فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
فیسق – پێناسه‌ی – جۆره‌کانی – زیانه‌کانی – وه‌ئه‌وانه‌ی کهفاسقن فیسق – پێناسه‌ی – جۆره‌کانی – زیانه‌کانی
– وه‌ئه‌وانه‌ی کهفاسقن بسم الله الرحمن الرحيم الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام
على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.
موسڵمانانى خۆشه‌ويست ده‌مانه‌وێت له‌م
بابه‌ته‌دا باسى فاسق بكه‌ين و بزانين به‌كێ ده‌وترێت فاسق، وه‌چه‌ند جۆرى هه‌يه سزا‌و
حوكمى شه‌رعى چييه بۆ فاسقه‌كان له دونيا و دوارۆژدا، وه زيانى كه‌سى فاسق چييه
بۆ سه‌ر خۆى و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ى؟ إن شا‌ء الله به‌شێوه‌يه‌كى پوخت ڕوونى دهكهينهوه. له‌ڕاستى دا ئه‌وه‌ى زۆر به‌كاردێت بۆ پێناسه‌ى
فاسق ئه‌وه‌يه كه ده‌وترێت: ((فاسق به‌زۆرى ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه گوێڕايه‌ڵى
شه‌رعى خوايان كردبێت إقراريان به‌شه‌رعى خوا كردبێت پاشان به‌ڕه‌زامه‌ندى خۆى وازبهێنى
له گوێڕايه‌ڵى كردنى زۆرێك له‌حوكمه شه‌رعييه‌كان يان له هه‌ندێكى، ئه‌وكه‌سه هه‌رچييه‌ك
بێت پياو بێت يان ئافره‌ت ده‌سه‌ڵاتدار بێت يان بێ ده‌سه‌ڵات، ده‌وڵه‌مه‌ند بێت يان
هه‌ژار سپى پێست بێت يان ڕه‌ش پێست كه ئه‌و سيفهتانهى تێدا بوو كه نيشانه‌ن بۆ
فاسق ئه‌وه ئه‌و كه‌سه كه‌سێكى فاسقه))، هه‌روه‌ها (فسق) به‌و كه‌سه‌ش ده‌وترێت
كهگوناهو تاوانى گه‌وره‌و بچوك ئه‌نجام بدات وبه‌رده‌وام بێت له‌سه‌رى، له‌ڕاستى دا
به مشك ده‌وترێت: (فويسيقه) له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گياندارێكه سيفه‌تى پيسى و خهبيثى
تێدايه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌يه كه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت:
(وإن الفويسقة تضرم على الناس بيتهم أو بيوتهم) (صحيح سنن أبي داود: 3732). واته:
(مشك بكوژن، چونكه سيفه‌تى پيسى تێدايه) كه‌سى فاسقيش هه‌ر به‌هه‌مان شێوه زۆرێك
له‌تاوانه‌كان يان هه‌ندێك له‌تاوانه پيسهكان ئه‌نجام ئه‌دات به‌ئاره‌زووى خۆى له‌به‌ر
ئه‌وه پێى ده‌وترێت كه‌سێكى فاسق، چونكه هه‌ركه‌سێك تاوان ئه‌نجام بدات و په‌شيمان
نه‌بێته‌وه و به‌رده‌وام بێت له‌سه‌رى ئه‌وه ده‌بێته سيفه‌تێكى ناشيرين بۆ ئه‌و
كه‌سه و به‌كه‌سێكى سيفهت ناشيرين ده‌ناسرێت، هه‌ر بۆيه جێگه‌ى خۆيه‌تى كه پێى
بوترێت فاسق. فسق ده‌كرێت به‌دوو به‌شه‌وه: 1- فسقى گه‌وره: (كهخاوهنهكهى له‌چوارچێوه‌ى
ئيسلام ده‌چێته ده‌ره‌وه)، كه هه‌ر كه‌سێك ئه‌نجامى بدات و به‌رده‌وام بێت له‌سه‌رى
