فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
نامه‌یه‌ك بۆگه‌شتیاران و پوخته‌يه‌ك ده‌رباره‌ى نه‌ورۆز نامه‌یه‌ك بۆگه‌شتیاران پێشه‌كى الحمد لله وحده ، والصّلاة والسّلام على
من لا نبيّ بعده وبعد:- پوخته‌يه‌ك ده‌رباره‌ى نه‌ورۆز زۆربه‌ى سه‌رچاوه‌كان ئه‌ڵێن ئه‌م ڕۆژه( نه‌ورۆز
) سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانى (270-4700) پێش زاين. واته پێش
دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى (ماد) به چه‌ن هه‌زار ساڵێك. وه نه‌ورۆز سه‌ره‌تا به‌ناوى
(شم النسيم) ناسراو بووه، بنچينه‌ى ئه‌م وشه‌يه( شمو)ى فيرعه‌ونيه كه وشه‌يه‌كى هيرۆگليفيه و لاى دێرينه‌كان ئاماژه‌ى پێ ده‌كرێت
بۆ سه‌ره‌تاى دروست بوونى ژيان، چونكه له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون ئه‌و ڕۆژه يه‌كه‌م ڕۆژى
ده‌ست پێكردن وهاتنه كايه‌ى جيهانه. واته يه‌كه‌م ڕۆژێكه ژيانى دنيا تيايدا ده‌ستى
پێكردوه، وه پێيشى ده‌وترا جه‌ژنى (شموس ) واته:زيندوبونه‌وه‌ى ژيان . به‌ڵام
له‌گه‌ڵ به‌سه‌ر چوونى ساڵ و له‌سه‌رده‌مى (قبطيه كان) ناوه‌كه‌ى گۆڕا بۆ ناوى (شم
) پاشان وشه‌ى (نسيم) ى بۆ زياد كرا‌و بوه(شم النسيم). چونكه
په‌يوه‌ست بوو به خۆش بوونى كه‌ش و هه‌وا له‌و ڕۆژه كه سه‌ره‌تاى به‌هاره. وه‌ك
سه‌ره‌تا ئه‌م جه‌ژنه لاى فيرعه‌ونيه‌كان باو بووه له‌وانيشه‌وه گوازراوه‌ته‌وه
بۆ ميله‌تانى تر. وشه‌ى (شم)واته: بۆن كردن, وشه‌ى( نسيم
)واته: هه‌واى بۆن خۆش. هه‌مووى واته: بۆنكردنى هه‌واى خۆش. له‌م ڕۆژه‌دا فيرعه‌ونيه‌كان چه‌ندين داب و نه‌ريتيان هه‌بووه و په‌يڕه‌ويان كردوه له‌وانه‌ش له‌و ڕۆژه‌دا به‌يانى زوو له‌خه‌و هه‌ڵده‌سان و ئه‌چون بۆ سه‌ر ڕوبارى نيل بۆ ئاو خواردنه‌وه و هێنانى ئاو بۆ شۆردنى ناو ماڵيان وه‌ك نه‌ريتێكى تايبه‌ت به‌و ڕۆژه، پاشان ديوار و په‌نجه‌ره‌ى ماڵيان به گوڵ ئه‌رازانده‌وه و نانى خۆشيان ئه‌خوارد و به‌خێزانى له‌ماڵ ده‌ر ئه‌چوون ڕويان ئه‌كرده باخچه‌كان بۆ گه‌ڕان و پياسه كردن، واته ئه‌م ڕۆژه‌يان تايبه‌ت ئه‌كرد وه‌ك ئه‌مڕۆى خۆمان كه خه‌ڵكێكى زۆر تايبه‌تى ئه‌كات بۆ سه‌فره كردن و ده‌رچوون له‌ماڵ .هه‌روه‌ها له‌م ڕۆژه‌دا هێلكه و نۆك و پيازيان ئه‌خوارد وه‌ك نه‌ريتێكى تايبه‌ت به‌و ڕۆژه، هه‌روه‌ها پيازيان ئه‌خسته ژێر سه‌رينه‌كانيان و له به‌رده‌رگاى ماڵه‌كانيشيان هه‌ڵيان ده‌واسى چونكه پێيان وابوو كه شه‌يتانه‌كان ڕاوئه‌نێ و هۆكاريشه بۆ شيفاى هه‌ندێ نه‌خۆشى. دواتر ئه‌م جه‌ژنه ته‌شه‌نه‌ى كرد و گه‌شته زۆربه‌ى وڵاتانى دونيا ته‌نانه‌ت بابلى و ئاشوريه‌كانيش له‌م ڕۆژه جه‌ژنيان ده‌گێڕا، هه‌روه‌ها له لاى ڕۆمان و جيرمانه‌كان ناسراو بووه به جه‌ژنى(سه‌ربڕينى كاوڕ)، له‌هه‌مان كات دا لاى ڕۆمانيه‌كان به جه‌ژنى (مانگ) و لاى ئه‌لمانيه‌كانيش به جه‌ژنى ( استر) واته (خواى به‌هار)ناسراو بووه ته‌نانه‌ت زۆرێك ئه‌ڵێن كه( النَّيْروز: )وشه‌يه‌كه له بناغه‌دا فارسيه و كراوه به عربی، ( نيروز) يش واته ڕۆژێكى نوێ، كه يه‌كێكه له جه‌ژنه‌كانى فارسه ئاگر په‌رسته‌كان به‌ڵكو به‌يه‌كێك له‌گه‌وره‌ترين جه‌ژنه‌كانيان داده‌نرێت، ته‌نانه‌ت( المقريزى) له باسى نه‌ورۆز ئه‌ڵێ: داهێنانى ئه‌م جه‌ژنه له نێو فارسه‌كان له‌لايه‌ن پادشايه‌ك بووه به‌ناوى( جمشيد )كه يه‌كێك بووه له پاشاكانى فارسه ئاگر په‌رسته‌كان ئه‌وه‌ش له پاش ئه‌وه‌ى كه ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر ناوچه‌كانى ده‌ور و به‌ريا گرت و دوژمنى نه‌ما ئه‌و ڕۆژه‌ى كرده جه‌ژن و ناوى لێنا( نوروز) واته: ڕۆژى نوێ. نه‌ورۆزيش: يه‌كه‌مين ڕۆژى ساڵنامه‌ى فارسه‌كانه و به نه‌ورۆز ناسراوه له‌هه‌مان كاتيشدا يه‌كه‌مين ڕۆژى ساڵى قيبتيه‌كانه و به جه‌ژنى (شم النسيم) ناسراوه!،ئه‌گه‌ر چى نه‌ورۆزيش له ناو ميلله‌تى كوردى موسڵماندا بۆته بۆنه‌يه‌كى نيشتيمانى به‌ڵام له مێژووه‌كه‌يه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م بۆنه‌يه هى گه‌لانى تره‌و رۆژژمێرى سالانه‌يان له‌م رۆژه ده‌ست پێ ده‌كات (سايتى به‌هه‌شت (حه‌قيقه‌تى نه‌ورۆز)). ، وه له‌وه‌ش زياتر به‌ناوى جه‌ژنى نه‌ورۆز ناو ده‌برێت له‌كاتێكدا كه ئه‌م ڕۆژه نه بۆنه‌يه‌كى تايبه‌ته به كورده‌وه وه نه جه‌ژنيشه، چونكه موسڵمانان ته‌نها خاوه‌نى دوو جه‌ژنى تايبه‌ت به خۆيانن هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت :(( إن الله أبدلكما بخير منهما: عيد الأضحى وعيد الفطر)) مسند الإمام أحمد (3/103). ، واتا: به‌ڕاستى خواى گه‌وره بۆى گۆريون هه‌ردووكيان به چاكتر به‌م دوو جه‌ژنانه: ئه‌ويش جه‌ژنى قوربان و جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانه. ئاگادار كردنه‌وه‌ى موسڵمانان له سه‌رپێچيه‌كانى
گه‌شت كردن: موسڵمانان به گشتى ئاگادار بن ئه‌مرۆ له
وه‌رزى به‌هاردا ده‌ژين گۆڕانكارى سروشت به‌رده‌وام له گۆڕاندايه ئه‌ويش به‌هاتنى
ئه‌م چوار وه‌رزه به‌هار وه‌رزى ژيانه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌كان و بوژانه‌وه‌ى گژوگياكانه
وه له كه‌ش و هه‌وايه‌كى سارده‌وه بۆ كه‌ش و هه‌وايه‌كى مام ناوه‌ند ده‌رۆين، بۆيه
مرۆڤه‌كان به گشتى له‌م سێ مانگه‌ى به‌هاردا به ناوى سه‌فره‌و خۆشى وه‌رزه‌وه وه
سه‌وز بوونى ده‌شت و ده‌ر به چياكانه‌وه خه‌ڵكى ده‌چن به‌ره‌و ده‌شت و ده‌م ئاوه‌كان،
به‌ڵام ئاگادار به ئه‌ى براى موسڵمان ئه‌مه‌ى كه باسكران يه‌كێكه له نيعمه‌ته‌كانى
خواى گه‌وره كه به ئينسانه‌كانى به‌خشيوه به گشتی، پێويسته ئێمه‌ش ڕێز له‌م نيعمه‌تانه‌ى
خواى گه‌وره بگرين وه‌زۆر له‌مه‌ش زياتر خواى گه‌وره نيعمه‌تى به‌سه‌رماندا ڕژاندووه. هه‌روه‌كو
له قوڕئان‌دا فه‌رموويه‌تى: (وَإِنْ تَعُدُّوا نِعْمَتَ اللَّهِ لَا تُحْصُوهَا) إبراهيم:34. ، واتا:
ئه‌گه‌ر نازو نيعمه‌ت و به‌خششه‌كانى ژماره بكه‌ن ناتوانن بيانژمێرن، وه ئاگادارى
فه‌رمانه‌كانى خوا بين و با چوونه ده‌رمان بۆ گه‌شت و گوزار ڕه‌چاوى سنوره‌كانى شه‌رع
بێت، له كاتێكدا خواى په‌روه‌ردگار ژێربارى كردووه بۆمان هه‌رچى له ئاسمانه‌كان
و زه‌وى دا دروستكراوه هه‌روه‌كو خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: (وَسَخَّرَ لَكُمْ
مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا مِنْهُ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ
لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ) الجاثية:13. , واتا:
ژێربارم كردووه بۆتان هه‌رچى له ناو ئاسمانه‌كان و زه‌ويدا هه‌يه به‌گشتی، ئه‌وه‌ش
به‌ڕاستى به‌ڵگه و نيشانه‌ى خواى په‌روه‌ردگاره بۆ كه‌سانێك كه بيربكه‌نه‌وه و تێبفكرن، له دروستكراوه‌كانى
خواى په‌روه‌ردگار، به‌ڵام ئه‌ى خوشك و براى موسڵمان با گه‌شته‌كه‌ت نه‌بێته مايه‌ى
توڕه‌بوونى خواى په‌روه‌ردگار ئه‌ويش به بێ فه‌رمانى كردنت بۆ خوا، وه به‌زاندنى
سنورى خوا له دينى ئيسلام‌دا با گه‌شته‌كه‌ت ببێته مايه‌ى زياتر به‌هێزكردنى ئيمانت
ئه‌ويش به سه‌رنج دان و تێڕامانت به‌م سروشته جوانه و ئه‌م شاخانه كه ته‌نها له
ته‌ڵاشه به‌رد دروست كراون، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتى خوا وايكردووه كه‌وا ئه‌م گژوگياو
دار‌و درختانه له ته‌ڵاشه به‌ردێكى ڕه‌ق بێته ده‌ره‌وه ئه‌مه‌ش جێگه‌ى تێ فكرينه
بۆ تۆ كه‌وا ئه‌و خوايه‌ى ئه‌م گژوگيايه‌ى دروست كردووه تۆشى دروست كردووه، وه‌فه‌رمانى
پێ كردووى كه خوا به‌ته‌نها بپه‌رستی و گوێڕايه‌ڵى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى بكه‌ی، حه‌ڵاڵ
به حه‌ڵاڵ بزانى وه حه‌راميش به حه‌رام بزانی، واتا مافى خوا بپارێزى ئه‌ويش به پاراستنى نوێژه‌كانت، وه به خۆپاراستنتان
له حه‌رامكراوه‌كانى وه‌كو: لێدانى گۆرانی و مۆسيقاو شايى كردن و تێكه‌ڵاوى نێوان
ژن و پياوى نامه‌حره‌م، وه دايكان و خوشكانى ئيمان‌دار ئاگادار بن ئێوه‌ش نه‌بن به
مايه‌ى فيتنه بۆ پياوان، واتا جوانى خۆتان ده‌رمه‌خه‌ن بۆ پياوانى بێگانه و نا مه‌حره‌م وه به پۆشاكى شه‌رعيه‌وه بچنه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى نوێژه‌كانيشتان پێ ئه‌نجام بدرێت چونكه نوێژ بۆ ئافره‌تان به پۆشاكى ته‌سك و ته‌نك وپانتۆڵ و هاوشێوه‌كانى دروست نيه، با خوشكانى ئيمان‌دار باش بزانن كه‌وا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم)فه‌رموويه‌تى:((مَا تَرَكْتُ بَعْدِي فِتْنَةً أَضَرَّ عَلَى الرِّجَالِ مِنْ النِّسَاءِ)) صحيح البخاري: 5096. ، واتا: پاش خۆم له نێو خه‌ڵكيدا هيچ فيتنه‌يه‌كم جێ نه‌هێشتووه له فيتنه‌ى ژنان خراپتر بێت بۆ پياوان. وه ئاگادار بن ئه‌ى دايكان و خوشكانى ئيمان‌دار خواى په‌روه‌ردگار له قورئانه پيرۆزه‌كه‌يدا نه‌هى كردووه له خۆ ڕووتكردنه‌وه‌تان به شێوه‌ى جاهيلانه هه‌روه‌كو فه‌رموويه‌تى:(وقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ) النور:31. ، واتا: به ئافره‌تانى ئيمانداريش بڵێ چاويان بپارێزن له ته‌ماشا كردنى نا مه‌حره‌م وه داوێنى خۆيان بپارێزن له گوناه، وه جوانى خۆيان ده‌رنه‌خه‌ن جگه له‌وه‌ى كه دياره وه‌كو( ده‌ست و ده‌م و چاو) با سه‌رپۆشه‌كانيان بده‌ن به سه‌ر سينگ و ملياندا و جوانی و زينه‌تى خۆيان ده‌رنه‌خه‌ن. چونكه به‌ڕاستى دونيا شيرينه وه جێگه‌ى كرداره به چاك و خراپيه‌وه هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى:(( إِنَّ الدُّنْيَا حُلْوَةٌ خَضِرَةٌ وَإِنَّ اللَّهَ مُسْتَخْلِفُكُمْ فِيهَا فَيَنْظُرُ كَيْفَ تَعْمَلُونَ فَاتَّقُوا الدُّنْيَا وَاتَّقُوا النِّسَاءَ فَإِنَّ أَوَّلَ فِتْنَةِ بَنِي إِسْرَائِيلَ كَانَتْ فِي النِّسَاءِ)) مختصر صحيح المسلم:2077.، واتا: به‌ڕاستى دونيا سه‌وزو شيرينه خوايش ئێوه‌ى كردۆته جێنشين تێيدا ته‌ماشا ده‌كات داخۆ چى ده‌كه‌ن، خۆتان له دونيا بپارێزن و خۆيشتان له ژنان بپارێزن چونكه له ڕاستيدا يه‌كه‌مين فتنه‌ى نه‌وه‌ى ئيسرائيل به‌هۆى ئافره‌ته‌وه بوو. چه‌ند خاڵێك بۆ گه‌شتيارانى ئيمان‌دار: • پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى ((اتَّقِ اللَّهَ حَيْثُ مَا كُنْتَ))رواه
الترمذي.، واتا: له خوا بترسه له‌هه‌ر جێگايه‌ك بيت، واتا له كاتى خۆشى دا خوا له
ياد مه‌كه چونكه ئه‌وه‌ى كه خۆشى پێبه‌خشيويت ته‌نها خواى گه‌وره‌يه. پێغه‌مبه‌رى
خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى:((
وَخَالِقِ النَّاسَ بِخُلُقٍ حَسَنٍ)) رواه الترمذي. • ،
واتا: تێكه‌ڵ بوونت به خه‌ڵك با به ڕه‌وشتى جوانه‌وه بێت. واتا ڕه‌وشتى جوان نمونه‌ى
مرۆڤى ئيمانداره، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگرێته‌وه كه تێكه‌ڵى ئه‌مڕۆى موسڵمانان
ده‌بينين له ده‌شت و ده‌ر به‌ناوى گه‌شت و گوزاره‌وه، كه پياوان و ئافره‌تان تێكه‌ڵى
يه‌كترى بوون. • خۆپاراستنى گه‌شتيار له خواردنه‌وه
قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان وه‌كو مه‌شروب (خمر)كه
به‌ناهه‌ق ناوى لێنراوه خواردنه‌وه رۆحيه‌كان!!! پاراستنى ژينگه و شوێنى گه‌شتكردنه‌كه‌ى
وه پاراستنى دار‌و دره‌خت و سه‌وزايى هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
فه‌رموويه‌تى: (( الطهور شطر الإيمان)) مسلم:223 • ،
واتا: پاك و خاوينى به شێكى ئيمانه. وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين تێبينى: ئه‌م ناميلكه‌يه‌ى به‌رده‌ستت بڵاوكراوه‌يه‌كى ئاينى
خێرى بێلايه‌نه به‌هاوكارى كۆمه‌ڵه خێرخوازێك ده‌رده‌كرێت ,كه ئامانجمان: 1- ڕه‌زامه‌ند بوونى خواى په‌روه‌رديگار
و پاشان سودگه‌ياندنه به‌تێكڕاى موسڵمانان,به‌هيواى
گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆسه‌ر سوننه‌ت وڕێبازى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم),دور له ته‌قليد
كردنى كوێرانه. 2- پاككردنه‌وه‌ى بيروباوه‌ڕى موسڵمانان
له دياريده‌كانى ( شيرك و كوفر و تاوان ) وه چه‌سپاندنى ته‌نها خواپه‌رستيه‌كى ڕاسته‌قينه
به به‌ڵگه‌ى قورئان وسوننه‌ت به تێگه‌يشتنى پێشين و پێشه‌وايانى ئومه‌ت. 3- پاككردنه‌وه‌ى ئاينى ئيسلام له ( بيدعه
) و بۆچونه داهێنراو و ڕيوايه‌ته لاواز و هه‌ڵبه‌ستراوه‌كان . 4- كاركردن بۆ جێگيركردن و پته‌وكردنى برايه‌تيه‌كى
ڕاسته‌قينه‌ى موسڵمانان و هاوكاريكردن له‌سه‌ر بناغه فراوانه جێگيره‌كه‌ى ئيسلام
و وه نه‌هێشتنى ناكۆكى و دووبه‌ره‌كى حيزبى
كه زاڵ بووه به‌سه‌ر بيرو هۆشى زۆرێك له موسڵمانان . 5-
بنه‌بڕكردن و نه‌هێشتنى شوبهه‌و گومان له‌سه‌ر بيروباوه‌ڕى موسڵمانان وه هه‌موو
ئه‌و هۆكارانه‌ى كه ده‌بنه هۆى زێده‌ره‌وى و به كافر دانانى موسڵمانان كه ڕێبازى
سه‌له‌فيه‌ت به‌ريه له‌م شتانه. وه به‌رده‌واميمان
له‌سه‌ر ئه‌م ڕێبازه‌كه(سه‌له‌فى صاڵح) پێشينى چاكه‌كار وشوێنكه‌وتوانيان له‌سه‌رى بوون. نوسینی : مامۆستا اسماعیل أحمدعثمان له‌بڵاوکراوه‌کانی زنجیره بڵاوکراوه‌کانی ڕه‌سه‌ن |