فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئاين بريتىيه له پله‌كانى ئيسلام و ئيمان و ئيحسان ئاين بريتىيه له پله‌كانى ئيسلام و ئيمان
و ئيحسان عَنْ عُمَرَ بْنِ الْخَطَّابِ (ڕه‌زای خوای
لێبێت) قَالَ : بَيْنَمَا نَحْنُ جُلُوسٌ عِنْدَ رَسُولِ اللَّهِ (صلی الله علیه
وسلم) ذَاتَ يَوْمٍ إِذْ طَلَعَ عَلَيْنَا
رَجُلٌ شَدِيدُ بَيَاضِ الثِّيَابِ ، شَدِيدُ
سَوَادِ الشَّعَرِ ، لاَ يُرَى عَلَيْهِ أَثَرُ السَّفَرِ ، وَلاَ يَعْرِفُهُ مِنَّا
أَحَدٌ ، حَتَّى جَلَسَ إِلَى النَّبِيِّ (صلی الله علیه وسلم) ، فَأَسْنَدَ رُكْبَتَـيْهِ
إِلَـى رُكْبَتَـيْهِ ، وَوَضَعَ كَفَّيْهِ عَلَى فَخِذَيْـهِ ، وَقَالَ : يَا مُحَمَّدُ
أخْبِرْنِي عَنِ الإِسْلامِ . فَقَالَ رَسُولُ الله (صلی الله علیه
وسلم) : ((الإِسْلاَمُ أنْ تَشْهَدَ أَنْ لا إلَهَ إلاَّ الله ، وَأَنَّ مُحَمَّداً
رَسُولُ الله ، وَتُقِيمَ الصَلاةَ ، وَتُؤْتِيَ الزَّكَاةَ ، وتَصُومَ رَمَضَانَ ،
وَتَحُجَّ الْبَيْتَ إِنِ اِسْتَطَعْتَ إِلَيْهِ سَبِيلا . قَالَ : صَدَقْتَ . فَعَجِبْنا لَـهُ ، يَسْأَلُهُ ويُصَدِّقُه
! قَالَ : فَأَخْبِرْنِي عَنِ الإِيـمَانِ
. قَالَ : أنْ تُؤْمِنَ بِاللهِ وَمَلاَئِكَتِهِ
وَكُتُبِهِ وَرُسُلهِ وَاليَوْمِ الآخِرِ ، وَتُؤْمِنَ بِالْقَدَرِ خَيْرِهِ وَشَرَّهِ
. قَالَ : صَدَقْتَ . قَالَ : فَأَخْبِرْنِي عَنِ الإِحْسَانِ
. قَالَ : أَنْ تَعْبُدَ الله كَأَنَّكَ تَرَاهُ
، فَإنْ لَمْ تَكُنْ تَرَاهْ فَإِِنَّهُ يَرَاك . قَالَ : فَأَخْبِرْنـي عَنْ السَّاعَةِ
. قَالَ : مَا الـمَسْؤُولُ عَنْهَا بِأَعْلَمَ
مِنَ السَّائِلِ . قَالَ : فَأَخْبِرْنـي عَنْ أَمَارَاتِهَا
. قَالَ : أَنْ تَلِدَ الأَمَةُ رَبَّتَهَا
، وَأَنْ تَرَى الْحُفَاَةَ الْعُرَاةَ الْعَالَةَ رِعَاءَ الشَّاءِ يَتَطَاوَلُونَ
فِي الْبُنْيَانِ . ثُمّ انْطَلَق ، فَلَبِثْنا مَلِيَّاً
. ثُمَّ قَالَ : يَا عُمَرُ أَتَدْرِي مَنِ
السَّائِلُ ؟ قُلْتُ : اللهُ وَرَسُولُهُ أعلَم . قَالَ : هَذَا جِبْرِيلُ أَتَاكُمُ يُعَلِّمُكُمْ أَمْرَ دِينِكُمْ)) صحيح مسلم رقم : (1) . تێبينى : بۆ زانياريت ئه‌م فه‌رمووده‌يه
يه‌كه‌م فهرمووهيه كه له كتێبى (صحيح مسلم)دا هاتووه . واته : له (عومه‌ر)ه‌وه (ڕه‌زای خوای
لێبێت) فه‌رموويه‌تى : له كاتێكدا كه ئێمه دانيشتبووين له لاى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله
علیه وسلم) له ناكاودا پياوێكى جل و به‌رگ زۆر سپى و موو زۆر ڕه‌ش ده‌ركه‌وت بۆمان
، شوێنه‌وارى سه‌فه‌ر كردنى پێوه نه ده‌بينرا ، وه كه‌سيش له ئێمه نه‌يده‌ناسى
، تاوه‌كو له لاى پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) دانيشـت ، جـا هه‌ردوو ئـهژنـۆى
دايـه پاڵ هـــه‌ردوو ئـه‌ژنــۆى پێـغه‌مـبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم)، و هـه‌ردوو
لـهپـى خستـه سه‌ر هـه‌ردوو ڕانييه‌وه ، ئه‌نجا وتى : ئه‌ى
(مُحَمَّد) هه‌واڵم بده‌رێ سه‌باره‌ت به ئيسلام . پێغه‌مبه‌رى خوايش(صلی الله علیه وسلم)
فه‌رمووى : ئيسلام بريتىيه له‌وه‌ى كه شايهتى بده‌يت به‌وه‌ى كه هيچ په‌رستراوێك
نىيه شايسته‌ى په‌رستن بێت جگه له خوا ، وه به‌ڕاستى (مُحَمَّد (صلی الله علیه
وسلم)) پێغه‌مبه‌رى خوايه و نوێژه فه‌رزه‌كان به ڕێك و پێكى بكه‌يت و زه‌كات بده‌يت
و ڕۆژووى مانگى ڕه‌مه‌زان بگريت و حه‌جى ماڵى خواى گه‌وره ئه‌نجام بده‌يت ئه‌گه‌ر
توانات هه‌بوو . وتى : ڕاستت كرد . ئێمه‌ش سه‌رمان سوڕما له‌وه‌ى كه پرسيارى
لێده‌كات و كه‌چى به‌ڕاستيشى ده‌خاته‌وه ! وتى : هه‌واڵم بده‌رێ سه‌باره‌ت به ئيمان
. پێغه‌مبه‌رى خوايش (صلی الله علیه وسلم)
فه‌رمووى : ئيمان بريتىيه له‌وه‌ى كه باواڕ بێنيت به خوا و فريشته‌كانى و كتێبه‌كانى
و پێغهمبهرهكانى و ڕۆژى دوايى ، وه باوه‌ڕ بێنيت به قه‌در خێر و شه‌ڕى . وتى : ڕاستت كرد . وتى : هه‌واڵم بده‌رێ سه‌باره‌ت به چاكهكارى
. پێغه‌مبه‌رى خوايش (صلی الله علیه وسلم)
فه‌رمووى : چاكهكارى بريتىيه له‌وه‌ى كه خوا بپه‌رستيت وه‌كو ئه‌وه‌ى كه بيبينيت
، وه ئه‌گه‌ر تۆ خوا نه‌بينيت ئه‌وا ئه‌و تۆ ده‌بينێت . وتى : هه‌واڵم بده‌رێ سه‌باره‌ت به كاتى
هاتنى ڕۆژى دوايى . پێغه‌مـبه‌رى خوايـش (صلی الله علیه وسلم)
فهرمـووى : پرسيارلێـكراو زاناتـر نىيـه لـه پرسياركار . وتى : كه‌واته هه‌واڵم بده‌رێ سه‌باره‌ت
به نيشانه‌كانى . پێغه‌مبه‌رى خوايش (صلی الله علیه وسلم)
فه‌رمووى : كهنيزهك خاوه‌ن و سهروهرهكهى خۆيى لێده‌بێت ، وه ده‌بينيت كه‌سانێكى
پێ په‌تى (الْحُفَاَة) و ڕه‌ش و ڕوت (الْعُرَاة) و هه‌ژار و نه‌دار (الْعَالَة) و شوانى
مه‌ڕ و ماڵات (رِعاءَ الشَّاء) بينايه‌ى به‌رز دروست ده‌كه‌ن . ئه‌نجا پياوه‌كه ڕۆيشت و ئێمه‌ش ماوه‌يه‌ك
چاوه‌ڕێمان كرد . ئه‌نجا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)
فه‌رمووى : ئه‌ى عومه‌ر ئايا ده‌زانيت ئه‌وه‌ى كه پرسيارى كرد كێ بوو ؟ وتم
: خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى زاناترن . فه‌رمووى
: ئه‌مه (جِبْرِيل) بوو هات بۆ لاتان بۆ ئه‌وه‌ى بوارى ئاينهكهتانتان فێر بكات
. ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى : مامۆستا : مـحمد
عبد الرحمن لطيف |