فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
به‌رپرسیاریه‌تی دایکا ن وباوکان به‌رامبه‌ربه منداڵه‌کانیان به‌رپرسیاریه‌تی دایکا ن وباوکان به‌رامبه‌ربه
منداڵه‌کانیان پێشه‌كى الحمد لله رب العالمين ، والصلاة والسلام
على نبينا محمد (صلی الله علیه وسلم) وآله
وصحبه أجمعين ، أما بعد: له دواى سوپاس و ستايش بۆ خوداى په‌روه‌ردگار
، وه درود و سه‌لام بۆ پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ويستمان (محمد) (صلی الله علیه وسلم) ،
وه دروود و سه‌لام بۆ خزم و كه‌س و كارى و هاوه‌ڵ و شوێن كه‌وتنوانى به گشتى. موسوڵمانى خۆشه‌ويست به پێويستم زانى چه‌ند
ئامۆژگارى و بير هێنانه‌وه‌يه‌ك بنوسم بۆ گشت دايك و باوكێكى موسوڵمان و دڵ سۆز به‌رامبه‌ر
به منداڵه‌كانيان ، هيچ گومان له‌وه دانيه خۆش گوزه‌رانى دونيا و دواڕۆژ بۆ مرۆڤه‌كان
په‌يوه‌سته به په‌روه‌رده‌كردنى منداڵ له‌سه‌ر ئه‌م په‌يام و خوڕه‌وشته به‌رزانه‌ى
كه له‌لايه‌ن خوداى په‌روه‌ردگار بۆ مرۆڤه‌كان هاتووه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو منداڵ
په‌روه‌رده نه‌كرێت به‌و په‌يامه‌ى خوداى په‌روه‌ردگار ناردوويه‌تى كه (ئيسلامه)
ئه‌وه ئه‌م منداڵه ده‌بێته نه‌خۆشيه‌ك هه‌م بۆ دايك و باوكى وه هه‌م بۆ كۆمه‌ڵگا
، وه هه‌روه‌ها چاره نوسيشى بۆ ڕۆژى دوايى خراپ ده‌بێت ، بۆيه خوداى په‌روه‌ردگار
له قورئانه پيرۆزه‌كه‌يدا ئه‌مر به‌دايكان و باوكان ده‌كات كه نه‌فسى خۆيان و منداڵه‌كانيان
له ئاگر بپارێزن، كه ده‌فه‌رمووێت: ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا قُوا أَنْفُسَكُمْ
وَأَهْلِيكُمْ نَارًا ) التحريم: ٦ ، واته: (ئه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه
نه‌فسى خۆتان و منداڵ و كه‌س و كارتان بپارێزن له ئاگرى دۆزه‌خ) به‌ڵام دايكان و باوكان
ناتوانن نه‌فسى خۆيان و منداڵه‌كانيان له ئاگرى دۆزه‌خ بپارێزن ئه‌گه‌ر خۆيان و منداڵه‌كانيان
په‌روه‌رده نه‌كه‌ن له‌سه‌ر ئايينه پيرۆزه‌كه‌ى ئيسلام. وه هه‌روه‌ها دايكان و باوكان هۆكارێكى
سه‌ره‌كين بۆ چاكيه‌تى و خراپيه‌تى منداڵه‌كانيان، بۆيه پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله
علیه وسلم) ده‌فورمووێت: (كُلُّ مَوْلُودٍ يُولَدُ عَلَى الْفِطْرَةِ فَأَبَوَاهُ
يُهَوِّدَانِهِ أَوْ يُنَصِّرَانِهِ أَوْ يُمَجِّسَانِهِ) رواه مسلم (53) ، واته:
(گشت منداڵێك له سه‌ر موسڵمانيه‌تى و پاكيه‌تى له دايك ده‌بێت، به‌ڵام دايك و باوكى
ده‌يكه‌ن به جوله‌كه ، يان ده‌يكه‌ن به گاور ، يان ده‌يكه‌ن به مه‌جوسى (ئاگرپه‌رست)
