فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
گه‌وره یی وپاداشتی قه‌رزدان به خه‌ڵکی گه‌وره یی وپاداشتی قه‌رزدان به خه‌ڵکی بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحيمِ إِنَّ الْحَمْدَ لِلَّهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِينُهُ
وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنَا وَسَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا
مَنْ يَهْدِهِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلاَ هَادِىَ لَهُ وَأَشْهَدُ
أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً
عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ. أَمَّا بَعْدُ ... باوه‌ڕدارى خۆشه‌ويست: قه‌رزدان به‌خه‌ڵكى
له‌شه‌رعدا ڕێگه پێدراوه‌و پاداشتى زۆرگهورهى له‌سه‌ره، به‌پشتيوانى خواى گه‌وره
هه‌ندێك له‌و پاداشت و فه‌زڵانه باس ده‌كه‌ين كه به‌هۆى قه‌رزدانه‌وه ده‌ستمان ده‌كه‌وێت،
له‌وانه: يه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك چاوپۆشی و كار ئاسانى
له قه‌رزێك بكات كه‌لاى هه‌ژاربێت، ئه‌وا خواى گه‌وره كار ئاسانى بۆ ده‌كات. پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
فه‌رموويه‌تى: (وَمَنْ يَسَّرَ عَلَى مُعْسِرٍ يَسَّرَ اللَّهُ عَلَيْهِ فِى الدُّنْيَا
وَالآخِرَةِ) رَواهُ مُسْلِمٌ (6793). واته: هه‌ر كه‌سێك كار ئاسانى بۆ قه‌رزى
هه‌ژار بكات و لهقهرزهكهى ببورێت، ئه‌وا په‌روه‌ردگار كارى دونياو دواڕۆژى بۆ ئاسان
ده‌كات. دووه‌م: چاوپۆشی و كار ئاسانى لهقهرزى
هه‌ژار، هۆكاره بۆئه‌وه‌ى كه ڕزگارت بێت له ناڕه‌حه‌تييه‌كانى دواڕۆژ. پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
فه‌رموويه‌تى: (مَنْ سَرَّهُ أَنْ يُنْجِيَهُ اللَّهُ مِنْ كُرَبِ يَوْمِ الْقِيَامَةِ
فَلْيُنَفِّسْ عَنْ مُعْسِرٍ أَوْ يَضَعْ عَنْهُ) رَواهُ مُسْلِمٌ (3976) . واته:
هه‌ر كه‌سێك پێى خۆشه كه خواى گه‌وره ڕزگارى بكات له ناڕه‌حه‌تييه‌كانى ڕۆژى دوايى،
ئه‌وا با قه‌رزى قه‌رزارى هه‌ژار كه‌م بكاته‌وه، يان لێى خۆش بێت و ده‌ستى لێ هه‌ڵگرێت. سێيه‌م: چاوه‌ڕوانى كردن و دواخستنى قه‌رز
لاى هه‌ژار، به‌ئه‌ندازه‌ى قه‌رزه‌كه خێر بۆ خاوه‌ن قه‌رز ده‌نوسرێت. پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
فه‌رموويه‌تى: (مَنْ أَنْظَرَ مُعْسِرًا كَانَ لَهُ بِكُلِّ يَوْمٍ صَدَقَةٌ، وَمَنْ
أَنْظَرَهُ بَعْدَ حِلِّهِ كَانَ لَهُ مِثْلُهُ فِى كُلِّ يَوْمٍ صَدَقَةٌ) صَحِيح
الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (6108). واته:
هه‌ركه‌سێك چاوه‌ڕوانى دواخستنى هێنانه‌وه‌ى قه‌رز له‌لاى هه‌ژارو ده‌ست كورت بكات
(پێش ئه‌وه‌ى كاتى هاتنى دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كه بێت)، ئه‌وا هه‌موو ڕۆژێك به‌ئه‌ندازه‌ى
ئه‌و قه‌رزه خێر‌و چاكه‌ى بۆ ده‌نوسرێت، وه هه‌ركه‌سێكيش چاوه‌ڕوانى دواخستنى هێنانه‌وه‌ى
قه‌رز له‌لاى هه‌ژارو ده‌ست كورت بكات (له دواى تێپه‌ڕ بوونى كاتى هێنانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كه)،
ئه‌وا هه‌موو ڕۆژێك به‌ئه‌ندازه‌ى دوو ئه‌وه‌نده‌ى قه‌رزه‌كه خێرى بۆ ده‌نوسرێت. چواره‌م: دواخستنى قه‌رز لاى هه‌ژار، هۆكاره
بۆ ئه‌وه‌ى كه خاوه‌ن قه‌رز له ژێر سێبه‌رى عه‌رشى خواى گه‌وره‌دا حه‌شر بكرێت . پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
فه‌رموويه‌تى: (مَنْ أَنْظَرَ مُعْسِرًا أَوْ وَضَعَ عَنْهُ أَظَلَّهُ اللَّهُ فِى
ظِلِّهِ) مُسْلِمٌ (7437). واته: هه‌ركه‌سێك چاوه‌ڕوانى دواخستنى
هێنانه‌وه‌ى قه‌رز له‌لاى هه‌ژارو ده‌ست كورت بكات، يان له قه‌رزه‌كه‌ى دا بشكێنێت
