فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
مرۆڤ ده‌بێت وه‌ك زه‌ویه‌کی به‌پیت وبه‌رهه‌م بێت بۆبارانێکی به‌ڕه‌حمه‌ت مرۆڤ ده‌بێت وه‌ك زه‌ویه‌کی به‌پیت وبه‌رهه‌م
بێت بۆبارانێکی به‌ڕه‌حمه‌ت بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ الْحَمْدُ لِلَّهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِينُهُ،
وَنَسْتَغْفِرُهُ، وَنَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ
أَعْمَالِنَا مَنْ يَهْدِهِ اللَّهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ، وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هَادِيَ
لَهُ، أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ،
وَرَسُولُهُ. أَمَّا بَعْدُ: فإِنَّ خَيْرَ الْحَدِيثِ كِتَابُ اللَّهِ
وَخَيْرُ الْهُدَى هُدَى مُحَمَّدٍ وَشَرُّ الْأُمُورِ مُحْدَثَاتُهَا وَكُلُّ بِدْعَةٍ
ضَلَالَةٌ وَكُلُّ ضَلَالَةٍ فِي النَّار. پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت:(مَثَلُ مَا بَعَثَنِي اللَّهُ بِهِ مِنْ الْهُدَى وَالْعِلْمِ كَمَثَلِ الْغَيْثِ الْكَثِيرِ أَصَابَ أَرْضًا فَكَانَ مِنْهَا نَقِيَّةٌ قَبِلَتْ الْمَاءَ فَأَنْبَتَتْ الْكَلَأَ وَالْعُشْبَ الْكَثِيرَ وَكَانَتْ مِنْهَا أَجَادِبُ أَمْسَكَتْ الْمَاءَ فَنَفَعَ اللَّهُ بِهَا النَّاسَ فَشَرِبُوا وَسَقَوْا وَزَرَعُوا وَأَصَابَتْ مِنْهَا طَائِفَةً أُخْرَى إِنَّمَا هِيَ قِيعَانٌ لَا تُمْسِكُ مَاءً وَلَا تُنْبِتُ كَلَأً فَذَلِكَ مَثَلُ مَنْ فَقُهَ فِي دِينِ اللَّهِ وَنَفَعَهُ مَا بَعَثَنِي اللَّهُ بِهِ فَعَلِمَ وَعَلَّمَ وَمَثَلُ مَنْ لَمْ يَرْفَعْ بِذَلِكَ رَأْسًا وَلَمْ يَقْبَلْ هُدَى اللَّهِ الَّذِي أُرْسِلْتُ بهِ).رواه البخاري ومسلم، واته: وێنه‌ى ئه‌و هيدايه‌ت و ڕێنمايی و زانسته‌ى كه خواى گه‌وره منى پێ ناردووه (ئه‌و دينهى كه خواى گه‌وره منى پێ نارد) (كَمَثَلِ الْغَيْثِ الْكَثِيرِ) وه‌كو بارانێكى زۆر وايه، (غيث) نه‌ك (مطـر)، جياوازى له نێوان ئه‌م دووانه‌دا ئه‌وه‌يه كه(مطـر) باران مه‌رج نيه ڕه‌حمه‌ت بێ، زۆر جار باران هه‌يه كاول كاره، باران هه‌يه تێكده‌ره، باران هه‌يه لافاوى لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌و خه‌ڵكێكى زۆرى پێ له‌ناو ده‌چێت، كشت‌وكال و زه‌وى و زارى تێدا له‌ناو ده‌چێت، خانووى پێ ده‌ڕووخێت، به‌ڵام(غيث) واته:بارانى به ڕه‌حمه‌ت. پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم)فه‌رمووى ئه‌و هيدايه‌ت و ڕێنمايی و زانسته‌ى كه خواى گه‌وره منى پێ ناردووه وه‌كو (غيث) وايه، وه‌كو بارانێكى به ڕه‌حمه‌تى زۆر، ئه‌و بارانه به ڕه‌حمه‌ته زۆره كاتێك ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وى، ئه‌و زه‌وييه سێ جۆره: (فَكَانَ مِنْهَا