فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
11 هۆكارى كاريگه‌ر بۆ سه‌ر دڵه‌كان 11 هۆكارى كاريگه‌ر بۆ سه‌ر دڵه‌كان خوشك و برايانى به‌ڕێز و خۆشه‌ويستم خوێنه‌رانى
ئه‌م ناميلكه بچوكه به پێويستم زانى چه‌ند هۆكارێك باس بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هۆكارانه
ببنه مايه‌يى ڕاكێشانى خه‌ڵك بۆ ناو ئاينى پيرۆزى ئيسلام وه‌خه‌ڵك به‌ره‌و ئيسلامه
ڕاسته‌قينه‌كه بێت جا ئه‌و هۆكارانه وه‌كو تيرێك وايه بۆ ڕاوى دڵه‌كان ماناى ئه‌وه‌يه
كه دڵه‌كان ڕابكێشێت بۆ ئيسلام وه ئه‌و هۆكارانه كاريگه‌ريه‌كى زۆريان هه‌يه بۆ
دڵه‌كان، بۆيه پێويسته هه‌مومان ئه‌و هۆكارانه جێبه‌جێى بكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك
به‌ره‌و ئاينه ڕاسته‌قينه‌كه‌ى ئيسلام بێنين. هۆكارى يه‌كه‌م:ـ ڕووخۆشى و زهردهخهنهيى
. ئه‌ڵێن : ڕووخۆشى و زهردهخهنهيى وه‌كو
خوێ وايه بۆ خواردن واته چۆن خواردنى بێ خوێ تامى نابێ ئاوا موسڵمانى ڕاستهقينهش
بێ ڕووخۆشى و زهردهخهنهيى نابێت وه ده‌بێت مرۆڤى موسڵمان ڕووخۆش و زه‌رده‌خه‌نه
بێت به‌رامبه‌ر موسڵمانان وه‌هه‌روه‌ها ده‌بێت بزانين ڕووخۆشى و زهردهخهنهيى هه‌م
عيباده‌ته وه‌هه‌م خێر و چاكهيه له‌به‌ر
ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ : (تبسمك في وجه اخيك صدقة)
رواه الترمذي وحسنه وأبن حبان في صحيحه. واته
: (ڕووگهشيت به‌رامبه‌ر براكه‌ت خێر و چاكهيه). وه عبدالله ى كوڕى حارس ئه‌فه‌رموێ:
نهم ديتيه له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) زياتر روگه‌ش تر بێت . وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه
وسلم) ئه‌فه‌رمووێ: ( له چاكه‌كانتان هيچ شتێك به‌كه‌م دامه‌نێن ئه‌گه‌ر چى بگه‌يته
براى خۆت به ڕووێكى گه‌ش ) . جا پێويسته
له‌سه‌ر مان ڕووگه‌ش بين به‌رامبه‌ر موسڵمانان. تێبينى: به‌ڵام له مه‌نهه‌جى ئه‌هلى سوننه‌دا
ڕوخۆشى و ڕێزلێنان نيه بۆ ئهوكهسانهى بيدعه چين و بانگه‌وازى بۆ بيدعه ده‌كه‌ن،
وه خه‌ڵك له سوننه‌ت دوور ئه‌خه‌نه‌وه، بۆيه ئيبراهيمى كوڕى مهسيرهى تابيعى
( ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: ( من وقر صاحب بدعة فقد أعان على هدم الإسلام)
رواه اللالكائي في السنة (1/139) وحسنه الألباني واته:
(هه‌ركه‌سێك ڕێز له ئينسانى بيدعه‌چى بگرێت به ته‌ئكيد يارمه‌تى داوه بۆ له ناو
بردنى ئيسلام). هۆكارى دووه‌م :ـ سه‌لام كردن . سه‌لام كردن هۆكارێكى گرينگه بۆ ڕاكێشانى
دڵه‌كان به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌لام كردن‌دا ڕوت گه‌ش بێت به گه‌رمى پێشوازى لێبكه‌ى وه‌ده‌ست
بخه‌يته ناوده‌ستى جا سه‌لام كردن به‌و شێوه‌يه خێر و چاكهيهكى زۆره به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر
(صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ: باش‌ترين كه‌س ئه‌و كه‌سه‌يه كه پێشى سه‌لام بكات.
