فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
یه‌کی نیسان رۆژی جیهانی دروۆکردن یه‌کی نیسان رۆژی جیهانی دروۆکردن بسم الله ارحمن الرحيم الْحَمْدُ للهِ وَحْدَهُ ، وَالصَّلاَةُ
وَالسَّلاَمُ عَلَى مَنْ لاَ نَبِيَّ بَعْدَهُ وبعد:_ خوێنه‌رانى به‌ڕێز به پشتيوانى خواى په‌روه‌ردگار
له‌م ناميلكه بچوكه دا باسى ترسناكى درۆ كردن ده‌كه‌ين هيوادارين ببێته جێگه‌ى ڕه‌زامه‌ندى
خواى پهروهدگارو ئه‌م كاره‌مان لێ قبوڵ بكات، و ئێوه‌ى بهڕێزيش سودى لێ ببينن. درۆ كردن: بريتيه له گێڕانه‌وه‌ى قسه‌يه‌ك
يان ڕووداوێك يان به‌سه‌رهاتێك به پێچه‌وانه‌ى حه‌قيقه‌تى خۆی، ئينجا يان به كه‌م
كردن و بڕينى هه‌ندێك به‌شى قسه‌كه بێت، ياخود به زياد كردن، ياخود به گۆڕينى ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی؛
پێشه‌وا ئيبن حه‌جه‌ر و پێشه‌وا زه‌هه‌بى(ڕه‌حمه‌تى خوايان لێبێت) ده‌فه‌رموون: ( هيچ
مهجالێكى تێدا نيه كه درۆ كردن له تاوانه گه‌وره‌كانه) نضرة النعيم في مكارم
أخلاق الرسول الكريم(صلی الله علیه وسلم)،(11/5385).، وه پێشه‌وا نه‌وه‌وى (ڕه‌حمه‌تى
خواى لێبێت) ده‌فه‌رمووێت:( له قوڕئان و سوننه‌ت دا به‌ڵگه‌ى زۆر هاتوون له‌سه‌ر حه‌رامێتى
درۆ كردن، وه بريتيه له خراپترين تاوان و پيسترين عه‌يب، وه كۆى زانايان له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ن كه درۆ كردن حه‌رامه) الاذكار النووية للإمام النووي:374. ترسناكى درۆكردن براى ئازيزم......خوشكى به‌ڕێزم: 1. ئاگادار به!! درۆكردن سيفه‌تى ئيمان‌دار
نيه هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: ( لا يؤمن العبد
الايمان كله حتى يترك الكذب في المزاحة و المراء ولو كان صادقا) صححه العلامة الألباني
في صحيح الترغيب والترهيب، برقم: 2939.، واته:( باوه‌ڕى هيچ به‌نده‌يه‌ك ته‌واو نابێت
تاكو واز نه‌هێنێت له درۆكردن له كاتى گاڵته‌دا و ده‌مه‌قاڵه و موجاده‌له‌دا، ئه‌گه‌ر
ڕاستيش بكات). 2. ئاگادار به!! درۆكردن خاوه‌نه‌كه‌ى
توشى لهعنهتى خواى گه‌وره ده‌كات، واته دوور ده‌خرێته‌وه له ڕه‌حمه‌تى خواى په‌روه‌ردگار،
خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت:( فَنَجْعَلْ لَعْنَتَ اللَّهِ عَلَى الْكَاذِبِينَ) آل
عمران:61. ، واته:(پاش ئه‌وه با داوا له خواى په‌روه‌ردگار
بكه‌ين كه لهعنهتى خۆى له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه بكات كه درۆزنن). 3. ئاگادار به!! درۆ كردن به‌ره‌و كارى
خراپه ده‌تبات و لاى خواى په‌روه‌ردگار به درۆزن له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێيت هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى
خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: (وَإِيَّاكُمْ وَالْكَذِبَ، فَإِنَّ الْكَذِبَ
يَهْدِي إِلَى الْفُجُورِ، وَإِنَّ الْفُجُورَ يَهْدِي إِلَى النَّارِ، وَمَا يَزَالُ
الرَّجُلُ يَكْذِبُ وَيَتَحَرَّى الْكَذِبَ حَتَّى يُكْتَبَ عِنْدَ اللَّهِ كَذَّابًا)
صحيح المسلم، باب قبح الكذب وحسن الصدق و فضله،(4/2012). ، واته:(
خۆتان بپارێزن له درۆ، به‌ڕاستى درۆ مرۆڤ به‌ره‌و كارى خراپه ده‌بات، كارى خراپه‌ش
مرۆڤ به‌ره‌و دۆزه‌خ ده‌بات، به‌رده‌وام پياو هه‌يه درۆ ده‌كات و به‌دواى درۆدا ده‌ڕوات
هه‌تا لاى خواى په‌روه‌ردگار به درۆزن له قه‌ڵه‌م ده‌درێت). 4. ئاگادار به براى موسڵمان!! بزانه كه
درۆكردن سيفه‌تى دووڕووه‌كانه (منافقين) هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه
وسلم) فه‌رموويه‌تى:( أيَةُ المُنَافِقِ ثَلاَثٌ : إِذَا حَدَّثَ كَذَبَ ، وَإِذَا
وَعَدَ أَخْلَفَ وَإِذَا ائْتمنَ خَانَ) أخرجه البخاري في الإيمان، باب علامات المنافق:
1 / 89. ، واته:( نيشانه‌كانى دوو ڕوو سێن: ئه‌گه‌ر
قسه‌ى كرد درۆ ده‌كات، وه ئه‌گه‌ر وه‌عدى دا نايباته سه‌ر، وه ئه‌گه‌ر ئهمانهتێكيان
پێ سپارد خيانه‌تى تێدا ده‌كات)، وه لهفهرموودهيهكى تردا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی
الله علیه وسلم) دفه‌رمووێت:( أَرْبَعٌ مَنْ كُنَّ فِيهِ كَانَ مُنَافِقًا خَالِصًا
وَمَنْ كَانَتْ فِيهِ خَلَّةٌ مِنْهُنَّ كَانَتْ فِيهِ خَلَّةٌ مِنْ نِفَاقٍ حَتَّى
يَدَعَهَا إِذَا حَدَّثَ كَذَبَ وَإِذَا عَاهَدَ غَدَرَ وَإِذَا وَعَدَ أَخْلَفَ وَإِذَا
خَاصَمَ فَجَرَ) مختصر صحيح المسلم: 26. ، واته:(
چوار سيفهت هه‌ن هه‌ركه‌س تێيدابێت ئه‌وه مونافيقى ته‌واوه، هه‌ركه‌سيش يه‌كێكيانى
تێدابێت ئه‌وه سيفه‌تێكى نيفاقى تێدايه هه‌تا وازى لێ ده‌هێنێ، ئه‌گه‌ر قسه‌ى كرد
درۆ ده‌كات، وه ئه‌گه‌ر پهيمانيدا دهيشكێنێت،وه ئه‌گه‌ر به‌ڵێنيدا سه‌رپێچى لێ
ده‌كات،وه ئه‌گه‌ر دژايهتى كه‌سێكى كرد له‌هه‌ق لاده‌دات و سته‌مى لێ ده‌كات)، وه
(عبدالله) ى كوڕى (مسعود)( خواى گه‌وره له خۆى و باوكى ڕ‌ازى بێت) فه‌رموويه‌تى:
((به سێ سيفهت دووڕوان بناسنه‌وه: ئه‌گه‌ر قسه‌ى كرد درۆ ده‌كات، وه ئه‌گه‌ر به‌ڵێنى
دا نايباته سه‌ر، وه ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تى بخرێته ژێر ده‌ست خيانه‌تى لێ ده‌كات)،
پاشان ئه‌و ئايه‌ته‌ى خوێنده‌وه(فَأَعْقَبَهُمْ نِفَاقًا فِي قُلُوبِهِمْ إِلَى يَوْمِ
يَلْقَوْنَهُ بِمَا أَخْلَفُوا اللَّهَ مَا وَعَدُوهُ وَبِمَا كَانُوا يَكْذِبُونَ)
التوبة:77. ) صفة النفاق و ذم المنافقين،(1/11) 5. درۆكردن ده‌بێته ڕێگر له‌وه‌ى خاوه‌نه‌كه‌ى
هيدايه‌ت بدرێت، چونكه درۆ خاوه‌نه‌كه‌ى هيدايه‌ت ده‌دات بۆ خراپه و سه‌رپێچى كردن،
خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت:( إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي مَنْ هُوَ مُسْرِفٌ كَذَّابٌ)
غافر:28. ، واته:(به‌ڕاستى خواى گه‌وره هيدايه‌تى
ئه‌و كه‌سانه نادات كه‌وا سنوره‌كانى خوا ده‌به‌زێنن و درۆزنن). 6. به‌ڕێزه‌كه‌م ئاگاردارى درۆ كردن به
به ناوى گاڵته‌و گه‌پ و نوكته‌ى درۆ!!! له‌م باره‌يه‌وه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله
علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت:( وَيْلٌ لِلَّذِي يُحَدِّثُ بِالحَدِيثِ لِيُضْحِكَ بِهِ
القَوْمَ فَيَكْذِبُ، وَيْلٌ لَهُ وَيْلٌ لَهُ) رواه الترمذي 4/483. ، واته:(
وه‌يل (كه دۆڵێكه له دۆڵه‌كانى جه‌هه‌ننه‌م) بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه قسه‌يه‌ك ده‌كات
و درۆى تێدا ده‌كات تاوه‌كو خه‌ڵكى پێبكه‌نن، ئه‌و دۆڵه بۆ ئه‌و، ئه‌و دۆڵه بۆ ئه‌و). زيانه‌كانى درۆكردن ............. نضرة النعيم في مكارم أخلاق الرسول الكريم:(11/ 5430): 1. درۆ هۆكارێكه بۆ له ناوبردنى خاوه‌نه‌كه‌ى
له‌سه‌ر ئاستى كۆمه‌ڵگه‌و تاك. 2. درۆ خاوه‌نه‌كه‌ى به‌ره‌و ئاگرى جه‌هه‌ننه‌م
ده‌بات. 3. درۆ سه‌رابێكه نزيك دوور ده‌خاته‌وه
و دووريش نزيك ده‌خاته‌وه 4. درۆ پياوه‌تی و جوانی و ڕێز‌و شكۆى كه‌سه‌كه
له ناو ده‌بات. 5. درۆ دزێكه عهقڵاو هۆش ده‌دزێت هه‌روه‌كو
چۆن دز ماڵ و سامان ده‌دزێت. 6. درۆزن خراپه‌كارو زهليله. 7. هه‌ر قه‌ومێك كه پێغهمبهرهكهيان
به درۆ زانيبێت ئه‌وه سهرئهنجاميان به‌هيلاك چوون و له ناو چوون بووه. 8. فه‌سادى له دين و دونيادا ده‌ڕوێنێت. 9. هۆكارێكه بۆ كه‌م نه‌فسی و نامه‌ردى. 10. خه‌ڵكى ڕيسواى ده‌كات و لێى دوور ده‌كه‌وێته‌وه. 11. خۆى ناشيرين ده‌كات و سوكايه‌تى به
خۆى ده‌كات هه‌روه‌ها ريسواش ده‌بێت. (1) نيسان ڕۆژى جيهانى درۆ كردن براى موسڵمان له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا ده‌گه‌ين به (1) نيسان كه لاى زۆربه‌ى خه‌ڵكى له‌م ڕۆژه‌دا درۆكردن به كارێكى ئاسايى ده‌زانرێت!!، به‌ڵام ئاگادار به درۆكردن چ له (1) نيساندا بێت و چ له هه‌ر ڕۆژێكى تردا بێت حه‌رامه و يه‌كێكه له تاوانه گه‌وره‌كان، هه‌روه‌كو له‌م فه‌رموودانه‌ى پێشوو بۆمان ده‌ركه‌وت، بۆيه خۆت بپارێزه له درۆ بۆ ئه‌وه‌ى لاى خواى په‌روه‌ردگار به كه‌سێكى درۆزن له‌قه‌ڵه‌م نهدرێيت، وه ئاگادار به هه‌موو درۆكردنێك به‌ره‌و كارى خراپه‌ت ده‌بات و درۆكردن سه‌رچاوه‌ى هه‌موو تاوانێكه، وه ئه‌وه‌ش بزانه درۆ كردن له‌گه‌ڵ ئيمان يه‌ك ناگرێته‌وه ياخود ئه‌و كه‌سه‌ى درۆزن بێت ئه‌وا ئه‌و كه‌سه ئيمان‌دار نيه، هه‌روه‌كو (عمر)ى كوڕى (خه‌تتاب) (ڕه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر لێبێت) ده‌فه‌رمووێت:( مرۆڤ ناگات به ڕاستى و ته‌واوى باوه‌ڕ، تاكو واز له درۆ نه‌هێنێت له گاڵتهكردنيدا) مصنف بن ابي شيبة، باب ما جا‌ء في الكذب،(5/236) ، وه
ئيبن عباس(ڕه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رمووێت:(درۆ داوێن پيسيه،
قسه هێنان و بردن سحره، هه‌ر كه‌سێك درۆ بكات زيناى كردووه، وه هه‌ر كه‌سێك قسه
بهێنى و ببات ئه‌وا سيحرى كردووه) عيون الاخبار:151. ، وه
هه‌ندێك له زانايان ده‌ڵێن:(بێ ده‌نگى خێر تره له درۆ، وه ڕاستگۆيى زمان يه‌كه‌م
خۆش به‌ختيه) الكذب:(1/10) ،وه (عبدالله)ى كوڕى (مه‌سعود) (خواى لێ
ڕ‌ازى بێت) ده‌فه‌رموێت:( گه‌وره‌ترينى تاوانه‌كان درۆيه، وه جنێو دان به موسڵمان
دوو ڕوويه، وه كوشتنى كوفره، وه ماڵى حه‌ڕامه هه‌روه‌ك چۆن خوێنه‌كه‌ى حه‌ڕامه،
هه‌ركه‌س لێبورده بێت خواى گه‌وره لێبورده‌يه به‌رامبه‌ری، هه‌ر كه‌س توڕه‌يى خۆى
ده‌خواته‌وه خواى گه‌وره لێى خۆش ده‌بێت، وه هه‌ر كه‌س له كه‌سێك خۆش بێت خواى
گه‌وره لێى خۆش ده‌بێت، وه هه‌ر كه‌س ئارام بگرێت له‌سه‌ر موسيبه‌ت خواى گه‌وره
بۆى ده‌گۆڕێت به چاكه) بحر الدموع لإبن الجوزي:80. ، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ش باسمان كرد شتێكى زۆر
سه‌خت هه‌يه كه شهرمهزاريه بۆ ئه‌و موسڵمانانه‌ى به‌شدارى ده‌كه‌ن له درۆى نيسان
ئه‌ويش: دوو وڵاتى بێ باوه‌ڕ هه‌ن باوه‌ڕيان به درۆى نيسان نيه و له‌و ڕۆژه كه
درۆ كردن له‌هه‌موو جيهان ڕه‌وا ده‌كرێ ته‌نانه‌ت له وڵاته ئيسلاميه‌كانيش كه‌چى
ته‌نها له‌و دوو وڵاته بێ باوه‌ڕه له‌و ڕۆژه درۆكردن ڕه‌وا نيه ئه‌ويش هه‌ردوو
وڵاتى ئه‌ڵمانيا و ئيسپانيا، چونكه ئه‌و ڕۆژه له ئه‌ڵمانيا هاوكاته له‌گه‌ڵ يادى
ڕۆژى له‌دايك بوونى (بسمارك) سه‌ركرده‌ى ئه‌ڵمانى ناسراو. له
ئيسپانياش (1) ى نيسان له ڕ‌وى ئاينيه‌وه ڕۆژێكى پيرۆزه لايان بۆيه درۆ ناكه‌ن.
ئايه ئه‌مه شه‌رمه‌زارى نيه بۆ ئه‌و موسڵمانانه‌ى له(1) ى نيسان درۆ ئه‌كه‌ن ......
سايتى به‌هه‌شت: بێ ئاگايى موسڵمانان له درۆى(1) نيسان. ؟؟ مێژووى سه‌رهه‌ڵدانى درۆى (1) نيسان چه‌ندين ڕاى جياواز له‌سه‌ر سه‌ره‌تا و
هۆى سه‌رهه‌ڵدانى درۆى (1) ى نيسان باس كراوه، كه ئه‌مانه‌ى خواره‌وه گرنگترينيانن: ئه‌م
نه‌ريته سه‌ره‌تا له ساڵى (1564) ى زاينى له فه‌ره‌نسا ده‌ستى پێ كرد له‌دواى ئه‌و
گۆڕانكاريهى له ڕۆژمێرى ئه‌و كاته ئه‌نجام درا له لايه‌ن (شارلى نۆيه‌م) پادشاى
ئه‌وكاته‌ى فه‌ره‌نسا، وه فه‌ره‌نسا يه‌كه‌م وڵات بوو كه كارى به‌و ڕۆژمێره نوێ
يه كرد. به‌ڵام كاتێك له ڕۆژمێرى نوێ له جياتى (1) ى نيسان، (1) ى يناير كرايه
سه‌رى ساڵى نوێ خه‌ڵكانێك هه‌ر له(1) ى نيسان (ابريل) وه‌كو جاران ئاهه‌نگيان ئه‌گێڕا
بێ گوێدانه ڕۆژمێره تازه‌كه، بۆيه ئه‌وانه‌ى كاريان به ڕۆژمێرى تازه ئه‌كرد له(1)
ى نيسان ديارى درۆ و هه‌واڵى نادروستيان بۆ ئه‌وانه ئه‌نارد كه ڕۆژمێره تازهكهيان
پێ باش نه‌بوو، ئه‌وانيش كه به ڕاستيان ئه‌زانى ده‌بونه جێگاى گاڵته‌ى ئه‌وانى تر.
به‌م شێوه‌يه درۆ كردن له‌نێوان خه‌ڵكى بوه شتێكى باو له‌و رۆژه‌دا. هه‌ندێكى تر واى ئه‌بينن كــــه پــــهيوهنديهكى
پتـــهو هه‌يه له‌نێوان درۆى (1) ى نيسان و جـــهژنى (هولى)، كه له هند ناسراوه،
هندۆسه‌كان لــــــه(31) ى مارسى هه‌موو ساڵێك دا ئاهه‌نگيان ئه‌گێڕا به بۆنه‌ى جه‌ژنى
(هولى) له‌و ڕۆژه هه‌ندێك خه‌ڵكى ساده هه‌ڵئه‌سان به ئه‌نجامدانى كار و كرده‌وه‌ى
درۆ به مه‌به‌ستى گاڵته و يارى و ڕابواردن. وه ڕاستى ئه‌م درۆيانهيان ئاشكرا نه‌ده‌كرا
تا ئێواره‌ى (1) ى نيسان (ابريل). هه‌ندێكى تر ئه‌ڵێن: بناغه‌ى ئه‌م ڕۆژه
ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ يۆنانيه كۆنه‌كان كه(1) ى نيسانيـــــان تهرخــــــان كردبوو
بــــۆ سازدانى ئاهه‌نگى گه‌وره بۆ (ڤينۆس) خواى جوانى و خۆشه‌ويستى يۆنانيه‌كان.
