هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی نوێژخوێنان

هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی نوێژخوێنان

پێشه‌كى

الحمدلله رب العالمين،والصلاة والسلام على نبينا محمد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وآله وصحبه أجمعين،أما بعد:

موسڵمانى خۆشه‌ويست نوێژ له‌ ئاينى پيرۆزى ئيسلامدا گرينگيه‌كى زۆرى هه‌يه‌ بۆيه‌ خواى په‌روه‌ردگار و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى  (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)زۆر هانمان ده‌ده‌ن له‌سه‌ر كردنى نوێژه‌كان له‌كاتى خۆيداو كردنى به‌ شێوازێكى ڕێك و پێك، خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: (إِنَّ الصَّلَاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَوْقُوتًا )النساء: 103واته‌: ( به‌ڕاستى نوێژ له‌سه‌ر باوه‌ڕداران فه‌ڕزێكه‌،  كات و شێوه‌ى كردنه‌كه‌ى لاى خواى گه‌وره‌ ديارى كراوه‌ ). وه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا  (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)ده‌فه‌رمووێت: (بين الرجل وبين الكفر ترك الصلاة)(صحيح الترغيب والترهيب رقم : 563). واته‌: ( ئه‌و كرداره‌ى كه‌ جيا كه‌ره‌وه‌يه‌ له‌ نێوان موسڵمانێتى مرۆڤـ و كافر بوونى وازهێنانه‌ له‌ نوێژ ).وه‌چه‌نده‌ها ئايه‌ت وفه‌رمووده‌ى تر هه‌ن كه‌ هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى زۆر توند له‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ نوێژ ناكه‌ن يان له‌كاتى خۆيان ناى كه‌ن يان به‌شێوازێكى ڕێك و پێك ناى كه‌ن، بۆيه‌ ئه‌گه‌ر شتێك ئه‌ونده‌ گرينگ بێت ده‌بێت به‌شێوازێكى ڕێك و پێك و دوور له‌ هه‌ڵه‌ ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام زۆر هه‌ڵه‌ هه‌ن خه‌ڵكێكى زۆر بێ ئاگان له‌ ئه‌نجام دانى، بۆيه‌ به‌پێويستم زانى كه‌وا هه‌ڵسم به‌كۆكردنه‌وه‌و وه‌رگێرانى ئه‌و هه‌ڵانه‌ى كه‌ زۆرێك له‌نوێژ خوێنان كه‌وتوونه‌ته‌ ناويه‌وه‌، ئه‌م هه‌ڵانه‌ش هه‌ندێكيانم له‌ كتێبى ( الدليل العلمي ، حكم وأحكام – سنن وآداب – فرائد وفوائد، مؤليف: عبدالعزيز بن محمد بن عبدالله السدحان) وه‌رگرتووه‌، هه‌ندێكيانيشم له‌ ماڵپه‌ڕه‌ ئايينيه‌كانه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌، خواى په‌روه‌ردگار نيه‌تمان پاك كات و ئيخلاصمان پێ بدات له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌م بابه‌ته‌و بيكات به‌ زه‌خيره‌يه‌ك بۆ قيامتمان.

هه‌ندێك هه‌ڵه‌ى نوێژ خوێنان

1- نيه‌ت هێنان به‌زمان: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)ده‌فه‌رمووێت:( إنما الأعمال بالنيات وإنما لكل امرئ ما نوى ) (رواه البخاري ومسلم وغيرهما).  واته‌: (كرده‌وه‌ و په‌رستشه‌كان ته‌نها به‌ نيه‌ته‌وه‌ ده‌بن، وه‌ هه‌موو كه‌سێكيش ته‌نها ئه‌وه‌ى بۆ هه‌يه‌ كه‌ نيه‌تى لێ هێناوه‌)

2- ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه‌ به‌ قورئان خوێندن و زكركردن له‌ كاتى نوێژ:

ڕونكردنه‌وه‌يه‌ك: ئه‌م ده‌نگ به‌رز كردنه‌وه‌يه‌ له‌و كاتانه‌يه‌ كاتێك كه‌ نوێژ به‌ سرى ده‌كرێت وه‌ك ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه‌ له‌ نوێژى نيوه‌ڕۆ.