نَقِيَّةٌ) جۆرێك له‌م زه‌وييه پاكه، زه‌وييه‌كى به پيت و به‌ره‌كه‌ته (قَبِلَتْ الْمَاءَ) ئاوه‌كه‌ى قبووڵ كرد‌و خوارديهوه، ئاوه‌كه به‌و زهوييهدا ورده ورده چووه خواره‌وه، خواى په‌روه‌ردگار كه بارانى به‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌دا باراند، ئه‌و جۆره زه‌وييه پاكه ئاوه‌كه‌ى قبووڵ كرد، ئينجا (فَأَنْبَتَتْ الْكَلَأَ وَالْعُشْبَ الْكَثِيرَ) ئه‌و زه‌وييه گژوگياى زۆرى لێ ڕووا كه خه‌ڵكى سوودى لێ وه‌رده‌گرێت، زهوييهكه بۆخۆى قبووڵى كردوو تێرى لێ خوارده‌وه‌و پێى زيندوو بۆوه‌وه، ئه‌وجار به‌هۆى ئه‌وه‌وه گژوگيايهكى زۆر ڕووا به هۆى ئه‌و بارانه‌ى كه چووه سه‌ر ئه‌و پارچه زه‌وييه خه‌ڵكى سودى لێ وه‌رگرت. جۆرێكى تر له‌و زهوييهى كه بارانه بهڕهحمهتهكهى به‌سه‌ردا ڕژا (وَكَانَتْ مِنْهَا أَجَادِبُ)، (أَجَادِبُ) واته: ڕه‌قه، (أَمْسَكَتْ الْمَاءَ) ئاوه‌كه نه‌چۆوه ناوه‌وه‌ى و پێيدا نه‌چۆوه خواره‌وه به‌ڵكو ئاوه‌كه‌ى گرته‌وه خۆى و له‌سه‌رى مايهوه، (فَنَفَعَ اللَّهُ بِهَا النَّاسَ) خواى په‌روه‌ردگار خه‌ڵكى به‌هۆى ئه‌م ئاوه‌وه سوودبه‌خش كرد، (فَشَرِبُوا وَسَقَوْا وَزَرَعُوا) خه‌ڵكى ده‌يخۆنه‌وه وه مهڕووماڵاتيان لێ ئاوده‌ده‌ن وه‌هه‌روه‌ها كشتو‌كاڵى پێده‌كه‌ن، جياوازى له نێوان پارچه‌زه‌وى يه‌كه‌م له‌گه‌ڵ پارچه زه‌وى دووه‌م ئه‌وه‌يه كه، پارچه زه‌وى يه‌كه‌م بۆخۆشى ئاوه‌كه‌ى خوارده‌وه و گژوگياشى لێ ڕوا، به‌ڵام پارچه زه‌وى دووه‌م (أَجَادِبُ) ڕه‌قه، ئاوه‌كه‌ى گرتهخۆى و نه‌چۆوه خواره‌وه، وه‌كو گۆمێك ئاوه‌كه ڕاوه‌ستا تيايدا خه‌ڵكى سووديان له‌م ئاوه بينی، بۆ خواردنه‌وه‌ى خۆيان وه بۆ ئاودانى مهڕوماڵاتيان، وه‌هه‌روه‌ها بۆ كشتوكاڵ كردنيش. (وَأَصَابَتْ مِنْهَا طَائِفَةً أُخْرَى إِنَّمَا هِيَ قِيعَانٌ) ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ئه‌و بارانه بهڕهحمهته به‌سه‌ر جۆرى سێيه‌مى زهويشدا بارى، كه (قِيعَانٌ) بوو، واته نه بۆخۆى ئاوه‌كه ده‌خواته‌وه تا سوودى لێ ببينێ، نهدهشى گرێته‌وه خۆى، تا خه‌ڵكى سوودى لێ وه‌ربگرێ، پارچه زه‌وييه‌كى ته‌خت و لوسه ئاوه‌كه ده‌ڕوات و نامێنێت (واته بهستهڵانێكه)، (لَا تُمْسِكُ مَاءً وَلَا تُنْبِتُ كَلَأً) نه ئاوه‌كه ده‌گرێته‌وه بۆ خه‌ڵكى، نه بۆخۆشى سوودى لێ ده‌بينێ بۆ ئه‌وه‌ى گژوگياى لێ بڕوێت، پاش ماوه‌يه‌ك كه بارانه‌كه نه‌ما بڕۆ سه‌يرى بكه نه ئاو ده‌بينى نه گژوگيا. پاشان پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) وێنه‌ى خه‌ڵكى به‌م سێ جۆره‌ى زه‌وى ده‌كات، وێنه‌ى ئه‌و هيدايه‌ت و زانسته‌ى كه بۆى هات ده‌كات به بارانه ڕهحمهتهكه، وه وێنه‌ى خه‌ڵكيش به سێ پارچه زهوييهكه، بێگومان ئه‌و وهحييهى كه خواى گه‌وره ناردوويه‌تى، ئه‌و عيلم و هيدايهتهى كه خوا ناردى، وه‌كو چۆن زه‌وى به ئاو زيندوو ده‌بێته‌وه