وه‌سـێتى شــه‌رعى پێش مردن

وه‌سـێتى شــه‌رعى

پێشه‌كى ‏

 إِنَّ الْحَمْدَ لِلَّهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ، وَنَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنَا وَسَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا، مَنْ يَهْدِهِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلاَ هَادِىَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ.

خوشك و براى موسڵمان ...   ئه‌م بابه‌ته‌ی , كه‌ له‌ به‌رده‌ستانه‌ بريتيه‌ له‌ وه‌سێتێكى شه‌رعى, كه‌ خواى گه‌وره‌ خۆى فه‌رمانى پێكردووه‌ له‌ قورئانى پيرۆزدا, وه‌كو ده‌فه‌رموێت: ( وَوَصَّى بِهَا إِبْرَاهِيمُ بَنِيهِ وَيَعْقُوبُ يَا بَنِيَّ إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَى لَكُمُ الدِّينَ فَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنْتُمْ مُسْلِمُونَ ) {البقرة: ١٣٢}. واته‌: ئيبراهيم و يه‌عقووب (سه‌لامى خوايان لێ بێت), ئه‌و ئايينه‌يان به‌ كوڕه‌كانيان وه‌سێت كرد و ڕاسپارد, گوتيان: ڕۆڵه‌كانم..!بێگومان بن كه‌ خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئايينى يه‌كتا په‌رستييه‌ى هه‌ڵبژاردووه‌ بۆتان, ده‌سا ئێوه‌ش هه‌وڵ بده‌ن, كه‌ ته‌نيا و ته‌نيا به‌ موسڵمانێتى بمرن, واته‌: ته‌نها ساتێك له‌م دينه‌ دوور نه‌كه‌ونه‌وه‌. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت:  ( مَا حَقُّ امرِئٍ مُسْلِمٍ، لَهُ شَيْءٌ يُرِيدُ أَنْ يُوصِيَ فِيهِ، يَبِيتُ لَيْلَتَيْنِ، إِلَّا وَوَصِيَّتُهُ مَكْتُوبَةٌ عِندَهُ) صحيح: أخرجه البخاري ومسلم وأبو داود والنسائي والترمذي. واته‌: پێويسته‌ له‌ سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك, كه‌ دوو شه‌وى به‌ سه‌ردا نه‌يه‌ت ئيلا ئه‌بێت وه‌سێته‌كه‌ى لاى سه‌رى نوسرا بێت.

عه‌بدوڵڵاى كوڕى عومه‌ر(ڕه‌زاى خواى لێ بێت) ده‌فه‌رموێت: هيچ شه‌وێكم له‌ ده‌ست نه‌چووه‌ له‌و كاته‌وه‌, كه‌ گوێم له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا بووه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئيلا وه‌سێته‌كه‌م له‌ ژوورى سه‌رم بووه‌. بۆيه‌ به‌ ئه‌ركى سه‌ر شانى خۆمانى ده‌زانيين, كه‌ موسڵمانان ئاگادار بكه‌ينه‌وه‌ له‌م سوننه‌ته‌ پشت گوێ خراوه‌ و ڕێنمونيان بكه‌ين به‌ شێوازێكى شه‌رعى وه‌سێته‌كانيان بكه‌ن, هه‌روه‌ها له‌ ناو خاڵه‌ وه‌سێت پێ كراوه‌كاندا چه‌نده‌ها سوننه‌ت زيندوو ده‌كرێنه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌ مه‌رگه‌وه‌ تا به‌ خاك سپاردن, هه‌روه‌ها ئه‌م وه‌سێت كردنه‌ سوننه‌ته‌ بۆ پياوان و ژنان وه‌ك يه‌ك  (إِنَّمَا النِّسَاءُ شَقَائِقُ الرِّجَالِ){السلسلة الصحيحة " 6 / 860 }.