و په‌شيمان نه‌بێته‌وه و به‌و حاڵهيهوه بمرێ ئه‌وه پاشه‌ڕۆژێكى ترسناك چاوه‌ڕوانيان
ده‌كات ئه‌ويش چوونه ناو ئاگرى دۆزه‌خه بهههتاههتايى په‌نا به‌خوا. وه‌كو هاوبه‌ش
بڕياردان بۆ خواى گه‌وره و كوفركردن و دوو ڕوويى
له‌بوارى بيروباوه‌ڕدا.... 2- فسقى بچووك: ئه‌م جۆره فسقه ناگاته
ئه‌و ڕادهيهيى كه خاوه‌نه‌كه‌ى له دين به‌ده‌ر بێت به‌ڵام موستهحهقى چوونه دۆزه‌خ
ده‌بێت به‌ئه‌ندازه‌ى ئه‌و تاوان و خراپهكاريانهى كه هه‌يه‌تى دواى ئه‌وه به‌هۆى
ئيمانهكهيهوه يان به‌گوێره‌ى ئيمانه‌كه‌ى له دۆزه‌خ ڕزگارى ده‌بێت، ئه‌م جۆره
فسقهش بوونى زۆره له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ى مسوڵمانان وه‌كو جنێودان به موسڵمانان و فيتنهيى
كردن و.....هتد . كێن ئه‌و كه‌سانه‌ى كه فاسقن: ئه‌وانه‌ى كه فاسقن زۆرن، به‌ڵام له گرنگترينيان
ئه‌مانه‌ن: 1-
إبليس: لهعنهتى خواى له‌سه‌ر فاسقه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى يه‌كه‌م كه‌س بوو كه
گوێڕايه‌ڵى خواى گه‌وره‌ى نه‌كرد كاتێ خواى گه‌وره پێى فه‌رموو: (وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا
لِآَدَمَ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ كَانَ مِنَ الْجِنِّ فَفَسَقَ عَنْ أَمْرِ رَبِّهِ)
[الكهف: ٥٠]. واته: كاتێ ووتمان بهفريشتهكان كه سوجده‌ى
ڕێز بۆ ئاده‌م ببه‌ن هه‌موويان سوجده‌يان بۆ برد ته‌نها إبليس نه‌بێت كه له‌كۆمه‌ڵه‌ى
(جن)ه سوجده‌ى نه‌برد و فاسق بوو به‌رامبه‌ر فه‌رمانى خواى گه‌وره . كه‌واته: ئه‌وانه‌ى كه فه‌رمانى خواى
گه‌وره جێ به‌جێ ناكه‌ن إبليس ئاسا فاسقن و شوێنكه‌وته‌ى ڕێباز‌و ڕێچكه‌ى شه‌يتان و
إبليسن هه‌مان چاره‌نووسيان هه‌يه له‌قيامه‌تدا ئه‌گه‌ر تۆبه نه‌كه‌ن و نه‌گه‌ڕێنه‌وه
بۆ لاى خواى گه‌وره . 2- كه‌سانى بێ باوه‌ڕ فاسقن: هه‌روه‌ك خواى
گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (وَلَقَدْ أَنْزَلْنَا إِلَيْكَ آَيَاتٍ بَيِّنَاتٍ وَمَا يَكْفُرُ بِهَا
إِلَّا الْفَاسِقُونَ) [البقرة: ٩٩]. واته:
سوێند بێت به‌خوا ئێمه بێگومان نيشانه‌و ئايهتى ڕوونمان بۆ تۆ داگرتوه ئه‌ى محمد
(صلی الله علیه وسلم) كه‌س بێ باوه‌ڕ نابێت پێى جگه لهفاسقهكان نه‌بێت . ئه‌وانه‌ى
ده‌روون نه‌خۆش و ياخى بوون له‌فه‌رمانى خوا. كه‌واته: ئه‌وانه‌ى كهباوهڕ ناهێنن به‌قورئان
و ئيسلام و شوێنى ناكه‌ون و كار به‌به‌رنامه‌و ڕێبازێكى جگه له‌ئيسلام ده‌كه‌ن ئه‌وانه
بێ باوه‌ڕو كافرن. 3- ئه‌هلى كتاب له گاور‌و جوله‌كه ئه‌وانه‌ى
