فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
حوکمه‌کانی ڕۆژووی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا حوکمه‌کانی ڕۆژووی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا إن الحمد لله ، نحمده ، ونستعينه ، ونستغفره ، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا ، وسيئات أعمالنا ، من يهده الله فلا مضل له ، ومن يضلل فلا هادي له ، وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له ، و أشهد أن محمدا عبده ورسوله .. أما بعد : موسڵمانى يه‌كخوا په‌رست : خواى په‌روه‌ردگار له خوا ترسانى كردۆته هۆكارێك بۆ زۆر كردار له ژيانى موسڵماندا ، بۆ نمونه كردويه‌تى به‌هۆى هاتنه خواره‌وه‌ى بهرهكهتهكانى ئاسمان و زه‌وى و ڕشتنى به‌سه‌ر موسڵماندا كه ئه‌فه‌رموێت :( وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْقُرَى آمَنُواْ وَاتَّقَواْ لَفَتَحْنَا عَلَيْهِم بَرَكَاتٍ مِّنَ السَّمَاء وَالأَرْضِ ) ( سورة الأعراف : 96 ) ، وه كردويه‌تى به هۆكارێك بۆ ڕزگاربوون له ناههمواريهكانى ژيانى و ڕۆزى دان كه ده‌فه‌رمووێ : ( وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل لَّهُ مَخْرَجًا وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ ) ( سورة الطلاق) ههروههها كردويه‌تى به هۆكارێك بۆ به‌ده‌ست هێنانى تواناى جياكردنهوهى ڕه‌واى و ناڕه‌واى له يه‌كتر كه ده‌فه‌رموێ : ( يِا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إَن تَتَّقُواْ اللّهَ يَجْعَل لَّكُمْ فُرْقَاناً وَيُكَفِّرْ عَنكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ وَاللّهُ ذُو الْفَضْلِ الْعَظِيمِ ) ( سورة الأنفال : 29 ) ئه‌مه له لايه‌كه‌وه له لايه‌كى تريشه‌وه خواى په‌روه‌ردگار يه‌كێك له هۆكاره‌كانى فه‌رز كردنى رۆژوى له‌سه‌ر موسڵمانان و ئه‌هلى كيتاب به له خوا ترسان داناوه وده‌فه‌رمووێ ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ) ( سورة البقرة : 183 ) بۆيه هه‌ر موسڵمانێك بيه‌وێ به‌ره‌كه‌تى خواى به‌سه‌ردا بڕێژێت و ڕزگاريش بێت له ناههمواريهكانى ژيان و ڕۆزيش بدرێت و فێرى زانسته شهرعيهكان بێت و تواناى جياكردنهوهى ڕه‌وايى و ناڕهوايى هه‌بێ له ژياندا پێويسته ڕۆژوه‌كه له سه‌ر خوا ترسان بنيات بنێت كه هۆى سه‌ره‌كى ئه‌و هه‌موو كردارانهيه كه ئاماژه‌مان بۆ كردن . موسڵمانى به‌ڕێز : له‌م ڕوانگه‌وه به‌بۆنه‌ى هاتنى مانگى ڕه‌مه‌زانى پيرۆز هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌م هه‌ندێك له حوكمه‌كانى ڕۆژووت بۆ ڕوون بكه‌مه‌وه ئه‌وه‌ش به به‌ڵگه‌ى قورئانى پيرۆز و سوننه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) به هيواى ئه‌وه‌ى خواى په‌روه‌ردگار به ميهرهبانى خۆى له ڕۆژى دواييدا چونه ژووره‌وه‌مان له ده‌رگاى ( الرَّيان ) پێ كه‌ره‌م بكات ، ئه‌وه‌شت بير خه‌مه‌وه كه نه‌كه‌ى ئامان بڕواداران له‌م خێره بێ به‌ش بكه‌يت : چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت : " من سن في الإسلام سنة حسنة ، فله أجرها وأجر من عمل بها إلى يوم القيامة " ( رواه مسلم ) . حوكمه‌كانى ڕۆژوو براى باوه‌ڕدار : پێغه‌مبه‌ر خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت : " من عمل عملا ليس عليه أمرنا فهو ردّ " ( متفق عليه ) , واته : هه‌ركه‌سێك گكردهوهيهك ئه‌نجام بدات به‌ڵگه‌ى له قورئان و سونه‌ت نه‌بێ له‌سه‌ر كرده‌وه‌كه‌ى ئه‌وا كرده‌وه‌كه‌ى به‌ڕوودا ده‌درێته‌وه ـ خوا په‌نامان بدات ـ جا براى خۆم هه‌وڵى ئه‌وه بده ڕۆژوه‌كه‌ت ئه‌م حوكمانه‌ى تێدابێت بۆ ئه‌وه‌ى به باش‌ترين شێوه پاداشت بدرێيتهوه ، حوكمهكانيشى به‌م پێيه‌ى خواره‌وه ده‌بن : حوكمهكـــانى پێش ڕه‌مه‌زان : 1 ـ ژماردنى ڕۆژه‌كانى مانگى شه‌عبان : له سه‌ر ئوممه‌تى ئيسلامى پێويسته به ژماردنى ڕۆژوكانى مانگى شه‌عبان هه‌ستن ، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستى خۆ ئاماده‌كردن بۆ مانگى ڕه‌مه‌زان پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى : " صوموا لرؤيته و أفتروا لرؤيته ، فإن غم عليكم ، فأكملوا شعبان ثلاثين " ( رواه البخاري و مسلم ) ، واته : به‌ڕۆژوو بن به بينينى مانگى شه‌وال ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ور بهرمانگى لێگرتن له‌و كاته‌دا سى ڕۆژه‌ى مانگى شه‌عبان بژمێره و پاشان به ڕۆژوو بن . 2ـ هه‌ر كه‌سێك ڕۆژى گومان (واته : يوم الشك ) به ڕۆژو بێت سه‌رپێچى له فرمانى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كردووه : ( صلة بن زفر ) له ( عمار ) ه‌وه ده‌گێڕته‌وه كه فه‌رموويه‌تى : " من صام اليوم الذي يشك فيه فقد عصى أبا القاسم " ( رواه أبو داود و النسائي زالحديث حسن ) ، واته : هه‌ركه‌سێك به ڕۆژوو بێت له‌و ڕۆژه‌ى كه گومانى لێ ده‌كرێت ، ئه‌وا به‌و كاره‌ى سه‌رپێچى له فرمانى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كردوه . 3ـ ئه‌گه‌ر موسڵمانێك مانگى بينى به ڕۆژوو بن : پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى " صوموا لرؤيته ، وأفطروا لرؤيته " ( رواه النسائي وسنده حسن ) واته : ڕۆژوو بگرن به بينينى مانگى ڕه‌مه‌زان و وازيش بێنن له ڕۆژوو به بينينى مانگى شه‌وال . نيه‌تى ڕۆژوو گرتن : (كاته‌كانى ڕۆژوو) : ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا كه مانگى ڕه‌مه‌زان ده‌ستى پێكردووه ئه‌و كاته پێويسته له سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك هه‌ر له شه‌وه‌وه ( واته : پێش ده‌ركه‌وتنى فه‌جرى ڕاستگۆ ) نيه‌تى ڕۆژووى هه‌بێ ، له به‌ر ئه‌و فهرموودهيهى كه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى : " من لم يجمع الصيام قبل الفجر ، فلا صيام له " ( رواه أبو داود والبيهقي والنسائي والترمذي ، وسنده صحيح ) ، واته : ئه‌و كه‌سه‌ى نيه‌تى ڕۆژووى نه‌بێت پێش ده‌ركه‌وتنى فه‌جرى ڕاستگۆ ، ئه‌وا ڕۆژوه‌كه‌ى به‌تاڵه . و ه ئه‌بێ تێبينى ئه‌وه‌ش بكرێ كه : 1 ـ نيه‌ت جێگاى دڵه‌و ، ووتنى به‌زمان بيدعهيه و گومڕايى يه هه‌رچه‌نده هه‌ندێك خه‌ڵكى به‌چاكى بزانن . 