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رمووێ: ناچنه به‌هه‌شت هه‌تاوه‌كو ئيمان
نه‌هێنن وه ئيمانيشتان پێنايهت هه‌تاوه‌كو يه‌كترتان خۆش نه‌وێت ئايه ڕێگايهكتان
پيشان نه‌ده‌م ئه‌گه‌ر جێبه‌جێى بكه‌ن خۆشهويستيتان له نێوانتان بڵاوده‌بێته‌وه ؟ سه‌لام بڵاوبكه‌نه‌وه
. عومه‌رى نه‌دى ئه‌فه‌رموێ : له‌گه‌ڵ عبدالله
ى كوڕى عومه‌ر ڕۆيشتم گهيشتبا منداڵێك يان گه‌وره‌يه‌ك ئيلا سه‌لامى لێ ده‌كرد. وهحهسنى بهسرى ئه‌فه‌رموێ: تۆقه‌كردن
و ده‌ست خستنه ناو ده‌ست خۆشه‌ويستى زياد ده‌كات تێبينى: به‌ڵام ده‌بێت ئاگادارى ئهوهبين كه كه‌سێك بزانين زۆر
به‌دواى هه‌واو ئاره‌زووى خۆى ده‌كه‌وێت و وه خه‌ڵك چه‌واشه‌ده‌كات و له ڕێگاى حه‌ق
لايان ده‌دات، وهكهسێكى زۆر بيدعه چيهو بانگه‌وازى بۆ ده‌كات، بۆيه ده‌بێت له
سه‌لام كردن ئاگاداريان بين و خۆيان لێ دووربخهينهوه، چونكه ئه‌مه مه‌نهه‌جى ئه‌هلى
سوننه‌يه، ئيمامى ماليك ( ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) فه‌رموويه‌تى: ( بئس القوم أهل الأهواء
لا نسلم عليهم) شرح السنة للبغوي (1/ 229) واته: ( خراپترين قه‌وم ئه‌هلى ئههوائن
ئێمه سه‌لاميان لێ ناكه‌ى)، وه ئيمامى ئه‌حمه‌دى كوڕى حه‌نبه‌ل (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت)
فه‌رموويه‌تى: ( سه‌لام كردن له ئه‌هلى بيدهع خۆشه‌ويستى درووست ده‌كات) مه به‌ستى
سه‌لام نه‌كردنه لێيان، الآداب الشرعية (1/ 233). هۆكارى سێيه‌م :ـ بهخشينى ديارى . به‌ڕاستى بهخشينى ديارى هۆكارێكى گرينگه
بۆ زيادبوونى خۆشه‌ويستى له نێوان موسڵمانان. وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)
ئه‌فه‌رموێ: (تهادوا تحابُّوا) رَۆاهُ الْبُخَاڕيُّ فِى الْأَدَبِ الْمُفْرَدِ. . واته
: (ديارى ببه‌خشن خۆشه‌ويستى له نێوانتان بڵاوده‌بێته‌وه) . وه
زۆرجار كه‌سێك هه‌يه كه خراپه به‌ڵام له هه‌مان كاتدا تۆ دياريهكى پێ ئه‌به‌خشى
خۆشه‌ويستيه‌كى زۆرى ئه‌كه‌وێته ناو دڵ. هۆكارى چواره‌م: بێ ده‌نگى و كه‌م قسه‌كردن
ته‌نها بۆ شتێك كه قازانجى تێدا بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێك سود و قازانجى هه‌بوو
له‌وكاته مرۆڤ چه‌ندى قسه بكات باشه. وه ئاگه‌داربه ده‌نگى خۆت بهرزمهكهوه
وه زۆر قسه‌مه‌كه له دانيشتنه‌كان، وه خۆت به گه‌وره‌ى دانيشتنه‌كان دامه‌نێ وه
قسه‌كانت با شيرين بێت، وه خۆشى له‌گه‌ڵدا بێت پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)
ئه‌فه‌رموێ : قسه‌ى خۆش خێر و چاكهيه .پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ:
ئاگه‌دارى خوڕه‌وشتى جوان و قسه‌ى كهمبه سوێند به‌و كه‌سه‌ى كه نه‌فسى منى به‌ده‌سته