، بۆيه دايكان و باوكان پرسياريان لێ ده‌كرێت سه‌باره‌ت به منداڵه‌كانيان له ڕۆژى
دواييدا، به به‌ڵگه‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ى كه پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه
وسلم) ده‌فه‌رمووێت: (كُلُّكُمْ رَاعٍ وَكُلُّكُمْ مَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ الْإِمَامُ
رَاعٍ وَمَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ وَالرَّجُلُ رَاعٍ فِي أَهْلِهِ وَهُوَ مَسْئُولٌ
عَنْ رَعِيَّتِهِ وَالْمَرْأَةُ رَاعِيَةٌ فِي بَيْتِ زَوْجِهَا وَمَسْئُولَةٌ عَنْ
رَعِيَّتِهَا وَالْخَادِمُ رَاعٍ فِي مَالِ سَيِّدِهِ وَمَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ
قَالَ وَحَسِبْتُ أَنْ قَدْ قَالَ وَالرَّجُلُ رَاعٍ فِي مَالِ أَبِيهِ وَمَسْئُولٌ
عَنْ رَعِيَّتِهِ وَكُلُّكُمْ رَاعٍ وَمَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ) التعليقات الحسان
على صحيح ابن حبان (4472) للشيخ الالباني رحمه الله. واته:
( گشتان چاودێرن ، وه گشتان به‌رپرسيارن سه‌باره‌ت به چاودێرى كردنه‌كه‌ى پێشه‌وا
چاودێره وه به‌رپرسياره سه‌باره‌ت به چاودێريه‌كه‌ى ، وه پياو چاودێره له‌ناو
ماڵ و منداڵه‌كه‌ى وه به‌رپرسياره به‌رامبه‌ريان ، وه ئافره‌ت چاودێره له ماڵى
مێرده‌كه‌ى وه به‌رپرسياره سه‌باره‌ت به چاودێريه‌كه‌ى ، وه خزمه‌تكار چاودێره
له‌ماڵى گه‌وره‌كه‌ى وه به‌رپرسيارن سه‌باره‌ت به چاودێره‌كه‌ى ، وه گشتان چاودێرن
وه به‌رپرسيارن سه‌باره‌ت به چاودێريه‌كه‌ى). كه‌واته دايكان و باوكانى ئازيز له‌م ئايه‌ت
و فه‌رمووده پيرۆزانه دا بۆمان ده‌ركه‌وت، كه ئێوه ده‌بێت هه‌رده‌م له تێكۆشان
دابن به‌رامبه‌ر به په‌روه‌رده‌كردنى منداڵه‌كانيان، به‌ڵام به‌م شێوه‌يه‌ى كه خوداى
په‌روه‌ردگار ده‌يه‌وێت، كه بريتيه له په‌روه‌رده‌كردنيان له‌سه‌ر (قورئان سونه‌ت)
چونكه هه‌ر كاتێك دايكان و باوكان منداڵه‌كانيان په‌روه‌رده‌كرد له‌سه‌ر ڕێبازه ڕاسته‌كه‌ى
ئيسلام كه ( قورئان و سونه‌ته) ئه‌وا سود له منداڵه‌كانيان ده‌بينن له دونيا و
دواڕۆژدا ، بۆنمونه له دونيادا ده‌بينين ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ڕێز له دايك و باوكيان
ده‌گرن زۆر به‌يان هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه په‌روه‌رده‌كراون به په‌روه‌رده‌ى (ئاينى پيرۆزى
ئيسلام) وه هه‌روه‌ها له دوا ڕۆژيشدا دايكان و باوكان سوود له منداڵه چاكه‌كه‌ى