3- پشت به‌ستن به‌ دينگه‌ (كۆله‌گا ) و ديوار به‌بێ پێويست:

ڕونكردنه‌وه‌يه‌ك: دروسته‌ بۆ كه‌سێك كه‌ نه‌خۆشبێت يان به‌ساڵاچوو بێت يان بێ تاقه‌ت بێت، له‌كاتى نوێژكردنى خۆى بدات به‌سه‌ر گۆچانێك يان هه‌ر شتێكى تر...

4- وتنى (اللهم اغفر لي ولوالدي) كاتێك ئيمام ده‌ڵێت: (وَلَا الضَّالِّينَ )

وتنى ئه‌م ووشه‌يه‌ درووست نيه‌ چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خودا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)نه‌ى فه‌رمووه‌ وه‌ ئه‌مريشى پێنه‌كردوين كه‌ ئه‌م ووشه‌يه‌ بڵێين له‌ناو نوێژدا له‌و كاته‌تدا به‌ڵكو ته‌نها ده‌ڵێيت (آمين) نه‌ك بڵێيت( اللهم اغفر لي ولولدي ).

5- ڕاست نه‌بوونى ڕێزه‌كانى( نوێژ) و به‌جێ هێشتنى بۆشايى له‌ به‌ينى يه‌كتر:

به‌داخه‌وه‌ ئه‌م شێوازه‌ له‌ زۆرێك له‌ مزگه‌وته‌كان ده‌بينين كه‌ ڕيزى نوێژه‌ كان خوار و خێچن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) زۆر گرينگى به‌ڕێزه‌كان و ڕاستو ڕێك و پێكى و پڕكردنه‌وه‌ى بۆشايى وكه‌لێنه‌كان ده‌دا.

6- به‌رز نه‌كرنده‌وه‌ى ده‌سته‌كان له‌ كاتى ته‌كبير كردندا له‌و شوێنانه‌ى كه‌ سوننه‌ته‌ ده‌ست به‌رز بكه‌يته‌وه‌،له‌كاتى چونه‌ ركوع ، هه‌ڵسانه‌وه‌ له‌ ركوع.....هتد:

7- وتنى (إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ ) البقرة: ١٥٣ له‌ لايه‌ن هه‌ندێك كه‌س كه‌ داخيلى ناو مزگه‌وت ده‌بن: ئه‌مه‌شيان له‌كه‌سانێك ده‌بينرێت كاتێك كه‌مێك دواكه‌وتوه‌ له‌نوێژدا بۆيه‌ ئه‌م وشه‌يه‌ ده‌ڵێت بۆئه‌وه‌ى ئيمام كه‌مێك بوه‌ستێت كه‌ئه‌مه‌شيان ناشه‌رعيه‌.

8- توانا نه‌كردنه‌ سه‌ر حه‌وت ئێسكه‌كان، وه‌ به‌رزكردنه‌وه‌ى پێييه‌كان به‌ تايبه‌تى له‌كاتى سوجده‌، يان دانانى پێيه‌كيان له‌سه‌ر ئه‌وى تريان:

پێويسته‌ موسڵمان كاتێك نوێژ ده‌كات ته‌واو هێزى خۆى بخاته‌ سه‌ر حه‌وت ئێسكه‌كانى ئه‌وانيش سه‌ر و هه‌ردوو ده‌ست و هه‌ردوو ئه‌ژنۆ و هه‌ردوو پێيه‌كانن، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س هه‌ن پێيه‌كانيان په‌رزده‌كه‌نه‌وه‌ له‌كاتى سوجده‌دا، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)ده‌يفه‌رموو:( إذا سجد العبد سجد معه سبعة آراب: وجهه ، وكفاه ، وركبتاه ، وقدماه ) مسلم وأبو عوانة وابن حبان واته‌: (كه‌ نوێژکه‌ر سوژده‌ ده‌بات، حه‌وت ئه‌ندامى له‌ گه‌ڵدا سوژده‌ ده‌بات : نێو چاوان، و ناو له‌ په‌كان ، و ئه‌ژنۆكان،ولێوارى پێكان).

9- چاوه‌ڕوان كردنى ئيمام (له‌ نوێژ) له‌ كاتى دانيشتنى تاوه‌كو هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌:

زۆرێك له‌ نوێژ خوێنان كاتێك ده‌چن بۆ مزگه‌وت ده‌بينن ئيمام له‌ ته‌حيات دايه‌ يان له‌ حاڵه‌تێكى تر ئه‌وه‌ چاوه‌ڕێى ئيمام ده‌كه‌ن تاوه‌كو هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌ ئينجا نوێژه‌كانيان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن،كه‌ ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌يه‌ ئه‌گه‌ر ئيمام له‌ چ حاڵه‌تێك دابوو تۆش له‌وحاڵه‌ته‌ يه‌كسه‌ر نوێژى له‌گه‌ڵ داببه‌ستيت.