باوه‌ڕ ناهێنن بهپێغهمبهرايهتى (محمد) (صلی الله علیه وسلم) ئه‌وانه فاسقن
. هه‌روه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (أَلَمْ
يَأْنِ لِلَّذِينَ آَمَنُوا أَنْ تَخْشَعَ قُلُوبُهُمْ لِذِكْرِ اللَّهِ وَمَا نَزَلَ
مِنَ الْحَقِّ وَلَا يَكُونُوا كَالَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِنْ قَبْلُ فَطَالَ
عَلَيْهِمُ الْأَمَدُ فَقَسَتْ قُلُوبُهُمْ وَكَثِيرٌ مِنْهُمْ فَاسِقُونَ) [الحديد:
١٦]. واته: ئايا كاتى ئه‌وه نه‌هاتووه بۆ
ئه‌وانه‌ى كهئيماندارن دڵهكانيان خشوعى تيا دروست بێت بۆ يادى خوا، بۆ ئه‌و حه‌قه‌ى
كه خواى گه‌وره ناردۆتيه خواره‌وه بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه
بريتى يه له‌قورئان وسوننه‌ت، پاشان وه‌كو ئه‌هلى كيتاب مه‌بن كاتێ ئامۆژگارى خێر
ده‌كران به‌ڵام وه‌ريان نه‌گرت و ڕۆژگارى ته‌مه‌نيان درێژه‌ى كێشا هه‌تاوه‌كو واى لێهات
بهگوێڕايهڵى نه‌كردنيان بۆ شه‌رعى خوا دڵيان ڕه‌ق و زۆربه‌يان فاسق بوون. هه‌ر
بۆيه له‌شه‌رعى خوادا له هه‌فته‌يه‌كدا ڕۆژێك دانراوه كه هه‌ينى يه بۆ ئه‌وه‌ى
ئامۆژگارى موسڵمانان بكرێت، ئه‌گه‌ر بێت و موسڵمانان ئامۆژگاريهكان وه‌رنه‌گرن و به‌گوێ
يان نه‌كه‌ن ئه‌وانه ته‌مه‌نيان به‌فيڕۆ ده‌ڕوات و دڵكانيان ڕه‌ق ده‌بێت و سه‌ره‌نجاميش
وه‌ك ئه‌هلى كيتاب دڵيان ڕه‌ش و ڕه‌ق ده‌بێت و ياخى ده‌بن و فاسق ده‌بن په‌نا به‌خوا. 4- ئه‌وانه‌ى دووڕوون فاسقن: هه‌روه‌ك خواى
گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (إِنَّ الْمُنَافِقِينَ هُمُ الْفَاسِقُونَ) [ التوبة: ٦٧].واته:
ئه‌وانه‌ى كهدووڕوون بێگومان ئه‌وانه فاسقن و ياخى بوون . مونافيق
ئه‌وانه‌ى به‌ڕواڵه‌ت موسڵمان و به دڵ كافرو بێ باوه‌ڕن ئا ئه‌وانه فاسقن. 5- ئه‌وانه‌ى شوێن هه‌واو ئاره‌زوو بكه‌ون و حوكم بكه‌ن به جگه له‌شه‌رعى خوا، هه‌روه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ) [ المائدة: ٤٧]. واته: ئه‌وانه‌ى حوكم به‌شه‌رعى خوا ناكه‌ن و شوێنى هه‌واو ئاره‌زووى خۆيان كه‌وتون ئه‌وانه فاسق و ياخى بوون له فه‌رمانى خوا. كه‌واته: ئه‌وانه‌ى كه‌حوكم ناكه‌ن به‌و شه‌رعه‌ى كه‌خواى گه‌وره وه‌كو به‌رنامه بۆ ژيانى مرۆڤه‌كانى داناوه وهشوێنى هه‌واو ئاره‌زووى خۆى كه‌وت له‌وه‌ى شوێن به‌رنامه‌و ڕێبازێكى جگه له شه‌رعى خوا بكه‌وێت ئه‌وانه فاسقن. 6- هه‌ر پياوێك بوختان بكات بۆ ئافره‌تێكى
ئيماندارى داوێن پاك وتۆمه‌ت بارى بكات بهزينا وهچوار شاهيدى نه‌بێت بۆ ئه‌و تۆمه‌ته
ئه‌وا ئه‌و پياوه كه‌سێكى فاسقه، هه‌روه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (وَالَّذِينَ يَرْمُونَ الْمُحْصَنَاتِ