به هه‌مان شێوه دڵه‌كان به‌و وهحييهى خواى په‌روه‌ردگار زيندوو ده‌بنه‌وه، سه‌يركه خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (أَوَمَنْ كَانَ مَيْتًا فَأَحْيَيْنَاهُ) الأنعام:122. ، ئه‌و كه‌سه‌ى كه مردوو بوو زيندوومان كرده‌وه، نه‌ك لاشه‌ى مردوو بێت، دڵه‌كه‌ى مردوو بوو، زيندوومان كرده‌وه به رووحى هيدايه‌ت و ئيمان. كاتێك كه ته‌ماشا ده‌كه‌ى ،كه‌سێك دووره له‌خوا، دووره له ئيمان، عهقيدهو بيروباوه‌ڕى تاريكاييه، ئه‌خلاق و ڕه‌وشتى زۆر خه‌راپ و به‌ده، هه‌ڵسوكه‌وتى له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى جوان نيه، له زيان زياتر سوودى بۆ هيچ كه‌سێك نيه، ئه‌و كه‌سه كاتێك خواى په‌روه‌ردگار هيدايه‌تى ده‌داو ئيمان ده‌چێته دڵيه‌وه، به‌ته‌واوى ئه‌وكه‌سه گۆڕاو بوو به كه‌سێكى تر، جاران كه‌سێكى كۆڵان گه‌ڕ، شه‌ويش نه‌ده‌هاته‌وه‌و خه‌ريكى ئيشى خه‌راپ و زه‌ره‌رمه‌ندى و....ئێستا ته‌ماشاى ده‌كه‌ى كه‌سێكى گفت و لفت شيرين، ڕه‌وشت جوان، سوودبه‌خش بۆ خه‌ڵك، چاكه‌كار له خه‌ڵكى، بێ زيان، له‌گه‌ڵ دايك و باوكى چاك، كه‌سێكه ئه‌وه‌ى دوێنێ نيه.كه‌واته دوێنێ مردبوو ئه‌مڕۆ زيندوو بۆوه، به‌هۆى ئه‌و ئيمانه‌وه خوا زيندووى كرده‌وه، كه ئه‌و وهحييه(قوڕئان و حه‌ديس) هاته ناو دڵه‌كه‌ى، دڵى زيندوو بۆوه، (وَكَذَلِكَ أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ رُوحًا مِنْ أَمْرِنَا) الشورى:52. ، واته: ئێمه ڕووحێكمان بۆتۆ نارد، ئه‌و ڕووحه نيه كه ئێستا هه‌موومان هه‌مانه، ئه‌وه ڕووحى لاشهكهمانه، پێى هه‌ڵ دهستين، پێى داده‌نيشين، دهڕۆيين، دێين، قسهدهكهين، دهجوڵێين، ئه‌وه ڕووحى لاشه‌ته، به‌ڵام دڵهكهش ڕووحێكى تر‌ى هه‌يه كه (قوڕئان و حه‌ديسه) كه وه‌حى خوايه ئه‌و دڵه‌ش زيندوو ده‌بێته‌وه. دڵ مردووه، به‌ڵام كه ئه‌و قوڕئان و حه‌ديسه هاته ناوى زيندوو ده‌بێته‌وه‌و گه‌شه ده‌كات، ئه‌گينا دڵى زۆر كه‌س ڕه‌ش بووه و مردووه، نه ده‌زانێ چاكه چييه! نه‌ده‌زانێ خه‌راپه چييه! لێكيان جيا ناكاته‌وه. كه‌واته كه‌پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) وێنه‌ى ئه‌و هيدايه‌ت و عيلم و زانسته‌ى به بارانێكى به ڕه‌حمه‌ت وه‌سفكرد، زه‌وييه‌كى مردوو قه‌ڵش قه‌ڵش بوو كاتێك كه بارانى بهسهردادهبارێت زيندوو ده‌بێته‌وه، دڵێكى ڕه‌ش و خه‌راپ و پيسى خه‌ڵك كاتێك كه قوڕئان و وه‌حى ده‌چێته ناوى ئه‌و دڵه گه‌شه‌ده‌كات، ئه‌ودڵه ئاسووده ده‌كات، ( أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ) الرعد:21. ، ئه‌و دڵه ئارام ده‌گرێت، خۆشحاڵ ده‌بێت، ئه‌وه وێنه‌ى وه‌حى خوايی، ئه‌و عيلم و زانسته‌ى كه خوا ناردى به‌و بارانه ڕهحمهتهى كه خوا ده‌ينێرێته سه‌ر زه‌وى، چۆن زهوييهكان زيندوو ده‌بنه‌وه ئاواش دڵه‌كان به‌و وهحييه زيندوو ده‌بنه‌وه. كه‌واته براى موسوڵمان ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ خواى گه‌وره دڵه‌كه‌ت زيندوو بكاته‌وه، دڵه‌كه‌ت ئيسراحه‌ت بكا‌و ئارام بگرێت، ئه‌وه تۆ پێويستيت به‌و رووحه هه‌يه، كهبريتى يه له ئيمان و وهحيی و قورئان و حه‌ديس. وێنه‌ى دووه‌م، ئه‌وه‌يه كه خه‌ڵكى وه‌كو