جوان نابن خه‌ڵكان جوانتر بێت به‌و دوو خوڕهوشتهوه . هۆكارى پێنجه‌م:ـ جوانى گوێڕاگرتن و ئه‌ده‌بى
بێ ده‌نگى نهپچڕاندنى قسه‌كانى به‌رامبه‌رت . له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله
علیه وسلم) هيچ كاتێك قسه‌ى هيچ كه‌سێكى نه‌بڕيوه هه‌تاوه‌كو قسه‌كانى ته‌واو نه‌كردبا،
جا به‌ڕاستى هه‌ر كه‌سێك له‌گه‌ڵ نه‌فسى خۆي‌دا تێكۆشان بكات له‌سه‌ر ئه‌و خووڕه‌وشته
جوانه خه‌ڵك خۆشى ئه‌وێ و سه‌رسورمان ده‌بن پێى وه‌هه‌روه‌ها عه‌طا ده‌فه‌رموێ : زۆر
جار هه‌بوو قسه‌يان بۆ ئه‌كردم منيش گوێم بۆ ڕائهگرتن وه‌كو ئه‌وه‌ى كه هيچ كاتێك
گوێم لێ نه‌بووه وه ئه‌و قسانه‌ى كه ئه‌و ئه‌ى كرد له‌وانه بوو زانيبێتم به‌ڵام
وام ده‌كرد كه كه‌سى به‌رامبه‌ر وابزانێت كه نهمزانيوه . هۆكارى شه‌شه‌م:ـ گرينگى دان به جوانى
شكل و شێوه و جلوبه‌رگت وه له خۆدانى بۆنى خۆش. هاوه‌ڵێك به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه
وسلم) فه‌رمووى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئايه كه‌سێك جل و به‌رگى
جوان و پێڵاوى جوان له‌به‌ر بكات تهكهبوره ؟ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)
و‌ڵامى دايه‌وه فه‌رمووى : خوداى گه‌وره جوانه وهحهزى له شتى جوانه. به‌ڵام ته‌كه‌بور
ئه‌وه‌يه حه‌ق قبول نه‌كه‌ى و خهڵكيشت پێ كه‌م بێت . ئيمامى عومه‌ر (ڕه‌زای خوای
لێبێت) ئه‌فه‌رموێ : زۆر سه‌رسورمانى گه‌نجێك ده‌بووم جلوبه‌رگى خاوێن و بۆنى خۆشى
لێهات با . هۆكارى حه‌وته‌م :ـ بهخشينى چاكه و يارمهتيدانيان
له كاره‌كانيان. پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ:
(أحب الناس الي الله أنفعهم للناس) رواه الطبراني وابن أبي الدنيا. واته:
(خۆشه‌ويسترين كه‌س له لاى خوا ئه‌و كه‌سه‌يه كه قازانجى هه‌بێت بۆ خه‌ڵك) وه‌خواى گه‌وره ئه‌فه‌رمووێت: (وَأَحْسِنُوا إِنَّ
اللَّهَ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ ) البقرة:
١٩٥ واته: (چاكه‌كار بن به‌ڕاستى خواى گه‌وره مرۆڤى چاكه كارى خۆش ده‌وێت). هه‌روه‌كو
شاعير ئه‌ڵێ: سه‌رم سوڕماوه بۆ كه‌سێك كه شتێك ئه‌كڕێت به پاره‌ى خۆى وه‌چۆن كه‌سێك
بۆ خۆى نه‌كڕێت به چاكه هه‌ر كه‌سێك زۆر يارمه‌تى خه‌ڵك بدات دۆست و يارمه‌تيده‌رى
زۆر ده‌بێت . هۆكارى هه‌شته‌م:ـ بهخشينى ماڵ. له بۆ هه‌موو دڵێك كليلێك هه‌يه ، وه ماڵيش كليلى
زۆرێك له دڵه‌كانه به تايبه‌تى له‌م ڕۆژگار و سه‌رده‌مه‌دا . صه‌فوانى كوڕى ئومهيه
له ڕۆژى ئازاد كردنى شارى مه‌ككه له ترسى موسڵمانان هه‌ڵات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى صه‌فوانى