10- پشت ڕێك نه‌كردن، له‌ ڕاوه‌ستان و له‌ ركوع و له‌ سوجده‌ و له‌ دانيشتن له‌ به‌ينى سوجده‌كان: پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)فه‌رموويه‌تى:( لا تجزىء صلاة الرجل حتى يقيم ظهره في الركوع و السجود)(أبو عوانة وأبو داود والسهيلي(61)وصححه الدار قطني). واته‌:( هيچ كه‌سێك نوێژى له‌ سه‌ر ناكه‌وێت تاكو پشتى ڕاست نه‌كاته‌وه‌ له‌ كڕنووش و سوژده‌كانيدا ).

11- دووباره‌ كرنده‌وه‌ى ته‌حيات له‌ يه‌ك كاتدا: ياخود دووباره‌ كردنه‌وه‌ى هه‌ر زكرێك، چه‌ند جارێك به‌دواى يه‌كتر وه‌ك ده‌بينين لاى هه‌ندێك كه‌س كه‌وا نه‌خۆشى نه‌فسيان هه‌يه‌ 10 جار ده‌ڵێت الحمدلله الحمدلله.....، بێجگه‌ له‌و زكرانه‌ى كه‌ له‌ سوننه‌ت هاتون، وه‌ك وتنى سێ جار (سبحان رب الأعى) له‌ سوجده‌ ........هتد

12-هه‌ڵسانه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى له‌ جه‌ماعه‌ت دواكه‌وتووه‌ پێش سه‌لام دانه‌وه‌ى ئيمام:

13- جێبه‌جێ نه‌كردنى ركوع و سوجده‌ به‌ڕێك و پێكى و ته‌واوى:

پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموويه‌تى:(أسوأ الناس سرقة الذي يسرق من صلاته ). (ابن أبـي شيبة ( 1 / 89 / 2 )  والطبرانـي والـحاكم وصححه ووافقه الذهبـي ) واته‌ : خراپترين دز له‌ خه‌ڵكيدا ئه‌و كه‌سه‌يه‌ كه‌ دزى له‌ نوێژه‌كه‌يدا بكات، هاوه‌ڵانى فه‌رموويان: ئه‌ى پێغمبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) چون دزى له‌ نوێژه‌كه‌ى ده‌كات؟ ئه‌ويش فه‌رمووى: " لا يتم ركوعها وسجودها " واته‌ : كڕنووش و سوژده‌كانى به‌ ته‌واوى نابات.

14- پێش كه‌وتنى ئيمام: به‌داخه‌وه‌ ئه‌م شێوازه‌ لاى زۆرێك له‌ نوێژ خوێنان ده‌بينرێت، كه‌ پێش ئيمام ده‌كه‌ونه‌وه‌ له‌ناو نوێژدا، ئه‌بوهريره‌ له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)ده‌گێرێته‌وه‌: ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)فه‌رمووى: ( أما يخشى الذي يرفع رأسه قبل الإمام أن يحول الله رأسه رأس حمار).( متف عليه) واته‌: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)ده‌فه‌رمووێت: (ئايه‌ ناترسێت ئه‌و كه‌سه‌ى سه‌رى به‌رز ئه‌كاته‌وه‌ پێش ئيمام، خواى گه‌وره‌ سه‌رى بگۆرێت به‌ سه‌رى گوێ درێژ)

15- دانه‌ پۆشينى هه‌ر دووشان: واته‌ ڕووت كردنيان له‌ناو نوێژدا.

16- درێژ كرنه‌وه‌ى وشه‌ى (أكبر) بۆ (أكبار):

17- نوێژ كردنى هه‌ندێك نه‌خۆش به‌ دانيشتنه‌وه‌ له‌ كاتێكدا تواناى وه‌ستانى هه‌يه‌

18- چاو نوقاندن له‌ ناو نوێژدا: يان سه‌ير نه‌كردنى شوێنى سوجده‌، سه‌يركردنى ئاسمان و ڕاست و چه‌پ.

