فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
فه‌زڵ وگه‌وره‌یی نوێژی وتر وه حوكمى نوێژى ويتر وه كاتى نوێژى ويتر؟ فه‌زڵ وگه‌وره‌یی نوێژی وتر بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ إن الحمد لله، نحمده ونستعينه، ونستغفره،
ونستهديه، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا ومن سيئات أعمالنا، من يهده الله فهو المهتدي،
ومن يضلل الله فلن تجد له ولياً مرشداً وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له،
وأشهد أن محمداً عبده ورسوله صلى الله عليه وعلى آله وأصحابه ومن سلك سبيله واهتدى
بهداه وسلم تسليماً كثيراً. أما بعد: بێگومان خواى گه‌وره كۆمه‌ڵێك عيباده‌تى
مه‌زن و گه‌وره‌ى له‌سه‌رمان واجب كردووه، وه كۆمه‌ڵێك عيبادهتيش له‌سه‌رمان واجب
و فه‌ڕز نيه به‌ڵكو سوننه‌تێكى ته‌ئكيد و جه‌خت له‌سه‌ر كرا‌و كه پێغه‌مبه‌رى خوا
(صَلَّى الله عَڵيهِ ۆسَلَّمَ) كردويه‌تى وه فێرى كردوين ئێمه‌ش بيكه‌ين، وه ئه‌م
جۆره عيباده‌ته فه‌زڵ و پاداشتێكى گه‌وره‌ى هه‌يه، يه‌كێك له‌م عيباده‌ته مه‌زنانه
كردنى شه‌و نوێژه، وه پێغه‌مبه‌رى خوا (صَلَّى الله عَڵيهِ ۆسَلَّمَ) فێرمان ده‌كات
كه چۆن شه‌و نوێژ بكه‌ين و وه له چ كاتێك دا بيكه‌ين. شه‌و نوێژ دوو جۆره الشفع: له زمانه‌وانى دا به‌ماناى جوت
دێت له ژماره دا. الوتر: به‌ماناى تاك دێت. الشفع هه‌موو ئه‌و نوێژه جوتهكان ده‌گرێته‌وه
له شه‌و نوێژدا ده‌كرێن ـ دوو ڕكات دوو ڕكات ـ، وه ويتر كه به ماناى تاك دێت واته
سێ ڕكات ياخود زياتر ـ پێنج، حه‌وت، .. ـ كۆتايى شه‌و نوێژ دێت. له‌م باسه كورته‌دا به پشتيوانى خواى
گه‌وره كورته باسێكى فه‌زڵ وگهورهيی و چۆنيه‌تی و چهنديهتى نوێژى ويتر ده‌كه‌ين
كه لاى زۆربه‌ى موسڵمانان به داخه‌وه وا ده‌زانن كه ئه‌م نوێژه ته‌نها له ڕه‌مه‌زان
دا هه‌يه وه باقى مانگه‌كانى تر ئه‌م نوێژه نيه، له‌به‌ر گرنگى ئه‌م نوێژه ئه‌م
بابه‌ته‌م هه‌ڵبژارد هيوادارم خواى په‌روه‌ردگار بيكات به توێشويهك بۆ قيامه‌تمان،
وه پاشانيش ببێته مايه‌ى سود وه‌رگرتنى موسڵمانان . فه‌زڵى نوێژى ويتر: به‌ڕاستى نوێژى ويتر فه‌زڵ و به‌هره‌يه‌كى
گه‌وره‌ى هه‌يه، وه به‌ڵگه‌ى ئه‌و فه‌زڵه گهورهيهش ئه‌وه‌يه كه پێغه‌مبه‌ر(صَلَّى
الله عَڵيهِ ۆسَلَّمَ) هه‌رگيز وازى لێنه‌هێناوه، وه نه له‌سه‌فه‌ر و نه له كاتێك
كه له شوێنى خۆى بوبێت (مقيم)، وه ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌يه‌كى ئاشكرايه بۆ گرنگى ئه‌و