ثُمَّ لَمْ يَأْتُوا بِأَرْبَعَةِ شُهَدَاءَ فَاجْلِدُوهُمْ ثَمَانِينَ جَلْدَةً وَلَا
تَقْبَلُوا لَهُمْ شَهَادَةً أَبَدًا وَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ) [النور: ٤]. واته:
ئه‌وانه‌ى بوهتان بۆ ئافره‌تى داوێن پاك ده‌كه‌ن و چوار شاهيديان نه‌هێناوه بۆ ڕاستى
قسهكهيان ئه‌وه هه‌شتا جهڵدهيان لێ بده‌ن، وه بهههميشهيى شاهيديان لێ وه‌رناگيرێ
ئائه‌وانه كه‌سێكى فاسقن. تۆمه‌ت باركردنى ئافره‌تانى داوێن پاك و
پياوانى داوێن خاوێن له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا زۆر ده‌بينرێت به‌بێ ئه‌وه‌ى چوار شاهيد هه‌بێت
بۆ ئه‌و تۆمه‌ته، كه‌سانى موجريم و فاسق شههادهيان له‌لاى خواى گه‌وره قه‌بوڵ نييه،
ئيلا مه‌گه‌ر تۆبه‌يه‌كى ڕاسته‌قينه بكه‌ن و جارێكى تر نه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئهوكارهيان
. 7- النمام ((ئه‌وانه‌ى قسه ده‌هێنن و قسه
ده‌به‌ن و نێوانى خه‌ڵكى تێك ده‌ده‌ن)) فيتنهگێڕ: هه‌روه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێ:
(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا إِنْ
جَاءَكُمْ فَاسِقٌ بِنَبَأٍ فَتَبَيَّنُوا أَنْ تُصِيبُوا قَوْمًا بِجَهَالَةٍ فَتُصْبِحُوا
عَلَى مَا فَعَلْتُمْ نَادِمِينَ) [الحجرات: ٦ ]. واته:
ئه‌ى ئه‌وانه‌ى كه‌باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌گه‌ر كه‌سێكى فاسق هه‌واڵێكى گرنگى بۆ هێنان
ئه‌وه يهكسهر بڕواى پێ مه‌كه‌ن، به‌ڵكو سه‌ره‌نج بده‌ن و لێ ى بكۆڵنه‌وه تا بۆتان
ڕوون ده‌بێته‌وه كه ڕاسته يان درۆيه، نه‌وه‌ك به‌هۆى هه‌واڵى ئه‌م فاسقهوه ئازار‌و
ناخۆشى و گيروگرفت بۆ خه‌ڵكى دروست بكه‌ن بهنهزانى، جا دواى ئه‌وه په‌شيمان ببنه‌وه
له‌و كاره‌ى كه پێى هه‌ستاون. به‌ڕاستى زۆر خه‌ڵك كوژرا به‌هۆى قسه‌هێنان
و قسهبردنهوه، زۆركه‌سى بێ تاوان زۆر ئافره‌تى داوێن پاك ته‌ڵاق درا، زۆر باوك ئازار
درا له‌لايه‌ن منداڵهكانييهوه، زۆر پياو پشتى له‌دايك و باوكى خۆى هه‌ڵكرد به‌هۆى
فيتنه‌ى خێزانه‌كه‌يه‌وه، هه‌ر بۆيه خواى گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌وه ئيشيانه
بهفاسق ناو ده‌بات، چونكه هه‌ر فاسقه ئيشى پيس و كار‌و گوفتارى نه‌شياوى لێ ده‌وه‌شێته‌وه. 8- ئه‌وانه‌ى جنێو ئه‌ده‌ن به موسڵمانان
به‌هۆى ئه‌و جنێو دانهيانهوه موسڵمانان ئازار ئه‌ده‌ن وخێزانى خۆيان ئازار ئه‌ده‌ن
منداڵه‌كانيان ئازار ئه‌ده‌ن و دۆست و هاوڕێكانيان ئازار ده‌ده‌ن و هاوسێ كانيان ئازار
