سیواك له‌سونه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وه ‌له‌زانستی سه‌رده‌م

سیواك له‌سونه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وه ‌له‌زانستی سه‌رده‌م

پێشه‌كى

الحمدلله رب العالمين حمداً كثيراً طيباً مباركاً فيه ملْءَ السماوات ومِلْءَ الأرض ومِلْءَ ماشئت من شيء بعد والصلاة والسلام على المبعوث رحمة للعالمين وعلى آله وصحبه وسلَّمَ تسليماً كثيراً ، أمابعد :

خوێنه‌رى به‌ڕێز سيواك كردن يه‌كێكه‌ له‌و سوننه‌ته‌ پيرۆزانه‌ى كه‌ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران له‌سه‌رى بوونه‌ و كردويانه‌، دياره‌ گرينگى و تايبه‌ت مه‌نديه‌كى خۆى هه‌يه‌، بۆيه‌ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران (علهيم الصلاة والسلام) كردوويانه‌ و پێغه‌مبه‌رى پێشه‌واشمان (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كردوويه‌تى و له‌ چه‌ندان فه‌رمايشتى ڕاستى خۆى باسى سيواكى كردووه‌ و ته‌ئكيدى له‌سه‌ر كردنى سيواك كردۆته‌وه‌ تا گه‌يشتۆته‌ ئه‌و ڕاده‌يه‌ى كه‌ ده‌فه‌رمووێت: ئه‌گه‌ر گران نه‌بوايه‌ له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌م ئه‌وا واجبم ده‌كرد له‌كاتى هه‌موو نوێژێك و ده‌ست و نوێژێك سيواك بكه‌ن.

بۆيه‌ به‌پێويستى ده‌زانم كه‌مێك باسى سيواك كردن بكه‌ين و باسى فه‌زڵ و گه‌وره‌ييه‌كه‌ى و كاته‌كانى وه‌ سووده‌كانى له‌ زانستى پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وه‌هه‌روه‌ها له‌زانستى سه‌رده‌مدا، بابزانين چۆن باسى سيواكمان بۆ ده‌كات .

سيواك  چيه‌؟  سيواك ياخود ميسواك چيلكه‌ دارێكه‌ كه‌ دروست ده‌كرێ و ده‌بڕدرێ له‌ دارى (ئاڕاك) ئه‌مه‌ پێى ده‌وترێ سيواك, هه‌ر كه‌سێك له‌ غه‌يرى ئه‌م داره‌ واتا دارى (ئاڕاك ) به‌كار بێنێت پێى ناوترێ سيواكى به‌كارهێناوه‌, وه‌ له‌فه‌زڵ و پاداشتى بێ به‌ش ده‌بێت و وه‌هه‌روه‌ها بێ به‌شيش ده‌بێت له‌و سوودانه‌ى كه‌له‌دارى ميسواك داهه‌يه‌. چونكه‌ كه‌سانێك هه‌ن ده‌ڵێن به‌په‌نجه‌ى ده‌ستيش ده‌بێت يان به‌و فڵچه‌يه‌ى كه‌له‌بازار ده‌فرۆشرێت يان هه‌ردارێكى تر به‌ڵام ئه‌مه‌ بۆچونێكى هه‌ڵه‌يه‌، به‌ڵكو سيواك ئه‌وشته‌يه‌ كه‌ له‌دارى ئاراك دروست ده‌كرێت.

 (( گه‌وره‌يى و پاداشتى سيواك كردن ))

1- عن عائشة (رضي الله عنها) أن النبي (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) قال: ((السِّيواكُ مَطْهَرَةٌ للفم وَمرضاةٌ لِلرَّبِّ)) صحيح رواه أحمد (476)  والنسائي (101) والبيهقي (341)  واته‌: عائيشه‌ ره‌زاى خواى لێ بێت ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووى سيواك كردن پاك كه‌ره‌وه‌ى ده‌م و ددانه‌، وه‌ ده‌بێته‌ مايه‌ى ڕازى بوونى خواى گه‌وره‌ له‌و به‌نده‌يه‌ى .