نوێژه، هه‌روه‌كو له فهرموودهيهك دا هاتووه پێغه‌مبه‌رى خوا (صَلَّى الله عَڵيهِ
ۆسَلَّمَ) ده‌فه‌رمووێت:(( عَنْ خَارِجَةَ بْنِ حُذَافَةَ الْعَدَوِيِّ ، أَنَّهُ قَالَ
: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى الله عَلَيهِ وَسَلَّمَ، يَقُولُ : إِنَّ اللَّهَ
قَدْ أَمَرَكُمْ بِصَلاةٍ هِيَ خَيْرٌ لَكُمْ ، مِنْ حُمْرِ النَّعَمِ ، وَهِيَ لَكُمْ
مَا بَيْنَ صَلاةِ الْعِشَاءِ إِلَى طُلُوعِ الْفَجْرِ ، الْوِتْرِ الْوِتْرِ ، مَرَّتَيْنِ))
السنن الصغرى للبهيقي. ، واته:( گوێم له پێغه‌مبه‌رى خوا (صَلَّى
الله عَلَيهِ وَسَلَّمَ) بوو فه‌رمووى: خواى په‌روه‌ردگار ئه‌مرى پێكردون كه نوێژێك
بكه‌ن خێر تره بۆتان له ووشترێكى سور (((ووشترى سور باش‌ترين سامان و سه‌روه‌ت بووه
له ناو عه‌ره‌بدا))). ، وه ئه‌ويش له نێوان نوێژى عيشاو تا
ده‌ركه‌وتنى خۆره، ويتر ويتر ئه‌مه‌ى دوو جار دووباره كرده‌وه). حوكمى نوێژى ويتر: زانايان كۆڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه نوێژى
ويتر سوننه‌تێكى جه‌خت له‌سه‌ر كرا‌و (مۆكده)يه، (وه خيلاف هه‌يه له نێوان زانايان
سه‌باره‌ت به واجبێتی، هه‌ندێك له‌وانه ده‌لێت واجبه له‌به‌ر ئه‌و فهرموودهيهى
پێغه‌مبه‌رى خوا (صَلَّى الله عَلَيهِ وَسَلَّمَ) كه فه‌رموويه‌تى:(( إِنَّ اللَّهَ
زَادَكُمْ صَلَاةً وَهِيَ الْوِتْرُ فَصَلُّوهَا بَيْنَ صَلَاةِ الْعِشَاءِ إِلَى صَلَاةِ
الْفَجْرِ)) رواه أحمد صححه الألباني. ، به‌ڵگه‌يه‌كى
ئاشكرا هه‌يه له‌م فه‌رمووده‌يه له ووشه‌ى (فَصَلُّوهَا) له‌سه‌ر واجبێتى نوێژى
ويتر، وه هه‌روه‌ها پێشه‌وا حهنيفهش هه‌مان بۆچوونى هه‌يه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى كه
ده‌ڵێن واجب نيه پشت به‌و فهرموودهيهى پێغه‌مبه‌رى خوا (صَلَّى الله عَلَيهِ وَسَلَّمَ)
ده‌به‌ستن كه ده‌فه‌رمووێت:((هن خمس في العمل خمسون في الأجر)) متفق عليه. ، واته:(ئه‌وان (مه‌به‌ست پێى نوێژه‌كانه)
پێنجن له كرده‌وه‌دا، به‌ڵام له ئه‌جرو پاداشت دا ئه‌جرى په‌نجا نوێژيان هه‌يه)،
وه ئه‌و فهرموودهيهى كه پێغه‌مبه‌رى (صَلَّى الله عَلَيهِ وَسَلَّمَ) چۆنيه‌تى
عيباده‌تى فێرى كابرا دهشتهكيهكه كرد، كابرا دهشتهكيهكه ووتى: (لاَ أَزِيدُ
عَلَيْهِنَّ وَلاَ أَنْقُصُ)، واته: نه له‌وه زياترى ده‌كه‌م نه كه‌متر، پێغه‌مبه‌ريش
(صَلَّى الله عَلَيهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووى:(( قَدْ أَفْلَحَ إِنْ صَدَقَ)) متفق عليه.