ئه‌و سێ پارچه زهوييهن: كۆمه‌ڵى يه‌كه‌م: ئه‌و كۆمه‌ڵه‌يه كه وه‌كو پارچه
زه‌وى يه‌كه‌م وايه ئاوه‌كه‌ى قبووڵ كرد و (قَبِلَتْ الْمَاءَ) چۆوه ناو ناخى زه‌وييه‌وه،
وه بهرههميشى ده‌رچوو كه گژوگيايهكى جوانى لێ ده‌رچوو (فَأَنْبَتَتْ الْكَلَأَ
وَالْعُشْبَ الْكَثِيرَ) ، ئه‌و كه‌سه‌ش كه عيلمهكه وه‌رده‌گرێت، قوڕئان و حهديسهكه
ڕۆ ده‌چێته ناو دڵى و ده‌ڕوێت له ناو دڵى دا، چۆن زهوييهكه ئاوه‌كه قبووڵ ده‌كات
ئه‌و دڵه‌ش ئاوه‌ها عيلم و زانست به قوڕئان و حه‌ديس قبووڵ ده‌كات، كه قبووڵى كرد
دڵ چاك و باش بوو وه زيندوو بۆوه‌وه، به‌رهه‌مه‌كه‌ى له لاشه‌دا ده‌رده‌دات، چۆن
گژوگيايهكه چه‌كه‌ره ده‌كات و ئاوه‌هاش
له لاشه‌ى ئه‌و مرۆڤه‌دا به‌هه‌مان شێوه، له ده‌مى دا قسه‌ى جوان ده‌رده‌چێت، له
لاشهييدا ڕه‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وتى جوان ده‌رده‌چێ، چونكه دڵه‌كه‌ى زيندوو بۆته‌وه،
عيلم هاته ناوى، ئێستا له ده‌ره‌وه چه‌كه‌ره
ده‌كات و لق وپۆپ ده‌رده‌دات، چۆن ئه‌و پارچه زه‌وييه كه ئاوه‌كه‌ى وه‌رگرت چۆوه
ناوى ئينجا له ده‌ره‌وه گژوگيايهكى جوانى ده‌ردا، كه دڵى من و تۆش براى به‌رێزم
كه ئه‌و عيلمهى وه‌رگرت و قوڕئان و حه‌ديس چۆوه ناوى زيندوو ده‌بێته‌وه، كه زيندوو
بۆوه له زمانت و له لاشه‌تدا ده‌رده‌كه‌وێت ڕه‌وشتى جوان ئه‌خلاقى جوان، گوفتارى
جوان، كردارى جوان، هه‌ڵسوكه‌وتى جوان، له‌لاشه‌ى تۆدا له كرداره‌كانى تۆدا ده‌رده‌كه‌وێ،
ئه‌مه كۆمه‌ڵى يه‌كه‌مه كه خۆيان فێركرد وه خه‌ڵكيشيان فێركرد (فَعَلِمَ وَعَلَّمَ).
كۆمه‌ڵى دووه‌م: ئه‌و پارچه زه‌وييه بوو
كه ئاوه‌كه‌ى ڕاگرت، نهيخواردهوه به تێرى، ڕاييگرت، كه ڕايگرت خه‌ڵكى سووديان
لێ بينی، خه‌ڵكى لێى ده‌خۆنه‌وه كشتو‌كاڵى له‌به‌ر ده‌كه‌ن، هه‌ندێك كه‌سيش هه‌يه
عيلم ده‌خوێنێت، قوڕئان و حه‌ديس ده‌خوێنێت، به‌ڵام خۆى له خۆي‌دا به كه‌مى سوودى
لێ ده‌بينێت، خه‌ڵكانێك دێن سوودى لێ وه‌رده‌گرن، ماناى ئه‌وه نييه خۆى هيچ سوودى
لێ نه‌بينێ، به‌ڵام ئه‌وه‌نده بيركردنه‌وه‌ى ورد نييه كه تێڕامانين و تێفكرينێكى
وردى هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى له ئايهت و حه‌ديسه‌كان ورد بێته‌وه، ئاوا به دڵيدا ڕۆبچێت
تا بۆ خۆى سوودى زۆرى لێ وه‌ربگرێت! نا ههرهكو
پێغه‌مبه‌رمان(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: (رُبَّ حَامِلِ فِقْهٍ لَيْسَ بِفَقِيهٍ
وَرُبَّ حَامِلِ فِقْهٍ إِلَى مَنْ هُوَ أَفْقَهُ مِنْهُ) مسند أحمد:35/467. ، هه‌ندێك
