه‌ى ئاگرى لێى كراوه هه‌روه‌ك له فه‌رمووده شيرينه‌كه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوداوه (صلی الله علیه وسلم ) بۆمـان ده‌ركه‌وت . پێويسته خۆمانى لێى بپارێزين . هه‌ندێك بيانووى به‌تاڵ بۆ ئه‌نجامدانى
ئه‌م كاره يه‌كه‌م : ده‌ڵێن كاتێك ئێمه ئاهه‌نگ ده‌گێڕين
خۆشه‌ويستى خۆمان ده‌رده‌بڕين به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه وسلم )وه پێغه‌مبه‌رى خودامان
(صلی الله علیه وسلم ) خۆشده‌وێت تۆ چۆن ڕێگريمان لێى ده‌كه‌يت له‌و خۆشه‌ويــســتـى
ده‌ربڕينه؟ وه‌ڵام له چه‌ند ڕوويه‌كه‌وه : 1 - ئايا تۆ گومانت هه‌يه له‌وه‌ى كه‌وا ( ئه‌بوبه‌كر و عومه‌ر و عوسمان و عه‌لى ) (ڕه‌زای خوایان لێبێت) پێغه‌مبه‌رى خودايان (صلی الله علیه وسلم ) خۆش نه‌ويستبێت؟ وه ئايا گومانت هه‌يه له‌وه‌ى كه‌وا ( ئيمام شافعى و ئيمام ماليك و ئيمـــــام ئه‌بوحه‌نيفه و ئيمام ئه‌حمه‌د )( ڕه‌حمه‌تى خوايان لێبێت) پێغه‌مبه‌رى خودايان (صلی الله علیه وسلم ) خۆشنه‌ويستبێت؟ ئايا تۆ له‌وان زياتر پێغه‌مبه‌رى خودات (صلی الله علیه وسلم ) خۆش ده‌وێت ؟ ئه‌ى بۆ ئه‌وان ئه‌م كاره‌يان نه‌ده‌كــــــرد ؟ نه‌خێر سوێند به خوا ئه‌وان گه‌لێك له ئێمه زياتر پێغه‌مبه‌رى خودايان (صلی الله علیه وسلم ) خۆشويستووه، بــه‌ڵام ئه‌وان ده‌يانزانى خۆشويستن شوێن كه‌وتنه نه‌ك يادكردنه‌وه له سالێكدا يه‌ك جار . خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ( قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ ) آل عمران: ٣١ واته : ( بڵێ - ئه‌ى پێغه‌مه‌رى خودا (صلی الله علیه وسلم )- ئه‌گه‌ر ئـێوه خواتان خۆش ده‌وێت ئه‌وا شوێنى من بكه‌ون ئه‌وكاته خواى گه‌وره ش ئێوه‌ى خۆش ده‌وێت وه له‌تاوانه‌كانيشتان ده‌بوورێت وه خواى گه‌وره لێبورده و به به‌زيى يه ) . هــه‌روه‌ها ئيمامى شافيعى ( ڕحمه‌تى خواى لێبێت ) ده‌فه‌رمووێت :( لَوْ كَان حُبُّك صَادِقَا لَأَطَعْتَهُ إِنَّ الْمُحِــبَّ لِمَـنْ يُــحِبُّ مُطِيْعٌ ) واته : ( ئه‌گه‌ر خۆشه‌ويستييه‌كه‌ت ڕاسته‌قينه بێت بۆى - پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه وسلم ) - ئـه‌وا گوێڕايه‌ڵى ده‌كه‌يت چونكه به ڕاستى خۆشه‌ويست بۆ خۆشه‌ويسته‌كه‌ى گوێ ڕايه‌ڵه ) . 2 - زۆر سه‌يره خۆشويستنى پێغه‌مبه‌رى
خودا (صلی الله علیه وسلم ) ته‌نها يه‌ك ڕۆژ له ساڵێكدا يادى بكــه‌يـنــه‌وه و
خۆشه‌ويستى بۆ ده‌رببڕين له كاتێكدا ئه‌و له هه‌موو نوێژه‌كانيدا داواى لێى خۆشبوونى
بۆ تۆ ده‌كــــرد و تۆى له ياد نه‌كردووه به‌ڵام تۆ له ساڵێكدا ته‌نها يه‌ك جار
يادى ده‌كه‌يته‌وه به‌ڕاستى سه‌يره . دووه‌م: ياخوت ئه‌م ئايه‌ته ئه‌كه‌نه
به‌ڵگه كه په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت : ( وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ
) الأنبياء: ١٠٧ وا تـه: ( تۆمان نه‌ناردووه
ته‌نها به ڕه‌حمه‌ت نه‌بێت بۆ هه‌موو جيهان ) . ده‌ى كه‌واته ئێمه يادى لــه دايــــك
بوونى ئه‌و ڕه‌حمه‌ته ده‌كه‌ينه‌وه وه‌ك به‌رز ڕاگرتنى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره (صلی الله
علیه وسلم )؟ وه‌ڵام : په‌روه‌ردگار فه‌رموويه‌تى ( وَمَا