2 ـ ئه‌گه‌ر كه‌سێك ڕه‌مه‌زانى به‌سه‌رداهات وبێ ئاگابوو له‌وه‌ى كه ڕه‌مه‌زانه‌و خواردن و خواردنه‌وه‌ى خوارد بوو . پاشان بۆى ئاشكرا بوو كه ڕه‌مه‌زانه با واز له خواردن و خواردنه‌وه بێنێت و ڕۆژووكهى ته‌واو بكات . يان هه‌ر بار‌و دۆخێكى هاوشێوه‌ى ئه‌م حاله‌ته . 3 ـ ده‌ست پێكردنى كاتى ڕۆژوو گرتن : به ده‌ركه‌وتنى فه‌جرى ڕاستگۆ ده‌بێت ، خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت : ( وَكُلُواْ وَاشْرَبُواْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ) ( سورة البقرة : 187 ) ، واته : بخۆن و بخۆنه‌وه تا كاتى ده‌ركه‌وتنى فه‌جرى ڕاستگۆ كه ده‌ركه‌وتنى سپيايى رۆژه له تاريكى شه‌و . فهجريش دوو جۆره : پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێـت " الفجر فجران : فأما الأول فإنه يحرم الطعام و لا يحل الصلاة وأما الثاني فإنه يحرم الطعام ويحل الصلاة " ( رواه ابن خزيمة وسنده صحيح ) ، واته : فه‌جر دوو جۆره : فه‌جرى يه‌كه‌م خواردن قه‌ده‌غه ناكات له ڕۆژووان و كردنى نوێژى به‌يانيان حه‌ڵاڵ ناكات , به‌ڵام فه‌جرى دووه‌م : خواردن قه‌ده‌غه ده‌كات له ڕۆژووان و نوێژى بهيانيانيش حه‌ڵاڵ ده‌كات . بيرخستنهوهيهك : موسڵمانى به‌ڕێز : ئه‌و شته‌ى له مانگى ڕه‌مه‌زاندا ده‌كرێت به‌ناوى ( الإمساكيه ) واته بانگ دان به‌ده‌نگى بيستراو پێش ده‌ركه‌وتنى فه‌جرى ڕاستگۆ كه بانگ ده‌ران ده‌ڵێن ( الإمساك ، الإمساك يا أمة محمد ) !!! كارێكى بيدعه‌و گومڕاى يه به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه‌وه تا كاتى ده‌ركه‌وتنى فه‌جرى ڕاستگۆ بۆت هه‌يه بخۆيت و بخۆيته‌وه . 4 ـ دواكاتى ڕۆژوو گرتن : ئه‌گه‌ر شه‌و له به‌ره‌ى ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌ركه‌وت و ڕۆژيش له به‌ره‌ى ڕۆژئاواوه پشتى لێ ههڵكردين و بازنه‌ى خۆريش ئاوا بوو ، ئه‌و كاته ڕۆژوه‌كه‌ت ده‌شكێنێت ، بانگ درابێ يان نه , پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت : " إذا أقبل الليل من ها هنا وأدبر النهار من هاهنا وغربت الشمس فقد أفطر الصائم " ( رواه البخاري و مسلم ) ، واته : ئه‌گه‌ر شه‌و له ئێره‌وه ده‌ركه‌وت وڕۆژيش له ئێره پشتى لێ ههڵگردين ، و خۆريش ئاوابوو ئه‌وا ڕۆژوهكهتان بشكێنن. پارشێو : براى باوه‌ڕدار : پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى : " البركة في ثلاثة : الجماعة ، والثريد ، والسحور " ( رواه الطبراني بسند حسن ) ، واته : به‌ره‌كه‌ت له سێ شتدايه له‌و سێ شته يه‌كێكيان پارشێوه ، يان فه‌رموويه‌تى : " إنها بركة أعطاكم الله إياها ، فلا تدعوه " ( رواه النسائي و أحمد وسنده صحيح ) ، واته : پارشێو به‌ره‌كه‌ته خوا پێى به‌خشيون وازى لێمههێنن ، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت : " ... ، فإن الله و ملائكته يصلون على المتسحرين " ( رواه