كه هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاهه‌نگانه‌دا نوكته و شتى گاڵته جاڕى جۆرا و جۆر له ناو
خه‌ڵكدا بڵاو ده‌بوه‌وه، كه ساڵ له دواى ساڵ خه‌ڵكى ڕاهاتن له‌سه‌رى. هه‌ندێكى تر ئهيگهڕێننهوه بۆ سه‌ده‌كانى
ناوه‌ڕاست چونكه له‌و سه‌رده‌مه پێيان وابوو كه مانگى نيسان (ابريل) كاتى شه‌فاعه‌ته
بۆ شێت و مێشك لاوازه‌كان. بۆيه له‌سه‌ره‌تاى مانگ شيتهكان ئازاد ئه‌كران و ژير و
عاقڵه‌كان دوعاى چاك بونهوهيان ئه‌كرد بۆيان، له‌و كاته‌وه جه‌ژنێك دروست بوو به‌ناوى
(جه‌ژنى هه‌موو شێته‌كان) وه‌كو چاولێكردنێك بۆ جه‌ژنى (جميع القديسين) هه‌موو قه‌شه‌كان. هه‌ندێكى تر ئهيگهڕێننهوه بۆ چاخه
كۆنه‌كان (جه‌ژنه بت پهرستيهكان)، چونكه په‌يوه‌سته به ڕۆژێكى ديارى كرا‌و له
سه‌ره‌تاى به‌هار كه ئه‌مه‌ش به‌شێكه له مه‌راسيمى جه‌ژنه بت پهرستيهكان، چونكه
له ڕابردودا ئاهه‌نگه‌كانى به‌هار له(21)ى مارس له‌كاتى يه‌كسان بوونى شه‌و و ڕۆژ
ده‌ستى پێده‌كرد و به‌رده‌وام ئه‌بوو تا (1) ى نيسان (ابريل)، وه له ڕوانگه‌ى گاڵته‌كردن
به‌وانه‌ى كه به‌شدار نه‌ده‌بوون له جه‌ژنه‌كانى هاتنى به‌هار، بۆيه ئه‌و ڕۆژانه‌ى
ئاهه‌نگه‌كان شێوازێكى گاڵته‌جاڕى و ده‌ربڕينى خۆشى به خۆوه ده‌گرت. ته‌نانه‌ت
له به‌ر خراپى و قێزه‌وه‌نى ئه‌م نه‌ريته له به‌ريتانيا كه كانگاى خاچ پهرستيه
به(1) ى نيسان ئه‌ڵێن (يوم الحمقي و المغفلين) !!!! واته: ڕۆژى گێل و گه‌مژه‌كان
!!! له‌وه‌ى كه باسمان كرد بۆمان ده‌ر ئه‌كه‌وێ
كه ڕۆژى (1) ى نيسان تايبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌بووه لاى گه‌لانى ئه‌وروپا له چاخه كۆنه‌كانه‌وه
تا ئێستا. سه‌ره‌ڕاى جياوازى باسه‌كان و گێڕانه‌وه‌كان،
ده‌گه‌ينه ئه‌م ئه‌نجامه‌ى خواره‌وه: بناغه‌ى ئه‌م ڕۆژه جه‌ژنى خاچ په‌رستانه
يان له پاشماوه‌ى جه‌ژنى بت په‌رستان بۆمان ماوه‌ته‌وه يان په‌يوه‌سته به هندۆسه‌كان
يان په‌يوه‌سته به ڕۆژمێرى بێ باوه‌ڕان يان جه‌ژنى چاكبونه‌وه‌ى شێته‌كانه. خواى گه‌وره ئه‌م كاره بچوكه‌مان لێ قه‌بوڵ
بكات و بيكات به توێشويهك بۆ قيامه‌تمان. واللهم طهر قلوبنا من النفاق وأعمالنا من
الرياء وألسننا من الكذب وأعيننا من الخيانة. وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنْ الْحَمَدُ لِلَّهِ
رَبِّ الْعَالَمِينَ ئاماده‌کردنی : سۆران عوسمان پێداچونه‌وه‌ی:مامۆستا عبدالغفورعبدالله زنجیرهبڵاوکراوهکانی ڕه‌سه‌ن |