19- كردنى نوێژى سوننه‌ت له‌ كاتى قامه‌ت كردن بۆ نوێژى جه‌ماعه‌ت:

ڕونكردنه‌وه‌يه‌ك: ده‌بينين زۆرێك له‌ خه‌ڵكى له‌كاتى قامه‌ت كردن بۆنوێژى واجب نوێژى سوننه‌ت ده‌كه‌ن، يان زۆرى نه‌ماوه‌ بۆ قامه‌ت كردن نوێژى سوننه‌ت ده‌كه‌ن، بۆيه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ناو نوێژدابوويت و قامه‌ت كرا بۆنوێژى واجب ئه‌گه‌ر زانيت زۆرت ماوه‌ نوێژه‌ كه‌ت ته‌واو كه‌يت ئه‌وا ده‌بێت نوێژه‌كه‌ت ببڕى، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌مێكت مابوو ئه‌وا ده‌توانيت، نوێژه‌ كه‌ت ته‌واو بكه‌يت.

20- په‌له‌كردن له‌ ڕۆيشتن بۆ گه‌يشتن به‌ نوێژى جه‌ماعه‌ت:

ڕونكردنه‌وه‌يه‌ك: موسڵمانى خۆشه‌ويست پێويسته‌ كاتێك دێيت بۆ مزگه‌وت له‌سه‌ر خۆو هێواش بێيت بۆ مزگه‌وت نه‌ك به‌ڕاكردن و په‌له‌كردن، ئه‌گه‌ر نوێژيش به‌ جه‌ماعه‌ت ته‌واو ببو ئه‌وا تۆ وه‌ره‌ نوێژه‌كه‌ت به‌ته‌نها بكه‌، چونكه‌ خێرى جه‌ماعه‌ته‌كه‌ت هه‌ر بۆ ده‌نووسرێت.

21- نوێژ كردن به‌ پۆشاكێكى ته‌نك كه‌ لاشه‌ى تێدا دياربێت: وه‌كو جلى وه‌رزشى يان بێجامه‌ى نووستن يان سێجارێك.....هتد

22- تف فرێدان به‌رامبه‌ر قيبله‌. مه‌به‌ست لێره‌ دا له‌ناو نوێژو له‌ناو غه‌يرى نوێژيشه‌ له‌مزگه‌وتدا:

23- كۆكرنده‌وه‌ى قژ و پۆشاك: ئه‌و قه‌ميص و پانتۆڵانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ له‌ له‌نوێژدا سه‌ر ده‌ستى قه‌ميصه‌كانيان هه‌ڵده‌ ده‌نه‌وه‌ يان ده‌لينگى پانتۆڵه‌كانيان هه‌ڵده‌ ده‌نه‌وه‌.

24- نه‌ گێرانه‌وه‌ى باوه‌شك ، وه‌ده‌م نه‌گرتن له‌ كاتى باوه‌شكدا:

25- جوله‌ كردنى زۆر له‌ نوێژدا به‌ بێ ئه‌وه‌ى پێويستيت پێى هه‌بێت:

ڕونكردنه‌وه‌يه‌ك: ده‌بيستين له‌هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر له‌ نوێژدا له‌سێ حه‌ڕه‌كه‌ زياتر بكه‌يت ئه‌وا نوێژه‌ كه‌ت به‌تاڵه‌، كه‌ ئه‌مه‌شيان هيچ ئه‌صل و بنه‌مايه‌كى نيه‌ له‌ ديندا، به‌ڵكو حه‌ڕه‌كه‌ كردن له‌نوێژدا ڕێگه‌ پێدراوه‌ به‌ قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ى ئيشت پێيه‌تى.

26-هاتن بۆ مزگه‌وت له‌ دواى خواردنى سير و پياز: يان هه‌رشتێكى بۆن ناخۆش، چونكه‌ نوێژخوێنان و فريشته‌كان پێى ئه‌زيه‌ت ئه‌خۆن.

27- داپۆشينى ده‌م:ئه‌م داپۆشينه‌ش زياتر له‌لايه‌ن به‌ساڵاچووه‌كان ده‌بينرێت، كه‌ ده‌ميان داده‌پۆشن به‌ جه‌مه‌دانى و شتى تر.

28- په‌نجه‌ له‌ ناو يه‌ك نان و قرتاندنى په‌نجه‌كان له‌ ناو نوێژدا.

29- لاربونه‌وه‌و ڕێك ڕانه‌وستان له‌ ناو نوێژدا.

30- نه‌كردنى دوو ركه‌عه‌ت نوێژى (تحية المسجد) له‌كاتى چوونه‌ ناو مزگه‌وت.