كه‌س هه‌يه عيلمێكى پێيه، به‌ڵام ده‌يداته كه‌سێك كه ئه‌و كه‌سه له‌و تێگهشتووتره
ئه‌و سوودى زۆرترى لێ ده‌بينێ، بۆ نموونه هه‌ر يه‌كێك له ئێمه پارچه خشڵێك (زێڕێك)
ئهصڵهكهى ده‌ست كه‌وێت زۆر سوود لێ ناكات، به‌ڵام كه بيباته لاى زێڕنگه‌رێك ئه‌و
سوودى زۆرى لێ ده‌بينێ، چونكه ئه‌و زێڕنگه‌ره قيمهتى ده‌زانێت و سوودى لێ ده‌بينێ،
تۆ هه‌ڵگرتووه به‌ڵام تۆ وه‌كو زێڕنگره‌كه سوودى لێ نابينى، جارى وا هه‌يه كه‌سێك
عيلم ده‌خوێنێت، قوڕئان و حه‌ديس له‌به‌ر ده‌كات به‌ڵام بۆ خۆى وه‌كو پێويست تێى ناگات،
وه‌كو پێويست سوودى لێ نابينێت، به‌ڵام خه‌ڵكى سوود له‌و عيلمهى ئه‌و ده‌كه‌ن، ئه‌وش
هه‌ر چاكه. كۆمه‌ڵى سێ يهم : كهخهراپه (مذمومة)،
ئه‌و پارچه زه‌وييه بوو كه نه بۆ خۆى سوودى وه‌رگرت، نه گرتيشيه خۆى بۆ ئه‌وه‌ى
خه‌ڵكى سوودى لێ ببينن ( وَأَصَابَتْ مِنْهَا طَائِفَةً أُخْرَى إِنَّمَا هِيَ قِيعَانٌ)
، ئه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه عيلم ده‌بيستن، قوڕئان و حه‌ديس ده‌بيستن، ئامۆژگاری
و ووتار ده‌بيستن، به‌ڵام هيچ..نه ده‌چێته ناو دڵيانه‌وه، نه لهبهريشى ده‌كه‌ن
تا خه‌ڵك سووديان لێ وه‌ربگرێت، وه‌كو له كورده‌وارى خۆماندا ده‌ڵێن بهگوێيهكدا
ده‌چێته ناوه‌وه و بهوهكهى تريان دێته ده‌ره‌وه، نه بۆ خۆى تێى ده‌گاو ڕايده‌گرێت،
نهلهبهريشى ده‌كات تا خه‌ڵك سوودى لێ وه‌ربگرێت، زۆر كه‌س ئا ئه‌م سيفهتهى هه‌يه،
نهئامۆژگارى كردن، نه قوڕئان و حه‌ديس خوێندن، نه وتار، نه هيچ.. كارى تێ ناكات،
ئه‌وانه‌ن كه ئه‌صڵه‌ن سه‌ر به‌رز ناكانه‌وه بۆ ئه‌و هه‌موو هيدايه‌ت و ئه‌و عيلم
و وهحييهى كه خوا به پێغه‌مبه‌ردا ناردوويه‌تى(صلی الله علیه وسلم) (وَمَثَلُ
مَنْ لَمْ يَرْفَعْ بِذَلِكَ رَأْسًا وَلَمْ يَقْبَلْ هُدَى اللَّهِ الَّذِي أُرْسِلْتُ
بِهِ) ، ئه‌صڵه‌ن ئاوڕيش ناداته‌وه بزانێ پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) چى
به ميرات به جێهێشتووه! ئه‌و دينهى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) پێى هات چى
بوو،نه سه‌رى بۆ به‌رزده‌كاته‌وه، نه گوێى بۆ ڕاده‌گرێت، وه نه ئه‌و هيدايهتهش
قبووڵ ده‌كات، بێ خێره، نه خێر به خۆى ده‌گه‌يه‌نێت، نه خێر به خه‌ڵكى ده‌گه‌يه‌نێت. كه‌واته براكانم هه‌وڵده‌ين ئێمه له كۆمه‌ڵى يه‌كه‌م
بين، كۆمه‌ڵى يه‌كه‌م باش‌ترين كۆمه‌ڵه، ئه‌گه‌رنا له دووه‌م بين، ئه‌گه‌رنا نه‌كه‌ى
سێ يهم بيت، چونكه به هيلاك ده‌چى، كه‌واته با ئێمه خۆمان هه‌ڵبسه‌نگێنين هه‌ريه‌كێك له ئێمه پرسيار له خۆى بكات، له‌و
سێ يه تێپه‌ڕ ناكه‌يت، ئايا تۆ له كۆمه‌ڵى يهكهميت؟ ئه‌وه‌نده سوودت له قوڕئان
و حه‌ديس كردووه كه چووبێته ناو دڵت و قبووڵى كردبێت ، ڕۆچووبێت له دڵتدا، سوودت
لێ بينى بێت و له لاشه‌و كردهوهتدا ڕه‌نگى دابێته‌وه‌و خه‌ڵكيش فێربكهيت، ئه‌گه‌ر