أبو داود بسند صحيح ) ، واته : خواى په‌روه‌ردگار و فريشته‌كانى سه‌ڵاوات ده‌ده‌ن له سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى پارشێو ده‌كه‌ن ، بۆيه پێويسته هه‌رگيز پاشێوهكهت له ده‌ست نه‌ده‌ى ، باش‌ترين پارشێويش بريتىيه له خواردنى خورما ، ئه‌وه‌ش بزانه دواخستنى پاشێو تا كاتى ده‌ركه‌وتنى فه‌جرى ڕاستگۆ يه‌كێكه له سونه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هه‌روه‌كو ( البخاري ومسلم ) ده‌يگێڕنه‌وه . ئه‌و شتانه‌ى پێويسته ڕۆژووان لێى دووربكه‌ونه‌وه : ڕۆژووانى به‌ڕێز : ئه‌وه‌ش بزانه كه ڕۆژووگرتن ته‌نها خۆگرتنه‌وه نيه له خواردن و خواردنه‌وه و جووت بوونى ژن و مێرد ,به‌ڵكو ڕۆژووان ئه‌و كه‌سه‌يه ئه‌ندامه‌كانى به دوور گرێ له تاوان و زمانيشى له درۆ و غه‌يبه‌ت كردن ووته‌ى پڕ‌و پووچ و شايهتى ناڕه‌وا ، له گه‌ل خۆگرتنه‌وه له خواردن و خواردنه‌وه و جووت بوونى ژن و مێرد . له‌و شتانه‌ش : 1 ـ ووته‌ى درۆ : پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى " من لم يدع قول الزور والعمل به فليس لله حاجة في أن يدع طعامه وشرابه " ( رواه البخاري ) , واته : ئه‌گه‌ر ڕۆژوان واز نه‌هێنێ له درۆ‌و كارپێكردنى , خوا پێويستى به‌وه نىيه واز له خواردن و خواردنه‌وه‌كه‌ى بهينيت . 2 ـ ووته‌ى پڕوپووچ و له‌غوه كردن ، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى : " ليس الصيام من الأكل والشرب ، إنما الصيام من اللغو والرفث " ( رواه ابن خزيمة وسنده صحيح ) واته : ڕۆژوو ته‌نها خۆگرتنه‌وه نى يه له خواردن و خواردنه‌وه به‌ڵكو بريتىيه له خۆگرتنه‌وه له ووته‌ى پڕ‌و پووچ و لهغوهكردن . چونكه براى به‌ڕێزم : ئه‌گه‌ر وانه‌بێت به‌شى ڕۆژوان له ڕۆژوه‌كه‌ى ئه‌وه‌نده ده‌بێت كه له‌م فه‌رمووده‌يه‌دا ديارى كراوه : " رب صائم حظه من صيامه الجوع والعطش " ( رواه ابن ماجه وسنده صحيح ) . ئه‌وشتانه‌ى ڕۆژوان ده‌توانى ئه‌نجاميان بدات : بڕوادارى به‌ڕێز : ڕۆژوه‌وان بۆى ڕه‌وايه ئه‌م كارانه ئه‌نجام بدات : 1- ڕۆژوه‌وان ده‌توانێ به له‌ش گرانيه‌وه ڕۆژبكاتهوه . هه‌روه‌كو ( عائشه ) هو ( أم سلمه ) له خێزانه‌كانى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌وه‌مان بۆ ده‌گێڕنه‌وه ( رواه البخاري ومسلم ) . 2- بۆشى ڕه‌وايه له ده‌ست پێكردنى ڕۆژوه‌كه‌ى تا كاتى به‌ربانگ سيواك به‌كار بهێنێ به به‌ڵگه‌ى ئه‌و فهرموودهيهى پيغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) كه ده‌فه‌رمووێت : " لولا أن أشق على أمتي لأمرتهم بالسواك عند كل صلاة " ( رواه البخاري ومسلم ) واته : واته ئه‌گه‌ر ناڕهحهتيهكى زۆرى تيانهبوايه له‌سه‌ر ئومهتهكهم ئه‌وا فه‌رمانم پێ ده‌كردن به سيواك له كاتى هه‌موو نوێژێكدا . 3- وه ده‌شتوانێت ئاو هه‌ڵداته ده‌م و لوتى بێ ئه‌وه‌ى زياد ڕهويان تێدا بكات وه‌كو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه ده‌فه‌رمووێت : " وبالغ في الاستنشاق إلا أن تكون صائما " ( رواه الترمذي وسنده حسن ) ، واته : زياد ڕه‌وى بكه له ئاو هه‌ڵدانه ده‌م و لوتدا و ، جگه له‌و كاته‌ى كه به ڕۆژوو ده‌بيت . 4- هه‌روه‌ها ماچ كردن و ده‌ستبازى كردن له نێوان ژن و مێرددا ڕه‌وايه , به‌مه‌رجێ تواناى هه‌بێت به‌سه‌ر خۆى هه‌روه‌كو دايكه عائيشه فه‌رموويه‌تى : " كان يقبل وهو صائم ويباشر وهو صائم لكنه كان أملككم لإربه " ( رواه البخاري ومسلم ) ، واته : ماچى خێزانه‌كانى ده‌كردوو به ڕۆژووش ده‌بوو ، ده‌ست بازيشى له گه‌ڵا دا ده‌كردن و به ڕۆژووش ده‌بوو ، به‌ڵام له هه‌مووتان زياتر به سه‌ر خۆي‌دا زاڵا بوو . 5- بۆشى ڕه‌وايه تاقى كردنه‌وه‌ى خوێن ئه‌نجام بدات يان ده‌رزى له خۆ بدات ، به مه‌رجێ مه‌به‌ست له‌و ده‌رزى لێدانه خواردن پێدان نه‌بێت ( واته : مغزى نه‌بێت ) . 6- كه‌ڵه‌شاخ كردن ( واته : الحجامة ) بكات ابن عباس ئه‌فه‌رمووێ " إن النبي (صلی الله علیه وسلم) احتجم و هو صائم " ( رواه البخاري ) . 7- تام و چێژكردنى خواردهمهنى به‌مه‌رجى خواردنه‌كه نه‌ڕواته قوڕگه‌وه ، ئه‌وه‌تا ابن عباس ده‌فه‌رمووێت : " لا بأس أن يذوق الخل والشيء ما لم يدخل حلقه وهو صائم " ( علقه البخاري و وصله ابن أبي شيبة ) ، واته : هيچى تێدا نىيه تام و چێژى خه‌ڵا يان هه‌ر شتێكى تر بكات ، به مه‌رجێك نه‌ڕواته قوڕگيهوه . 8 ـ كلكردن و قه‌تره‌كردنه چاو و هاوشێوه‌كانى له‌و شتانه‌ى كه ده‌كرێنه چاوه‌وه ، وه‌كو ( ابن تيمية ، و ابن القيم ) فهتوايان داوه له سه‌رى . 8- كردنى ئاوى سارد به‌سه‌ر سه‌ردا ، يان خۆششتن . ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌ڕۆژوو نابن يان ئه‌توانن به‌ڕۆژوو نه‌بن : موسڵمانى به‌ڕێز : ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به ڕۆژوو نابن : 1- ئافره‌ت له كاتى بێ نوێژيدا . 2- ئافره‌ت له كاتى زه‌يسانى دا , واته : واته خوێنى پاش منداڵ بون . ( زانايان يه‌ك ڕان له‌سه‌ر ئه‌م دوو خاڵه ) . ئه‌وه كه‌سانه‌ى بۆيان ڕه‌وايه به‌ڕۆژوو نه‌بن و پاشان قه‌رزى ڕۆژوهكهيان بكه‌نه‌وه ئه‌مانه‌ن : 1- مرۆڤى موسافر و ڕێبوار وه‌كو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌يه‌كێك له هاوه‌ڵه‌كانى ئه‌فه‌رمووێ كاتێ پرسيارى ڕۆژوى لێ ده‌كا له سه‌فه‌ردا : " صم إن شئت وافطر إن شئت " ( رواه البخاري ومسلم ) . 2- مرۆڤى نه‌خۆش , ئه‌و نهخۆشيهى كه به‌بوونى ڕۆژوه‌كه‌ى زياد بكات يان چاك بوونه‌وه‌ى دوا بكه‌وێ . ئه‌وانه‌ى بۆيان ڕه‌وايه به ڕۆژوو نه‌بن و ته‌نها فيديه بده‌ن ئافره‌تى دوو گيان شيرده‌ر ئه‌گه‌ر له‌وه بترسن زيان به خۆيان و منداڵه‌كانيان بگات , خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ ( أُخَرَ وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ ) ( سورة البقرة : 184 ) واته : پياوى پيرو ژنى پير ئه‌گه‌ر تواناى ڕۆژوويان نه‌بێ يان دوو گيان و شيرده‌ر ئه‌گه‌ر له خۆيان و منداڵه‌كانيان بترسن ڕۆژوو ناگرن و به‌رامبه‌ر هه‌موو ڕۆژێك نانى هه‌ژارێك ده‌ده‌ن ( أخرجه ابن الجارود و البيهقي وأبو داود ، وسنده صحيح ) . وه ( ابن عمر ) فه‌رموويه‌تى : " الحامل و المرضع تفطر و لا تقضي " ( رواه الدارقطني وصححه ) . به‌ربانگ كردن: سونه‌ته دواى خۆرئاوابوون ( واته : به‌نه‌مانى بازنه‌ى خۆر ) ڕۆژوان به‌ربانگ بكات و پهلهيش له‌و كارهيدا بكات . چونكه په‌له‌كردن له به‌ربانگدا سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوايه (صلی الله علیه وسلم) كه ده‌فه‌رمووێت : " إنا معشر الأنبياء أمرنا بتعجيل فطرنا وتأخير سحورنا وأن نضع أيماننا على شمائلنا في الصلاة " ( رواه ابن حبان وضياء بسند صحيح ) ، واته : ئێمه‌ى كۆمه‌ڵى پێغه‌مبه‌ران فه‌رمانمان پێكراوه به په‌له كردن له ڕۆژوو شكاندن و به دواخستنى پارشێو و دانانى ده‌ستى ڕاست له سه‌ر ده‌ستى چه‌پ له نوێژدا . پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى : " لا تزال أمتي على سنتي ما لم تنتظر بفطرها النجوم " ( رواه ابن حبان بسند صحيح ) ، واته : به‌رده‌وام ئوممه‌ته‌كه‌م له سه‌ر سوننه‌تى منن تا ئه‌و كاته‌ى به‌ربانگ دوائه‌خه‌ن بۆ كاتى ده‌ركه‌وتنى ئه‌ستێره . وه‌دوا خستنى تائه‌وكاته كرده‌وه‌ى جوله‌كه‌و ديانهكانى وه‌كو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت : " لا يزال الدين ظاهرا ما عجل الناس الفطر لأن اليهود والنصارى يؤخرون " ( رواه أبو داود و ابن حبان وسنده حسن ) . وه سونهتيش وايه به‌ربانگ بهخورماى ته‌ڕ ئه‌گه‌ر نه‌بوو خورماى ووشك ئه‌گه‌ر نا به چه‌ند قومێك ئاو ( رواه أحمد بسند صحيح ) وه سوننه‌تيشه له‌كاتى به‌ربانگ دا بڵێت : " ذهب الظمأ وابتلت العروق وثبت الأجر إن شا‌ء الله" ( أخرجه أبو داود وسنده حسن ) ، وه سوننه‌تيشه له كاتى به‌ربانگ دا بپاڕێته‌وه و پاڕانه‌وه‌ش له‌م كاته‌دا وه‌ڵام ده‌درێته‌وه ( رواه ابن ماجه بسند صحيح ) . به‌تاڵ كه‌ره‌وه‌كانى ڕۆژوو: يه‌ك خوا په‌رستى گوێڕايه‌ڵ : له كۆتاى ئه‌م باسه‌دا ئاماژه ده‌كه‌م به‌و شتانه‌ى ڕۆژوو به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه : 1 ـ خواردن وخواردنه‌وه‌ى به ئه‌نقه‌ست : به‌ڵام ئه‌گه‌ر له بيرت چونه‌وه بوو ئه‌وا ڕۆژوه‌كه به‌تاڵ ناكاته‌وه ( رواه البخاري ومسلم ) 2 ـ ڕشانه‌وه‌ى به ئه‌نقه‌ست : چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمويه‌تى : " من ذرعه القيء فليس عليه قضاء ومن استقاء عمدا فليقض " ( رواه أبو داود و سنده صحيح ) واته هه‌ر كه‌س ڕشاندنه‌وه زۆرى پێهێنا و ڕشايهوه قه‌زاى ڕۆژوى له‌سه‌ر نى يه , به‌ڵام كه‌سێ خۆى ڕشانده‌وه با قه‌زاى ڕۆژووه‌كه‌ى بداته‌وه . 3 ـ بێ نوێژىو زه‌يسانى : پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه رموويهتى : " أليس إذا حاضت لم تصل ولم تصم ؟ قيل : بلى " ( رواه البخاري ومسلم ). 4 ـ جووت بون له گه‌ڵ خێزاندا له به‌ر ئه‌و فهرمودهيهى كه ( البخارى و مسلم ) ده‌يگێڕنه‌وه . 5 ـ ده‌رزى لێدانێك مه‌به‌ست لێى خواردن پێدان بێ .- ئاماده‌كردنى : مامۆستا . عدنان بارام |