هۆى نووسينى ئه‌م وه‌سێته‌ش ئه‌وه‌يه‌, كه‌ خه‌ڵكى به‌ گشتى وازيان له‌م سوننه‌ته‌ هێناوه‌ و پشت گوێيان خستووه‌, له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ زۆر گرنگه‌, هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ يادكردنه‌وه‌يه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى, مردنت له‌ ياد نه‌چێت . بۆ نموونه‌ تۆ هه‌ندێك پاره‌ت به‌ قه‌رز هێناوه‌ له‌ جێگايه‌ك ته‌نها خۆت ده‌يزانيت و ماڵ و منداڵيشت لێى بێ ئاگان, ئه‌و كاته‌ نه‌دانه‌وه‌ى ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ نه‌چونه‌ ناو به‌هه‌شته‌وه‌ تاوه‌كو ئه‌و قه‌رزه‌ بدرێته‌وه‌, به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ وه‌سێتت كردبێت ئه‌وكاته‌ ڕزگارت ده‌بێت له‌و كێشه‌يه‌.

هه‌روه‌ها  خه‌ڵكانێكى زۆر بێ ئاگان و نازانن ئه‌و شتانه‌ چيين وه‌سێتى بۆ بكه‌ن, كه‌  نادروسته‌ ئه‌نجام بدرێت له‌ كاتى مردن و دواى مردنيشدا, بۆيه‌ هه‌ستام به‌م كاره‌, پاش ڕاوێژكردن له‌ چه‌ند مامۆستايه‌كى ئايينى, ئه‌وانيش هه‌مان هه‌ڵوێستيان هه‌بوو. داوا له‌ خواى گه‌وره‌ ده‌كه‌م, كه‌ موسڵمانان سودمه‌ند بن لێى و وه‌سێته‌كانيان بكه‌ن به‌ شێوه‌يه‌كى شه‌رعى, كه‌ خواى گه‌وره‌ لێى ڕازى بێت. والحمدلله أولاً وآخراً

                                           وه‌رگێڕ

ئه‌مه‌يه‌ وه‌سێته‌كه‌م:

من شايه‌تى ئه‌ده‌م, كه‌ هيچ خوايه‌ك نييه‌ شايسته‌ى په‌رستن بێت به‌ حه‌ق جگه‌ له‌ (الله) تاك و ته‌نهايه‌ و شه‌ريكى نييه‌, هه‌روه‌ها محمد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) به‌نده‌ و نێردراوى ئه‌وه‌ و ڕۆژى قيامه‌ت دێت و هيچ گومانێكى تێدا نييه‌ و خواى گه‌وره‌ خه‌ڵكى زيندوو ده‌كاته‌وه‌ له‌ ناو گۆڕ, هه‌روه‌ها وه‌سێت ده‌كه‌م بۆ كه‌س و كارم له‌ دواى خۆم ته‌قواى خواى گه‌وره‌ بكه‌ن و چاك بن له‌ گه‌ڵ يه‌كدا و گوێڕايه‌ڵى خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  بكه‌ن. خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ( وَوَصَّى بِهَا إِبْرَاهِيمُ بَنِيهِ وَيَعْقُوبُ يَا بَنِيَّ إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَى لَكُمُ الدِّينَ فَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنْتُمْ مُسْلِمُونَ ) {البقرة: ١٣٢}. واته‌: ئيبراهيم و يه‌عقووب (سه‌لامى خوايان لێ بێت), ئه‌و ئايينه‌يان به‌ كوڕه‌كانيان وه‌سێت كرد و ڕاسپارد, گوتيان: ڕۆڵه‌كانم..!بێگومان بن كه‌ خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئايينى يه‌كتا په‌رستييه‌ى هه‌ڵبژاردووه‌ بۆتان, ده‌سا ئێوه‌ش هه‌وڵ بده‌ن, كه‌ ته‌نيا و ته‌نيا به‌ موسڵمانێتى بمرن, واته‌: ته‌نها ساتێك له‌م دينه‌ دوور نه‌كه‌ونه‌وه‌.

وه‌ وه‌سێت ئه‌كه‌م بۆ ئه‌م شتانه‌:

1- له‌ كاتى مردنمدا چه‌ند پياو چاكێك له‌ ديار سه‌رم بن بۆ ئه‌وه‌ى به‌يادم بهێننه‌وه‌ كه‌وا گومانى باشم هه‌بێت به‌ خواى گه‌وره‌ .