ئاواى ئه‌وه سوپاسى خوا بكه ئه‌وه نيعمهتێكى گه‌وره‌يه، ئه‌گه‌ر نا بزانه له كۆمه‌ڵى دووه‌مى؟ ئه‌و عيلم و هيدايه‌تت
وه‌رگرتووه، زۆر سوودت لێ نهبينيووه به‌ڵكو به‌ر ئه‌م حه‌ديسه بكه‌وى كه تۆ
حه‌ديس لهبهردهكهيی و دهيگهيهنيته يه‌كێكى تر، دينى خوا ڕادهگهيهنيت، (نَضَّرَ
اللَّهُ امْرَأً سَمِعَ مَقَالَتِيَ فَحَفِظَهَا فَأَدَّاهَا كَمَا سَمِعَهَا) أخرجه
البزار ( 8 / 342 رقم : 3416 ).. پرسيار له خۆت بكه كه يه‌كێك له‌م دوو كۆمه‌ڵه
نه‌بيت كه‌واته تۆ له كۆمه‌ڵى سێ يه‌مى، ئه‌وه‌ى كه‌تۆ بير‌ى لێ ده‌كه‌يته‌وه ته‌نها
شه‌هوه‌ت و ڕابواردنى ده‌م و دامێنته، ئاگات له عيلم و دين و وه‌حى خوايى نى يه،
به‌هيلاك ده‌چى. كه‌واته برا به‌رێزه‌كانم له‌و سێ كۆمه‌ڵه
تێپهڕناكهيت و يهكێكيت له‌و سێ يانه، بيركهوه هه‌وڵبده تۆ له سێ يهم نه‌بيت،
چونكه سێ يهم به هيلاك چوونه، پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) كه ئه‌وه‌ى
بۆ باس كردين ئه‌وه هاندانه بۆ ئێمه له كۆمه‌ڵى يه‌كه‌م بين، چه‌نده سه‌رقاڵ بين
به دونياوهو به خوێندنى دونيايى با هه‌وڵده‌ين جۆرێك له سهرقاڵيهكهمان به‌وه‌وه
بێت بزانين خواى گه‌وره ئه‌و دينهى ناردووه، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)ناردووه
به دينێكهوه، (هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى وَدِينِ الْحَقِّ) التوبة:23. ، خواى
گه‌وره نێردراوه‌كه‌ى نارد به هيدايه‌ت و دينێكى حه‌ق...، بزانين به‌شى ئێمه له‌و
هيدايه‌ت و دينه حه‌قه‌دا چه‌نده؟! ئه‌گه‌ر بێتوو بۆ نموونه بڵێن له فڵانه دائيره
خواردن دابه‌ش ده‌كرێت، پاره و بهخشيشێك دابه‌ش ده‌كرێت هه‌ريه‌كه به‌په‌له ڕاده‌كات
ده‌ڵێ به‌شه‌كه‌م با به‌شى من زۆربێت! به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه خوا ناردوويه‌تى زۆر له
خواردن و پاره گرنگتره، ئه‌ى بۆ هه‌وڵ ناده‌ى به‌شى تۆ له عيلم و هيدايهتهى كه
خواى گه‌وره پێغه‌مبه‌رى(صلی الله علیه وسلم) پێ ناردووه زۆربێت؟! بۆ هه‌وڵ نادهيت
تۆ ئه‌و زه‌وييه پاكهبيت كاتێك كه عيلمء ئامۆژگاريهك دهبيستيت يهكسهر بچێته
ناو دڵهكهتهوه؟! ئينجا ڕهنگيش بداته‌وه؟! با ئاوا بيت براى به‌رێزم، چونكه خواى
په‌روه‌ردگار له قوڕئانه پيرۆزهكهيدا بۆمان باسى مهسهلهيهكى زۆر گرنگ ده‌كات
ده‌بێت ئاگامان لێى بێت، كه ئه‌ويش بريتى يه له (الثبات) جێگيربوون وچهسپان و به‌رده‌وام
بوون له سه‌ر دين، زۆر كه‌س ده‌بينيت جێگيرنين له‌سه‌ر دينى خوا، ده‌بێت تۆ هه‌وڵى
ئه‌وه بده‌ى براكه‌م، چونكه ژيانى ئينسان وه‌كو كشتوكاڵێك وايه، وه‌كو دره‌ختێك
وايه، (أَلَمْ تَرَ كَيْفَ ضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا كَلِمَةً طَيِّبَةً كَشَجَرَةٍ
طَيِّبَةٍ أَصْلُهَا ثَابِتٌ وَفَرْعُهَا فِي السَّمَاءِ تُؤْتِي أُكُلَهَا كُلَّ حِينٍ