كوڕى ئومهيه دژايهتى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) زۆر ئه‌كرد وه زۆر جار
هه‌وڵى ئه‌دا بۆ كوشتنى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله
علیه وسلم) له دواى صه‌فوانى نارد پێى وت هيچت لێ ناكه‌ين بگه‌ڕێوه ئه‌وجا صه‌فوانى
كوڕى ئومهيه به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وت دوو مانگ مۆڵه‌تم پێ بده
بۆ ئيسلام بوونم به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێى فه‌رموو نه‌ك دوو مانگ
با چوار مانگ بێت . وه‌له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) چوو بۆ حونهين و
تائيف به‌ڵام هه‌ر كافر بوو له‌م جێگه‌يه‌دا غهنيمهتێكى زۆريان به‌ده‌ست كه‌وتبوو
وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ته‌ماشاى صه‌فوانى كرد كه ته‌ماشه‌ى دۆڵێك
ئه‌كات ئه‌و دۆڵه پڕه له حوشتر و مه‌ڕ ئه‌وجا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)
پێى فه‌رموو ئه‌ى باوكى وه‌هب ئه‌ويش وتى: به‌ڵێ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)
پێى فه‌رموى ئه‌وه بۆ تۆ، ئه‌وه‌ى له ناويشى دايه، ئه‌وجا سه‌فوان له‌لاى پێغه‌مبه‌ر
(صلی الله علیه وسلم) وتى : دڵم پاك نه‌بوو
به هيچ شتێك به بهخشينى ئه‌و ماڵه ئيلا نه‌فسى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)
نه‌بێت ئه‌وجا فه‌رمووى ( اشهدان لا اله الا الله وأن محمدا رسول الله) ئه‌وجا موسلمان
بوو . هۆكارى نۆيه‌م :ـ بردنى گومانى باش به
به‌رامبه‌ره‌كه‌ت وه هێنانه‌وه‌ى عوزر بۆى.
جا به‌ڕاستى مرۆڤى موسڵمان ده‌بێت گومانى
چاك ببات به به‌رامبه‌ره‌كه‌ى وه گومانى خراپى پێ نه‌بات وه ده‌بێت عوزر بۆ براكه‌ى
بێنێته‌وه . وه‌كو خواى گه‌وره ئه‌فه‌رموێت : ( يَا
أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا اجْتَنِبُوا كَثِيرًا مِنَ الظَّنِّ إِنَّ بَعْضَ الظَّنِّ
إِثْمٌ ) الحجرات: ١٢ واته : (ئه‌ى كۆمه‌ڵى
ئيمانداران خۆتان دوربخنهوه له گومان بردنى زۆر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به شێك له گومان
بردن تاوانه) . وه‌هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه
وسلم) فه‌رموويه‌تى: (إِيَّاكُمْ وَالظَّنَّ ، فَإِنَّ الظَّنَّ أَكْذَبُ الْحَدِيثِ)
أخرجه أحمد 2/342(8485). واته : (ئاگه‌دارى گومانى خراپ بن به
يه‌كترى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گومان بردن به‌خراپه خراپترين گێڕانه‌وه‌يه) . وه
ئيبنو موباره‌ك ئه‌فه‌رمووێ: ئيمان‌دار به دواى عوزر ئه‌گه‌ڕێت بۆ براكه‌ى به‌ڵام دوو