2- شايه‌تمانم پێ بهێنن.

3- له‌ كاتى مردنمدا غه‌يرى دۆعاى خێر زياتر هيچى تر نه‌ڵێن.

4- په‌له‌ كردن له‌ كفن كردنمدا .

5- شيوه‌نم بۆ نه‌كرێت و ڕازى نيم به‌و كاره‌ چونكه‌ حه‌رامه‌ و شه‌رعى نييه‌.

6- ده‌نگ به‌رز نه‌كردنه‌وه‌ و لاوانه‌وه‌ به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك چونكه‌ هه‌مووى حه‌رامه‌.

7- چاوه‌كانم دابخرێت و به‌ پارچه‌ قوماشێكيش هه‌موو گيانم داپۆشن و ڕێگر نيم له‌وانه‌ى كه‌ مه‌حره‌من ماچم كه‌ن.

8-هه‌روه‌ها قه‌رزه‌كانم بۆ بده‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌رهه‌موو ماڵه‌كه‌شم بگرێته‌وه‌, ئه‌مه‌ش قه‌رزارييه‌كانمه‌: (............................................................................................................)

9- ئه‌و كه‌سه‌ى زياتر به‌ سوننه‌ت شاره‌زايه‌ بمشۆرێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر له‌ كه‌س و كارم بێت باشتره‌, ئه‌گه‌ر عه‌يبێكيش له‌ گيانمدا بوو بيشارێته‌وه‌.

10- هه‌روه‌ها زێدڕه‌وى نه‌كه‌ن له‌ كفن كردنمدا و له‌ سێ پارچه‌ زياتر نه‌بێت چونكه‌ ئه‌بێته‌ هۆى به‌ فيڕۆدانى پاره‌ و پول ئه‌ويش قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ له‌ شه‌رعدا .

11- ئافره‌تان دواى جه‌نازه‌كه‌م نه‌كه‌ون.

12- خه‌ڵكانێكى زۆر نوێژ بكه‌ن له‌ سه‌رم چونكه‌ سودێكى زۆرى بۆم هه‌يه‌.

13-  كه‌سێك پێش نوێژى جه‌نازه‌م بكات قورئانى زۆر له‌ به‌ربێت و شاره‌زاتربێت به‌ سوننه‌ت و به‌ نييه‌تێكى پاكه‌وه‌ دۆعام بۆ بكه‌ن, ئيمام لاى سه‌رم بوه‌ستێت و ئه‌گه‌ر ئافره‌تيش بوو ئه‌وه‌ له‌ ناوه‌ڕاستى بوه‌ستێت. هه‌روه‌ها له‌و سێ كاته‌ى كه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌ نوێژم له‌ سه‌ر نه‌كرێت و نه‌نێژرێم, مه‌گه‌ر له‌به‌ر ناچارى بێت: ناشتن له‌و كاتانه‌دا كه‌ له‌ فه‌رمووده‌كه‌ى (عوقبه‌)ى  كوڕى (عامر) دا باس كراون كه‌ ده‌فه‌رموێت: ( ثَلَاثُ سَاعَاتٍ كَانَ يَنْهَانَا رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنْ نُصَلِّيَ فِيهِنَّ أَوْ أَنْ نَقْبُرَ فِيهِنَّ مَوْتَانَا حِينَ تَطْلُعُ الشَّمْسُ بَازِغَةً حَتَّى تَرْتَفِعَ وَحِينَ يَقُومُ قَائِمُ الظَّهِيرَةِ حَتَّى تَمِيلَ الشَّمْسُ وَحِينَ تَضَيَّفُ لِلْغُرُوبِ حَتَّى تَغْرُبَ ) أخرجه مسلم (2 / 208) وأبو عوانة في صحيحه (1 / 368) وأبو داود (2 / 66). واته‌: سێ كات هه‌يه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمانى پێ كردووين كه‌ نوێژى تێدا نه‌كه‌ين و مردووه‌كانمانى تيا نه‌نێژين , له‌ كاتى خۆرى به‌ره‌به‌ياندا تاكو خۆر به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و له‌و كاته‌ى خۆر له‌ ناوه‌ڕاستى ئاسمان لا ده‌دات به‌ره‌و خۆر ئاوا بوون , وه‌ له‌و كاته‌ى خۆره‌ زه‌رده‌ى ئێواران تاكو خۆر ئاوا ده‌بێت.