بِإِذْنِ رَبِّهَا ) إبراهيم:24_25.، ووشه‌ى (لا إله إلاّ لله)، وێنه‌ى ئه‌وه‌ى كه
ئينسان له ژيانى دونيادا ده‌يكات له ئيمان و كرده‌وه‌ى چاك وه‌كو دره‌ختێك وايه،
دره‌ختێك كه ڕه‌گ و ڕيشه‌كه‌ى چه‌سپاوه، لق و پۆپه‌كه‌شى له ئاسمانه، بهرههميش
به‌رده‌وام ده‌دات. كه‌واته براى به‌رێزم بزانه دره‌ختى ئيمان
تا چ ڕاده‌يه‌ك له دڵى تۆدا چه‌سپاوه‌و ڕه‌گ و ڕيشه‌ى داكوتاوه؟! وه بزانه به‌رهه‌مى
ئيمانه‌كه‌ت كه‌مه ياخود زۆره؟! چه‌نده به‌رهه‌مى ئيمانت هه‌بێت له دونيا ئه‌وه‌نده‌ش
به‌خته‌وه‌ر ده‌بيت له به‌رهه‌مه‌كه‌ى له دواڕۆژ. ئيمان بريتى يه له دره‌ختێك له دڵدا ده‌چه‌سپێت
و ده‌ڕوێت، ئه‌و دره‌خته‌ش وه‌ك هه‌موومان ده‌زانين كه دره‌ختێك بڕوێنيت پێويستى به‌چى
هه‌يه؟پێش هه‌موو شتێك دره‌خت له ڕه‌گ و قه‌د و لق و پۆپ پێكدێت، ئينجا بهرههميشى
ده‌بێت، ڕه‌گى دره‌ختى ئيمان بريتى يه له ئيخلاص، وه ڕاستگۆيى له‌گه‌ڵ خواى په‌روه‌ردگار،
وه هه‌روه‌ها قهدهكهشى بريتى يه له كرده‌وه‌ى چاك (العمل الصالح)، وه‌هه‌روه‌ها
لق و پۆپهكانيشى بريتى يه له ئه‌خلاق و ڕه‌وشتى جوان. براكانم هه‌موو دره‌ختێك پێويستى به چه‌ند هۆكارێك
هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بێت له ژيان : يه‌كه‌م: پێويستى به ئاودێرى هه‌يه ،
كه دره‌ختێك بچێنى به‌ڵام ئاوى نه‌ده‌ى پاش ماوه‌يه‌ك ووشك ده‌بێت، كه تۆ خواى گه‌وره
هيدايه‌تى داوى دره‌ختى ئيمان له دڵدا چه‌سپاوه، ئه‌و ڕه‌گه پێويستى به ئاو خواردنه‌وه
هه‌يه، ئه‌و ئاوه‌ش كه ڕه‌گى ئيمان ئاو بدات بريتى يه له عيلم و يه‌قين، ئه‌و هيدايه‌ت
و ئه‌و عيلمهى كه خوا پێغه‌مبه‌رى پێ نارد (صلی الله علیه وسلم)، تاوه‌كو تۆ زياتر لهديندا شارهزابيت ئه‌و دره‌خته
له دڵى تۆدا گه‌شه ده‌كات و ئاو ده‌خواته‌وه، زياتر گه‌وره ده‌بێت، زياتر به‌رهه‌مى
چاكترى ده‌بێت، به‌ڵام كه ئاوى نه‌ده‌يت و له ديندا شاره‌زا نه‌بيت و كرده‌وه‌ى چاكه‌ى
له‌گه‌ڵ نه‌كه‌يت، ئه‌وكاته به‌ره به‌ره سيس ده‌بێت و وشك ده‌بێت، كه‌واته گرنگ
ئه‌وه نيه كه بڵێى خوا هيدايه‌تى دام بۆ ئيمان و ئيتر ته‌واو به‌سمه!! نا پێويستيت به به‌رده‌وامى هه‌يه،
چۆن دره‌خت به‌رده‌وام ئاودانى ده‌وێت، ئه‌و ئيمانهى تۆش به‌رده‌وام ئاودانى ده‌وێت
چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت ئيمان له دڵى هه‌ريه‌كه
له ئێوه كۆن ده‌بێت هه‌روه‌كو چۆن جل و به‌رگ كۆن ده‌بێت، كه كۆن بوو پێويستى به
نوێكردنه‌وه هه‌يه (إِنَّ الإِيمَانَ لَيَخْلَقُ فِي جَوْفِ أَحَدكُم كَمَا يَخْلَقُ
الثَّوبَ الْخَلِق ، فَاسْأَلوا اللهَ أَنْ يُجَدِّدَ الإِيَمَانَ فِي قُلُوبِكُم)
المستدرك على الصحيحين(1/45).. ئيمانه‌كه‌ت نوێ بكه‌وه و ئاوى بده به‌رده‌وام. دووه‌ميان ته‌ماشا ده‌كه‌ين هه‌ر ڕووه‌كێك
كه چاندت به قه‌ده‌رى خوا په‌روه‌ردگار ئه‌و دره‌خته چه‌ند دڕك و پووشى له‌ده‌ور