و ده‌ست له قه‌رزه‌كه‌ى هه‌ڵبگرێت، ئه‌وا خواى گه‌وره له ڕۆژى دواييدا ئه‌و خاوه‌ن
قه‌رزه ده‌خاته ژێر سێبه‌رى عه‌رشى خۆيه‌وه، كه له‌و ڕۆژه‌دا هيچ سێبه‌رێك نييه
جگه له‌سێبه‌رى عه‌رشى خواى گه‌وره. هه‌روه‌ها
لهفهرموودهيهكى تردا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: (مَنْ
أَحَبَّ أَنْ يُظِلَّهُ اللَّهُ فِى ظِلِّهِ - فَلْيُنْظِرْ مُعْسِرًا أَوْ لِيَضَعْ
لَهُ) صَحِيح ا لتَّرْغِيب وَالتَّرْهِيب للشَّيْخ الأَلْبَاني (912). واته:
ههركهسيك پێى خۆشه كه خواى په‌روه‌ردگار له‌ساحه‌ى مهحشردا بيخاته ژێر سێبه‌رى
عه‌رشى خۆيه‌وه، ئه‌وا با چاوه‌ڕوانى دواخستنى هێنانه‌وه‌ى قه‌رزى لاى هه‌ژارو ده‌ست
كورت بكات، يان با له قه‌رزه‌كه‌ى دابشكێنێت و له‌سه‌رى هه‌ڵ بگرێت. پێنجه‌م: هۆكار بۆ چوونه به هه‌شت. هاوه‌ڵى خۆشه‌ويست حوذه‌يفه(ره‌زای خوای
لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: « تَلَقَّتِ
الْمَلاَئِكَةُ رُوحَ رَجُلٍ مِمَّنْ كَانَ قَبْلَكُمْ، فَقَالُوا: أَعَمِلْتَ مِنَ
الْخَيْرِ شَيْئًا قَالَ: لاَ قَالُوا: تَذَكَّرْ. قَالَ كُنْتُ أُدَايِنُ النَّاسَ
فَآمُرُ فِتْيَانِى أَنْ يُنْظِرُوا الْمُعْسِرَ وَيَتَجَوَّزُوا وَفِي رِوَايَة (وَأَتَجَاوَزُ)
عَنِ الْمُوسِرِ، قَالَ قَالَ: اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ تَجَوَّزُوا عَنْهُ » وَفِي رِوَايَة
(قَالَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ نَحْنُ أَحَقُّ بِذَلِكَ مِنْهُ تَجَاوَزُوا عَنْهُ)
رَواهُ الْبُخَارِيُّ (2077) ومُسْلِمٌ (3969). واته:
مه‌لائيكه‌ته‌كان ڕوحى پياوێك له ئوممه‌تانى پێش ئێوه له(به‌نى ئيسرائيل) يان وه‌رگرت
(ڕوحيان كێشا) ئينجا مه‌لائيكه‌ته‌كان به پياوه‌كه‌يان ووت: ئايا تۆ هيچ خێر‌و چاكه‌ت
كردووه؟ پياوه‌كه ووتى: نه‌خێر، مهلائيكهكان ووتيان: بير بكه‌ره‌وه، پياوه‌كه
ووتى: من له دونيادا قه‌رزم ئه‌دا به‌خه‌ڵك، وه فه‌رمانم ده‌كرد به‌خزمه‌تكارو كارمه‌نده‌كانم
كه چاوه‌ڕوانى دواخستنى هێنانه‌وه‌ى قه‌رزى لاى نه‌دارو ده‌ست كورت بكه‌ن و خاترى
ده‌ست ڕۆيشتووش بگرن و چاوپۆشيشى لێبكه‌ن، ئينجا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه
وسلم) فه‌رمووى: خواى په‌روه‌ردگار بهمهلائيكهتهكانى فه‌رموو: ئێوه‌ش لێى ببورن
و چاوپۆشى لێبكه‌ن. يان فه‌رمووى: ئێمه شايسته ترين به‌و ڕه‌وشته، چاو پۆشى لێبكه‌ن
و لێى ببورن. شه‌شه‌م: قه‌رزدان به خه‌ڵكى يه‌ك تا هه‌ژده
خێر‌و پادشت بۆ خاوه‌ن قه‌رز ده‌نوسرێت. پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
فه‌رموويه‌تى: (دَخَلَ رَجُلٌ الْجَنَّة، فَرَأَى عَلَى بَابِهَا مَكْتوباً الصَّدَقَةُ
بِعَشْرِ أَمْثاَلِهَا، وَالْقَرْضُ بِثَمَانِيَةَ عَشَر) سلسلة الأحاديث الصحيحة
(3407). واته: پياوێك چووه ناو به‌هه‌شته‌وه،
بينيتنى لهدهرگاكهى نوسرابوه (خێر‌و صه‌ده‌قه به دهئهوهندهى خۆيه‌تى، وه
قه‌رزدان به خه‌ڵكى هه‌ژده ئه‌وه‌نده‌ى خۆيه‌تى ). هه‌ندێك له زانايان ده‌فه‌رموون: قه‌رزدان
به‌خه‌ڵكى چاكترو گه‌وره‌تره له خێر‌و صه‌ده‌قه‌ى سوننه‌ت، چونكه خێر‌و صه‌ده‌قه‌ى
سوننه‌ت ده‌درێت به هه‌ژارو ده‌ست كورت و نه‌بوو جگهلهوانيش، به‌ڵام قه‌رز جگه
له ده‌ست كورت و نه‌بوو هيچ كه‌سى تر داواى قه‌رز ناكات. له كۆتايدا ئه‌مه گوڵبژێرێك بوو له فه‌زڵ
و گه‌وره‌يى و پاداشتى قه‌رزدان به خه‌ڵى. ئاماده‌کردنیی.مامۆستا . أبُوبَكْر أحمَـد وَآخِرُ دَعْوانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ
رَبِّ الْعَالَمينَ وَ الصَّلاة وَالسَّلامُ عَلَى نَبِيّنَا مُحَمَّد وَعَلَى آلهِ وَصَحْبهِ أَجمَعين. |