14- قه‌بره‌كه‌م قووڵ و فراوان بێت, وه‌ ئه‌گه‌ر بگونجێت (لحد) بێت.

15- ئاساييه‌ گه‌ر له‌ گه‌ڵ يه‌كێكى تردا بنێژرێم گه‌ر پێويست كرا و هه‌ر كه‌سێكمان باشتر و شاره‌زا تر بوو له‌ ديندا پێش بخرێت.

16- وه‌ كه‌س و كار و خزمانم ئه‌ولاترن له‌ خه‌ڵكى كه‌ دامگرن بۆ ناو قه‌بره‌كه‌.

17- بێ ده‌نگ بن و ده‌نگيان به‌رز نه‌كه‌نه‌وه‌ ته‌نانه‌ت به‌ زيكريش له‌ كاتى بردنى ته‌رمه‌كه‌مدا چونكه‌ بيدعه‌يه‌.

18-  ئه‌و كاته‌ى دام ئه‌گرن بۆ ناو قه‌بره‌كه‌ بڵێن (بسم الله وعلى سنة رسول الله) .

19- له‌ سه‌ر قه‌بره‌كه‌م نه‌نوسرێت و بستێك زياتر له‌ سه‌ر زه‌ويه‌وه‌ به‌رز نه‌كرێته‌وه‌.

20- هه‌روه‌ها ئه‌و ته‌لقينه‌ بيدعه‌يه‌ نه‌خوێندرێت له‌ سه‌ر قه‌بره‌كه‌م كه‌ ئێسته‌ باوه‌ له‌ ناو خه‌ڵكيدا.

21- دواى ناشتنم چه‌ند كه‌سێك له‌ خزمانم له‌ سه‌ر قه‌بره‌كه‌م بوه‌ستن به‌ قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ حوشترێك سه‌ر ببريت و گۆشته‌كه‌ى دابه‌ش بكرێت(نزيكه‌ى سه‌عاتێك) وه‌ داواى جێگير بوونم بۆ بكه‌ن له‌ كاتى پرسياركردنى ملائكه‌كاندا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌يان.

22- كه‌س و كارم بۆيان هه‌يه‌ ته‌عزێ باريان لێ بكرێت پاش ناشتنم به‌ مه‌رجێك له‌ شوێنێكى ديارى كراو كۆنه‌بنه‌وه‌ بۆ ته‌عزێ واته‌ شوێنێك ته‌رخان نه‌كرێت وه‌ك مزگه‌وت يان هۆڵ يان خێوه‌ت.

23- كۆنه‌بنه‌وه‌ بۆ قورئان خوێندن وه‌ك له‌ ته‌عزێدا ئه‌كرێت يان (ڕۆژانى پێنج شه‌ممه‌ – چله‌ - ساڵانه‌) ئه‌نجام ئه‌درێت ئه‌وانه‌ هه‌مووى بيدعه‌ و داهێنراو و حه‌رامن.

24- خواردن دروست نه‌كردن بۆ خه‌ڵكى به‌ڵكو له‌ سه‌ر دراوسێيه‌ خواردن دروست بكات.

25- هه‌روه‌ها ماڵ و خزمانم دۆعام بۆ بكه‌ن و ئه‌گه‌ر ڕۆژووى نه‌زرم له‌ سه‌ر بوو بۆم بگێڕنه‌وه‌, وه‌ ئه‌گه‌ر ڕۆژووى فه‌رز قه‌رزار بووم فيديه‌م بۆ بده‌ن.

26- داواكارم له‌ منداڵه‌كانم كه‌ جێماون له‌ دواى خۆم ته‌قواى خواى گه‌وره‌ بكه‌ن و كرده‌وه‌ى چاك بكه‌ن و صه‌ده‌قه‌م بۆ بكه‌ن و حه‌ج و عومره‌شم بۆ بكه‌ن گه‌ر بتوانن.