ده‌ڕوێت، حه‌زت لێ بێت يان نا، به‌بێ ئه‌وه‌ى تۆ بيڕوێنيت، ئه‌گه‌ر بژارى نه‌كه‌يت
و ئه‌و دڕك و ڕووه‌كه زيان بهخشانهى ده‌ورى هه‌ڵ نهكێشيت، گاريگهريان بۆ ڕووه‌كه
سوودبهخشهكه ده‌بێت و له‌وانه‌يه زاڵ بێت به‌سه‌ريدا سيسى بكه‌ن، بيكوژن به‌رهه‌مى
نه‌مێنێت، كه‌واته: هه‌ندێك جار كۆمه‌ڵه دره‌ختێكى تر دێنه ناو دڵته‌وه دره‌ختى
ئيمان لاواز ده‌كات، شه‌هوه‌ت و ئاره‌زوو بازى و گومان و دوو دڵى و هاوه‌ڵى خه‌راپ
و ....... هتد ئه‌وانه هه‌موو ئه‌و دره‌خته خراپانه‌ن كه ده‌يانه‌وێت دره‌ختى ئيمان
لاواز‌و سيس بكه‌ن، كه ورده ورده لايان نهبهيت و ده‌ورى ئيمانه‌كه‌ت خاوێن نه‌كه‌يته‌وه
ئه‌وا زاڵ ده‌بن بهسهريداو دره‌ختى ئيمانه‌كه‌ت لاوازده‌بێت و ده‌مرێت، كه‌واته
پێويستيت به دوو شت هه‌يه به به‌رده‌وامى، يه‌كه‌ميان ئاودانى به‌رده‌وام به عيلم و زانست
فێربوون و كرده‌وه‌ى چاك. دووه‌ميان به بژاركردن و ئه‌و شتانه‌ى كه زيانبهخشن
ده‌ريان كه‌يت و دووريان بخه‌يته‌وه، ههرشتيك زيان له ئيمانه‌كه‌ت ده‌دات لێى دووركهوييهوه. كه‌واته براكانم ئێمه پێويستمان به‌وه‌يه خواى
گه‌وره بهردهواميمان بداتێ، له‌سه‌ر ئيمان بژيهيين و له‌سه‌ر ئيمان بمرين، بۆ ئه‌وه‌ى
به‌خته‌وه‌رى دوونياو دوارۆژ بين، پێويستمان به‌وه‌يه كهبهردهوام هه‌وڵده‌ين و
داوا له خوا بكه‌ين بهردهواميمان بداتێ، دره‌ختى ئيمانه‌كه‌مان ئاو بده‌ين، وهبژارى
بكه‌ين، به پاكى ڕايبگرين، به‌ڵكو خوا په‌روه‌ردگار له ژيانى دوونياشماندا خۆشحاڵ
و به ختهوهرمان بكات، وه‌هه‌روه‌ها له دوارۆژ يش، چونكه خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت،
(مَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ
حَيَاةً طَيِّبَةً وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ)
النّحل:97. ، واته: هه‌ركه‌سێك كرده‌وه‌ى چاكه بكات
له نێر‌و مێ وه ئيمانيشى هه‌بێت، ئه‌وه ئێمه
له دونيا به ژيانێكى پاك و خۆش دهيژيهنين، ژيانى پاك و خۆشى دونيا به ئيمان و
كرده‌وه‌ى چاكهوهيه، وه له دوا ڕۆژيشدا پاداشتيان به باش‌ترين شێوه ده‌ده‌ينه‌وه،
ئه‌مه‌ش كه ئه‌گه‌ر دره‌ختى ئيمان له دڵتدا
گه‌شه بكات و به‌رده‌وام بێت و كرده‌وه‌ى چاكه بكه‌يت، پێويستمان به‌وه‌يه براكانم
بۆ ئه‌وه‌ى له دوونيا خۆشبه‌خت و خۆشحاڵ بين، وه بۆ ئه‌وه‌ى له دواڕۆژدا خوا په‌روه‌ردگار
پاداشتمان به به‌هه‌شت بداته‌وه و له جه‌هه‌ننه‌م ڕزگارمان بێت. داوا
ده‌كه‌م له خواى په‌روه‌ردگار ئاخيرمان خێربكات وه به‌خته‌وه‌رمان بكات،وه ئيمان
له دڵماندا نوێ بكاته‌وه‌و به‌رده‌وامى بكات. وه له جه‌هه‌ننه‌م و سه‌ر لێ شێواوى
بمانپارێزێت. الحمدالله والصلاة والسلام على رسول الله وانه‌یه‌کی نوسراوه‌ی: دکتۆرعبداللطیف أحمد نوسینه‌وه‌ی:هێژانهورۆز ............ زنجیره‌ی بڵاوکراوه‌ی ڕه‌سن له‌چوارقورنه |