، واته:(به‌ڕاستى سه‌ر فرازه ئه‌گه‌ر
ڕاست بكات)) مجموع الفتاوى العلامة الالباني، (1/90).. كاتى نوێژى ويتر: زانايان كۆڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه كاتى
نوێژى ويتر له دواى نوێژى عيشاوه درێژ ده‌بێته‌وه تاوه‌كو نوێژى به‌يانی، له ئه‌بى
بهصڕهوه (ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌ى لێبێت) پێغه‌مبه‌ر (صَلَّى الله عَلَيهِ وَسَلَّمَ)
فه‌رموويه‌تى:(( إِنَّ اللَّهَ زَادَكُمْ صَلَاةً وَهِيَ الْوِتْرُ فَصَلُّوهَا بَيْنَ
صَلَاةِ الْعِشَاءِ إِلَى صَلَاةِ الْفَجْرِ)) رواه أحمد صححه الألباني. ، واته:(خواى
گه‌وره نوێژى زياد كردووه له‌سه‌رتان له نێوان عيشاو نوێژى فه‌جر دا بيكه‌ن). وه
پێغه‌مبه‌رى خوا (صَلَّى الله عَلَيهِ وَسَلَّمَ) له فه‌رمووده‌يه‌كى تردا فه‌رموويه‌تى:
((عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الخدري (رضي الله عنه): أَنَّ النَّبِيَّ (صلی الله عليه وسلم)
قَالَ: (أَوْتِرُوا قَبْلَ أَنْ تُصْبِحُوا)) رواه مسلم. ، واته:
(ويتر بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ى ڕۆژ بێته‌وه). باش‌ترين كات بۆ نوێژى ويتر: باش‌ترين كات بۆ كردنى نوێژى ويتر كۆتايى شه‌وه بۆ كه‌سێك ئه‌گه‌ر شه‌وانه هه‌ڵده‌ستێته‌وه بۆ شه‌و نوێژ، له‌به‌ر فهرموودهكهى جابر (ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌ى لێبێت)، عَنْ جَابِرٍ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صَلَّى الله عَلَيهِ وَسَلَّمَ): (مَنْ خَافَ أَنْ لَا يَقُومَ مِنْ آخِرِ اللَّيْلِ فَلْيُوتِرْ أَوَّلَهُ، وَمَنْ طَمِعَ أَنْ يَقُومَ آخِرَهُ فَلْيُوتِرْ آخِرَ اللَّيْلِ، فَإِنَّ صَلَاةَ آخِرِ اللَّيْلِ مَشْهُودَةٌ، وَذَلِكَ أَفْضَلُ) رواه مسلم. ، واته:(پێغه‌مبه‌رى خوا (صَلَّى الله عَلَيهِ وَسَلَّمَ) فه‌رموويه‌تى: (ئه‌وه‌ى ده‌ترسێ له‌كۆتايى شه‌ودا بهئاگانهيهتهوه با له‌سه‌ره‌تاى شه‌وه‌وه ويترهكهى بكات، ئهوكهسهيش كه بهتهمايه له‌كۆتايى شه‌ودا هه‌ستێ با له‌كۆتايى شه‌ودا ويترهكهى بكات، چونكه نوێژى كۆتايى شه‌و فريشته‌كان شايهتى بۆ ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌شيان باشتره). وه له فه‌رمووده‌يه‌كى تردا كه له دايكى ئيمانداران عائيشه‌وه (ڕه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌ى لێبێت) ده‌فه‌رمووێت:(( مِنْ كُلِّ اللَّيْلِ أَوْتَرَ النَّبِيُّ صَلَّى الله عَلَيهِ وَسَلَّمَ، فَانْتَهَى وِتْرُهُ إِلَى آخِرِ اللَّيْلِ)) صحيح المسلم برقم:( 1772). ، واته:( له هه‌موو شه‌وێكدا پێغه‌مبه‌رى خوا (صَلَّى الله عَڵيهِ ۆسَلَّمَ)، نوێژى ويترى ده‌كرد، وه نوێژى ويترهكهى له كۆتايى شه‌ودا ده‌كرد). ژماره‌ى ڕكاتهكانى نوێژى ويتر: له نوێژى ويتردا ڕكات ديارى نه‌كراوه، به‌ڵام كهمترينى يه‌ك ڕكاته، له‌به‌ر فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ر (صَلَّى الله عَلَيهِ وَسَلَّمَ): ((الْوِتْرُ رَكْعَةٌ مِنْ آخِرِ اللَّيْلِ)) رواه مسلم. ، واته:( ويتر ڕكاتێكه له كۆتايى شه‌ودا). وه كه‌راهه‌تى نيه به يه‌ك ڕكات له ويتردا له‌به‌ر ئه‌و فهرموودهيهى پێغه‌مبه‌ر (صَلَّى الله عَلَيهِ وَسَلَّمَ) :(( وَمَنْ أَحَبَّ أَنْ يُوتِرَ بِوَاحِدَةٍ فَلْيَفْعَلْ)) أخرجه أبو داود، قال الألباني : صحيح. ، واته:( هه‌ر كه‌س حه‌زى كرد يه‌ك ڕكات نوێژى ويتر بكات، ئه‌وا با بيكات). وه باش‌ترين ويتر (11) ڕكاته، دوو دوو وه نوێژى كۆتايى يه‌ك ڕكات بكرێت له‌به‌ر فه‌رمووده‌ى دايكى ئيمانداران (ڕه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌ى لێبێت) :(( أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صَلَّى الله عَلَيهِ وَسَلَّمَ)كَانَ يُصَلِّى بِاللَّيْلِ إِحْدَى عَشْرَةَ رَكْعَةً يُوتِرُ مِنْهَا بِوَاحِدَةٍ)) رواه مسلم. ، واته:( پێغه‌مبه‌ر خوا (صَلَّى الله عَلَيهِ وَسَلَّمَ) به‌شه‌وان (11) ڕكات نوێژى ده‌كرد وه ويترى ده‌كرد به يه‌ك ڕكات). وه به ڕيوايه‌تى ((يُسَلِّمُ بَيْنَ كُلِّ رَكْعَتَيْنِ وَيُوتِرُ بِوَاحِدَةٍ)) صحيح مسلم برقم:1752. ، واته:( سه‌لامى دهدايهوه له نێوان هه‌موو دوو ڕكاتێكدا، وه ويترى ده‌كرد به يه‌ك ڕكات). وه له‌وه‌ش (13) ڕكاتيش زياتر كراوه وه كۆتاييه‌كه‌ى به ويتر كردووه هه‌روه‌كو له فه‌رمووده دا هاتووه:(( صَلاةُ اللَّيْلِ مَثْنَى مَثْنَى ، فَإِذَا خَشِيتَ الصُّبْحَ فَأَوْتِرْ بِوَاحِدَةٍ)) المعجم الكبير للطبراني، قال الشيخ الألباني : صحيح. ، واته:( شه‌و نوێژ دوو دوو بكه‌ن وه ئه‌گه‌ر ترسان له‌وه‌ى به‌يانى بۆته‌وه ئه‌وا يه‌ك ڕكات بكه‌ن). قورئان خوێندن له ويتردا: له سوننه‌ته‌وه هاتووه كه له ڕكاتى
يه‌كه‌مى ويتردا(سَبِّحِ اسْمَ رَبِّكَ الْأَعْلَى) ده‌خوێند ، وه له ڕكاتى دووه‌م
(قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ) وه له ڕكاتى سێيه‌م (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ)
هه‌روه‌كو له فهرموودهكهى دايكى ئيماندارانهوه(ڕه‌زامه‌ندى
خواى گه‌وره‌ى لێبێت) هاتووه: ((كان رسول الله (صَلَّى الله عَلَيهِ وَسَلَّمَ) يقرأ
في الركعة الأولى بـ(سَبِّحِ اسْمَ رَبِّكَ الْأَعْلَى) وفي الثانية بـ (قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ)
وفي الثالثة بـ (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) والمعوذتين)) أخرجه الترمذي., واته: (پێغه‌مبه‌رى
خوا (صَلَّى الله عَلَيهِ وَسَلَّمَ) له ڕكاتى يه‌كه‌مى (سَبِّحِ اسْمَ رَبِّكَ الْأَعْلَى)
ده‌خوێند، وه له ڕكاتى دووه‌مدا (قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ) وه لهڕكاتى
سێيه‌مدا (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) و دوو سوڕه‌ته په‌نا پێگرهكه (الفلق، الناس)