2-عن ابى هريرة (ڕه‌زای خوای لێبێت) عن النبى (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) قال (لَولا أن أشُقَّ على أُمَّتي لأَمَرتُهُم  بِالسِّواكِ) رواه البخاري برقم (7240) واته:  ئه‌گه‌ر گران نه‌بوايه‌ له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌م ئه‌وا فه‌رمانم پێ ده‌كردن كه‌ سيواك بكه‌ن و به‌كارى بێنن.

3- عن أبي هريرة (ڕه‌زای خوای لێبێت) عن النبي (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) (لَولا أن أشُقَّ على أُمَّتي لأَمَرتُهُم  بِالسِّواكِ مَعَ كُلِّ وضوء ) رواه احمد (171/294) وصححه الألبانى في صحيح الجامع برقم (5316) واته:  ئه‌گه‌ر گران نه‌بوايه‌ له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌م ئه‌وا فه‌رمانم پێ ده‌كردن كه‌ سيواك بكه‌ن و به‌كارى بێنن له‌ كاتى هه‌موو ده‌ست  نوێژێك.(1)(1) ووشه‌ى (مع كل وضوء ) زانايان ده‌فه‌رموون: له‌ كاتى ئاو ده‌زارى وه‌ر كردنه‌ چونكه‌ كاتى ده‌م و ددان خاوێن كردنه‌وه‌ ئه‌و كاته‌يه‌، سيواك كردنيش بۆ خاوێن كردنه‌وه‌ به‌ كار دێت بۆيه‌ ئه‌و كاته‌يه‌ .  

4- عن ابى هريرة (ڕه‌زای خوای لێبێت) عن النبى (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) قال (لَولا أن أشُقَّ على أُمَّتي لأَمَرتُهُم  بِالسِّواكِ عِندَ كُلِّ صَلاة ) رواه البخاري (887 ) ومسلم (252) به‌ڵام له‌ لفضى بخارى ده‌فه‌رمووێت (مع كل صلاة ).  واته:  ئه‌گه‌ر گران نه‌بوايه‌ له‌سه‌ر موسڵمانان  ئه‌وا فه‌رمانم پێ ده‌كردن له‌كاتى هه‌موو نوێژێك سيواك بكه‌ن و به‌كارى بێنن.  ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ين پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئه‌وه‌نده‌ پێداگرى ده‌كات له‌م چوار فه‌رمايشته‌يدا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ر ده‌كه‌وێت، كه‌ ئه‌گه‌ر سيواك كردن واجبيش نه‌بێت ئه‌توانين بڵێين سوننه‌تێكى زۆر گه‌وره‌يه‌ و سوودێكى يه‌كجار زۆرى هه‌يه‌ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى چونكه‌ هه‌ر شتێك سوودى بۆ مرۆڤ هه‌بێت ئه‌وا ئيسلام هانمانى داوه‌ بۆ كردنى ئه‌م كاره‌، به‌ڕاستى من واى ده‌بينم ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌رگيز سيواك نه‌كات و به‌كارى نه‌هێنێ ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ مذ موم و زه‌م كراوه‌ .