خۆيان ده‌كه‌ن ، ده‌بينين كاتێك دايكان و باوكان ده‌مرن ئه‌وه‌ى دوعاى خێريان بۆ ده‌كات
يان خێر و صه‌ده‌قه‌يان بۆ ده‌كات هه‌ر ئه‌و منداڵه‌يه كه په‌روه‌رده كراوه له‌سه‌ر
(ئاينه پيرۆزه‌كه‌ى ئيسلام). به‌ڵام ئه‌گه‌ر دايكان و باوكان منداڵه‌كانيان
په‌روه‌رده نه‌كه‌ن و گرينگيان پێ نه‌ده‌ن ده‌بينين كامه قسه‌ى خراپه به دايك و
باوكيان ده‌ڵێن، يان لێيان ده‌ده‌ن، يان ده‌يان كوژن. به‌ڵام به داخه‌وه ده‌بينين و ده‌بيستين
له زۆربه‌ى دايكان و باوكان كه ڕێگرن له پابه‌ند بوونى منداڵه‌كانيان به سوننه‌ت
و ڕێبازى پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه وسلم) ، زۆر له دايكان و باوكان هه‌ن
ده‌ڵێن با منداڵه‌كانمان بچن بۆ نادى و شوێنه خراپه‌كان به‌س با پابه‌ند نه‌بن به
زيندووكردنه‌وه‌ى سونه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، ده‌بينين كاتێك
منداڵێكيان ده‌يه‌وێت سوننه‌ته پيرۆزه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه وسلم)
له‌سه‌ر خۆى جێ به‌جێ كات ، وه‌كو ڕيش هێشتنه‌وه يان جل كورت كردنه‌وه ، يان واز
هێنان له شيرك و بيدعه و شوبهه و شه‌هه‌وات ، دايك و باوكه‌كه‌ى به توندترين شێوه
دژايه‌تى ده‌كه‌ن و ژيانى دونياى به‌سه‌ر دا ته‌نگ ده‌كه‌ن ، به‌ڕاستى ئه‌م جۆره دايك
و باوكه شه‌يتان فێڵى لێكردوون و با وا نه‌زانن كارێكى باش ده‌كه‌ن ، به‌ڵكو خوداى
په‌روه‌ردگار له خۆيان تووڕه ده‌كه‌ن ، وه شه‌يتان له خۆيان ڕ‌ازى ده‌كه‌ن . جا ئامۆژگاريم
بۆ گشت دايك و باوكێك ئه‌وه‌يه خۆيان و منداڵه‌كانيان په‌روه‌رده بكه‌ن له‌سه‌ر ڕێگا
ڕاسته‌كه‌ى ئيسلام كه (قورئان و سونه‌ته) بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رفرازى دونياو دواڕۆژ بۆ
خۆيان و منداڵه‌كانيان ده‌سته به‌ر بكه‌ن. چۆنيه‌تى په‌روه‌رده‌كردن و چاودێرى كردنى
منداڵ له ڕوانگه‌ى شه‌رعه‌وه 1- له دواى له دايك بوونى منداڵ ، له‌سه‌ر
باوكه‌كه‌ى پێويسته (عقيقه)ى بۆ بكات ، واته: حه‌يوانى بۆ سه‌ر ببڕێت فه‌قير و خزم
و دۆستانى پێ ده‌عوه‌ت بكات ، جا ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ى كوڕ بوو ئه‌وه ده‌بێت دوو مه‌ڕى
بۆ سه‌ر ببڕێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ى كچ بوو ئه‌وه ته‌نها مه‌ڕێكى بۆ سه‌ر
ده‌بڕێت . 2- سوننه‌ته له ڕۆژى حه‌وته‌م دا ناوێكى
باش و شه‌رعى له منداڵه‌كه‌ى بنێت ، وه خه‌ته‌نه‌ى بكات ، وه سه‌رى منداڵه‌كه‌ى
بتاشێت و به ئه‌ندازه‌ى مووى سه‌رى زيو بكاته خێر . 3- تێركردن و جل پۆشينى منداڵه‌كه‌ى به‌رزق
و پاره‌يه‌كى حه‌ڵاڵ . 4- كاتێك منداڵه‌كه‌ى فێرى قسه‌كردن بوو