ده‌ده‌ن، هه‌ر بۆيه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: (سباب
المسلم فسوق، وقتاله كفر) (متفق عليه، وانظر: 3595). واته:
جنێودان به‌موسڵمانان فسقهو كوشتنى كوفره. ئه‌مڕۆ
له‌ناو كۆمه‌ڵگاى موسڵماناندا ئه‌م ديارده‌يه زۆر باوه ته‌نانه‌ت واى لێ هاتووه
لهجياتى سه‌لام كردن له‌يه‌كتر جنێو بهيهكترى ئه‌ده‌ن. 9- ئه‌وانه‌ى له‌كاتى شاهێدى داندا يان
له‌كاتى نوسيندا كاتێ ده‌كرێت بهكاتب زيان ده‌گه‌يه‌نن به‌خاوه‌ن حه‌ق و خيانه‌ت ده‌كه‌ن
ئه‌وانه‌ى كه‌ئه‌وه ئيشيان بێت ئه‌وانه فاسقن په‌نا به‌خوا. خواى
گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (وَلَا يُضَارَّ كَاتِبٌ وَلَا شَهِيدٌ
وَإِنْ تَفْعَلُوا فَإِنَّهُ فُسُوقٌ بِكُمْ) [البقرة: ٢٨٢] . واته: نابێت زيان بده‌ن له‌خاوه‌ن حه‌ق نوسه‌رو
شاهيد، ئه‌گه‌ر زيانيان گه‌ياند به‌خاوه‌ن حه‌ق و خيانه‌تيان لێ كردن ئه‌وه به‌ڕاستى
( فسق ) يان كردوه. 10- هه‌ر كه‌سێك تانه‌و ته‌شه‌ر له موسڵمانان
بدات به‌هه‌ر بيانوويهك بێت ئه‌وه فسقى كردووه په‌نا به‌خوا. ئه‌مه
له‌گرنگترين جۆره‌كانى فسق بوون كه‌هه‌ردوو جۆره‌كه‌ى له‌خۆ گرتوه گه‌وره و بچوك. * زيانى كه‌سى فاسق له‌سه‌ر خۆى و كۆمه‌ڵگه: 1- كه‌سى فاسق بهوكارانهى كه‌ئه‌نجامى
ئه‌دات زيان به‌خۆى ده‌گه‌يه‌نێت و خۆى موستهحهقى ئاگرى دۆزه‌خ ده‌كات. 2- كه‌سى فاسق هه‌ميشه له‌ناو خه‌ڵكى دا
كه‌سێكى بێ ڕێز‌و بێ شهخسياته و كار‌و گوفتاره‌كانى پيس و نهگريس و شهيتانييه. 3- كه‌سى فاسق ده‌رچووى قوتابخانه‌ى (إبليس)هو شوێن ئه‌و كه‌وتووه. 4- كه‌سى فاسق هه‌ميشه له‌ناخى خۆي‌دا كه‌سێكى
بێزار‌و ماندووه به‌هۆى ئه‌و كار‌و ڕه‌فتاره خراپانه‌ى كهبهردهوام دووبارهيان ده‌كاته‌وه. 5- كه‌سى فاسق كه‌سێكى ياخى بوو وسهرگهردانه
به‌وه‌ى كه‌له گوێڕايه‌ڵ بوونى بۆ دينى خوا ياخى يهو شوێن كه‌وته‌ى شه‌يتانه. 6- كه‌سى فاسق كه‌سێكه بۆ كۆمه‌ڵگه ميكرۆبه،
كۆمه‌ڵگه تووشى چه‌نده‌ها نه‌خۆشى و فه‌سادى ده‌كات. 7- كه‌سى فاسق زيان ده‌گه‌يه‌نێت به‌خه‌ڵكى
و هه‌وڵى نانه‌وه‌ى ئاشوب و فيتنه ئه‌دات له‌نێوان تاكه‌كانى ناو كۆمه‌ڵگا. 8- كه‌سى فاسق كه‌سێكى ده‌م پيس و قسه
پيس و ڕه‌وشت پيسه، ده‌بێته مايه‌ى ناخۆشى و ئازار بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ى كه ئه‌م فاسقهيان
تێدايه. 9- كه‌سى فاسق كۆكهرهوهى هه‌موو سيفه‌تێكى
ناشرينه له‌وانه(بێ باوه‌ڕى، كوفر كردن، هاوبه‌ش بڕياردان بۆ خوا، فيتنهيى، خيانه‌ت
كردن، جنێودان، شه‌ڕ كردن، ئازاردانى چوارده‌ور، بێ ڕه‌وشت.......هتد). 10-كه‌سى فاسق نه‌خۆشى و عيلهته بۆ خێزانى،