5 - عن عائشة (رضي الله عنها) قالت: قال رسول اللة (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)(عشرٌ من الفِطرة: قَصُّ الشَّارِب , وَإعفاءُ اللِّحية ,والسِّواك ,وَاستِنشاق الماء , وَقَصُّ الأظفار ,وغَسلُ البَراجِم , ونتف الإبِط , وحلق العانة , وانتقاصُ الماء ) قال مصعب بن شيبة (ونسيت العاشرة إلا أن تكون المضمضة ) رواه مسلم كتاب الطهارة /باب خصال الفطرة /حديث 156 واته: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رمووێت: ده‌شت هه‌ن له‌ خووڕه‌وشتى نه‌ژادى ئايينى ئيسلامن: كورت كردنى سمێڵ, وه‌به‌ردانه‌وه‌ و هێشتنه‌وه‌ى ڕيش, وه‌ سيواك كردن , وه‌ئاو له‌كه‌پو وه‌ركردن, وه‌ قرتاندنى نينۆك, وه‌ شوشتنى ئه‌و سه‌ره‌ گرێيانه‌ى له‌سه‌ر په‌نجه‌كانى مرۆڤدا هه‌يه‌, وه‌ هه‌ڵكه‌ندنى مووى بن هه‌نگڵ, وه‌ تراشينى تووكى ژێر زگ واتاتراشينى به‌ر, وه‌كه‌م ئاو به‌كارهێنان له‌كاتى سه‌رئاودا, ڕاوى حه‌ديس ده‌فه‌رموێ ده‌يه‌مم له‌ ياد چوو مه‌گه‌ر ئاو له‌زار وه‌ركردن بووبێت . جا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) سيواك كردن به‌يه‌كێك له‌ (سنن الفطره‌) ده‌ژمێرێت (سنن الفطرة) وه‌كو زانايان باسى لێوه‌ ده‌كه‌ن واته‌: ئه‌و شته‌يه‌ كه‌ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران و موسڵمانان له‌سه‌رى ڕۆيشتوون وه‌كو خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت:                  (فِطْرَةَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا )الروم:٣٠ واته‌:  ئه‌و خوڕه‌وشته‌ ئايينيه‌ى كه‌خواى گه‌وره‌ هه‌موو موسڵمانانى له‌سه‌ر هێناوه‌. كه‌واته‌ سيواك كردن يه‌كێكه‌ له‌ سوننه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌ران (عليهم الصلاة والسلام) بۆيه‌ ده‌بێت ئێمه‌ش پارێزگارى لێبكه‌ين و ئه‌و سوننه‌ته‌ زيندوو رابگرين، چونكه‌ تا ئه‌وكاته‌ خه‌ڵكان له‌خێرو خۆشى دان تاچه‌ند پابه‌ندى ڕێبازى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌يان ده‌بن.

 (( كاته‌كانى سيواك كردن ))

1- له‌كاتى ده‌ست نوێژ:

 عن أبي هريرة (ڕه‌زای خوای لێبێت) عن النبي (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) (لَولا أن أشُقَّ على أُمَّتي لأَمَرتُهُمْ  بِالسِّواكِ مَعَ كُلِّ وضوء ) رواه احمد (171/294) وصححه الألبانى في صحيح الجامع برقم (5316) واته: ئه‌گه‌ر گران نه‌بوايه‌ له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌م ئه‌وا فه‌رمانم پێ ده‌كردن كه‌ سيواك بكه‌ن و به‌كارى بێنن له‌ كاتى هه‌موو ده‌ست و نوێژێك.

2- له‌كاتى نوێژدا:

عن ابى هريرة (ڕه‌زای خوای لێبێت) عن النبى (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) قال (لَولا أن أشُقَّ على أُمَّتي لأَمَرتَهُم  بِالسِّواكِ عِندَ كُلِّ صَلاة ) رواه البخاري (887 ) ومسلم (252)  واته : ئه‌گه‌ر گران نه‌بوايه‌ له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌م ئه‌وا فه‌رمانم پێ ده‌كردن له‌كاتى هه‌موو نوێژێك سيواك بكه‌ن و به‌كارى بێنن.

3- له‌كاتى قورئان خوێندن:

عن علي (ڕه‌زای خوای لێبێت) قال: أَمَرَنا بِالسِّواكِ وقال: (إن العبد إذا قام يصلى أتاهُ ملكٌ فقام خلفه يستمع القرأن ويدنو، فلا يزال يستمع ويدنو حتى يَضَعَ فاهُ على فيه فلا يقرأُ آيةً إلا كانت في جوف المَلَكِ) صحيح لغيره، أنظر السلسة الصحيحة برقم (1213) واته‌:  ئيمامى على (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: ئه‌مرمان پێكراوه‌ به‌ سيواك كردن وه‌ ده‌فه‌رمووێت: (هه‌ر كاتێك موسڵمان هه‌ستا بۆ نوێژ كردن فريشته‌يه‌ك دێته‌ لاى و له‌ دواوه‌ى ڕاده‌وه‌ستێ و گوێ ده‌گرێت بۆ قورئان خوێندنه‌كه‌ى و لێى نزيك ده‌بێته‌وه‌، به‌رده‌وام ئه‌م فريشته‌يه‌ گوێ ده‌گرێ و نزيك ده‌بێته‌وه‌ له‌ نوێژكه‌ره‌كه‌ تا ئه‌وه‌نده‌ نزيك ده‌بێته‌وه‌ ده‌مى ده‌خاته‌ سه‌ر ده‌مى و هيچ وشه‌يه‌ك ده‌ر ناچێ له‌ ده‌مى نوێژ خوێنه‌كه‌ ئيلا ده‌چێته‌ ناو ده‌م و قوڕگى فريشته‌كه‌.

4- له‌كاتى چوونه‌وه‌ ماڵ:

عن المقدام بن شريحٍ عن أبيه قال: (سألتُ عائشة قلتُ بأي شيءٍ كان يبدأُ النبي (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) إذا دخل بَيتَهُ؟  قالت بالسواك.) صحيح رواه مسلم (253) واته‌: ميقدامى كوڕى شوره‌يح ده‌فه‌رمووێت: باوكم فه‌رمووى پرسيارم له‌ عائشه‌ كرد (رضي الله عنها) ووتم:  به‌ چ شتێك پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌ست پێده‌كات كاتێك دێته‌وه‌ ماڵ؟ فه‌رمووى: به‌ سيواك كردن. واته‌ پێش ئه‌وه‌ى داخيلى ژووره‌وه‌ بووبێت سيواكى ده‌كرد ئينجا ده‌چووه‌ ژووره‌وه‌ و سه‌لامى ده‌كرد.

5- كاتێك له‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستى بۆ شه‌ونوێژ:

عن حذيفة (ڕه‌زای خوای لێبێت) قال: كان رسول الله (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)( إذا قام ليِتَهَجَّدَ يشوص فاه بالسواك) متفق عليه / البخاري برقم (245) و مسلم برقم (255)  واللفظ له . واته‌: هاوه‌ڵى به‌رێز حوذيفه‌(ره‌زاى خواى لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كاتێك هه‌ستابوايه‌ له‌شه‌ودا بۆ شه‌ونوێژ كردن زارى خۆى پاك ده‌ركرده‌وه‌ به‌ سيواك كردن .

(( سيواك له‌ زانستى سه‌رده‌م ))

پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رمووێت: ((السيوك مَطهَرةٌ للفمِّ ومرضاةٌ لِلرَّبِّ)) صحيح رواه أحمد (476)  والنسائي (101) والبيهقي (341)  واته‌: سيواك پاككه‌ره‌وه‌يه‌ بۆ ده‌م و ددان وه‌رازى بوونى خوايه‌ له‌ خۆت. جاكه‌ ده‌فه‌رمووێ پاك كه‌ره‌وه‌ى ده‌م و ددانه‌، بۆيه‌ ده‌مانه‌وێت قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌م فه‌قه‌ره‌يه‌ بكه‌ين چونكه‌ هه‌رشتێك پاك بێت و سودى بۆ مرۆڤه‌كان هه‌بێت ئه‌وا خوداى گه‌وره‌ به‌ شه‌رع و حه‌ڵاڵى داناوه‌ مادام سودى بۆ مرۆڤ هه‌يه‌ بۆيه‌ به‌ پێويستى ده‌زانم باسى ئه‌و سودانه‌ بكه‌م كه‌ له‌ سيواك دا هاتووه‌ زانستى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ سه‌لماندويه‌تى ئه‌م ڕاستيه‌ى كه‌ پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموويه‌تى.

 (( سووده‌كانى سيواك  ))

1- فرشاة خشبية و معجون: واته‌:  فڵچه‌يه‌كى داريه‌ و مه‌عجونيشه‌ واته‌ ده‌توانين بڵێين سيواك له‌ جياتى فڵچه‌ و معجون به‌ كاردێت و ئيشى هه‌ردووكيان ده‌كات .

2- الحفص معقم للفم:  واته‌: پاك كه‌ره‌وه‌ى ده‌م و ددانه‌ هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووى: (مطهرة للفم)  واته‌: پاك كه‌ره‌وه‌يه‌ بۆ ده‌م.

3- مواد مهدئة للمعدة والأعصاب:  واته‌: سيواك شتێكى تێدايه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆى ئارام به‌خشى به‌ ده‌ماره‌كان و ريخۆله‌كان و ماعيده‌ى مرۆڤ .

4- مواد تحفيز للذاكرة والتركيزة:  واته‌: سودێكى تر ئه‌وه‌يه‌ كه‌ سيواك ده‌بێته‌ هۆكارى چالاك كردنه‌وه‌و به‌ هێزكردنى زاكيره‌ى مرۆڤ و بير تيژى .

5- مواد معطرة لرائحة الفم فورية: واته‌: شتێكه‌ بۆنى ناخۆشى زارى مرۆڤ ڕاسته‌ و خۆ و فه‌ورى لاده‌بات، هه‌ر بۆيه‌ پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هه‌ر كاتێك له‌ خه‌و هه‌ستابايه‌ سيواكى ده‌كرد چونكه‌ كاتێك مرۆڤ ده‌خه‌وێت بۆنى ده‌مى ده‌گۆڕێت جا سيواك ئه‌م بۆنه‌ ناخۆشه‌ ناهێڵێت .

6- مواد تبييض للأسنان:  واته‌: مادده‌يه‌كه‌ كه‌ ددانه‌كانى مرۆڤ سپى ده‌كاته‌وه‌ وه‌ ئيلتيهاباتى پدوو ناهێڵێت .

7- مواد تقطع البلغم:  واته‌: مادده‌يه‌كى ترى تێدايه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌ڵغه‌مى هه‌بێت ئه‌م به‌ڵغه‌مه‌ راده‌گرێت و نايهێڵيت .

8- مواد تقطع إدمان السجائر:  واته‌: مادده‌يه‌كى تێدايه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك مودمين بووبێ به‌ جگاره‌ واته‌: گيرۆده‌ى ئه‌و ماده‌يه‌ى كه‌ له‌ناو جگاره‌ هه‌يه‌ كه‌ پێى ده‌ڵێين نيكۆتين ئه‌وه‌يان ناهێڵى .

9- ثيوسيانات قاتل فيروس بكتيري: واته‌: (ثيوسيانات) مادده‌يه‌كه‌ كه‌ له‌سه‌ر ددانى ئينساندا هه‌يه‌ بۆ پارێزگارى كردنى ددان له‌ پوكان و كلۆربوون و ڕزى بوونى ددان جا سيواك ئه‌م مادده‌يه‌ى تێدايه‌ كه‌ كاتێك سيواك ده‌كه‌يت ئه‌م مادده‌يه‌ زياد ده‌كات له‌سه‌ر ددانه‌كه‌ ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ ددانه‌كه‌ ته‌مه‌نى زياتر بێت و كه‌متر تووشى نه‌خۆشى بێت، وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌م مادده‌يه‌ (ثيوسيانات) بكوژى هه‌موو جۆره‌ به‌كتريا و ڤايرۆسێكه‌ كه‌ ده‌نيشێت له‌سه‌ر ددانه‌كان .

10- مواد مضادة للسرطان: واته‌:  مادده‌يه‌كى تێدايه‌ كه‌ زۆر جێگاى دڵخۆشيه‌ ئه‌ويش   ئه‌مه‌ يه‌ كه‌ دژ به‌ هه‌ر شێرپه‌نجه‌يه‌كه‌ كه‌ په‌يوه‌ندى هه‌بێت به‌ ده‌م و ددان ، به‌ هۆى سيواك كردن ئه‌م نه‌خۆشيه‌ت توش نابێت . كه‌واته‌ سيواك له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو سووده‌ و خێره‌ى كه‌وا هه‌يه‌تى بۆ مرۆڤ  موسڵمانى واهه‌يه‌ له‌جياتى  به‌رده‌وام سيواكى له‌ ده‌م بێت به‌رده‌وام جگه‌ره‌رى له‌ ده‌مه‌ كه‌ جگه‌ره‌ پێچه‌وانه‌ى سيواكه‌.

و آخر دعوانا أن الحمدلله رب العالمين

ئاماده‌کردنی : مامۆستا سالار چۆمانی

له‌بڵاوکراوه‌ی زنجیره‌ ڕێنمایه‌کانی دێرین