فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
تاوانی پێش كه‌وتنى ئيمام له‌نوێژدا به‌ئه‌نقه‌ست پێش كه‌وتنى ئيمام له‌نوێژدا به‌ئه‌نقه‌ست په‌له‌كردن يه‌كێكه له‌ڕه‌فتارو سروشتى مرۆڤ .( وَكَانَ الْإِنْسَانُ عَجُولًا )الإسرا‌ء: ١١.واته « مرۆڤ هه‌ميشه پهلهكارو ههڵهشهيه». وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ : « التَّأَنِّي مِنَ اللهِ وَالْعَجَلَةُ مِنَ الشَّيْطَانِ». واته « نه‌رم ونيانى وله‌سه‌ر خۆى له خوداوهيه، وه هه‌ڵپه هه‌ڵپ و په‌له‌كردن له شهيتانهوهيه ». رواه البيهقي في السنن الكبرى 10/104 وهو في السلسلة 1795. ئه‌وى كه زۆر تێبينى ده‌كرێ له نوێژى
جه‌ماعه‌تدا له لاى ڕاست و چه‌په‌وه نوێژخوێنێكى زۆر ده‌بينرێ پێش ئيمام ده‌كه‌ون،
به‌تايبه‌ت له ڕكوع وسوجده بردندا، وه‌له ((الله اكبر))ه‌كاندا به‌گشتی، وه‌ته‌نانه‌ت
له‌كاتى سه‌لام دانه‌وه‌ش دا . ئه‌م
كاره هه‌رچه‌نده له‌ناو خه‌ڵكدا گرنگى پێ نادرێ، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌ى توندى ده‌رباره‌ى
هاتوه له پێغه‌مبه‌ره‌وه(صلی الله علیه وسلم): « أَمَا
يَخْشَى الَّذِى يَرْفَعُ رَأْسَهُ قَبْلَ الإِمَامِ أَنْ يُحَوِّلَ اللَّهُ رَأْسَهُ
رَأْسَ حِمَارٍ». واته: « ئايا ئه‌وكه‌سه‌ى سه‌رى له پێش
سه‌رى ئيمامهوه به‌رز ده‌كاته‌وه ناترسێ خواى گه‌وره سه‌رى بكات به‌سه‌رى گوێ درێژ
» رواه مسلم 1/320-321 نوێژخوێن پێويسته له‌سه‌رى كه به‌هێمنى و له‌سه‌ر خۆييهوه بێت به‌ره‌و نوێژ، جا ئه‌مه ئه‌گه‌ر بۆهاتنهكهى بێ، ئه‌ى ئه‌بێ بۆنوێژهكه چۆن بێ . وه هه‌ندێ خه‌ڵكى تر مهسهلهكهيان وا لێ تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ بووه، بۆئه‌وه‌ى پێش ئيمام نه‌كه‌ون كه چى زۆر له ئيمام دواده‌كه‌ون و به‌جێ ده‌مێنن . پێويسته بزانرێ كه شه‌رعناسان (به‌ره‌حمه‌ت بن) بنه‌مايه‌كى جوانيان باسكردووه و داناوه بۆ ئه‌وه‌ى نوێژ خوێن نه پێش ئيمام بكه‌وێ و نه له ئيماميش جێ بمێنێ، ئه‌ويش ئه‌وه‌يه: كاتێك كه ئيمام «الله أكبر» ى ته‌واوكرد ئينجا نوێژخوێن بجوڵێ، كه‌وابوو هه‌ركات ئيمام له ووشه‌ى (راء) ى «الله أكبر» ته‌واوبوو ئينجا دروسته بۆ نوێژ خوێن بجوڵێ و حهرهكهبكات. نه پێش ئه‌وه بكه‌وێ نه دواش بكه‌وێ .بۆيه به‌م شێوه‌يه كاره‌كه ڕێك ده‌خرێ . وه هاوه‌ڵه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله
علیه وسلم) زۆر سوربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه پێشى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)
نه‌كه‌ون، گرنگيان به‌و كاره زۆر ده‌دا. بۆ نمونه
يه‌كێك له‌وان كه (براء) ى كوڕى (عازب)ه ده‌فه‌رموێ : صه‌حابه له پشتى پێغه‌مبه‌ره‌وه
نوێژيان ده‌كرد، كاتێك كه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) سه‌رى له ركوع به‌رز
بكردايهتهوه بڕۆشتايه به‌ره‌و سوجده كه‌س نهدهبينرا بچه‌مێته‌وه به‌ره‌و سوجده