بۆ چوارده‌ورى، بۆ هاوسێكانى، بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ى پێويسته بنبڕ بكرێت. حوكمى فاسق له‌شه‌رعى خوادا به‌شێوه‌يه‌كى
گشتى: * حوكمى فاسق له‌دونيادا: خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (مَا
قَطَعْتُمْ مِنْ لِينَةٍ أَوْ تَرَكْتُمُوهَا قَائِمَةً عَلَى أُصُولِهَا فَبِإِذْنِ
اللَّهِ وَلِيُخْزِيَ الْفَاسِقِينَ) [الحشر: ٥]. واته:
ئه‌و دارانه‌ى كهبڕيتانهوه يان يان ئه‌وانه‌ى كهوازتان لێ هێنا هه‌مووى بهئيزنى
خوابوو بۆ ئه‌وه‌ى فاسقهكانى پێ سه‌رشۆڕ و خه‌جاڵه‌ت بن. كه‌واته:
سزا‌و حوكمى خوا بۆ فاسقه‌كان له دونيادا ئه‌وه‌يه
ده‌بێت سه‌رشۆڕو خه‌جاڵه‌ت بكرێن له‌هه‌ر كات وساتێكدا بێت ئيلا مه‌گه‌ر تۆبه بكه‌ن
وبگه‌ڕێنه‌وه بۆ لاى خواى گه‌وره و وازبهێنن له‌و فسقانهى كه كردويانه، ئه‌گه‌ر
نا ده‌بێت سهرشۆڕييان به‌چاوى خۆيان ببينن. *حوكمى فاسق (فسقى گه‌وره به‌تايبه‌تى)
له‌ڕۆژى قيامهتدا: خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (وَأَمَّا الَّذِينَ فَسَقُوا فَمَأْوَاهُمُ
النَّارُ كُلَّمَا أَرَادُوا أَنْ يَخْرُجُوا مِنْهَا أُعِيدُوا فِيهَا وَقِيلَ لَهُمْ
ذُوقُوا عَذَابَ النَّارِ الَّذِي كُنْتُمْ بِهِ تُكَذِّبُونَ) [السجدة: ٢٠ ]. واته:
ئه‌وانه‌ى كهفاسق بوون و فسقى گه‌وره‌يان ئه‌نجامداوه وه‌كو(كوفر كردن، هاوبه‌ش بڕياردان،
منافق بوون لهبيروباوهڕدا) ئه‌وانه شوێن و مۆڵگه‌يان ئاگره‌و تيايدا ده‌مێننه‌وه
كاتێ ئاگره‌كه‌ى ناوى پهلكێشيان ده‌كات به‌ره‌و لاى ده‌رگاى جه‌هه‌ننه‌م به‌ئه‌قڵى
خۆيان ده‌توانن ده‌ربچن له دۆزه‌خ، به‌ڵام هه‌ر كاتێ نزيكى قه‌راغى دۆزه‌خ ده‌بنه‌وه
دووباره فڕێ ده‌درێنه ناوييهوهو پێيان ده‌وترێت بچێژن عه‌زاب و سزاى ئاگر ئه‌و
ئاگره‌ى ئێوه به‌درۆتان ده‌زانى كاتێ ههواڵيتان پێ درابوو. جا له كۆتايدا ماوه‌ته‌وه بڵێين پێويسته
كه‌سى فاسق بگه‌ڕێته‌وه بۆ لاى خواى گه‌وره و تۆبه بكات و خۆى توشى ئه‌و سزايه
نه‌كات كه بۆى دانراوه په‌نا به‌خوا، له‌خواى گه‌وره دهپاڕێينهوهو ده‌ڵێين: خوايه
گيان لێت ده‌پاڕێينه‌وه به‌ناوه جوان و سيفه‌ته به‌رزه‌كانت كه بمان پارێزى له‌ئاگرى
دۆزه‌خ و له‌هه‌موو سيفه‌تێكى فسق گه‌وره بێت يان بچوك ڕه‌حممان پێ بكه‌و ڕه‌حم بهمردوومان
بكه‌و خۆمان و منداڵ و خێزانمان سه‌لامه‌ت بكه لهعهزابى خۆت. آمين وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه
وسلم. ئاماده‌کردنی مامۆستا عبدالكريم محمد قادر ئيمام
وخهطيبى مزگه‌وتى ئيمان له سلێمانى |