با فێرى ووتنى شه‌هاده‌ى بكات : (لا إله الا الله محمد رسول الله) . 5- دامه‌زراندنى خۆش ويستنى خوداى په‌روه‌ردگار
له ناو دڵى منداڵه‌كه‌ى ، وه باوه‌ڕهێنان پێيه‌وه ، وه خۆشويستن و ناساندنى پێغه‌مبه‌رى
خودا (صلی الله علیه وسلم) به منداڵه‌كه‌ى 6- ئاگادار كردنه‌وه‌ى منداڵه‌كه‌ى له
شه‌ريك بۆ خودا دانان ، وه‌كو داواكردن له غه‌يرى خوداى په‌روه‌ردگار ، يان پشت به‌ستن
به په‌ڕۆ و دار‌و به‌رد و پياوچاكان ، يان سوێند خواردن به غه‌يرى خوداى گه‌وره و
... هتد. 7- ئاگادار كردنه‌وه‌ى منداڵه‌كه‌ى له
بيدعه و خوڕافيات ، ئه‌و شتانه‌ى به‌ناوى دينه‌وه ده‌كرێن و كه هيچ به‌ڵگه‌ى قورئان
و فه‌رمووده‌ى له‌سه‌ر نيه ، وه‌كو مه‌ولود كردن و فاتيحه خوێندن بۆ مردوو ، وه
زۆر شتى تر ، به‌ڵكو ده‌بێت منداڵه‌كه‌ى په‌روه‌رده بكات له‌سه‌ر قورئانى پيرۆز و
فه‌رمووده ڕاسته‌كانى پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه وسلم). 8- ئاگادار كردنه‌وه‌ى منداڵه‌كه‌ى له
ووته‌ى كوفر و له‌عنه‌ت و جنێودان ، وه گشت ووته‌ى خراپ و نادروست ، وه پێويسته
دايكان و باوكانيش زمانى خۆيان بپارێزن له‌م جۆره شتانه ، بۆ ئه‌وه‌ى منداڵه‌كانيان
له ده‌مى ئه‌وانه‌وه فێرى ئه‌م قسه خراپانه نه‌بن . 9- ده‌بێت منداڵ له ته‌مه‌نى حه‌وت ساڵيدا
فێرى نوێژ بكرێت وه ده‌بێت ئه‌مرى نوێژكردنيشى پێى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌رى ڕابێت
، وه ده‌بێت له ته‌مه‌نى (10) ساڵيدا له‌سه‌ر نه‌كردنى نوێژ لێى بدرێت و ته‌ئديب
بكرێت ، وه ده‌بێت جێگاى نوستنيان جيا بكرێته‌وه. 10- ڕاهێنانى منداڵ له‌سه‌ر ڕۆژوو گرتن
، هه‌ر له ته‌مه‌نى حه‌وت ساڵيه‌وه به سه‌ره‌وه. 11- فێركردنى خوێندنه‌وه‌ى قورئانى پيرۆز
. 12- فێركردنى سوننه‌ته پيرۆزه‌كانى پێغه‌مبه‌رى
خودا (صلی الله علیه وسلم) ، وه‌كو سه‌لام كردن ، وه ووتنى (بسم الله) له پێش نان
خواردن يان ئاو خواردنه‌وه ، وه خواردنى نان يان خواردنه‌وه به ده‌ستى ڕاست ، وه
چونه (مُرافق) به پێى چه‌پ و هاتنه ده‌ره‌وه به پێى ڕاست وه گشت سوننه‌ته‌كانى
تر . 13- وه ئامۆژگارى كردنى (كچ) به باڵا
پۆشى شه‌رعى هه‌ر له منداڵيه‌وه . 14- ئامۆژگارى كردنيان به ڕاست گۆيى و
دوور كه‌وتنه‌وه له درۆكردن . 15- ئاگاداركردنه‌وه‌يان له قوماركردن
و چوون بۆ گشت شوێنه خراپه‌كان . 16- ئاگاداركردنه‌وه‌يان له جگه‌ره كێشان ، وه ده‌بێت دايكان و باوكانيش جگه‌ره
نه‌كێشن ئه‌گينا ئامۆژگاريه‌كه‌يان سوودى نابێت . 17- ئامۆژگارى كردنيان به پاك و خاوێنى
