فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چوار كه‌س له‌وانه‌ى كه به‌ر لهعنهتى خوا ده‌كه‌ون چوار كه‌س له‌وانه‌ى كه به‌ر لهعنهتى
خوا ده‌كه‌ون عَنْ أَبِي الطُّفَيْلِ عَامِرِ بْنِ وَاثِلَةَ
(ڕه‌زای خوای لێبێت) قَالَ : كُنْتُ عِنْدَ عَلِيِّ بْنِ أَبِي طَالِبٍ فَأَتَاهُ رَجُلٌ
فَقَالَ : مَا كَانَ النَّبِيُّ (صلی الله علیه وسلم) يُسِرُّ إِلَيْكَ ؟ قَالَ : فَغَضِبَ ، وَقَالَ : مَا كَانَ
النَّبِيُّ (صلی الله علیه وسلم) يُسِرُّ إِلَيَّ شَيْئَاً يَكْتُمُهُ النَّاسَ غَيْرَ
أَنَّهُ قَدْ حَدَّثَنِي بِكَلِمَاتٍ أَرْبَعٍ . قَالَ : فَقَالَ : مَا هُنَّ يَا أَمِيرَ
الْمُؤْمِنِينَ ؟ قَالَ : قَالَ : ((لَعَنَ اللَّهُ مَنْ
لَعَنَ وَالِدَهُ ، وَلَعَنَ اللَّهُ مَنْ ذَبَحَ لِغَيْرِ اللَّهِ ، وَلَعَنَ اللَّهُ
مَنْ آوَى مُحْدِثَاً ، وَلَعَنَ اللَّهُ مَنْ غَيَّرَ مَنَارَ الأَرْضِ)) صحيح مسلم
رقم : (5096) . واته : من له لاى (عَلِيِّ بْنِ أَبِي
طَالِب) بووم پياوێك هات بۆ لاى و وتى : پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) چى شتێكى
به نهێنى به تايبه‌ت به تۆ وتووه ؟ (عَلِي)ش توڕه‌بوو و فه‌رمووى : پێغه‌مبه‌ر
(صلی الله علیه وسلم) هيچ شتێكى به نهێنى به تايبه‌ت به من نــه‌وتووه كه له
خه‌ڵكى شاردبێته‌وه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه چوار وته‌ى به من فه‌رمووه . وتى : ئه‌و وتانه چين ئه‌ى فه‌رمانڕه‌واى
ئيمانداران ؟ فه‌رمووى : پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه
وسلم) فه‌رموويه‌تى : لهعنهتى خوا له‌و كه‌سه‌ى كه له‌عنه‌ت ده‌كات له باوكى خۆى
، وه لهعنهتى خوا له‌و كه‌سه‌ى كه حه‌يوان سه‌رده‌بڕێت بۆ جگه له خوا ، وه لهعنهتى
خوا له‌و كه‌سه‌ى كه بيدعه‌چيه‌ك ده‌گرێته خۆى و په‌ناى ده‌دات و پشتگيرى لـێدهكات
، وه لهعنهتى خوا له‌و كه‌سه‌ى كه نيشانه‌ى نێوان زه‌وى و زار ده‌گۆڕێت . ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى : مامۆستا : مـحمد
عبد الرحمن لطيف |