ده‌خوێند). قنوت خوێندن له ويتردا: قنوت خوێندن له نوێژى ويتردا سوننه‌ته،
وه واجب نيه، وه به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر دروستيهتی، پێغه‌مبه‌ر (صَلَّى الله عَلَيهِ
وَسَلَّمَ) قنوتى ده‌خوێند له ڕكاته ويترهكهدا وه ئه‌و كاره‌ى نه‌ده‌كرد ئيلا
كه‌مێك نه‌بێت، وه له حه‌سه‌نى كوڕى على (ڕه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره له خۆى باوكى
بێت) هاتووه: پێغه‌مبه‌رى خوا (صَلَّى الله عَلَيهِ وَسَلَّمَ) ئه‌م دوعايانهى فێر
كردم له ويتردا ((اللَّهُمَّ اهْدِنِي فِيمَنَ هَدَيْتَ ، وَعَافِنِي فِيمَنْ عَافَيْتَ
، وَتَوَلَّنِي فِيمَنْ تَوَلَّيْتَ ، وَبَارِكْ لِي فِيمَا أَعْطَيْتَ ، وَقِنِي شَرَّ
مَا قَضَيْتَ ، إِنَّكَ تَقْضِي وَلا يُقْضَى عَلَيْكَ ، إِنَّهُ لا يَذِلُّ مَنْ وَالَيْتَ
، تَبَارَكْتَ رَبَّنَا وَتَعَالَيْتَ)) أخرجه أبو داود. شوێنى خوێندنى قنوت: قنوت خوێندن له نوێژى ويتردا له ڕكاتى
كۆتايى پێش چوونه ركوع، وه هه‌روه‌ها هاتووه له دواى هه‌ستانه‌وه له ركوع، وه
هه‌ردووكيان له پێغه‌مبه‌ره‌وه(صَلَّى الله عَلَيهِ وَسَلَّمَ) هاتووه. پرسيار كرا له شێخ صالَح بن عثيمين (ڕه‌حمه‌تى
خواى لێبێت) سه‌باره‌ت به خوێندنى قنوت له پێش ركوع بخوێتدرێت يان له دواى هه‌ستانه‌وه
له ركوع؟ له وه‌ڵامدا فه‌رموويه‌تى: زۆربه‌ى فه‌رمووده‌كان كه ئه‌هلى عيلم له‌سه‌رى
كۆ ڕان ئه‌وه‌يه كه قنوت له‌دواى هه‌ستانه‌وه‌ى ركوعه، وه ئه‌گه‌ر قنوت خوێندرا
له پێش ركوع هيچ كێشهيهك نيه، ئه‌وه‌يان له‌ده‌سه‌ڵاتى خۆته پێش ركوع دهيخوێنى
ياخود دواى ركوع، هه‌ردوو شێوه‌كه له سوننه‌ت دا هاتووه الشرح الممتع 4/64. قه‌زا كردنه‌وه‌ى نوێژى له ده‌ست چووى
نوێژى ويتر: كۆ ڕاى زانايان له‌سه‌ر ئه‌وه‌يه كه نوێژى
ويتر قه‌زا بكرێته‌وه، وه هه‌روه‌كو له (أبى سعيد خدرى)ه‌وه (ڕه‌زامه‌ندى خواى
گه‌وره‌ى لێبێت) هاتووه: پێغه‌مبه‌رى خوا (صَلَّى الله عَلَيهِ وَسَلَّمَ) فه‌رموويه‌تى:((
مَنْ نَامَ عَنْ وِتْرِهِ أَوْ نَسِيَهُ فَلْيُصَلِّهِ إِذَا ذَكَرَهُ)) أخرجه أبو
داود، قال الشيخ الألباني : صحيح. ، واته:( هه‌ر كه‌سێك خه‌وت يان له‌بيرى
چوو ويترهكه بكات ئه‌وا هه‌ر كاتێك به‌بيرى
هاته‌وه با بيكات). وه سوننه‌ته قه‌زاكردنه‌وه‌ى له به‌يانيان
دواى به‌رز بونه‌وه‌ى خۆر پێش ئه‌وه‌ى بگاته نيوه‌ڕۆ، ته‌نها (شفع) قه‌زا ده‌كرێته‌وه
نه‌ك ويتر، وه ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك عاده‌تى وابوو شه‌وانه سێ ڕكات نوێژى ده‌كرد
ئه‌گه‌ر خه‌وت ياخود له‌بيرى چوو ئه‌وا وا چاكه كه له ڕۆژدا چوار ڕكات قه‌زا بكاته‌وه
به دوو جار سه‌لام دانه‌وه ـ واته دوو ڕكات دوو ڕكات سه‌لام بداته‌وه ـ وه ئه‌گه‌ر
هاتوو شه‌وانه پێنج ڕكاتى ده‌كرد ئه‌وا له ڕۆژ دا شه‌ش ڕكات قه‌زا ده‌كاته‌وه ـ