أَرْسَلْنَاكَ ) نه‌ى فه‌رمووه (وَمَا خَلَقْنَاك) واته نـــاردنــى پێغه‌مبه‌رى
خودا (صلی الله علیه وسلم ) ( ڕه‌حمه‌ت ) بووه نه‌ك له دايك بوونى واته تۆ نابێت
ئاهه‌نگ بۆيادى له دايـك بوونى بگێڕى به‌ڵكو بۆ ناردنى گه‌ر ڕاست ده‌كه‌يت !! . له‌به‌رئه‌وه‌ى
له نێوان له دايك بوونى پێغه‌مـــبه‌ر (صلی
الله علیه وسلم ) و بوون به‌پێغه‌مبه‌رايه‌تى دا ماوه‌يه‌كى زۆر هه‌يه‌كه( چل )
ساڵه !!! سێيه‌م : ئێمه ئه‌مه وه‌ك هۆكاريك بۆ
بانگه‌شه كردن بۆ ئيسلام به‌كاردێنين بۆ حه‌رامه ؟ وه‌ڵام : هه‌روه‌كو ووتمان هه‌ر شتێك پێغه‌مبه‌رى
خودا (صلی الله علیه وسلم ) نه‌يكردبێت ئه‌وا زياده ڕه‌وييه وه هــه‌موو زياده‌ڕه‌وييه‌كيش
گومڕاييه زۆر سه‌يره ئێوه به‌گومڕايى بانگه‌شه‌ى خه‌ڵكى بكه‌ن بۆ ئيسلام، ئايه
پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه وسلم ) نافه‌رموێت: (... وَكُــــلُّ مُحْدَثَةٍ
بِدْعَةُ وَكُـلُّ بِــدْعَـــةٍ ضَلاَلَـة وَكُلُّ ضَلالَةٍ فِي النَّارِ ). به‌ڕاستى
سه‌يره گومڕايى ببێته بانگه‌شه‌كردنى خه‌ڵكى بۆ ئيسلام!! چواره‌م : ده‌ڵێن وايه ئه‌م ياده پێغه‌مبه‌رى
خوا (صلی الله علیه وسلم ) نه‌ى كردووه به‌ڵام له‌م رۆژگاره‌دا بۆدژايه‌تى كردنى
بێ باوه‌ڕان زۆر زۆر پێويسته!!! وه‌ڵام : ئاينى ئيسلام ئاينێكى گشتى و هه‌ميشه‌ييه
واته بۆهه‌موو سه‌رده‌مێك و كا تێك ده‌گونجێت وه قورئانيش به‌رنامه‌يه‌كى وه‌هايه
كه‌بۆهه‌موو سه‌رده‌مێك بگونجێت بێ گومان په‌يڕه‌وى كردنى له سه‌رده‌مى خۆمانيشدا زۆر گونجاوه و پێويسته
له‌كاتێكدا قورئان فه‌رمانى به‌وشته‌نه‌كردووه ئه‌وه تۆچۆن ده‌ڵێيت بۆئه‌م سه‌رده‌مه
زۆر زۆر پێويسته گه‌ر پێويست بوايه ئه‌وه بێ گومان پێغه‌مبه‌رى خــــودا (صلی الله علیه وسلم )فه‌رمانى پێى ده‌كرد دياره
تۆ له‌و زيره‌كترى وا ده‌ڵێت بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه زۆر زۆر پێويسته ئايــــه پێغه‌مبه‌رى
خودا (صلی الله علیه وسلم ) له يادى چووه كه وا فه‌رمانمان پێ بكات په‌نا به
خوا گه‌ر ئه‌و قسه‌يــــه بكه‌ين. پێنجه‌م : ده‌ڵێن ئه‌ى بۆچى گاوره‌كان يادى
له‌دايكبوونى عيسا(عليه السلام) ده‌گێڕن بۆ ئێمه بۆ پێغه‌مــبــه‌رى خۆمانى (صلی
الله علیه وسلم ) نه‌گێڕين ؟ وه‌ڵام : سبحان الله ! زۆر سه‌يره موسڵمان
دين له قورئان و سوونه‌ته‌وه وه‌رنه‌گرێت به‌ڵكو دين لــه گاوره‌وه وه‌ربگرێت
! من پێت ده‌ڵێم تۆ موسڵمانيت و گاور نيت، تۆ شوێن پێغه‌مبه‌رى خـودا (صلی الله علیه
وسلم ) كه‌وتوى نه‌ك شوێن كه‌وته‌ى گاوره‌كان بيت . بۆ كردنى ئه‌م ياده دوو مه‌رج پێويسته 1- دياريكردنى ڕۆژى له دايك بوونى پێغه‌مبه‌رى
خودا (صلی الله علیه وسلم ) چونكه تاكو ئێستا ڕوون نييه له چـــى ڕۆژێكدا له
دايك بووه به‌ڵكو جياوازييه‌كى زۆر هه‌يه له نێوان زاناياندا هه‌ندێكيان پێيان وايه
كه لـــه (مانگى ڕه‌مه‌زاندا) له دايك بووه وه هه‌ندێكى تريان پێيان وايه له
(8 ى ربيع الاول) له دايك بـــــــووه وه هه‌ندێكى تريان پێيان وايه له (9 ى ربيع
الاول) له دايك بووه وه هه‌ندێكى تريان پێيان وايــــــــه له (12 ى ربيع الاول)
له دايك بووه كه‌واته جياوازى هه‌يه له ڕۆژى له‌دايك بوونيدا بۆيه ناتوانــيــن