ڕووه‌كان به دواى نهشيرن كردنى دا ئه‌گه‌ڕێن. هۆكارى ده‌يه‌م:ـ خۆشه‌ويستى خۆتى بۆ ئاشكرا
بكه. جا ئه‌گه‌ر كه‌سێكت خۆشويست يان ڕێزى لاى تۆ هه‌بوو
پێى بڵێ من تۆم خۆش ئه‌وێ يان تۆ له لاى من خۆشه‌ويستى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه
وسلم) ئه‌فه‌رمووێ: (اذا أحب احدكم صاحبه فليأتيه في منزله فليخبره انه يحبه ) صحيح
(صحيح وضعيف الجامع الصغير وزيادته) واته
: (ئه‌گه‌ر كه‌سێكت خۆش ويست بڕۆ بۆ لاى ئه‌گه‌ر له ماڵه‌وه پێى بڵێ من تۆم خۆش ده‌وێت
له‌به‌ر خوا) . به‌ڕاستى ده‌بێت ئه‌م خۆشه‌ويستيه
له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره بێت نه‌ك بۆ دونيا له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌موو
خۆشهويستيهك بۆ خوا نه‌بێت بێ سووده وه له ڕۆژى قيامه‌ت هه‌موو براده‌رێك ئه‌بن
به دوژمنى يه‌كتر ئيلا كه‌سانێك نه‌بن كه خۆشهويستيهكهيان بۆ خواى په‌روه‌ردگار
بێت چۆن له دونيا دۆستى يه‌كترن ئاوهاش له قيامه‌ت ئه‌بن به دۆستى يه‌كتر. هۆكارى يانزه‌هه‌م :ـ ( المداراة ) واته:
ئه‌گه‌ر كه‌سێك چه‌ندى خه‌راپ بێت ئه‌گه‌ر ڕقيشت لێ بێته‌وه و بهخراپيش باسى بكه‌ى
نابێت خوڕهوشتت له‌گه‌ڵى خراپ بێت وه قسه‌ى ناشيرينى پێ بڵێيت له به‌رامبه‌رى . عائيشه ئه‌گێڕێته‌وه (رضي الله عنها) ( پياوێك داواى ئيزنى كرد بۆ هاتنه ژووره‌وه بۆ لاى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه كاتێك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بينى فه‌رمووى: (بئس أخو العشيره) . واته : (كابرايه‌كى خراپه)، كه كاتێ: له لاى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) دانيشت پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)ڕووى له بهرامبهريهوه گه‌ش كرد كه كاتێك پياوه‌كه ڕۆيشت عائيشه (رضي الله عنها) به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كاتێك تۆ ئه‌و پياوهت بينى وتت پياوهكى خراپه ئه‌وجا كه‌هاته لات تۆ دم و چاوت به‌رامبه‌رى گه‌ش بوو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى : ئه‌ى عائيشه كه‌ى شتى خراپت له من بينيوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خراپترين كه‌س له‌لاى خواى گه‌وره له ڕۆژى قيامه‌ت ئه‌و كه‌سه‌يه كه خه‌ڵك له‌لاى بڕوا به چاوپێكه‌وتنێكى خراپ. له‌كۆتايدا داوا كارم له خواى گه‌وره ئه‌م بابه‌ته پرسودهيه ببێته مايه‌يى زاد و زهخيرهيهكم بۆ ڕۆژى قيامه‌ت. واخر دعوانا ان الحمدلله رب العالمين والصلاة
والسلام علي رسول الأمين ئاماده‌کردنی : مامۆستا عبدالله گویزانی له‌بڵاوکراوه‌ی زنجیره بڵاوکراوه‌ی په‌رتوکخانه‌ی دێرین |