به گشتى وه‌كو خۆ شوشتن و نينۆك كردن و ده‌ست شوشتن پێش نان خواردن وه دواى نان خواردن . 18- ئامۆژگارى كردنيان به چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ
دراوسێ وه دوور كه‌وتنه‌وه له ئازاردانيان . 19- ئامۆژگارى كردنيان به ڕێز گرتن له
ميوان . 20- ئامۆژگارى كردنيان به فڕنه‌دانى شتى
پيس و خراپ له‌سه‌ر ڕێگاكان . 21- ئامۆژگارى كردنيان به هاوڕێيته‌ى كردنى
كه‌سانى چاك، وه دوور كه‌وتنه‌وه‌يان له كه‌سانى خراپ. چونكه هاوڕێيه‌تى كاريگه‌رى
به‌سه‌ر هاوڕێكه‌ى هه‌يه ، بۆيه پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت:
(الْمَرْءُ عَلَى دِينِ خَلِيلِهِ فَلْيَنْظُرْ أَحَدُكُمْ مَنْ يُخَالِلْ) حسنه الالباني
في تحقيق الغيمان لابن تيمية ص55. واته: (مرۆڤ له‌سه‌ر دينى هاوڕێكه‌يه‌تى
، جا با سه‌يرى بكات و بير بكاته‌وه يه‌كێك له ئێوه ئايه هاوڕێيه‌تى كێ ده‌كات). 22- ئامۆژگارى كردنيان به ديندارى كردنيان
به به‌ڵگه‌ى ( قورئان و سوننه‌ت) وه به گوێره‌ى تێگه‌يشتنى سه‌له‌فى صالح ، وه
ئاگادار كردنه‌وه‌يان له حيزبايه‌تى و توندڕه‌وى بيدعه و خوڕافيات . 23- ڕاست كردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كانيان به ته‌نها
و دوور له‌به‌ر چاوى خه‌ڵك يان منداڵه‌كانى تر . 24- ژن هێنان بۆ كوڕه‌كه‌ى ئه‌گه‌ر تواناى
هه‌بوو، وه به شودانى كچه‌كه‌ى به كه‌سێكى ديندارو ڕه‌وشت به‌رز. 25- جياوازى نه‌كردن له نێوانيان له ماڵ
به خشين و خۆشه‌ويستى به‌ڵكو ده‌بێت دادپه‌روه‌ربيت به‌رامبه‌ريان، بۆيه پێغه‌مبه‌رى
خودا (صلی الله علیه وسلم) سێ جار ده‌فه‌رمووێت: (اعْدِلُوا بَيْنَ أَوْلَادِكُمُ
اعْدِلُوا بَيْنَ أَوْلَادِكُمُ، اعْدِلُوا بَيْنَ أَوْلَادِكُمُ) السلسلة الصحيحة
رقم الحديث :124. واته: ( دادپه‌روه‌ربن له نێوان منداڵه‌كانتان
، دادپه‌روه‌ربن له نێوان منداڵه‌كانتان ، دادپه‌روه‌ربن له نێوان منداڵه‌كانتان). له كۆتاييدا داواكارم له (خوداى په‌روه‌ردگار)
گشت ووته و كرده‌وه چاكه‌كانمان لێ قه‌بوڵ بكات ، وه به دوورمان بخات له گشت ئه‌م
ووته و كرده‌وانه‌ى كه له‌به‌ر خاترى ئه‌و ناووترێن و ناكرێن ئامين. وه هيوادارم گشت دايكان و باوكان ئه‌م
ئامۆژگاريه‌م لێ قه‌بووڵ بكه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ى سوود له منداڵه‌كانيان بكه‌ن له دونيا
و دواڕۆژدا . وآ‌خر دعوانا ان الحمد الله رب العالمين وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه أجمعين ئاماده‌کردنی: مامۆستا هه‌ڵگۆردمصطفی گه‌ڵاڵی زنجیره‌بڵاوکراوه‌کانی دێرین |