هه‌تاوه‌كو پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ناوچه‌وانى دانهنايه له‌سه‌ر زه‌وى،
پاشان هه‌مووى له دواوه لار ده‌بونه‌وه و به‌ره‌و سوجده دهچهمينهوه. وه
كاتێك پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) كهوتهتهمهنهوه و حه‌ره‌كه و جموجۆڵى
جۆرێك له خاوبونه‌وه‌ى تێكه‌وت، نوێژخوێنانى پشته‌وه‌ى ئاگادار كرده‌وه فه‌رمووى
: « أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّى قَدْ بَدَّنْتُ
فَلاَ تَسْبِقُونِى بِالرُّكُوعِ وَالسُّجُودِ». واته
« ئه‌ى خه‌ڵكينه من كه‌وتومه‌ته ته‌مه‌نه‌وه‌و قورس بووم، بۆيه وريابن له نوێژدا
په‌له‌مه‌كه‌ن و پێشم نه‌كه‌ون له ڕكوع وسوجده بردندا». رواه البيهقي 2/93 وحسنه
في إرواء الغليل 2/ 290 وه پێويسته ئه‌وكه‌سه‌ى كه ئيمام و پێش
نوێژه، كاتێك كه نوێژ ده‌كات وتنى(الله اكبر)ه‌كانى به‌گوێره‌ى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر
بێ، به‌و شێوه‌يه‌ى كه‌له (حديث)ه‌كه‌ى(أبوهريرة) دا هاتوه‌و ده‌فه‌رمووێ : « كَانَ
رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا قَامَ إِلَى الصَّلَاةِ يُكَبِّرُ
حِينَ يَقُومُ ثُمَّ يُكَبِّرُ حِينَ يَرْكَعُ ثُمَّ يَقُولُ سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ
حَمِدَهُ حِينَ يَرْفَعُ صُلْبَهُ مِنْ الرُّكُوعِ ثُمَّ يَقُولُ وَهُوَ قَائِمٌ رَبَّنَا
وَلَكَ الْحَمْدُ ثُمَّ يُكَبِّرُ حِينَ يَهْوِي سَاجِدًا ثُمَّ يُكَبِّرُ حِينَ يَرْفَعُ
رَأْسَهُ ثُمَّ يُكَبِّرُ حِينَ يَسْجُدُ ثُمَّ يُكَبِّرُ حِينَ يَرْفَعُ رَأْسَهُ
ثُمَّ يَفْعَلُ مِثْلَ ذَلِكَ فِي الصَّلَاةِ كُلِّهَا حَتَّى يَقْضِيَهَا وَيُكَبِّرُ
حِينَ يَقُومُ مِنْ الْمَثْنَى بَعْدَ الْجُلُوسِ». واته
« پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هه‌ركات هه‌ستايه بۆنوێژ، «الله أكبر» ى ده‌كرد
كاتێك نوێژى دابهستايه، پاشان «الله أكبر» ده‌كرد كاتێك ركوعى ببردايه، پاشان له
ڕكوع به‌رز دهبويهوه و دهيفهرموو: « سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَهُ » وه‌كاتێك
ته‌واو ڕاست ده‌بوويه‌وه دهيفهرموو« رَبَّنَا وَلَكَ الْحَمْدُ » ، پاشان «الله
أكبر»ى ده‌كرد كاتێك دابهزايه بۆسوجده،
پاشان «الله أكبر» ى ده‌كرد كاتێك سه‌رى به‌رز بكردايهتهوه، پاشان «الله
أكبر» ى ده‌كرد كاتێك سوجده‌ى ببردايه، پاشان «الله أكبر» ده‌كرد كه سه‌رى به‌رز
بكردايه، ئينجا ئه‌مه‌ى به‌رده‌وام ده‌كرد له هه‌موو نوێژه‌كه‌ى دا تاوه‌كو ته‌واو
ده‌بوو. وهكاتێكيش له دواى دانيشتنى يه‌كه‌م ههڵبسايهتهوه «الله أكبر» ده‌كرد
». رواه البخاري رقم 756 ط. البغا . جا بۆيه هه‌ركات پێش نوێژ «الله أكبر» ه‌كانى
كۆك و ته‌بابوون له‌گه‌ڵ جوڵه و حهرهكهكهى، وه‌نوێژ خوێنهكانيش به‌و چۆنيهتيهى
كه باسكراوه جوڵانه‌وه، ئه‌وا كاروبارى نوێژى جامهعهتهكهى ڕێك وپێك و باش ده‌بێ. نوسینی : دکتۆر کاوه اکرم سه‌نگاوی |