31- پێش كه‌وتنى ئيمام له‌ گه‌ڵ مه‌ئموم كاتێك به‌ ته‌نها ئيمام له‌گه‌ڵ يه‌كێك نوێژ به‌جه‌ماعه‌ت ده‌كات، ده‌بێت هه‌ردووكيان له‌ڕاستى يه‌كتر بن.

32- نه‌ جوڵاندنى زمان و لێوه‌كان له‌ كاتى خوێندنه‌وه‌ى قورئان و زكره‌كانى تر.

33- گرتنى شوێنێك له‌ مزگه‌وت: واته‌ نوێژ كردن له‌ شوێنێكى تايبه‌ت له‌ مزگه‌وت به‌ به‌رده‌وام، هه‌ر وه‌كو ده‌بينين له‌ لاى زۆرێك له‌ نوێژ خوێنان به‌تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نيان به‌سه‌رچووه‌ كه‌ شوێنێكيان بۆ خۆيان ده‌ست نيشان كردووه‌ له‌ مزگه‌وت.

34- نوێژ كردن به‌بێ سوتره‌: پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)ده‌فه‌رمووێت:( لا تصل إلا إلـى سترة ، ولا تدع أحداً يـمر بين يديك ، فإن أبـى فالتقاتله ؛ فإنَّ معه القرين ).(ابن خزيـمة في " صحيحه " ( 1 / 93 / 1 ) بسند جيد) واته‌: ( نويژ مه‌كه‌ ئيللا ڕووه‌و به‌ربه‌ستيك نه‌بێ ، ڕێگه‌ش به‌ كه‌س مه‌ده‌ به‌ به‌رده‌متدا تێپه‌ڕێت ، ئه‌گه‌ر هه‌ر سوربوو له‌ سه‌ر ڕۆشتن ئه‌وا له‌ گه‌ڵيدا بجه‌نگێ ، چونكه‌ شه‌يتانى له‌گه‌ڵدايه‌ ) .

سوتره‌: بريتيه‌ له‌ دانانى شتێك له‌ به‌رده‌م نوێژدا كه‌ له‌ باڵێك يان بستێك كه‌متر نه‌بێت، وه‌ مه‌وداى نێوان نوێژ خوێن و سوتره‌ كه‌ سێ باڵ بێت له‌ به‌ينى پێيه‌كانى بۆ سوتره‌، واته‌ كاتێك ده‌ڕۆيت بۆسوجده‌ مه‌ودايه‌كى كه‌م بمينێت له‌ به‌ينى سه‌رو سوتره‌ كه‌.

35- ده‌ست گرتن له‌ ژێر ناوك، يان له‌سه‌ر ناوك.كه‌ ئه‌م شێوازه‌ له‌ زۆرێك له‌ نوێژ خوێنان ده‌بينرێت، بۆيه‌ دبێت ده‌ست گرتن له‌سه‌ر سينگ بێت.

36- وتنى (( سبحان من لا يسهو)) له‌ سوجده‌ى سه‌هودا.

37- وتنى(ولا اللالين) له‌ جياتى( ولا الضالين ) ، وه‌هه‌روه‌ها وتنى( قل والله أحد) له‌ جياتى( قل هو الله أحد).

38- دوعا كردن و ده‌ست به‌رز كردنه‌وه‌ له‌دواى نوێژه‌ فه‌ڕزه‌كان به‌ كۆمه‌ڵ.كه‌ به‌م شێوازه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رو(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)صه‌حابه‌كانى وارد نه‌بووه‌، سوننه‌ت وايه‌ له‌ به‌ينى بانگ و قامه‌ت دوعا بكرێت.

39- مه‌سح كردنى ته‌نها پێشه‌وه‌ى سه‌ر.ئه‌وه‌ى سونته‌ ده‌بێت هه‌ردوو ده‌ستت ته‌ر بكه‌يت به‌گشت سه‌رت دابێنى له‌گه‌ڵ گوێچكه‌كانيش نه‌ك ته‌نها بێشه‌وه‌ى سه‌ر.

وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين

وصلى الله على نيبنا محمد و آله وصحبه أجمعين

ئاماده‌کرن و وه‌رگێڕانی باوکی یاسر

پێداچوونه‌وه‌ی: مامۆستا ادریس باڵه‌کایی...... مامۆستا هه‌ڵگۆرد گه‌ڵاڵی

له‌بڵاوکراوه‌ی ڕێنماییه‌کانی دێرین له‌سۆران