فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
مه‌به‌سته‌كانى بيروباوه‌ڕى ئيسلامهتى مه‌به‌سته‌كانى بيروباوه‌ڕى ئيسلامهتى (أهداف العقيدة الإسلامية) وشه‌ى (الـهدف) له زمانى عه‌ره‌بيدا بۆ
چه‌ند واتايه‌ك به كار ده‌هێنرێت له‌وانه : (نيشانه : جێ‌گير ده‌كرێت بۆ تێگرتنى
، وه هه‌موو شتێكى خواستراو) . مه‌به‌سته‌كانى بيروباوه‌ڕى ئيسلامهتى
: بريتين له ئامانج و مه‌به‌سته چاك و رێزدارهكان كه له ئه‌نجامى په‌يوه‌ست بوون
پێيه‌وه ده‌ست ده‌كه‌ون ، وه ئه‌و (ئامانج و مه‌به‌ستانه)ش زۆرن و جۆراوجۆرن ، له‌وانه
: يه‌كه‌م : پاك كردنه‌وه‌ى نييهت و په‌رستن
بۆ خواى گه‌وره به ته‌نها ، چونكه ئه‌و دروستكاره و شه‌ريكى نى يه ، بۆيه پێويسته
كه‌وا نييهت و په‌رستن بۆ ئه‌و بێت به ته‌نها . دووه‌م : ئازاد كردنى عه‌قڵ و بير له بێ
سه‌روبه‌رى و سه‌رلێ تێكچوونى په‌يدابوو له نێو دڵى خاڵى له‌م بيروباوه‌ڕه ، چونكه
هه‌ر كه‌سێك دڵى خاڵى بوو لـێى ئه‌وه يان دڵى خاڵييه له هه‌موو بيروباوه‌ڕێك و ته‌نها
كه‌ره‌سته‌ى هه‌ستپێكراو (ماده‌ى به‌رجه‌سته) ده‌په‌رستێت ، وه يان سه‌رى لێتێكچووه
له نێو گومڕايهتى بيروباوه‌ڕه پووچ و ئه‌فسانه‌كاندا . سێيه‌م : ئاسووده‌يى ده‌رونى و بير‌ى ، ده‌رونى
هيچ هه‌ست به دوو دڵى ناكات و بيريشى شڵۆق نابێت و تێك ناچێت ، چونكه ئه‌م بيروباوه‌ڕه
باوه‌ڕدار په‌يوه‌ست ده‌كات به دروستكار و بهديهێنهرهكهيهوه ، بۆيه به دروستكارهكهى
ڕ‌ازى ده‌بێت كه‌وا ئه‌و په‌روه‌ردگار و به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانڕاوه و به‌رنامه‌دانه‌ر
ببێت بۆى ، ئه‌نجا دڵى ئارام ده‌گرێت به قه‌ده‌رى خوا و سنگى ده‌كرێته‌وه بۆ ئيسلام
و خوازيارى هيچ به‌رنامه‌يه‌كى تر نابێت جگه له‌و . چواره‌م : سه‌لامه‌تى و بێ گه‌ردى مه‌به‌ست
و كرده‌وه له لادان و لاڕێبوون له په‌رستنى خواى گه‌وره‌دا ، يان له مامه‌ڵه كردن
له‌گه‌ڵ دروستكراوه‌كاندا ، چونكه يه‌كێك له بنه‌ماكانى ئه‌م بيروباوه‌ڕه بريتىيه
له باوه‌ڕبوون به پێغه‌مبه‌ران كه شوێنكه‌وتنى ڕێبازه سهلامهتهكهيان له مه‌به‌ست
و كرده‌وه‌دا ده‌گرێته‌وه . پێنجه‌م : يهكلايى و گورج بوون له شته‌كاندا
، به شێوه‌يه‌ك كه‌وا هيچ ده‌رفه‌تێك بۆ كرده‌وه‌ى چاكه له ده‌ست نادات و ئيللا
به كارى دێنێت تێيدا به ئوومێدى پاداشت وه‌رگرتنه‌وه ، وه هيچ جێيه‌كى تاوان نابينێت
ئيللا خۆيى لـێ دوور ده‌خاته‌وه له ترسى سزا و تۆڵه‌ى خوادا ، چونكه يه‌كێك له
بنه‌ماكانى ئه‌م بيروباوه‌ڕه بريتى يه له باوه‌ڕبوون به زيندوو بوونه‌وه و پاداشت
وه‌رگرتنه‌وه له‌سه‌ر كرده‌وه‌كان . خواى
گه‌وره فه‌رموويه‌تى : ( وَلِكُلٍّ دَرَجَاتٌ مِمَّا عَمِلُوا وَمَا رَبُّكَ بِغَافِلٍ
عَمَّا يَعْمَلُونَ ) [الأنعام :132] . واته
: وه چه‌ندين پله هه‌يه بۆ هه‌ريه‌كێكيان له پاداشتى ئه‌وه‌دا كه كردوويانه ،
وه په‌روه‌ردگارت بێ ئاگا نى يه له‌وه‌ى كه ده‌يكه‌ن . وه
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هانى باوه‌ڕدارانى داوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌م
فهرموودهيهيدا : ((الْمُؤْمِنُ الْقَوِيُّ خَيْرٌ وَأَحَبُّ إلَى اللَّهِ مِنْ الْمُؤْمِنِ
