فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وتهی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فهتوا
|
پرسیارێك که زۆرجار ڕووبەڕووی مامۆستایانی ئاینی دەبێتەوە موسڵمانان تێناگەیەنرێن!!! پرسیارێك که زۆرجار ڕووبەڕووی مامۆستایانی ئاینی دەبێتەوە موسڵمانان تێناگەیەنرێن!!! بسم الله الرحمن الرحيم ئەگەر کەسێك چووە ناو
مزگەوت و بینی ڕیزو صەفەکان هەموویان تەواون پڕبوونەتەوەو هیچ بۆشایی نەماوەتەوە،
ئایا ئەم کەسە لەم کاتەدا چی بکات؟! بەپشتیوانی خوای گەورە دەڵێم: بێگومان
زانایانی ئیسلام قسەیان لەسەر کردووەو جیاوازیان هەیە لەسەری. (١) هەندێك لەزانایان دەڵێن: نوێژ کردن بەتەنهاو لەداوی ڕیزو
صەفەکان نابێت و بەڵکو ئەگەر نوێژ بکات ئەوا نوێژەکەی بەتاڵەو پێویسته دووبارەی
بکاتەوە!!! بەڵگەشیان ئەم فەرموودەیەی پێغهمبهری خوايه (صلی الله عليه وسلم) «
أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) رَأَى رَجُلاً يُصَلِّى خَلْفَ
الصَّفِّ وَحْدَهُ فَأَمَرَهُ أَنْ يُعِيدَ ... رواه أحمد وأبو داود وفی صحیح
المشکاة [٢١] واته: پێغهمبهری خوا (صلی الله عليه وسلم) پیاوێکی بینی لەدوای
ڕیزو صەفەکانەوه نوێژی کرد، جا فەرمانی پێکرد که دووبارەی بکاتەوە - نوێژەکەی-... (٢) هەندێكی تر لەزانایان دەڵێن: نوێژ کردن بەتەنهاو لەداوی ڕیزو
صەفەکان دروسته و هیچی تێدا نی یه.. بەڵگەشیان ئەم ئایەتەیە، که خوای گەورە
دەفەرمووێت: { فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ مَا ٱسۡتَطَعۡتُمۡ } سورة التغابن(١٦) . واته:
تا دهتوانن له خوا بترسن و عیبادەت و تهقوای خوا بكهن چهندێكتان توانی..
گفتوگۆ.. بێگومان جەند حاڵەتێك دروست دەبێت بۆ ئەم نوێژ خوێنه:- • یان ئەوەیه
کەسێك لە نوێژ خوێنان ڕابکێشیت و لەدواوە لەگەڵی بوەستێت. • یان بچێته پێشەوە بۆ
لای ئیمام و لەتەنیشت ئیمام بوەستێت. • یان واز لە نوێژه جەماعەتەکه بهێنێت و
پاشان بەتەنها نوێژەکەی بکات. • یان بەتەنها خۆی ڕیزێك دروست بکات و بوەستێت. ئەم
چوار حاڵەتەی بۆهەیه.. حاڵەتی یەکەم: کەسێك لە نوێژ خوێنان ڕابکێشیت و لەدواوە لەگەڵی
بوەستێت، بێگومان ئەمەش چەند شتێکی نەخوازرو دروست دەکات، (١- بۆشایی دەخاته
ڕیزێكەوە. ٢- دروست کردنی تەشویش. ٣- چولەو حەرەکه دەکەوێته ناوڕیزەکەوە ). حاڵەتی دووەم: بچێته پێشەوە بۆ لای ئیمام و لەتەنیشت ئیمام
بوەستێت، بێگومان ئەمەش چەند شتێکی نەخوازرو دروست دەکات، (١- دروست کردنی تەشویش.
٣- چوڵەو حەرەکه دەکەوێته ناوڕیزەکەوە، ٣- ئازاردانی موسڵمانان، ٤- دەگونجێت دوای
ئەو کەسی دووەمیش بێت و بەهامان شێوە بچێتە پێشەوە بۆلای ئیمام پاشان کەسێکی تر
بێت و پاشان کەسێکی تر بێت..... تاکو لای ئیمامیش دەبێت بەڕیزێك، کە ئەمیش
مخالەفەی سوننەتە...). حاڵەتی سێیەم: واز لە نوێژه جەماعەتەکه بهێنێت و پاشان بەتەنها
نوێژەکەی بکات، بێگومان ئەمەش لەدەستدانی خێروپاداشتی زۆره که پاداشتی نوێژی
جەماعەت گەلێك زۆرە... حاڵەتی چوارهم: بەتەنها خۆی ڕیزێك دروست بکات و بوەستێت، بێگومان
ئەم حاڵەته لەهەموویان ئاسان ترو مام ناوەند ترە بێ کێشه ترە... کەواته: وتەو
بەڵگەی ئەو زانایانه بەهێز ترە که دەڵێن: نوێژ کردن بەتەنهاو لەداوی ڕیزو صەفەکان
دروسته و هیچی تێدا نی یه.. وه خوای گەورە دەفەرمووێت: { فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ مَا
ٱسۡتَطَعۡتُمۡ } سورة التغابن(١٦) . واته: تا دهتوانن له خوا بترسن و عیبادەت و
تهقوای خوا بكهن چهندێكتان توانی.. پەروەردگار ئەگەر پێکاومه ئەوە لە چاکی و
فضلەکانی تۆیه بەسەرمەوە، ئەگەر نا لەخۆم و شەیتانەوەیه... وصلی الله علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم ئامادهکردنی : مامۆستا أبوبکر أحمد ١٣ی (ربيع الأول)ی ساڵی ١٤٣٥ی كۆچی.. |