ڕۆژى ئه‌و ياده ديارى بكه‌ين و ئاهه‌نگى تيا بگێڕين . 2 -
گه‌ر ڕۆژه‌كه‌يش بزانرێت و ڕوون بێته‌وه ئه‌وا پێويستى به به‌ڵگه هه‌يه
له‌سه‌ركردنى ئه‌و كــــرداره له‌به‌رئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه وسلم
) ده‌فه‌رموێت : ( هه‌ركه‌سێك كرده‌وه‌يه‌ك بكات و فه‌رمانى ئــێمـه‌ى له‌سه‌ر نه‌بێت
ئه‌وا ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه ) ( اخرجة مسلم : 12 / 16 ) . له كاتێكدا هيچ يه‌كێك لــه‌ودوو مه‌رجه‌ى تێدا
نييه، كه‌واته‌پێويسته له‌سه‌رئێمه‌ى موسڵمانى شوێن كه‌وته‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی
الله علیه وسلم ) كه باوه‌ڕ به‌وشـتـــه‌هه‌ڵبه‌ستراوه نه‌كه‌ين . 3 -
هه‌روه‌ك ووتمان كه‌وا ڕۆژى له دايك بوونى پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه
وسلم ) زانراو نييه، به‌ڵكـو لــــه لاى زانايان ( ڕه‌حمه‌تى خوايان لێبێت ) جياوازى
هه‌يه، به‌ڵام خۆ ڕۆژى وه‌فاتى (صلی الله علیه وسلم ) هيچ جياوازييه‌كى تێدا نييه، هه‌موو زانايان يه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له
( 12 ى ربيع الاول) وه‌فاتى كردووه، ئــــه‌ى
باشه ئه‌و كه‌سانه‌ى خۆشى خۆيان ده‌رده‌بڕن له (12 ى ربيع الاول) به بۆنه‌ى له
دايك بوونيــــــــه‌وه ئه‌وه بۆ ساڵێك خه‌م و خه‌فه‌تى خۆيان ده‌رنابڕن به‌رامبه‌ر
به وه‌فاتى (صلی الله علیه وسلم ) له‌و ڕۆژه‌دا ؟!!! ئاگاداركردنه‌وه‌يه‌ك : دروست نييه ئێمه به‌خشينه‌وه‌ى شيرينى
و خێر تايبه‌ت بكه‌ين به‌م ڕۆژه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى هاوه‌ڵـــه به‌ڕێزه‌كانى ( ڕه‌زاى
خوايان لێبێت ) هه‌ڵنه‌ساون به‌م كاره، وه ئه‌گه‌ر يه‌كێك شيرينى پێداين ئه‌وا با
به جوانترين شێواز فێرى بكه‌ين كه‌وا ئه‌م ياده له ديندا نييه، وه پاشان شيرينيه‌كه‌يشى
نه‌خۆين، چونكه وه‌رگرتن و خواردنى هه‌ر خوارده‌مه‌نييه‌ك به‌م بۆنه‌يه‌وه ئه‌وا
ڕ‌ازى بوونى خۆت ده‌نوێنى به‌رامبـــه‌رى. په‌روه‌ردگارمان ده‌فه‌رموێت : (وَتَعَاوَنُوا
عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ ) المائدة: ٢
واته : ( يارمه‌تى و كۆمه‌كى يه‌كترى بكه‌ن له‌سه‌ر چاكه و له خوا ترسان
وه يارمـــه‌تى و كۆمه‌كى يه‌كترى مه‌كه‌ن له‌سه‌ر تاوان و دوژمنايه‌تى ) . له كۆتايى دا به خوێنه‌رى خۆشه‌ويست ده‌ڵێم
: ئه‌م نوسراوه ته‌نها له پێناو خۆشه‌ويستى
و به‌رگرى كردن له سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) نوسراوه به بـــــــێ
هيچ مه‌به‌ستێكى شاراوه، ئه‌گه‌ر ئێمه به‌ڕاستى
پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله علیه وسلم ) خۆش بوێت و ته‌نها گوفتار نه‌بێت به زيندوو
كردنــه‌وه وشوێن كه‌وتنى سوننه‌ته‌كانى خۆشه‌ويستى خۆمان بسه‌لمێنێن، زيندووكردنه‌وه‌ى سـونـنـه‌تــه‌كــانــى وه‌ك
: چه‌كێكى كوشنده دژ به دوژمنانى به كاربهێنين، نه‌ك به زيندووكردنه‌وه‌ى چه‌ند
بيـــدعــه‌يـــه‌ك به ناوى عيباده‌ته‌وه كه ده‌بێته هۆى دڵخۆش كردنى دوژمنانى
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) به تايبه‌ت ســـه‌ره‌كى ترين دوژمن كه شه‌يتانه.
سوفيانى سه‌ورى ( ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت
) ئه‌فه‌رموێت : ( الْبِدْعَةُ أَحَبُّ إِلَى إِبْليْسَ مِـنَ الْمَعْصِيْةِ , الْمَعْصِيْة
يُتَابُ مِنْهَا وَالْبِدْعَة لَا يُتَابُ مِنْهَا ) ( مجموع الفتاوى : 11 / 472 )
. واته : ( بيدعـه خۆشه‌ويستره له‌لاى شه‌يتان له تاوان، چونكه تاوان ته‌وبه‌ى
لێى ده‌كرێت، به‌ڵام بيدعه ته‌وبه‌ى لێـينـاكرێـت ) . له‌وته‌ى پياو چاكه‌كان سه‌باره‌ت به بيدعه قال ابن عمر: ( كُلُّ بِدْعَة ضَلَالَة
وَإِنْ رَآهَا النَّاسُ حَسَنَة ). صححه الألباني . واته
: ( هه‌موو بيدعه‌يه‌ك گومراييه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكيش به باشى بزانن ) قال الفضيل بن عياض : ( مَنْ جَلَسَ مَعَ صَاحِبِ
بِدْعَةٍ لَمَ يُعْطَ الْحِكْمَة ) . واته:
(هه‌ركه‌سێك دابنيشێت له‌گه‌ڵ خاوه‌ن بيدعه‌يه‌كدا ئه‌وه دانايى پێى نه‌به‌خشراوه) قال ابن مسعود : (رضي الله عنه) (اتَّبِعُوا
وَلاَ تَبْتَدِعُوا ؛ فَقَدْ كُفِيتُمْ) رواه الطبراني بسند صحيح . واته: شوێن سوننه‌تى
پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه وسلم ) بكه‌ون و شت له ناو ديندا زياد مه‌كه‌ن
چونكه شوێن كه‌وتنى سوننه‌ت كيفايه‌ته‌و پێويست به بيدعه‌و شتى زياد ناكات ، ئيمامى مالك (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) ده‌فه‌رموێت:
(من ابتدع في الإسلام بدعة يراها حسنة فقد زعم أن محمداً (صلی الله علیه وسلم ) خان
الرسالة،لأن الله يقول: الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ فما لم يكن يومئذ ديناً،
فلا يكون اليوم ديناً). بڕوانه: الإعتصام، للإمام الشاطبي، 1/65. واته: هه‌ر كه‌سێك
بيدعه‌و زياده‌يه‌ك له ئيسلام‌دا دابهێنێت و گومانى وابێت كارێكى باشه و بيدعه‌يه‌كى
حه‌سه‌نه‌يه ئه‌وه ئه‌و كه‌سه گومانى وايه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم
) خيانه‌تى كردووه له گه‌ياندنى ئه‌م دينه، چونكه خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت:
ئه‌مڕۆ دينم بۆ ته‌واوو كامل كردوون (به هيچ شێوه‌يه‌ك نابێت لێى زياد بكرێت هه‌ر
وه‌ك چۆن نابێت لێى كه‌م بكرێت) بۆيه هه‌ر ووته‌و كارێك له‌و ڕۆژه‌دا دين نه‌بووبێت
ئه‌وه به هيچ شێوه‌يه‌ك ئه‌مڕۆ نابێت به دين. داواكارين له خوداى په‌روه‌ردگار هيدايه‌تمان
بدات بۆ شوێن كه‌وتنى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ويستمان (محمد (صلی الله علیه وسلم )) وه
به‌دوورمان بخات له گشت شتێكى داهێنراو به‌ناوى دينه‌وه ئامين. (((((
وصلى الله على محمد و آله وصحبه وسلم
))))) له‌زنجیره ڕێنماییه‌کانی په‌رتوکخانه‌ی دێرین له‌سۆران |