27- بۆ خزم و كه‌س و كارم هه‌يه‌ سه‌ردانى قه‌بره‌كه‌م بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى په‌ند و ئامۆژگارى وه‌ربگرن و كارێك نه‌كه‌ن كه‌ خواى گه‌وره‌ توڕه‌ بكات, وه‌ ئادابى شه‌رعى ڕه‌چاو بكه‌ن له‌ سه‌ردانى قه‌برستاندا.

28- هه‌روه‌ها دروسته‌ تا سێ يه‌كى ماڵه‌كه‌م بكه‌م به‌ صه‌ده‌قه‌ و بدرێت به‌وانه‌ى, كه‌ موسته‌حه‌قن له‌ فه‌قير و هه‌ژاران,يان بدرێت به‌مانه‌: (..................................................................................................) چونكه‌ بۆم هه‌يه‌ سێ يه‌كى ماڵه‌كه‌م بده‌م به‌ هه‌ژاران له‌ دواى مردنم, نه‌ك بۆ ميرات گره‌كانم,وه‌ پێويسته‌ له‌ سه‌ريان وه‌سێته‌كه‌م نه‌گۆڕن.

وه‌سێت بۆ كراو  ئه‌و شته‌ى كراوه‌ به‌ وه‌سێت : (...................................................................) هه‌روه‌ها بێجگه‌ له‌وه‌ ماڵه‌كه‌م دابه‌ش بكرێت وه‌كو چۆن له‌ قورئان و سوننه‌تدا هاتووه‌.

ئه‌مه‌يه‌ كه‌ به‌نده‌ى فه‌قير وه‌سێتى كردووه‌ كه‌ ماڵ و منداڵم كارى پێ بكه‌ن له‌ دواى مردنم گه‌ر بيكه‌ن ئه‌وه‌ ئه‌جر و پاداشتيان بۆ هه‌يه‌, وه‌ ته‌به‌ڕا ئه‌كه‌م له‌ هه‌موو كار و وته‌يه‌ك كه‌ پێچه‌وانه‌ى شه‌رعه‌ يان پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌يه‌ كه‌ نووسيومه‌ له‌م وه‌سێته‌دا, ئيلا گه‌ر فه‌رمانێكى شه‌رعى بێت نه‌منوسيبێت. ( فَمَنْ بَدَّلَهُ بَعْدَمَا سَمِعَهُ فَإِنَّمَا إِثْمُهُ عَلَى الَّذِينَ يُبَدِّلُونَهُ إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ) {البقرة: ١٨١}. واته‌: هه‌ر كه‌س دواى بيستنى وه‌سێته‌كه‌ و ئاگادار بوونى بيگۆڕى و كارى پێ نه‌كا ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌يگۆڕن تاوانبارن, وه‌سێت كار گوناهێكى له‌سه‌ر نييه‌, به‌ ڕاستى خواى گه‌وره‌ زۆر بيسه‌ر و زانايه‌, خۆى چاك ده‌زانێ هه‌ر ده‌ستكاريه‌ك بۆ ڕێكخستن بێت قه‌يناكا و پاداشتى هه‌يه‌.

سه‌رنج:

داواكارم له‌ موسڵمانان، هه‌ر تێبيينيه‌كيان هه‌يه‌ ده‌رباره‌ى ئه‌م بابه‌ته‌, په‌يوه‌ندى بكه‌ن به‌م ناونيشانه‌ى خواره‌وه‌, بۆ ئه‌وه‌ى ڕه‌چاوى بكه‌م و موسوڵمانان زياتر سوودمه‌ندبن خواى گه‌وه‌ره‌ پاداشتى هه‌موان بداته‌وه‌ : [email protected]

وه‌سێت كار :

شاهيدى يه‌كه‌م :

 شاهيدى دووه‌م :

له‌ دۆعاى خێر بێ به‌شمان مه‌كه‌ن

والحمدلله أولاً وآخراً وصلى الله على محمد وعلى آله وصحبه وسلم

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى : مامۆستا يحيى ستار شيخانى