الضَّعِيفِ ، وَفِي كُلٍّ خَيْرٌ ، احْـرِصْ عَلَى مَا يَنْفَعُكَ وَاسْتَعِنْ بِاَللَّهِ
وَلَا تَعْـجِزْ ، وَإِنْ أَصَابَكَ شَيْءٌ فَلَا تَقُلْ : لَوْ أَنِّي فَعَلْت كَذَا
كَانَ كَذَا وَكَذَا ، وَلَكِنْ قُلْ : قَدَّرَ اللَّهُ وَمَا شَاءَ اللَّهُ فَعَلَ
، فَإِنَّ لَوْ تَفْتَحُ عَمَلَ الشَّيْطَانِ)) رواه مسلم ، كتاب القدر ، باب في الأمر
بالقوة وترك العجر والاستعانة بالله وتفويض الـمقادير لله ، رقم : (6716) . واته
: باوه‌ڕدارى به‌هێز چاكتره و خۆشه‌ويستره لاى خوا له باوه‌ڕدارى بێ هێز ، وه هه‌ردووكيان
هه‌ر خێريان تێدايه ، سووربه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه سوودى تێدايه بۆت و داواى يارمه‌تى
له خوا بكه و بێده‌سه‌ڵات مه‌به ، وه ئه‌گه‌ر ناهه‌موارى و بهڵايهكت تووش بوو
ئه‌وا مه‌ڵێ : "ئه‌گه‌ر من ئاوام بكردايهت ئاوه‌ها و ئاوه‌ها ده‌بوو" ،
به‌ڵكو بڵێ : خوا واى دانا بوو (قه‌ده‌رى خوا وا بوو) وه خوا ويستى له هه‌ر شتێك
ببێت ده‌يكات ، چونكه وته‌ى "ئه‌گه‌ر ..." ده‌رگا ده‌كاته‌وه بۆ كارى شه‌يتان
. شه‌شه‌م : پێكهاتنى ئوممه‌تێكى به توانا
و به‌هێز كه هه‌موو شتێكى به نرخ و كه‌م نرخ ببه‌خشێت له پێناوى جێ‌گير كردنى ئاينه‌كه‌ى
و تۆكمه و به‌هێز كردنى پايهكانيدا ، وه گوێنه‌ده‌ر به‌وه‌ى كه تووشى ده‌بێت له
پێناوى ئه‌مه‌دا ، وه سه‌باره‌ت به‌مه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ( إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ
الَّذِينَ آَمَنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ ثُمَّ لَمْ يَرْتَابُوا وَجَاهَدُوا بِأَمْوَالِهِمْ
وَأَنْفُسِهِمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ أُولَئِكَ هُمُ الصَّادِقُونَ ) [الحجرات : 15] . واته
: به‌ڕاستى باوه‌ڕداران ته‌نها بريتين له‌وانه‌ى كه باوه‌ڕيان هێناوه به خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى
و ئه‌نجا گومانيان نى يه له‌وه‌دا و تێكۆشاون به ماڵ و خۆيانه‌وه له پێناوى خوادا
، ئا ئه‌وانه بريتين له ڕاستگۆيان . حه‌وته‌م : گهيشـتن به بهخــتــهوهرى دونـيا و دواڕۆژ به چــاك كــردنى تاكه‌كان و كۆمــهڵهكان ، وه ده‌ست خستنى پاداشت و ڕێزه‌كان لاى خوا ، وه سه‌باره‌ت به‌مه خواى گه‌وره فهرموويـهتى : ( مَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ) [النحل : 97] . واته : هه‌ر كه‌سێك كرده‌وه‌ى چاكه ئه‌نجامبدات چ نـێـــر ياخود مـێ بێت و باوه‌ڕدار بێت ئه‌وا به‌دڵنيايى ژيانێكى خۆش و به‌له‌زه‌تى بۆ دهڕهخسێنين له دونيادا ، وه به‌دڵنيايى له دواڕۆژيشدا پاداشتيان ده‌ده‌ينه‌وه به باشتر له‌وه‌ى كه كردوويانه . ئه‌مانه هه‌ندێك بوون له مه‌به‌سته‌كانى بيروباوه‌ڕى ئيسلامهتى ... ئوومێدهوارين له خواى گه‌وره كه بۆ ئێمه و هه‌موو موسڵمانانى به دى بێنێت ، به‌ڕاستى خوا ده‌ستكراوه و به‌خشنده‌يه ، وه سوپاس و ستايش بۆ خواى په‌روه‌ردگارى هه‌موو جيهان . وصلَّى اللهُ وسلَّمَ على نبيِّنا مُحَمَّدٍ وعلى
آلهِ وصحبهِ أجمعين نوسینی :
مامۆستا محمد
عبد الرحمن لطيف |