گه‌وره‌یی وپاداشتی فه‌رمام به‌چاکه‌

گه وره یی وپاداشتی فه رمام به چاکه

بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحيمِ

إِنَّ الْحَمْدَ لِلَّهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنَا وَسَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ يَهْدِهِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلاَ هَادِىَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ. أَمَّا بَعْدُ ...

باوه ڕدارى خۆشه ويست: فه رمان به چاكه كردن و ڕێگرى كردن له كارى خراپه كارێكى زۆر گه وره و پيرۆزه ، كارێكه هه موو پێغه مبه رانى بۆ نێردراوه ، وه به هۆيه وه موسڵمان سه رفرازى دنياو دواڕۆژ ده بن، وه سيفات و كارى باوه ڕدارى ڕاسته قينه يه ، ئه مانه و چه ندين خێرو فه زڵ و پاداشتى تر كه به هۆى فه رمانكردن به چاكه و ڕێگريكردن له كارى خراپه ده ستمان ده كه وێت، له وانه :

يه كه م: هه ركه سێك فه رمان به چاكه بكات ئه وه باشترين كه سه له لاى خواى په روه ردگار.

په روه ردگار ده فه رمووێت: ( كُنْتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ) [ال عمران 110] واته : ئێوه ئه ى موسڵمانان چاكترين ئوممه تێكن بۆخه ڵكان، چونكه فه رمان ده كه ن به چاكه و ڕێگريش ده كه ن له كارى خراپه ، وه باوه ڕتان به (الله ) هێناوه .

دووه م: فه رمان به چاكه پاداشتى بێ سنورى هه يه .

په روه ردگار ده فه رمووێت: ( لَا خَيْرَ فِي كَثِيرٍ مِنْ نَجْوَاهُمْ إِلَّا مَنْ أَمَرَ بِصَدَقَةٍ أَوْ مَعْرُوفٍ أَوْ إِصْلَاحٍ بَيْنَ النَّاسِ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ ابْتِغَاءَ مَرْضَاةِ اللَّهِ فَسَوْفَ نُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًا ) [النساء 114]. واته : هيچ خێرك به دى ناكرێت و نييه له زۆربه ى چپه چپ و قسه نهێنيه كانياندا، مه گه ر ئه و كه سه ى كه فه رمان ده كات به چاكه ، يان له پێناوى خوادا ده به خششێت، يان ڕێكخستن و چاكسازی و ئاشت بوونه وه ى نێوان خه ڵكى، جا هه ركه سێك ئه م كاره ئه نجام بدات و مه به ستى ته نها ڕه زامه ندى په روه ردگار بێت، ئه وا له ڕۆژى دواييدا پاداشتى زۆر گه وره و بێ سنورى بۆهه يه .

سێ يه م: هۆكاره بۆ سه رفرازى دونياو دوا ڕۆژ.

په روه ردگار ده فه رمووێت: ( وَلْتَكُنْ مِنْكُمْ أُمَّةٌ يَدْعُونَ إِلَى الْخَيْرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ) ( آل عمران 104) واته : باببێت له ئێوه دا ئوممه تێك، بانگه واز بكه ن بۆ خێرو چاكه و فه رمانيش بكه ن به هه موو كارێكى باش و خێر، وه ڕێگريش بكه ن له هه موو كارێكى ناڕواو نادروست، ئه گه ر واتان كرد ئه وا سه رفراز ده بن.

چواره م: كه فاره ته بۆ هه ندێك تاوان و به ڵاو ناخۆشى .

پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده فه رمووێت: (فِتْنَةُ الْرَّجُلِ في أَهْلِهِ وَ مَالِهِ وَ نَفْسِهِ وَ وَلَدِهِ وَ جَارِهِ، يُكْفرُهَا الْصَّيَامُ وَ الْصَّلاَةُ وَ الْصَّدَقَةُ، وَ الأَمْرُ بالمَعْرُوف، والنَّهْيِ عن المُنْكَرِ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني(4195).
واته : به ڵاو ناخۆشى و ناڕه حه تى كه تووشى مرۆڤى باوه ڕدار ده بێت، له ناو خێزان و ماڵ و سامانيدا، وه له خودى خۆی و منداڵه كانيدا، وه له دراوسێكانيدا، ئه وا ڕۆژوو نوێژو خێرو صه ده قه و فه رمان به چاكه كردن و ڕێگريكردن له خراپه ده يسڕێته وه و ده بێته كه فاره ت بۆى.