دوو ڕكات دوو ڕكات سه‌لام ده‌داته‌وه ـ ئه‌وه حوكمه‌كه‌ى بۆ زياتريش له‌مه. حوكمى ته‌رك كردنى نوێژى ويتر: له پرسيارێكدا كه ئاڕاسته‌ى (د.محمد بن
صالح الفوزان) كراوه، وتراوه ئايا ته‌رك كردنى نوێژى ويتر تاوانه؟ له وه‌ڵامدا
فه‌رموويه‌تى: الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه
أجمعين، وبعد: ويتر له سوننه‌ته جه‌خت لهسهركراوهكانه
له‌لاى زانايانى ئه‌هلى زانست، وه پێغه‌مبه‌ر (صَلَّى الله عَلَيهِ وَسَلَّمَ) هه‌رگيز
ئه‌و نوێژه‌ى ته‌رك نه‌كردووه نه له‌سه‌فه‌رو نه كاتێك له‌شوێنى خۆى بووه(مقيم)
وه له پێشه‌وا ئه‌حمه‌ده‌وه (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) هاتووه فه‌رموويه‌تى:( هه‌ر
كه‌سێك ويتر ته‌رك بكات به ئه‌نقه‌ست ئه‌وا پياوێكى خه‌راپه و شه‌هاده‌تى لێ قه‌بوڵ
ناكرێت)، وه هه‌ندێك له ئه‌هلى زانست ده‌ڵێن نوێژى ويتر واجبه، وه قسه‌ى يه‌كه‌م
په‌سه‌ند تره كه سوننه‌تێكى جه‌خت له‌سه‌ر كراوه، وه پێويسته له‌سه‌ر موسڵمانان
پارێزگارى له‌سه‌ر ئه‌و نوێژه بكه‌ن، وه هه‌ر كه‌سێك زۆربه‌ى كات نوێژى ويتر ته‌رك
بكات به‌ڕاستى ئه‌وا له‌ده‌ستى داوه پاداشتى ئه‌و نوێژه، وه ئۆباڵى له‌ده‌ست دانيشى
له‌سه‌ر نه‌فسى خۆيه‌تی، وه هه‌ر كهسێكيش ته‌ركى بكات به ههميشهيى (دائماً) ئه‌وا
له خۆى بترسێت به‌ر ئه‌و قسه‌يه‌ى پێشه‌وا ئه‌حمه‌د بكه‌وێت كه ده‌فه‌رمووێت: پياوێكى
خه‌راپه، وه خواش زاناتره فتاوى واستشارات
موقع الإسلام اليوم، (6/252). وه پێشه‌وا ئه‌حمه‌د (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت)
ده‌فه‌رمووێت:(هه‌ر كه‌سێك ويتر ته‌رك بكات به ئه‌نقه‌ست ئه‌وا پياوێكى خه‌راپه
و شه‌هاده‌تى لێ قه‌بوڵ ناكرێت) مجموع فتاوى ومقالات العلامة ابن عثيمين، باب الصلاة
التطوع، (14/181) له پرسيارێكدا له ليژنه‌ى ههميشهيى
فتوادان له وڵاتى سعوديه كراوه سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانى نوێژى ويتر له دواى ڕه‌مه‌زان
له مزگه‌وتدا به جه‌ماعه‌ت؟ له وڵامدا وتويانه:( جائيز نيه به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر
ئه‌نجامدانى نوێژى ويتر نه له مزگه‌وت و نه له غه‌يرى مزگه‌وت به جه‌ماعه‌ت ته‌نها
له ڕه‌مه‌زان نه‌بێت، وه جگه له ڕه‌مه‌زان هه‌ر كه‌سێك نوێژى ويترى خۆى به ته‌نها
ئه‌نجام ده‌دات وه باش‌ترين كاتيش بۆ ئه‌نجامدانى كۆتايى شه‌وه، ته‌نها ئه‌گه‌ر كه‌سێك
ده‌زانێ شه‌و ناتوانێت هه‌ڵبستێته‌وه ئه‌وا له‌سه‌ره‌تاى شه‌و ويترهكهى ده‌كات فتاوى اللجنة الدائمة(32)جزءا/(32/64). وسُبْحانَكَ اللَّهُمَّ وبِحَمْدِكَ، أشْهَدُ
أنْ لا إِلهَ إِلاَّ أنْتَ أسْتَغْفِرُكَ وأتُوبُ إِلَيْكَ، وَصلى الله عَلى نبيّنا مُحمَّدٍ وعلى آلهِ
وَصَحبِه أَجمَعين، وآخِرُ دَعوانا أَن الحَمْدُ للهِ رَبِّ
العالَمين. ئاماده‌کردنی : سۆران عوسمان :...... پێداچوونه‌وه‌ی: مامۆستاعبدالغفورعبدالله زنجیره بڵاوکراوه‌کانی ڕه‌سه‌ن له‌چوارقورنه |