فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
سووده‌كانى زيكرى خوا سووده‌كانى
زيكرى خوا سووده‌كانى
زيكرى خوا زۆرن له‌وانه 1 ـ
شه‌يتان ده‌رده‌كات . 2 ـ
خواى ڕه‌حمه‌ت فراوان ڕ‌ازى ده‌كات . 3 ـ
غه‌م و په‌ژاره لاده‌بات .
4 ـ
فراوانى و خۆشى و شادى دێنێت . 5 ـ
ڕوومه‌ت ڕووناك ده‌كاته‌وه . 6 ـ ڕيزق و ڕۆزى دێنێت . 7 ـ
خۆشه‌ويستى خوا بۆ به‌نده. 8 ـ
خۆشه‌ويستى به‌نده بۆ خوا ، هه‌روه‌ها هه‌ست كردن به چاودێرى خوا و ناسينى و گه‌ڕانه‌وه
بۆ لاى و نزيك بوونه‌وه لێى به‌ده‌ست دێنێت . 9 ـ
زيكرى خوا بۆ كه‌سى زيكر خوێن به‌ده‌ست دێنێت . 10 ـ
دڵ ده‌ژێنێته‌وه و زيندوو ده‌كاته‌وه . 11 ـ
هه‌ست كردن به دابڕان و نامۆيى نێوان به‌نده و په‌روه‌ردگارى ناهێڵێت . 12 ـ
خراپه‌كان لاده‌بات له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ى . 13 ـ
سوود به خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌گه‌يه‌نێت له كاتى ته‌نگانه‌كاندا . 14 ـ
هۆكارێكه بۆ دابه‌زينى ئارامى و داگرتنهوهى ڕه‌حمه‌ت و چواردهورگرتنى فريشته‌كان
. 15 ـ
سه‌رقاڵت ده‌كات له غه‌يبه‌ت و فيتنهيى و قسه‌ى خراپ و نابه‌جێ . 16 ـ
ده‌تپارێزێت له پهشيمانى و بێ تاقه‌تى ڕۆژى قيامه‌ت . 17 ـ
زيكرى خوا له‌گه‌ڵ گرياندا به تهنهايى هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ى خوا به‌نده بخاته ژێر
سێبه‌رى عه‌رشى خۆيه‌وه له ڕۆژى قيامهتدا . 18 ـ
زيكرى خوا پارێزه‌ره له‌وه‌ى كه خوا له‌بير بكه‌يت . 19 ـ
وه پارێزه‌ره له دوو ڕوويى . 20 ـ
زيكرى خوا ئاسانترينى عيبادهتهكانه و كه‌مترين ناڕه‌حه‌تى تێدايه ، وه له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا پاداشته‌كه‌ى به‌رامبه‌ر ئازادكردنى كۆيلهيه ، وه ئه‌وه‌نده پاداشتى
به دوادا دێت كه به‌سه‌ر جگه له‌ودا نى يه . 21 ـ
زيكرى خوا ڕووه‌كى چێنراوى به‌هه‌شته . 22 ـ
دڵ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و پێداويستيه‌كانى پڕده‌كاته‌وه . 23 ـ
ويست و بڕياره پهرتهوازهكانى نێو دڵ كۆده‌كاته‌وه تێيدا . 24 ـ
وه غه‌م و په‌ژاره و خه‌فه‌ت و بێتاقهتيه كۆبووهكانى سه‌ر دڵ په‌رته‌وازه ده‌كات
و نايانهێڵێت . 25 ـ
وه ئه‌و سه‌رباز و داردهستانهى شه‌يتان كه كۆبوونه‌ته‌وه له‌سه‌ر دژايهتى كردنى
په‌رته‌وازه ده‌كات و دووريان ده‌خاته‌وه لـێى . 26 ـ
له ڕۆژى دوايى نزيكت ده‌كاته‌وه و له دونيا دوورت ده‌خاته‌وه . 27 ـ
زيكر سه‌رى شوكره ، ئه‌و كه‌سه شوكرى خواى نه‌كردووه كه زيكرى نه‌كردبێت . 28 ـ
ڕێزدارترين كه‌س لاى خوا ئه‌و كه‌سه‌يه كه به‌رده‌وام زمانى ته‌ڕ بێت به زيكرى خوا
. 29 ـ
زيكر دڵ ڕه‌قى ده‌توێنێته‌وه . 30 ـ
ستايشى خوا و پاڕانه‌وه‌ى فريشته‌كان مسۆگر ده‌كات . 31 ـ
هه‌موو كرده‌وه‌كان شهرعيهتيان پێنه‌دراوه ئيللا له‌به‌ر به‌رقه‌راربوونى زيكر نه‌بێت
. 32 ـ
خواى گه‌وره شانازى ده‌كات به زيكرخوێنهكان به‌سه‌ر فريشتهكانهوه . 33 ـ
ناڕهحهتيهكان ئاسان ده‌كات و مهينهتيهكان سووك ده‌كات و كاره‌كان سانا ده‌كات
. 34 ـ
به‌ره‌كه‌تى كات مسۆگر ده‌كات . 35 ـ
زيكر كارگهريهكى سه‌يرى هه‌يه بۆ به‌ده‌ستهاتنى ئه‌من و ئارامى ، چونكه هيچ شتێك
نى يه سوودى هه‌بێت بۆ كه‌سى ترساوى زۆر ترسا‌و وه‌كو زيكر . 36 ـ
هۆكارێكه بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر دووژمنانه‌وه . 37 ـ
هۆكارێكه بۆ به‌هێزبوونى دڵ . 38 ـ
شاخه‌كان و دهشتايهكان شانازى ده‌كه‌ن و مژدهدهن به‌و كه‌سه‌ى كه زيكريان له‌سه‌ر
ده‌كات . 39 ـ
به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر زيكر له ڕێگاوبان و له نێو ماڵ و له كاتى نێشته‌جێبوون
و له سه‌فه‌ر و له هه‌موو شوێنه‌كاندا زۆربوونى شايهتهكانى به‌نده‌يه بۆ ڕۆژى
قيامه‌ت . 40 ـ
زيكر چێژێكى هه‌يه له نێو كرده‌وه‌كاندا هيچ چێژێك به‌رامبه‌رى نابێته‌وه . ئاماده‌كردنی
: مامۆستا : مـحمد عبد الرحمن لطيف |