پێنجه م: خۆشه ويست ترين كرده وه يه لاى په روه ردگار.

پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده فه رمووێت: (أحَبُّ الأَعْمَالِ إِلَى الله: إِيْمَانُ بِالله، ثُم صِلةُ الرَّحِم، ثُم الأَمْرُ بالمَعْرُوف والنَّهْيِ عن المُنْكَرِ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (166) . واته : خۆشه ويست ترين كرده وه به لاى خواى په روه ردگاره وه : باوه ڕهێنانه به خواى تاكو ته نها، پاشان سه ردانى كردنى خزم و به سه ر كردنه وه يان، پاشان فه رمان كردن به چاكه و ڕێگرى كردن له خراپه .

شه شه م: هۆكاره بۆ قه بووڵ بوونى پاڕانه وه .

پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ئه فه رمووێت: (مُرُوا بِالْمَعْرُوفِ وَانْهَوْا عَنِ الْمُنْكَرِ قَبْلَ أَنْ تَدْعُوا فَلاَ يُسْتَجَابَ لَكُمْ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (5868). واته : فه رمان بكه ن به چاكه و هه موو كارێكى خێرو باش، وه ڕێگريش بكه ن له كارى خراپه ، ( هه موو كارێك كه شه رعى ئيسلام ڕێگرى لێكردووه ، پێش ئه وه ى بپاڕێنه وه و وه ڵام نه درێنه وه .

حه وته م: هۆكاره بۆ ڕزگار بوونه له سزاى خواى په روه ردگار.

هاوه ڵى خۆشه ويست حوذه يفه ى كوڕى يه مان(ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رمووێت: پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى: (وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ لَتَأْمُرُنَّ بالمَعْرُوفِ وَلَتَنْهَوُنَّ عَنِ المُنْكَرِ أَوْ لَيُوشِكَنَّ اللَّه أن يَبْعَثَ عَلَيْكُمْ عِقاباً مِنْ عِنْده ثُمَّ لتَدْعُنَهُ فَلا يُسْتَجَيبَ لَكُمْ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (7070) . واته : سوێند به و خوايه ى كه گيانى منى به ده سته ، يان فه رمان به چاكه ده كه ن و ڕێگرى له خراپه ده كه ن، يان ئه گه ر وانه كه ن ئه وا نزيكه خواى گه وره سزايه كتان بۆ سه ر ده نێرێت، پاشان له په روه ردگارتان ده پاڕێنه وه كه سزاكه تان له سه ر لابچێت، به ڵام وه ڵام نادرێنه وه .

له كۆتايدا...ئه مه گوڵبژێرێك بوو له فه زڵ و گه وره يى و پاداشتى فه رمان به چاكه و ڕێگريكردن له كارى خراپه .

باوه ڕدارى خۆشه ويست بێگومان فه رمان به چاكه و ڕێگرى له كارى خراپه چه ند مه رجێكى هه يه له وانه :

(1) ده بێت ئه و كه سه نيه تى خۆى پاك بكاته وه بۆ خواى په روه ردگار، وه مه به ستى ڕه زامه ندى ئه و بێت.

(2) پێويسته ئه وكه سه زانيارى هه بێت و شاره زابێت به دينى خوا.

(3) پێويسته ئه و كه سه ببێته پێشه نگى خه ڵكى، نه ك ڕێگرى كات له كارێك به ڵام خۆى ئه وكاره بكات

(4) پێويسته ئه و كه سه زۆر هێمن و له سه ر خۆو ئارامگربيت له گه ڵ خه ڵكيدا.

(5) ده بێت ئه و كه سه حه ق و ڕاست وه رگربێت، جا ئه و حه ق و ڕاستى يه له هه ر كه سێكه وه بێت.

(6) له هه موويان پێويستتر ئه وه يه كه هه ر كه سێك فه رمان به چاكه ده كات، ده بێت ئامۆژگارييه كانى به پێى شوێن و جێگه بگوڕێت، تاكو به رامبه ره كه ى تێ بگات و به گوێى بكات و شوێنى بكه وێت.

وَآخِرُ دَعْوانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمينَ

وَ الصَّلاة وَالسَّلامُ عَلَى نَبِيّنَا مُحَمَّد وَعَلَى آلهِ وَصَحْبهِ
أَجمَعين.

(ئاماده کردنی. مامۆستا . أبُوبَكْر أحمَـد)
)
مافی گشت موسلمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاو کردنه وه ی ئه م بابه ته و گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده)